🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
من ههتا نوختهی گهیشتن به تۆ،
به لێوی تۆ، ئهبێت شاعیر بم
من ههتا پڕبوونی جانتاکهم له پیری،
ههتا نوێژهکانم ئهخهمه سهر سیڕاته موستهقیمهکهی عیشق!
ههتاکو تۆ،
ههتا لای قسهکانی تۆ،
لای سپێتیی دڵی تۆ،
مهجبوورم چاوهکانت پڕپڕ بکهم له سپێده
لهگهڵ "با"یهکان زهوی به زهوی سهفهرنامهت لهگهڵ بهشکهم.
قهسیدهیهک گهر تۆ لهوێ نهبیت ئهی تهنیا!
تهرزهی بێدهنگی،
شووشهی جوملهکان ئهشکێنێت…
قهسیدهیهک تۆ دیار نهبیت، تهسلیمی وهفا ئهبمهوه و
ئهم پێکی ڕۆحه پڕ ئهکهم له ویردی ئهو کۆتره دڵسافانهی منیان خستۆته سهر گمهی گهڕانهوه…
لێرهوه ههتا ئهو دهمهی
دڵت خهبهری هاتنهوهی من ئهدات، ئهی نیشتمانی تهنیا!
لێرهوه ههتا ئهو خۆڵهی لهبهر فانۆسی لماویدا
دڵهکوتێی سهحرا ئهنوسێتهوه …
خۆم و باده و چرا و دهف و گیتارێکی شهرمن،
خۆم و ڕووبار و چارۆکهیهکی پڕ له ڕهیحانهی گلهیی،
ههر خۆم و خۆم،
وڵاتێک به شانمهوه و
شمشاڵێکی غهدرلێکراو له جانتاکهمدا و
تهرمی گۆرانییهک له دهنگما و
جهنازه مهستهکهی خۆیشم لهگهڵ خۆما، دێینهوه و
ئهبینه سێبهر بۆ خهیاڵی ههتاوێک به دهم ڕووانینهوه ..
ئهبینه دهریا بۆ گۆرانیی عاشقێک به دهم فڕینهوه …
ئهبینهوه به شهرابی ئهو ماڵانهی
لهتاو شهڕ ههمیشه سهرخۆش بوون ..
ئهبینهوه به وڕێنهی ئهو جهنگاوهرانهی کاتێک له شهڕی سێیهمی کهون ئهگهڕێنهوه
ژنهکانیان بوون به پهیکهری لــم،
بوون به شهمعی تواوهی دهم شهوانی چاوهڕوانی !
یهک لهو ژنانه بهر له توانهوه له نامهیهکدا وتبووی؛
"هێندهم چاوهڕوانی لێتکا،
هێندهم بهرههیوان و پهنجهره بۆ هاتنهوهت گرت
تاکو بووم به ئینجانهی ههور و
دهیان گوڵهبارانم بۆ گرتیت!
سهبرم شکا، گۆزهی گریانم وردوخاش بوو …
ببووره گهر چیتر چاوهڕاونیم تێدا نهڕوێت!
ببووره گهر ببمه تهمی حوزنێکی ون و ئیتر بۆ ئهبهد چاوم به چاوت نهکهوێتهوه ئهی پیاوی جهنگ!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#جهمال_غهمبار
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
خەبەرت ھەس!!
بەرزە ناوت
تا
لوتکەی بەرزی ئازادی....
ژینای ژیانەوە و ژینای کوردستان....🌹🌹
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#عەشق_سەمای_ژیانە
نووسین:
#ئۆشۆ
بابەت:
#کۆمەڵێک_وتار_و_ڕێنمایی
وەرگێڕان:
#ئۆمێد_محەممەد_حسێن
خوێندنەوەی:
#پەرەستو_محەممەد
چاپ:
#بڵاوکەرەوەی_قانع
کتێبخانەی شنەوای دەنگی
بەشی: #یەکەم
پێشەکی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
جا ڕەشەبا چی لە دەس دێ؟
ئەگەر دارەکان بشکێنێ
خۆ ڕەگەکان ھەر دەمێنێ
گەر چراکان بخنکێنێ
خۆر دەمێنێ
#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
سـەرت تۆزێکـی تر بێنـە پێشـەوە تا هـەمیسـان هێورتر پێت بـڵێم:
باشتـرین هـەڤاڵی مـرۆڤ، مـرۆڤە نـەک کتـێب!!!
پەڕتووکەکـان،
تا ئەو کـاتـەی کە یاسـای دۆستـایەتی و مـرۆڤایەتیـت فـێر دەکـەن بەڕێـزن!
نـەک تا ئـەو کاتـەی کـە وەکـوو زەریایـەکـی مـردوو
لە وشـەگـەلێکی مـردوو،
تـۆ لـەنـێو خۆیـانـدا نوقـم بکـەن و بـەرەو قـووڵایی ڕاتبـکێشـن...
تـۆ لە کۆڵانـەکان دەبیتـە مـرۆڤ
نـەک
لە تـۆتـۆی کتێبـەکانـدا...
ــــــــــــــــــــــــــ
✍🏻 #نادر_ئیبراهیمی
و. #سروە
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️۵ی ڕێبەندانی 2717ی کوردی
سوبحی گوڵشەن کەی ئەگاتە لەززەتی لەیلی ویسال
شەمعی مەجلیس کەی بەرابەر بوو لەگەڵ شەوقی جەماڵ
#زێوەر 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
#دێڕێک_لە_کتێب
پرسیاری لێم کرد: "دەترسی"
گوتم: "بەڵێ تا ڕادەیەک"
گوتی: "منیش دەترسم، کەواتە، دڵنگەران مەبە، ھەمووان دەترسن..."
کتێبی: #ساڵانی_سەگی
نووسەر: #ماریۆ_بارگاس
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
ھەرچەند مرۆڤتر بین، زامەکانمان زیاتر، تا زیاتر خۆشەویستیمان ھەبێ، خەمەکانمان زیاتر، دووریی زیاتر و تەنیاییمان زیاتر دەبێ..
#ئۆریانا_فالاچی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ژنێک؛
تک
تک
دەبارێت.
هەموو سەرە پایزێک؛
ملپێچێک و
دەستەوانەیەک و
ساقۆیەک و
چەترێک و
بوتێکم کڕیوە.
ئەم سەرە پایزە؛
بوتێک و
سەیوانێک و
پاڵتۆیەک و
دەستکێشێک و
ملپێچێکم فرۆشت.
بە بارانم گوت؛
پێش تەڕکردنی ویتەویتی چۆلەکە.
پێش تەڕکردنی ، ڕوومەتە لووسەکانی پەنجەرە.
پێش تەڕکردنی تیشێرتی باخچە.
بەر لە تەڕکردنی کەوشەکانی گیا.
بەر لە تەڕکردنی دەست و پەنجەی - با -
بەر لە تەڕکردنی ستیانەکانی سەر تەناف.
تک
تک و
نمە
نمە
تەڕم کە.
باران نییە، ئەوە تۆی،
ت
ک
ت
ک و
ن
م
ن
مە
دەباریت، ئەی ژن!
ئەوە تۆی، باران نییە.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #بیستەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دەنگێک لە سەرەوە هات: لەبەر ئەوەی ((کەری تۆپیو)) نووسینەکانی دژی ئایین و خوا بوون لاوانی وڵاتی بۆ پێشکەوتن هان داوە بڕیارمان داوە بیخەینە دۆزەخەوە...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #کەری_تۆپیو
نووسەر: #عەزیز_نەسین
وەرگێڕان: #عەلی_حەمەدی_برایم
ژمارەی لاپەڕە: ۱۱۲
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
ملیۆنان و ملیاردھایەک مرۆڤ لەم جیھانەدا ھەیە کە ھەموویان دەتوانن بێ "تۆ" بژین. بەڵام داخۆ من بۆچ ناتوانم بێ تۆ بژیم! ئەوەی ھەمووان دەتوانن بیکەن، ئەوەی منداڵێکی پێنج ساڵان دەتوانێ بیکات بەڵام بۆ من ناکرێ.
#ڕۆمەن_گاری
#ماڵاوا_گاری_کۆپەر
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
ئەو شتەی که من دەتوانم پێتانی بڵێم ئەوەیه که میلیاردها ژن لەسەر زەوی ژیان دەبەنه سەر، هێندێکیان باشن، زۆریان هەر زۆر زۆر باشن، بەڵام هێندێک کات، سروشت هەموو فریوی خۆی به کار دەبا تا ژنێکی تایبەت ساز بکا.
ژنێک له دەرەوەی باوەڕی مرۆڤ، مەبەستم ئەوەیه که، چاوی لێ دەکەی بەڵام ناتوانی باوەڕ به بوونی بکەی...
ــــــــــــــــــــــــــ
✍🏻 #چارلز_بۆکۆڤسکی
و. #نووشین
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ سێشەممە
☀️۳ی ڕێبەندانی ۲۷۱۷ی کوردی
من ئەو دیلەم لە زیندانی تاریکا
ھەتاوی بیر ڕووناک ئەکا بەرچاوم
بە ناو ھەزار حەڵقەی داوی باریکا
قەفی زنجیر ئەپچڕێنێ ھەنگاوم!
#گۆران 📚
#ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️۷ی خەڵوەری 2722ی کوردی
بە چاوی تۆ دڵی ژار و گرفتار
بە دڵ مەرگی دەوێ ڕۆژێ هەزار جار
لە ڕێی ئەم جوانییەت تۆزێک بەزەت بێ
هەژاری تۆم لە مردن مەمکە ڕزگار
#هەژار📚
🔶🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#عەشق_سەمای_ژیانە
نووسین:
#ئۆشۆ
بابەت:
#کۆمەڵێک_وتار_و_ڕێنمایی
وەرگێڕان:
#ئۆمێد_محەممەد_حسێن
خوێندنەوەی:
#پەرەستو_محەممەد
چاپ:
#بڵاوکەرەوەی_قانع
کتێبخانەی شنەوای دەنگی
بەشی: #دوویەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
#دێڕێک_لە_کتێب
ئێمە ھەمووکات
یان لە شوێنێکی ھەڵەدا بووین لە کاتێکی گونجاودا
یان لە شوێنێکی گونجاو بووین لە کاتێکی ھەڵەدا و ھەمووکات، ھەر بەمجۆرە لە یەکتر بڕاوین.
کتێبی: #مۆن_پلایس
نووسەر: #بۆل_ئەستر
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
گەر مردن نەدەبوو، هەمووان هیوای مردنیان دەخواست.
#سادق_هیدایەت
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لەوەتەی بووی بە پەپوولە،
نە لە زمانت تێدەگەم و
نە دەتوانم، نامەیەکت بخوێنمەوە.
تکایە؛
یا ببەوە بە مرۆڤ.
یا من بکە بە پەپوولە.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #بیست_و_یەکەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
گەریلای پیاو
پێشمەرگەی ژن
لە ڕەشبەڵەکی ھەڵمەتان
سترانی ئازادی دەڵێن
تاری سەرکەوتن دەژەنن
#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #دیکلەمە: "هەڵەبجە"
✍🏻 شیعر: #شێرکۆ_بێکەس
🎼 خوێندنەوەی: #شێرکۆ_بێکەس
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
لە یەکێک لە فیلمەکانی جەیمز بۆند،
وتووێژێکی سەیر بوو!
نوێنەری نەخشی خراپ بە جەیمز بۆندی گوت:
کاتێ منداڵ بووم مشکی دەشتی هێرشیان کردە کێڵگەکەمان و هەموو بەرهەمەکانمانیان خوارد..
دایەگەورەم چەند دانەیانی خستە نێو قەفەس و خۆراکیانی پێ نەدا تا لە برسیەتیدا دەسیان کرد بە یەک خواردن
دوو سێ دانە کە مانەوە ئازادیانی کرد...
پێم گوت، دایەگەورە بۆ بەریان دەدەی؟
گوتی: "ئەمانە ئیدی بوونەتە مشکەخۆر
هەر مشکێکیش بێتە گێڵگە لەت لەتی دەکەن"
( بەسەرهاتێکی تاڵ لە کۆمەڵگای مێمڵ دراو)
ــــــــــــــــــــــــــ
و. #ڕێزان
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️۴ی ڕێبەندانی2717ی کوردی
بە بەیانیان پەپوولەیت و
لەگەڵ گزنگدا دێی بۆ لام
بە نیوەڕوان پرژەی ئاوی و
لەگەڵ شەماڵدا دێی بۆ لام
#شێرکۆ_بێکەس
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
ئەوه دیسان هەرای جەنگە و کوردستانم ڕوو لە خوێنه
#ئیسماعیل_خورماڵی
#عەفرین
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
▪️▪️▪️▪️▪️▪️▪️
لە ھەر جێیەک بین جوانی لەوێیە
بۆ ھەر کوێ بچین خەون ھاوڕێیە
لەگەڵ خەوندا ڕێی مەحاڵ دەبڕین
ھەر لە خەونەوە فێر دەبین بفڕین
#ڕەفیق_سابیر
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
فڕۆکەیەکی تورکی
مزگەوتی گوندێکی ڕووخان
منارەکەی هاواری کرد:
من لە زەوی، خوا لە ئاسمان
نەفرەت دەکەین لە ئەردوغان
#لەتیف_هەڵمەت 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەبێ خاکم بخنکێ تا بناسرێم؟
ئەبێ شارم شەهید بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ فەرمانی قەتڵم تا قیامەت
لەسەر مێزی خودا بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ شاخم لە پشت بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ مەرگم گران بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ حەتمەن لە ئاستی دەردی مندا
جیهانێ کوێر و کەڕ بێ تا بناسرێم؟
ئەبێ دایکم بگیرێ تا بناسرێم؟
ئەبێ جەرگم بسووترێ تا بناسرێم؟
ئەبێ کیژم لە ترسی دەسدرێژی
بە کوشتن خوەی بنازێ تا بناسرێم؟
سپاس و سەد سپاس بۆ قاتڵانم
سپاس و زۆر سپاس بۆ دوژمنانم
سپاسم بۆ خودا و بۆ دار و دەستەی
کە بێ زوڵمى ئەوان من کەی ئەناسرێم
بناسرێم و نەناسرێم هەر ئەناسرێم
بە ژین بێ یا بە مەرگ من هەر ئەناسرێم
ئەوەندە مەرگ و شەڕ ماندوو ئەکەم من
کە ڕازی بێ، بە ئازادی بناسرێم
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#حەمید_شەریفی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #نۆزدەیەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸