🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🗓 #ئەمڕۆ_لە_مێژوودا
ساڵڕۆژی لە دایکبوونی مێژوونووسی کورد، شەرەفخانی بەدلیسی خاوەن کتێبی
( #شەرەفنامە)یە.
📝 #ژیاننامە
👤 #شەرەفخانی_بەدلیسی
📚 #تاپوی_نووسراوە
ههروهك ئاشكرایه كه شهرهفنامه به گهورهترین شاكاری مێژووی گهلی كوردستان دادهنرێ، به سهرهتا و دهسپێكی مێژووی نوێی گهلی كورد دادهنرێت.
شهرەفخانی بەدلیسی خۆی له خۆیدا وهرچهرخانێكی گرنگی مێژووی ڕامیاری و ئابووری و كۆمهڵایهتی و كلتووریی گهلی كوردستانه،
شهرەفخانی بەدلیسی كه گهورهترین ڕووناكبیر و نووسهری سهردهمی خۆیهتی به نووسینی شهرهفنامه زانیاری زۆر و زهبهندی لهمهڕ جوگرافیا و ژیانی ڕامیاری و دهسهڵاتی كورد و زمان و ڕووه ههمهجۆرهكانی كۆمهڵگای كوردی بۆ تۆمار كردووین.
شهرەفخان كوڕی شهمسهدین بەدلیس له ڕێکەوتی 1543.02.25ز بەرانبەر بە ساڵی 2241ی کوردی له گوندی "گهرمهڕووی" سهر به شاری "قوم" له ئێرانی عهجهم لە دایكبووه.
له دیوهخانی "شاتههماسبی یهكهم" له ساڵی (1543 تا 1576) لەگهڵ كوڕهكانی ئهودا ژیاوه.
له ئێران شا ئیسماعیلی سهفهوی ساڵی 1576 پایه و نازناوی میری میران دهبهخشێته شهرهفخان و دهیكاته سهرۆكی هۆزی كوردهكانی ئێران. له كانوونی دووهمی ساڵی 1578 له جهنگی نێوان ئێرانییهكان و عوسمانییهكاندا پشتی ئێرانییهكان بهردهدات و لایهنگری عوسمانییهكان دهكات به خۆی و 400 چهكدارهوه دژ به ئێران دهوهستێ سهركردایهتی عوسمانییهكان دهكات.
له ساڵی 1589 سوڵتان مورادی سێیهم دژ به ئێرانییهكان پایه و نازناوی خان دهبهخشێته شهرهفخان و دهیكاته میری ویلایهتی #بەدلیس له ساڵی 1590 واتا له تهمهنی 53 ساڵیدا جڵهوی فهرمانڕهوایی خۆی دهداته دهست كوڕهكهی خۆی شهمسهدین بهگ.
له ساڵی 1591 تا 1592 دهست دهكات به نووسینی شهرهفنامه و لە 1597.08.04 نووسینی شهرهفنامه تهواو دهبێت و پوختهی نووسینهكانی له دوا دوای ساڵی 1597دا كۆتایی پێهێنا بهم جۆره پڕۆژهی تۆماركردنی كوردی ئهنجام دا.
میر شهرهفخان له ساڵی 1012ی كۆچیدا بهرامبهر به ساڵانی 1603-1604ز كۆچیی دوایی كردووه. به ساڵنامهی زایینی 60 ساڵ ژیاوه و به ساڵنامهی كۆچیش 63 ساڵ ژیاوه.
💢شهرەفنامه گهلێ بابهتی سهرهكی و گرنگی گرتۆته خۆ وهكو ئهمانهی خوارهوه:
🔸1- حكوومهته كوردییهكانی مهڕوانی و حهسنهوی و فهزلهوی و ئهیووبی.
🔸2- حاكمه كوردییهكانی پشتاوپشت حوكمڕانیان كردووه.
🔸3- ئهو حاكمه كوردانهی پارهیان لێداوه و وتاریان به ناو خوێندراوهتهوه.
🔸4- جگه له مانهش به دوور و درێژی باسی حكوومهتی بەدلیسی كردووه.
ئهم پهرتووكهی شهرەفنامه له كۆنهوه گرنگییهكی زۆری پێدراوه له ساڵی 1978ی كۆچی بهرامبهری 1667ی زایینی له زمانی فارسییهوه له لایهن #شامی ناوێكهوە وهرگێڕدراوهته سهر زمانی #توركی و له دواییدا " #ولیامینۆف "ی #ڕووسی كردوویهتییە ڕووسی و به چاپی گهیاندووه و " #كارمۆ"ی مێژوونووسی فهڕهنسیش كردوویەتی بە #فەڕەنسی و له میسریش مێژوونووسی كورد له چلهكانی سهدهی ڕابردوو به #فارسی چاپی كردووه و
#مەلا_جەمیل ڕۆژبهیانی له ساڵی 1953دا به پهراوێزی بهنرخهوه كردوویهتییه #عەرەبی و به چاپی گهیاندووه.
دواجاریش #هەژار_موكریانی به پهراوێز و پێشهكییهكی درێژهوه كردوویهتییه #كوردی و له ساڵی 1972دا له چاپخانەی كۆڕی زانیاری كورد له بهغدا له چاپ دراوه.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
#شانزەی_سێ
#ئازارمان_دەکەین_بە_ئاواز
🎵پارچە موزیکی:
Poem Symphoni Heĺebce
ئاوازدانەر: هوشەنگ کامکار
گۆرانیبێژ و دەف : بیژەن کامکار
ئیجرای: #کامکاران
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
♨️ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
#چەرخ
تا هەنووکە تەسبیحێک، چەرخێک، قەڵەمێکم
لە سەر دەشپووڵی تەکسییەک
لە سەر میزی مەیخانەیەک
لە سەر سێنگی کتێبێک
جێ نەهێشتووە
کە چی ڕۆژ نییە دڵم
لە نێو دڵی کچێ
لە نێو دەمی کچێ
لە نێو لەپی کچێ
جێ نەمێنێ....
#قوبادی_جەلی_زادە
#تاپوی_نووسراوە
💯 @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی : "هونەرمەند"
بەشێ لە شیعری:
بابردەڵەی مامۆستا #هێمن
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #فرمێسک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گوتم ئەی بلبلی خەمگینی دڵمەند
مەناڵێنە لە دەس داو و لە دەس بەند
بزانە تۆ ئەوەی ئەهلی هونەر بێ
دەبێ یا دەسبەسەر یا دەربەدەر بێ
هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە
هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە، ژینی تاڵە
چ ئینسافە ئەمن بەو دەنگی خۆشم
ئەسیر و دیل و زیندانی و خەمۆشم
بەڵام ئێستا قەلی ڕووڕەش لە گوڵزار
بە قاڕەقاڕ دەدا گوێی خەڵکی ئازار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
سوێندمان بە خوێنی شەهیدان
تۆڵە لە دوژمن دەستێنین
داگیرکەرانی کوردستان
لەڕەگو ڕیشەوە دێنین
سوێندمان بە خاکی کوردستان
دەبێ کوردستان ڕزگار کەین
داگیرکەر لە خاکمان دەرکەین
گیانی شهیدانمان ڕزگار کەین
#هەژار_موکریانی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸
#ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێشەمە
☀️۲ی ڕەشەمەی ۲۷۲۲ی کوردی
لە قەندی لێوی تۆیە ژینی تاڵم
لە سووریی کوڵمەتە بە خوێن شەڵاڵم
لە دوو مەمکی خڕت بیرم بڵاوە
کوڵاو و کۆڵەواری سێوی کاڵم
#هەژار
دڵی شێتم وەها گرتی گڕوو پێت
لە تاوان پێی دەتاوان بەردی بەر پێت
چ ژین سەختم چ دڵ سەختی گوڵی من
کزەی دڵ وەک کزەی با دێتە بەر گوێت...
ـــ
#هەژار
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_چیرۆک
📚کورتەیەک لە چیرۆک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خەزاڵ دەڵێ:
لاسە! ئەو پەرچەمانەم بۆ توو پەروەردە کردوون هەروەک ئاوریشمی دووکانێ
ئەمن ئەو هەنیەم بۆ توو نیگاداشتی کردووە، هەزار و حەوسەد مەلایکەتی جڵەوکێشە، وەک مانگی مونەوەر وایە شەوقی داوەتە عەرز و ئاسمانێ.
ئەو برۆیانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، دەبێ شاری هیندی بۆ بدەی بە دەرمان، دەستی بکەی بە وسمە کێشانێ.
ئەم چاوانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، دەڵێی ئەستێرەی گەلاوێژە، لە هەوشار و عەجەمان هەڵدێ، هەر ئاشقێکی بیبینێ گوناهی نامێنێ ڕۆژی ئاخرزەمانێ.
ئەو کوڵمانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، دەڵێی فانۆسە لە دیوانی سوڵتانی ئەستەمبووڵێ؛ میرزای قابیل لەبەر شەبەقی قەڵەمی باوێتە سەر قاقەزی بۆ هەر چوار دەوڵەتان بنێرێ پۆستە و فەرمانێ.
ئەم کەپۆیەم بۆ توو پەروەردە کردوون، مەگەر هەر هەیاسی دانا مەعنای بزانێ.
ئەو لێوانەم بۆ توو پەروەردە کردوون، پیاوی تاجر مەگەر کلووری ببێ دەنا قیمەتی نازانێ.
ئەو ددانانەم بۆ توو پەروەردە کردوون. هەر ددانێکم گەوهەرێکە، هەر گەوهەرێکم قیمەتی تەواو نابێ بە شاری کشمیرد و ئێرانی.
ئەو چەنەی ڕەنگ شاخی زێڕینی بۆ تۆم پەروەردە کرد. دڵم نایە دە مست وەستای ناشی نێم، وەستایەکی باش وەستا ببێ، سەبر سەبر، نەرم نەرم، زەحمەتی نەدا لە مسقاڵ کێشانێ.
ئەو گەردنەم بۆ توو پەروەردە کردووە، دەڵێی شووشەی گوڵاوێیە چەند خۆشە لاس و خەزاڵ لێکدی بپڕژێنن، لاس بڵێ: یای خەزاڵ ئەو شووشە گوڵاوێم بۆ لەسەر دەلاقە دانێ.
ئەو کەشەفەم بۆ توو پەروەردە کردووە، جووتێک لیمۆی کاڵی لەسەرن خاوڕیسی دارای لێ بووە بە پەردە کلیلی بۆتە دەرزی هەشتەر خانێ.
هێندێک خاڵ لە نێوانی سینگ و مەمکانم ئەو خاڵانە بەبێ مامۆستا و موستەعید دەخوێنمەوە: ئەلفن، میمن، خەتی قورعانێ.
ئەو بەژنەم بۆ توو پەروەردە کردووە. دەڵێی ڕێحانەی یەکساڵەیە، بەنیئادەمان شەواویان لێ ناوە خوناوەکی پەڕیوەتە سەر پەلکان دەگەڵ زەردی ڕۆژی هەوەڵی سبحەیانێ.
ئەو شلکەی ڕانانەم بۆ توو پەروەردە کردووە، خۆی بۆ شۆڕ بکەوە، سەری خۆتی لەسەر ڕۆنێ لە ماچکردن و گەوزلێدانێ.
لاسە شۆڕ! عەمرم! وەرە ماچانت دەمێ هیچ کەس نەزانێ.
گوێزینگی سەر پێیانم سێوی سەر لکانە بەئەمانەتی بە باغەوانی داون لە ئێوارەوە کێشکی لێ بکێشێ هەتاوەکو هەوەڵی سبحەیانێ.
لە سبحەینێوە کێشکی لێ بکێشێ تا عەسرێکی درەنگ مەلا دەڵێ: "ئەڵڵاهو ئەکبەر"؛ سۆفی دێننەوە شادەت و ئیمانێ.
لاس وەرە دوو ماچانت بدەمێ، یەک لەباتی زەکاتێ، ئیدیکە لەباتی کەلیمەی شادەت وئیمانێ.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙توحفەی موزەفەرییە (لاس و خەزاڵ/ ل.۲۳۸-۲۳۹)
ئامادەکردن: #هێمن_موکریانی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر نەتهێشت ماچت کەم هەتا ماچیشیان قەدەغە کرد .
ئێستا هەناسە بڕکێمان پێکەوتووە وەکوو ئەشقی سەردەمانی پەتای کۆلێرا .
نەفرەت لە تۆ ، نەفرەت لە من ، نەفرەت لە هەموومان لەمەڕ ئەو ماچانەی وا لێکمان درێخ دەکرد !
ئەگەر تۆ بە ساخ دەرچووی لە لایەن منەوە بە هەموو خەڵکی جیهان بڵێ هەتا بۆیان ئەکرێ یەکدی ماچ کەن .
نەسڵی ئێمە لە ناوچوون لە چاخی سەهۆڵبەندانا ! لە سەردەمێکدا کە ڕامووستن حوکمی خواردنەوەی جامی شەوکەران و کێشانەوە ماشەی تفەنگی بەرەو ناودەمی خۆتی هەبوو .
بە هەموو دونیا بڵێن ؛ کە ئەوە دڵڕەقی و نامێهرەبانی بوو ئێمەی قڕکرد و کوشت ، نەک شەڕی سەلیبی و تاعوون و سیل و سەرەتان ....
خۆشەویستیی لە سەردەمی کۆلێرادا .
✍#گابڕەیەل_گاڕسیا_مارکێز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
و : #زاهید_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️ ۳۰ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی
من ڕێبواری مێژووی تاڵی
دڵی خۆمم
هەر ئەڕۆم و هەر ئەڕۆم و هەر جێماوم
#جەلال_مەلەکشا
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#کەرکوک
سێدارەکەی '' مەهاباد '' م کرد بە فڵچەو
گۆلی '' وان '' بە ڕەنگ و
'' کۆبانێ '' بە چوارچێوە.
لەسەر لادیوارێکی قەڵای کەرکووکا
کێشام؛
تابلۆی شەهید.
#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر: مامۆستا #گۆران
#گۆرانی: بە دەنگی
خاتوو #مەرزیە_فەریقی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
"هیوا مەگری"
هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵ دە، بەس بگری
لە چاوی بێقەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟
کوڕی خۆم! کۆرپەڵەم! میوانی دونیای تازە خوڵقاوم
ئەدا گریەت، بە زەربەی چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم
چییە ئەم گریە بێغایە، کڕووزەی نیوەشەو، خورپێن؟
چییە ئەم قەترە وردانەی لە چاوت بێمەئال ئەڕژێن؟
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لەسەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چییە فەرقت؟ لەبەر چی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ؟
وەکوو ئەو بەرخە بچکۆڵەی کە هەر ئێستا لە دایک بوو
لەبەر چی نەشئەیی یاری، هەڵت ناداتە سەر پاشوو؟
ئەڵێی ئەو زەڕنەقووتەی پەپکەمارە، فەڕشی هێلانەی
چ ئێشێکە، کوڕم؟ بۆچی لەسەر ئەم هەڵکڕووزانەی؟
چییە توخوا؟ چ سیڕڕێکە وەها مەحکوومی گریانی؟
کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی؟ لە مەعنای گریە نازانی؟
ئەگەر وەک باوکە حەسرەت دیدەکەت، زەهرت بچێژایە
زەمان گەردی ئەمەلتی گشت، بە دەم باوە بپێژایە
لە ناو کڵپە و بڵێسەی نائومێدی و حەسرەتا یەکسەر بسووتایە
بەهاری عومری جوانیت، هەم گوڵ و هەم بەر
بەڵێ ڕۆڵەم، ئەگەر وەک من کەمێک بەدبەختی ئیدراکیش
لە تۆشی ڕەش بکردایە
نە وەک شەو، ڕۆژی ڕووناکیش
حەقت بوو عەرش بلەرزێنی، بە ناڵەی ڕۆحی پڕ ئێشت
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵی ڕێشت
حەقت بوو ئەم هەموو گریانی نامەفهووم و بێمەعنا
زمانی بەست و تەقریری شکاتت بێ، لە دەست دونیا
حەقت بوو بێوچان بگری، بە سەر تاوانی باوکیما
بەحر پڕکەی لە تف، بیدەی بە ناوچاوانی باوکیما
بەڵام ڕۆڵەم، کە تۆ هێشتا لە فەجری زیندەگانیتای
لە بەر دەرگای تەلیسمی بەختی مەجهوول و نیهانیتای
بە چی مەعلووم بە شوێنی هی منا ئەڕژێ، چەمی عومرت؟
سەراسەر پێ پێکەنین و خوڕڕەمی نابێ، خەمی عومرت؟
بەڵێ بەرخم! ئەگەرچی هەر وەکوو یەک ژینی گشت لایە
لە بەینی بێشکە و قەبرا، بڕینی عەینی ڕێگایە
هەموو هەر قافڵەی بێئیختیاری سەر زەمینێکین
هەموو دێین و دەڕۆین تاکوو ئەگەین، یەعنی ئیتر ئەمرین
وەلێ کۆچی ژیان، کۆچێکی پڕ سێحر و پڕ ئەفسوونە
لە یەک سەرچاوە دوو قەترە، یەکێ لێڵە و یەکێ ڕوونە!
هەیە وەک من بەسەر دڕکا ئەنێ هەنگاوی ئاوارە
هەیە هی واش کە فەڕشی ژێری پێی، ئاوریشمی گوڵزارە
ئەوەندەی ڕۆحی مەئیووس و مەلوول تاری ئەکا دونیا
ئەوەندەش نوور لە ڕۆحی شادەوە، ئەڕژێ بەسەر سەریا
کوڕم! هەر وەک لە ئوعجووبەی ژیانا بەختی بەد ئەگری
شتێکیش بەختیاری، پێکەنین، گرتوویە چوار دەوری
بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری، لە ئێستاوە
بە چی مەعلووم کەچی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوه
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
"دوا وتەی کەسایەتییە بەناوبانگەکان پێش مردنیان"
ئەلبێرت ئەنیشتاین:
من هەموو کارەکانم لێرە بە کۆتا گەیاند.
چالز 'پاشای بەریتانیا':
مەرگی من درێژەی کێشا، هیوادارم من ببەخشن.
مۆسۆلینی:
گوللـەیەک بنێ بە سنگمەوە.
بیتهۆڤن:
کۆمیدیا تەواو بوو.
چارلی چاپلین:
لە وەڵامی ئەوەی پێیان وت، خودا ڕۆحت شاد بکات، وتی: بۆ نایکات، هەر چی بێت ڕۆحم هی ئەوە.
چیخۆف:
زۆر دەمێک بوو شامپانیام نەخواردبوەوە.
گۆتە:
کەمێک ڕووناکیی زیاترم ئەوێت.
ڤیکتۆر هۆگۆ:
ڕووناکییەکی تاریک ئەبینم.
نیکۆلای گۆگۆڵ:
یەک پەیژە، پەیژەیەکی دارم بۆ بێنن.
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٦ی ڕەشەممە ۲۷۲۲ی کوردی
مەڕوانە پەشێو و لێوبەبارم، نە کەمم
بەرزم لە هەژارییا چیای سەر بە تەمم
#خەییام_هەژار 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
#وتەی_ناوداران
مردن کارەسات نییە،
کارەسات ئەوەیە کە هەر بە زیندوویی مردبین!
ــــــــــــــــــــ
#محەممەد_ماغووت
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ هەینی
☀️ ٥ی ڕەشەمە ۲۷۲۲ی کوردی
بـۆ سـەیــری گـوڵ و مـێـرگی نــــزاران لـە بـەهاران
چـاوم وەکـو نـێرگز گـەشە مـەفـــتــوونـــی هـەواشـم!
#زێوەر
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
گرینگیی زمانی دایکی لە ڕوانگە و بۆچوونی گەورەپیاوانەوە.
#ماندیلا :
ئەگەر لەگەڵ کەسێدا بەو زمانەی کە فێری بووە بدوێی قسەکانت دەچێتە مێشکیەوە، بەڵام ئەگەر بە زمانی دایکی بیدوێنی قسەکەت لە ناخی دڵیدا جێگیر دەبێ.
#هایدگەر :
زمانی دایکی بۆ دڵ و دەروون ئیلهام بەخشه ئەوانەی وا بەرەنگاری زمانی دایکی دەبنەوە لە ڕاستیدا لەگەڵ قووڵترین ڕەهەندەکانی هەست و سۆزی ناخی مرۆڤەکاندا بە شەڕ دێن و لە ئاکامیشدا شکست دەخۆن.
#سەید_جماڵەدینی_ئەسەد_ئابادی:
هەر نەتەوەیەک زمانی خۆی لەبیر بکات، لەڕاستیدا مێژووی بزر و شکۆ و کەرامەتی تێکشکاوە و بۆ هەتاهەتایه
لە بەندی کۆیلایەتی و ئەسارەتدا دمێنێتەوە.
#مامۆستا موتەهەری:
هەر چەشنە شارستانییەت و فەرهەنگێک بیەوێ بە زیندوویی بمێنێتەوە ئەبێ زمانەکەی زیندوو ڕابگرێ، ئەگەر زمانەکەی بفەوتێ ئەوە خۆیشی دەمرێ.
#ڕێکخراوی یونسکۆ :
کەسێ نەتوانێ بەزمانی دایکی خۆی بخوێنێ و بنووسێت ئەو کەسە بە نەخوێندەوار ئەژمار دەکرێ.
#بۆچوونی کۆمەڵناسان:
زمانی دایکی لەگەڵ شیری دایک ئاوێتەی گیان دەبێ و بە مەرگیش لە لەش دەرئەچێ، سپاندنی زمانێکی دیکە بە مناڵێکی ساوا کە تازە فێری قسەکردن دەبێ، بە جەنایەتێکی گەورە دێتە ئەژمار.
#هایدگەر :
زمانی هەر نەتەوەیەک لەناو بچێ، هەبوونی ئەو نەتەوەیش لە ڕووپەڕی جەهان دەسڕدرێتەوە.
#پڕۆفیسۆر_جینۆ_ئاڵفڕێد:
کەسێ کە زمانی زگماکی فێری مناڵانی خۆی نەکات، نەتەنێ خەیانەتی لە باب و باپیرانی خۆی کردووه، بەڵکوو لە هەموو مرۆڤایەتیش خەیانەتی کردووە چون ئەو دەبێتە هۆکاری لەناچوونی بەشێک
لە فەرهەنگ و نەریتی مرۆڤایەتی.
ــــــــــــــــــــــــــ
و. #زاهێد_بابامیری
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
📽 #کورتە_ئەنیمەیشن
💢 (Fallen Art)_هونەری ڕووخاندن
🎬 براوەی خەڵاتی بێفتا بۆ باشترین کورتە ئەنیمەیشنی ساڵی 2006
🎥دەرهێنەر: (Tomek Baginski)
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"ئامانجی قەڵەم"
ئامانجی وایە پێنووسی دەستم
وەهایە هیوای شێعر و هەڵبەستم
تاقەی مرواری هەر چەندە جوانە
بووکی بەنرخی نێو گەوهەرانە
بەڵام ئەو کاتەی کۆ بکرێتەوە
لەسەر شریتێ بهۆنرێتەوە
ئەو ساتە جوانە و جوانتر دەنوێنێ
تاکوو بە تەنیا لە لای بمێنێ
زمانی کوردیش ئەو گەوهەرەیە
کە دیاری بەرزی مێژووی ئێمەیە
وشەی جوان جوانی نێو کوردەواری
جوانتر لە زێڕ و لەعل و مرواری
کاتێ بە شێوەی جوانی هۆنراوە
کرایە بەستە و شێعر و هۆنراوە
چاکتر دەنوێنێ و هەر لەبەر چاوە
هەرگیز ون نابێ و ناخرێتە لاوە
ئامانجی وایە پێنووسی دەستم
وەهایە هیوای شێعر و هەڵبەستم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
مامۆستا #شەریف
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#ڕۆژی_جیهانی_زمانی_دایکی_پیرۆزە
" دار لەسەر ڕەگ، مرۆڤ لەسەر زمانی خۆی شین دەبێتەوە "
گەلی کورد!
با بە زمانی خۆمان
بخوێنین
بنووسین
بدوێین
بنەما و ڕەسەنایەتی #کورد و #کوردستانیبوون بیپارێزن.
✔️هەر کەسێک دەبێ سێ زمان بزانێ:
❶زمانی دایکی
❷زمانی فەرمی
❸زمانی نێونەتەوەیی
✅کەسێک کە زمانی نێونەتەوەیی نەزانێ باشتر وایە لە وڵات نەڕواتە دەرێ.
✅کەسێک کە زمانی فەرمی نەزانێ باشتر وایە لە گوندەکەی نەڕواتە دەرێ.
✅کەسێک کە زمانی زگماکیی نەزانێ باشتر وا بوو لەدایک نەبا.
❎زمانی ئێمە ناسنامەی ئێمەیە تکایە #بیپارێزین"
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە شەوی بچووکی مندا،
مەخابن "با" لەگەڵ گەڵای دارەکان ژوانی هەیە
لە شەوی بچووکی مندا
دڵەڕاوکێی خاپووربوون هەیە
گوێ ڕاگرە!
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
من غەریبانە چاو لەو بەختەوەرییە دەکەم
من بە نائومێدی خۆم گیرۆدە بووم
گوێ ڕاگرە!
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
هەنووکە لە شەودا شتێک تێپەڕ دەبێت
مانگ سوور و شڵەژاوە و
لەسەر ئەم بانە کە هەر سات ترسی داڕمانی لێیە
هەورەکان، هاوشێوەی شینگێڕەکان گوایێ چاوەڕوانیی ساتی بارینن
ساتێک و لە دوای ئەوە،
هیچ...
لەودیوی ئەم پەنجەرەیە هەنووکە شەو دەلەرزێت و
زەوی خەریکە دەوەستێتەوە
لە پشتەوەی ئەم پەنجەرە شتێکی نادیار
نیگەرانی من و تۆیە
ئەی سەر تا پێت کەسک
دەستەکانت وەکوو بیرەوەرییەکی سووتێنەر،
لەنێو دەستانی ئەوینداری من بنێ و لێوەکانت وەکوو هەستێکی گەرم لە بوون
بە لاواندنەوەی لێوی ئەڤینداری من بسپێرە
"با" ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات
"با" ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات...!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #فروغ_فەڕوخزاد
و. #پەخشان
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
کاتێ شتێکت گەرەکە، تەواوی گەردوون لە بەدەستهێنانیا یارمەتیت دەدات.
ــــــــــــــــــــ
📘 #کیمیاگەر
✍ #پاولۆ_کۆیلۆ
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ـــــــــــــــــــ
هەروەک تۆ
بە گریان ئاشنا نییە
ژان وەکوو تۆ
بە ناخی هیچ برینێکدا ڕۆنەچووە!
هیچ بێشەیەک
لە خەزانی تەمەنیدا
نیو هێندی تۆ
گەڵا و لک و پۆی ئازاری نەوەریوە!
تۆ چەند بارێکی قورسی
بە سەر لاشانی غەمەوە!
چەمۆڵەیەکی چەند مۆنی
بە نێو چاوانی تەمەوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#مارف_ئاغایی
#کاناڵی_تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بیستم
بەهاری دادێ دێیتەوە؟
لەبەر چاومە
سروشت ، پێدەشت وەک پەڕۆیەکی سەوز
لە کەمەری چیا دەبەستێ و
سەما دەکا !
#تهلعهت_تاهیر
@tapuynusrawe
ئهو کهسهی خۆشم دهوێ
پێی گوتووم پێویستی پێمه
لهبهر ئهمهش
من ئاگاداری خۆمم و چاوکراوهشم
به ڕێگادا دهڕۆم و
نیگهرانم له ههر دڵۆپه بارانێک
نهوهک به لێدانێک وێرانم بکا.
#بێرتۆلت_برێشت 📚
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️۲۹ی ڕێبەندانی۲۷۲۲ی کوردی
بە چاوی تۆ دڵی ژار و گرفتار
بە دڵ مەرگی دەوێ ڕۆژێ هەزار جار
لە ڕێی ئەم جوانییەت تۆزێک بەزەت بێ
هەژاری تۆم لە مردن مەمکە ڕزگار
#هەژار📚
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــ
هەر کات بتەوێت چارۆکە ئەپێچیتەوە و
هەر سات مەیلت بوو ئاوڕێکی ڕووناک
لە حوجرەی تاریکم ئەدەیتەوە!
لەوە دڵنیایت قفڵێک شک نابم
هیچ دەروازەیەکی پێ داخەم
پشت ڕاستیت لەوەی
ماڵەکەمت لێ ون نابێت،
بە ڕێچکەی مێروولەکانی هاوڕێما ئەمدۆزیتەوە
بە گڵۆپە شکاوەکەی بەر دەرگاکەما ئەمناسیتەوە...
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#بەرزان_هەستیار
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapunusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعری_فۆلکلۆر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەرە ئا بانە، تەماشات کەرو
نەوا مەیلەکەت، قیامەت بەرو
ـــــــــــــــــــــ
هەر وەختێ کریۆم، تاسەو باڵاو تۆ
ملو ماروونە، بەرزەڵنگ جە کۆ
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
شاهۆ بە سەوزی چنوور و لۆوە
مدران بە پێشواز باڵاکەو تۆوە
ــــــــــــــــــــ
غەریب ئانە نییەن، گێڵۆ کۆ بە کۆ
غەریب منەنا، دوور کەوتەم جە تۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لیمۆ بە گولانەی، وێم گەورەم کەردەن
باخەوانشەنا، تا وە ڕۆی مەردەن
ــــــــــــــــــــ
مەلی پەی هانەی، هەنگامێ وردی
قەزای تۆ گنۆ، ئا تایفە گردی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶