🔆
🔷
✏️...
🔘ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی پیرۆز بێت.
هەر کورده
🔘شاعیر: حاجی قادری کۆیی (١٨١٦-١٨٩٧)
ھەر کوردە لە بەینی کوللی میللەت
بێ بەھرە لە خوێندن و کیتابەت
بێگانە بە تەرجەمەی زوبانی
ئەسراری کتێبی خەڵقی زانی
یەکسەر عولەما درشت و وردی
نایخوێننەوە دوو حەرفی کوردی
ئوستادی خەتن لە ئەم سیانە
وەک دی لە زوبانی خۆی نەزانە
مومکین نییە دەربچێ لە چەنگی
حەتتا ڕەقەم و خەتی فەرەنگی
ساحیب کوتوب و پەیامە ھەر کەس
ئێمە نەبێ بووینە قەومی چەرکەس
کاکە ئەمە موئمینین، نە ڕووسین
بۆچ کفرە زوبانمان بنووسین؟
#ئەدەبی_تووتڕک
http://t.me/joinchat/DA0K20AddQRAP1eJo7lxMQ
@tutrk
🔆
🔷
✏️...
🔘ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی
ئەم ڕۆژه دەکەوێتە ٢١ی شوبات (2ی ڕەشەمە)ی ھەموو ساڵێک.
ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرامبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە١٧ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا. ساڵی ٢٠٠٨یش ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی نێودەوڵەتیی زمانەکان.
http://t.me/joinchat/DA0K20AddQRAP1eJo7lxMQ
📚لە داوێنی ئارباباوە
📚سەرنووسەر: #ک.د.ئازاد
📚زمان: #کوردی
📚چاپ: #ئەلەکترۆنی
📚شوێن: #بانە
📚ژمارە: 20
📚بابەت: #گۆڤار
🆔 @kurdica
ئەتوانن ئەو هۆنراوەیەی سەرەوە بە شێوەی ڤیدیۆ لە یووتیوبدا ببینن، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:
https://youtu.be/r6YJwYcy3So
✅ هۆنراوە بۆ منداڵان
❇️ تەنگانە
🖋هۆنراوەی: مامۆستا ع.ع.شەونم
🎙خوێندنەوەی: یارا ڕەهنموون
#منداڵان
@tutrk
کۆمەڵێک لە هۆنراوە کوردییەکانی "مامۆستا پەڕتەو کرماشانی" ....
سەرچاوە: ڕادیۆ کرماشان
@Kermashanradio
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇ـ
کەم بوویش بچم دیرە، لەی شورشورێ وارانه
یەی شەو بمینە لامان مەر ئیرە بیاوانه؟
ئەمان وە تۆ هاوردم دی باڵ و پەڕم نەشکن
چوو کووترێ زەخمیگم هامە دەورێ ئی بانه
عومریکە چەوەڕیتم پاماڵێ جوانیتم
بیلا کە دەمێ تەڕ کەم لەو چکچکێ زوڵفانه
کەم بوویش بچم دیرە ئەر مردمە چو هیلم
ئاخە شەویەکەت خیسە لی وەختێ زمسانه
ئەی داد جوانیمان، چوو نەقشێ سەراوێ بی
خاوی بی و تاوێ بی، ئەی ئەور وەهارانه
تا گیان نەکەنی عومری ڕاحەت نییەگری ئەی دڵ
بەختت بسزی سەد جا، مردن مەگە ئاسانه؟
دنیا ئەگە ویران بوو ڕوخم لە چە چوو پەڕتەو
دەرویشم و ئاوارە، ماڵم و سەر و شانه!
مامۆستا #پەڕتەو_کرماشانی
بە دەنگی #بیژەن_کامکار
@Strani_Zhyan
@tutrk
✅ ئەرمەنی
🖋م.پڕتەو کرماشانی
ئاوارەگەێ بێچارەگەێ بێخانمانم ئەرمەنی
ماڵد نیەزانم ھا لە کوو، ڕووح و ڕەوانم ئەرمەنی
ترسم وەگەردم تا نەکەی، بۊشی بچوو، دەر وانەکەی
ئمجا م دی دیوانەگەێ، ئاگر وەگیانم ئەرمەنی
ت باو موسڵمانی بکە، لەی گەورە مێمانی بکە
ھەرچی کە خوەد زانی بکە، م ناتەوانم ئەرمەنی
بێخوەد ئەڕا ترسی؟ خوەمم، قورسە دەمم، خاترجەمم
مانگەشەوە، سایەێ خوەمە ھا شان وەشانم ئەرمەنی
نەۊش ئەوقەرە چشتی نییە، دەر واکە بارم کەفتییە
ھەر یەی چکە نەزری بکە، تەڕ بوو زوانم ئەرمەنی
ئەر یەی کەسی لە دشمەنی پرسییە لە کوورە سەنی؟
وەگیان ھەرچی کافرە، ئۆشم: نیەزانم ئەرمەنی
لە خوەسە ئاگر گردمە، ڕێ ماڵدان گوم کردمە
ئەر مردمیشم مردمە، مشتی سوخانم ئەرمەنی
پشتم لە بار دەرد و خەم شکیا نیەزانم چە بکەم
دەردم یەسە لە ماڵ خوەم بێخانمانم ئەرمەنی
ڕووژ و شەوم جوور یەکە، دەر واکە نەومیدم نەکە
ئاخر وە ناشەڕ تازە م جایەڵ جوانم ئەرمەنی
دەر واکە زۊتر "پەرتەو"ە، مێمانەگەێ ئاخر شەوە
یەی شۊشە لەو بەد مەسەوە، پڕ کە بزانم ئەرمەنی
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
🖊سیروان موسەنیفی
یەکەم بەفری هەمووتان باش
کات کاتی مێهرەبانی و کۆدەنگیە
لەسەر پرسی
سکی برسی.
کات کاتی
تەکاندنی پرچی سپی
پیرەدارە.
یان
پاڵپێوە نانی
سەیارەیەکی ڕەق هەڵبەستووی
شۆفیرێکی کرێکارە.
کاتی
پەڕاندنەوەی مڕۆڤێکی بەساڵاچووە
لە شەقامی ساردی تەمەنیەوە.
یان
پەنادان و ڕزگار کردن
قاسپەی کەوی نیشتمان و
کڕینی
دەسماڵ قاقەزیەکی ئیزافە
لە منداڵێکی کاری
سەرچوار ڕێیانی ئازادیە...
بەفرتان باش
کات کاتی
پژاندنی مشتێک دانەوێڵەیە
بەسەر بەفری
بەر بانیجە وحەوش و باندا
بۆ پۆلێک چۆلەکەی برسی .
بەفرتان باش
زستانی مێهرەبانیە
هۆشمان
بە کۆڵانی تەنگی
دڵمانەو بێت
نەکا بەرچاوتەنگ بێتەوە
لە هاتووچوونی ڕێبواران
نەکات هێڵی سوور دابنێت
بۆ هاتوو چووی ئەوینداران.
کۆڵان ئەبێت
ئاشقی ڕێبوارانی بێت
بێ جیاوازی.
لەم سەرمایە
ڕق وکینە مەخوێننەوە
دەستێک سەرما بردبێتی
گەرمای دەستی گشتمانی ئەوێت.
باخەڵی برسی کۆڵبەرێک
تۆشەبەرەی نانی ماڵی
گشتمانی ئەوێت.
لەکاتی خلیسکێن وپێکەنیندا
بیری پێی پەتی
منداڵێکی کەمەربەندیت
لەبیر نەچێت.
بیری سەرمای
تەنیایی ژورێکت
بیرنەچێت
بە کۆشێک منداڵی تەڵاقەوە.
بیرمان ببێت
ژیان کڵاوچەرخانێکە
هاکا ئێمەیش لێمان قۆمی
هاکا ژیان لێمانی سەند
هەرچی داروو نەدارمانە.
بەفرتان باش
تائەتوانین
بەخشەندە بین
زستانی مێهرەبانیە
بەفرتان باش
بەفرتان باش.
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️
🔆
🔷
✏️...
🦋هۆنراوەیەک بۆ منداڵان🦋
❄️بەفر ئەبارێ❄️
🔘مامۆستا گۆران
❄️ئـای بابـه گـیـان بەفر ئەبـارێ تەمـاشـا
❄️جـێـگا نەمـا پـێـیەك دانـێـی له حەوشـا
❄️کـلـوو کـلـوو دێـتـه خـوارێ سپی و جـوان
❄️دەنکه دەنکەش با ئەیهێنێ بۆ هەیوان
❄️ئـه ڵـێـی ورده پـەڕی سـپــیی دەعـبـایـه
❄️یـا لـێـشـاوی پـەپــوولـەی نـاو هـەوایـه
❄️ئـه هـــا بــابــه ئـەو ڕیـشــۆڵـه هــەژاره
❄️کــزکــز نـیـشـتـۆتـەوه لـەو بـن پـاســاره
❄️ئێستا مشتـێ گه نـم دێنم ڕۆی ئەکەم
❄️بـا بێ بـیـخـوا و نـەجـاتـی بـێ له مـاتەم
⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️⛄️
🔘منداڵە ئازیزەکان!
ئێوەش وەک ڕوباتەکەی تووتڕک ئەم شیعرە جوانە لەبەرکەن و بیخوێننەوە:
⏮⏩⏯⏹⏺⏭⏯👇👇👇
@tutrk
✅ ئیمشەو ئەڕۆم
🖋 هۆنراوەی: م.ئەحمەد بەهرامی (ژاکاو)
🎙 خوێندنەوە: ڕەئووف ڕێنموون
📚 لە کتێبی: ڕازی دڵان
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
❇️ حەفلە
🖊هۆنراوەی: ژاکاو (مامۆستا ئەحمەد بەهرامی)
🎙 خوێندنەوە: ڕەئووف ڕێنموون
#ئەدەبی
@tutrk
❇️ ژیاننامەی مامۆستا ع. ع. شەونم
✅ سەرچاوە: ویکیپیدیا
عەلی عەبدوڵڵا سۆفی محەممەد (١٩٢٥ – ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠)، ناسراو بە ناوی قەڵەمی ع. ع. شەونم، شاعیر و ھونەرمەندێکی کوردی باشووری کوردستان بوو. ع. ع. شەونم لە ١٩٢٥ لە ھەڵەبجە لەدایکبووە. پێش چوونە قوتابخانە، لە حوجرە دەرسی خوێندووە. لە ١٩٣٤ لە تەمەنی نۆ ساڵی چووەتە قوتابخانە. دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی چووەتە خانەی مامۆستایانی بەغدا، لە ١٩٤٥ خوێندنی تەواو بووە و بووەتە مامۆستا لە بیارە. دواتر لە چەند شاری دیکەی کوردستان و عێراق مامۆستایی کردووە، تا لە ٢٠٠٠ لە سلێمانی خانەنشین بووە. یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی نووسەرانی کورد بووە. یەکەم شیعری لە ١٩٤٣ بە ناوی «ئەی دڵ بەھارە» لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاوکردووەتەوە. چەند کتێب و دیوانی بڵاوکراوەی ھەیە. وەرگری یەکەمین خەڵاتی فێستیڤاڵی گەلاوێژ بووە. لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە تەمەنی ٩٥ ساڵی بەھۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
@tutrk
🔆
🔷
✏️...
ڪوردی زوبانی ئەسڵمه، گەر تەرڪی کەم به کولّ
بۆ فارسی بە کوللی ئەمن دەبمه بێوەفا
🔘حەزرەتی مەحوی
🖍ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێ!
@tutrk
🌺🌤🍀
بولبول و قومری ومهل و مور و مار
به زوانی وێشان مهکهران ئیقرار
نهکهرمێ کاویژ زوانی بێگانه
نهک کیسما بشۆ زوانی وێمانه
🔘ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز بێ!
@tutrk
من کلام مرحوم شیخ محمد وسیم بن شیخ احمد بن حضرت شیخ مصطفی تختی مردوخی رحمە الە
[کەشکۆڵی خەتی شێعری کوردی، کتێبخانەی بەرلین ـ ئاڵمان]
بە یثرب رَو تُرا گر میل دین است
کزان بهتر نباشد هیچ جایی
بملک روم کش رختِ اِقامت
اگر داری تو با دنیا هوایی
اگر نە دین و نە دنیات باید
ز کردستان منە بیرون تو پایی
@dastkhatkurdistan
@kelaterzankon
@irajmoradi
✅ تنگنا
🖊شعری از: ع.ع.شونم
🎙دکلمه: یارا رهنمون
ترجمه:
دستمالم را نیاوردم، در خانه جاماند.
خدایا چگونە دماغم را پاک کنم؟ دارم دیوانه میشوم.
آن را با دامنم پاک کنم؟ با آستین تمیزم؟
نه، این عادت کثیفی است، رفتار بچههای گیج و تنبل است.
من که باهوش و تمیزم، چطور خودم را شرمنده میکنم؟
چارهای ندارم باید همین حالا از معلم بخواهم،
اجازه بدهد بیرون بروم. این درد را از سرم بیرون کنم.
تا وقتی که زندهام کار زشت امروز را فراموش نمیکنم.
وسایل روز مبادا، اگر ارزان هم باشد باز هم با ارزش است.
#منداڵان
@tutrk
د عوبەید ڕەحمانی:
"ساقی"
شیعر: پەرتەو کرماشانی
ئاواز : کوروش تەیموورزادە
ڕێکخستن: وەحید نەزەری
چاودێر: دوکتۆر جەواد کەریمی
🆔✏️ /channel/penus
ئەرمەنی
بابەت:شێعر
شێعر:پەرتەو کرماشانی
خوێندنەوە:محەممەدعەلی سوڵتانی
فایل:MP3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
چە بەکەم
بابەت:شێعر
شێعر:پەرتەو کرماشانی
خوێندنەوە:محەممەدعەلی سوڵتانی
فایل:MP3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
کەم بووش بچۆ دێرە
بابەت:شێعر
شێعر:پەرتەو کرماشانی
خوێندنەوە:محەممەدعەلی سوڵتانی
فایل:MP3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
جیایی
بابەت:شێعر
شێعر:پەرتەو کرماشانی
خوێندنەوە:محەممەدعەلی سوڵتانی
فایل:MP3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
کزە
بابەت:شێعر
شێعر:پەرتەو کرماشانی
خوێندنەوە:محەممەدعەلی سوڵتانی
فایل:MP3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@baranstani1
چە بوود
بابەت:شێعر
شێعر:پەرتەو کرماشانی
خوێندنەوە:محەممەدعەلی سوڵتانی
فایل:MP3
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەرمەنی
شێعر:پەرتەو کرماشانی
خوێندنەوەی:محەممەدعەلی سوڵتانی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
@tutrk
ساقی به یاد سید علی اصغر کردستانی
شعر پرتو کرمانشاهی
@muzicbaz کانال موزیک باز
@tutrk
پەرتەو کرماشانی کۆچی دوایی کرد
عەلی ئەشرەف نەوبەتی ناسراو بە پەرتەو کرماشانی (لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ لە کرماشان - کۆچکردووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە کرماشان) شاعیرێکی کورد بوو.
ژیان
پەرتەو کرماشانی کوڕی ئەسەدووڵڵا لە ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٣١ی زایینی (٦ی ڕەزبەری ١٣١٠ی ھەتاوی) لە گەڕەکی بەرزەدەماخی کرماشان لە دایک بوو و ھەر لەو شارەش خوێندنی تەواو کردووە. بابەگەورەی عەلی ئەشرەف لە کوردەکانی بەختیاری بوو کە لە سەردەمی حکۆمەتی بەھرام میرزای موعیزەددەولە ھاتبوون بۆ کرماشان. ھەر لە منداڵییەوە لە ڕێگای بنەماڵەکەی لەگەڵ ئەدەب ئاشنا بووە. جگە لە شیعرەکانی ھەروەھا کەسایەتییەکەی پەرتەو کرماشانیش زۆر بووەتە جێگای سەرنجی خەڵکی ناوچە و بەردەنگەکانی.
شیعر
پەرتەو کرماشانی بە دوو زمانی کوردی و فارسی خاوەنی بەرھەمە و زیاتر لە ٣٠٠٠ بەیت شێعری ھەیە؛ ھەرچەندە ڕێژەی شیعرە فارسییەکانی زیاترن بەڵام ئەو شیعرە کوردییانەی کە ھۆنیویەتەوە لە ئاستێکی بەرز دان و لەناو ئەدەبی کوردیدا خاوەن پێگەیەکی تایبەتن. عەلی ئەشرەف نەوبەتی بە زاراوەی کوردیی خوارین شیعر دەڵێت و حەول دەدات پاراو بنووسێ و لە شیعرە کوردییەکانیدا وشەی فارسی دەرھاوێژێ.
بەرھەمەکانی پەرتەو کێشی عەرووزییان ھەیە و زۆربەی قاڵبەکانی تاقی کردووەتەوە، بەڵام لە غەزەلدا زۆر لێھاتوویە. کاکڵی شیعرەکانیشی ئەوین و خۆشەویستی و ھەستی نەتەوەییە. ھۆنراوەکانی پەرتەو کرماشانی بە ڕواڵەت کلاسیکن بەڵام زمان و ناوەرۆکیان تازە و سەردەمیانەیە و لەگەڵ مرۆڤی ئەمڕۆیی دەدوێن.
@tutrk
عەرەبەکان بە عەرەبی دەنووسن. ئەدەبیاتێکی زارەکی و نووسراوی دەوڵەمەندیان هەیە.
وڵاتانی لاتین بە زمانەکانی پورتوگالی و ئیسپانیایی دەنووسن. بوونی کەسانێک وەک مارکێز، نێرودا، پاز، بۆرخێس، کوئیڵۆ و... سەلمێنەری دەوڵەمەندیی ئەم زمانانەیە.
گەلی ڕووسیای ئێستا و گەلانی یەکێتیی سۆڤیەتی کۆن، بە زمانی ڕووسییان دەنووسی و کەس نییە دەستایێڤسکی، گۆگۆل، چیخۆڤ، پوشکین، مایاکۆفسکی، بۆرکۆڤ، بولگاکۆڤ، تۆڵستۆی و... نەناسێ.
فەڕەنسا سەرچاوی ئەدەبیاتی نوێ و زمانی فەڕانسی زمانێکە زۆربەی بەرهەمە بەناوبانگەکانی هاوچەرخی پێ نووسراوە. هەروەها سینەمای فەڕەنسا بەرهەمی ناوازەی لە مێژووی سینەمادا لێ بەجێ ماوە.
ژاپۆنییەکان بە ژاپۆنی باشترین بەرهەمەکانیان خوڵقاندووە؛ لە سینەما، شێعر، ڕۆمان و... و هەر ئێستاش چەند لە گەورەترین نووسەرانی جیهان وەک موراکامی و ئیشیگورۆ ژاپۆنین.
وڵاتانی سکاندیناوی لە باکووری ئۆرووپا، هەموو بە زمانی خۆیان دەنووسن، دەخوڵقێنن و هەندێ جار بەرهەمەکانیان دنیاگر دەبێ، لەوانە ئەنێرسێن کە چێرۆکەکانی بۆ منداڵان لە هەموو دنیا دەخوێنرێنەوە، یا جەستین گاردر و کەسانی دیکە؛ یا تەنانەت زنجیرە فیلم و فیلمی وڵاتانی ئەم ناوچەیە کە بینەری جیهانییان هەیە!
ئەمانە وڵاتانێکن هەندێ جار زمانەکەیان 5 یا 10 ملیۆن کەس زیاتری بێژەر نییە، کەچی پێی دەدوێن، دەنووسن و لەوپەڕی پێشکەوتوویی فکری و فەرهەنگیشدان و نە شەرمی لێ دەکەن، نە لەبەری هەڵدێن و نە بیانووی بۆ دێننەوە؛ کەچی لێرە کابرا هێشتا لە کووچەی خۆیان کەس نەیخوێندووەتەوە و نەیدیوە، ئەگەر لێت پرسی بۆ چیرۆک، شێعر، فیلم، شانۆ و... بە کوردی بەرهەم ناهێنێ، دەڵێ: «دەمەوێ کەسانێکی زیاتر لێم تێ بگەن!»
ئەمە هەر ئەوانەن داوەت نازانن، دەڵێن حەوشەکە خوارە!
قوربان! تۆ ئەگەر هونەرمەند بی، ئەگەر به زمانێک کار بکەی تاکە یەک کەسی دیکەش بیزانێ، هێشتا هەر وەرتدەگرن، وەرتدەگێڕن، دەتخوێننەوە و دەتبینن؛ چ بگا بە زمانێک 40 یا 50 ملیۆن کەس بە کاری دێنن!
ئێوە کە زمانی خۆتان فڕێ داوە، تەنیا عوقدەی سەرنجتان هەیە، نەک هونەر و ئەدەبیات و زانست.
@Kurdinus
@tutrk
✅ دنیای خەیاڵ
🖋 هۆنراوەی: ژاکاو (م.ئەحمەد بەهرامی)
🎙 خوێندنەوە: بەدری بەهرامی
📚 لە کتێبی: ڕازی دڵان
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
🖊م.پیرەمێرد
بەیانی بوو، لە خەو هەستام، کە ڕوانیم، بەفرە باریوە
سلێمانی ئەڵێی بەڵقیسە، تارای زیوی پۆشیوە
دەمێ بوو، چاوەڕێی بەفرێکی وا بووم، مژدە بێ باری
سەرم بەفرە، کەچی هێشتا، شەڕەتۆپەڵمە بۆ یاری
لەبیرمە، شێرەبەفرینەم ئەکرد، سواری ئەبووم بێ زین
نسێ بوو جێگەکەی، ئەیبەست، ئەما تاکوو دەمی هاوین
بە بەرگی سپیە چەند شۆخە، شاخی گۆیژە، بیبینە
لە ڕەنگی ئاسمان دولبەرترە، ئەو سپیە، ئەم شینە
وێنەکە: کۆڵانێکی شاری سنە، بەفری ئەمڕۆ...
✅ خولیای بەتاڵ
🖋 هۆنراوەی: م.ئەحمەد بەهرامی (ژاکاو)
🎙 خوێندنەوە: بەدری بەهرامی
📚 لە کتێبی: ڕازی دڵان
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
❇️ حەفلە
🖊هۆنراوەی: ژاکاو (مامۆستا ئەحمەد بەهرامی)
📚لە کتێبی: ڕازی دڵان
#ئەدەبی
@tutrk
❇️ هۆنراوەی خوالێخۆشبوو ئوستاد نافعی مەزهەر بۆ کچەکەی سەروەتی مەزهەر، کە لە شاری سەقز پەرستار بووە و بە تازەیی کۆچی دوایی کردووە.
✅ خوێندنەوەی: بەڕێز ئیحسانی ئەخەوان
#ئەدەبی
@tutrk
✅ هۆنراوە بۆ منداڵان
❇️ درگا
🖋هۆنراوەی: مامۆستا ع.ع.شەونم
🎙خوێندنەوەی: یارا ڕەهنموون و باوکی
#منداڵان
@tutrk