🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
"لەگەڵ تۆدا"
بە بۆنی گوڵئاسای جەستەت بێدار دەبمەوە
من هێشتا نازانم لە کوێم
پێڵووەکانم داخستوون و
دەڕوانم!
جەستەت: کتێبی ڕووناکی
شێوەی ڕوونت: ئاوێنەی بێکوتایی
من نە بێدارم، نە ڕازاو
وەک هەمیشە لەگەڵ تۆدا
دەڵێی زەمان نە تێدەپەڕێت
نە وەستاوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 ڕوونبوونەوە
#ڕەفیق_سابیر
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🌹🌹🌹🌹🌹🌹
@tapuynusrawe
🌹🌹🌹🌹🌹🌹
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
۱۰ی خاکەلێوە " نەورۆز "ی ۲۷۲۳ی کوردی
" ساڵڕۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەممەد سەرۆک کۆماری کوردستان و هاوڕێیانی(سەیفی قازی و سەدری قازی) لە مەهاباد(چوارچرا)،ڕۆژی شەهیدانی کوردستان.
"یادیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار"🌹
بۆ گەلی کوردی هەژار
بوی بە داری ڕیشەدار
کوردستان بە ناوی تۆ
دەرکەوت لە هەر دیار
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
بۆ خەباتی خەڵکی کورد
گیانی خۆتت کرد بە پرد
ناوی تۆ لە مێژوودا
ناوی کوردی زیندوو کرد
تا وێنەی تۆمان هەبێ نامرین
ئافەرین قازی موحەممەد ئافەرین
ئافەرین ئەی پێشەوای کورد ئافەرین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuymusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی: "ڕێگا"
هۆنراوەی: عەتا ئەحمەد
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #کەمال_محەممەد
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرە ئەی یاری شیرینم نازەنینم
دەست لە دەست کەین ڕێگای سەختی ژیان ببڕین
ژیان خۆشە تەمەن کورتە وەرە بۆ لام
تۆ لە دڵمای من لە دڵتام دڵنیام
وەرە با ساتە جوانەکان نەڕوا
بۆ سڵ ئەکەی لێم ڕائەکەی ناکەی بڕوا
ئەوەی ڕۆیی تێپەڕی با لە یادی کەین
با پێکەوە ژینی ئەمڕۆ و سبەی خۆش کەین
بەبێ تۆ تاریکە ژینم نازەنینم
دەبا هەر دوو پێکەوە بین، نەبا بمرین
ژیان بێ یەک، بێئاکامە و بێمانایە
من دڵنیام لە لای من و تۆش هەر وایە
دەستم بەرێ با تەنیایی دڵمان نەخوا
تەمەن لە سەرمان ناوەستێ زۆر زوو ئەڕوا
ئەوەی ماوە لە ژینا با پێکەوە بین
با لە دنیایی خۆشەویستییا بین، بمرین
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️۹ی خاکەلێوەی ۲۷۲۳ی کوردی
ئاسودەیی
بە هۆی شتە گرانبەهاکان
نایەتە دی.
زۆر جار شتی زۆر سادە
ئاسودەیییەکی زۆرت
پێ دەبەخشێت.
#نالی_مۆریلانی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وتەی_ناوداران
ـــــــــــــــــــــ
كاتێک هاوڕێكەت بەجێت دەهێڵێت؛
دڵگران مەبە،
چونكە ئەو شتەی كە تۆ لە ئەودا، لە هەر شتێكی تر خۆشترت دەوێت؛
زۆر جار لە بێئەویدا ڕوونتر دەيبینیت...
هەر وەک چۆن شاخەوانەكان؛
لە دوورەوە شاخەکان جوانتر دەبینن!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسەر: #جوبران_خەلیل_جوبران
وەرگێڕان: #توانا_ئەمین
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ٨ی خاکەلێوەی ۲۷۲۳ی کوردی
نـامـەوێ بـاغـی وەنـەوشـەو سـونبول و ڕەیـحـان و گـوڵ
خـونـچـەی لێـوی نـەبـێ،بـاخی گـوڵانـم بـۆچـییـە؟
#سافی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورته_ڕۆمان
📚کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
من لە بەردەم دەرگاکە هێنکەهێنکم پێ کەوتبوو.
سەیرە! سەیرە من لە فلۆرەنساوە (تا ڤیزەی فەرەنسام وەرگرتووە!) بلیتی فڕۆکەم بڕیوە، بە پەلەپەل خۆم گەیاندۆتە پاریس بۆ لای ئەو، کەچی ئەویش کارتۆنێکی لەسەر دەرگاکەی هەڵواسیوە و دەڵێ: "تکایە لە دەرگاکەم مەدە؛ نووستووم!"
زۆر سەیرە!
ئەم کوردە لە هەموو شوێنێک هەر دەنوێ!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی:
#پیاوێکی_شەپقە_ڕەشی_پاڵتۆ_ڕەشی_پێڵاو_شین
#فەرهاد_پیرباڵ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"سەرەتای گۆرانییەکی کۆن"
خۆشەویستم چیت لێم دەوێ...
کراسێکم بۆ چنیبووی لە گوڵەباخ..
برووسکەیەک سووتانی!
خانوویەکم بۆ کردبووی لە داری شاخ..
گەردەلوولێک ڕووخانی!
کچێ مەگری...
ئەمشەو دڵم ماچی پێیە
بۆ هەردوو لات
هەوری سپیش نانی پێیە
بۆ هەژارەکانی وڵات
مەرگی پێیە بۆ زۆردار..
خەندەی پێیە بۆ عاشقێکی خەمبار..
کچێ مەگری..
نە شەپۆلی خۆشەویستی کۆتایی دێ
نە تیشکی ڕۆژ لە ڕووباری دێ دەتۆرێ
نە بارانی هەوری سپی، تەواوبوونی بۆ هەیە..
تۆ بۆ منی و کوردستانیش هەر وڵاتی جێژوانی ئێمەیە..
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
من گوڵێکم،
بتانەوێ و نەتانەوێ،
لەم شۆرەکاته ڕوواوم.
ئێوەی دڕکیش،
ڕق و کینەی هەموو دنیا کۆ کەنەوه،
دڵنیا بن دەستتان ناگا،
به ترۆپکی بەرزی ناوم.
ــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #جەلال_مەلەکشا
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نەسیمی بادی نەورۆزی شەمیمی عەبهەری هێنا
بەریدی عاشقان دیسا پەیامی دولبەری هێنا
نەوید ئەی عاشقانی دڵ نیگار یار هاتە سەر خەندە
سەدایی بولبولان دیسا درەختی گوڵبەری هێنا
مەگەر ڕووی کەوتە زولف و ڕووی حەبیبم بادی نەورۆزی
حەیاتێکی بە دونیا داوە بۆی گوڵعەنبەری هێنا
بە فەتحی دڵ دەڵێی یار زولف و سینە و ڕووی وەدەر ناوە
لە نەسرین و گوڵ و سونبول بەهار هات لەشکەری هێنا
دەڵێی چاوی منە هەوری بەهاری دەم بە دەم دەگری
دەڵێی ئاهی منە بەرقی درەخشان ئاوری هێنا
هەوا چوو پڕ بە دامانی دەر و دەشتان گوڵی کێشا
سەبا هات پڕ بە جێبی کۆهساران عەنبەری هێنا
لە نێو بەزمی وەنەوشە و جۆ و کەناران لالە پەیدا بوو
بە تاریکی خزر بۆ چەشمە شای ئەسکەندەری هێنا
کە ئیسلامی بەهار فتوای جیهادی کافری (دەی)دا
سنەوبەر نێزە، گوڵشەن گورز و سۆسەن خەنجەری هێنا
نیثار ئەفشان بە پائەندازی سوڵتانی بەهار هاتن
سەمەن دیبا، شەقایەق ئەتڵەس و گوڵ مەخمەری هێنا
لە شایی دارەگوڵ مەسنەدنشین بوو هاتە پشکووتن
چەمەن تەختی زومەڕڕەد، یاقووت ئەفسەری هێنا
لە بەزمی نێرگس و نەسرین بە دەفعی چاوەزاری گوڵ
وەنەوشە دەستە دەستە عوود و لالە مەجمەری هێنا
لە مەیخانەی چەمەن بەزم و تەرەبیان گرت قەدەحنۆشان
شەقایەق بادە، زەنبەق شیشە، نێرگس ساغەری هێنا
لە چەهچەهەی ساز و نەغمەی عەندەلیبان سووت هەموو دونیا
سەدایی تارزەن، ئاوازی خۆش خوان، ئاوری هێنا
حیکایەتی غەریبەی پێیە بولبول جوملە خۆ کردی
دەڵێی چاپاری ئێران ڕۆژنامەی ئەختەری هێنا
بە شەوقی ڕووی لالە و گوڵ لە باغاندا چراغانە
دەڵێ باغی جەننەت ئەمساڵ بەری حوور و پەری هێنا
لە گوڵشەندا ڕەیاحین مەست و شادابی هەوای خۆشن
دەڵێی ڕیزوانە بۆ ئەهلی بەهەشتی کەوسەری هێنا
شکۆفە و گوڵ بە عیشوە و خەندە ئارامی دەروونیان دا
بەهار بۆ خەستەکانی خۆی چ شیر و شەککەری هێنا؟
بە زەرد و سوورەوە خەمڵیوە بۆ دامادی بولبول هات
وەرەق (معجز)، ئەرز گوڵگۆنە، شەونم زێوەری هێنا
هەموو کەس چاوەڕوانی لێک دەکەن وەک سورمەیان دیبێ
مەگەر بایی سەبا خاکی گوزاری دولبەری هێنا
چ دولبەر؟ ئافتابی ماهڕوویان و شەکەر لێوان
کە خەندێکی لە سەحرا گوڵ لە دەریا گەوهەری هێنا
بەبێ شاباشی سەر بە قسەی وەفایی گوڵ چرا نابێ
کە بولبول هەر زمانی هەن هەندە پەروانەش سەری هێنا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#وەفایی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بۆنت لە هەردوو مەمکم دێ
ماچکردنی پەنجەکانت،
بە ماچکردنی گەردەنی کۆتر دەچێ.
ــــــــــــــــــــــ
#نیگار_نادر
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#هایکۆ
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سپێدە
بەفر بووە باران
گوناهی نزیک بوونەوەی بەهار.
#سامپۆ
بێ سەفەر و
بێ بەهار،
ئەم سپێدەیەم لەدەست چووبوو.
#شیکی
گوڵە داودییە سپییەکان
لە کازیوەدا باڵابەرزتر
دێنە بەرچاو.
#یاسن
لە نێوان گوڵە نیلۆفەرەکاندا
ڕۆژووەکەم شکاند.
#باشۆ
بەبێ پەڕەمووچ
شۆڕەبی (با) ڕەنگ دەکات.
#ساریۆ
ئاهـ ئەی پەپوولە
ئارەزووت چییە
لە وەختی باڵە فڕێدا.
#چیو_نی
گەڵاکان
لە (با) بپرسن
کامتان یەکەمین گەڵا بوون کەوتنە خوار.
#سۆشۆکی
ئەمڕۆش دیسان،
خۆر بەسەر گوڵە خەرتەلەکانەوە ئاوابوو.
#تان_تان
دنیا پڕ ڕەنجەو بەم حاڵەشەوە
گێلاسەکان گوڵ دەگرن.
#ئایسا
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی: #تریفەی_مانگ_لەسەر_دار_کاژ
وەرگێڕان لە فارسییەوە: #جەبار_سابیر
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی
🔥جەژنی نەورۆز🔥
هۆنراوەی: ع،ع، شەونم
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزه
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
چاوگی ئاگر هێز و گیانــمە
بـاوەڕی بـــەرزی کـــوردستانمە
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزه
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییـە
ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە؟
بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم ؟
پا پلیشاوەی ژێر هــەرەس نەبـم!
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزه
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
سەیری کەن جەرگ ئەسووتێ بۆکڕوزی گەیییە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرا بێ ئەی هەموو جیهان
شاخ و دەشت و شار و گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانی لێ هەڵکەندووە
مێژوومان چەند زوحاک و ماری خستە چاڵ
چەن کەسی کردە گوڵ بۆ بەهاری ساڵ
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🗓ئەمڕۆ هەینی
۱۱ی خاکەلێوە "نەورۆز"ی ۲۷۲۳ی کوردی
نیعمەتە ئەم خاک و خۆڵەم
تا ئەبەد جێی ناهێڵم
خاکی سووتاوی وەتەن
بۆ سـورمەیی چـاوانمـە!
✅ @tapuynusrawe 💯
#قانع
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
نامرن ئەوانە وا لە دڵی میللەتا ئەژین...
#ڕۆژی_شەھیدانی_کوردستان
ڕێگایان پڕ ڕێبوار و یادیان ھەر بەرز و پیرۆز🌹🌹
#قازی_موحەممەد
#سەدری_قازی
#سەیفی_قازی
با پەیمان نوێ کەینەوە و گیانبازی لە شەھیدانی ڕێگای وڵات و نەتەوەوە فێر بین🌹
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
خەون نەبووایه
مرۆڤ بەدەم خەم و قەهر و
ئارەزووە خنکاوەکانی خۆیەوە دەمرد.
ـــــــــــــــــــ
#شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuymusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ
1
لە شەوێکی بەفرانبارا لە دایکبووی..
سپی سپییە؛
پێستت.
2
شین شینن چاوەکانت..
بە منداڵی،
زۆر سەیری دەریات کردووە.
3
بڵند بڵندە باڵات.
لەنێوان دوو شۆڕەبیدا،
جۆللانەت هەڵخستووە.
4
لە باخی موزیک، لەبن سێبەری نۆتەدا خەوتووی.
چۆتەوە سەر گیتار،
دەنگت.
5
زەرد دەچێتەوە پرچت،
سەردانی خۆرت کردووە؛
ئێوارەیەک.
6
بەو هەموو بەرینییەوە،
چۆن لە دیدەکانتدا جێی بۆتەوە؛
ئاسمان.
7
شووشە عەترێکی شکاوی، هەمیشە..
هاوڕێی قوتابخانەت بووە؛
گوڵ.
8
لە هەرزەییتدا،
هاوسێی هەور بووی
تەڕتەڕە هەناسەت.
9
ڕووباری مێخەکە لەشت..
شەوێک،
بە ڕووتی چوویتە بەر باران.
10
یاریت لەگەڵ تریفەدا کردووە..
تەنک و
بریقەدار و لووس.
11
پاک پاک و بێگەرد..
هەفتەیەکە،
شووت بە پەپوولە کردووە.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍🏻 #قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#کورتە_ڕۆمان
ـــ
خوازیارم لانیکەم یەک کەس ببێت،
کە لەگەڵیدا وا بدوێم
بەو جۆرەی تەک خۆمدا دەدوێم.
ـــ
📙ابلە
#دۆستۆیڤسکی
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
" وانەی تۆڵە "
لە بەیروتدا قوتابییە بچووک وتی
-مامۆستا گیان فێرم ناکەی،
کە من.. چۆن.. چۆن
+چیت فێر بکەم...؟
داڕشتنی نیگاری جوان.
کۆکردنەوەی ژمارە.
یا دروستکردنی کۆلارە؟
-نا مامۆستا...
+ئەی چیت فێر کەم...
ها ڕۆڵە گیان..؟
-فێرم بکە کە چۆن پرچی نوقمی خوێنی مناڵانی ئەم شارە...
کۆ کەمەوە و لێی بچنم
قەفی گوریسی قەنارە..
بۆ ئەوانەی زەوی دەکەن
بە گۆمی خۆین و پەژارە...
فێرم بکە چۆن پێڵاوی
گشت مناڵێکی کوژراوی
سەراپای جیهان و بەیرووت
بۆ زۆردار و داگیرکەران
بکەم بە تاج و تابووت..!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
"کێو"
بۆیە مەمکی تۆم خۆش دەوێ
لە کێو دەچێ
کانی و...
بنار و...
هەوراز و...
دوندی هەیە!
هۆ کچی جوان..
ئەگەر کێوێ بمتۆرێنێ
مەمکت دەکەم بە دەسگیران!!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وتەی_ناوداران
ـ
بە نهێنی عاشقی ئەو کەسانە دەبین کە ئێمەیان خۆش ناوێت و بە ئاشکرا لەوانەی کە عاشقی ئێمەن چاو دەبەستین؛
لەوانەیە ئەمە بێت هۆکاری تەنیا بوونمان...
ـ
#شەرێعەتی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️٦ی خاکەلێوە ۲۷۲۳ی کوردی
عەزیزم
ڕۆحی شیرینم
لە من
بۆچی کەناری تۆ؟
وەرە
سەر
هەردوو چاوی من
کە سەروی جۆیباری تۆ
ـــــــــــ
#وەفایی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی: 🔥نەورۆز🔥
هۆنراوەی: #ڕەحیم_لوقمانی
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #نەجمە_غوڵامی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ڕۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە
دەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز هاتەوە
سروشت سەرپاکی جوانی ئەنوێنێ
وەک بووکی ڕازاو خۆی ئەخەمڵێنێ
دەشت و کوێستان و لووتکەی بەرزی کێو
بزەی بەهاریان کەوتۆتە سەر لێو
بەفری تواوەی سەر شاخی تەمبار
ئەبێ بە فرمێسک چۆڕچۆڕ دێتە خوار
هاژەی شەتاوی بن کوێستانی بەرز
گابەرد ئەتلێنێ، کەژ دێنێتە لەرز
کیژی دارستان لە شاییی چەما
بە مۆسیقای ئاو، دێنەوە سەما
باخ و ڕەزی شاخ یان مێرگ و چیمەن
خشڵی ڕازاوەی بژوێنی دیمەن
سەوزاییی دەشت و زەنجیرەی کوێستان
تاریف ناکرێ جوانیی کوردستان
کەوی دڵداری ئازادی جوانی
دەروونی کەیلی سۆزی گۆرانی
بەری حەسرەتی دڵ ئەکاتەوە
بانگی پەڕاوپەڕ دەنگ ئەداتەوە
لە سەر قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆز
ئەڵێ گەلی کورد نەورۆزتان پیرۆز
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀٥ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی
بەسەر بەفری کەویدا کرد شەماڵی خاکەلێوە خۆڵ
ڕەفیقان ڕۆژی کوردانە بەھارە جێژنی نەورۆزە
مامۆستا #هێمن
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
🔥ڕەفیقان، ڕۆژی کوردانە، بەهارە، جەژنی نەورۆزە
بە دڵ لێتان دەکەم لەم ڕۆژەدا، من جەژنە پیرۆزە🔥
م: #هێمن
ــــــــــــــــــــــ
هاوڕێیانی خۆشەویست نەورۆز و نوێ بوونەوەی ساڵی کوردی، لە ئێوە و بنەماڵەی بەڕێزتان پیرۆز بێت.
هیوادارین ئەمساڵ، ساڵی بەدیهاتنی ئاواتەکانی ئێوە و بنەواڵە و گەلی کورد بە گشتی بێت،
#نەورۆز بیانوویەک بۆ نوێ بوونەوە و گۆڕان لە هەموو بەشەکانی تایبەت بە #خۆمان و #کۆمەڵگامان بە گشتییە، هیوادارین بە #وزەیەکی_بەرز و #ئامانجێکی ڕوونەوە، #هەنگاوەکانمان پتەوتر بەرەو ژیانێکی #تاک و #کۆمەڵایەتی باشتر هەڵبگرین و لە گەڵ کەڵکی زیاتر بۆ #خۆمان، بێ کەڵک بۆ #نەتەوە و کۆمەڵگاکەشمان #نەبین.
بە ئاواتی سەرکەوتنی هەرچی زیاتر لە پلەکانی ژیان و ڕۆحێکی بەرز بۆ گەیشتن بە ئاواتەکانتان...
ڕۆژ و ڕۆژگار و ژیانتان پڕ لە نوێ بوونەوە، جوانی، ئەوین، شادی و بزە لەسەر لێوەکانتان بێ کۆتایی بێت. 🌺🍃
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️۱ی خاکەلێوە ۲۷۲۳ی کوردی
ھەر بە ئوممێدم لە سوبحا پێکەنینی خونچە بێ
بولبولێکم عاشق و شەیدایی گوڵزاری وەتەن
ــــــــــ
#موفتی_پێنجوێنی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"دیاریی نەورۆز"
بۆ، ڕۆژی نەورۆز سێ چەپک
لە نێرگس و گوڵی ناسک
ئەکەم بە دیارییەکی جوان
بۆ گەلی کوردی قارەمان
«گوڵاڵە سوورەی پارچەی دڵ»
«ھی دڵێک کە کەوتە ژێر گڵ»
دڵی ئەو لاوەی بۆ میللـەت
جەڕانیان لە گەردنیا پەت
چرای گیانیان کوژانەوە
شەماڵ جەستەی شەکانەوە
ئەم چەپکەگوڵەی من پێشکەش
بەوەی «گڕ» ئەگرێتە باوەش
بەو لاوانەی کە، بۆ، وەتەن
لە خەباتا پشوو، نادەن
«بۆ، ژینی کورد، بوون بە پێشەنگ»
بوون بە مەشخەڵی شەوەزەنگ
نێرگسی دەشتی ھیوای ژن
کە، بۆ ڕۆژێ تێئەکۆشن
جەرگیان بەسەر، دڕکا، نەدەن
ئەگریجە، دەسکەنە، نەکەن
ڕۆژێک بێ، کۆرپەلەی ڕووخۆش
_ زۆردار_ نەیفڕێنێ لە کۆش
ئەم چەپکە نێرگسەی ژیان
پێشکەش بە تۆ بێ، دایە گیان
بە تۆ و، بەو ژنانەی دوژمن
کوڕە، گەنجەکانی کوشتن
گوڵە زەردی کوڵمی ھەژار
کە «وەریوە» بە قامچی و دار
پێشکەش بێ، بە ھاوڕێی پاڵە
بەوەی ژیانی لا تاڵە
بە ھەژارانی شار و دێ
بە بێکەسانی سەرەڕێ
ئەم گوڵانە ئەم سێ چەپکە
کە پەڕەیان، تەڕ، ناسکە
لە یەک دەشتا، یەک چیمەنا
لەناو دەروونی وەتەنا
ھەر لە یەک جۆگەلەی یەک شوێن
مژیویانە، دڵۆپی خوێن
دوای پێشکەش کردنی دیاریم
ئەڵێم «بێ شک» کوردەواریم
ئەی نەورۆزی ھەزار ساڵە
لێی ھەڵدێت، شەبەقێک ئاڵە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#کامەران_موکری
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀۲۹ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی
کە ھەوری نەورۆز ڕووی گوڵی تەڕ کرد،
بە عەزمی بادە ھەڵسە دەست و برد
ــــ
#خەییام
و. مامۆستا #گۆران
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸