🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
"کار"
ڕاسپاردە گوتی: پێتانیش ڕاگەینراوە کە ژین ژارە و تاریکییە. ئێوەش لەبەر شەکەتیی زۆر هەر پەیڤی ئەو دڵمردووانە دووبارە دەکەنەوە. منیش سوورم لەسەر ئەوە کە ژین گشتی تاریکییە، مەگین وەختێ کە شۆر و شەوقی تێدا بێ. شۆر و شەوقیش بەبێ زانین نابینایە. هەروا کە زانین بەبێ کار هیچ و پووچە، کاریش نەزۆک و بێکەڵکە مەگەر ئامێتەی ئەوین بێ. بەڵام ئەگەر مرۆ توانی کارەکانی تەک ئەوینا تێکەڵاو کا، ئەوا هەم خۆی و هەم خەڵک و هەم خوای بەباشی ناسیوە.
جا با پێتان بێژم کاری تێکەڵ دەگەڵ ئەوینا چەس:
کارێکی واس کە تۆ کووتاڵێک بە تانوپۆی دڵی خۆت وا بتەنی کە شیاوی بەژن و باڵای گراوی٭ بێ و بەهیوا بی لەبەری کا.
کارێکی واس کە تۆ ماڵێک بە دڵ و داوێن و بە خشتی خۆشەویستی وا چێ بکەی کە دڵبەری پێ ڕازی بێ و بەئاوات بی تێدا بژی.
کارێکی واس کە تۆ بە شادی و کەیفەوە دانە و تۆمت بوەشێنی و بەو پەڕی خۆشحاڵییەوە، خەلە و خەرمان خڕ کەیەوە بەو هیوایە کەوا ئازیز لێی بخوات و خۆشی لێ بێ.
بەڵێ کاری ئەویندارانە کارێکە ئەوەی وا وەدی دەهێنی، لە گیانی خۆت، گیانی پیاکەی.
٭گراوی: دڵبەر، ماشقە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📕 #ڕاسپاردە/ ل. ۲۲
✍ #جوبران_خەلیل_جوبران
و. #موحەممەد_هادی_مورادی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
لە خەوما تۆ
کوردە باڵابەرزەکەیت و
دەس هەڵئەبڕی
لە باخەکەی دراوسێتان
سێوێک ئەدزی و ئەیدەی بە من
دائەچڵەکێم
باخەوانێکی تووڕەیت و سێوەکەت لێ دائەشارم
ـــــــــــــ
#ژیلا_حسێنی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەی گیانی گیان!
لەسەر ماچی پەلکەگیایەک
لێوى جۆگەیەکیان بڕیم.
لەسەر فڕینی شیعرێکم
هەوریان بە داو بۆ نامەوە
لەسەر نەڕەى شەپۆلێکم
تاڤگەیەکیان خنکاندم.
لەسەر حیلکەى لوتکەیەکم
بنارەکانیان لە مێخ دام.
ئەی گیانی گیان!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #چوارەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
هەموو شەوێ
گوڵە کێویلەکان
لە شیعرەکانما ئەخەون
بۆیە ئەوەی شیعرەکانم
ئەخوێنێتەوە، پێم ئەڵێ: بۆنی
ژوانیان لێ دێت.
#محەمەد_حەمەباقی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#ڕەشپۆش
دڵتەنگم؛
نا لەبەر ئەوەی سەرۆکێک، کۆچی کردووە.
نا لەبەر ئەوە، سەرکردەیەک، فنیش* کراوە.
نا لەبەر ئەوە، بیرە نەوتەکان، بوون بە بیری میز.
نە لەبەر ئەوەی، ئیبراهیم خەلیل، رادەستی ئیبراهیم جەعفەری کراوەتەوە.
بێ ئۆقرەم:
کە لە دارستانەوە، بووین بە بیابان.
لە دەریاوە، بووین بە کانی.
لەهەڵۆوە، بووین بەچۆلەکە.
لەڕاوکەرەوە، بووین بە نێچیر.
خەمگینم چونکە؛
هەڵوەری؛ سەروەری.
شکا؛ شکۆ.
تکا، ئابڕوو.
ئاڵا، وەک ئەستێرە کشا.
ڕەشپۆشم؛
بۆ ئەوە نا، کە بیرە نەوتەکان بوون بە بیری گوو.
بۆ ئەوە نا، ئیبراهیم خەلیل، ناونرا ئیبراهیم جەعفەری.
-------------
* فنیش :نەوەکانی پێش ئێمە بەو کەسانەی خانە نشین دەبوون، پێیان دەگوتن: فنیش کراوە. وشەی فنیش وشەیەکی ئینگلیزیە واتە کۆتایی هاتن. جاران ئەم دوو وشەش بەکار دەهات: لێکەوتووە. لێخراوە
#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #سێیەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
✅ @tapuynusrawe
◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️
🎵 #گۆرانی: "کرماشان"
🎼بەدەنگی: #حسەین_سەفامەنش
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
کرماشانەگەم هەسارەێ شەوم!
دامانەگەێ تۆ گاپارەێ خەوم
نیشتمانەگەێ سیروان و ئەڵوەن
سەنگینی شاڵی، ڕەنگینی سەروەن
هەم کزەێ مووری، هەم شوورْ هووهوو
هاوزوانەگەێ مانشت و شاهوو
کرماشانەگەم تۆ کوردەواری
تەنیا وە ڕەخشْ خوەمان سواری
وە هەر میلکان و هەر هۆز و تیرەین
هەر یەێ مەقام و یەێ تەمۊرەین
کرماشان زادەێ تارێخْ دۊری
کۊنە شەراوت باخْ ئەنگۊری
ئەگەر زامێ بوو تْ کاریتری
وە هەر چوارپارچە دیاریتری
تا ڕووژێ پشتد وە بیستۊن بوو
دار و دەوارد کەێ تەرفْتۊن بوو
کرماشانەگەم هەسارەێ شەوم!
دامانەگەێ تۆ گاپارەێ خەوم
نیشتمانەگەێ سیروان و ئەڵوەن
سەنگینی شاڵی، ڕەنگینی سەروەن
ـــــــ واژاوــــــــ
🔹گاپارە: گاواره، لانک، بێشکه،
🔸سیروان: ڕووبارێکە بە درێژایی ۱۰۰ک.م کە سەرچاوکەکەی لە سنەیە دوای تێکەڵبوونی لەگەڵ بەشی مەریوان دەڕژێنە بەشی پاوە و لەوێوە دەڕژێتە دیالە
🔹ئەڵوەن: ڕووبارێکە بە درێژایی ۱٦۰ک.م کە لە چیاکانی داڵاهۆ و قەڵاجەی سەراو ئەسکەندەری ڕێژاوەوە سەرچاوە دەگرێ و پاش تێپەڕبوونی لە شارسانەکانی داڵاهۆ و سەرپێڵ زەهاو و قەسرشیرین دەڕژێتە دیالە و شاری خانەقین و لەوێوە دەڕژێتە ڕووباری سیروان.
🔹سەروەن: سەروێن، سەربەند
🔸موور: شێوە ئاوازێکی کۆنی شینگێڕیٱ ژنانەیه بۆ مردوو کە لە ناوچەکانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان دەچڕیێت.
🔹مانشت: چیایەک لە زنجیرە چیاکانی زاگرۆسە بە بەرزایی۲٦۲۹م کە لە شارسانی ئەیوان سەربە پارێزگای ئیلام هەڵکەوتووه
🔸شاهوو: زنجیرە چیای شاهۆ بە بەرزایی ۳٤۰٥ لە زنجیره چیاکانی زاگرۆس و هەڵکەوتووە لە سنووری نێوان پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان
🔹میلکان: هەوار، شوێن
🔸یەێ: یەگوو
🔹تەمۊرە: تەلمۊره، تەمیره، تەنبوور سازێکی زۆر کەونارایه که خاوەن مێژوویەکی ٦۰۰۰ ساڵەیه و لە لای یارسانییەکان پیرۆزییەک و ڕێزی تایبەتی لێ دەگیرێ
🔸کۊنە: کۆن، کۆنه، لەمێژینە
🔹دەوار: ڕەشماڵ
🔸تەرفْتۊن: دەربەدەر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هۆنەر: #عەلیڕەزا_جەلیلیان
ئاواز: #بورهان_موفتی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
◾️◾️◾️◾️◾️◾️◾️
#وتەی_ناوداران
بەوەدا دەزانم کورد گەورەیە، هەموو دنیا دوژمنییەتی.
ــــــــــــــــــــ
#یەڵماز_گونەی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️16ی بەفرانباری 2717ی کوردی
قیامی قامەتت قامی قیامەت
تەرازووی چاوەکەم میزانی تۆیە
ـــــــ
#حەقیقی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
هەرگیز عاشق مەبە. کاتێک عاشق دەبیت، کۆنتڕۆڵی ژیانی خۆت لەدەست دەدەیت - دڵ و مێشکت دەبن بە هیی کەسێکی تر. بوونت دەکەوێتە مەترسییەوە. هەموو شتێک دەکەیت بۆ ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەتدا بەردەوام بیت و لەبەرامبەر مەترسیدا هەموو هەستێک لەدەست دەدەیت. خۆشەویستی، ئەو دەعبا ترسناک و پێناسەنەکراوە، هەموو شتەکانت لەسەر ڕووکاری زەوی دەسڕێتەوه و لە جێگەیشی تەنیا ئەو شتانە و ئەو شێوازە جێ دەهێڵێت، کە خۆشەویستەکەت دەیەوێ ببیت.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #سیخوڕ
نووسەر: #پاولۆ_کۆیلۆ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دیالۆگ
هاوڕێیەتی مانای ئەوە نییە لە هاوڕێکەت دوور نەکەویتەوە، بەڵکو بریتییە لەوەی دەکرێ لە یەکتری دوور بکەونەوە بەڵام دەشزانی هاوڕێیەتییەکە وەکو خۆی ماوە و هیچ شتێک نەگۆڕاوە.
📽 Ted
ـــــــــ
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ هەینی
☀️15ی بەفرانباری 2717ی کوردی
تنیش چید و جوانی چی وە تاڵان
سەرم نامه لە وژنێ وشکْ پیری
وە خوەم ئۊشم شەوێ تێدن ت بایدەو؟
چەنێمشێتم نیەزانم لەورە گیری
ـ
#عەلی_ئولفەتی
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
حەیران...
چەندم گاز دەکرد
گوندێ مە لە من بە زورگ و تەلانە
دەرمانی دەردان شەو ڕامووسانە
باز و سەقەر لێیان کردینە هێلانە
لە عەوامی گوندێ مە کەیف و سەیرانە
چبکەم لە بەژنەکی باریک و زەندەیێ بە بازن
ئەوسارەکە بەوێ دەرە بوهارێ
کۆچ و بارکردنە
دەست لێک بەردانە....
دەتویست دوابەندی لێ وەربگریتەوە، سەربەند و دوا بەندت لێ تێک چوو. لێت تێکەڵ بوون، هەرچەندی کردت و کۆشات ئەو حەیرانەت بیر نەکەوتەوە، تاوە خەمێک دڵتی دەگوشی و تۆش بە چەپۆک لەسەری خۆت دەدا و...
نەک هەر سەدای ئەو حەیرانەی هەوای ناو قەفەزەکەی پڕ کردبوو لە خرۆشی خەم، بگرە تاکە بەندێکت بیر نەدەکەوتەوە، هەتا ئەوەشیان کە هەزاران شەو بۆ هەمینت چڕیبوو...
نا...لەوە دەچێ چڕینی تەنها بەندێک بووبێ بە مەحاڵ، وشەکان لە نێو کاسەی سەرتا وەها تێکەڵ دەبوون کە هیچ مانایەکیان نەئەدا
بێهوودە بوو
دەگەڕای، دەگەڕای
بۆ سەربەندێک و کەچی هیچ....
نا، تاکە بەندێک چییە نایەتەوە سەر زارت، هەر هەموو بەندەکان لەگەڵ ئاوابوونی هەمینێ له ڕۆحتا نەمان و ئاوا بوون.
بە چرپەوە، هەروەک ئەوەی هەمین لەبن پەڕەی گوێی چەپتەوە بتدوێنێ:
بایز...
هەموو جارێ کە هاتییە سەر قەبرەکەم
توخوا مەڕۆ هەتا بەندەک، دووانم لۆ دەرێی
ئەو بەندەی کە خۆم حەزم لێیە
ئەتوو گۆتنی خۆت بکە
ئەمن سەد جاران مردبم و دە پێیان
لە بن عەردی بم،
خەمت نەبێ، دەنگت هەر دەگاتە من!
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙"پێدەشتی کارمامزە کوژراوەکان"
لاپەڕەی 168و169
✍🏻 #شێرزاد_حەسەن
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #دیکلەمە: "بەسەر چووم"
✍🏻 شیعر: #مەحوی
🎼 خوێندنەوەی: #عادڵ_عەزیز
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی:
#هەورامی
#سیاچەمانە "گیان ئاخ لەیل"
🎼بە دەنگی:
مامۆستا #عوسمان_هەورامی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
هەواکەی زڵفی یار (ئاخ هامدەرد)
شنەی ئەو بییە (گیان ئاخ لەیل)
ئەوا من مردم (ئاخ هامدەرد)
تۆم لەلاوە نییە (گیان ئاخ لەیل)
گشت با هاوار کەین (ئاخ مەلوول)
حەزرەتو وەیسی (گیان ئاخ لەیل)
با ئاوا بۆوە (ئاخ مەلوول)
"هانەو حەمەوەیسی" (گیان ئاخ لەیل)
ئیتر بەمن چی (ئاخ هامدەرد)
گوڵانی بەهار (گیان ئاخ لەیل)
لە ڕەفێقانم (ئای هامدەرد)
کەس نییەن دیار (گیان ئاخ لەیل)
فرەیچ گێڵانێ (ئاخ دەلیل)
تلامەو تلام (گیان ئاخ لەیل)
هەردەکەی سێخرانی (ئاخ مەلوول)
هەرتاکە شلام (گیان ئاخ لەیل)
پەرسام لە شلام (ئای ڕەفێق)
پاسەش جواب داوەو (گیان ئاخ لەیل)
واتش من کەسم (ئاخ بێ مەیل)
نەمەنەن لاو (گیان ئاخ لەیل)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
کچێک دڵنیا بێت ژیانی لە وێنەیەک دەچێت پێشتر ئەوانی دی هەموو شتێکیان تیا کێشاوە، ئیدی ئارەزووەکانی دەمرن.
ـــــ
#غەزەلنوس_و_باغەکانی_خەیاڵ
#بەختیار_عەلی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀️18ی بەفرانباری 2717ی کوردی
بێت و بۆم دەست دا تەماشای پەرچەم و ڕوخساری تۆ
شێتم گەر تەرکی وەنەوشە و
لالەیی ئەحمەر نەکەم
#ئەحمەد_موختاری_جاف
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەرەبەیان، دوای دادگایەکی نیزامیی کورت، ئارکادیۆ لە بەرامبەر دیواری گۆڕستان گوللـەباران کرا. لە دوو ساعەتی دواییی تەمەنی نەیدەتوانی بزانێ ترسێک کە لە مناڵییەوە ناڕەحەتی کردبوو بۆچی نەماوە.
کاتێک بۆ ئاخرین جار لەگەڵ حیسابی ژیان ڕووبەڕوو بوو تازە تێگەیشت ئەو کەسانەی کە لە هەمووکەس زۆرتر ڕکی لێیان بوو، لە هەمووکەس زۆرتری خۆشویستوون.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📕 #سەد_ساڵ_تەنیایی /ل. ۱۳۰
✍🏼 #گابرێل_گارسیا_مارکێز
و. حەسەن ڕەستگار
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
نیگات،
مووسیقایەکی درێژی
پیانۆیەکی کۆن و
دەستانی من بەردەوام
بێ تۆ فاڵش دەژەنێ!
ـــ
#کەیوان_زارعمەند
و. #وڵاتی_بێناو
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️17ی بەفرانباری 2717ی کوردی
وەک قەندیل و هەڵگورد و پیرەمەگروون
سەری بەرزم دانانەوێ بۆ گردوون
ـــــ
#جەلال_مەلەکشا 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_چیرۆک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ــــــــــــــــــــــــــــ
دواجار زانیم کە زۆرێک لە گیاندارەکان و باڵندەکان لە من و تۆ عاشقترن. نێرە پڵنگێک دەنێو بیشەڵانێکی چڕدا نەبێ لەگەڵ مێیەکەی جووت نابێ...ئاخر نایەوێ گیاندارێکی دیکە بیبینێ ،چۆلەکەیەک، کووکوختیەک.. ماکەوێک کە لە ژێر چنگی نێرەکەی هەڵدەفڕێ..
هی ئەوەیە نێرەکە نەیتوانیوە سەمایەکی عاشقانە بە دەوری مێیەکەدا بکات.. نەیزانیوە شەیدایانە بجریوێنێ.. هەڵە کردن لە جووڵەیەک.. لە جریوەیەک بەڵگەی عیشقێکی درۆیە.. ئەوان بە حەق دڵدار و غەزەلخوانن.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسەر :شێرزاد حەسەن
لە چیرۆکی: #خەونی_جاڵجاڵۆکەکان_و_ژنێکی_منگن ل.۱۳/۱۴
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
سینگی هەور
کاغەزی زۆر نامەی من بوو
بۆ پەژارەم:
هەور گریا،
کاغەز بە دەستت نەگەیی!
#مارف_ئاغایی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
شا "ئەمیریە"، ئەسیریە دڵە بێ وەقرەکەم
ها "ئەمانیە" ئەمانێ! بۆ وچانێ، بێ پەنام
"ئاویەر" ئەمشەو لە لای تۆ تاوێ با سەر بنمەوە
باوەشێنم کا شەماڵ و باوەشم کا گوڵ ئەنام...
تاکو هەم ئاوارەکەی ئەو "تاقەدار"ەم ڕۆژ و شەو
تاکو زیندووم من بە دڵ تینووم لە بۆ "کانی شەفا"م
ئەم "سنە" و ئەم کوردسانه ناوی وا ناو خوێنما
هەرکەسێ نازی بکێشێ من لە بۆ ئەو خاکی پام
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#شاهڕۆخ_هەورامی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #دوویەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
من تاریکم وەک شەوەزەنگ
تۆ گیانی تیشکی، ڕووناکی
من ڕووبارم
نائارام و پڕ لە خرۆش
تۆ وەک دەریا
مەنگ و خامۆش و سامناکی!
ـــ
#جەلال_مەلەکشا
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
"عەزیزەکەم"
نازدارەکەم دوێنێ شەوێ خەوتم
هاتییە خەیاڵی باوەشم
هاتی و جیهان یەکسەر ڕوون
بوو، بوویە دوو چاوانی گەشم
هاتی و هەناسەکەت هێنا
تێکەڵ بوونە هەناسەکەم
دەتکوت هەمووی وەدی هاتووە
هەرچی ئاوات و تاسەکەم
دەستت گرتم، دەستم گرتی
دنیا ببوو میوانی من
ئەوکاتەی تۆ بە ڕووحی خۆت
یەکسەر هاتی بۆ ژوانی من
سینگت کردە سەنیری من
سەرم دانا لەسەر باسکت
ئارام ئارام گوێم ڕادەگرت
لە زمزمەی وشەی ناسکت
ماچت کردم نەمدەزانی
کامە گوڵە نازم دەکا
فێری نەغمەی ئەوینداری و
بەستەی سۆز و سازم دەکا
خۆشەویستم دۆینێ شەوێ
هاتییە خەیاڵ و خەوی من
ڕووناکت کرد تاریکاییی
ئاسمانی نیوەشەوی من
تا بەربەیان لەگەڵ تۆ بووم
نەویدبەخشی ژیانم بووی
ئەگەر بتزانیبا ئازیز
هەمیشە ڕووح و گیانم بووی
ئێستا هەستاوم لە خەونا
بەڵام هەروا لەبەر چاومی
تۆ خەون نی تۆ ڕاستی
ئارامیی ناخ و هەناومی
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#خاڵە_قازی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب 📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#کچەی_پرتەقاڵ
نووسین:
#یوستاین_گاردەر
بابەت:
#ڕۆمان
وەرگێڕان:
#بەھرۆز_حەسەن
بەشی: #یەکەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
ـــــــــــــــــــــــــــــ
گۆڤاری ئەدەبی "A new ulster" لە وڵاتی ئیرلەند لە ژومارەی داهاتووی خۆیدا واتە مانگی ژانویەی 2018، سێ شیعری #ئەرسەلان_چەڵەبی بە ناوەکانی: "نەتەوە گاندەرەکانی جیهان"، "سێلفی لە گەڵ مەکدۆناڵد" و "من لە خۆپیشاندانی توالێتە گشتییەکاندا گەورە بووم"، چاپ و بڵاو دەکاتەوە.
شیعرەکان "سامان شەریفی" لە کوردییەوە کردوویەتی بە ئینگلیزی
ئەو گۆڤارە تایبەت بە شیعرە و لە ساڵی 2012ی زایینییەوە دامەزراوە و هەتا ئێستا 63ژومارەی لێ بڵاو بۆتەوە!
A new ulster: Issue 64 also known as the first issue of January will feature the works of John Doyle, Kevin Griffin, Glenn Hubbard, Stuart Kilmartin, Stephen Douglas, Salim Mustafa, Jimmy O'Connell, Noel King, Nicholas McGaughey, David Eager, Sean Delaney, David Mc Carthy, Marc Carver, Steve Klepetar, Arsalan Chalabi and Gordon Ferris
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
حەق نییە ئەوەندە بیرت بکەم
بەڵام
لە کوێدا حەق ماوە ...
ــــــــ
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸