وتم: تەنها منم پابەندی عیشقی تۆ، وتی: گوم بە!
هەزارێکی وەکو تۆ کوشتەیی شەمشێری ئەبروومە
وتم گەردەنکەچی عیشقت منم تەنها، وتی: شێتی!
سەدی وەک تۆ لە هەر سوو بەستەیی زنجیری گێسوومە
#سالم
✅ @tapuynusrawe
#دیالۆگ
ــــــ
+نەخۆشییەکەی تۆ تەنیا "وەبا" بوو کچەکەم؟
-نە دایکە، تۆ عەشق و وەبات تێکەڵ کردووە!
📙عەشقی ساڵەکانی وەبا(ڕۆمانی مارکێز)
دەرهێنەر: مایکل نیوول
#تاپوی_نووسراوه
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️۱۹ی بەفرانباری ۲۷۲۲ی کوردی
ئهی وهتهن! ئهی خاک و خۆڵت سوورمهیی چاوانی من!
ئهی وهتهن! ئهی دڕک و داڵت جهننهت و ڕهزوانی من!
#سووتاو 📚
@tapuynusrawe
من تهنها سكم بهو كهسانه دهسووتێ كه ناخوێننهوه
ئهوانه به ههزار قۆناغ له جوانی و حهقیقهتهوه دوورن!
ــ
#شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
شیعر
ـــــــــــــــــــــــ
من نیشتمانێکم هەیە
لە هیچ نیشتمانێکی تر ناچێ.
لە هیچ گریانێکی تر ناچێ.
لە هیچ سووتانێکی دی ناچێ.
هەموو جارێ ئەیهاڕن و
پووش و پەڵاش و
پاشەڕۆی ئازارەکانی ئەدەن بە دەم
"با"ی شمشێر و "با"ی زرێپۆش و فڕۆکەوە و
کەچی لەوسەر ئەم نیشتمانە ئەفسانەیە دێتەوە و.
کەچی لەوسەر ئەم کۆتەرەیە ئەبێتەوە
بە سنەوبەر و ئەڕوێتەوە و
کەچی دیسان ئێسک و پروسکی
ناو سوتماک یەک ئەگرێتەوە و
کوتەکوتەی ئەم جەستەیەیش
هەڵئەستێتەوە سەرپێیان و
ڕوو ئەکاتەوە دنیا و
ئەڵێ منم کوردستان!
من نیشتمانێکم هەیە...
تەلیسمی گەردوونە
لە قەڵادزێدا ئەیکوژن و
بەڵام لە ئامەددا زیندوو ئەبێتەوە.
لە هەڵەبجەدا سەری ئەبڕن و
بەڵام لە کەرکووکدا ئەژێتەوە.
لە هەولێردا لە قەنارەی ئەدەن و
لە ورمێدا بەرزەوپێ ڕاست ئەبێتەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوه
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
خەمی کۆنە بە با نادەم
خەمی تازە یەخەم ئەگرێ
مەگەر دەستی ئەجەل بێتۆ
لەدەستی خەم نەجاتم با
#ڕۆژاوا
#باکوور
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پێموانییە هیچ شێوە ئولفەتێکی تر هەبێت کە کێبەرکێ لەگەڵ نیگای
دوو چاودا بکات کە بەقووڵی و سۆزەوە
تەماشای یەکتری دەکەن و نکۆڵی لەوە دەکەن یەکتر بەجێبهێڵن!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 #کچەی_پرتەقاڵ /ل. ۱۲۰
✍ #یۆستاین_گاردەر
و. ل. دانیمارکییەوە: #بەهرۆز_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەر کەسێک بلیمەتێکە!
گەر ماسییەک بە پێی توانای ڕۆشتنە سەرەوەی لە دارێکەوە داوەری بکرێت،
ئەو ماسییە هەموو تەمەنی
لەگەڵ ئەم بڕوایەدا دەژی کە
گەمژەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #ئالبێرت_ئەنیشتاین
و. #کیژۆ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
سەبا یارانی مەجلیس گەر هەواڵی من ئەپرسن لێت
بڵێ کێشایە مەیخانە دوو چاوی بێچووە عەیارێ
#کوردی
📝تابلۆی شێوەکار: مەلیکا ڤاڤڕ
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە
☀️ ۱٨ی ڕێبەندانی ٢٧١٧ی کوردی
یـەک یەک بە مـەسـەل مـانگ و یـەکـێ هـەر وەکـو ئـەخـتـەر
هـەندێ گـوڵـە ئـەمما چ گوڵە؟وەک گـوڵی شـەسـپـەڕ!
#قانع
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی : "هونەرمەند"
بەشێ لە شیعری:
بابردەڵەی مامۆستا #هێمن
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #فرمێسک
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گوتم ئەی بلبلی خەمگینی دڵمەند
مەناڵێنە لە دەس داو و لە دەس بەند
بزانە تۆ ئەوەی ئەهلی هونەر بێ
دەبێ یا دەسبەسەر یا دەربەدەر بێ
هونەرمەند و ژیانی خۆش مەحاڵە
هونەرمەند ڕەنجەڕۆیە، ژینی تاڵە
چ ئینسافە ئەمن بەو دەنگی خۆشم
ئەسیر و دیل و زیندانی و خەمۆشم
بەڵام ئێستا قەلی ڕووڕەش لە گوڵزار
بە قاڕەقاڕ دەدا گوێی خەڵکی ئازار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خانمەکەم!
تۆ پوختەی هەموو هەڵبەستەکانی و
سەرگوڵی هەموو سەربەستییەکانی
ئەوندەم بەسە نێوت حێنجی بکەم
تاکو ببمە پاشای شیعر و فیرعەونی وشەکان!
ئەوندەم بەسە ژنێکی وەک تۆ ئەویندارم بێت
تاکو بچمە دووتۆی پەڕاوەکانی مێژوو و
ئاڵاکان بۆم هەڵبدرێ...!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍ #نزار_قەبانی
وەرگێڕان: #ئارەزوو
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بهڵێنه ههر ئهمشهو درهنگان دووقۆڵی
له کهنار ئهو گۆمه غهمگینهی تهنیشتمان یهکتری ببینین
تا ئهو دێت، تا ئهگات
من ژاڵهی تهماشام له سیلهی
ههر دێڕه شیعرێکی غهریبدا ئهنێژم
هێڵ به هێڵ
ههناوم به قهڵهم ئهکێڵم
ئازارم چووز ئهکهم له تیشک و
سهریشم پڕ ئهکهم له باران...
تا ئهو دێت، تا ئهگات
من چرای دیوارکۆی ملی خۆم
له حوجرهی "تهکیه"دا ههڵئهکهم
"زرێبار" ئههێنمه ڕۆحمهوه و
به ژێی ئاو کهناری تهنیاییم وهکوو تار لێئهدهم!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکهس
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🌿💫
عوبەید کێیە؟
دوای خنکانی هەڵەبجە، مامۆستا؛ شێرکۆ بێکەس سکاڵایەکی دوورودرێژ سەبارەت بە بێکەسی و چارەڕەشی کورد، ئەنووسێ و داوا لە فریشتەی ڕەشپۆشی شێعر ئەکا، بیبا بۆ باڕەگای خوا. ڕۆژی دوایی کە فریشتە دێتەوە، سکرتێری پلەچواری نووسینگە بە ناوی عوبەید لە دامێنی هەمان نامە بە عەرەبی نوسیبووی: "گەوجە بیکە بە عەرەبی. کەس لێرە کوردی نازانێ و نایبەین بۆ خوا."
ئاخۆ عوبەید کێ بووە؟ هەر بەپێی ئەوەی کە عوبەید زانیویە کە ناوەرۆکی نامەکە کوردییە، دیارە عوبەید خۆی کورد بووە. بەڵام من دڵنیام عوبەید تەنیا یەک تاکەکەس نییە. زۆر عوبەیدمان هەیە:
عوبەید هەرئەو ژەنیارە کوردەیە کە گۆرانیی کوردی ئەبا بۆ گۆرانیبێژی بێگانە.
عوبەید هەرئەو نووسەرە کوردەیە کە قارەمانی ڕاستەقینەی خۆمان ئەکا بە چیرۆک بەزمانی بێگانە و ناوەکوردیەکەی ئەگۆڕێ ،تا ببێ بە قارەمانی ئەوان.
هەرئەو ڕوناکبیرە کوردەیە کە سەر و بنی قسەی نیچە و کانت و مارکس و دیکەی ناودارانی ئەورووپایە، کەچی ناتوانێ بیری بێگانە بهێنێتە سەر هێڵی خۆماڵی و ڕەخنەیان لە سەر بنووسێ و شتێکیان لێ زیاد بکا، کە کوردیش لێی تێ بگا.
عوبەید هەر ئەو کەسانەن کە بەناوی ئایینەوە خۆیان لێ کردین بە نیوەخودایەک و هەر بەناوی ئایینەوە کاریان تەقدیسی کەلتوور و زمانی بێگانەیە.نەبە کەڵکی ئێمە دێن و نەبێگانەش پێی ئەزانی.
عوبەید هەر ئەو خاون میدیایەیە کە درامای پڕ لە شوورەیی تورکی، کە ئاشکرا بێڕێزی بە کورد و کەلتووری کوردیە، ئەکا بە کوردی. نە باسی وەرگێڕانە کە کورداندنی درامایە.
عوبەید هەر ئەو ڕووناکبیرەی کوردە، کە لە ماڵەوە لەگەڵ بنەماڵەی بە زمانی کوردی قسان ناکا، لە ڕووی هەڵنایە تا سەر شەقامی خۆیان بە جلی کوردییەوە بڕوا و شانازی بەوەی ئەکا هەتا ئێستا نەچۆتە فڵان گەڕەکی لاخواروی شار.
عوبەید هەرئەو ناوەزلانەن کە بۆ مردنی شاعێر و نووسەر و هونەرمەندی بێگانە خۆیان لە قوڕ ئەنێن کەچی، هەرەگەورەکانی خۆمان هەر ناناسن تا بزانن کە، کەی هاتوون و کەی مردوون.
عوبەید هەر ئەو کەسەیە لە پرۆگرامێک چەند کاتژمێر باسی فڵان جۆرە خۆبادانی بێبایەخی هونەرمەندی "خارجی" ئەکا، کەچی عارف جزیری وشاکرۆ هەر ناناسێ تا بزانێ باسی چیان کردوە.
هەر ئەوانەن کە کوردایەتی ڕەسەنیان تووشی دەیان ئیسم و ئایدۆلۆژی کرد و نەیانزانی گەلەکەیان لە چە ئاست و بارودۆخێکدایە .
هەر ئەوانەن کە کاسبی بە کوردستان ئەکەن و ناشیانەوێ پێشکەوێ تا بازاریان لەبرەو نەکەوێ.
عوبەید ئەوکەسەیە کە، وێنەیەک لە کورد دادەڕێژێ کە بێگانە پێی خۆشە.
هەرئەو کەسەیە کە مێشکمان بە بیری ناڕەسەن ژاراوی ئەکا.
عوبەید هەرئەو کەسەیە کە بە ناوی ئەدەب و هونەری کوردی مەبەستی هەڵفریواندنی ژنان و کچانە. و ... و ... و ..
عوبەید لەهەمو شوێنێک گەرای داناوە.
لە دواییدا، بەڕێزان، سەیری ژیانی گەورەکانمان بکەین؛ بەسەربەرزی ژیاون. هاو ڕەنگ و هاو خەمی خەڵک بوون و سەربەرزی مێژویشن. بەڵام، کام عوبەیدی ئاخربەخێرتان دیوە؟ عوبەیدبوون نە هونەرە و نە زیرەکی. هەر سووکیە و بێقیمەتی. ئەوانەی کە بەدڵ خزمەتیان بە کورد کردووە، لە دڵی هەزاران مرۆڤی بەشەرەفدا ئەژین و ئەژیێنەوە. عوبەیدەکانیش زۆریان هێشتا نەمردوون، فڕێ دراون.
عیسا ئەحمەدی۱۴۰۱/۱۱/۰۸
ئەگەر بابەتێکتان هەردەم بۆ دووبارە دەکەنەوە، بزانن تا ڕادەیەکی زۆر ئەو بابەتە درۆیە!
#نوام_چۆمسکی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کەس نیشتمان جێناهێڵێت
گەر نیشتمان نەبووبێتە قەپاڵی قرش
تەنیا کاتێک پەنا بۆ سنوور دەبەی
کە دەبینیت تەواوی شار ڕادەکات
دراوسێکانت لە تۆ خێراتر ڕادەکەن
خوێن تا گەروویان هاتووە
ئەو کوڕە هاوپۆلەی کە بە ماچێک
لە پشت کارگەی قوتوەکەوە، مەستی کردی
ئێستا چەکێکی هەڵگرتووە بەرزتر لە باڵای خۆی
تەنیا کاتێک نیشتمان جێدێڵیت
کە نیشتمان ڕێی مانەوەت پێ نادا
کەس نیشتمان جێناهێڵێ،
مەگەر نیشتمان ڕاوت بنێ
ئاگر لەژێر پێت بنێ و
خوێن لە هەناوتا بێنێتە کوڵ!
هەرگیز بیرت لە ڕۆیشتن نەکردبووەوە
تا ئەو کاتەی نووکی چەقۆ هەڕەشەی لە گەردنت دەکرد
تەنانەت ئاواش، سرودی نیشتمانیت لەژێر لێوەوە هەڵگرتبوو
ئەو کاتەی پاسپۆرتەکەت لە ئاودەستی فڕۆکەخانەدا لەت لەت دەکرد
دەگریایت و تۆپەڵ تۆپەڵ قووتت دەدا
ئیدی زانیت کە چیدی ناگەڕێیتەوە
دەبێ تێبگەی
کەس منداڵی خۆی ناخاتە یەختێکەوە
گەر ئاو لە ئەرز زامنتر نەبێ
کەس ڕۆژ و شەو لە زگی قەتارێکدا ناکاتەوە
کەس لەبری نان جەریدە ناخوات
گەر ئەو ڕێیەی دەیبڕێت
مانای گەشتی ژیان نەدا!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شاعیری سۆماڵی، #وارسان_شایەر
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
📽 #کورتە_ئەنیمەیشن
💢 (باڵندە شینەکە)
🎬دەرهێنەر: مۆنیکا ئومبا
📖 وەرگیراو لە شیعرێکی چارلێز بۆکۆفێسکی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
#وتەی_ناوداران
ـــ
مرۆڤەکان بە ئەندازەی خەمەکانیان پیر دەبن
نەک بە ئەندازەی تەمەنیان!
ـــ
#سامۆئێل_بێکێت
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێشەممە
☀️۱٨ی بەفرانباری ۲۷۲۲ی کوردی
ئاو ئەدەم بە خوێن گوڵی سەربەستی
پێم قووت نادرێ دیلی و ژێردەستی
ـــــ
#فایق_زێوەر 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🎵 #گۆرانی زۆر جوانی:
"ئای دلبەرێ"
🎼بە دەنگی:
هونەرمەندان #سلبووس و #تاری
ــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
دەمەوێ بۆ تۆ بمرم
بە تەنیا بۆ تۆ
ئەگەر شەڕەکانی خاوەرمیانە
ئیزنی زیندووبوونم بدەنێ...
ــــ
#ئەحمەد_ئیدریس
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
گوتم من ڕوحی خۆم
قوربانی ڕوی تۆ كرد دهسا ڕهحمێ
گوتی نازانی تۆ
پەروانە بۆ دهوری چرا چاكە
زهمانە چونكە خۆی
ئەسڵەن بەقای بۆ كەس نییە تا سەر
تەماشا كەن
هەمیشە بۆ كەسانی بێوهفا چاكە
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەحمەد_موختار_جاف
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بیری باوکم کەوتمەوە کە دەیگوت:
ڕۆڵە لەگەڵ هیچکەس باس و خواس مەکە، لە هیچکەسیش ڕەخنە مەگرە، هەرکەس هەرچی گوت بڵێ حەق بە ئێوەیە و خۆت نجات بە. مرۆڤەکان کاتێک بیر و باوەڕت دەپرسن، ڕا و بۆچوونی تۆیان ناوێ. دەیانهەوێ لەگەڵ بیر و ڕای خۆیان هاودەنگت بکەن. باسکردن لەگەڵ مرۆڤەکان بێکەڵکە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙چراکانم من کوژاندەوە
✍🏻 #زۆیا_پیرزاد
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
ئەو باڵندانەی
ناتوانن بفڕن
بە قەفەس دەڵێن،
چارەنووس.
#بەختیار_عەلی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
#وتەی_ناوداران
مانگاش بیت، گەر لە جێگایەکی درووستدا ڕاوەستابیت، کەسانێک پەیدا دەبن سوژدەت بۆ ببەن.
#بێرتراند_ڕاسێل 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️ ١۷ی ڕێبەندانی ۲۷۲۲ی کوردی
مەڕوانە پەشێو و لێوبەبارم، نە کەمم
بەرزم لە هەژارییا چیای سەر بە تەمم
#خەییام_هەژار 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_چیرۆک
📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ده عەیبە داوەشێی... چۆن وا دەڵێی؟
من ئەو هەموو جاڵجاڵۆکە غەریبەم کوشت تا هی خۆم بیت...
دە تۆ هەستەوە سەیرکە.. بزانە خۆشەویستیی من چ قەسابخانەیەکی جوانی دروست کردووە.. تۆ بزانە گەرمیی خوێنی من بۆ تۆ چ گۆمێکی پڕ لە خوێنی ساردی لەم ناوە دروست کردووە...
هەستەوە... ئەم لاشانە گەواهی ئەڤینی منن و تۆ.. ئەم کوشتارگایە تۆ دروستت کرد... هەر کەسێک زات بکات و لەم پەرژینە نزیک بێتەوە و بێ بەم دیودا چارەنووسی لەم کوژراوانە ڕووناکتر نابێ... هەستەوە و دەم لە زەوی گیر مەکە..
هەستەوە و دەم بنێ بە هەناسەمەوە...
تۆ ببینە چ کەژاوە و کولـلە و پەردەیەکم بۆ دروست کردووی .. ماڵێکە لە ئاوریشم بۆم چنیویت...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن /ل. ۳۸
نووسەر: #شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
من هەمیشە بیرت ئەکەم
بۆم گرنگ نییە بیزانی...
دڵی خۆم تێگەیاندووە
ئەزانێ، باجە سووتانی
با من سەیری تۆ بکەم و
تۆش لە شوێنێ تر بڕوانی
من دۆڕاوێکی براوەم
ئەوەی تۆ کردت نەمتوانی
دڵی خۆمم هەرگیز لەبەرچاو ناکەوێ
هەر ماوەتەوە بەجوانی
کە ئەڕۆمە بەر ئاوێنە
ناڵێم ژیان
ئای تۆ چیت بەسەرم هانی
پەشیمان نیم، خۆشم ئەوێی بەبێدەنگی و
بەپەنهانی
ئەوین هەرگیز باکی نییە
بە پاداشت و چاوەڕوانی.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ڕەنج_سەنگاوی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸