◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 714) بە دەنگی لەیلا فەریقی.
➿ @Kurdinus
سەر کە جۆشێکی نەبێ، من زرکەتاڵم بۆ چییە؟
دڵ کە هۆشێکی نەبێ، شووشەی بەتاڵم بۆ چییه؟
➿ @Kurdinus
«مەحوی»
📚 #کورتەچیرۆک: مارلین
نووسەر: شێرزاد حەسەن
خوێندنەوە: فائیزە مەحموودی
➿ @Kurdinus
کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە ڕێی شارانەوە
ڕۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە
نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە
گەرچی بێ ڕەشماڵ و پێخواس، سەر بە کۆسارانەوە
رێگە دوور و خێڵ ماندوو و لێوبەبار و پێپەتی
چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە
نایە سۆزی دەنگی گۆرانی، هەوارە و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە
بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بەجێ دێڵێ و ئەچێ
ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە
دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە
جێهەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە
@Kurdinus
«شەریف»
چاوت ئەستێرەی شەوێ
کوڵمت دەندووکی کەوێ
باسکم بۆ بکە بە سەرین
بەجووت خەومان لێ بکەوێ
لە خودا دەکەم تەمەننا
مەرگم وەپێشت کەوێ...
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 712) بە دەنگی عەزیز شاڕوخ.
➿ @Kurdinus
➿ @Kurdinus
ئەگەر دیسان
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی؛
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی؛
ئەمجارەیان لە پێناوتا
کام بەر حەرامە، ئەو دەخۆم
کامە یاسا ئاسمانییە، ئەو دەشکێنم
ئەمجارەیان
لمولیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرتدێنم
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەربدا
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم
ئەمجارەیان
نیوەشەوێک
کە تاریکی تیخ نەیبڕێ و
سروشت هەمووی بە پێوە بێ
بەفر تا چۆکان کەوتبێ
با و بۆران و کڕێوە بێ
بە هەسپێکی برووسکەیی هەڵتدەگرم
کەژ بە کەژ و
یاڵ بە یاڵ و
نەواڵ نەواڵ دەتڕفێنم
هەر شەوێک و لە کونجێکا قۆناخ دەگرین
تا وڵاتێک بۆ خۆم و خۆت دەئەفرێنم
لەوێندەرێ
قەت ناهێڵم
شوێنێک هەبێ لە لانەکەی ئێمە کڕتر
قەت ناهێڵم
کەسێک هەبێ لە تۆ شاد و تەڕوبڕتر
لە من شێت و ئەڤیندار و بەرزەفڕتر
هەموو ڕۆژێ
بە لوێچی دەست
شیلەی هەورت لە دەم دەکەم
شێعر لە سەر قەدی داران دەنەخشێنم
هەر برووسکێک چەخماخە دا
ڕێی لێ دەگرم
گڕی پەتیی لێ دەستێنم
هەزار خۆزگە
دیسان لاوی
ئارایشتی دەداینەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی
هەزار بریا
دیسان تژی دەبووینەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی...
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
زولفت شەوگاری درێژە
شەهیدی عیشقم لەمێژە
وەرە لە سینەت بمنێژە
🎶 فواد یاره
➿ @Kurdinus
مەحاڵاتە لە بەندی زولفی دەرچوون...
➿ @Kurdinus
«مەحوی»
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان یارمەتیی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی دایک 🌻
Читать полностью…📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 711) بە دەنگی مەرزییە فەریقی.
➿ @Kurdinus
لە بـاغـا بـەرگـی گـوڵ چـووبـوو بـە تـاراجـی خـەزان؛ بــۆ مــن
قەڵەم چوو، نامە چوو، تەبعی ڕەوان چوو، دەفتەریشم چوو
عەجایب پـاییزێ بـوو، شەخـتەکـەی جـەرگ و دڵـی بـردم
دڵ و جەرگ و هەناو و ماڵ و حاڵ و هەم سەریشم چـوو
➿ @Kurdinus
«ئاوات»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 713) بە دەنگی ئیسماعیل پیرخدری.
➿ @Kurdinus
وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم
وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
➿ @Kurdinus
«هێمن»
خۆزگە لەم دنیا ئەی هاوار
تۆیان ئەدا پێم
چش با لەو دنیا ئەی هاوار
دۆزەخ بووایە جێم
➿ @Kurdinus
پەیامی نیچە بۆ ئێمە ئەمە بوو: بە شێوەیەک بژیین کە بخوازین تاهەتایە هەمان ژیان دووپاتە بکەینەوە.
➿ @Kurdinus
«ئیرڤین دی یاڵۆم»
دایکم هەمیشە دەیوت مرۆڤ هەرچەندیش چارەڕەش بێ، هێشتا شتێک هەیە پێزانی هەبوونێ بێ و هەموو بەیانییان کە ئاسمان دەدرەوشایەوە و ژوورەکەم لە گرتووخانە نوقمی ڕووناکی دەبوو، هەستم بە دروستیی قسەکەی دەکرد.
➿ @Kurdinus
«ئاڵبێر کامو - بێگانە»
دەمـبینی کـە خـەمـبـار و کــز و دامـاوم
وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کـە لە ڕێمە، هـەر دەبـێ، نـاترسـم
ژاکـــاوی ئـەوەم بـە ئــارەزوو نـەژیــاوم
➿ @Kurdinus
«خەییام/هەژار»
شێوەی «هەڵۆ»ی چارەڕەش کاتێک دەبینێ کوردێکی سەقەتنووس پێی دەڵێ «هلو»
بە تەختەکلیلی کوردی بنووسە چاوەکەم!
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
کاتێک کەسێک کە کورد نییە دوو وشە کوردی فێر دەبێ و دەیانڵێ. خەڵکی ئێمە:
وااااااو چەن چاک فێرە کوردی بووە! بژییییی!
کاتێک کوردێک بەتەواوی زمانێکی دیکە دەزانێ و وشەبەوشەی دروستە و هیچ کێشەیەکی تێیدا نییە، جگه لەوەی دیارە زمانی دایکی نییە و وشەکان کەمێک جیاواز دەبێژێ:
ئێێێێێێێ لەهجەم هەیە. خۆزگە لەهجەم نەبێ. با ماوەیەک کوردی قسە نەکەم بەشکوو لەهجەم نەمێنێ. منداڵەکەشم فێری کوردی ناکەم، با لەهجەی نەبێ.
ناوی ئەم دیاردەیە:
دواکەوتوویی، خۆبەنەزمزانین، کاڵفامی، بیرتەسکی
➿ @Kurdinus