ئەو ھەتاوەی دەدرەوشێتەوە، ھەموو داگیرکەرانی کوێر کردوە، بۆیە ھەر ڕۆژ لە لایەکەوە پەلاماری نوقمکردنی دەدەن، دەبێ بزانن خۆری ئێمە لە دڵ و ئاڵا و بیر و بڕوامانە و قەد ئاوا نابێ
شاری زەیتوونەکانم #عەفرین
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🗓ئەمڕۆ دووشهممه
☀️۲ی ڕێبهندانی ٢٧١٧ی کوردی
📝پیرۆزە ساڵڕۆژی دامهزراندنی #کۆماری_کوردستان_له_مەهاباد
له ساڵی ٢٦٤٥ی کوردی بهرانبهر لەگهڵ ١٩٤٦ی زایینی، به سهرۆکایهتی #پێشهوا قازی موحهممهد.
💢 #کۆماری_کوردستان
ناوی فهرمی:
کۆماری کوردستان.
سهرۆککۆمار:
پێشهوا #قازی_موحەممەد
زمانی فەرمی:
کوردی
پایتهخت:
مەهاباد
💢 #دەستکەوتەکانی_کۆمار:
1- هەڵکردنی #ئاڵای نەتەوەییی کوردستان و بە فەرمیکردنی زمانی کوردی لە سهرجهم دام و دهزگهکانی کۆماردا.
2- دامهزراندنی دهزگهی چاپ و بڵاوكردنهوهی #گۆڤار و #ڕۆژنامه و بڵاوکراوه به زمانی کوردی، وهکو ڕۆژنامهی (کوردستان) که زمانحاڵی کۆماری کوردستان بوو،
ههروهها له شاری بۆکان گۆڤاری (ههڵاڵه) و یهکێتیی لاوانی کوردستان و گۆڤاری (نیشتمان)یان دهردهکرد،
ههروهها دهرکردنی گۆڤاری (گڕوگاڵی منداڵانی کورد) که به یهکهمین گۆڤاری منداڵان دادهنرێت.
3- دامهزراندنی #شانۆی کوردی که سوودێکی زۆری ههبوو بۆ خهڵکی کۆمار، چونکه نزیكهی له 90%ی خهڵکی کۆمار نهخوێندهوار بوون.
4- بهشداریی بهرچاوی ئافرەتی کورد له کاری سیاسی و رۆشنبیریدا بۆ یهکهم جار لهو بهشهی کوردستان،
پێشهوا قازی موحەممەد پێشهنگی ئهو کهسانه بوو که هانی خێزانی خۆی دا و لهو میانهدا (میناخانم)ی خێزانی پێشهوا قازی موحهممهد، له کۆبوونهوهی ئافرهتان له (14/ئادار/1946) دامهزراندنی
( یەکێتیی ئافرەتانی دیموکراتی کوردستان)ی ڕاگهیاند، که به یهکهمین ڕێکخراوی ئافرهتان له کوردستاندا دادەنرێت.
5- دامهزراندنی سوپای کوردستان که نزیکهی 15 ههزار سهرباز (پێشمهرگه)ی دهبوو، که ژهنهڕاڵ مستهفا بارزانی ڕۆڵی سهرهکی تێیدا ههبوو.
6- پاراستنی هێمنی و ئاسایش و ژیان و گوزهرانی هاووڵاتیان.
7- بهدهستهێنانی ئازادی و سهربهستی و سەربەخۆیی و ڕزگاری بۆ بهشێکی گهلی کوردستان له خۆرههڵاتی کوردستان.
8- هەڵبژاردنی ناوی تایبەت بۆ چەکدار، هێزی پێشمەرگە.
9- بازرگانی نێودەوڵەتی لەگەڵ #سۆڤیەت
10- کردنەوەی قوتابخانە بۆ کچان.
11- کردنەوەی کەلیسا و ئازادی چین و توێژەکان لە باری ئایینی.
12- ئۆڕگانهکانی دهوڵهتی مودێڕن وهکو سهرۆکوهزیر، وەزیران و بهڕێوهبهرانی حکوومی پێکهاتن.
13- نەبوونی بەندیخانە لە ماوەی کۆماردا.
14- ناردنی نوێنەر بۆ دەرەوەی وڵات و تاران.
15- دێمۆکراسی و هەڵبژاردن و دامەزرانی کابینەی وەزیران کە لەو کاتە لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا چەمکێکی نوێ بوو.
✳️ بەرز و پیرۆز بێت یادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان🍃🌺
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوه 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بە چیت بچوێنم؟
بە پۆلێک ھەتاو؟
بە وڵاتێکی لە خوێندا گلاو؟
یان بە گۆرانی
بە ھەناسەدان،
ھەرەس و
لافاو؟
تۆ لە بوون دەچیت، بە چیت بچوێنم؟
لە نەبوون دەچیت، بە چیت بچوێنم؟
#ڕەفیق_سابیر
#تاپوی_نووسراوە
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
ئامۆژگارییهکانی زانایهک بۆ کوڕهکهی...
ـ بهردهوام له ژیاندا "بەتامترین
خواردەمەنی" بخـــۆ.
ـ بۆ خۆت باشترین پێخهف بکــڕه.
ـ ههمیشه له "بهشکۆترین خانوو"دا بـــژی.
کوڕە گوتی: ئێمهی نهدار و دهستکورت چلۆن دهتوانین ئهوانه بهدهست بهێنیـــن؟!
باوک وهڵامی دایەوه:
بهتامترین خواردهمهنی ئهوهیه، کهمی لێ بخۆی له حاڵێکدا زۆریش برسیته و تامهزرۆی ئهوەی.
ههر کاتێ ماندووتر بی بهدوای ئیشــی ڕۆژانه و درهنگتر بخهوی، له ههر شوێنێکدا که بخهوی، بۆ تۆ بهوێنهی نهرمترین پێخهفی دونیایــه.
که دۆستانه لهگهڵ خهڵکدا ههڵسوکهوتت ههبێ،
لهڕاستیدا له دڵی ئهواندا دهژی
که بهنرخترین خانووی جیـــهانه.
ــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀️۲ی ڕێبەندانی ۲۷۱۷ی کوردی
دەفعەیێ سا شادمانم کە بە وەعدەی وەسڵی خۆت
تا بە کەی عومرم گوزەر کا ھەر لە ڕێی ھیجر و مەلال
#زێوەر📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
وشەکانم درووست ئەکەم لە یادی
ئەوانە وا کۆڵیان نەدا لە تێکۆشان
قوڵپی خوێنی چڕی خۆیان بۆ ئازادی
ڕژانە ناو گەرووی تینووی چرای ژیان
#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #دیکلەمە: "وردەباران"
✍🏻 شیعر: مامۆستا #شەریف
🎼 خوێندنەوەی: مامۆستا #شەریف
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ
لە شەوی بچووکی مندا، مەخابن با لەگەڵ گەڵای دارەکان ژوانی هەیە
لە شەوی بچووکی من دا دڵەڕاوکێی خاپور بوون هەیە
گوێ ڕاگرە
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
من غەریبانە چاو لەو بەختەوەریە دەکەم
من بە نائومێدی خۆم گیرۆدە بووم
گوێ ڕاگرە
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
هەنووکە لە شەودا شتێک تێپەڕ دەبێت
مانگ سوور و شڵەژاوە و
لەسەر ئەم بانە کە هەر سات ترسی داڕمانی لێیە
هەورەکان، هاوشێوەی شین گێڕەکان گوایێ چاوەڕوانی ساتی بارینن
ساتێک و لە دوای ئەوە، هیچ
لەو دیوی ئەم پەنجەرەیە هەنووکە شەو دەلەرزێت و
زەوی خەریکە
دەوەستێتەوە
لە پشتەوەی ئەم پەنجەرە شتێکی نادیار
نیگەرانی من و تۆیە
ئەی سەر تا پێت کەسک
دەستەکانت وەکوو بیرەوەریەکی سووتێنەر، لە نێو دەستانی ئەوینداری من بنێ و لێوەکانت وەکوو هەستێکی گەرم لە بوون
بە لاواندنەوەی لێوی ئەڤینداری من بسپێرە
با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات
با ئێمە لە گەڵ خۆی دەبات...!
ــــــــــــــــــــــــــ
✍🏻 #فروغ_فەڕوخزاد
و. #پەخشان
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️۱ی ڕێبەندانی 2717ی کوردی
مناڵەکان!
کە بەیانان لە خەو ھەستان
ھەتاو بۆ نێو دەروونتان بانگێشتن بکەن
کە خەوتان ھات
سەر بنێنە سەر کەروێشکەی گەنمەکان
#مارف_ئاغایی📚
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_چیرۆک
📚 کورتەیەک لە چیرۆک
ــــــــــــــــــــــــــــــ
"خەون نەبوایه مرۆڤ بەدەم خەم و قەهر و ئارەزووە خنکاوەکانی خۆیەوە دەمرد."
"کەواتە خەون حاڵەتێکه هاوشانی ژیانە و لێی جیا نابێتەوە."
"دەکرێ ئارەزوویەک بێ و لە بەرگێکی پڕ لە ڕەمزکاریدا خۆ بنوێنێ."
"بە واتا من حەزم کردووە بتکوژم؟"
"مەرج نییە...!"
"ئەی چی مەرجە؟"
"لەوانەیە ئەوپەڕی خۆشەویستی بێ کە لەناو هەناوتدا تەقەت بمپارێزێ...
یان وەک زووتر پێم وتی ئارەزووی خۆم بووبێ تا بۆ یەکجاری بگەڕێمەوە ناو منداڵدان، ئاسوودە و ئارام دەنێو ئەو وێڵاشەدا خۆم بزر کەم... لەوێ دوور لە مەترسی بژیم...نە سەرمام بێ و نە گەرما... نە برسی و نە تینوو."
"دەزانی ئەو قسانە بەس بە کەڵکی خۆت دێ.. بەس منیشی پێ کەر دەکەی."
"وا نییە... گرفتی هەریەک لە ئێمە ئەوەیە کە بایەخ بە خەونەکانی خۆی دەدا و کەچی بە گاڵتەوە گوێ لە خەونەکانی بەرامبەرەکەی دەگرێ.. تۆ سەرنجت داوە چەند حیساب بۆ خەونەکانی خۆت دەکەی؟"
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن
نووسەر: #شێرزاد_حەسەن
ژمارەی لاپەڕە: 25
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بەهێواشی پێ بنێن بەسەر زەوی نیشتمانی من، چونکە شوێنێک نەماوە تەرمێکی ئێمەی تێدا نەنێژرابێت...
ـــــــــــــــــــــ
#ئەحمەد_کایا
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️30ی بەفرانباری 2717ی کوردی
دەڵێ: بگری، ببارێنە، هەتا بێم دەست و گەردن بین
نیساری شای شەکەرلێوان دەبێ هەر لەعل و گەوهەر بێ
ــــــــ
#وەفایی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دەیکوت نەسیحەتی کەسێک دەخوێنییەوە کە هەتا نانی هەیە دۆی نییە و هەتا دۆی هەیە نانی نییە و هەمیشە کووزەڵە بە نانیەتی؟
کەچە کتێبی ئەو ڕەشوڕووتانە دەخوێنییەوە کە قەت دەستیان بە دەمیان ڕانەگەیوە و تێر زگی خۆیان نانیان نەخواردووە؟ ئای قوڕ بەو سەرەت! وەڵا لەبەرت حەسامەوە! هەی گوو بەو وەجاغەی بە تۆوە ڕوون دەبێ!
دەیکوت تەواوی کتێبی دونیا دەبێ لە حاند گوڵستان و بووستان خۆیان بشارنەوە و تەواوی کتێبی دونیاش بە قوربانی بەڕووڵە خەیارێک بن.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #گابۆڕ
نووسەر: #سەید_قادر_هیدایەتی
ژمارەی لاپەڕە:146
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
دیتنەوەت چ سەختە
تەنانەت ئەو دەمەی پێکەوەین.
ونبوونت چ دژوار،
تەنانەت ئەو دەمەی لێک دوورین.
#مارف_ئاغایی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
📽
چەند وێنەیێکی #کۆماری_کوردستان لەگەڵ دەنگی بەسۆزی #محەممەدی_ماملێ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
قازی بوو
کورد پەروەر بوو
پێشەوا بوو
ڕابەر بوو
هەر کورد نەبوو
بەشەر بوو
خەمی خەڵکی لەبەر بوو
✅ @tapuynusrawe
#هێمن
شاعیری ڕەسەن بۆ سەرکردەی مەزن
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
فریشتەی داد و تەرازوو لێی پرسیم هۆی مردنت چی بوو؟ لەبەر ئەوەی چووم بۆ هاوینە هەوار و ئازادیم هەڵبژارد، گوتی: یەکەم تاوانت ئەوەیە میزت بەرەو قیبلە کردووە، دووەم تاوانت شتی زۆر نابەجێ و دژە ئاینت نووسیوە، لەوەی تەنیشت منی پرسی: لە دنیادا کارت چی بوو؟ وەڵامی دایەوە: ((پێکهێنەری کاری سێکسی)) فریشتەکە گوتی: پێدەچێ کارێکی دیار و شیاو بێ، ئەو کارە کەرتی تایبەت بوو یان سەر بە یەکێک لە وەزارەتەکان بوو؟ کەرتی تایبەت بوو بەڵام پەیوەندیمان لەگەڵ هەموو وەزارەتەکاندا هەبوو، کارتان چی بوو؟ کابرا گوتی ئێمە بازرگانی خۆشەویستی بووین، کەچی گەجەر و گوجەر پێیان دەگوتین ((گەواد)) کاتێک دۆسیەی گەوادەکەیان لەناو تەرازووەکە دانا، دەنگێک لە بەرزاییەوە هات گوتی: ئەی ئادەمیزاد لەبەر ئەوەی ئەو ڕۆژەی کە لە خەستەخانە لە دایکێکی داوێن پاک هاتویتە خوارێ مناڵێک لە تەنیشت تۆ لە دایکێکی بێئابڕوو لەدایک بوو.
بە هۆی هەڵەی کارمەندانی خەستەخانەکە گۆڕاون. تۆیان داوە بە ئافرەتە بێئابڕووەکە، تۆ بووی بە گەواد و ئەویش بە پیاوێکی گەورە. لەبەر ئەوەی لێرە دادپەروەری سەروەرە بڕیارمان دا جێگایەکی تایبەتت لە بەهەشت بۆ دانێین...
پێم گوت: پیرۆزباییت لێ دەکەم، کەچی بە تووڕەیییەوە وەڵامی دامەوە، کاکە ڕاستە من بەرەو بەهەشت دەڕۆم بەڵام من لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا مردووم واتە چل ساڵ گەوادیم کردووە، ئەگەر لە تەمەنی نەوەد و پێنج ساڵیدا مردبام هەشتا ساڵ گەوادیم دەکرد، جێگایەکی زۆر باشترم دەست دەکەوت.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #کەری_تۆپیو
نووسەر: #عەزیز_نەسین
وەرگێڕان: #عەلی_حەمەدی_برایم
ژمارەی لاپەڕە: ۱۱۲
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
دیارە لێرەش دەستی دادپەروەری هەر دەگاتە هەژاران.
"بەشێک لە نامەی کەری تۆپیو لە دۆزەخەوە"
ــــــــــــ
📘 #کەری_تۆپیو
✍🏻 #عەزیز_نەسین
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەو زولف و ڕووی مانگەشەوە،
خۆش دەیگوت و دەیبیستەوە
وێم مەکەوە، دەتوێمەوە،
ئاسک چاوم، ناسک بەدەن
ئەو دولبەری مووعەنبەری،
ئەو موشتەری هەر وەک پەری
خۆی پێم نواند، دڵمی ستاند،
هۆشمی ڕفاند، بە مەکر و فەن
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#وەفایی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #ھەژدەیەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
لەوێ لە #عەفرین شەڕی ئیدۆلۆژیا و بیر و بڕوا و شەری تیرۆریست نییە
لەوێ لە #عەفرین شەڕی نەتەوەیە وسەرھەڵدان و شەڕ لە گەڵ بەرخۆدانە
لەوێ لە #عەفرین شەڕی داگیرکردنەوەی خاکە
ھەمووان #دڵمان لە #عەفرینە
تەنیا ئەو کەسانەی کە زۆر گریاون دەتوانن نرخی جوانییەکانی ژیان بەجوانی بزانن و لە ناخی دڵەوە پێبکەنن.گریان ئاسانە و پێکەنین ئەستەم،دەتوانی زۆر زوو لەم ڕاستییە تێبگەی.
#ئۆریانا_فالاچی📚
✅ @tapuynusrawe
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
شیعر
--------------------
لە مەكکە چیم دی؟
بینیم..
خودا دەمێكە ئەو شارەی بەجێ هێشتووە..
مرۆڤەكان بەدەوری- خۆیاندا دەسورێنەوە!.
لە مەكە بینیم،
هیچ مرۆڤێك لە خەمی هەژارەكانی ئەو دەورووبەرە نیە!.
هەمووان حەزدەكەن، بچن بۆ ماڵی خودا تا نزیك ببنەوە لێی،
بێ ئاگا لەوەی خودایان لە بیركردووە.
لە مەكە بینیم،
خودا ئەوێی جێ هێشتووە!.
دەبێت دیسان رێگای دور بگرمە بەر
تا بچمەوە بۆ نوێژە سادەكانی خۆم،
پشت بە خودا، یارمەتی خەڵكی بدەم.
بەڵێ..
شادكردنی دڵی خەڵكی، زۆر باشترە بچی بۆ مەكە،
چونكە، خودا ئەوێی بەجێی هێشتووە!.!
#حسێن_پەناھی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #حەڤدەیەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
دیوانێکی تازەم ھەیە
بەدەم ڕێوە
بۆڵە وشەی شیرینی ئەکەم بە دەمتا
حەرفی زەرد و سوور سەوزی
ئەدەم لە قژ و بەرۆکت
ڕستەی شینت ئەکەمە مل.
ــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ
"پیاسه به کۆتاییدا"
زرمـهزرم؛ تێپهڕیــن بهو سهرهتایهدا...
که شێعره
تا کۆتایــی بــێ لـوورهی ڕوونی با
کـه مێگهلێک له خهفهتی دا
کاوێــژی تهنیایی...
ترپهترپ؛ ڕابردن به وشهیهکدا...که خـوێنــه
تا بنووسرێتهوه بوێری به زاراوهی شاخ
که مێژوویهک به شانییهوه
هێشوو هێشوو نهوهستان و
ڕاوێژی سوور و بێخهوش
گـرمهگـرم؛ کاول دهبێتهوه له پاساری باخ و
بهتاڵ دهنووسرێتهوه
هێلانه
له باڵ.
له بۆشایی لوورهیهکهوه تێپهڕیم
که هێشووی ڕوونی خهفهتم
مهستی وشه.
بهو کۆتاییهدا ڕابردم که ڕهسهنه و
شاخم هێلانهی ههڵفڕین.
که باڵنــدانــه
کڕ دهبم
لهسهر مێژوویهک ئهفسانه...
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#یونس_ڕەزایی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #شازدەیەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
زوڵفەکانت بچنەوە
با دونیا سەر لە نوێ ئۆقرە بگرێ
#بەرخۆدان_ژیانە
دوێنێ #کۆبانی
ئەمڕۆ #عەفرین
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
#دیالۆگ
تاکە شتێک ڕێگرە لە بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی کە دەتهەوێت، ئەم چیرۆکە قۆڕەیە کە خۆت بۆ خۆتت دروست کردووە و دەڵێیت ناتوانم!
📽 The wolf of street
ــــــــــــــــــــ
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸