💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی
وێنەکەت دەرمانـی
سەر جەرگـی بـرینداری مـنە!
کاتـی دڵتەنگی
بەبێ تـۆ هەر ئەوە یـاری مـنە!
#هێدی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_چیرۆک
📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ
هەقە ئێمەی ئینسان کە ئەوەندە عومرمان کورتە بیر لە مەرگ نەکەینەوە مادامەکێ دەژین، چونکە کە مردین مەجالی ئەوەمان نابێ بیر لە ژیان بکەینەوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن ل.138
نووسەر: #شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بەشی منیش ئەوەیە بەدوای ئازار بم و لە ئامێزی بگرم.
#دوکترۆف
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
📽 #کورتە_ئەنیمەیشن
💢 (باڵندە شینەکە)
🎬دەرهێنەر: مۆنیکا ئومبا
📖 وەرگیراو لە شیعرێکی چارلێز بۆکۆفێسکی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
#وتەی_ناوداران
چارەنووسی مرۆڤ وایە کە دەبێت ئازاد بێت،گەر وا نەبێت چۆن فڕێ دەدرێتە جیهانێکەوە کە تیایدا بەرپرس بێت لەو کارانەی کە ئەنجامی دەدات...
#ژان_پۆل_سارتێر
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ
جاش جاشە،
جاش نەباشە
بەرەڵایە
وەک بەڵایە
عاشقی کایە
پارە خوایە
داری دەستی داگیرکەرە
هۆڵیکەرە
لە ماکەرە
ئابڕووبەرە
بەشی مەرگە
بەدەست
(حەزرەتی پێشمەرگە)
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#کاوکاو
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
ئێمە مەلین،
بە قەفەسەوە ھەڵدەفڕین
مرۆڤین و
بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین...
#مارف_ئاغایی
#تاپوی_نووسراوه
"ئـاویلکـە"
گۆڕستانی وڵاتی من
سەدان گۆڕی
چـــاوەڕوانی تەرمی لێیـە.
زیندووبوونتان بسەلمێنن،
دەنا لێرە
وەنەوزیش هەر
ئـاویلکەیە!
#مارف_ئاغایی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔸🔸
کۆمارەکەی گەلاوێژی کۆمارم🌹🌹
بە چ ھەستێکەوە و بە چ ھۆمێدێکەوە ناوت نرا کۆمار
بە قوربانی ھەستی باوکت و بە قوربانی ناو و ئامانجی خۆتی کۆمار و بە قوربانی پەروەردەکردنی دایکت و بە قوربانی کۆمارەکەی کورستان
.
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#بەشێک_لە_کتێب
ــــــــــــــــــــــــــــــ
کالیایێف: چۆنیان تێگەیەنم؟ شۆڕش زۆر باشە، بەڵام لە پێناو ژیاندا، بۆ ئەوەی شانسێک بە ژیان بدەین. تێدەگەی؟
دۆرا: بەڵێ... لەگەڵ هەموو ئەمانە دیاریی ئێمە مەرگە.
کالیایێف: کێ؟ ئێمە؟.... حای گەرەکتە بڵێی..... ئەوانە فەرقیان نییە؟ نا نا، فەرقیان هەیە. پاشان، ئێمە دەکوژین بۆ ئەوەی جیهانێک ساز کەین کە چیدی مرۆڤێک نەکوژرێت!
ئێمە بە خۆمان قەبڵاندووە کە جەنایەتکار بین بۆ ئەوەی جیهانێک ساز کەین کە تاوانباری نەمێنێ.
دۆرا: ئەی ئەگەر ئەنجامەکەی وا نەبوو؟
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە شانۆنامەی: #دادپەروەران
نووسەر: #ئەلبێر_کامۆ
وەرگێڕ: #ئاکۆ_عەباسی
ژمارەی لاپەڕە:۳٥
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
خۆ وەشێرن خوێڕی و قزە
بمرێ هەرچێ حیز و دزە
ڕیشی ڕیخنی شێخ دەبڕم
مەلای لابەلا زگ دەدڕم
زۆڵەکوردی بێئابڕوو
دەنێرمە سەر هۆرەی بەڕوو
لە کیژ و لاوی جوتێران
پاڵەوانی نەوەی شێران
هێزی کوردستان پێک دێنم
تۆڵەم لە دوژمن دەستێنم
کێ خواردمی دەڕشێتەوە
کێ لێیدام لێی دەدرێتەوە
#مامۆستا_هەژار
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"تاوان"
چونکە ئەموت:
مرۆڤ دەبێ،
ئازاد و شاد و سەربەست بێ
شادی، دڵداری، ئازادی
بنەڕەتی ژیان بێت و
بچووکترین وشەی ئەوین
ماچ و ئاواز و هەڵبەست بێ؛
دڵیان کۆڵیم
داخی هەزار خەمیان چزان بە جەرگمەوە
مۆری سووری قاچاخ بوونیان
کوتا بەسەر وشە و شیعر و دەفتەرمەوە...!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#جەلال_مەلەکشا
📙 زڕەی زنجیری وشە دیلەکان
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی : "Keça kurdan"
🎤بە دەنگی: هونەرمەند #ئاینور_دۆغان
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
(Keçê biner çerxa cîhan
Zor girêdane emire zor
Jin çûne pêş pir dixwînin
Edî qelem gişt çûne jor)2
کچێ! سەیری سووڕی دەوران کە
گەلێک بەسراوەتەوە بە زوڵم و زۆرەوە
ژنان بۆ خوێندنی زۆر(زانستی زیاتر) بەرەو پێش هەنگاویان ناوە
ئیدی هەموو پێنووسەکان لە سەروی هەموو شتێکەوەن (جێگای ڕێز و حورمەتن)
(Keçê em dixwazin bi me re werin şewre
Dilo em dixwazin bi me re werin cenge)2
کچێ! ئێمە دەمانەوێ لە گەڵمان بێنە ڕاوێژەوە(بیر و ڕامان بپرسن)
گیانی من! ئێمە دەمانەوێ لە گەڵمان وەرنە گۆڕەپانی شەڕەوە
(Hayê hayê em keçikê kurdanin
Şêrîn em, şengin em, hêvîya merdanin)2
ئەی هەواڵ! ئێمە کیژی کوردانین
ئێمە شێری مەیدانین،جوانین،ئومێدی پیاوانین
(Hayê hayê em kulîlkê kurdanin
Derdê nezanan berbend û serhildanin)2
ئەی هەواڵ! ئێمە چرۆی تازە پشکووتووی کوردانین
ئازاری نەزانەکان و بەربەست و سەرهەڵدانین
(Serê xwe rake keça kurdan
Dil û cîgerim helîyan
Ka nîştiman, ka azadî?!
Ka dayîk, kamese vîyan?!)2
سەرت هەڵێنە کیژە کورد!
جەرگ و دڵم توایەوە
کوا نیشتمان، کوا ئازادی
کوا دایک، کامەیە خۆبەویستی
(Keçê em dixwazin bi me re werin şewre
Dilo em dixwazin bi me re werin cenge)2
کچێ! ئێمە دەمانەوێ لە گەڵمان بێنە ڕاوێژەوە(بیر و ڕامان بپرسن)
گیانی من! ئێمە دەمانەوێ لە گەڵمان وەرنە گۆڕەپانی شەڕەوە
(Hayê hayê em keçikê kurdanin
Şêrîn em, şengin em, hêvîya merdanin)2
ئەی هەواڵ! ئێمە کیژی کوردانین
ئێمە شێری مەیدانین،جوانین،ئومێدی پیاوانین
(Hayê hayê em kulîlkê kurdanin
Derdê nezanan berbend û serhildanin)2
ئەی هەواڵ! ئێمە چرۆی تازە پشکووتووی کوردانین
ئازاری نەزانەکان و بەربەست و سەرهەڵدانین
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
📀 ئالبۆم: keça kurd
📆بڵاوبوونەوە: 2704
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وتەی_ناوداران
ــــــ
جێژنی من کاتێکە
ڕەنجی یەک ساڵی کرێکارێ، شێوی یەک شەوی پاشا نەبێت..
ـــ
#چێگڤارا
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
سووراوی یارەکەت تێکبدە
ئەی پیاوی گەمژە!!
کلی چاوەکانی مەشێوێنە...
#تەلعەت_تاھیر
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
"کاتـی ژوان"
نزیکە، وا کاتی ژوانە
دیسانەوە ئەمن؛ شێتم، مەستم
دیسانەوە دەلەرزێ؛ دڵم، دەستم
دیسان دەڵێی لە جیهانێکی دیکەدایە، هەستم
ئای!
نەکەی هەڵە، بڕووشێنی دەموچاوم، تێخ!
ئای!
نەکەی پەرێشانکەی
پرچی شانەکراوم، دەست!
ناوم نەزڕێنی، دڵ!
ئەی مەستی بێ مەی و مەیخانە
نزیکە، وا کـاتی ژوانـە
ــــــــــــــــــــــــــ
✍🏻 #مێهدی_ئەخەوان_سالیس
و. #چۆمان
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ ھەینی
☀️ ١۴ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ی کوردی
پـڕ عـەنبـەر و ڕێحـان و سـەمـەن سونبولی گـوڵـنــار
قـوربـانی قـەدت بـم کـە دەڵـێـی سـەروە بـەڕەفـتار!
#ئەدیب
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
گوتی: بە بڕوای تۆ ژیان لە کوێوە دەست پێدەکا؟
تا مـن هاتم بڵێم: لە یەکەم وشەی چیرۆکەکەمەوە،
کابرای کۆڵکێش گوتی: لەم کاتەوە کە کارم دیوەتەوە.
ژنەکەی وتی: کەواتە تۆ مانگی حەوت جار ژیانت دەست پێدەکا.
کابرا ئاخێکی هەڵکێشا و گوتی: حەوت جاریش کۆتایی پێدێ...
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙شەو قەڵای مێردانە
✍🏻 #عـەتا_نەهایی
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە هەندێ قۆناغی مێژووی کۆمەڵایەتیدا شۆڕش ئەبێ بە شتێکی پێویست و فەرمانێکی ناچاری، چونکە بە شۆڕش نەبێ زوڵم و زۆر و چەوسانەوە بنبڕ ناکرێن.
لە کوورەی شۆڕشا نەبێ کۆت و زنجیری دەست و مل و مێشکی کۆمەڵانی خەڵک ناکرێنەوە. شۆڕش ژانی گەلە.
ژانیش ناوی خۆی بە خۆیەوەیە چ هی ژن بێت چ هی گەل؛ بۆیە شتێکی سەیر نییە کە ژانی گەلێک پڕ دەرد و ئازار و ئارەقە و فرمێسک و خوێن بێت! ئەمە وایە، بەڵام ئایا هیچ گومان لەوەدا هەیە کە هاتنە دونیای نەتەوەیەکی ئازا و سەربەرز، بەختیار، ژانێکی لەوەش پڕ ئازار و ناخۆشتر ئەهێنێت.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #ژانی_گەل
نووسەر: #برایم_ئەحمەد
ژمارەی لاپەڕە:۱٥٨
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
"چوار گوێچکیلەین و یەک دڵین.
چوار پەنجەرەین و یەک ماڵین.
چوار کارێزین و یەک باخچە و
چوار هەنگاوین و یەک ڕێگا!"
#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوه
#ژن_ژیان_ئازادی
✅ @tapuynusrawe
🔸🔸
کچی سیاسی باشترە لە کوڕی سیاسی.
پیاوان، دەڵێی بۆئەوە لەدایک بوون هەتا بەشداری لە شەڕی سیاسەتدا بکەن، بەڵام ژنان بەم بوارەوە بەرەکەتدارن کە هەنگاوی تێدەنێت.
لە هەر کوێیەک ژنێک هەبێ خەبات بۆ دادپەروەری بکات، بۆنێکی ئاڵۆز و شیرین و بەسۆز و بەهەشتی هەیە.
پیاوانی مەزن، ژنی سەرە و گەورەژنیان لە پشتە
📕 #ئاگر_بێ_دووکەڵ
✍ #نادر_ئیبڕاهیمی
#تاپوی_نووسراوە
#ژن_ژیان_ئازادی
✅ @tapuynusrawe
🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی: "شیرینەکەم"
هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #بورهان_مەجید
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شیرینەکەم! ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام
خامۆشی وا لە چواردەوری.
***
چاوەڕوانیی کورسی چۆڵم
تۆوی بێزاری ئەچێنێ
گڵۆپی کزی ناو هۆڵم
فرمێسک بەبێدەنگ ئەڕژێنێ!
***
پەنجەرەکان، خۆڵی ڕۆژان
لەسەر شووشەی چاویان بارە
شیرینەکەم ئەمشەو ژیان
وەک ماڵهکەم چۆڵ و تارە.
***
وێنەی پارم لێوی گاڵتە
لە ئێستام هەڵئەقورتێنێ
گڕی خەیاڵ بۆ ئەو کاتە
جەرگی ئەمشەو ئەسووتێنێ.
***
شیرینەکەم... ژووری تەنیام
ئەمشەو بۆ غەریبیم ئەگری
چرپای خەم لێ نیشتووی جێگام
تەنیایی وا لە چواردەوری.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وتەی_ناوداران
لە بەردەم هیچ سەرکردەیەک
مەنووشتێوە و مەیپەرەستە!
ئەگەر خۆشیشت ویست
دەری مەبڕە
بۆ ئەوەی نە خۆت بکەیتە کۆیلە و نەک ئەویش بکەیتە دیکتاتۆر
#مەهاتما_گاندی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی: "سازی ئاوارە"
📀 ئاوات
📆 1993 ز
🎤: عەزیز شاڕۆخ
🎼: سەعید فەرەجپووری
✍ بەستە: مامۆستا شەریف
✍ مەقام: مامۆستا گۆران
ژەنیاران:
عوود: موحەمەد فیرووزی
نەرمە نای: حسەین حەمیدی
دیوان و بەم تار: بەهرام ساعد
دەف و تۆمبەک و دایرە: سادق تەعریف
کەمانچە: سەعید فەرەجپووری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرە ئەی سازی ئاوارە بە هانای سۆزی گریانم
دڵم بەستەی دەوێ ئەمڕۆ بەجێدێڵم موکریانم
وەکوو هەنگاوەکانیشم دەلەرزێوه دڵ و دەنگم
دەبا وێنەی منی کۆچەر بناڵێ سازی دڵتەنگم
بناڵە سازی ئاوارە من و ئەو چۆمە دڵخوێنین
دەڕوین ئەمڕۆ بە غەمباری کە هەردوو بێ سەر و شوێنین
مەقام:
لە بەختی تاری شەو ناکەم شکایەت
شەبیهە چونکە بەو زولفی سیایەت
دەخیلت بم هومای زولفەینی دولبەر!
بەسەر سەرما بکێشە فەیزی سایەت
وەرە ئەی سازی ئاوارە بە هانای سۆزی گریانم
دڵم بەستەی دەوێ ئەمڕۆ بەجێدێڵم موکریانم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەگەر دەتانەوێت تەختی حوکمی ستەمکارێک بڕووخێنن، دەبێت یەکەمجار ئەو تەختە بڕووخێنن کە لە دەروونتاندا بۆتان دروست کردووە.
ئەگەر نیگەرانن لێی، ئەوە خۆتان هەڵتانبژاردووە و ئەو خۆی نەسەپاندووە؛ ئەگینا چۆن ستەمکارێک دەتوانێت فەرمانڕەواییی کەسانی ئازاد و سەربەست بکات، ئەگەر ئەو خەڵکە خۆیان ژێردەستەییەک لە ئازادیەکەیان و ملشۆڕییەک لە سەربەرزییەکاندا نەبێت؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙پەیامبەر
✍🏻 #جوبران_خەلیل_جوبران
وەرگێرانی: #توانا_ئەمین
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
لە ھەمدەردت مەکە وەحشەت وەرە بولبول ڕەفێقت ھات
بناڵین با بەجووت ھەر یەک ڕەھەندەی گوڵعوزارێکین
ــــــ
#سالم📚
✅ @tapuynusrawe
🔸🔸
گوتم خۆ کەعبه کەج نابێ به ماچێ
گــوتی زیــاتر لەوه پـێ هــەڵمەهێنە!
ــــ
#وەفایی
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
دەمەوێ بۆ تۆ بمرم
بە تەنیا بۆ تۆ
ئەگەر شەڕەکانی خاوەرمیانە
ئیزنی زیندووبوونم بدەنێ...
ــــ
#ئەحمەد_ئیدریس
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸