tapuynusrawe | Неотсортированное

Telegram-канал tapuynusrawe - تاپوی نووسراوە

4866

✌️کوردی بخوێنینەوە... ✌️کوردی بنووسین.. ✌️تاکوو کوردانە بیر کەینەوە.. بۆ پێوەندی و ناردنی بابەت:👇 @tapuynusrawe_bot 💢کاناڵەکانی دیکەی لێژنەی تاپوی نووسراوە👇👇 @sherko_bekas @f_z_kurd @English_for_kurdistan @abdulla_pashew 🍃🌺

Подписаться на канал

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هەڵاڵە بیر دەکاتەوە کە:
لە ساڵێک، ساڵ و نیوێک لەوەبەرەوە بە ناو و بە یاسا مێردی بوو.
شێرزاد گوتی: "ئەی بە دڵ؟ ئەی بە سۆز و عاتیفە و خۆشەویستی؟"
دیسان باوەشی پیاکردەوە. گوتی: "بەڵێنم پێ بدە هەمیشه خۆشت بوێم، هەڵاڵه."
هەڵاڵه نەیبیست. ئەو هەروا بیری دەکردەوە...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
📙"گرەوی بەختی هەڵاڵه" ل/٥٤
✍🏻 #عەتا_نەهایی
#تاپوی_نووسراوە📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی
#ھۆ_وڵاتی
هۆنراوەی مەقام: #ڕەسووڵ_ڕەش_ئەحمەدی
ھۆنراوەی گۆرانی: #ناسر_ڕەزازی
🎸بەدەنگی ھونەرمەند: #ناسر_ڕەزازی
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

هۆ وڵاتی پڕ جەخار و، پڕ خەم و گولەباران
تێپەڕە لەم میحنەتە، سەرکەوە بۆ سەر کۆساران

شەوی دەیجوورە ئەم ‌ساتە دەسا وەرچەرخێ زەمان
کورد کوڵۆڵە و بێ‌پەنایە ناڵەی دەگاتە ئاسمان

وشکە ساڵه زەوی کڕە وڵات تا بڵێی قاقڕە
شینایی وشکەڵ و زەردن گۆڵ لارەمل لەسەر هەردن
هەوا گەرمە گوڵ دەوەرن شیوەن بگێڕن دەوەرن
گیان لەبەر دەڵێی بێ‌گیانە ئەوەی مانای نییە ژیانە
ژانە ژیان ژیان مەرگە زووخاوی دنیام بە جەرگە

کۆمەڵ تاولەمەی گەشاوە رۆژێ سەد چین ڕاوەشاوە
بەسەر هاتێکە دڵ تەزێن خەفەت هێنەر شادی بەزێن

بەفەرمانی هەلاکۆخان، گوڵ نابێ شین بن لە باخان
نامووس، حەیا، شەرەف فڕیی قاڵاو بەسەر گوڵدا قڕیی

ئەوڕۆ ڕۆژی دڕک و داڵە دڕوو بەسەر گوڵدا زاڵە
ئەستێرەکان مات و نەوین دەڵێی پاکی چەسپی زەوین
بزە لەسەر لێوان قاتن، ئینسانەکان کش و ماتن
فەرهەنگ و زانین بێ‌قەدرە وڵات لیپاو لیپی غەدرە
وڵات پاکی بۆتە بەستێن بۆ ڕۆڵانی تۆڵە ئەستێن

شەو بە شەوقی سپێدەیە کەس خەوی لێ ناکەوێ
بێ یەکگرتن مەحاڵە دەرچوون لە فیتنەی خائینان

هۆ وڵاتی پڕ جەخار و پڕ خەم و گولەباران
تێپەڕە لەم میحنەتە سەرکەوە بۆ سەر کۆساران

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynsrawe
✅ @kaknaserrezazi
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

نە ئاسوودەییت
بە چاوێکـــــ
گرێ بە!

نە دەستت
بە تینی دەستێکــــ
دڵخۆش کە!

چاوەکان دەبەسترێن و..

دەستەکان دەبنە مشت و

تۆ دەمێنیت و

           یەکـــ دنیا

تەنیایی...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #فروغ_فەڕوخزاد
و. #چۆمان
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ٥ ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

جوان و شیرینە ئەگەر دنیا،
لە ڕوودا میهرەبان،
وەردی خارە، شەھدی زەھری مارە، عەھدی بێ سەبات!
#مەحوی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‍ 🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

🎵 #گۆرانی : "مەقامی خانێ"
هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس*
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خانێ! وەی خانێ!
من ئێستا وەک مەراق ئامادە و
چون هاوار لە سەر پێم!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!

ئەپرسم، لە پێشدا پێ بخەمە
کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە و
کام وەرزی کوژراوی لەشمەوە؟!
وەی خانێ!

خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەی خانێ، وەی خانێ!
وەوەیلا، وەیڕۆۆۆۆۆۆ، وەی خانێ!

وەی خانێ!
سەرەتا بچمە ناو
کام گەرووی زایەڵە و
کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە؟!
وەی خانێ!

یەکەمجار سەر بکەم
بە چیدا؟
بە تەمدا؟!
بە خوێندا؟!
بە گڵدا؟!
بە کوێدا؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!

لە بەردەم کام دەشتی شیوەن و
کام هەوای خنکا و کام گۆڕی ئەستێرە و
دەربەندی قیژەدا بوەستم؟!
وەی خانێ!

وەی خانێ!
پێم بڵێن، چۆن بڕۆم؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
ڕاستەو ڕاست؟!
بەرەو خوار
بەرەو ژوور، بۆ لای خوا؟!
چۆن بڕۆم؟
وەی خانێ، وەی خانێ!

بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم؟!
یان هەڵمی سوربای ڕۆژهەڵات؟!
پێچاوپێچ؟!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
واوەیلا، وەیڕۆ، وەی خانێ!

وەی خانێ!
پێم بڵێن: چۆن بڕۆم؟! لەگەڵ کێ؟!
بە قسەی کام خۆڵ و کام لم و
کام سەحرای عەدەم و
بە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا و
کام پووش و پەڵاشی ڕومادی و کەربەلا و
بە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا و
کام داڵی نوگرەکەی سەلمان و
کام جرجی خوار بەغدا بکەم و
کام گومان بکەمە
ڕێبەری سۆراخی سەفەرم؟!
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەیڕۆ، واوەیلا، وەی خانێ، وەی خانێ!

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئەم شێعره هی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"ی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمره.

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

لە دوای هەر جەنگێک
دەبێ کەسێک شڵەژاوییەکان کۆ وەکا
دوزەنە بخۆ جێگیر نابێ
دەبێ کەسێک سەخمەی سەر جادەکان لابەرێ
تاکوو ترۆمبێلە تژی لە لاشەکان
بپەڕێنەوە...
دەبێ کەسێک نوقم ببێ
لە ناو قوڕاو و خۆڵەمێش
فەنەری قەنەپەکان، وردە شووشەکان و
پەڕۆ خوێناوییەکاندا
کەسێک ئەبێ مەردیاق بکاتە
پاڵشتی دیوار
کەسێک ئەبێ شووشە بخاتە دەلاقەوە و
دەرگا بخاتە جێگا
ئەمانە بۆ وێنە جوان نین و
ساڵانێک پێدەچێ
هەموو کامێراکان ڕۆشتوون
بۆ جەنگێکی دیکە...
دیسان دەبێ پرد و
سەرلەنوێ هێڵی ئاسنی
قۆڵەکان پچڕپچڕ دەبن
لە هەڵدانەوە
کەسێک گسک بە دەست
هێشتا لەبیری دێت ئەوەی کە ڕوویداوە
کەسێک گوێ دەدات و
سەری وەماوی بە هێمای پەسەندکردن دەلەقێنێ
بەڵام هەر لەو دەوروبەرە
ئەوانەی لەم ئیشانە هیلاک دەبن
دەس ئەکەن بە هەڵمژینی ڕاستییەکان
دەور هەڵدەگرن
کەسێک جارێک لەژێر پنجێکەوە
پاکانە ژەنگاوییەکان
ئەهێنێتە دەرەوە و
دەیانخاتە سەر تەپۆڵکەی زبڵەکانەوە
ئەوانەی کە دەیانزانی لێرەدا چ ڕوویداوە
دەبێ بۆ ئەوانەی کەم ئەزانن جێگا بکەنەوە و
بەرەبەرە بۆ ئەوانەی کەمتر لە کەم ئەزانن و
نیهایەت بە قەدەر هیچ
لە نێوان ئاڵفگەلێکدا کە
هۆ و ئاکامیان داپۆشیوە
دەبێ کەسێک ڕاکشێ
بە چڵەگەنمی نێوان دانیەوە
لە هەورەکان بڕوانێ...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 ویسواوا #شیمبۆرسکا
و. #پەیمان
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

#شیعر

"ئەوپەڕی پیرۆزی"

گەمژەیی‌یە
ئەوپەڕی گەمژەیی
کە پێت دەڵێم؛
"خۆشمدەوێی!"

ئەوەی کۆمان دەکاتەوە..
تەنیا پردی دابڕانە.
تەنیا،
خۆرنشینی ماڵاوایی.

نە لە کافەتریایەکدا..
دەستمان بەر یەکتری دەکەوێ
نە قاوەیەک بەیەکەوە دەخۆینەوە
نە نێرگەلەیەک دەکێشین.

بێمانایە ئەڤینی من..
وەک ئەڤینی ڕەشەبا، بۆ مۆم
وەک ئەڤینی تانجی، بۆ کەروێشک
وەک ئەڤینی پەت، بۆ گەردن

زۆر هەوڵم دا، وەلێ نەمتوانی؛
عەشقت وەک باوەشێک چیلکە،
بخەمە چاوی ئاگرەوە.
وەک کوختێک وەنەوشە، ڕادەستی تۆفانی بکەم
وەک پەپوولەپایزە، بیدەم بە باڵی ڕەشەبا.

نااا... ناااا
پڕمانایە ئەڤینی من..
وەک عەشقی چۆلەکەیە، بۆ درەخت
وەک عەشقی کۆترە، بۆ لکە زەیتوون
وەک عەشقی سەگە، بۆ بۆنی گوندەکەی

کە پێت دەڵێم خۆشمدەوێی
گەمژەیی‌یە
ئەوپەڕی گەمژەیی

نا...
ئەوپەڕی عەقڵە،
ئەوپەڕی پیرۆزی.

خۆشمدەوێی!

#قوباد_جەلیزادە
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_چیرۆک
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

"عەشق"
وەک ئاوازێکی ڕێی دوور، سترانێکی دڵگیر و ئەفسووناوییە کە مرۆڤێکی ناشرین و قەڵب دەیخوێنێت.
نابێت دوای بکەویت و نایشبێت لە نزیکەوە سەیری بکەیت، چونکە یادەوری و خۆشیی ئاوازەکەی لەناو دەبات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📙"آفرینگان"
#سادق_هیدایەت
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

یار له‌ هه‌نار ئه‌چێ‌
یان دڵی نییه‌
یان سه‌د دڵی هه‌یه‌...!

#ئاری_عەبدولەتیف 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــــ

هه‌ر "بێده‌نگی"یێ نیشانه‌ی لاوازی نیـــیه ...

خوێندکارێ ده‌یگوت:
یه‌کێک له مامۆستاکانی زانکۆی، هه‌میشه
سه‌عاتێکی کچانه‌ی له ده‌ست بـــوو،
له‌به‌رئه‌وه‌ش
هه‌مووکاتێ گاڵته‌یان پێ ده‌کـــرد ...

تاکوو ڕۆژێک ئاشکرا بوو
ئه‌و سه‌عاته هی تاقانه کچه‌که‌ی بـــووه،
که له ڕووداوێکدا گیانی خۆی له‌ده‌س داوه...

"بێده‌نگ بوون"ی تاکه‌کان،
هه‌میشه به‌هۆی نه‌بوونی وزه و ده‌سه‌ڵات بۆ وەڵام دانه‌وه نیــیـه،
به‌ڵکــوو ...

به‌شێک له مرۆڤ بێده‌نگ ده‌بـــن،
بۆ ئه‌وه‌ی "دڵه‌کان نه‌ڕه‌نجێنـــن" ...

هێندێک بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن
چونکوو "دڵمه‌نــد"ن،
به‌ڵام ده‌زانن ده‌ربڕینـی ئازاره‌کانیان
به‌س ده‌رد و مه‌ینته‌کان زۆرتـــر ده‌کات ...

بڕێک جاریش "بێده‌‌نگ بوون" باشتـــر له
قسه‌‌ی قۆڕ و بێ‌که‌ڵک ...

هێندێکیش له کاتی تووڕه‌یی و قه‌ڵس بووندا
کپ ده‌بن،
نه‌کـوو که‌سێک له‌ده‌ست بده‌ن!

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

و. #نسا
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️ ۲ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

ھەر غەمکەش و حەسرەتبەشی
 فەرھادی حەزینم
لەو وەقتەوە تۆ خوسرەوی شیرینی جیهانی
#مەحوی📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

ئەو شتەی که من دەتوانم پێتانی بڵێم ئەوەیه که میلیاردها ژن لەسەر زەوی ژیان دەبەنه سەر، هێندێکیان باشن، زۆریان هەر زۆر زۆر باشن، بەڵام هێندێک کات، سروشت هەموو فریوی خۆی به کار دەبا تا ژنێکی تایبەت ساز بکا.

ژنێک له دەرەوەی باوەڕی مرۆڤ، مەبەستم ئەوەیه که، چاوی لێ دەکەی بەڵام ناتوانی باوەڕ به بوونی بکەی...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #چارلز_بۆکۆڤسکی
و. #نووشین
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

دەروونت پڕ لە جوانییە و
سیحری هونەر
کۆیلەی ژینی تاڵی تاڵی
چ ڕەمزێکە لە گەڵ شمشاڵ
دایم بە کوڵ کوڵ دەناڵی!
شارم نووستووی بن دەواری شەوەزەنگە
لە تاریکستانی هونەردا
سۆزی میللی ئەستێرەیەکی خەم ڕەنگە
لەرەی هەوای شمشاڵەکەت،
شەماڵی سوور
دەریای لێڵ و سەرڕێژی ناخ،
پڕ کە هەوای چۆپی هەستان
چۆن لە مێژه چاوەڕوانی مەحشەر دەکا
وڵاتە ڕەنگی گۆڕستان

#ڕەحیم_لوقمانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#دەروەچی ئەمجارەی #تاپوی_نووسراوە بەرەو مەڵبەندی موکریان و بووکی کوردستان،
شاری چریکەی ڕەسەنی مامۆستا حەسەن زیرەکی نەمر و هەڵبەستە شاکارەکانی سوارە و غەزەلە دڵ لاوێنەکانی ئاسۆ و شمشاڵە سێحراوییەکەی قالەمەڕە-شاری بۆکان- دەکەینەوە و بە بۆنەی ۳۱ی گوڵان کە ساڵیادی گۆچی دوایی شمشاڵژەنی بلیمەتی کوردستانە چەن دێڕێک لە کۆپەڕی ژیانی دەخەینە بەر دڵ و دیدەی ئێوەی خۆشەویست و هۆگرانی ئەمەگداری کلتوور و هۆنە و چریکەی ڕەسەنی کوردی لە تاپوی نووسراوەدا.

💢قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە(قالەمەڕە)
کوڕی موحەممەد لە ۱ی سەرماوەزی ۲٦۲٥ی کوردی(۱۹۲٥ی ز) لە گوندی کوڵیجە سەر بە شاری بۆکان چاوی بە ژیان هەڵدێ....

دواتر بە هۆی ژەنینی شمشاڵەوە بە چەشنێکی جیاواز و هەست و سۆزێکی تایبەتەوە ناو و ناوبانگ دەردەکات و دەنگی سێحراویی شمشاڵەکەی نەتەنیا سنوورەکانی کوردستان دەتەنێ، بەڵکە لە گشت جیهاندا دەنگ دەداتەوە و زۆربەی مێهرەجانەکان بە سۆزی شمشاڵەکەی دەڕازرێتەوە.

لە ساڵانی پەنجاکان و دواتر لە ناوەندەکانی دەنگ و ڕەنگی کرماشان،سنە،مەهاباد،ورمێ و تاران مووسیقای جوان و ڕەسەنی پێشکەش کردووە و ئاسەوارگەلێکی بەبایخی پاش یادگار جێهێشتووە.

ئەم هونەرمەندە بێ وێنەیە لە نێو مووزیکزانە ئێرانییەکاندا بە "گنج متحرک" واتا گەنجینەیەک کە دەگەڕێت ناسرابوو.

لە ساڵی ۱۹۹۳ لە ئەڵمانیا خەڵاتی باشترین و ڕێکوپێکترین شێوازی شمشاڵژەنی پێدەبەخشرێ
(کە بە هۆی دەستکورتی و نەدارییەوە بۆی نەلوا بەشداری ئەو مێهرەجانە بکات و خەڵاتەکەی وەرگرێ).

ئەم هۆنەرە بێ هاوتایەی گەنجینەی پڕ لە مووزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی ڕەسەن و فۆلکلۆری کوردییە لە بەرواری ۳۱ی گوڵانی ۲۷۰۹ کوردی(۲۰۰۹ ز) لە تەمەنی ۸٤ ساڵیدا بۆ هەتا هەتایە پێڵووی چاوانی لێک نان و ژیانی پڕ لە ناسۆر و برین و تژ لە چارەڕەشی و برسێتی گەیشتە دوامەنزڵ و گۆپەڕی ژینی بە دوایین دێڕ و دوایین پەیڤ گەیشت و لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گڵکۆی حەسەن زیرەکی نەمر بە داوێنی دایکی نیشتمان دەسپێردرێ.

🌹ڕۆحی شاد و یادی بەرز و پیرۆز.

jîlemo*ژیلەمۆ:✍

#کاناڵی_تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🎵 #دیکلەمە.
باخەوانی لە خۆبایی
✍شێعر و خوێندنەوەشێرکۆ بێکەس

ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸 ‍ ‍

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران

ئێرەیی پێبردن سەرەتای دان پیانانە بەوەی کە تۆ توانای هیچ کارێکی جوان و هیچ کارێکی گەورەت نییە.
ــــــــــــــــــــ
#ئۆریانا_فالاچی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

/channel/rozana_kurdistan

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران
ــــ
ئەو باڵندانەی کە
لە قەفەسدا لەدایک بوون
پێیان وایە
فڕین نەخۆشییە!
ــــ
#نیچێ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

زوڵفت شۆڕکه‌وه‌، با بدات له‌ ڕووم
تۆز و ئاره‌قم بۆ بسرێته‌وه‌
هه‌ستی نامۆیی سه‌رمای ئه‌مشه‌وم
له‌ سووتانێکا، بیر به‌رێته‌وه‌

بچۆ سه‌ر باڵی فریشته‌ی سپی
سه‌فەرێ بکه‌ بۆ ئه‌م هه‌واره‌
به‌ دیار دوور ده‌ستی و ئه‌ندێشه‌ی تۆوه‌
سه‌رتاپای گیانم کانگای ئازاره

ئه‌نگوستی نه‌رمت بنێ سه‌ر چاوم
به‌ڵکوو له‌ خه‌ونا ئارام بم ساتێ
شه‌وێکی ئاوا، مه‌گه‌ر هه‌ر ته‌نها
هه‌ناسه‌ی گه‌رمی تۆ بێ و بمگاتێ...

ــــــــــــــــــــــــــــ
#بەرزان_هەستیار
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
_ئێوە ئەوتان دەناسی؟

فازیل بە شەرمەوە گوتی: وەکوو "کەس"، هیچ کاتێک یەکترمان نەناسی و پێکەوە نەدواین، جارێک لە دوورەوە بینیم، زۆرباش خۆی پێچابووەوە، بەڵام بێگومان وەکوو "ڕۆح" دەیناسم: مرۆڤ، ئەو کەسەی ئەوینداری دەبێ، لە هەموو کەس باشتری دەناسێ. وەکوو خۆم لە ناخمدا هەست بە ئەویش دەکەم.
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚  #بەفر
✍ #ئۆرهان_پامۆک
وەرگێڕان لە تورکییەوە: #بەکر_شوانی
ژمارەی لاپەڕە: ۱۳٤
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

هەموو جارێ

كە سەر دەخەیتە سەر شانم و

وەختێ ئەچمە ناو قژتەوە

لەناو ئەودا ئەبم

بە

پەپوولەی وێڵ و

ون ئەبم و نایەمەوە


#شێركۆ_بێکەس
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران
ــــــ
خەڵک هەمووکات ئامادەن تا جارێ تریش هەڵفریوێن...
ـــ
#کافکا
📕کۆشک
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️ ۳ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

بەسەر چوو دوور لە تۆ،
باغی خەیاڵات
نە بوونی ما، نە بۆنی ما،
نە غونچەی!
#ناری📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ 🎵 #دیکلەمە.
باخەوانی لە خۆبایی
✍شێعر و خوێندنەوەشێرکۆ بێکەس

ـــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸 ‍ ‍

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

#وتەی_ناوداران

"کات" مرۆڤەکان ناگۆڕێت،
بەڵکو ڕاستیی مرۆڤەکان دەردەخات!
ــــــــــــــــــــ
#دۆستۆیڤسکی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــ

زۆر جار كه‌ ده‌یه‌وێ
به‌دوای كچێكدا بفڕێ "دڵم"،
ئێره‌یی پێ ده‌بات "قاچم"...

زۆر جار كه‌ ده‌یه‌وێ
بێ نوێژ بكات ده‌می ژنێك به‌ ماچ "لێوم"،
به‌غیلی پێ ده‌بات
"چاوم"!

زۆر جار كه‌ سه‌رنجی خوا ده‌دات "چاوم"،
كینه‌ی لێ هه‌ڵده‌گرێ "گوێم".

زۆر جار كه‌ گوێ له ‌ده‌نگی خوا ده‌گرێت "گوێم"
جاڕی لێ ده‌كێشێ "كه‌پووم".

باشه‌ من ئه‌م هه‌موو دوژمنه‌م
بۆ له‌ خودی خۆمدا كۆكردۆته‌وه‌...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

‌🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#دەروەچ
مامۆستا #عەباس_کەمەندی
ئامادەکردنی: #ژیلەمۆ
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

💢لە ساڵی ۲٦٥۲ی کوردی (۱۹٥۲ ز) لە خۆراوای سنەی ئەردەڵان لە گەڕەکی جەوراوە منداڵێ پێ دەنێتە دنیاوە و چاوی بە ژیان هەڵ دێ کە دواتر ناوبانگی لە هەرێمی ئەردەڵانەوە باڵ بەسەر هەموو کوردستاندا دەکێشێ و ئاسەواری دەنگ و ڕەنگی لە دڵی ئەویندارانی لە گشت کوردستاندا جێگەی خۆی دەکاتەوە و بۆ هەتاهەتایە بە ناخیاندا ڕۆئەچێ.

دەروەچی ئەمجارەی #تاپوی_نووسراوە بە بۆنەی ساڵیادی کۆچی هەتاییی ئەم بلیمەتەوە دەڕازێنینەوە بە یادی هۆنەری پایەبەرز، ئاهەنگ ساز، مۆسیقاژەن، وێنەچی، شانۆنامەنووس، سینەماکار، دووبلۆر، نووسەر، شاعێر و گۆرانیبێژ مامۆستا عەباسی کەمەندی.

💢چالاکی هونەری خۆی لە ئاستی بەرزەوە لە تەمەنی هەژدە ساڵاندا دەسپێکات. چیرۆکە شێعرێک لەژێر ناوی:
"شەوبۆ و حەمەشوان" دەنووسێ کە دەبێتە براوەی یەکەم.
پاش ئەوەی لە ڕادیۆ سنە دادەمزرێ ئەو چیرۆکە دەکرێتە نمایش و بڵاو دەبێتەوە کە لایەنگری زۆری دەبێ.

💢ماوەی ۳٥ ساڵ لە دەنگ و ڕەنگی سنە کار و چالاکیی هونەری دەکا. لە ساڵی (۱۹۷۰ ز) دەبێتە بەرپرسی ئاواز دانیانی یانەی فەرهەنگ و هونەر و هەتا ۱۹۷٦ زۆرینەی ئەو سترانانەی لە ڕادیۆ سنە تۆمار دەکرێن لە لایەن یانەی فەرهەنگ و هونەرەوە دەنێردرێن.

لە ساڵانی سەرەتاییی کار لە ڕادیۆدا بە هەڵکەوت لەگەڵ حەسەنی کامکار ئاشنا دەبێ و ئەم ئاشنایی‌یە دەبێتە هۆی هاتنی مامۆستا کەمەندی بۆ دنیای ئاواز و ستران و چڕین و تا سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران نزیکەی ۳۰ گۆرانی تۆمار و بڵاو دەکاتەوە.

دواتر چالاکیی مۆسقایی لەگەڵ کامکارەکاندا درێژه پێ دەدا کە بەرهەمی ئەم هاوکارییە سێ ئالبۆمی- هەورامان، پرشنگ و گەلاوێژ- ڕەنگاڵە و بەنرخ و بەپێز و دڵ لاوێنن کە پاش نزیکەی سی ساڵ تێپەڕبوون بەسەر بڵاوکردنیاندا هێشتا لە دڵخوازترین بەرهەمە کوردییەکانن کە لە دەنگ و ڕەنگ و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە بڵاو دەبنەوە.

💢جیابوونەوە لە گرووپی کامکارەکان، بوو بە هۆی دابڕانی لە مۆسیقا و گۆرانی.
ڕووی کردەوە نووسەری و هەتا خانەنشینی چەندین زنجیرە فیلم (سریاڵ) و شانۆنامەی بۆ تەلەڤیزیۆن نووسی. هاوکاتیش دەستی ئەداتە کۆکردن و چاپی چیرۆکە خۆماڵییەکان و ئاسەواری شاعێران و بەسەرهاتی ناودارگەلی کورد.

💢لە ساڵی ۲۰۱۲ چوارەمین و دوایین ئەلبۆمی گۆرانی خۆی بە ناوی "کیژی کورد" بە هاوکاری مامۆستا جەلیلی عەندەلیبی بڵاو دەکاتەوە.

💢ئاسەوارە ڕەنگاڵە جۆربەجۆرەکانی مامۆستا کەمەندی بریتین لە:

1⃣ هۆنینەوەی هۆنراوەکانی پتر لە ۱٥۰ گۆرانی

2⃣ دانان و خوێندنی زیاتر لە ٦۰ گۆرانی

3⃣ کۆکردنەوەی کلتووری فۆلکلۆریک (فرهنگ مردم)

4⃣ کۆکردنەوە و لێکۆڵێنەوەی ژیاننامەی کەسایەتییە کوردەکان وەکوو سنجەرخان، سەی عەتا کە، ژیانی پاڵەوان حسەین گوڵزاری کرماشانی،
تاڵانی ئاسەواری زێویە

5⃣ ئەلبۆمی گۆرانی:
هەورامان، پرشنگ، گەلاوێژ، کێژی کورد
6⃣ فلیمنامە:
اسب، یک سبد علف، پرواز در قفس،
ارثیه مامه ڕەحیم، عضو جدید اوپک
نبرد رمادیه، کوچه سرخ ،کاروانسرا
وکیل اول، قلم و شیطان ،پهلوان پنبه

7⃣ داڕێژەی تەلەفیزیۆنی:
داستانی منزل نو مبارک
عروسکی پهلوان پنبە
مستند دستان سرایان
مستند کهنە هواران (کۆنەهەواران)

8⃣ کتێبەکانی:
دیوانی شێعری کوردی و فارسی
کۆکردنەەی شێعرەکانی میرزا شەفێع
ورزش باستنی و پهلوانان کرد
زندگی نامە سید علی اصغر کردستانی
اورامان
رمز گشایی در مسائل فەرهەنگی
گرد آوری اشعار هجایی ایرانی قبل از اسلام
پس کوچه‌های سنندج
سارال

9⃣ نیگارکێشانی نزیکەی سەد تابلۆ

💢بە داخەوە مامۆستا عەباسی کەمەندی لە بەرەبەیانی (۱)ی جۆزەردانی ۲۷۱٤ی کوردی (۲۰۱٤ ز) لە تەمەنی ٦۲ ساڵاندا دەکەوێتە کەمەندی مەرگەوە و بۆ هەتاهەتایە دڵە پڕ لە هەستەکەی له لێدان دەکەوێت و لە گۆڕستانی ئاساوڵە "بهشت محمدی" شاری سنە بە ئاخی نیشتمان دەسپێردرێ.

🌹ڕۆحی شاد و یادی بەرز و هەتایی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ماڵەکەم کەسی تر ناگرێت
هه‌مووی هه‌ر تۆیت...
باخچه‌كه‌م گوڵێكی تیایه
هەمیشە گەش
به‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ت پڕكردووم
له‌ گوڵی ئاڵ
ئه‌ی ئاسمانی پڕ ئه‌ستێره‌ی
گه‌شی خه‌یاڵ...

ـــــــــــــــــ
#بەرزان_هەستیار
#تاپوی_نووسراوە📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🗓ئەمڕۆ سێ شەممە

☀️۱ی جۆزەردانی ٢٧٢٤ی کوردی

💫ڕۆژ باش هاوڕێیان

له‌ ئـاشتیدا كـۆتری سپی و
شنه‌بـاین

له‌ شـه‌ڕیشدا پـڵنگین و
ڕه‌شه‌بـاین !
ـــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە

✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

با بە یەکەوە بین،
عومر بەشی ڕۆیشتنێک ناکا
هێشتا قەیتانەکانت نەبەستووە،
ڕۆژەکان تێپەڕیون!

#تەلعەت_تاهیر

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸

Читать полностью…

تاپوی نووسراوە

🔶🔶🔸🔸
✅ @tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

لە شەوی بچووکی مندا، مەخابن با لەگەڵ گەڵای دارەکان ژوانی هەیە
لە شەوی بچووکی من دا دڵەڕاوکێی خاپور بوون هەیە

گوێ ڕاگرە
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
من غەریبانە چاو لەو بەختەوەریە دەکەم
من بە نائومێدی خۆم گیرۆدە بووم

گوێ ڕاگرە
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
هەنووکە لە شەودا شتێک تێپەڕ دەبێت
مانگ سوور و شڵەژاوە و
لەسەر ئەم بانە کە هەر سات ترسی داڕمانی لێیە
هەورەکان، هاوشێوەی شین گێڕەکان گوایێ چاوەڕوانی ساتی بارینن

ساتێک و لە دوای ئەوە، هیچ
لەو دیوی ئەم پەنجەرەیە هەنووکە شەو دەلەرزێت و
زەوی خەریکە
دەوەستێتەوە
لە پشتەوەی ئەم پەنجەرە شتێکی نادیار
نیگەرانی من و تۆیە

ئەی سەر تا پێت کەسک
دەستەکانت وەکوو بیرەوەریەکی سووتێنەر، لە نێو دەستانی ئەوینداری من بنێ و لێوەکانت وەکوو هەستێکی گەرم لە بوون
بە لاواندنەوەی لێوی ئەڤینداری من بسپێرە
با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات
با ئێمە لە گەڵ خۆی دەبات...!

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #فروغ_فەڕوخزاد
و. #پەخشان
#تاپوی_نووسراوە 📚

✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸

Читать полностью…
Подписаться на канал