📚📚📚 کاناڵێک بۆ فێرکاریی زمانی کوردی و هەروەها بۆ ناساندنی شاعیران و نووسەران.☟ @f_zimanikurdi دەستپێکی کاناڵ: https://t.me/f_zimanikurdi/200
Muĥemed kurdî:
زغال= خەڵووز، ڕەژی، ڕێژی، زوخاڵ
✅✅✅
خاکستر= خۆڵەمێش، خۆڵەکەوە، بۆڵ، خۆڵەمڕ
✅✅✅
خاکستر سیگار، کاغذ و نان= سووتک، سووتکە، سووتوو، بابوسکە، سووتە
✅✅✅
زغال افروخته(اخگر)= سکڵ، پۆلوو، پشکۆ، پەنگر
✅✅✅✅
اخگر زیر خاکستر= ژیلەمۆ، ژیل، ژێڵ
✅✅✅✅
زغال سنگ= خەڵووزەبەردینە، کەمر، بەرکەمرە
✅✅✅
معدن زغال سنگ= کەمران، کانی خەڵووزەبەردینە(کەمر)، کانگای(کانزای) خەڵووزەبەردینە
✅✅✅
تعهد= بەڵێن، پەیمان، دەروەستی
✅✅✅
متعهد= بەڵێندەر، پابەند، پەیماندەر، دەروەست
✅✅✅
مدید= دوورودرێژ، درێژ، درێژخایەن
✅✅✅
همسایگی= دراوسێتی، هاوسێیەتی، هاوسایەتی، جیرانەتی، دراوسێیەتی، هاوسایی
✅✅✅✅
نوبت= نۆرە، نوبە، نەوبە، سەرە
✅✅✅
دینور، پایتخت فراموش شده قوم کرد
نویسنده: برومند اعظمیپور
#پێشمەرگه
#زمانی_کوردی
#مێژووی_کوردستان
#سنه
#کۆماری_کوردستان
#وێژە
#ئیلام
#ئورمیه
#کرماشان
بەستەر بۆ بەشداربوون لە کاناڵی کتێبخانەی کوردستان :
/channel/kurdistanbooks
عادیلە خانم (دانیشتوو لە ناوەڕاستدا) لە ھەڵەبجە لە کاتی کۆبوونەوەی لەگەڵ مەیجەر سۆن (Major Soane) ساڵی ١٩١٩.
خاتوو عادیلە خانم (١٨٥٩-١٩٢٤) ئافرەتی دەسەڵاتدار و کارگێری ھۆزی جاف و ھاوسەری عوسمان پاشای جاف و کچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقڕان و دایکی ئەحمەد موختار جاف و تاھیر بەگی جاف دوو شاعیری ناودار بووە. ئینگلیزیەکان پێیان وتووە شاژنی بێتاجی شارەزوور.
مەیجەر سۆن یان «مێجەرسۆن»، ئەفسەری سیاسیی سوپای بەریتانیا و نووسەر و زمانناس بوو.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وێنەگر: پەرسیڤال ڕێچاردز (Percival Richards) کە وێنەگری هێزی ئینگلیزەکان بووە لە میسۆپۆتامیا لە ساڵی ١٩١٩
@Kurdish_Zanist
سیستەمی هیچوپووچی
حەمەسەعید حەسەن
فەیلەسووف: ئالان دوونۆ کە لە پاریس دۆکتۆرای لە فەلسەفەدا وەرگرتووە و لە زانکۆی کیوبیک ئوستادی کۆمەڵناسییە، کتیبێکی هەیە، ناوی لێ ناوە: مێدیۆکراتی کە بە کوردی دەبێت بە: (سیستەمی هیچوپووچی) و مەبەستی ئەم قۆناغەی سەرمایەدارییە کە جۆرێکی مۆدێرنە لە کۆیلایەتی. ئالان دوونۆ پێی وایە، ئەوە خەڵکی هیچوپووچ و بەدئاکارن کۆمەڵ بەڕێوە دەبەن و زۆرینەی ئەوانەی بە پۆشاکی زاناوە خۆیان نمایش دەکەن، لەبنەوە ویژدانیان بە هیچوپووچەکان فرۆشتووە.
ئالان دوونۆ پێی وایە لە سیستەمی هیچوپووچەکاندا، دەوڵەت دەخرێتە بن هەژموونی کەرتی تایبەتەوە، بەو پاساوەی کەرتی تایبەت باشتر دەزگا گشتییەکان بەڕێوە دەبات. سیستەمی هیچوپووچەکان هەڕەشەیەکی سامناکە لەسەر ئاکار، قوربانییەکانی هەر چینەکانی خوارەوە نین، بەڵکوو ڕۆشنبیران و ئەکادیمییەکانیشن. ئالان دوونۆ وای بۆ دەچێت، شەڕی پیرۆزی ئەم سەردەمە، شەڕە لەگەڵ هیچوپووچەکاندا کە لەڕێی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، خەریکی ئەوەن، کام کەس زۆر هیچوپووچە بیکەن بە ڕەمز.
سیستەمی هیچوپووچی ئەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێت، بیرکردنەوەمان ئیفلیج بکات و بمانگەوجێنێت، تا بەو بارودۆخە دژوارەی زاڵە، نەک هەر قایل بین، بەڵکوو بە ڕاست و بە دروستیشی بزانین. لە ڕوانگەی ئالان دوونۆوە، هیچوپووچی دونیای گرتووەتەوە و دەسەڵات بە دەست هیچوپووچەکانەوەیە، ئاخر لە هەموو بوارێکدا ناوەندی بڕیاریان جڵەو کردووە و قسەی کاربڕ خۆیان دەیکەن. ئالان دوونۆ زەنگی مەترسی لێ دەدات و دەڵێت: هیچوپووچان بەسەر هەموو بوارەکاندا زاڵن، ئیدی هەر لە بوارەکانی سیاسی، ئەکادیمی، ئابووری وبازرگانییەوە، تا بوارەیلی هونەری و ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندنیش.
فەیلەسووف: ئالان دوونۆ دەڵێت: هیچوپووچان دەستیان بەسەر هەموو جومگەکانی زانکۆکان و ناوەندەکانی توێژینەوەدا گرتووە و بەناوبانگترین زانکۆکانی دونیا، لەبن هەژموونی کەسانی هیچوپووچدان. ڕۆشنبیر حەقیقەتی مەبەستە، بەرلەوەی بڕیار بدات، پرس بە ویژدانی دەکات، نە بە زەبری هەڕەشە ڕای خۆی دەگۆڕێت، نە بە دەستکەوت. جیاوازیی نێوان ڕۆشنبیر و شارەزا ئەوەیە، شارەزا لە پێناوی بەرژەوەندیی خۆیدا، ئامادەیە ڕاستییەکان بشێوێنیت و خەڵک فریو بدات. زانکۆ کە دەبوو گۆڕەپانی توێژینەوەی زانستی و ئاکاری جوان بێت، بە هیچوپووچ کراوە. ئەو سەردەمە بەسەرچوو کە بۆ بڕینی پلە ئەکادیمییەکان، تاک دەبوو بەهرەدار و داهێنەر بێت، ئێستا تەنیا پێویستی بەوەیە شارەزای هونەری پانکردنەوە و فریودان بێت و مل بۆ سیستەمی هیچوپووچی کەچ بکات.
ئالان دوونۆ دەڵێت: بۆخزمەتکردن بە بازاڕ و بۆ ڕۆنانی جیهانێک تێیدا ملیاردێران دەسەڵاتدار بن، ناوەندە زانستییەکان بە هیچوپووچ دەکرێن. با خوێندکارێکی زیرەکیش بیت، کۆلێژی ئابووری تەواو دەکەیت و هیچ لەبارەی ئابوورییەوە فێر نابێت. ئەوانەی گەمە بە سیستەمی دارایی دونیا دەکەن، بژاردەیەکن نهێنییەکان لای کەس نادرکێنن، ئەرکی کۆلێژی ئابوورییش ئەوەیە، لەڕێی فریوانی خەڵکەوە، ڕەوایی بە سیستەمی هیچوپووچی بدات. بۆیە دونیایان تاریکاندووە، تا ڕێساکانی گەمەکە بە دیار نەکەون و تاڵانکردنی خێروبێری زەوی هەر درێژەی هەبێت. هەموو ئەو باجەی کۆ دەکرێتەوە، دەڕژیتە گیرفانی دوو توێژی دیاریکراوەوە: خاوەنی کۆمپانیا زەبەلاحەکان و ناوەندە کیشوەربڕە تاڵانچییەکان.
لە سیستەمی هیچوپووچیدا، دەتوانیت هونەرمەند بیت، بەبێ ئەوەی هیچ توانایەکی هونەری شک ببەیت، بەبێ ئەوەی هیچ پەیامێکت هەبێت، بەبێ ئەوەی دوو ڕستەی بەسوود بزانیت. کام قسە نزمە بیڵێ، کام کار ناماقووڵە بیکە، لە سیستەمی هیچوپووچیدا جێگەیەکی باشت بە نسیب دەبێت. بە هیچوپووچکردنی کۆمەڵ، لەڕێی بەتاڵکردنەوەیەوە، لە هەموو بەهایەکی بەرز و چێژێکی جوان و ئاکارێکی دروست، ئەرکی لەپێشینەی سیستەمی هیچوپووچییە، تا هەموو گەلان بکەونە خزمەتی بژاردەیەکەوە.
سیستەمی هیچوپووچی، سیستەمی هیچوپووچەکانە، ڕەمزی هیچوپووچی هەیە، زمانێکی هیچوپووچی هەیە، ئامرازی هیچوپووچی هەیە و خەڵکانی هیچوپووچ بەڕێوەی دەبەن. هەر کەسێک لەلای خۆیەوە، لە هەر کوێ بژی، هەندێک لەو هیچوپووچانە دەناسێت. نهێنیی سەرکەوتنی سیستەمی هیچوپووچی لەوەدایە، هەرچەندە ئەو خەڵکەی بە مێگەل کردووە، کەچی لە خۆیان وایە ئازادن. ئالان دوونۆ دەڵێت: ئێستا کە سیستەمی هیچوپووچی بەهۆی هێزی سەربازی و هێزی نەرمەوە، دەستی بەسەر دونیادا گرتووە و گەڕانەوە بۆ دواوە مەحاڵە، ئەگەر خۆمان بە ڕۆشنبیری سەربەخۆ دەزانین، تاقە رێگەچارە ئەوەیە، ڕادیکالانە سیستەمی هیچوپووچی ڕەت بکەینەوە.
کتێبی: سیستەمی هیچوپووچی کە ئالان دوونۆ نووسیویەتی، جۆرێکە لە ڕەخنە لە خۆ گرتن، ڕەخنەگرتنێکی بابەتی کە یەکێکە لە پێویستییەکانی ژیان. نووسەر لەو کتێبەیدا داوا لە گەلان دەکات، لە خەوی قووڵ بێدار ببنەوە و بەگژ سیستەمە ستەمکارەکاندا بچنەوە.
بەڵام ئەلفبێی کوردی لەسەر بنچینەی پیتی ئەرمەنی لە ئەرمەنستان بە فەڕمی ددانی پێدا نەنرا. لە لایەکی ترەوە، کوردە ئێزیدییەکانی ئەرمەنستان، ساڵی ١٩٢٥ داوایان لە حوکومەتی یەکیەتیی سۆڤێت کرد ئەلفبێیەکیان لەسەر بنچینەی پیتی لاتینی بۆ دابنرێ.
ساڵی ١٩٢٨، ئیسحاک ماراگوولۆڤ و عەرەبی شەمۆ، ئەلفبێی کوردییان لەسەر بنچینەی پیتی لاتینی دانا. هەر لەو ساڵەیشدا ئیسحاک ماراگوولۆڤ و عەرەبی شەمۆ یەکەمین پەڕتووک بە زمانی کوردی (بە پیتی لاتینی) چاپ دەکەن. خەریکە گشت ڕووناکبیرانی کورد ئەو حەقیقەتە مێژوویییەیان لە بیر دەچێتەوە! ئەلفبێی کوردی بە پیتی لاتینی هەر دەدەنە پاڵ ناوی جەلادەت بەدرخان! بەڵام جەلادەت بەدرخان ساڵی ١٩٣٢ لە کۆواری هاوردا ئەلفبێی کوردیی بە پیتی لاتینی بڵاو کردووەتەوە. چوار ساڵ دوای ئیسحاک ماراگوولۆڤ و عەرەبی شەمۆ چەند پەڕتووکێکی کوردییان بە ئەلفبێی لاتینی چاپ کردووە.
ئیسحاک ماراگوولۆڤی ئاشووری ساڵی ١٨٦٨ لە گوندی «دڤین»ـی ئەرمەنستانی ئەمڕۆ لە دایک بووە. دڤین دەکەوێتە باشووری شاری ئێریڤان. زۆرینەی دانیشووانی ئەو گوندە تا هەڵوەشانەوەی یەکیەتیی سۆڤێت هەر ئاشووری بوون. ئیسحاک مارۆگوولۆڤ ھەر لە زارۆکایەتییەوە تێکەڵی کورد دەبێ و فێری زمانی کوردی دەبێ؛ بنەماڵەکەیان ھاوینان لەگەڵ کوردەکان دەچوونە زۆزانان. بەڵام ساڵی ۱۹۰٥، لە گوندی «زۆر»ـی سەر بە ناوچەی ئیدرێ لە پارێزگای سوورمەلی، دەبێتە مامۆستا. خەڵکی ئەو گوندە ھەموویان کوردی ئێزیدی بوون.
خوێندن لەو خوێندنگایەدا بە زمانی ڕووسی بوو. بە گوێرەی بڕێک سەرچاوە، ئیدی لەو کاتەدا کەڵکەڵەی دانانی ئەلفبێی کوردی لای ئیسحاک مارۆگوولۆڤ دەپشکووێ.
ساڵی ۱۹۲۹ خوێندنگا کوردییەکانی کۆماری ئەرمەنستان گشتیان بە فەڕمی چوونە سەر ئەلفبێی پیتی لاتینی. ھەموو کوردەکانی سۆڤێت قبووڵیان کرد. لە خوێندنگە کوردییەکانی کۆماری ئازەرباجان، تورکمێنستان و گورجستانیش خوێندن و نووسین بەو ئەلفبێیە بوو، پەڕتووکی کوردی هەر بەو ئەلفبێیە چاپ دەبوو.
لە ئاداری ساڵی ۱۹۳۰ بەو ئەلفبێیە دەست بە دەرکردنی ڕۆژنامەی «ڕیا تەزە» دەکرێ. بەڵام تەمەنی ئەو ئەلفبێیەیش زۆر نەخایاند.
ساڵی ۱۹۳۸ ڕێژیمی ستالین ئەو ئەلفبێیەی بە ئەلفبێی داگیرکەران ناودێر و پاوان کرد.
حوکومەتی کۆماری ئەرمەنستان ساڵی ۱۹٤١ بڕیارێک دەردەکات کە ئەلفبێیەکی نوێ بۆ کوردەکە لەسەر بنچینەی پیتی کیریلی دابنرێ. بۆ ئەو کارەیش لیژنەیەک پسپۆڕ پێک دەھێنرێ و لیژنەیەکەیش کاری دانانی ئەلفبێیەکە بە حەجی جندی ڕادەسپێرێ. ساڵی ۱۹٤٤، ئەلفبێ نوێیەکە سەرەتا لە لایەن لیژنەی پسپۆڕانەوە، دواتریش لە لایەن حوکومەتی ئەرمەنستانەوە قبووڵ دەکرێ و لە کۆمارەکەدا دەبێتە ئەلفبێی فەڕمیی کورد. کوردانی گورجستانیش ئەو ئەلفبێیە بەکار دەهێنن. بەڵام خوێندن و نووسین بە زمانی کوردی لە کۆماری ئازەرباجان و تورکمێنستان ساڵی ١٩٣٨ دەستی پێ کرد، تا هەڵوەشانەوەی یەکیەتیی سۆڤێت، هەر ڕێبەند بوو. وەک دیارە کاریگەریی سیاسەتی تورکیایان لەسەر بوو.
پاش ھەڵوەشانەوەی یەکیەتیی سۆڤێت، لە کۆماری ئازەرباجان چەند پەڕتووکێک بە زمانی کوردی چاپ بوونە، کەچی لە تورکمێنستان لە ساڵی ۱۹۳۸ـەوە ھەتا ئەمڕۆ ھیچ بەرھەمێکی کوردی چاپ نەکراوە. پێویستە ناوی دۆستەکانی گەلی کورد، ئەوانەی خزمەتیان بە زمان و وێژەی کوردی کردووە: لازۆ (ھاکۆب خازاریان) و ئیسحاق مارۆگوولۆڤ لە بیر نەکەین. ئاواتمە ڕۆژێک لە ڕۆژان لە کوردستان خوێندنگا بە ناویانەوە بکرێتەوە.
پرۆلیتاریا (چینی ڕهنجدهران) proletariat
له وشهی لاتینی (proletarius) كه بهواتای خاوهن منداڵ و (preles) بهواتای منداڵ وهرگیراوه و ئهم زاراوهیه له سهدهی شهشهمی پ.ز له ڕۆمانی كۆن بهو خهڵكه ههژارو كهمدهسته دهگوترا كه ئیش و كاریان تهنها زاوزێ بووه، چونكه هیچیان نهبوو لهبری باج بیدهن به دهوڵهت، ههر بۆیه ناچاربوون كه منداڵهكانی خۆیان بنێرن بۆ خزمهتی سهربازیی و بهپێی بهڵگهكانی ئهم گروپه زۆربهی دانیشتووانی ڕۆمیان پێكدههێنا. بهرهبهره وشهی پرۆلیتار بۆ كرێكارانی ساده، جووتیاران،فهرمانبهرانی ئاسایی و ئهو كهسانهش بهكاردههات كه له موڵكدارێتی بێبهش بوون. بهڵام لهم سهردهمهی ئێستا وشهی پرۆلیتار لهڕووی ڕامیاری و ئابوری و كۆمهڵایهتییهوه چهمكێكی نوێی بهخۆیهوه گرتووه و بۆچینی كرێكارو ئهو كهسانه بهكاردێت، كه خاوهن ئامرازی بهرههمهێنان نین و ناچارن هێزی كاری خۆیان به خاوهن ئامرازهكانی بهرههمهێنان واته سهرمایهداران بفرۆشن، كه بههۆی شۆڕشی پیشهسازی له شێوازی كرێكارێكی ساده كه تهنها پشتی به هێزی بازووی خۆی دهبهست دهرچووهو بووهته تهكنیككارێك كه مێشكی خۆی بهكاردههێنێ. بهپێی تیۆری ماركسیستهكان چینی پرۆلیتاریا سهرهكیترین چینی شۆڕشه له كۆمهڵگای سهرمایهداری و بۆرژوازیدا و شێوازهكانی بهرههمهێنانی سهرمایهداری دهبێته هۆی ئهوه كه ههموو ڕهنجدهرانی جیهان یهكبگرن و ڕهوشێكی لهبار بۆخۆیان دروستبكهن.
ههر بهپێی ئهو تیۆرییه سهرئهنجام پرۆلیتاریا بههۆی شۆڕش له ههموو كۆمهڵگاكاندا دهسهڵاتی سیاسی و كۆمهڵایهتی بهدهستهوه دهگرن و بهرژهوهندی چینایهتی خۆیان دابیندهكهن و تا سهقامگیركردنی سۆسیالیزم له خهباتی خۆیان دژ به سهرمایهداریی بهردهوام دهبن و موڵكدارێتی و سامان و ئامێرهكانی بهرههمهێنان بهكۆمهڵ دهكهن و بهرزترین حیزبی جیهان، واته كۆمۆنیزمی كرێكاری بنیات دهنێن.
____
فهرههنگی نیگا::ئازاد وهلهدبهگی
@Kurdish_Zanist
🌏کۆڕی ۱٦ی سەرماوەزی ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: "نەرێتی" لە شێعری مامۆستا هێمندا
د. ڕەهبەر_مەحموودزادە
#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
كات: ٤۳خولەک
قەبارە: ۱٨ مێگابایت
#لێژنەی_شێعر_و_ڕەخنە
#ڕەهبەر_مەحموودزاده
/channel/dr_rehber
ئایا زیاتر لە نۆ سەد ساڵ لەمەوبەر کۆنترین شیعری سۆرانی لە مێژوودا لەلایەن پیر ئەحمەدی کەرکوکی یارسانیەوە نووسراوە؟
/channel/soranhamaresh
سۆكرات دهڵێت، كاتێك گهنج بووم حهزم نهدهكرد زوو له خهو ههستم، دایكیشم ڕقی لهو ڕهفتارهی من بوو، چونكه خهونی بهوهوه دهبینی، كه گهورهبووم، بازرگانێكی بهناوبانگ و دهوڵهمهندم لێدهربچێت.
ڕۆژێك بردمی بۆ لای مامۆستایهك و باسهكهی تێگهیاند، مامۆستاش لهگهڵ دایكم هاوڕابوو، بۆیه بانگی كردم و ویستی ئامۆژگارییم بكات، چیرۆكێكی پهندئامێزی بۆ گێڕامهوه، چیرۆكهكه باسی دوو چۆلهكهی دهكرد، یهكهمییان زوو له خهو ههڵدهستا و مێرووهكانی ڕاو دهكرد و خۆی و بێچووهكانی پێ تێر دهكرد، دووهمیشییان درهنگ ههڵدهستا و هیچ مێروویهك نهمابووهوه تا ڕاوی بكات.
مامۆستاكه كه له چیرۆكهكه بووهوه، ڕووی تێكردم و پرسی، لهو چیرۆكه چی فێربوویت؟
پێمگوت، ئهوه فێربووم ههر مێروویهك بهیانییان زوو له خهو ههستێت، چۆلهكهكان دهیخۆن
@Kurdish_Zanist
📚🪩تەواوی فەرهەنگنامەکانی کە لە نێو چەنێڵ، داندراون و بەردەستن و دەتوانن زۆر بە سادەیی بەکاریان بهێنن:
/channel/zimannasi/386 فەرهەنگی زانستگەی کوردستان بەرگی 1📗
/channel/zimannasi/386 فەرهەنگی زانستگەی کوردستان بەرگی 2📗
/channel/zimannasi/388 فەرهەنگی زانستگەی کوردستان، بەرگی 3📗
/channel/zimannasi/398 فەرهەنگ و وشەنامەی پزیشکی📗
/channel/zimannasi/405 فەرهەنگی کوردستان📗
/channel/zimannasi/416 فەرهەنگی دەنگەناوەکانی زوانی کوردی📕
/channel/zimannasi/532 فەرهەنگی زمانناسی 📕
/channel/zimannasi/551 فەرهەنگی ئینگلیزی - ئەوێستا📕
/channel/zimannasi/656 فەرهەنگی باڵندە
/channel/zimannasi/661 فەرهەنگ لۆغەتۆ هەورامی📕
/channel/zimannasi/666 فەرهەنگی ڕەچەڵەکناسی وشەی کوردی📕
/channel/zimannasi/672 فەرهەنگی ناهید📓
/channel/zimannasi/684 سەلیقەی کوردەواری📓
/channel/zimannasi/690 فەرهەنگی ئینگلیزی - کوردی - فارسی📓
/channel/zimannasi/706 فەرهەنگی دوانەی ئۆکسفۆرد📔
/channel/zimannasi/709 ئیدیۆم لە زمانی کوردیدا📔
/channel/zimannasi/730 فەرهەنگی زمان و پڕۆسەفەرهەنگیەکان لە زمانی📔
/channel/zimannasi/752 فهرهەنگی باشور📒
/channel/zimannasi/769 فەرهەنگی کوردی - فارسی📒
/channel/zimannasi/744 فەرهەنگی تۆڕەکۆمەڵایەتی📒
/channel/zimannasi/774 فەرهەنگی زانستی 📙
/channel/zimannasi/777 فەرهەنگی وشەنامە،📙 هەورامی
/channel/zimannasi/781 فەرهەنگی لەک و لوڕ📙
/channel/zimannasi/785 فەرهەنگی گەروسی📘
/channel/zimannasi/794 فەرهەنگی زەویناسی📘
/channel/zimannasi/795 فەرهەنگی سیاسی📘
/channel/zimannasi/796 فەرهەنگی کۆمەڵناسی📕
/channel/zimannasi/799 فەرهەنگی قانون📕
/channel/zimannasi/803 فەرهەنگی ئەستێرەناسی📕
/channel/zimannasi/831 فەرهەنگی کیمیای شیکاری📕
📕فەرهەنگی گشاوەرز /channel/zimannasi/896
📌📍📌📍📌📍📌📍📌📍📌📍📌📍📌📍📌📍📌📍📌📍
🔴فەرهەنگی سەرهێڵ:
🟡فەرهەنگی کاوە، فارسی ـ کوردی:
https://kawedic.info/index.php
🟠تۆڕی وشەدان، چەندین فەرهەنگنامە:
https://www.bradost.net/ferheng/?detail=&fid=21&name=%D8%A8%DB%95%D9%85
🟢ڤەژینلێکس، چەندین فەرهەنگنامە:
https://lex.vejin.net/ck/search/?t=%D8%A8%DB%95%D9%85
🔵ئەناهیتا کوردی ـ کوردی:
https://ferheng.info/
🟣ماڵپەڕی تایبەت بە گژوگیا:
https://kurdflora.com/flora
🟤گرێدەرێکی تایبەت، وەکو فەرهەنگێکی وشەنامەیی لە باڵندەکان و بازنەی زوانی باکور، ڕێنوسی چەپچین:
https://www.wikizero.com/ku/Balindey%C3%AAn_li_Kurdistan%C3%AA
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
ڕێزمان(دستورزبان) بە کوردی.
شەوانە کاتژمێر 10.
/channel/waneyziman
داخ لە دەست کورد
- مەلا مارف کۆکەیی ئەگەر بێژم لە برسا مرد، ڕەنگە باوەڕم پێ نەکەن، چونکە ئەودەم نانی وشک زۆر هەرزان بوو!
- مەلا ئەمجەد، ئەو هونەرمەندە بێوێنەی کە نازناوی شیعری "کاک" بوو، ئاغای لێ ببووە ڕمووزن و لە چەند دێ بەدەریان کرد!
- قانیع تا مرد، نان و دۆی خۆی ڕۆژێک لە پەنا یەک نەدیت!
- حاجی تەوفیقی پیرەمێرد کە حاڵی ماڵیش خۆش بوو، هەر چونکە کۆمۆنیست نەبوو، کەس ڕۆژنامەکەی نەدەکڕی، دەیانگوت دەستندەخۆری ئینگلیسانە!
- فایق بێکەس کە چریکەی، گوێی دوژمنانی کەڕ دەکرد، دوو لێفەی لە ماڵدا نەبوو که خۆی و منداڵەکانی پێ داپۆشێ. بە قەرزداریی جووی ئارەق بە قەرزدەر مرد.
- گۆران ئەو ئەستێرە گەشەی عاسمانی ئەدەبیاتی کورد، بۆ دابێنبوونی بژیوی، دەگاتە یافای فەڵەستین. وتاربێژی ڕادیۆی شەرقی ئەدنا بێ.
- جگەرخون پەنجا ساڵ پتر بۆ شیعر و چیرۆکی کوردی چەوسایەوە، لە جیاتی نان، خوێنی جگەری خۆی دەخوارد! چەندێ لە کوردستان ژیا و من دەمزانی گەسکلێدەری کۆڵانان لەو تێرتر بوون، کەس ئیرەیی پێ نەدەبرد!
ئەوانە لە ژیانیان ئاوا بوون، لە پاش مردنیان چاوا بوون؟
لەپاش ماڵێ سڵاماڵێ وەخۆ کەوتن، بۆ یادی فایق بێکەس و پیرەمێردی گردی یارە و مەرگی گۆران، مێوانی و نان و خوان درا. ڕووپەڕ بە جارێ وەرگەڕا. چۆن دەبێ لەبیرمان بچن! ئەشێ ناشتنی لاشەیان، ئەم هەموو کردە باشەیان لە لایەن ئێمەی ڕۆشنبیر کە لە کوردیپەرستیدا ئاوی شەوی شلوێ ناکەین، وەبیر حەشاماتی مەردم بخرێتەوە.
دەتگوت مەولودنامە دەکەن! بەردەرک و بان و بیلایێ ئاوڕشێن کەن، بەڕان ڕاخەن، سەنیر و پاڵپشت داخەن، شتی بۆنخۆش بسووتێنن، چرا و مۆمان داگیرسێنن، دنیا بکەنە چراخان، چەند کەس هەر گوڵاو بپژێنن، کابانی دەستاوخۆش بان کەن، قۆڵی بەبازن هەڵماڵن، تەشک و داوێنی لێ هەڵکەن، پڵاومڵاوی زۆر چێ کەن، با چەور بێ! کشمیش و خورماش تێکەن، خۆرشت و ترشک زۆر خۆش بێ، با هەموو چڵەیەک بۆش بێ، وێڕای هاوسای کۆک و پۆشتە و دەوروجیران، لەو ڕووتانەش بگێڕنەوە کە دەم دە شیعران وەردەدەن و زۆر تامەزرۆن، با بە خێری گیانی مردووەکە تێر بخۆن، هەموو ڕۆژێ هەڵناکەوێ کفتە مفتە! وا بەلاش و بە لێشاو بێ... سا ئەوانیش لەسەریانە بە وتاری بایەخدار و بە شیعری تەڕ و ئاوداریان کۆڕەکە بڕازێننەوە!
لەپاش مڕبوون لە خواردن و لەپاش پڕبوون لە شەکراوان و مەکراوان، هەردەم یەکێ لەسەر بەرزەک قوت دەبتەوە و بەوپەڕی گفتولفتی خۆش دەس پێ دەکا:
"خوشک و برایانی بەڕێز: تکا دەکەم هەسنە سەر پێ، دەقیقەیەک قڕوقەپ، مەنای بێدەنگە، ڕەنگە هەر لەم دەقیقەدا گیانی نازداری کۆچکردوو لە بەهەشتەوە بفڕێتە سەر ئەم کۆڕە و ببیسێ چۆنی باس دەکەین!."
جا ئاخرێکەی هەژار دێتە سەر باسی سەججادی و دەڵێت:
عەلائەدین سوختە بوو، بوو بە موستەعید. موستەعید کرا بە مەلا. چۆن مەلایەک؟ لە عارەبی و فارسی و کوردی وریا و پیتۆڵ. بەڵام جلک شڕوشۆڵ و تەبەک و باخەڵ چۆڵوهۆڵ. دەگەڕا بە شوێنی ناندا، لە بەغدایە گیرسایەوە. لە سایەی چەند خێرەومەندێک، بە گێرەگێر پێشنوێژیەتی لە کونەگورگێکا دەسکەوت کە ناو نرابوو مزگەوت. حوجرەیەکیش بۆ جێخەوی مەلا هەبوو. سەد خۆزگە بە حوجرەی نالی. من ناوم نابوو کونەڕەش! بە ڕۆژ دەبوو چرا هەڵکا، بە شەو چۆنی تێدا هەڵکا؟ هەر خۆی و خودا بیزانێ.
ئاوارەیە، غەوارەیە، گوناهی هەرە گەورەشی کوردبوونیەتی. ساڵەهای ساڵ ڕۆژوشەوی و کاتوساتی لەو حوجرەدا لە سەر حەسیر ببووە سیپاڵ. جا مەگین چڵۆنکایی با، دەنا هەرگیز ئەو زیندانەی جێنەدەهێشت. هێشتاش هەر لەوە دەترسا کوردی نامەرد، کە ماڵم هەقە زۆریش بوون، تۆمەتی ئێرانیبوونی بە مل دادەن، لەپاش گرتن و جزیادان، بۆ ئەودیو سنووری ڕادەن. ئەو نانە وشکەشی بچێ کە ئێستا بێمنەت دەیخوا. جیا لە کاری پێشنوێژییەکەی، هەر پێنج فەرزان کە بە حاڵ، نان و بژیوی نەمرنەژی لێ دەردەهات. بە ڕۆژ و بە شەو بێکار بوو. بێکار لە بەهەشتیش بژی وەڕەز دەبێ، خۆی لەکن خۆی ناحەز دەبێ و قێزی لە خۆی دەبێتەوە.
خۆ نەمازە سەججادیی کۆنەگەڕیدەی دنیادیدەی قسەزلی بە باڵا بچووکی وا لەشسووک، بەبێکاری لە ژوورێکی ڕەشوبرش، تەسک و باریک و شەدار و ئاوا تنوک و تاریکدا، دەس لەبان دەس کارێ نەکا. هەر دەشڕزێ با مەرەکەف لە قورم و مازوو دروسکا، قەفەچتێک و کاغەزی کاش زۆر هەرزانە، با بەختی خۆی لە نووسین تاقیکاتەوە.
بەختی لەم ئەزموونە گرتی، بۆ یەکەم جار لە گۆواری "گەلاوێژ"ـدا ناوی سەججادی خۆی نواند. نێزیک دە ساڵ ئەم ناوەمان لەسەر بەرگ و ناوەڕۆکی ئەو گۆوارە بایخدارە دەخوێندەوە. ئیتر بەری بەرهەمدانی کرایەوە، وردە ورده بوژایەوە: مێژووی ئەدەبیاتی کوردی، باسی شۆڕشەکانی کورد، گەشتوگوزارنامەکانی، فەرهەنگۆکی بە عارەبی و فارسی و کوردی، کتێبی ڕشتەی مرواری کە ئێژن بوویتە هەشت بەرگ، بەرهەمی عەلائەدینن، ئەمە جگە لە وتاری ناو ڕۆژنامە و ڕاوەی شیعری شاعیران و زۆری تریش کە هەژماردنیان دژوارە.
ناوەکانى باران
لە کوردەواریدا خۆشەویستى زۆر هەیە بۆ باران، خەڵکى گشتى بە بارانى ڕەحمەت ناوى دەبەن، مناڵان بۆى هەڵدەپەڕن، جوتیارەکان وەک خێرو بەرەکەت سەیرى دەکەن، باران بووەتە جێگەى سەرنجى زۆرێک لە شاعیران و شیعرى جوانیان بۆ باران وتوە، هونەرمەندانیش گۆرانى زۆریان بۆ چڕیوە، لەسەردەمى نوێدا سەدان مناڵى کوڕو کچ بە ناوى بارانەوە ناونراون.
لە کوردیدا بەپێی جۆرو بڕى بارانەکە ناوى تایبەتى لێنراوە، وەک:
گەنە باران: ئەو بارانە کەمانەیە لە وەرزى پایزو لە پێش پەڵەدا دەبارێت.
بارانى سەرپەڵە: ئەوە بارانەیە لە سەرو وەختى سەرپەڵەدا دەبارێت.
نمە باران: بارانێکە بە بڕى کەم و نەرم نەرم دەبارێت.
نەرمە باران: بارانێکە بۆ ماویەکى زۆر بە نەرمى دەبارێت.
لێزمە باران: بارانێکى زۆرەو بە خوڕ دەبارێت، بەجۆرێکە ڕیگەى بانگێران و ئیشوکارى ئاژەڵدارى نادات.
ڕەهێڵە باران: بارانێکى بەهێزە دڵۆپەکەى گەورەیە، لە ماوەیەکى کەمدا دەبێتە هۆى دروستبوونى لافاو.
ڕێژنە باران: بارانێکى لە نێوان نەرمە باران و لێزەمەدا، زیاتر لە وەرزى بەهاردایە.
شەستە باران: بارانێکى بەهێزە زیاتر لە وەرزى بەهاردا دەبارێت، کورد دەڵێت: بارانەکە شەستە دەکات، واتە: بەهێز دەبارێت.
بارانى بە خورزم: بارانێکى بەهێزە خرمەو زرمە لە سەربانى گڵ هەڵدەسێنێ.
ڕشێنە باران: بارانێکە زەوى ئاوڕشێن دەکات و بڕەکەى زۆر نییە.
تاوە باران: تاوێک باران، بارانى بە تاو: بارانێکە تاوێک دەبارێت و کاتەکەى درێژ نیە، بڕەکەى لە نێوان مامناوەندو زۆردایە.
باوباران، باوبۆران، باران بە باوە: بارانى باران بە باو ڕەشەباوە، کورد ئەڵێ: چ با بێت چ باران، هەر لە بەفر کەم دەبێتەوە.
زريان: بارانێکى تێکەڵ بە بەفرەو سەرماو باى لەگەڵدایە، بە جۆرێکە سەر لە ڕێبوار دەشێوێنێ و ئەگەر ڕەقبوونەوەى هەیە.
بەفرو باران: بارینى بەفرو بارانە بە تێکەڵى دەبارێت.
بەهارە باران: بارانى بەهارانە، کورد ئەڵێ: ئەگەر بەهارە بارانى هەبێت کشتوکاڵەکە باش دەبێت.
بەختە باران: ئەو بارانەیە لە کۆتایی بەهار و مانگى پێنجدا دەبارێت، زۆربەى ساڵەکە کەمەو بارینى بە بەختە.
باران بڕان: مانگى شەش و کۆتایی بەهارەو باران بارینى دەبڕێتەوە.
یاخوا بارانى ڕەحمەت و ڕەهێڵەو پڕ لە خێرو بورەکەت ببارێت.
ئاراس حەمە ساڵح
@farhangijin
#ناتاریخ
نگاهی به کتاب پهلویان، نوشته طیب طاهری:
جعل مفاهیم به جای کُردستان!
🔸کوششهای بسیار لجوجانه ای برای به حاشیه بردن مفاهیم وحدت بخش و تاریخی کُرد و کُردستان، زایل کردن نظم کُردی و علم کردن مفاهیم بی پایه و اساس و مجعول به جای مفاهیم تاریخی کُرد و کُردستان در جریان است. نویسنده کتاب فوق طیب طاهری ، پس از مهاجرت به خارج کشور ، به دلایل نامعلومی چندی است دچار تحول ناگهانی شده و افکار و ایده های متضادی با مواضع پیشین خود را تبلیغ میکند. ایده اصلی این کتاب گویا این است که بخش زیادی از نواحی کُردنشین مرکزی و جنوبی را به جای کُردستان، پهلویان و سرزمین پهلوی میخواند و بر آن است که گورانی زبان اصلی سرزمین پهلوی بوده است. این در حالی است که این سرزمینها در هیچ منبع تاریخی پهلویان خوانده نشده و همواره کردستان نام داشته است. تعداد کمی از منابع تاریخی از پهله، به عنوان نام پیشین و قدیمیتر سرزمین عراق عجم و جبال یاد کرده اند که شهرهایی مانند همدان و ری و اصفهان جزو آن بودند. بر این اساس سرزمین پهله مناطق مرکزی ایران کنونی را شامل میشده و نواحی غربی عراق عجم و جبال که از دوره سلجوقیان رسماً کُردستان نام گرفت ، جزو ناحیه پهله نبوده است. گذشته از بحث مصداقی، نام پهله تنها در معدود منابعی در سده چهارم به عنوان نام کهنتر سرزمین جبال آمده و برخلاف مفهوم کردستان از پیوستگی تاریخی تا به امروز برخوردار نبوده است.
🔸طیب طاهری منطقه پهله را به جای کردستان جا زده و گورانی را زبان سرزمین پهله خوانده است. البته ما بر آنیم که گورانی نه یک عنوان زبانی بلکه نامی برای سنتی ادبی به زبان کُردی هورامی بوده است. گذشته از این، در تمام آثار سنت ادبی گورانی داده ای برای اثبات ادعای طیب طاهری وجود ندارد. در سراسر آثار سنت ادبی گورانی نامی از پهله، پهلوی، پهلویان نیامده است، بالعکس نام کردستان جز پر بسآمدترین مفاهیم در سنت ادبی گورانی است و در بسیاری از این آثار به پیوند آنچه گورانی خوانده شده ، با مفاهیم کُرد و کردستان تصریح شده است. این حقیقت به قدری آشکار است که بر نظریات امثال طیب طاهری جز کوشش عامدانه ، کینه توزانه و لجوجانه برای جعل مفاهیم در برابر کُرد و کُردستان، نام دیگری نمیتوان نهاد. در آثار سنت ادبی گورانی و هیچ منبع دیگری ، نه تنها داده ای برای اثبات ادعای اینکه «گورانی زبان منطقه پهلوی بوده است»، یافت نمیشود ،بلکه بالعکس صرف نظر از بحثهایی که حول معنای مفهوم گورانی مطرح است ، آنچه گورانی خوانده میشود ، مختص کردستان و کُردها دانسته شده است. در اینجا تنها به ذکر چند نمونه اکتفا میکنیم:
ملا خضر رواری:
لازم بی وَنَم لفظ گورانی
نظمی بواچون پَی کوردستانی
سید عبدالله بلبری:
فقهی شافعیم کَرد به گورانی
تا زاناش زومرەو کوردی زوانی
فقیه قادر هموند:
جاهیلان کورد بی حَد و حیساب
نمَکَن تفهیم به فارسی کتاب
کیشانم تصدیع پَری هامدمان
کَردم ترجمه به لفظ گوران
خانای قبادی:
به لفظ کوردی کوردستان تمام
پیش بوان محظوظ باقی والاسلام
🔸همچنین به شعر ملا عمر رنجوری شاعر اواخر سده هجدهم ناحیه کرکوک و گرمیان با عنوان «شعرای کوردستان» رجوع کنید که در آن نام شاعرانی را که در چهارچوب سنت ادبی گورانی، به زبان کـُردی اورامی شعر سروده اند، ذیل عنوان «شعرای کوردستان»به نظم کشیده است (اینجا)
🔸آری، عجایب دزدی است که در دست چراغ دارد! حقایقی تاریخی که برخی درصدد کتمان یا تحریف آنهایند ، به همین روشنی است!
✍مدرس سعیدی
_
کاناڵەو تاریخوو هەورامانی ↙️
@horamanhistory
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
#ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
کورتەیەک لە بارەی 8ی مارس
لە سەرەتای سەدەی بیستەم #ژنانێکی زۆر لە وڵاتانی سەنعەتی بە وەرگرتنی حەقدەستێکی زۆر کەم و نامرۆڤانە هەروەها بەبێ هیچ ئاسانکارییەک بۆ پێشکەوتنیان هاتنە ناو بازاڕی کارەوە.
وەها بارودۆخێک بووە هۆی پێکهاتنی خەباتگەلێکی سینفی کە ژنانی کرێکاریشی بە شێوەیەک ڕێكخست و جموجۆڵێکی لە ژنان پێكهێنا.
هەڵبژاردنی ڕۆژی ٨ی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانی ئافرەتان بە بۆنەی خۆپیشاندانە گەورەکەی ژنانی کرێکارانی کارخانەی ڕستن و چنینی نیویۆرکی ئەمریکا لە سالی ۱٨٥۷ی زایینی دیاریکرا کە بە مەبەستی زیادکردنی حەقدەست و کەمکردنەوەی ماوەی کار خۆپیشاندانێکیان ڕێخست.
لەم خوپێشاندانە کە لەگەڵ هێرشی پۆلیس بەرەوڕوو ببووەوە، بەشێکی هەرە زۆری بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە دەستبەسەر و ژمارەیەکی بەرچاویش کوژران و بریندار بوون.
خەباتی ژنانی کارخانەی ڕستن و چنین لە ئەمریکا وەکوو ڕووداوێکی مێژوویی و گرینگ لە مێژووی خەباتی مافخوازانەی ژنان بەگشتی و ژنانی ئازادیخواز بەتایبەت دێتە ئەژمار.
خۆپیشاندان و ناڕەزایی ژنانی کرێکاری کارخانەی ڕستن و چنین لە ناڕەزایی بە نەدانی ماف و حەقدەستی یەکسان، بارودۆخی نالەباری کار و ماوەی زۆری کار هاتە ئاراوە، داخوازی خۆپیشاندەران بریتی بوون لە زیادکردنی حەقدەستەکەیان و کەمکردنەوەی ماوەی کار بۆ (۱۰ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا) مافی سازدان و ڕێکخستنی یەکێتییەكی کرێکاران و هەروەها بەدەستهێنانی مافی دەنگدان بوو.
لە سالی ۱۹۱۰ی زایینی لە شاری کۆپێنهاگنی دانیمارک دووهەمین کۆنفرانسی ژنانی سۆسیالیست بەڕێوەچوو کە لەوێ #کلارا_زتکین یەکێک لە ڕێبەرانی ناسراوی حیزبی سۆسیالیستی ئەڵمانیا لەسەر دیاریکردنی ڕوژی جیهانیی ئافرەتان دوا و پێشنیاری کرد کە ٨ی مارس وەکوو #ڕوژی_ئافرەت بناسرێت.
ژنانی نەمسا پێشتر ڕۆژی ۱ی مانگی مەی (مایس)یان پێشنیار کردبوو، یەکی مایس جێگا و مانایەکی تایبەتی هەبوو کە دەیتوانی لەسەر بزووتنەوەی ژنان کاریگەری هەبێت، ژنانی ئەڵمانیا ڕوژی ۱۹ی مارسیان پێشنیار کرد،
پێشنیاری ئەم ڕۆژە خەباتی شۆڕشگێڕانەی لە سالی ۱٨٤٨ی زایینی دژ بە ڕژێمی پاشایەتی پرووس بوو.
کلارا پێشنیارەکەی خۆی بۆ پەسندکردنی ئەو ڕۆژە بە کۆنفڕانسەکە پێشکەش کرد. لەم پێشنیارەدا چەند داخوازیی سەرەکی خستە ڕوو کە بریتی بوون لە:
۱- خەبات لە پێناو مافی دەنگدان
۲- خەبات لە دژی شەڕ
۳- خەبات دژی گرانی و هەڵاوسان، کۆنفرانسەکەی ساڵی ۱۹۱۰
سەرەڕای ئەوەی زۆر گرنگ بوو، نەیتوانی لە بابەت ڕوژێکی دیاریکراوی وەك (٨ی مارس ) بە ئاکام بگات، بەم مەبەستە تا ساڵی ۱۹۲۱ی زایینی هەر وڵاتیک لە ڕۆژێکی جیاوازدا بەڵام هەر لە مانگی "مارس"دا زۆرتر لە ڕۆژانی پشوو بۆنەی تایبەتی ٨ی مارسیان بەڕێوە دەبرد.
بۆ نموونە لە ساڵی ۱۹۱٤ لە سەرانسەری ئەوروپا لە لایەن ئافرەتانەوە خۆپیشاندانێکی گەورە لە دژایەتی لەگەڵ شەڕ سازدرا کە دەتوانین ئاماژە بە ژنانی سازدەری پێشڕەوی لە وڵاتی دانیمارک و سویسرا و ئەڵمانیا بکەین.
هەروەها ژنانی ڕوسیا، ئاخرین یەکشەممەی مانگی فێبریەی ۱۹۱۷ی زایینی بە دروشمی (#ئاشتی_و_ئافرەت) دەستیان دایە مانگرتن ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ڕێبەرانی سیاسی ئەو کاتی ڕووسیا ئەم مانگرتنەیان بە ڕەوا و بەجێ نەدەزانی بەڵام ئافرەتان سوور بوون لەسەر مانگرتنەکەی خۆیان دوای چوار ڕۆژ دەوڵەتی تزار ناچار بوو واز لەدەسەڵات بهێنێت.
#کلارا_زتکین بۆ جارێکی دیکە لە ساڵی ۱۹۲۱ی زاینی ٨ی مارس وەک #ڕۆژی_ژن دیاریکرد کە ئەم هۆکارە بووە هۆی ئەوەی پێشنیارەکە پەسند بکرێت و ئەم ڕۆژە وەک #ڕۆژی_ژن لە مێژوودا دیاری بکرێت.
ڕۆژی ٨ی مارس بە دوو هۆکار وەکوو ڕۆژی جیهانی ژن هەڵبژێردرا.
#یەکەم: ٨ی مارس وەبیرهێنانەوەی خەباتی قارەمانانەی ئافرەتانی کارخانەی ڕستن و چنینی نیۆیۆرک بوو.
#دووەم: ٨ی مارس ڕۆژی هەڵسانی ئافرەتانی کرێکاری پێتێرزبورگ دژ بە حکومەتی ڕووسیای تزار بوو کە لەو ساڵە بەدوا ٨ی مارس وەکوو ڕۆژی جیهانی ژن ناولێنرا.
بەهێزکردنی ئافرەتان و یەكسانی ڕەگەزی و یەکسانی مافی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتی بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوە سەربەخۆکان و دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان دەبێ لە بەرنامە و پڕۆگرامی ژنان بێت لە داهاتوودا.
سەرەڕای ئەوەی کە سازدان و بەڕێوەچوونی ئەم بۆنەیە لە زۆرێک لە وڵاتان قەدەغەیە بەڵام ژنان لەسەر گرتنی ئەم بۆنەیە و بە ڕێکخستنی خۆپیشاندان و کۆنفرانس و سیمینار و... ئەم ڕۆژە بەرز ڕادەگرن.
ڕۆژی جیهانی ئافرەتان لە هەموو ئافرەتانی #جیهان و بە تایبەت #کوردستان پیرۆز بێت.🌹
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#پەخشان_عەلی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
🟢بزرۆکە:
[بەشی یەک]
بزرۆکە یان کورتەبزوێن، یەکێک لە فۆنیم(واج)ـەکانی زمانی کوردییە و بە هەشتەمین فۆنیمی زمانی کوردی ناسراوە. ئەم فۆنیمە لەبەر ئەوەی زمانی کوردی بە ڕێنووسی جیاواز دەنووسرێت، لە هەردوو ڕێنووسەکەدا بۆ دوو شێوەی جیاواز دەر دەکەوێت. لە ڕێنووسی ڕاستچیندا به شێوەی فۆنیم دەر دەکەوێت و هیچ پیتێکی نییە و نانووسرێت، بەڵام لە ڕێنووسی چەپچیندا وەکوو پیتێک دەر دەکەوێت و دەنووسرێت.
پیتی (i) لە ڕێنووسی چەپچیندا بۆ بزرۆکە تەرخان کراوە.
ژمارەی پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ڕاستچین ٣٤ پیتن و بە ڕێنووسی چەپچین، ٣١ پیتن.
پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی ڕاستچین بریتین لە:
ئـ ـ ا ـ ب ـ پ ـ ت ـ ج ـ چ ـ ح ـ خ ـ د ـ ر ـ ڕ ـ ز ـ ژ ـ س ـ ش ـ ع ـ غ ـ ف ـ ڤ ـ ق ـ ک ـ گ ـ ل ـ ڵ ـ م ـ ن ـ هـ ـ ە ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ی ـ ێ
پیتەکانی ئەلفبێی زمانی کوردی بە ڕێنووسی چەپچین بریتین لە:
Aa, Bb, Cc, Çç, Dd, Ee, Êê, Ff, Gg, Hh, li, Îî, Jj, Kk, Ll, Mm, Nn, Oo, Pp, Qq, Rr, Ss, Șș, Tt, Uu, Ûû, Vv, Ww, Xx, Yy, Zz.
ئەمە هەڵە نەکەین؛
ئەوەی کە دەوترێت (بزرۆکە پیتێکە و شێوەی نووسینی نییە.) بەس بۆ ڕێنووسی ڕاستچین دروستە نەک چەپچین، لەبەر ئەوەی لە ڕێنووسی چەپچین بۆ بزرۆکە پیت تەرخان کراوە!
هەندێک وشە کە بزرۆکە ناگرن:
(سڵاو/Slaw) (باوک/Bawk)
(برا/Bra) (دەشت/Deşt)
(بژییت/Bjîyt) (خەڵک/Xelk)
(بژی/Bjî) (بیست/Bîst)
(وڵات/Wlat) (چرۆ/Çro)
(دەست/Dest) (بەرد/Berd)
(زمان/Zman) (هەشت/Heşt)
(بژارد/Bjard) (دەشت/Deşt)
(ئەسپ/Esp) (شنۆ/Şno)
(سپاس/Spas) (سنە/Sne)
(پیاو/Pyaw) (درۆ/Dro)
(ژیان/Jyan) (چوار/Çwar)
(دیان/Dyan) (دەرد/Derd)
(جوان/Cwan) (درەخت/Drext)
(دایک/Dayk) (بژارد/Bjard)
(شکاند/Şkand) (ترێ/Trê)
درێژەی هەیە....
✍نووسین و ئامادەکردنی: سینا ڕەحیمپوور
@wiseykurdi1
*ئاستی باڵا*
شێوەی نوسینی (لەسەر یا لە سەر، بەسەر یا بە سەر، کردبون یا کرد بون، تێ گەیشت یا تێگەیشت یا دۆخی وشەی لێکدراوی وەکو (شتومەک، باش و خراپ، بەژنوباڵا) کامەی دروستە...).
⚫️سابیر ژاکاو
سەرەتا سرنجتان بۆ بابەتێک ڕادەکێشم کە "ڕای تاکەکەسی" ڕایەکە کە تەنیا گرێدراو بە شوێن و چەند کەسێکی بێت کە هیچ چوارچێوە و پێوانەیەکی زانستی لە پشت نەبێت و پەیڕەوی نەکات. ڕایەک ئەگەر تاکەکەسیش بێت، بەڵام پشت بە زانست و چوارچێوەی زانستی ببەستێت، ئیتر ڕای تاکەکەسی نیە و ئەمە لە تاکەکەسی دێتەدەر و دەبێتە ڕای دەیان و سەدان پسپۆڕ و کتێب و نامیلکەی زانستی جیهانی.
دیارە بەپێی زانستی زوان و زانستی نوێی زوان و زمانناسی، ئەمە ئاشکرایە کە "ڕێنوس" بابەتێکی گرێبەستی و ڕێککەوتنە و ئەم بابەتانەش، بەپێی ڕێنوسی گرێبەستی کۆڕی زانیاری کورد و ئەکادێمیای ئێستاکانە، بەبێ پشتبەستن بە چوارچێوەیەکی زانستی مۆرفۆلۆجی و لێکسیکۆلۆجی و ڕەوت و ڕەهەند و پێکهاتە مۆرفۆلۆجیکاڵی زوانی کوردی، وا دەردەکەوێت کە (دەبێت و نابێت)، واتە دەبێت ئاوا بنوسرێت و نابێت ئاوا بنوسرێت!
پەیویستە بزانین کە "دەبێت و نابێت" لە هیچ بەشێکی زانستی زوان و زمانناسی، جێگەی نیە و پشتیوانەیەکی زانستی نیە، بەڵکو گرێبەستیە و دەکرێت بە خواستی نوسەر و چەند شوێنێک کە لە سەر شێوە و فۆڕمێکی نوسین پێکهاتون، بە فۆڕمی خۆیان بینوسن، ئەمەی دیکە، دەکەوێتە سەر ئەرکی ئیدیتۆر و ئیدیتینگ کە کاری پێداچوونەوەی ڕێنوسی بۆ بابەت و نوسراوەکان دەکات!
باشترە کە لە سوچ و سیلەیەکی ئێگجار نوێ و زانستی بڕوانینە زوانی کوردی و دۆخی نوسینەکەی، ئەمەی کە دەڵێت: (دەبێت ئاوا بنوسیت و ئاوا نەنوسرێت، هی ئێستا نیە و تایبەت بە 80 ساڵ لەمەوپێشی ڕێنوس و ڕێزمانی کلاسیک و کۆنی زوانی کوردیە و لەگەڵ زانستی ئێستای زوانی کوردی، یەکتر ناگرێتەوە). ئەمەی ئاشکرا و دیارە، گشتی ئەم شێوەنوسینانە، دەکەونە بازنەی "کۆنتێکست" و "بەستێن" واتە زوانی کوردی بەشێوەیەکی ئێگجار چالاک، پەیڕەوی بەستێن و پێکهاتەی ڕستەیی دەکات و بەپێی بەستێن و پێکهاتەی ڕستە، دەردەکەوێت کە کام وشە چۆن بنوسرێت و بە هەر کام شێوە بنوسرێت، ئەمە ئاساییە و خوێنەر بەپێی بەستێن و پێکهاتەی ڕستەکە، خێرا دەزانێت کە مەبەستی نوسەر، چیە.
ئێستاش زۆر بە کورتی دەڕوانینە ئەم شێوەنوسینانە و هۆکاری دەرکەوتنیان.
بەپێی زانستی زوان و سیستمی مۆرفۆلۆجی زوانی کوردی، بەشێک لەم دیاردانە دەکەوێتە بازنەی جوتەوشەیی Reduplication کە لەم بازنە لەگەڵ بناغەیەکی واتادار و پایەکی بێواتا ڕوبەڕو دەبینەوە، وەکو:
(دار و مار، چاک و ماک، کتێب و متێب، دور و مور) کە ئەمانە بەپێی ڕێسای مۆرفۆسینتەکسی morphosyntax زوانی کوردی، دەکرێت بەشێوەی (چاک و ماک، چاکوماک، چاکوماک، چاکو ماک، چاک وماک) بنوسرێن و بەپێی بەستێن Context و بەستێنی زوانی Linguistic context و هەروەتر هاودەق Co_text و گرینگتر بەستێنێکی وێژەیی Verbal context هاوشێوەی هەمان دیاردەی دیکەی مۆرفۆلۆجی و لێکسیکۆلۆجی زوانی کوردی دەربکەون و تەنیا لەم دۆخ و بەشانە بۆمان دەرکەوێت کە کامەیان و بە چ مەبەست و واتایەک، دەردەکەون و دەنوسرێن. کەچی بۆمان ئاشکرایە کە هەر کام شێوە بنوسڕێت، ئەمە "خوێنەر" بەپێی بەستێنی ڕستەیی، دەزانێت مەبەست لەم وشەیە، چیە و هەروەتر لە بازنەی کەڵۆکشێن colloctaion کە دوبارە لەگەڵ چەشنە وشەیەکی لێکداری نالێکسیکی ڕوبەڕو دەبینەوە، بۆ نمونە (مار و مێو، مێش و مەگەز) بێگومان ئەم دۆخانە بۆ تاکێکی *ناشارەزای زوانی کوردی کێشەسازە، بەڵام بۆ کەسێک کە نەختێک شارەزایی زوانی کوردی هەبێت یا بۆخۆی زوانی یەکەم و سەرەکی کوردی بێت، دەزانێت کە مەبەست لە (مار و مێو، مارومێو، مارو مێو، مار ومێو) و هەر کام لە نمونەکانی، کامەیە و چ واتایەکی هەیە و بە هەر چەند شێوەی نوسینی ڕێنوسی گرێبەستی بەکارهێنەر، بنوسرێت، ئەمە هیچ جیاوازی نیە و بەپێی زانستی مەبەستناسی pragmatics ئەمە لە بەستێنی ڕستە و ئاخاڤتنی ئاخێوەر دەزاندرێت کە مەبەستی لەم چەند شێوە نوسینە، چیە و ئامانجی "بێژەر" و "بەکارهێنەر" لە دۆخ و بازنەی سێمەنتیکی و سێنتامێنتالی و وێناسازی لێکسیکی و مۆرفۆلۆجی، چیە و چ مەبەستێکه کە لە ڕاستیدا تەینیا یەک مەبەست و واتایان هەیە! ئیتر لەم ئاستە بەستێن و کۆنتێکس، چالاکتر لە گشت بەشێک، دەور دەگێرێت.
#سابیرژاکاو
🔴درێژەی بابەتەکە لێرە بخوێنەوە:
https://telegra.ph/%D8%AF%DB%86%D8%AE%DB%8C-%D9%88%D8%B4%DB%95%DB%8C-%D9%84%DB%8E%DA%A9%D8%AF%D8%B1%D8%A7%D9%88-10-27
🪩http://ziman.blogfa.com/post/40
🪩چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
ئالان دوونۆ لە سیستەمی هیچوپووچیدا پێمان دەڵێت: سەردەمی بەها باڵاکان بەسەرچوو، هیچوپووچەکان هەموو شتێکیان لە قازانجی خۆیان یەکلایی کردووەتەوە. گەندەڵکاری هەموو جومگەکانی ژیانی گرتووەتەوە، سەردەمی خەڵکانی بێ پرەنسیپە و ئینسان تا بە زەلکاودا ڕۆ بچێت، بەناوبانگتر دەبێت. تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ڕۆڵێکی گرنگ لە بەڕەمزکردنی کەسانی هیچوپووچدا وازی دەکەن. هەر جوانێکی گەمژە، یان هەر قۆزێکی ناخپووچ بخوازێت، لە ماوەیەکی کەمدا ناوبانگ پەیدا دەکات. کام کەس زۆر بەڕێزە، ئەگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە، وەڵامی هیچوپووچێکی دایەوە، ئەگەری ئەوە بەهێزە، بکەوێتە زەلکاوی هیچوپووچییەوە.
*
(*) ألان دونو، نظام التفاهة، ترجمة: مشاعل عبدالعزیز الهاجري، دار سؤال للنشر والتوزیع ٢٠٢٠ بیروت.
🎥 #ڤیدیۆ_مێژوویی...
فیلمێکی بێ وێنە و کەمتر بینراو لە مەجلیسێک بە بەشداری مامۆستایان هەژار و موحەممەد ماملێ لە ماڵی نەمر ماملێ. لەو کورتە فیلمە مامۆستا هەژار سەبارەت بە هونەر و وێژەی کوردی قسە دەکات.
مامۆستا محەممەد ماملێ و عەبدووڵڵای کوڕی پێکەوە گۆرانی ئەچڕن کە چالاک ماملێ بە تار لەگەڵیان دەژەنێت. پاش خوێندنی گۆرانی نەمر هەژار سەبارەت بە مامۆستا هێمن و ناڵەی جودایی و بیرەوەرییەکانی لەگەڵ مام هێمن قسە ئەکات.
👥بەشداری مەجلیس: موحەممەد ماملێ ، مامۆستا هەژار ، عەبدووڵڵا شەڕەفکەندی برای مامۆستا هەژار ، عەبدووڵڵا ماملێ ، چالاک ماملێ ، سەعیدخان هومایوون ، سەدیق حەیدەری ، ڕەحمان مسباح ، مستەفا ئیساقی و قادر تەوەکولی....!
🎙گۆرانی بێژان: موحەممەد و عەبدووڵڵا ماملێ.
🎼گۆرانی: جەرگم سووتاوە بە شێعرێکی جیاواز.
🪕تار: چالاک ماملێ.
🎬مۆنتاژ: وریا ماملێ.
🗓ساڵی تۆمار: "۱۹٨٦".
سەرچاوە: (#هێمن_هەژار_موکریانی)
نووسینی: د. تۆسنی ڕەشید
لە کورمانجییەوە: ژیار ھۆمەر
سەدان ساڵە کورد ئەلفبێی ئارامی (عەرەبی)ـی بەکار هێناوە و تا ئەمڕۆکەیش لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان هەر ئەو ئەلفبێیە بەکار دێ، گەلێک بەرهەمی بەنرخ بەو ئەلفبێیە نووسراوە و چاندی کوردییان دەوڵەمەند کردووە.
دوو پەڕتووکی ئایینی ئێزیدی: «مەسحەفا ڕەش» و «کتێبا جیلوە» بە ئەلفبێیەکی تایبەت نووسراونەتەوە. بەڵام دواتر بەرهەمی زۆرمان بەو ئەلفبێیە پێ نەگەیشتووە و بە فراوانی بەکار نەهاتووە.
ساڵی ١٩١٣ حوکومەتی ئیمپڕاتۆریی ڕووسیا بڕیار دەدا ئەلفبێیەکی تایبەت بۆ کوردەکە چێ بکرێ و ئەو ئەرکەیش بە ڕۆژهەڵاتناس هۆڤسێپ ئۆربێلی ڕادەسپێردرێ کە بەر لەوە دوو جار چووبووە ناو ئەرمەنییەکانی مۆکس و لەوێ لەگەڵ کوردەکانیش (بەتایبەتی لەگەڵ مورتولە بەگ) ببووە ناسیاو و نموونەی فۆلکلۆری کوردییشی گلێر کردبووەوە، بەڵام جەنگی جیهانیی یەکەم هەڵدەگیرسێ و پاشان شۆڕشی ئۆکتۆبەری بەسەردا دێ، بۆیە ئەو کارەیش سەر ناگرێ.
دوادواییەکانی ساڵی ١٩٢٠ حوکومەتی سۆڤێت لە ئەرمەنستان دادەمەزرێ. لە یەکەمین بڕیارەکانی حوکومەتی ئەرمەنستانی سۆڤێت، بڕیارێک بوو بۆ کەمەنەتەوەکانی کۆمارەکە کە مافی پەروەردەیان بە زمانی خۆیان بێ. کورد یەکێک بوو لەو کەمەنەتەوانە و بە گوێرەی ئەو بڕیارە دەبوو لە گوندە کوردییەکان خوێندنگای کوردی بکرێتەوە. پێویستە ئاماژە بەوەیش بدەرێ، زۆرینەیان ئێزیدی بوون.
ئەو بڕیارە بۆ خۆی پرسی ئەلفبێ و پەڕتووکی بە زمانی کوردی ڕسکاند. ئەو ساڵانە لەناو کوردی ئەرمەنستاندا ڕێژەی خوێندەوار کەم بوو و کورد پێویستی بە ئالیکاریی ڕووناکبیری بوو. دەبوو ئەلفبێیەک بێتە ئاراوە، دەبوو پەڕتووک بنووسرێ و چاپ بکرێ، دەبوو مامۆستای زمانی کوردی ئامادە بکرێ.
لەو هەلومەرجە دژوارەدا ڕووناکبیرانی گەلانی دراوسێ، بەر لە هەموویان ئەرمەنییەکان، دەستی هاوکارییان بۆ گەلی کورد درێژ کرد.
باری ئامادەکردنی ئەلفبێی کوردی و نووسینی یەکەمین پەڕتووک بە زمانی کوردی بە ئەلفبێی نوێ، لازۆ (هاکۆب خازاریان ١٨٦٩-١٩٢٦) لە ئەستۆی خۆی دەگرێ. ئەو لەسەر بنچینەی پیتی ئەرمەنی ئەلفبێیەک بۆ زمانی کوردی دادەنێ و پاییزی ساڵی ١٩٢١ حوکومەتی کۆماری ئەرمەنستان لە شاری ئێچمیادزین یەکەمین پەڕتووک بە زمانی کوردی، بەو ئەلفبێیەی لەسەر بنچینەی پیتی ئەرمەنی ڕۆنرابوو، بە ناوی «شەمس» چاپ دەکا. لازۆ دانەری پەڕتووکی «شەمس» بوو.
بە بڕوای ئێمە، لەبەر ئەوەی ئەوساکە کوردی ئەرمەنستان زۆربەی زۆریان ئێزیدی بوون، هەر لەبەر ئەوەیە ناوی «شەمس»ـی بۆ پەڕتووکەکەی هەڵبژاردووە. بەو شێوازە دەیویست ئێزیدییەکان پتر بە خوێندنەوەوە گرێ بدا.
لازۆ (هاکۆب خازاریان) خۆی ئەرمەنیی بازیدی باکووری کوردستان بوو. لەنێو کورددا گەورە ببوو، چاک شارەزای زمان و فۆلکلۆر و دابونەریت و هەڵستان و دانیشتی کورد بوو. کاتی خۆی، لازۆ لەناو ئەرمەنییەکانیدا نووسەرێکی بەناوبانگ بوو و بەرهەمەکانی بە ناوی خوازراوی «بایازێتسی»ـیەوە بڵاو دەکردەوە. زۆرینەی بەرهەمەکانی لەمەڕ ژیانی کورد بوو.
پێویستە بگوترێ لازۆ خاوەنی سیناریۆی یەکەمین فیلمی کوردییە بە ناوی «زەرێ» کە ساڵی ١٩٢٦ دەرهێنەری بەناوبانگی ئەرمەنی هامۆ بەکنازاریان لە ستۆدیۆی «ئارمێنفیلم» بەرهەمی هێناوە. ساڵانی جەنگی جیهانیی یەکەم بە دەیان هەزار کوردی ئێزیدی لە سەرحەد کوژران، هەردەوێڵ بوون، بوونە پەنابەر. زۆرێک لەوانەی لەو مەرگەساتە قوتاریان بوو، هەتیو کەوتن. حوکومەتی ئەرمەنستان چەند هەتیوخانەیەک بۆ ئەو زارۆکانە دەکاتەوە، یەکێکیان لە شاری ئاشتاراک بوو. لەو هەتیوخانەیەدا دەوروبەری ٦٠ منداڵی کوردی ئێزیدیی تێدا بوو. بەڕێوەبەری هەتیوخانەکە نوور پۆلاتۆڤا بوو، کچی عەگید ئاغای خانەدان لە هۆزی سیپکا، خوشکی شۆڕشگێڕی بەناوبانگی کورد؛ فێریک پۆلاتبێکۆڤ.
سا بۆ یەکەمین جار لازۆ پەڕتووکی «شەمس» لەو هەتیوخانەیەدا بەکار دەهێنێ تا منداڵە کوردەکان فێری خوێندن و نووسینی کوردی بکا.
ئەو ساڵانە حوکومەتی کۆماری ئەرمەنستان لە گوندە کوردییەکاندا خوێندنگای کوردی دەکاتەوە. خوێندن لەو خوێندنگایانەدا بە ئەلفبێکەی لازۆ بوو.
ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٨ ئەلفبێکەی لازۆ لە خوێندنگا کوردییەکاندا بە فەڕمی بەکار دێ. سەرەتای ساڵی ١٩٢٢ لەسەر پێشنیاری لازۆ و نووسەر و دەنگبێژی بەناوبانگی کورد ئەحمەدی میرازی، حوکومەتی گورجستان لە شاری تبیلیسی، خوێندنگای ئێواران بۆ کرێکارە کوردەکان دەکاتەوە. لازۆ و ئۆلگا خازاریانی هاوژینی مامۆستای ئەو خوێندنگایە بوون. ئەو خوێندنگایە لە مێژووی کوردانی سۆڤێتدا ڕۆڵێکی مەزنی گێڕاوە. زۆرێک لە ڕووناکبیر و سیاسەتمەدارانی کوردانی سۆڤێت لەو خوێندنگایەدا دەستیان بە خوێندن کردووە. لەو کەسانەی لەو خوێندنگەیەدا خوێندوویانە ئەم ناوانە دەبینین: زمانناس قاناتی کوردۆ و مێرخاسی یەکیەتیی سۆڤێت چەرکەز باکایێڤ، سیاسەتمەدار سەمەند سیابەندۆڤ، یەکەمین بەرپرسی ڕۆژنامەی «ڕیا تەزە» جەردۆی گەنجۆ و زۆرێکی دیکە.
Muĥemed kurdî:
سلب کردن= لێسەندن، ستاندنەوە، زەوتکردن، بێبەشکردن، بێبەریکردن
✅✅✅✅
سلب اختیار= بێدەسەڵاتکردن، ستاندنەوەی دەسەڵات، لێسەندنەوەی دەسەڵات(توانایی)
✅✅✅
سلب مسئولیت= لێسەندنەوەی بەرپرسایەتی
✅✅✅✅
متحد= یەکگرتوو، یەکبوو، یەکگر
✅✅✅
اتحاد= یەکگرتوویی، یەکێتی، یەکیەتی، یەکبوویی
✅✅✅
محقر= بچووک، چووکە، چکۆلە، سووک، کەمبایەخ
✅✅✅✅
تحدی= ڕووبڕکێ، ئالینگاری، ململانێ
✅✅✅✅
تحدید= سنووردانان، سنوور/کەوشەن دیاریکردن، ڕادەدانان(ڕادەبۆدانان)،سنووربەندیکردن
✅✅✅✅
فعل متعدی= کاری تێپەڕ
✅✅✅✅
Muĥemed nîkan:
دەستدڕێژکەر ، رادەتێپەر ، سنووربەزێن
Muĥemed kurdî:
متعدی= دەستدرێژیکەر، سنووربەزێن، پەلاماردەر، ڕادەتێپەڕ
✅✅✅
تعدی= دەستدرێژی، سنووربەزێنی، پەلارماردان
✅✅✅✅
متعدد= جۆراوجۆر، جۆربەجۆر، زۆر، زیاد، فرە، فراوان
✅✅✅✅
تعدد= زۆری، زیادی، فرەیی، فراوایی، جۆراوجۆری، جۆربەجۆری
✅✅✅✅
تعدد زوجات= چەندهاوسەری، فرەژنی
✅✅✅
تعداد= ژمارە، هەژمار، ئەژمار
✅✅✅
سۆکرات
.
سۆکرات (/ˈsɒkrətiːz/؛ یۆنانی: Σωκράτης؛ نزیکەی ٤٧٠-٣٩٩ پێش زایین) فەیلەسوفێکی یۆنانی بوو لە ئەسیناوە کە وەک دامەزرێنەری فەلسەفەی ڕۆژئاوا و لە یەکەم فەیلەسوفە ئەخلاقییەکانی نەریتی ئەخلاقی بیرکردنەوەدا شانازیی پێدەکرێت. سۆکرات کەسایەتییەکی پڕ لە مەتەڵ بوو، هیچ دەقێکی نەنووسیوە و بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێگەی گێڕانەوەی دوای مردنی نووسەرانی کلاسیکەوە ناسراوە، بەتایبەتی خوێندکارەکانی ئەفلاتون و زینۆفۆن. ئەم گێڕانەوەیانە وەک دیالۆگ دەنووسرێن، کە تیایدا سۆکرات و قسەکەرەکانی بە شێوازی پرسیار و وەڵام بابەتێک دەکۆڵنەوە؛ ئەوان بوونە هۆی سەرهەڵدانی ژانری ئەدەبی دیالۆگی سۆکراتی. گێڕانەوەی دژبەیەک لە سۆکراتدا، ئاوەدانکردنەوەی فەلسەفەکەی نزیکە لە مەحاڵ، دۆخێک کە بە کێشەی سۆکرات ناسراوە. سۆکرات کەسایەتییەکی جەمسەرگیری بوو لە کۆمەڵگەی ئەسینایدا. لە ساڵی ٣٩٩ پێش زایین تۆمەتبار کرا بە بێ خودایی و گەندەڵکردنی گەنجان. دوای دادگاییکردنێک کە ڕۆژێکی خایاند، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا. دوا ڕۆژی لە زیندان بەسەر برد، پێشنیارەکانی یارمەتیدانی بۆ هەڵهاتن ڕەتکردەوە.
دیالۆگەکانی ئەفلاتون لە گشتگیرترین گێڕانەوەی سۆکراتن بۆ مانەوە لە کۆنەوە. ئەوان ڕێبازی سۆکرات بۆ بوارەکانی فەلسەفە لەوانەش زانستناسی و ئەخلاق نیشان دەدەن. سوکراتی ئەفلاتونی ناوی خۆی بە قەرز دەداتە چەمکی میتۆدی سۆکرات، هەروەها بە ئیرۆنی سۆکراتیش. میتۆدی سۆکرات بۆ پرسیارکردن، یان ئێلێنجوس، لە دیالۆگدا بە بەکارهێنانی پرسیار و وەڵامی کورت شێوە وەردەگرێت، کە بەو دەقە ئەفلاتوونیانە کۆدەبێتەوە کە تێیدا سۆکرات و قسەکەرەکانی لایەنە جۆراوجۆرەکانی پرسێک یان مانایەکی ئەبستراکت دەکۆڵنەوە، بەزۆری پەیوەندییان بە یەکێک لە فەزیلەتەکانەوە هەیە، و خۆیان لە چەقبەستوویەکدا دەبیننەوە، بە تەواوی ناتوانن پێناسەی ئەوە بکەن کە پێیانوابوو لەوە تێگەیشتوون. سۆکرات بە ڕاگەیاندنی نەزانی تەواوەتی خۆی ناسراوە؛ دەیگوت تاکە شتێک کە ئاگاداری بووە نەزانی خۆیەتی، هەوڵی دەدا ئاماژە بەوە بکات کە بەدیهێنانی نەزانیمان یەکەم هەنگاوە لە فەلسەفەکردندا.
سۆکرات لە سەردەمی دێرینی دواتردا کاریگەرییەکی بەهێزی لەسەر فەیلەسوفەکان هەبووە و لە سەردەمی مۆدێرنیشدا بەردەوام بووە. لەلایەن زانایانی سەدەی ناوەڕاست و ئیسلامییەوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە و ڕۆڵێکی گرنگی لە بیرکردنەوەی ڕێنێسانسی ئیتالیادا هەبووە، بەتایبەتی لەناو بزووتنەوەی مرۆڤدۆستانەدا
@Kurdish_Zanist
زمانناسێک بە ناوی هوومبۆڵت (Humboldt)، لە ڕێگای تاوتوێکردنی جۆرەزمانەکانی ئەمریکا، پەی بە بابەتی پێکنووسان لە زماندا دەبا.پێکنووسان، بە پارادایمێکی وشەسازی دەگوترێ کە تێیدا چەند ئەرکی ڕێزمانی پێکەوە دەنووسێن و یەک وشە ساز دەکەن. بە زمانێکیش کە لە سیستەمی سەرفی خۆیدا، ئەم پارادایمەی هەبێ، دەگوترێ: پێکنووسێن.
لە خوارەوە، زمانی گرینلەندی ڕۆژوا، وەک زمانێکی پێکنووسێن، دەناسرێ:
anigu-ga-ssa-a-junna-a-ngajal-luinnar-simassa-galuar-put
They must really almost have become unavoidable, but...
٭لێرەدا دەبینین زمانی گرینلەندی، چەندین ئەرکی ڕێزمانی وەک:
کردار، ئاوەڵکردار / و کرداری یاریدەر
دەلکێنێتە یەک و یەک وشە ساز دەکا.
لە ڕاستیدا، لەم زمانانەدا، سنووری نێوان وشەسازی و ڕستەسازی ڕوون نییە. بۆ نموونە، هەر لە زمانی گرینلەندیدا، وشەیەکی وەک (tuttusivuq)، هەم هەڵگری کردارە، هەم بەرکار. بە دەربڕینێکیتر، ڕستە و وشە بە سادەیی هاوێر ناکرێن.
زمانناسان، لە ڕووی مۆرفۆلۆژیکەوە، زمانەکانی جیهانیان دابەش کردووە بەسەر ئەم (٥) تاقمەدا:
۱) دوورەپەرێز (Isolating)
۲) لکاو (agglutinating)
۳) گەردان (Inflecting)
۴)فرەمۆفیمدار یان پێکنووسێن (Incorporating)
٤) ناوگری (infixing)
ڕوونە کە زمانی کوردی، ناتوانێ زمانێکی پێکنووسێن بێت. بەڵکوو وەک ورزل (Wurzel) دەڵێ زمانی کوردی زمانێکی لکاوە؛ واتە ئەو زمانانەی کە وشەکانیان کە لە یەک یان چەند تاکواژ پێک دێن و دەلکێن و بە ئاسانی جیا دەکرێنەوە. وەک کوردی، تورکی، باسکی ، یابانی، فەنلاندی. بۆنموونە:
👈نالەبار
نا : پێشگری یەکەم
لە : پێشگری دووەم
بار : بناغەی وشەی داڕێژراوەکە کە وشەیەکی سادەیە.
بەڵام وەک گرینبێرگ (۱۹٥٤) دەڵێ، ئەم جۆرە پۆلێنبەندیانە لە زماندا، ڕەها نین و پێدەچێ زمانێک لە چەند نموونەی تایبەتدا، لە پۆلێکیتر پێڕەوی بکا. کوردی، لەو زمانانەیە کە ئەگەرچی لکاوە، بەڵام دەتوانێ دوو ئەرکی ڕێزمانی پێک بنووسێنێ و ڕێک وەک زمانە پێکنووسێنەکان، وشەی پێکنووساو ڕۆبنێ:
هیوا نان دەخوا 👈 نان-خواردن
ئەوان ماڵیان کردەوە👈 ماڵ-کردنەوە
لەم دوو نموونەیەدا، مەبەست لە "نان"، "نانێکی دەستنیشانکراو" نییە، بەڵکوو مەبەست کاری "خواردن"ــە بە گشتی. هەروەها، نیاز لە "ماڵ"، "ماڵێکی دەستنیشانکراو نییە"، بەڵکوو نیاز چێکردنی خانووە بە گەلەمپەری.
٭ کەواتە، لە کوردیدا، بەرکار دەتوانێ بنووسێ بە کردارەوە و وشەی پێکنووساو دروست بکا.
خاڵێک کە لێرەدا گرنگە، ئەوەیە کە تێبگەین پێکنووسان، هیچ پەیوەندییەکی بە لێکدراوەوە نییە.وەک گوتمان، لە پێکنووساندا، دوو ئەرکی ڕێزمانی دەلکێنە یەک؛ کەچی لە لێکداندا وەها ڕەوتێک ناقەومێ. لێرەدا، پرسیار ئەوەیە:
داڕێژەرانی ڕێنووسی کوردی، چۆن شارەزای بابەتێکی زمانیی وەک پێکنووسان نین کە پتر لە دووسەد ساڵە لە مێژووی زمانناسیدا باس دەکرێ؟ چۆن جیاوازیی نێوان پێکنووسان و لێکدان ڕەچاو ناکەن و بە فێرخوازان دەڵێن وشەگەلێکی پێکنووساوی وەک:
"نان-خواردن"، "ماڵ-کردنەوە" و ...، لێکدراون و ئێوە بەسەر یەکەوە بیاننووسن؟
پۆلێنبەندی وشەی لێکدراو لە ڕوانگەی سینتەکتیکەوە، دیاردەیەکی وا ڕەد دەکاتەوە:
۱) لێکدراوی سینتەکتیک-بکەری :
ئەگەر ئەم چەشنە لێکدراوە، بەسەر ڕستەیەکی ژێرساختیدا قاڵ بکەینەوە، بەشێکی لێکدراوەکە ئەرکی بکەر دەگێڕێ و بەشێکی دیکەی، ئەرکی کردار.
نموونە:
دەستنووس👈 شتێک کە دەست دەینووسێ.
خواکرد👈 شتێک/کەسێک کە خوا دەیکا.
۲) لێکدراوی سینتەکتیک-بەرکاری :
ئەگەر ئەم چەشنە لێکدراوە بەسەر ڕستەیەکی ژێرساختیدا قاڵ بکەینەوە، بەشێکی لێکدراوەکە ئەرکی بەرکار دەگێڕێ و بەشێکی دیکەی، ئەرکی کردار.
نموونە:
دڵکێش👈 شتێک/کەسێک کە دڵ دەکێشێ.
کتێبفرۆش👈 کەسێک کە کتێب دەفرۆشێ.
ئێستا کە زمانناسی بە شێوەی ئاکادێمیک دەخوێندرێ و ئێستا کە تازەترین کتێبەکانی بواری زمانناسی لە ئەمریکا و ئورووپاوە دەگاتە دەستمان، کاتی هاتووە هەموو چەشنە چالاکییەکی پەیوەندیدار بە زمانی "کوردی"، پشتئەستوور بکرێ بە بنەما جیهانیەکانی زانستی "زمانناسی". لە گێڕاونەوە و شیکردنەوەی ڕەهەندە جیاوازەکانی زمانی کوردییەوە بگرن، تا چاروبڕکردنی پرسی ڕێنووس، پێوەرسازی و هتد. لە ئێمە وایە دابڕینی زمانی کوردی لە بنەما جیهانی و زانستیەکانی زمانناسی، واتە کەڵکوەنەرگرتن لە دەسکەوتەکانی نێزیکەی (۲٥۰۰) ساڵ - لە سەردەمی "پانینی"یەوە - مێژووی لێکۆڵینەوەی زمانی.
#عادڵ_مەحەمەدی
https://t.me/joinchat/NVjHBDqDQoA4ZjJk
📝 مۆدێلە جۆراوجۆرەکانی گەڵاڵەی ڕۆمان
🎙دوکتور #ڕەهبەر_مەحموودزادە
👥ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ / ٤ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ هەتاویی
گۆڤاری سۆما
زۆر سەبووری بە من دەهات. زۆر جار له کونەڕەشەکە سەرم دەدا، بەیتێکم بۆ وەرگێڕابوو، بۆم خوێندەوە: "تۆ نەمردووی ئەی عەلائەدینی سەججادی نەسەب، خاوەنی مێژووی ئەدەب، پێشنوێژی پێخواسی عەرەب!" دەیگوت: "ئەرێ پێخواسەکە منم یان پاشنوێژەکانمە؟!!".
لەو ژیانە پڕ لە ژانەدا تەمەنی گەییە حەفتا ساڵ.. ئەو هیچلەدەستنەهاتوانەی هەر ئیرادگرتن دەزانن و هەرگیز لە هونەر ناڕوانن، کردبوویانە ئامانجی تەوس و توانج و زەدەیان لێ دەدۆزییەوە و لە یەکتریان دەقۆزیەوە: مەلا دەسژار و چاوچنۆکە، ترسەنۆکە، گۆشەگیرە، لەم ناوە هەر خۆی لەبیرە، سەر بۆ حوکمەت دەنەوێنێ، لە مەجلیسی تەشریعی کە جاشخانەیە چۆن قبوڵ دەکا بەشدار بێ و لەناو کۆمەڵ لەکەدار بێ. ئیتر سەرتان نەیەشێنم پێهەڵگوتن بە دینار و غەیبەتکردە بە خەڵوار بوو، ئەم بەرگۆیی و بە نامۆیی لێڕوانینە تا دەمی ئاویلکەدانی، تا دوا هەناسەی ژیانی دوایی نەهات. تا خەبەر هات کە مامۆستا عەلائەدین عەمری خوای کرد.
ئەمجار وەرە و گوێ لە ئاخ و کۆڤان بگرە و لە داخی دووزمانان مەمرە. هەر ئەوانەی بە زیندوویی کەوڵیان دەکرد، شین و چەمەرەیەکیان بوو، بە داستان بیگێڕنەوە! مخابن بۆ ئەو جوانچاکە جوانەمەرگە، لەوەتا پەلکی وەریوە هەموو کوردستان هەتیوە و سەد بەیت و بالۆرەی تریش!"
زیاد ئەسعەد.
سڵاو و ڕێز بۆ ئێوە هاووەڵاتیانی بەڕێز:🌺🤝🤝
هاوزمانانی ژیر و خەمخۆر:
هەر وەک لە ناوی کاناڵەکەوە دیارە(#فەرهەنگی_ژین، #وشەدانی_کوردی_کوردی) بۆ کۆکردنەوە و پاراستن و زیندووڕاگرتنی زمانی زگماکیمان و وشە ڕەسەن و بەنرخەکانی کوردی، بۆ هەموو چین و توێژێک بە تایبەت لاوان و تازەلاوان داندراوە، ئەو کارەش ئەرکی تەواوی هاووڵاتییانە و بە تەنیا ئەم ئەرکە بە ئامانج ناگا، هەر بۆیە داوا لە هەموو خەمخۆرانی زمانی کوردی، دەکەین بە وشەی کوردی ڕەسەن و بابەتی جوان، تایبەت بە ناوچەی خۆیان کاناڵەکەمان دەوڵەمەندتر بکەن.
تکایە کاناڵەکە بە دۆستان بناسێن.
@farhangijin
/channel/farhangijin
بە یادی هونەرمەندی کورد، تاهیر خەلیلی کە ئەمڕۆ کۆچیدوایی کرد.
یاد و ناوی هەرمان 🖤
➿ @Kurdinus
(مەبەستی پڕاگمەتیک لە وتاردا)
نوسەر:
بەکر عومەر عەلی
تریفە عومەر ئەحمەد
زوان: بازنەی ناوەندی.
چەنێلی زمانناسی:
@zimannasi
Muĥemed kurdî:
چشمه= کانی، کانیاو، هانە، هانی
✅✅✅
رودخانە= چۆم، چەم، ڕووبار
✅✅✅
جویبار= جۆگە، جۆگەلە، جۆگاو، جۆبار، ماڵجۆ
✅✅✅✅
دریا= دەریا، زەریا
✅✅✅
جزیرە= دوورگە، دوڕگە
✅✅✅
دوورگە دروستە، هەرچەن دوڕگەیش دەوترێ
خلیج= کەنداو، کەنداڤ، ئاودڕ
✅✅✅✅
دریاچە= گۆل، زرێبار، زرێچە
✅✅✅✅
اقیانوس= پاناو، زەریای گەورە، شازەریا
✅✅✅✅
سد= بەنداو، ئاوبەند، بەند، بەربەند/بەربەستی ئاو
✅✅✅
آبشار= تاڤگە، سۆلاڤ، ئاوهەڵدێر، ڕێژاو
✅✅✅✅
استخر= ئەستێر، ئەستێرک، ئەستێڵک، هەسێڵ، ئەستێڵ، مەلەوانگە
✅✅✅
ساحل= لێوار، کەنار، کەناراو، بەستێن، قەراغ، کەشار
✅✅✅