🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
"ئەمە شیعری منداڵێکی ئافریقایییە..."
"ڕەنگین پێست"
من بە ڕەشی لە دایک بووم
کاتێ گەورەش دەبووم ڕەش بووم
هەر بە ڕەشیش نەخۆش دەبووم
ترسیش دامگرێ هەر ڕەشم و
کە مردیشم هەر بە ڕەشی دەمێنمەوە.
بەڵام تۆ ئەی پیاوی سپی!
لە کاتێکدا گەورە دەبی، هەروا سپی
لەبەر خۆر، سوور هەڵدەگەڕێی
کاتێ سەرماتە و دەیبەستی، شین دەبییەوە
لە ترسان، زەرد هەڵدەگەڕێی
لە کاتی نەخۆشیدا سەوزی و
کە مردیشی خۆڵەمێشی
ئێستا بەم ڕەنگاوڕەنگییەوە
تۆ بە من ئەڵێی ڕەنگین پێست؟!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
✍🏼 سانی گلوبال
وەرگێڕان لە فارسییەوە: #سەعید_ئەمانی
📔 کۆمەڵە شیعری "کۆنسێرتێکی ناتەواو"
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️14ی بەفرانباری 2717ی کوردی
بە شەوقی تۆیە مەسرووری،
لە دووریی تۆیه ڕەنجووری
گەهێ گەر خەنده پڕ لێوە،
دەمێ گەر دیدە گریانه
ـــــــ
#ناری📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کـاتـێکـدا کە کچـەی پـرتەقاڵ زەردەخەنەی بـۆ کردم:
هەر ئـەو خەندەیەی ئـەو تـوانی جیهان بتـوێنێتەوە،
ئـەگەر هەموو جیـهان ئـەو خەندەیەی بـدیبـایە،
هێـندە بەهێز دەبـوون...
کە بـتوانن هەمـوو شەڕەکـان بوەسـتێـنن،
هێـندە گــوڕی دەدانـێ...
کە بـتوانن کۆتای هەمـوو نـاکۆکییـەکانـی سـەرزەوی بـهێنن.
یان هەر هیـچ نەبـێ...
بــۆ ماوەیەکـی دوور و درێـژ شەڕیان دەوەسـتاند.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙 #کچەی_پرتەقاڵ
✍🏻 #یۆستاین_گاردەر
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
من دەمەوێ بمرم،
دەمەوێ ملیاردێ جار بمرم و
لە جیهانێکدا زیندوو بمەوە
کە لەوێدا مرۆڤ زیاتر لە جارێک نامرێ!
ــــــــــــــــــ
#ژاک_پرێڤەر
وێنەگر: جەیمز نێچوی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️13ی بەفرانباری 2717ی کوردی
هەرچەند بارم زۆر گرانه و
هەزار ساڵه
ئەم هەورازە تووشه دەبڕم
بەڵام شادم
کە سەرئەنجام
لە جولجوتای عیشقا
دەمرم
ـــــ
#جەلال_مەلەکشا 📚
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خۆزێ ئارکادۆ و پیلار تێرنێرا کاتێکی خۆشیان بەیەکەوە بردە سەر. لەو نێوەدا ببوون بە ئەویندار و گراویی بەختەوەر و تێگەیشتن کە "ئەوین" هەستێکی زۆر قووڵترە لە خۆشیی شەوانی نهێنیی ئەوان، کە زوو دەهات و ڕادەبرد.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📕 #سەد_ساڵ_تەنیایی /ل. ۳۹
✍🏼 #گابرێل_گارسیا_مارکێز
و. حەسەن ڕەستگار
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#جوانترین_ڕستەی_کتێب
نهێنیی ژیان ئەوەیە، کە حەوت جار بکەویت و هەشت جار هەستیتەوە.
ــــــــــــــــــــ
📘 کیمیاگەر
✍🏼 #پاولۆ_کۆیلۆ
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ
"گەورەم! هیچ نەبێ تفێکمان لێ بکە!"
ئەو کە ڕۆژێک دەیهەویست
میللەتێک وەگەڕ بخا و
لە وەڵامی پرسیارەکاندا:
سپاس و ڕێز دەکەوتە گاگۆڵکە!
ئێمە لەو شەقامانەدا دەیان شەقمان وێ کەوتووە و
دەیان مناڵ ماڵە و ماڵ لە ئازادی دەگەڕان!
گەورەم!
خوێن لێرە خۆفرۆشێک زۆرتر نییە
ئەو کاتەی لەوێ چڵمەشۆڕەیەک شەش دانگی ژیانە
هیچ نەبێ بەسەر ئاڵای ئێمەشدا هەڵمیزە
وەها کە هەموو ڕەنگەکانی پێویست لە میزەکەت دابدرەوشێتەوە!
چ چارەنووسێک چاڵ کراوە و چ چاوێک هەڵنایە بە ڕووی ئێمە
چەند چەپکەگوڵ گەیشتە سەر ڕیخۆڵە و مێشکی پژاوی ئێمە
کە بۆگەنی تەرمی ئێمە تەنیا وێرانکەرە و
ڕەنگە خەونی مۆدێلێکی ماندوو بهەژێنێ!
ئەو پەڕی لە پێناو جووتێک پێڵاوی بەجێماو
یان ئەژماری بێکۆتای تاریکی
یا نەکوو تەختەڕەشی برسی قوتابخانەیەکی بەتاڵان چوو!
گەورەم!
هیچ نەبێ تفێکمان لێ بکە و
دیدارمان بە دیداری گوڵێک نا
هیچ نەبێ
بە نێوگەڵت شاد بینەوە
کە سێبەرێک بێ بەسەر سەرینی مەرگمانەوە!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#ئەرسەلان_چەڵەبی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#تەمی_سەر_خەرەند
نووسین:
#شێرزاد_حەسەن
بابەت:
#ڕۆمان
خوێندنەوە:
#ئیدریس_عەلی
بەشی: #چواردەیەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
دەڵێی لەپڕ وەکو ڕێژنە
داباریوە
تاریکی هەموو جێیەکی تەنیوە و
بەبێ جووڵە
بەرەو لێواری ڕۆح
دەکشێت
وای چەند بەژانە جودایی!
ـــــــــــــــ
#ڕەفیق_سابیر
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ
نە پەنجەرە سێبەر
نە نیشتمان لە منا هیجرەت
من دەچمەوە فەرامۆشی و
غوربەت لەخۆ دەگرم
باران تەرجومەی تۆیە ژالیا
کە چۆڵ هەر ڕوانین و
برین قووڵتر لە
سەمای زام لە نارنجدا
ئێمە
کە
و
تن
ی
تەنیاییەکانی پاییز
تەماحی شێعر من و
نارنجیترین پەیف
لە پەنجەتا داگیرسام
کە تاریک چووی و مــن
لێڵ ڕژامە پەنجەرە
حیلانێک لە وشە
پەرتم ئەکاتە خەرەندێکی باڵابەرز و
ئێوارەیەکی شەرابی و
تابووتێک پڕ لە کاولیەکانی باران...
تەنیاییم لێرە موستەتیلێک
لە بەرما تاریک
لە بەرما تەنگ
ئەم جەستەیە
تلاوتل به هەر بارێک
لە گۆشەی چەپا دەگیرسێم
لە گۆشەی چەپا دەسەکنێم.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
#حمێرا_محەممەد_ئەمینی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#دەنگی_کتێب📚
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ناوی کتێب:
#تەمی_سەر_خەرەند
نووسین:
#شێرزاد_حەسەن
بابەت:
#ڕۆمان
خوێندنەوە:
#ئیدریس_عەلی
بەشی: #سیانزەیەم
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
⏸▶️👇👇👇▶️⏸
ئینسان بەرگەی گوللـە ناگرێت
ئیدی نازانم
چۆن سنگ ئەنێت بە عیشقەوە!
ــــــــــــــــــــ
#بەرزان_هەستیار
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸