4756
✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺
ئاخ،
خوایە،
ئاخ،
کەی سەرێکیش لە کوردستان ئەدەی؟
ئەمەیش قسەی هەموو ڕۆژێکی دایکمه...
«شێرکۆ بێکەس»
-تاپوی نووسراوه-
لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی، «مۆحەممەد شەهبازپەناهی» شەهید ئەکرێت. کاک موحەممەد شەهبازپەناهی مامۆستای دڵسۆز و شۆڕشگێر لە ناو لاوانی مەریواندا چالاک بوو و هاوسەری بەڕێزیان خاتوو سەعدیه نەسیمی بوو . لەو کاتەدا کۆرپەی ئازیزی ئەوان تەنیا ساڵ و نیوێک لە عومری تێپەڕئەبێت.«ڕووناک»ی ساوا لە کاتی بە خاک سپاردنی باوکی لە باوەشی دایکیدا دەبێت،نەیدەزانی چی بەسەر هاتووە و ئەو کۆبوونەوەیە بۆ چ غەم و تەم و کارەساتێکە. پەیتا پەیتا چاوی لە جەنازەکە دەکرد و بابە بابەی دەکرد.
شەهید مۆحەممەد لە گۆڕستانی"داسێران" لە لای شەهید جەلال نەسیمی برای خاتوو سەعدیە نەسیمی بە خاک سپێردرا.
✨ڕووناک دواتر که گەوره بوو و دایکی بوو بە پێشمەرگە، نامەیەکی بۆ دایکی ناردبوو که «ڕێبواری» شاعێر، وڵامی نامەکەی کرد بە شیعر و بوو به سروودێک بە دەنگه خۆشەکەی نەجمەددین غوڵامی..
«ئهتکوت دایه دایهی شیرین
کوانێ بابم کوا له کوێیه
خاڵم له کام شار کام دێیه
نامهیان بۆ ههرگیز نایه
منیش دهمکوت گیانی دایه
بابت لهوێ له چیا یه...»
📚لە کتێبی: سێبەری قەلەبەرد،ل ١٨١
-تاپوی نووسراوە-
🎧🎶هەرزاڵێ
♥️مامۆستایان:
ناسر ڕەزازی،
نەجمەدین غوڵامی ،
میکاییل مەهابادی.
-تاپوی نووسراوە-
شێرکۆ دەفەرمێ ؛
« لە نێوان وشەکاندا، ڕستە و جوملەکاندا...
لەوێدا هەندێک جار شتێک دەخوێنیتەوە و هەست دەکەیت ساڵانێکە لە دڵتدا دەژی، ساڵانێکە مێشکت ئەورووژێنێت. کە چاوت پێی دەکەوێت، دەڵێیت: «خوایە! لە سەردەمێکی تردا، لە کات و زەمەنێکی دوور لە ئێستادا، ئەو شتە بە بیری کەسێکی تردا هاتووە! داڵغەی کەسێکی تریش بووە...»
هەندێک لەو دەقانە وەک دەستێکن کە لە تاریکترین شوێنی ناختەوە لە شانت دەدەن و پێت دەڵێن: «ئەبینیت؟ من تۆم! ئەبینیت؟ چەند نزیکم لە بیر و ناخی تۆ؟» وەک ئەوەی ئەو نووسەرە ساڵانێک پێش تۆ، لە هەمان شوێنی تۆ ڕاوەستابێت؛ هەمان ترس، هەمان تەنهایی، هەمان پرسیاری بێوەڵامی بینیبێت و هەموو ئەوانەی که لە ناخیدا هەڵگرتووە بە وشەکان بۆ تۆی بە میرات جێهێشتبێت.
سەیر لەوەدایە، لە کۆتاییدا کە کتێبەکە دادەخەیت، وشەکان لە ناختدا هەر دەمێننەوە. هەندێک جوملە هەن کە پاش داخستنی کتێبەکە دەست بە خوێندنەوەی ڕۆحی تۆ دەکەن.چونکە هەندێک پەرتووک ناخوێنرێنەوە؛
لە مرۆڤدا دەژین!📚🕊»
-تاپوی نووسراوە-
نایەڵن قەت چێژی ئازادی بچێژم من دەنا:-تاپوی نووسراوە- Читать полностью…
خوێنی شیرینم دەوێ کوا تەرمی خوێنینم دەوێ..!🕊
«مامۆستا هێمن»
«ئەی شووشە بنازم بە دڵی خاوێنت
تاوم بدەرێ بە ئاوی خەم تاوێنت
دەستم بەر دەدەم لە ئارەزووی دوور و درێژ،
مەیگێڕ لەوەلا دەستی من و داوێنت»
ئەی تەکیەنشین شێخی بە سۆرە و تۆرە!📚شاعیر:خەییام/وەرگێڕ:مامۆستا هەژار
پێت وا نەبێ هەر مەستییە، کارم زۆرە
من خوێنی ترێ دەمژم و تۆ خوێنی هەژار
جوابم دەرەوە کێیە پتر خوێنخۆرە؟!"🍷/🩸"
«لە عەقڵی مندا دوژمن دوژمنە و دەبێت بە خوێنی خۆی شوێن پێیەکانی لەسەر ئەم ئەرزە داگیرکراوەمدا بسڕمەوە... بۆیە هەر فرسەتێکم دەست بکەوێت بە ئاستەم لێی لانادەم، تەنانەت تەقە لە سێبەرەکانیشیان دەکەم... گەر وا نەکەم، زۆرم بێز لە خۆ دەبێتەوە... بۆیە پێشمەرگەم، تا زەبر بنوێنم، دەنا پێشمەرگایەتی بێ زەبر نواندن دەبێتە چاوشارکێ و یاری پشیلە و مشک... من گەمە ناکەم، من کوردم.»
📚 #موحەممەد_موکری | تۆڵە
-تاپوی نووسراوە-
کورتەیەک لە ژیاننامەی شاعیری نەتەوەیی:
#شێرکۆ_بێکەس
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس، کوڕی شاعیری ناوداری کورد فایەق بێکەس و لە ٢ی ئایاری ساڵی ١٩٤٠ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و ٤ی ئابی ٢٠١٣ لە ستۆکھۆڵمی پایتەخی سوید بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
لە ١٩٨٦ وڵاتی عێراقی بە جێھێشت. لە ساڵەکانی ١٩٨٧-١٩٩٢ لە و سوید ژیاوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان.
شێرکۆ بێکەس بە یەکێ لە شاعیرە نوێخوازەکانی ھاوچەرخی کورد دادەنرێت و خاوەنی چەندین نامیلکە و دیوانی شیعرییە و زۆرێک لە شیعرەکانی بۆ چەندین زمانی زیندووی جیھانی وەرگێڕدراون. ساڵی ١٩٨٧ لە سوێد “خەڵاتی تۆخۆڵسکی” وەردەگرێت.
خەڵاتەکەی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو دەمی سوێد ئیگڤار کالرسۆنەوە پێشکەش دەکرێت وە لەساڵی ١٩٩٢ دەبێتە وەزیری ڕۆشەنبیری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمەش لەیەکەم کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بوو، لە ساڵی ١٩٩٨ بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێکانی “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
لە ساڵی ٢٠٠٩ تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕە لە چاپ دا.
🌹 ژیان
🎀 @Sherko_bekas
شێرکۆ بێکەس ڕۆژی ٢ی مەیی ساڵی ١٩٤٠ لە گەڕەکی گۆییژەی شاری سلێمانی لەدایکبوو. شێرکۆ یەکەمین شعری خۆی لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بڵاو کردەوە. ساڵی ١٩٦٨ یەکەمین پەرتووکی شعری خۆی بە ناوی “تریفەی ھەڵبەست” لە بەغدا لە چاپ دا.
لە ساڵی ١٩٧٠ لەگەڵ کۆمەڵێک لە شاعرانی بەناوبانگی ئەو سەردەمە بانگەوازێکیان بۆ گۆڕانکاری لە شعری کوردی و بە تایبەت چوون بە لای شعری نوێی کوردییەوە بڵاو کردەوە.
شێرکۆ بێکەس
ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی سوید خەڵاتی “تۆخۆڵسکی” پێ بەخشرا و شعرەکانی بە زۆر زمانی دنیا وەرگێڕا. لە ساڵی ١٩٩٨ەوە ھەتا کۆتایی ژیان، ئەندامی ئەنتەلۆجیای خوێندنی پۆلەکانی ئامریکا و کانادا بوو. لە ھەمان ساڵدا بە یارمەتی کۆمەڵێ کەس و ھاوڕێ “دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم”ی دامەزراند.
🎀 @Sherko_bekas
لە ساڵی ٢٠٠١ ناوەندی چاپ و راگەیاندنی “خاک” خەڵاتی پیرەمێردی شاعری بە شێرکۆ بەخشی. لە ساڵی ٢٠٠٩دا تەواوی بەرھەمەکانی لە ھەشت ھەزار پەڕەدا لە چاۆ دا.
شێعر
شێرکۆ بێکەەس یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی سەردەمی شعری نوێی کوردی و ھونەری کوردی بە زمانی شعری نوێ ناساند. شعری شێرکۆ زۆرجار باسی لە نیشتمانپەروەری و خۆشەویستی ئاو و خاک کردووە.
نموونە ھەڵبەستێک لە شێرکۆ بێکەس:
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
دەستی چەپم حەزی ئەکرد
وەک دەستی منداڵی پۆشتەی دراوسێمان،
سەعاتێکی تیابێ ئەویش.
وڕکم ئەگرت،
دایکم ناچار گازی ئەگرت لە مەچەکم
بە جێگەی دان سەعاتێکی بۆ ئەکردم
ئای.. کە دڵخۆشی ئەکردم…!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
واتەی کامەرانیی لای من
لەوەدا بوو: لە حەماما
بەسەر پەشتەماڵی جاما
فوو بە کەفی سابووناکەم
گڵۆپێکی سەوزو سووری لێ دروست کەم!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
لە زستانا، لەبەر تینی ئاگردانا دائەنیشتم
سەرنجم ئەدا لە پشکۆی،
گەشاوە و ئاڵ
وام حەز ئەکرد، منی منداڵ
بچمە ناو پشکۆکانەوە..
دابنیشم.. بیکەم بە ماڵ!.
کە منداڵ بووم.. زۆر ئێوارە ئەیان ناردم.
لە ماڵی پوورە "مەنیجە"
ترشیات بکڕم
کام تام لەو تامە خۆشتر بوو
لە دوای ئاوڕ، لە پێچی تەنگی کۆڵانا
کاتێ یەک دوو قوومی خێرام
ئەدا لە ترشیاتی ناو جام!
لە کاتێکدا کە منداڵ بووم
خۆشەویستی لام ئەوە بوو:
شەوی جەژن، تا بەیانیی.. چاو ھەڵدێنم
لەگەڵ خۆما..دەس لەملان
پێڵاوی تازە بنوێنم!
کە گەورە بووم دەستی چەپم
زۆر سەعاتی ڕاستەقینەی جوانی… بینی
بەڵام ھیچیان وەک سەعاتی
جێگەدانی دایکم… لەسەر قۆڵ و دەستم
وەھا دڵخۆشیان نەکردم.
کە گەورە بووم
ھیچ چلچراو گڵۆپێکی ژوورەکانم
وەک گڵۆپی کەفی سابوون
پێکەنینیان… پێ نەگرتم.
کە گەورە بووم
ھیچ گڕێکی زۆپای ئێستا
نەکردە ماڵ و تیا بژیم.
کە گەورە بووم ھیچ خواردنێ
تامی ئەو قومە ترشیاتەی پێ نەبەخشیم.
کە گەورە بووم
ھیچ کراس و بۆینباخ و قاتێکێ نوێم
نەھێنایەوە ژێر جێگەوە
وەکوو پێڵاوەکەی جەژن
تا بەیانیی چاو ھەڵدێنم، لەگەڵ خۆما بیان نوێنم
ھیچیان.. ھیچیان!
#وەسیەت_نامە
من نامەوێت لە ھیچ کام لە گرد و گردۆڵەکەکاندا بنێژرێم کە دیارن و ناویان ئەبرێ، یەکەم لەبەر ئەوەی پڕ بوونەتەوە و دوەم لەبەر ئەوەی من حەز بە قەرەباڵغی زۆر ناکەم، من ئەمەوێ ئەگەر سەرۆکی شارەوانی و ئەنجومەنی شارەوانی شارەکەم رێگەم پێبدا و ئەوەم پێ رەوا ببینن کە لە پارکی ئازادیدا و بە تەنیشت مۆنۆمێنتەکەی شەھیدانی (١٩٦٣)ی سلێمانیەوە بمنێژن، ئەوێ خۆشترە و تەنگەنەفەس نابم،
من حەز ئەکەم بە مردوویش نزیکی ئەو خەڵکەو ژن و پیاوی شارەکەم و دەنگی مۆسیقا و گۆر بم.
🎀 @Sherko_bekas
«بەڵام ئەی نیشتمان ئەشمزانی
ئەم هەور و چرۆ و کۆڵانانە بۆ من نین،
ئەو خانووبەرە گەوره و
ماڵه خنجیلانانە بۆ من نین؛
ئەم ئەسپه شین باو و
نێره کەو و سمۆرانە بۆ من نین
سوێندی درۆ و جنێوەکانت بۆ منه
زەردەخەنەی کچەکانت،
دەستی دۆستانی کوڕەکانت بۆ من نین!
لچ هەڵقرچان، چمۆڵەگرتن، مشتەکۆڵە و شەقەزلەکان بۆ منه!
باخچە و قوتابخانە و سەیرانگاکانت بۆ من نین،
زێراب و کوخت و بەندیخانەکانت بۆ منه..!»
✒️بەختیار عەلی.
تاپوی نووسراوە.
«ئەگەر لەسەر سۆنگەی لەسەرحەق بوونت تۆ هیچ کەسێکت نەما خۆی بە کەسی تۆبزانێت، یان ئەگەر تۆ خۆت بە ویستی خۆت دەستت لە هەموو کەسەکانت هەڵگرت چونکه نەیانویست لای حەق بگرن، ئەوا مسۆگەر خودا لە داهاتوودا هەموو کەسێک وا لێ دەکات ببن بە کەست.کەسە ڕاستەقینەکانیشت، که تۆیان فڕێ دابوو، خۆزگە دەخوازن ببنەوە کەست.»
📚 #فەرهادپیرباڵ | قەبرێکی سێگۆشه ، ل١٣
-تاپوی نووسراوه-
«من لەبەر دەرگای ئەو ژووره تاریکانەدا دەوەستم»:
ژووری تاریک وەک هێمای ناخی مرۆڤە،
یان ژیانێک کە پڕە لە ئازار و نەزانین. ئەو ئەفەرمێت لە بەردەم ئەو دونیایە وەستاوە و ئامادەی چوونە ژوورەوەیە.
«یەک پەنجەرەی ئومێد و سەد دەرگای دەردی هەیە»:
لە ژیاندا هیوای ڕاستەقینە کەمە، بەڵام ڕێگاکانی ئازار زۆرن. مرۆڤ زیاتر بە دەرد و تاقیکردنەوە دەگات تا بە ئاسوودەیی.
«تاریکی بەشی ئەوە ناکات خودات لێ ون بکات،بەشی ئەوە ناکات هەموو حەقیقەت ببینم»:
تاریکی، گوناه، یان بێ هیوایی ناتوانێت بە تەواوی پەیوەندی مرۆڤ بە مانا یان خودا ببڕێت. هەمیشە جۆرێک لە ڕووناکی هەیە.
مرۆڤ هەرچەندە شارستانی بێت، غەریزە و ئارەزووە سەرەتاییەکانی لەناویدا ماون و ناتوانێت بە تەواوی بیانشارێتەوە.
«مۆم بکوژێنینەوە و لەگەڵیدا فوو لە هۆشیاری بکەین»:
مۆم هێمای هۆشیاری و ئاگاییە. کوژاندنەوەی مۆم واتە هەندێک جار مرۆڤ بە ئەنقەست لە ژیرکردنەوە و لۆژیک دوور دەکەوێتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت ژیان بە هەست بژی.
«هەروەختێ تاریکیی دڵمان دەگەشێتەوە، ژیان سپیتر لێرەوە دەڕوا»:
• ئەم پارادۆکسە گرنگترین بیرۆکەی شێعرە.
کاتێک مرۆڤ تاریکی ناوخۆی خۆی قبووڵ دەکات و ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ژیان بۆی ڕوونتر و پاکتر دەبێت. ڕووناکی لە "ڕەتکردنەوەی تاریکی" نایەت؛ بەڵکو لە ناسین و قبووڵکردنی ئەو تاریکییەوە هەڵدەقوڵێت.🌱
-تاپوی نووسراوه-
ناساندنی کتێب.
📚منداڵباز.
✒️د.فەرهاد پیرباڵ
• لە نێو کۆمەڵگادا هیچکات نابینن منداڵبازێک به توێڵیەوە نووسرابێت که من کەسێکی منداڵبازم. ڕەنگه ئەوەیکه بە ڕوونی نابینرێت ترسێنەر ترین چەشن و شێوازی ئەم دیاردەیەیە! . ئەوەیکە مرۆڤێک دەتوانێت یەکێک لە ڕەشترین و قیزەونترین مەیل و خواستەکانی نێو توێخ و لۆخی دەروونی، لە لەودیوی ڕۆخسارێکی بە تەواوەتی ئاساییدا پەنهان بکات! .
• فەرهاد پیرباڵ لە کتێبی منداڵباز، بەتەنیا خەریکی گێڕانەوەیەک یانژی چیرۆکێک سەبارەت به لادانێکی ئەخلاقی نییه. ئەو خوێنەر ناچار دەکات لەتەک یەکێ لە ئاڵۆزترین و شاردراوەترین گەزەنەکانی کۆمەڵکایەکی چاو و دەم بەستراو ڕووبەڕووت بکاتەوە.
• «فەرهاد پیرباڵ لە منداڵبازدا بە دووپاتکردنەوەی بەردەوامی ئەو کردەوەیە ناشایستە، هەوڵ دەدات لە مێشکی خوێنەر، داڕشتنێکی دەروونی دروست بکات کە ئەم کردارە تا چەندە ناپەسەند، ناشیاو و مەترسیدارە، و چۆن پێویستە کۆمەڵگا بە گشتی وەستانەوە و ڕێگری لێ بکات. بەردەوام بوونی وێنەکردنی ئەو کردارە لە ناو ڕووداوەکانی ڕۆمانەکەدا، نەک بۆ ئاساییکردنی، بەڵکو بۆ دروستکردنی هەستی بێزاری، نیگەرانی و هۆشیاری لە ناخی خوێنەردا بەکاردێت، تا خوێنەر بە قووڵی لە مەترسی و کاریگەرییە کۆمەڵایەتیی و مرۆییەکانی تێبگات.»
• لە چاوگەی کۆمەڵگاناسییەوە پێدۆفیلیا هەر ئەوە نییه تەنیا به چاو "کێشەیەکی تاکەکەسی" یاخود "تاوانێکی قیزەون" سەیر بکرێت، بەڵکوو ئەم بابەتە دەبێت لە بەستێنی "بێدەنگیی کۆمەڵگا"، "پەیوەندییەکانی دەسەڵات"،"تابووە کولتووریەکان " و "سازوکارە پەنهانییەکانی کۆمەڵگا"دا هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەی بۆ بکرێت.
• بەها و بایەخی سەرەکی پیرباڵ لەم کتێبەیدا نەک لە نواندن و ئیرائەی وڵامە یەکجاریی و قەتعییەکان، بەڵکوو لە ناچار کردنی بەردەنگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هەمان ئەو پرسیارانەی که زۆرجاره لێی فیرار دەکەین.
لەئاکامدا «منداڵباز» کتێبێک بۆ ئاسوودە خوێندنەوە نییە! بەڵکوو دەقێکه بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ یەکێک لە ڕەشترین و شاردراوەترین قووژبنەکانی کۆمەڵگا.
لێکۆڵینەوە و وێنە:
سامرەند چووپانیی.
پێشکەشتان.🌱
تاپووی نووسراوە.Читать полностью…
«ههی رۆڵه شۆڕش پهروهردهکهم
ههی رۆڵه شیرینهکهم رووناک
خوزگه شنهی بای بهیانی بۆنێکی تۆی ئههێنا بۆم
خوزگه ئهتزانی یهکجاری چهند به تاسهی بینینی تۆم
تامهزرۆی ههناسهی بۆن خۆشی بهربینی تۆم
چهند خۆش دهنگت له گوێم دایه
کۆرپه شیرینه کهی دایه
که به زهنگی دهنگی نهرمین
ئهتکوت دایه دایهی شیرین
کوانێ بابم کوا له کوێیه
خاڵم له کام شار کام دێیه
نامهیان بۆ ههرگیز نایه
منیش دهمکوت گیانی دایه
بابت لهوێ له چیا یه
تۆش بهو دهسته بیچکۆلانه
کاغهزێکت کرد به نامه
ئهمانهتی نامه دا پێم
ئهتزانی من بۆ ئێره دێم
جوابی نامهکهت داوا کرد لێم
ئازیزه دڵ خهمینهکهم رووناک
رۆڵه شیرینهکهم ئهوه منیش له سهنگهری ئهوانهوه
له سهنگهری شۆڕشی کوردستانهوه
یادگاره شیرینهکهی یادی بابت
له جیاتی وان وا خۆم دهنووسمهوه جوابت
نهکا دڵه بچکۆلهکهت به دووری دایهش خهمین بێ
نهکا نهرگسی چاوهکانت لێڵی شهونمی ئهسرین بێ
خاڵ و بابت پێشمهرگه بوون
به شوێن خۆری بههارا چوون
خۆری گهشی ئاسمانی روون
بههارێ که ههموو مناڵ دهوریان پر بێ له باب و خاڵ
نه تۆ نه ئازاد نه گهلاوێژ نه خهیاڵ نه هیچ مناڵ
چاوتان نهشێوێ به ئهسرین
لێوتان پڕ بێ له پێکهنین
یان دهنگی سروود و کایهتان
یان نهغمهی دایه دایهتان
بچێته ئاسمانی پاک
چاوه راستهکهمی رووناک
تاسهم لێت نهشکا گیانی شیرینم
وا من رۆیشتم سا کهی بتبینم»
◻️شاعیر:ڕێبوار/موسلیح شەیخولئیسلامی
-تاپوی نووسراوە-
زۆر کەمن ئەو مرۆڤانەی ئەو ساتە دەژین کە تێیدا عاشق دەبن.عاشقبوون بە مانا مرۆڤانە سادەکەی نا، وەک ئەوەی هەستبکەیت دیلی مرۆڤێکی تریت و ناتوانیت لێیدەربازبیت و بیری لێ نەکەیتەوە.بە مانا سۆفیست و دینییەکەشی نا، که عەشق جۆره پەیوەندییەکی قووڵە بە خالیق و وێنە جیاوازەکانییەوە، بەڵکوو بە مانای ئەو هێزە گەورەیەی مرۆڤ والێدەکات خەمخۆری مرۆڤ بێت، مرۆڤ بەرەو پەیوەندییەکی قووڵ لەگەڵ ژیان بەرێت و وا لە مرۆڤ بکات بۆ مرۆڤەکانی دی بگری،ئیدی خەر مرۆڤێک بێت.له هەر جێگایەک... .عەشق بەو مانایە بمانکات به عاشقی ئازارەکانی ئینسان، بمانکات به خاوەنی نیگایەک مرۆڤمان لەبەر ئەوە خۆشبوێت، چونکە بوونەوەرێکی ئەشکەنجەکێشه،📚#بەختیارعەلی|غەزەلنووس و باغەکانی خەیاڵ،ل١٦٨
قوربانییەکی ئەزەلییە،
بێهاودەردێکی هەتاهەتاییە... .
«کەسێکی پڕ خەیاڵم، بەس خودا دەزانێت ڕۆژانە چەند چیرۆک لەسەرمدا لە دایکدەبێت و دەمرێت.بە درێژایی ژیانم حەزم لە جلی جوان کردووه، حەزم لەوەیە قژم ڕێک بێت، قامەتم قنج بێت،ڕێکپۆش بم و بە ویقارەوە کتێبێک بخەمە بندەستم یان جانتایەکی دیبلۆماسی هەڵگرم و بە شاردا لەمسەرەوە بۆ ئەوسەر پیاسەبکەم.لە منداڵییەوە حەزێکی کوشندەی سەفەر کردنم تێدایە، بەڵام بێپارەیی و بێکەسی بەم شاره ناشیرینەوە گرێیانداوم.تف لەم شارە...ڕێگام بدەن هەر کاتێک باسی ئەم شارەم کرد ڕق و قیزی خۆم نەشارمەوە... تکایە ڕێگام بدەن.»
📚 #بەختیارعەلی|غەزلنووس و باغەکانی خەیاڵ، ل٢٢
-تاپوی نووسراوە-
«وای که خۆ ڕزگار کردن لەدەست بیرو
باوەڕی کۆن گرانه ! .
هەر ئێستا ئەم ،خۆی گاڵتەی به ئەقڵی کاڵێ ئەکرد که کوڕی پێ خۆشتره له کچ،کەچی وا خۆشی بیرلەوە ئەکاتەوە که ئەگەر کوڕ بێ،ئاهەنگی بۆ ئەکا! .
ڕەنگه ژن ئەوەنده گلەیی لێ نەکرێ که حەز بە کوڕ دەکا یان کچ،چونکه خۆی چەشتوویەتی،ئەزانێ ئافرەت بە تایبەتی لای ئێمه چەند بەش خۆراو و زۆرلێکراو و چەوسێنراون؛بۆیه هەستێکی ئاساییه که پێی خۆش نەبێ کزەی جەرگەکەی لە بەشه زۆرلێکراو و چەوسێنراوەکەی مروڤایەتی بێ.
بەڵام ئێمەی پیاوی خوێندەواری تێگەیشتوو بۆچی؟ سەرێکی بادا و لە بەر خۆیەوە گوتی:
«کەرانەی ئەم ڕەئییە بێجێیەم،شەرت بێ ئەگەر کچم ببێ ئاهەنگێکی لە کوڕان خۆشتری بۆ بکەم! »
📚#برایم_ئەحمەد | ژانی گەل، ل ٢٣
-تاپوی نووسراوە-
"دهکهم تهرخان له ڕێی تۆ دا ژیانم📍🏔ئاربابا،بانە -تاپوی نووسراوە- Читать полностью…
له سهنگهر دا بهرهو ڕووی دوژمنانم
به خاکی تۆ دهمی ئاویلکهدانم
ئهمن ئهی نیشتمان تۆم ههر له بیره 🌱"
«م.هێمن»
زێڕ بەڵایە، بێوەفایە دەوڵەمەند
هەر هونەر نەمرە، هونەروەر مەرد و ڕەند!
مامۆستا هێمن
- تاپوی نووسراوە -
◼️◼️◼️◼️
ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٦ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٦ی کوردی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
🎀 @Sherko_bekas
◼️◼️◼️◼️
«من هەرچی شتێک تێی نەگەم، ڕەسمی دەکەم...»
📚 #فەرهادپیرباڵ | هوتێل ئەوروپا، ل٦٨ و ٦٩
تاپوی نوسراوەЧитать полностью…
☀️📚 وەرزی هاوین و کتێبخوێندنەوە
☀️هاوین هاتەوە. وەرزی گەرمیی و پشوودان، بەڵام هەروەها باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی ئەو کتێبانە بخوێنینەوە کە هەموو ساڵێک بەڵێنمان داوە و کاتمان بۆ نەبووە!
بۆ ئەم هاوینە ئەگەر بە تەمان ڕۆمانی کوردی بخوێننەوە و هەروەها ئەگەر سەلیقەتان لەگەڵ سەلیقەی منا یەک دەخوێنێتەوە؛ ئەم ڕۆمانانەی خوارەوە هەرکامیان ئەتوانن بژاردەیەکی باش بن:
✍🏼#فەرهادپیرباڵ
📓قەبرێکی سێگۆشه.
📓مولازم تەحسین و شتی تریش.
📓هوتێل ئەوروپا.
✍🏼#بەختیار_عەلی
📙غەزلنووس و باخەکانی خەیاڵ.
📙هەورەکانی دانیال.
📙جەمشید خانی مامم که با هەموو کات لەگەڵ خۆی دیبرد.
✍🏼#فەتاح_ئەمیری
📗هاوارەبەرە و میرزا.
📗زیندە خەو.
✍🏼#جان_دۆست
📔مژاباد.
📔ئەوان چاوەڕێی کازیوەن.
📔سێ هەنگاو و سێدارەیەک.
✍🏼#عەتانەهایی
📕گوڵی شۆڕان.
📕باڵندەکانی دەم با.
-تاپوی نووسراوه-
کتێب بخوێننەوە و مرۆڤێکی باش بن.📖✨
« من لەبەر دەرگای ئەو ژووره تاریکانەدا
که یەک پەنجەرەی ئومێد و
سەد دەرگای دەردی هەیە دەوەستم،
تاریکی بەشی ئەوە ناکات خودام لێ ون بکات،
بەشی ئەوە ناکات هەموو حەقیقەت بینم،
بەشی ئەوە ناکات هەموو غەریزەکانم داپۆشم،
مۆم بکوژێنینەوە و لەگەڵیدا فوو لە هۆشیاری بکەین
هەروەختێ تاریکیی دڵمان دەگەشێتەوە
ژیان سپیتر لێرەوە دەڕوا ... .»
✒️بەختیار عەلی