ﻣــﻦ ﺋـەڕەنجێنێ ﻧﯿﮕﺎﺭ و
ﻭﺍ ڕەﻗﯿﺐ دڵشاد ئەﮐﺎ
بێخ ﻭ بنچینەی حەﯾﺎﺕ ﻭ ﻋﻮﻣﺮﯼ ﻣﻦ بەﺭ ﺑﺎ ﺩەﮐﺎ...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەحمەد_موختار_جاف
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
🎵 #گۆرانی:
"ئەڵێم ئەم شارە جێ بێڵم سەفەر کەم"
هۆنراوەی:
مامۆستا #جەلال_مەلەکشا
🎻 بە دەنگی:
هونەرمەند #ژاڵە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دهڵێم ئهم شارهجێ بێڵم سهفهر کهم
بڕۆم و خـۆم لـه دنیا دهر بــهدهر کـهم
بـههــاواری دڵ و بــارانــــی ديــدهم
لهدهردی خۆم ههموو عالهم خهبهر کهم
لهدهستـی يـاری دڵڕهق شـهرتـهئـيتـر
بڕۆم تـهرکـی کچـی ئـومـولبـهشتهر کهم
رهفيـقانـم گـهلـێ پـهيـمـان شـکێنـن
بڵا راکـهم لـهديـتـنـيـان حــهزهر کــهم
ئهگهر بـۆم بێـتهجـهننـهت ئـهم وڵاتـه
شهقی پـێدادهدهم و عـهزمـی سهقهر کهم
ههڵۆی شاخـم کـهوی ديلی قـهفـهز نيم
بـڕۆم و رو لــهکـێـوان و کـــهمــهر کــهم
گوڵـێ نـاپـشــکـوێ لــهم شـۆڕهکاتــه
لهوهرزی وشک و قاقـڕ چـۆن سـهمـهر کـهم
جـهفا تـهنگی وههــا لـێ هـهڵـچنيـوم
دهبێ هـهر بـۆ وهفـا شيـن و چـهمـهر کـهم
ههمـوو نـامـۆن و مـن تاک و غـهريـبـم
نـهمـاوه ئاشنــا بــۆ کـوێ نــهزهر کــهم
شـهوارهم بـێ نــهبـيـنـم رۆژی روونـاک
ئـهگـهر بـهم شـارهدا ئـيـتــر گـوزهر کــهم
وڵاتـی مـهرگـه ئـێــره گـۆڕی عـهشـقـه
بڕۆم چـاکـهو لـهخـۆم دهفعـی خـهتـهر کـهم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوەندەی هەوری دەوری "شاخە گەورە"م
هەناسەی دابڕان گرتوویە دەورەم
بە باری ڕۆژگاری پڕ لە دەردان
خەمی سەنگینی بەفرینم لە سەردان
هەواران، یادی یارانی شیرینم
بە کۆ کۆچی عەزیزانم دەبینم
گوڵی خۆزگەی مناڵیمان بە ساڵان
خەزان تاڵاندی وەک خەون و خەیاڵان
زڕەی سازی ژیانی نابەدڵ خۆم
گڕەی سۆزی سەری سووتوی سکڵ خۆم
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەحیم_لوقمانی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
پیاوێک قەڵەوی٭بیستۆک٭ بەدهست،
لە کیژۆڵەیەک کە چەند کتێبی پێیە،
سووکتره.
پەیکهرێک کە گرنگی بەهاکان لە ژاپۆن دهنوێنێ.
ــــــــــــــــــــ
٭موبایل٭
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
شەرمەزاری دەستەکانی تۆم
کاتێ لەجێی دەستی من
پێنووس لە دەست دەگری
تاکوو بڵێی دڵتەنگی...
ـــ
#نزار_قەبانی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
لە کێ یا ڕەب،
خەبەر پرسی بکەم من؟
کە هەر کەس
بۆ خەبەر چوو،
بێ خەبەر کەوت....
ـــــــــــــــ
#مەحوی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە نێوان پەنجەکانتدا
چڵە گیایەکی ژاکاوم
سێبەرێکم بە خۆ نامۆ
کێلە گۆڕێکم بێ گڵکۆ
هاوارێکم؛
لەسەر گومان هەڵکەندراوم
لە نێوان پەنجەکانتدا دەرەختێکم،
تینووێتی دەیڕنێتەوە
چیرۆکێکم
نامۆیی دەیگێڕێتەوە...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەفیق_سابیر
#کاناڵی_تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️٣ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی
💫ڕۆژباش هاوڕێیان
چیای کوردستان
پشتیوانمە
سەنگەری نەجات و
هیوای ژیانمە..!
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
لهشت پهڕهیه،سپیە
سپی سپی
وهك یهكهم بهفری زستان
خهودهبینم
درێژترین هۆنراوهمی
تیادا بنووسم بهزمان
#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە
@tapuynusrawe
🌹🍃🌹
🌹🌹🌹🌹🌹🌹
@tapuynusrawe
🍂🍂🍂🍂🍂🍂
پێنووس و تێنووسم لێ مەگرەوە، دەمهەوێت بۆ منداڵانی وڵاتەکەم لای لایە بهۆنمەوە، پڕاوپڕ لە هۆمێد، دەمهەوێت بنووسم، لە گەڵ هاوڵاتیانم بدوێم، هەر لێرەوە، لەم سلوولەوە...
#فەرزاد_کەمانگەر
#تاپوی_نووسراوە
ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لە سێدارە دانی مامۆستا فەرزادی کەمانگەر و هاوڕێیانییە، ڕۆژێک کە بۆ ڕێزگرتن لە نێوی و ڕێگای بەرزیان لە ئێران و کوردستان لە لایەن ئازادی خوازانەوە بە ڕۆژی مامۆستای ئازادە(معلم آزاده) پێناسە کرا، یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار ...
@tapuynusrawe
🌹🌹🌹🌹🌹
هیچ خەنە پێویست نییە بۆ دەست و پەنجەی دڵبەرم
وا بـە خوێنــی من خەریــکە دەست و پێی نەخشین ئەکا
#ئەحمەد_موختاری_جاف
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅@tapuynusrawe
🗓 #ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
ئەمڕۆ ۲۸ی خاکەلێوە بەرامبەرە لەگەڵ ۱۷ی نیسان، ساڵوەگەڕی کۆچی دواییی شاعیر و نووسەری نەتەوەییی گەلی کورد
مامۆستا سەید محمد ئەمینی شێخولئیسلامی ناسراو بە مامۆستا #هێمن.
لە دایکبووی ساڵی ۱۹۲۱ی زایینی لە گوندی لاچینی سەر بە شاری مەهاباد
کە لە ۱۷ی نیسانی ساڵی ۱۹۸٦ی زایینی لە شاری ورمێ هەتاوی ژیانی ئاوا بوو.
✌️نامـرن ئەوانەی وا
لە دڵی میللەتا دەژین✌️
🌹ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار🌹
ئێمەش لەم ڕۆژەدا بە هەستێکی کوردانە و دڵێکی پڕاوپڕ لە خۆشەویستیی نیشتیمان، وەک شاعیری گەورەی نەتەوەکەمان ڕوو بە نەیاران و دوژمنانی ئاو و خاک و گیانمان بانگی کوردبوون سەردەدەین و دەڵێین:
"کوردم ئەمن"
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵه
نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چـاوی کــەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقـی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسـان و لەبەر بێبەرگـی ئیمـڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە زنجیـر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، هێشتا دەڵێم کـوردم ئەمن
📚ئاسەوارەکانی مامۆستا ھێمن
بریتین لە:
-دیوانی هێمن
-بارگەی یاران
-تاریک و ڕوون (شیعر و پەخشان).١٩٧٤
-پاشەرۆک (شیعر و پەخشان).
-توحفەی موزەففەرییە
(فۆلکلۆری کوردی، کە کاری ئۆسکارمانە و ھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی).
-شازادە و گەدا
-قەڵای دمدم
-ھەواری خاڵی
-چەپکێ گوڵ، چەپکێ نێرگز
-ئەفسانە کوردییەکان
(کاری قەنات کۆردۆ کە ھێمن وەریگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی).
-ناڵەی جودایی ، شیعر ١٩٧٩
پاشەرۆکی مامۆستا ھێمن،
کۆمەڵە وتار، مەھاباد ١٩٨٣
ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ.ـ
#وێنە: پەیکەری مامۆستا هێمن
کاری هونەرمەندی ناسراوی پەیکەرسازی کورد مامۆستا هادی زیائەددینی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#فهرههنگی_زانستی_سیاسی
📚 #فهرەنگی_زاراوه_و_قوتابخانه_سیاسییەکان
💢 #زانیاری_گشتی
💢 #ئەنفال
💢 #Anfal
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەنفال لە زمانی عەرەبی قورئاندا بە واتای تاڵانی دوژمنان و دەستکەوتی جەنگییە. ئەم زاراوە لە لایەن سەدام حسەین (۱۹۹۲۷_۲۰۰۷) دیکتاتۆری ڕژیمی پێشووی عێراق و دەستوپێوەنەکەی بۆ لەناوبردن و ژینۆسایدی گەلی کورد بەکار هێنراوە. ئەنفال، کۆمەڵێ عەمەلیاتی ئەو ڕژیمە بوو بۆ سەر دێهاتەکانی کوردستانی باشوور کە لە ساڵی ۱۹۸۸ بە مەبەستی ڕەشەکوژی و کوشتن و بڕینی گەلی کورد بە ئەنجام گەیشت. لە ئەنفالدا زیاتر لە ۱۸۲ هەزار کەس خەڵکی ئەم ناوچە لە کوردستان، بەکۆمەڵ زیندەبەچاڵ کران و دێهات و گوندەکانیش لەگەڵ خاکدا یەکسان کرا.
ڕەنگه سەدام بە ناولێنانی ئەم کاولکارییە و ڕەشکوژییانە بەناوی ئەنفالەوە، ویستبێتی وەک عەرەبێکی
موسوڵمانی سوننە، خۆی لەگوێن پەیڕەوێکی بەرفەرمانی قورئان بناسێنێت کە بە ئەمری ئەو، لەناوبردنی کورد وەک دەسکەوت و تاڵانێکی جەنگی سەیر بکات. لەم سۆنگەوە سەدام، کوردی بە پلەی یەکەم بە دوژمنی خودا و بە پلەی دووهەمیش بە دوژمنی خۆی لە قەڵەم داوە بۆیە بۆ لەناوبردنی مرۆڤی کورد وەک تاڵانێک سەیری ئەکات کە لە شەڕێکدا بەدەسی هێنابێت.
ناسینی ئەنفال، ڕەنگە ئەرکێکی ئەخلاقی بێت، ئەمە نەک بە تەنها لەبەر ئەوەیە ئەنفال دیاردەیەکی کارەسات ئامێزی سەر بە ساتەوەختێکی تایبەتی مێژووی میلەتێکە و دەبێت باس بکرێت بەڵکوو ئەمە بەو مانایەسە کە باسکردن و وەبیر هێنانەوەی ئەم دیاردە دەشێت ڕێگر بێت لە دووبارەبوونەوەی، نە تەنها لە کوردستان بەڵکوو لە زۆر شوێنی دیکە دنیادا کە هاوکێشەی زۆرینە و کەمینەی، هاوکێشەی دەوڵەتی تۆتالیتەر و گرووپی ئەتنی جیاواز، هاوکێشەی کلتووری جیاجیا و ناسیۆناڵیزمێکی ڕاستڕەوی تێدا بەرقەرارە.
لەم ڕووەوە خوێندنەوەی ئەنفال و شیکردنەوەی ڕەهەندە سیاسی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقییەکانی، دەشێت هەڵگری چەندان دەلالەت بێت کە سنووری مێژووی کورد تێپەڕێنێ و وەک کێشەیەکی ئینسانێ گەورە و بەشێک لە مێژووی هاوچەرخی کۆمەڵگا مۆدێڕنەکان تەماشا بکرێت.
ڕاستە کوردبوون، سیفەتێکی تایبەتی بە ئەنفال داوە بەوەی لە پشتییەوە، هاوکێشەیەکی نایەکسانی هێز و تەنیایییەکی سیاسی کوشندە ئامادەیە، بەڵام ئەنفال و ئەزموونی ئەنفالیانە ڕووداوێکە سنووری مێژووی کورد و مێژووی عێراق و مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێدەپەڕێنێت.
ئەنفال ڕووداوێکە، بێ گەورەکردن دەشێت لە سیاقی مێژووی هۆلۆکۆست و هەموو ڕەشەکوژییەکانی کۆمەڵگای مۆدێڕندا تەماشای بکەن.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە کتێبی:
#فەرهەنگی_زانستی_سیاسی
نووسینی: #ئەحمەد_شەباتی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#کورتە_ڕۆمان
📚کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
زۆر کەمن ئەو مرۆڤانەی ئەو ساتە دەژین کە تیایدا عاشق دەبن. عاشقبوون بە مانا مرۆڤانە سادەکەی نا، وەک ئەوەی کتوپڕ هەستبکەیت دیلی مرۆڤێکی تریت و ناتوانیت لێیدەربازبیت و بیری لێنەکەیتەوە. بە مانا سۆفیست و دینییەکەشی نا، کە عەشق جۆرە پەیوەندییەکی قووڵە بە خالیق و وێنە جیاوازەکانییەوە، بەڵکو بە مانای ئەو هێزە گەورەیەی مرۆڤ والێدەکات خەمخۆری مرۆڤ بێت، مرۆڤ بەرەو پەیوەندییەکی قووڵ لەگەڵ ژیاندا بەرێت و وا لە مرۆڤ بکات بۆ مرۆڤەکانی دی بگری، ئیدی هەر مرۆڤێک بێت، لە هەر جێگایەک... عەشق بەو مانایەی بمانکات بە عاشقی ئازارەکانی ئینسان، بمانکات بە خاوەنی نیگایەک مرۆڤمان لە بەرئەوە خۆشبوێت، چونکە بوونەوەرێکی ئەشکەنجەکێشە، قوربانییەکی ئەزەلییە، بێهاودەردێکی هەتاهەتاییە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەختیار_عەلی
#غەزەلنوس_و_باغەکانی_خەیاڵ
لاپەڕە: 178
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
سووراوی یارەکەت تێکبدە
ئەی پیاوی گەمژە!!
کلی چاوەکانی مەشێوێنە...
#تەلعەت_تاھیر
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️٦ی جۆزەردان ۲۷۲۳ی کوردی
خــەزان هات وخەفەتبارانە بێ تۆ
کـــەلاوەی دڵ کپ و وێرانە بێ تۆ
گەڵای زەردم بە دەم زریانی مەیلت
چ سەخت و تاڵە ئەو دەورانە بێ تۆ
#نالی 📚
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
سەرکەوتوو لە جەنگدا مانایەکی نییە،
جەنگ یانی دۆڕاندنێکی تەواو...
ــــــــــــــــــــ
📕 جەنگ و ئاشتی
لیۆ #تۆڵستۆی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️٤ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی
💫ڕۆژباش هاوڕێیان
حەقمە گەر شەیدای وەتەن بم
ئەی ڕەقیبی نابەکار!
سەیری ئەم شاخ و چیا و
ئاو و هەوای کـوێستانە کـە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #گۆرانی: "سازی ناساز"
🎻 بە دەنگی:
#نەوید_زەردی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بولبولی باڵشکاوی وهختی گوڵم
ههر شهپۆلان دهدا دڵی له کوڵم
کوردی بهندیی بهیانی نهورۆزم
گڕی گرتووه دهروونی پڕ سۆزم
موغی بێ ئاگری شهوی یهلدام
چاوهڕێی چارهنووسی ناپهیدام
کەوی بێدهنگی نهوبههارانم
گوڵی بێڕهنگی چاو له بارانم
کونجی جێژوانی چۆڵ و خامۆشم
سێبهری نازهنینی ڕهشپۆشم
دهستی بهربووی کچی گهڕی شاییم
هەستی خنکاوی لاوی سهوداییم
کێلی گۆڕی شههیدی گومناوم
تاکهداری کڕووزی بێ ئاوم
دهفتهری شیعری شاعیری ڕووتم
شهمی سهرگۆڕ و داری تابووتم
کونی گیراوی کۆنه شمشاڵم
خهونی ئاڵۆز و خاتیرهی تاڵم
ژیلهمۆی ئاگری بهیانانم
باوکی فرمێسکم و کوڕی ژانم
باڵه سووتاوهکانی پهروانهم
شووشه بادهی بهتاڵی مهیخانهم
چڵه ڕێحانی دووره دێراوم
سازی ناسازی ههڵپهسێرراوم
تکه ئاونگی سهر گهڵای زهردم
خهسته و دهردهداری چی دهردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕه و زیزم
چۆن دهتوانم به تۆ بڵێم من چیم
خۆم گومانم ههیه که ههم یا نیم!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ هۆنەر: مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
ــــــــــــــــــــ
هەرگیز بەختی ئەوەم نەبوو بۆ یەکجاریش، شەوێک قەدەر بە هەڵەدا بچێ و باوکم یان یەکێک لە براکانم ئەو ئەرکە قورسە بکێشێ و ماچم بکــات و بڵێت...
"شەو شاد.. کچە شیرینەکەم"
"خەوێکی خۆش.. خوشکە نازدارەکەم"
نەشمدەزانی بۆ یەکێکیان وای نەوت، کەس ئەو زەحمەتە زۆرەی نەدایە بەر خــۆی...
باوکە مرد و ئەو "شەو شاد"ەی هەر نەکرد، براکان ژنیان هێنا و سەفەریان کــرد...
هەڵتەی شاران و وڵاتان بوون و ئەو "شەو شاد"ەیان هەر نەکــرد.
دوو وشەیە و بەس... بەڵام،
چ حەسرەتێکە کە ببێ بە مەحــاڵ...
ــــــــــــــــــــ
📚لە ڕۆمانی، ژنێک بە سەر منارەوە
#شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر نەتهێشت ماچت کەم هەتا ماچیشیان قەدەغە کرد .
ئێستا هەناسە بڕکێمان پێکەوتووە وەکوو ئەشقی سەردەمانی پەتای کۆلێرا .
نەفرەت لە تۆ ، نەفرەت لە من ، نەفرەت لە هەموومان لەمەڕ ئەو ماچانەی وا لێکمان درێخ دەکرد !
ئەگەر تۆ بە ساخ دەرچووی لە لایەن منەوە بە هەموو خەڵکی جیهان بڵێ هەتا بۆیان ئەکرێ یەکدی ماچ کەن .
نەسڵی ئێمە لە ناوچوون لە چاخی سەهۆڵبەندانا ! لە سەردەمێکدا کە ڕامووستن حوکمی خواردنەوەی جامی شەوکەران و کێشانەوە ماشەی تفەنگی بەرەو ناودەمی خۆتی هەبوو .
بە هەموو دونیا بڵێن ؛ کە ئەوە دڵڕەقی و نامێهرەبانی بوو ئێمەی قڕکرد و کوشت ، نەک شەڕی سەلیبی و تاعوون و سیل و سەرەتان ....
خۆشەویستیی لە سەردەمی کۆلێرادا .
✍#گابڕەیەل_گاڕسیا_مارکێز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
و : #زاهید_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
خۆزگهم به دهرک و دهروازهی ماڵت
وا ڕۆژێ چهن جار، ئهخشن له باڵت
خۆزگهم به هاوسێ و دهوروبهر خانووت
بهبێ ترس و خۆف، ئهپرسن حاڵت!
#عەباس_کەمەندی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🗓ئەمڕۆ چوارشەمە
☀️۳ی جۆزەردانی ۲۷۲۳ی کوردی
💫ڕۆژباش هاوڕێیان
له سینهم دا سهدای ناڵینه بێ تۆ
دڵی زارم بهسێ غهمگینه بێ تۆ
#سالم
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
منداڵەکان سڵاو
بێتاقەتی هەمووتان بووم، لێرە شەو و ڕۆژ بە خەیاڵ و بیرەوەرییە شیرینەکانی ئێوەوە شێعری ژیان، دەهۆنمەوە و هەموو ڕۆژێک بە جێی ئێوە بە خۆرەتاو ڕۆژباش دەڵێم.
لە ئاست ئەم دیوارە بەرزانە، لەگەڵ ئێوە هەڵدەستم، لەگەڵ ئێوە پێدەکەنم و لەگەڵ ئێوە دەخەوم.
جارجارە "شتێک وەکو دڵتەنگی " تەواوی گیانم دەگرێتەوە.
خۆزگە دەکرا وەکوو ڕابردوو، ماندوو لە گەشتێک کە ناومان دەنا "گەشتی زانستی " و بێزار لە هەموو قەرەباڵغییەکان، تۆز و خۆڵی ماندووییەکانمان لەگەڵ ڕوونیی کانیاوی دێهات
لە بیر دەبردەوە،
خۆزگە دەکرا وەکوو ڕابردوو، گوێمان بە "دەنگی پێی ئاو" و لەشمان بە لاواندنەوەی گوڵ و گیــا بسپێرین و هاوکات لەگەڵ سەمفۆنیای جوانی سرووشت پۆلی وانەکانمان ڕێک دەخست و کتێبی بیرکاریمان لەگەڵ هەموو نادیارییەکانی
دەخستە ژێر بەردێک، چونکە کاتێ بابە نانێکی نییە پێشکەشی سفرەی کا، چ جیاوازییەکی هەیە بە دوای "سێ مومەییز چواردەوە بی یان سەت مومەییز چواردە"
وانەی زانست لەگەڵ هەموو گۆڕانی کیمیایی و فیزیکی دنیا، وەلا نێین و بە هیوای گۆڕانێک لە ڕەگەزی "عیشق و پەڕجۆ "پەڵە هەورەکانی ئاسمان لەگەڵ شنە بەڕێمان کردایە و چاوەڕوانی گۆڕانێک بووینایە کە کۆرش هاوپۆلە پڕ لە جووڵەکەتان لەسەر کەلاسەوە، ڕەوانەی کاریگەری نەکرێ و لە تازەلاویدا، لە بەرزاییی ماڵێکەوە بۆ پەیاکردنی لەتە نانێک بۆ هەمیشە نەکەوێتە خوارەوە و بە جێمان نەهێڵێ، چاوەڕوانی گۆڕانێک کە بۆ نەورۆز، جووتێ پێڵاو و دەستێ پۆشەنی نوێ و سفرەیەک پڕ لە نوقڵ و شیرینی بۆ هەمووانی پێ بێ.
خۆزگە دەکرا دیسان بە دزییەوە و دوور لە چاوی بەڕێوەبەری تووڕەی مەدرەسە، ئەلفبیتکەی کوردیمان دووپاتە دەکردەوە و بۆ یەکتر بە زمانی زگماگی شێعرمان دەهۆنیەوە و گۆرانیمان دەوت و دەست لە دەستی یەکدا
هەڵدەپەڕاین هەڵدەپەڕاین هەڵدەپەڕاین
خۆزگە دەکرا لە بەینی کوڕانی پۆلی یەک دەبووینە گۆڵ گرەوە و ئێوە لە خەونی بوون بە "ڕۆناڵدۆ "، گۆڵتان لە مامۆستاکەتان دەکرد و باوەشتان بە یەکترا دەکرد، بەڵام بەداخەوە نازانن کە لە وڵاتی ئێمە خەون و ئاواتەکانمان بەر لە چوارچێوەی وێنەکانمان
گەردیلەی لەبیر چوون دایاندەپۆشێ
خۆزگە دەکرا هاوپێی کچانی پۆلی یەک لە کایەی مامە زنجیر بافا دەبووم، هەر ئەو کچانەی کە دەزانم چەند ساڵی تر لە سووچی تێنووسی بیرەوەرییەکانیانەوە بە دزییەوە دەنووسن "خۆزگە کچ بە دنیا نەدەهاتین"
دەزانم گەورە بوون، شووتان کردووە، بەڵام بۆ من هەر ئەو فریشتە پاک و بێگەردانەن کە هێشتا "جێ ماچی ئەهوورامەزدا " لە نێوان چاوە جوانەکانتانا ئەبینرێ، ڕاستی کێ دەزانێ کە ئەگەر ئێوە فریشتەکانی لە دایک بووی ئازار و فەقیری نەبوونایە، قاقەز بە دەست بۆ دەستەی ژنان، ئیمزاتان کۆ نە کردایەتەوە و یا ئەگەر لەم سووچەدا "خاکی لە بیر کراوی خودا "لە دایک نەبوونایە، مەجبوور نەدەبوون لە تەمەنی سێنزە ساڵیدا بە چاوی پڕ لە فرمێسک و حەسرەتەوە "لەژێر تۆڕی سپیی بووکێنی" بۆ دواهەمین جار لەگەڵ قوتابخانە ماڵاوایی بکەن و "چیرۆکی تاڵی ڕەگەزی دووەم " بە هەموو بوونتانەوە هەڵسەنگێنن.
کچانی وڵاتی ئەهوورامەزدا، بەیانی کە لە دامێنی سرووشتا، ویستتان بۆ منداڵەکانتان پنگە بچنن یان لە هەموو پاکی و شادمانییەکانی سەردەمی مناڵی، بۆیان لە وەنەوشە تاجەگوڵینەیەک درووست کەن، حەتمەن بیر کەنەوە.
کوڕانی سرووشتی هەتاو، دەزانم ئیتر ناتوانن لەگەڵ هاوپۆلییەکانتان دانیشن، بخوێنن و پێبکەنن، چونکە دوای "بەڵای بوون بە پیاو"
ئەوجار "خەمی نان "بەرۆکتان دەگرێ، بەڵام لە بیرتان بێ،
بە شێعر، بە گۆرانی، بە لەیلاکانتان، بە خەونەکانتان، پشت نەکەن، منداڵەکانتان فێر کەن بۆ نیشتمانیان، بۆ ئەمڕۆ و بەیانیان، ڕۆڵەیەک بن لە ڕەگەزێ "شێعر و باران "
بە دەستی با و هەتاوتان دەسپێرم تا سبەینێیەکی نە ئێجگار دوور، وانەی عیشق و ڕاستی بۆ نیشتمانتان بڵێن .
هــاوڕێ و هاویاریتان، مامۆستای دەورانی مناڵیتان
#فەرزاد_کەمانگەر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگێڕ: #حمێرا
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#کورتە_ڕۆمان
ـ
هێلمێر: هیچ پیاوێک ئامادە نییە تاکوو حەیا و نامووسی خۆی بۆ عەشق بەخت بکات.
نۆرا: ئەمە ئیشێکە سەدان و هەزاران ژن کردوویانە!
ـ
#هێنریک_ئیبسێن
#تاپوی_نووسراوه📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
"کـوردم ئەمن"
گەرچی تووشی ڕەنجەوەری و
حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لە دەس ئەم چەرخە سپڵە
نابەزم مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و
گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەڵان و
بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لەبرسان و لە بەر بێبەرگی
ئیمڕۆ ڕەق هەڵێنم
نۆکەری بێگانە ناکەم
تا لەسەر هەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و
دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن
هێشتا دەڵێم کــوردم ئەمن
ــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی: "ڕێگا"
هۆنراوەی: عەتا ئەحمەد
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #کەمال_محەممەد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرە ئەی یاری شیرینم نازەنینم
دەست لە دەست کەین ڕێگای سەختی ژیان ببڕین
ژیان خۆشە تەمەن کورتە وەرە بۆ لام
تۆ لە دڵمای من لە دڵتام دڵنیام
وەرە با ساتە جوانەکان نەڕوا
بۆ سڵ ئەکەی لێم ڕائەکەی ناکەی بڕوا
ئەوەی ڕۆیی تێپەڕی با لە یادی کەین
با پێکەوە ژینی ئەمڕۆ و سبەی خۆش کەین
بەبێ تۆ تاریکە ژینم نازەنینم
دەبا هەر دوو پێکەوە بین، نەبا بمرین
ژیان بێ یەک، بێئاکامە و بێمانایە
من دڵنیام لە لای من و تۆش هەر وایە
دەستم بەرێ با تەنیایی دڵمان نەخوا
تەمەن لە سەرمان ناوەستێ زۆر زوو ئەڕوا
ئەوەی ماوە لە ژینا با پێکەوە بین
با لە دنیایی خۆشەویستییا بین، بمرین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
تاکە شتێک لێی ترساوم ئەوە بووە ڕۆحم لە جێگایەک و لەشم لە جێگایەکی دیکە بمرێت، ئەوە ترسی هەرە گەورەی هەموو ژیانم بووە.
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
۱۷ی خاکەلێوە"نەورۆز"ی
۲۷۲۳ی کوردی
💫بەیانیتان باش
حەقمە گەر شەیدای وەتەن بم
ئەی ڕەقیبی نابەکار!
سەیری ئەم شاخ و چیا و
ئاو و هەوای کـوێستانە کـە
✅ @tapuynusrawe
#قانع