💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ چوارشەممە
☀️۱۲ی بانەمەڕی ۲۷۲٤ی کوردی
ـــــــ
ئێمە وەک درەختین
جار هەیە دەخەوین
دەخەوین وەک شوانی دوای شەوین
بەڵام لە خەویشدا
بەپێوەین،
بەپێوەین، ناکەوین!
ـــــــ
#پەشێو 📚
هاوڕێیان پێشنیارتان بۆ ئەو وشە فارسییانە بە کوردی چیە؟
لە کامێنت بینووسن سپاس
*تێبینی*هاوڕێیان مانا کوردییەکان لێرە و ڕێنووسەکان هەڵەیە
چاو لە وشە کوردییەکان مەکەن و تەنیا وشە فارسییەکان ببینن و وشەی کوردی بۆ بێننەوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
#ئەنفال
#قوبادی_جەلیزادە
بەشی: #دووھەم
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە
بستێک لە ئەشکەوتی حەرائەوە دوور
گوێم لە شەققەی شاباڵەکانی جبریلە
پۆل پۆل مەخلووقاتی عەجیب،
بە لکە خورمای "اقرٲ"ەوە، دێنە دەر،
دەستێکیان شمشێرو
دەستێکیان نوور
"خالد" دەبینم دوای قەتلوعامی "بەنی قوڕەیزە"
بە کلێتەکەی من، عارەقی تەوێڵی دەسڕێ و
شمشێری پاک دەکاتەوە
ڕەوە سوارێ لە کوردستانەوە دەگەن،
ئەسپە ڕەشەکانیان لە کێلی گۆڕە نادیارەکەم دەبەستنەوە
لە پشتەوە هەر سوارێکی ڕەشتاڵە
خەجێکی یەخسیری قەرەداخ
شۆڕەژنێکی شەتەکدراوی شارەزوور
خوێنی منیش تنۆک تنۆک و
سەر لەبەر،
دا
چ
ۆڕ
ایە
گەرووی ئەو کوولەکە تەڕەی،
کە بیلالی حەبەشی شەڵاڵی کردبوو
لە
"اللە اکبر"
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم
لە عەرعەر!!!
ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال
عەرعەر
ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال ئەنفال
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥
ڕۆژ لە ئاسۆی سوور شەوق ئەداتەوە
دەڵێ ئەمساڵیش نەورۆز هاتەوە
سرووشت سەپاکی جوانی ئەنوێنێ
وەک بووکی ڕازاو خۆی ئەخەمڵێنێ
دەشت و کوێستان و لووتکەی بەرزی کێو
بزەی بەهاریان کەوتووتە سەر لێو
نەورۆز بڵێسە و مەشخەڵ و هەستە
جەژنە، باوڕە، بەستە و مەبەستە
ژیلەیە، گڕە، پشکۆیە، تینە
خۆشی و شادییە، هیوایە، ژینە
بۆیە گەلی کورد بە ئاواتەوە
گشت ساڵێ یادی نوێ دەکاتەوە
لەسەر قەندیل و شاهۆ و نەکەرۆز
ئەڵێ گەلی کورد نەورۆزتان پیرۆز
کەوی دڵداری ئازادی و جوانی
دەروونی کەیلی سۆزی گۆرانی
بەری حەسرەتی دڵ ئەکاتەوە
بانگی پەڕاوپەڕ دەنگ ئەداتەوە
------------------------
✍ ڕەحیم لوقمانی
✍ عوسمان عوزێری
🎤 جەلال داوودی
🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥🌺🔥
@tapuynusrawe
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
🗓ئەمڕۆ ٢ی ڕهشهمه
💢 ڕۆژی جیهانیی #زمانی_دایکی
#ڕۆژی_جیھانیی_زمانی_دایکی دەکەوێتە ٢١ی شوباتی ھەموو ساڵێک. ئامانج لەم ڕۆژە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیارییە بەرانبەر فرەزمانی و فرەفەرهەنگی لە جیھاندا. ئەم ڕۆژە یەکەمجار لە ١٧ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٩٩٩ لە لایەن ڕێکخراوی یونێسکۆوە ڕاگەیەندرا.
ساڵی ٢٠٠٨یش ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتیوانیی خۆی بۆ چالاکییەکانی ئەو ڕۆژە پیشان دا و ساڵی ٢٠٠٨یشی کردە ساڵی #نێو_دەوڵەتیی_زمانەکان.
ڕۆژی جیھانیی زمانی دایکی لە رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی ١٩٥٢ی بەنگلادیش (ڕۆژھەڵاتی ئەوسای پاکستان بەر لە سەربەخۆیی)ەوە سەرچاوەی گرتووە.
ساڵی ١٩٥٢ ژمارەیەک قوتابیی زانکۆی داکا کە دژی سیاسەتی زمانیی دەوڵەتی پاکستان ناڕەزایییان دەردەبڕی، بە دەستی ھێزەکانی پۆلیس و سوپای پاکستان کوژران.
ڕیکخراوی یونسکو ڕۆژی ۲۱ی شوباتی بەرانبەر بە ۲ی ڕەشەمەی وەک #ڕۆژی_زمانی_دایکی ناودێر کردووە!
ناونانی ئەم ڕۆژە لە ساڵی ۱۹۹۹ لە لایەن یونسکو بە مەبەستی خزمەت بە جیاوازییە زمانییەکان و هەروەها بۆ پارێزگاری کردن و زیندووڕاگرتنی ئەو زمانانەی کە لەژێر مەترسی ئاسمیلەبوون و لەبەین چونیان لەسەرە، بووە.
هاوکات بە بۆنەی گرینگی زمانی دایکییەوە، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) ساڵی ۲۰۰۸ی وەک ساڵی جیهانی زمانەکان ڕاگەیاند.
هاوکات وەک ڕێزگرتنێکیش لە کارەساتێکی ناخۆش کە لە ساڵی ۱۹۵۲ لە لایەن دەسەڵاتدارانی بەنگلادیش (ئەوکات لەژێر دەسەڵاتی پاکستاندا بوو و بە پاکستانی ڕۆژهەڵات دەناسرا) ڕووی دا کە تێیدا ۵ خوێندکاری زانکۆ گیانیان لە دەست دا، ئەم ڕۆژە دیاریکرا.
شایانی وتنە کە خۆپیشاندانێک کە لە لایەن خوێندکارانی بەنگالی ڕەگەز لە بەنگلادش، کە بە مەبەستی بە فەرمی کردنی زمانی نەتەوەیییان ساز کرابوو، کەوتە بەر هێرشی سپا و پۆلیس و بەتوندی پەلاماری خۆپیشاندەران درا. وەک لە سەرەتاشدا ئیشارەی پێکرا بەنگلادیش لەو سەردەمدا بەشێک لە پاکستان بوو کە پاشان بە سەرۆکایەتی شێخ موجیب ئەلرەحمان سەربەخۆیی وەرگرت و دەوڵەتی نەتەوەییی خۆی ڕاگەیاند.
💢 #گرینگیی_زمانی_دایکی
ئەگەر چاو لە جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ بکەین ئەوا بەڕوونی دەبینین لە بەندی ۲ی ئەو کونوانسیونە باس لە مافەکانی مرۆڤ بەبێ جیاوازی ڕەنگ، کەلتوور، نژاد، نەتەوە و زمان و ئایین کراوە، زمانیش بەشێک لەو بەندە پێک دێنیت و ڕاوەستان لە بەرانبەر پێشێلکارانی دەچێتە خانە پارێزگاری کردن لە مافەکانی مرۆڤەوە.
ـــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸🔸
◼️◼️◼️◼️
ئەمڕۆ ۴ی ئاگۆستی ٢٠٢٣ی زایینی بەرانبەرە لەگەڵ ۱۳ی گەلاوێژی ٢٧٢٣ی کوردی
ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمپراتۆری شیعری جیهان و شاعیری ئازادی خواز مامۆستا #شێرکۆ_بێکەس،(۲۰۱۳ـ۱۹۴۰ز) یادیان بۆ هەتاهەتایە لە بیر و هەستماندا بەرز و زیندوو ڕادەگرین، ڕێگایان پڕ ڕێبوار.
🎀 @Sherko_bekas
◼️◼️◼️◼️
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ دووشەممە
☀️١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
ـــ
گەردەن و گەردانەکەی تۆ، مانگ و ڕۆژن پێکەوە
وەک نیشانەی جەرگی پێکام، تیری بێ ئامانی تۆ
ـــ
#ئەحمەد_شووار📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#کورتە_ڕۆمان
📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
_ ئێستا وا بزانە من کەشیش مانولیم و تۆ خانمی تورکی کە دەتەوێ ببی بە فەلە. من پرسیار دەکەم و تۆ وەڵام دەدەیەوە. ئایا باوەڕت بە خوا هەیە؟
+ بەڵێ، باوەڕم بە خوا هەیە و سەری ڕێز لەبەر گەورەییی ئەو دادەنەوێنم.
_ ئایا خوا یەکێکە؟
+ ئاهـ، لەمەیانا تۆزێ دوودڵم! خوا هەم یەکە و هەم سێ. باب و کوڕ و ڕۆحی پیرۆز. باب، پیرەمێردێکی ڕدێن سپی بەگوڕ و بەهێزە و پێی خستۆتە سەر پەڵەهەورێک، کوڕ، لاوێکی سوورکەلەی قۆزی نازدارە، سمێڵێکی سووری جوانی وەک سمێڵەکەی تۆی هەیە و خەتێک قژی لە ناوەندەوە کردووە بە دوو بەشەوە، بەڵام کڵاوی لەسەر نییە. تۆپێکیشی بە دەستەوەیە.
_ ئەوە تۆپ نییە ئامینە، ئەوە دنیایە کچەکەم.
+ فەرق ناکا، هەردووکیان هەر یەکن. کۆترێکیش بەسەر سەریانەوە لێکدا لێکدا تەقڵە لێدەدا.
_ ئامینە کچەکەم چەند جارم پێ گوتیت کە ئەوە کۆتر نییە، ئەوە ڕۆحی پیرۆزە.
+ بەڵام لە وڵاتی ئێمەدا بەمانە دەڵێن کۆتر.
_ زۆرباشە، بەردەوام بە!
+ خوا بەڕواڵەت سێیە، بەڵام سێ نییە و یەکە.... ببوورە پولیکسینگیس، من باش سەرم لەمە دەرناچێت.
_ ڕاستیت دەوێ ئامینە، منیش باش سەری لێ دەرناکەم، بەڵام ئەمە گرینگ نییە. گرینگ باوەڕ بوونە، تۆ باوەڕت هەیە؟
+ بەڵێ باوەڕم هەیە.
ــــــــــــــــــــــــــــــ
📚 لە ڕۆمانی: #ئازادی_یا_مەرگ
نووسەر: #نیکۆس_کازانتزاکیس
وەرگێڕان لە فارسییەوە:
#حەمە_کەریم_عارف
ژمارەی لاپەڕە: ۲۲٦
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🎵 #دیکلەمە
💞"با یار لە ماڵ دەرکەین"
✍ #بەختیار_عەلی
🎤خوێندنەوەی:خاتوون ...؟
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#قەسیدەی:
💢(با "یـار" لە ماڵ دەرکەین!)💢
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
با یار لە ماڵ دەرکەین،
دەریکەین وەک دەرکردنی
گورگێک لە دارستان!
با وەک سەگێکی پیر
بیدەینە بەر گوللە،
وەک گزگلێکی چکۆلە بیخەینە خوار،
با چڵکی ئەمڕۆمان
بە کراسەکانی بسڕین،
خوێنی خۆمان بسووین لە دامێنی،
درۆ بۆ شەرەفی رێکخەین،
هیجا لە حەیای بخوێنین...
با ماڵی بکەینە تەویلە،
یادی پڕکەین لە زبڵی زبڵستان
شەوی پڕکەین
لە دڕکی لە چەقۆ بەدتر،
نوێژی پڕکەین
لە کوفری کوفرستان!
با دەریکەین،
دەستنوێژی بە ئەتک بشکێنین،
لە بەر چاوی دونیا نیقابی پێلادەین
عەورەتی لە بەر ئەم ئاگرە ڕووتکەین
لە بەر چاوی خودا بیدەینە دەست فاسیق
لە بەر چاوی خودا شەیتانی لێ جووتکەین
با یار لە ماڵ دەرکەین!
دەریکەین وەک دەرکردنی
پشیلە لە حەوشی ماڵ
دەریکەین و بیبەین و
بڵێین بخنکێ ئەی خراپترین یار!
بڵێین با کرمەڕێزبێت
ئەم گۆشتە بە سەرمای زەمهەریری ئەمساڵ
بیخەینە سەر ئاگر ئەم دەستە
بیکەینە پیاڵەوە ئەم خوێنە،
فڕێیدەینە سەر شۆستە وەک دز،
وەک چرووک،
وەک قەحبەی ڕووت و ڕەجاڵ!
با یار لە ماڵ دەرکەین!
با ماڵ لە یار دەرکەین!
دەریکەین لە ئاورنگی بەیانی،
نەهێڵین تێکەڵ بە تکەی شەونم بێت.
دەریکەین لە ماڵی پەڕەی گوڵ،
نەهێڵین تێکەڵ بە تامی مردن بێت.
نەهێڵین لێو بدات لە لێوی مانگەشەو،
دەریکەین لە سوعبەت و هەزەل،
دەریکەین لە دەفتەری ژیان،
دەریکەین لە ڕەشنووسی غەزەل
دەریکەین لە بالیفی سپی،
دەریکەین لە بەهەشت و باران،
دەریکەین لە سێبەری کەپر،
دەریکەین لە شنەبای خەرمان،
تفی لێکەین
بە ئەندازەی تفی دەریا لە ئاسمان!
حاشای لێکەین
وەکوو حاشای بەهار لە زستان!
دەریکەین...
مەحروومیکەین لە هەتوان و دەوا،
لە بۆنی خاک،
لە ڕەنگی ئاو ،
لە پاکێتی هەوا
دەریکەین لە غاری ئەسپە شێ،
دەریکەین لە خوێنی عاشقانی دێ،
دەریکەین لە خەندەی گیا،
لە بزەی سووری گێلاس،
لە پێکەنینی هەرمێ،،
دەریکەین لە قافیەو سەروا
دەریکەین لە مۆسیقاو نەوا
دەریکەین لە سەوزایی بەهارانێک کە دادێ
دەریکەین لە لەنجەولاری زەمانێ کە وادێ
با یار لە ماڵ دەرکەین،!
دەرگا بە دەرگا و
ماڵ بە ماڵ
با یار لە ماڵ دەرکەین!
بێ یار...
با ماڵ پڕکەین لە مەحەبەت و
عەشق و
ئەڤینی خەیاڵی ئەو
بێ یار...
ژیان پڕکەین لە بوغرد و
گوڵاو و
میسکی بەهاری ئەو
دەریکەین و
بە تارماییەکانی بڵێین:
فەرموون بۆ جینانی دڵ!
دەریکەین و
بە سێبەری بێژین وا بەخێر،
بۆ ڕەوەزی عاشقانی دڵ!
ـــــــــــــــــــــــــــ
#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#وێنەکە_دەدوێ
لەسەر خۆ چوونە
شەیدا بوونە
قوڕ پێوانە
سـووتانە!
هەتا مردن
مەحەببەت
ئێشی زۆرە
ڕێزی لێدەگـرم!
ــــــ
#مەحوی
💢هەڵبژێردراوی جوانترین وێنەی ساڵی1951
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی : "مەقامی خانێ"
هۆنراوەی: #شێرکۆ_بێکەس*
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خانێ! وەی خانێ!
من ئێستا وەک مەراق ئامادە و
چون هاوار لە سەر پێم!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
ئەپرسم، لە پێشدا پێ بخەمە
کام خاکی واوەیلا و کام عەردی زریکە و
کام وەرزی کوژراوی لەشمەوە؟!
وەی خانێ!
خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەی خانێ، وەی خانێ!
وەوەیلا، وەیڕۆۆۆۆۆۆ، وەی خانێ!
وەی خانێ!
سەرەتا بچمە ناو
کام گەرووی زایەڵە و
کام ماڵی گەڕۆکی مەرگمەوە؟!
وەی خانێ!
یەکەمجار سەر بکەم
بە چیدا؟
بە تەمدا؟!
بە خوێندا؟!
بە گڵدا؟!
بە کوێدا؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
لە بەردەم کام دەشتی شیوەن و
کام هەوای خنکا و کام گۆڕی ئەستێرە و
دەربەندی قیژەدا بوەستم؟!
وەی خانێ!
وەی خانێ!
پێم بڵێن، چۆن بڕۆم؟!
وەی خانێ، وەی خانێ!
ڕاستەو ڕاست؟!
بەرەو خوار
بەرەو ژوور، بۆ لای خوا؟!
چۆن بڕۆم؟
وەی خانێ، وەی خانێ!
بەرامبەر سەرابی خۆرئاوا مل بنێم؟!
یان هەڵمی سوربای ڕۆژهەڵات؟!
پێچاوپێچ؟!
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
واوەیلا، وەیڕۆ، وەی خانێ!
وەی خانێ!
پێم بڵێن: چۆن بڕۆم؟! لەگەڵ کێ؟!
بە قسەی کام خۆڵ و کام لم و
کام سەحرای عەدەم و
بە قسەی کام ڕەنگی پەلکەگیا و
کام پووش و پەڵاشی ڕومادی و کەربەلا و
بە قسەی کام لاڕێی ڕەشەبا و
کام داڵی نوگرەکەی سەلمان و
کام جرجی خوار بەغدا بکەم و
کام گومان بکەمە
ڕێبەری سۆراخی سەفەرم؟!
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
پێم بڵێن:
وەی خانێ، وەی خانێ، وەی خانێ!
وەیڕۆ، واوەیلا، وەی خانێ، وەی خانێ!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
* ئەم شێعره هی کتێبی "گۆڕستانی چراکان"ی مامۆستا شێرکۆ بێکەسی نەمره.
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ پێنجشەممە
☀️ ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
لەبۆ سەیری خەت و خاڵ و تەماشای ماھی ڕوخسارت
سەری ھێنایە دەر وا دڵ، لە دیدەی پڕ لە ئەسرینم
#شاهۆ
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
هاوڕێیان سپاس بۆ ئەوانەی بەشداییان کرد:
لێرە مانای وشەکان بەم شێوەی خوارەوە جێبەجێکرا:
ڕێکەوت و کاژێر
ڕێکخستنەکانی کارگە
مێلۆدی
بیرگە
فۆرمەتی بیرگەی ناوەکی
فۆرمەتی کارتیsd
گواستنەوە بۆ کارتی Sd
ئایا دڵنیان؟
درگای ١
درگای ٢
کامێرای چاودێری
ئاسانبەر
ڤیدیۆ
زمان
گەلەری
ڕێکخستنەکان
دەتانهەوێت ئەم فۆڵدەرە بسڕنەوە؟
ڕووناکی
ڕەنگ
تۆخی ڕەنگ
دەتانهەوێت بچنەوە سەر ڕێکخستنەکانی کارخانە؟
جێبەجێ کرا
پەیوەندی ناوەکی
هێڵەکە سەرقاڵە
لە دۆخی پەیوەندی
پەیوەندیکردن
پەیوەندییەکە پچڕا
بە بێ پەیوەندی
وتووێژ
لە حاڵی وتووێژدا
بێدەنگ
دەنگدار
ساڵوەگەڕی کارەساتی #ئەنفال
ساڵی ۱۹۸۸ حکوومەتی بەعس بە هەشت قۆناخ شاڵاوێکی ئەنفالکردنی خەڵکی باشووری کوردستانی ئەنجامدا و ۱۸۲ هەزار کەس بێسەر و شوێن کران و نزیکەی پێنج هەزار گوندیش خاپوور کران
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
#ئەنفال
#قوبادی_جەلیزادە
بەشی: #یەکەم
حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن
بسم اللە الرحمن الرحیم
یسئلونک عن الانفال للە و الرسول
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم
لە عەرعەرەوە
لە سێبەری بەردەڕەشی موققەددەسەوە
"بودا غیر ذی زرع عند بیتک المحرم"
لە عەرعەرەوە
لە گۆڕێکی نابینای عەرعەرەوە
سڵاو بالیسان
فریشتەکان بەهەشتیان لە نەمامەکانی تۆدا چاند
ئاویان لە کانیاوە چاو قرژاڵەکانی تۆوە ڕاکێشا
بە کلچووکی ژنە شۆخەکانی تۆ چاویان ڕشت و
باڵندەکانی بەهەشت، لە چۆلەکە ڕۆح سووکەکانی تۆوە فێرە فڕین بوون
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم
لە عەرعەرەوە
سڵاو بالیسان
تۆ لەوێ شنە برژانگت شانە دەکات و
من لێرە، وردەزیخ کاکۆڵم هەڵدەکڕوزێنێ
تۆ لەوێ نێو دەمت پڕیەتی لە گوڵ
من لێرە برینم پڕیەتی لە گڕ
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم
لە بیابانی ئافاتەوە
لە کێوی بەژن بڵیندی عەرەفاتەوە
سڵاو بالیسان
بالیسان قریة جمیلة تجری من تحتها الانهار
في راحتیها ینفجر اللون و تتساقط الانوار
علی كتفیها یورق الحب و تغرد الاشجار
و فی محراب مسجدها تركع الحمائم و تسجد الامطار
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم
لە ژێر زەمینێکی بێ پەنجەرەوە
لە برینێکی بێ تخووبەوە
لە گۆڕستانێکی بێ گۆڕەوە
عەرعەر
کوژانەوەی سەدو هەشتاو دوو هەزار مۆمە
لە دەم ئێوارەیەکی نەورۆزدا
وشککردنەوەی سەدو هەشتاو دوو هەزار پەپوولەیە،
لە نێو "کتێبێکی پیرۆزا"
عەرعەر
لە چاوە شینەکانی یەمامەدا،
سەدو هەشتاو دوو هەزار فرمێسکی قەتیسماوی
سوورە
عەرعەر
لە تەوێڵی شەرمەزاری مێژوودا
سەدو هەشتاو دوو هەزار هێلینی پەڕەسێلکە
خاپوورە
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم
لە باخچە هەڵواسراوەکانی ئەنفالەوە
ئەنفال:
سەدو هەشتاو دوو هەزار مێش
سەدو هەشتاو دوو هەزار برین
ئەنفال:
سەدو هەشتاو دوو هەزار کوللە
سەدو هەشتاو دوو هەزار گوڵەگەنم
ئەنفال:
سەدو هەشتاو دوو هەزار شمشێر
سەدو هەشتاو دوو هەزار گەردن
ئەنفال:
سەدو هەشتاو دوو هەزار حجارە من سجیل
سەدو هەشتاو دوو هەزار گوڵووکە هەناری هەڵوەریوی دیل
ئەنفال:
سەدو هەشتاو دوو هەزار "جمر من حدید"
سەدو هەشتاو دوو هەزار ڕۆندکی شەونمی شەهید
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم
لە عەرعەرەوە
حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن
باخەڵیان پڕ لە گوێز
مەتارەیان پڕ لە شنە
حاجییەکان بێرەدا دەگەڕێنەوە
نێو دەمیان پڕ لە قەسپ و مەتارەیان پڕ لە زەمزەم
کۆرپەیەک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛
من لەنێوان دوو شەنگەبیدا جۆللانەیەکم هەبوو
لە تریقەی تریفە
چۆلەکەیەک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛
من درەختێکم هەبوو کە گۆرانیم بۆ دەگوت،
گەڵا گەڵا چەپڵەی بۆ دەکوتام
درەختێک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛
من کانیلەیەکم هەبوو پێنج فەرزە تیایدا،
دەستنوێژم هەڵدەگرت
لەژێر لمەوە سەگێک بە حاجییەکانی گوت؛
من شوان و ڕانە مەڕێکم هەبوو، نە خەبەرێ هەیەو
هەیەو نە ئەسەر
حاجییەکان بێرەدا دەگەڕێنەوە
کەشیدەیان پڕ لە حەسرەت
مەتارەیان پڕ لە تەنیایی
مەڕێکی شەهید پێی گوتن؛
من شەنگەبێرییەکم هەبوو، پەنجەکانی
دە ڕووباری شەکر بوون
لەژێر لمەوە کۆترێک پێی وتن
من وارێکم هەبوو، دوای هەموو جووت بوونێک
خۆم تیایا بسمیل دەکرد
ژنێک لەژێر لمەوە:
"اذ قالت رب ابن لي عندك بیتا في الجنة
و نجنی من فرعون و عملة و نجني من القوم الظلمین"
دەنگێکی لەژێر لمەوە، دەنگی "عبدالباسط" بوو،
هاواری سوورەتە زامارەکانی قورئان بوو،
داوێنی حاجییە شپرزەکانی گرت و،
پێی گوتن؛
بەر لەوەی ئایەتەکانم بسووتێنن
بەر لەوەی ڕەفیقەکانی ئەبوو جەهل
حەرفە پیرۆزەکانم لە خوێن سوور کەن،
من لە مزگەوتێکی چیاییدا
سەرم نابوو بەسەر ڕانی پەپوولەیێ و
گوڵێک باوەشێنی دەکردم و
کەناریەک دەیخوێندم
گۆڕستانێک لەژێر لمەوە پێی گوتن؛
من گوندێکم هەبوو تاریک و ڕوونێک
بەر لەوەی کەڵەشێر، مزگەوت لەخەو ڕاپەڕێنێ
چاویان بەست و
قۆڵیان بەست و
خستیانە پشتی ماشێنێ!
حاجییەکان بێرەدا ڕەت دەبن
بەنێو گۆڕستانێکی بێ گۆڕو
بەنێو ئۆقیانووسێک قیژە!
بەنێو ئاسمانێکی کشاوا
باخەڵیان پڕ لە سادەیی و مەتارەیان پڕ لە بەرائەت
مەلای گەورە پێی گوتن؛
بەر لەوەی بڕۆن بۆ پەنجەکانی بەردەڕەش،
ها ئەمە تەزبێحێک
لە سەدو هەشتاو دوو هەزار دەنکە زەیتوون
حەبیب خان پێی گوتن:
پێش ئەوەی بڕۆن بۆ گەردنی عائشە،
هانێ گەردانەیەک
لە سەدو هەشتاو دوو هەزار نقێمی گلێنە
لە عەرعەرەوە قسە دەکەم لە عەرعەرەوە
تا چاو بڕ دەکات، شوێن پێ پیرۆزەکانی پێغەمبەر
تا چاو بڕ دەکات،
شوێن گاگۆڵەی گوندی هەتیو و لایلایەی کانیلەی دەست بەسەر
تا چاو بڕ دەکات،
باخی عەدالەتی عومەرو مەصحەفە سەوزەکانی عوسمان
تا چاو بڕ دەکات،
کوڵەباڵەی هەڵکڕوزاوی لاوک و پووزەوانەی سوتماکی حەیران
تا چاو بڕ دەکات،
شەستە بارانی تەقواو نێرگزەجاڕی باوەڕ
تا چاو بڕ دەکات،
کەللە سەری مالیکی کوڕی نوەیڕەو لاشەی دوو لقی عومەری خاوەر
#درێژەی_ھەیە...
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
🌸🔥🍀🌸🔥🍀
🔥🍀🌸🔥🍀
🍀🌸🔥🍀
🌸🔥🍀
🔥🍀
🍀
نەورۆز
شکا زستان و دیسان خاکەلێوە
هەواڵی خۆشی پێیە و وا بەڕێوە
شەماڵ هێرش دەکاتە شاخ و دۆڵان
دەتاوێنێتەوە بەفر و سەهۆڵان
دەکەونە ڕێ چەم و ڕووبار و کانی
دەپێون بست بە بست شاخ و تەلانی
هەواڵی خۆشی ڕزگاری دەهێنن
دەڕۆن و تۆوی سەربەستی دەچێنن
کە بڕوانی لە خاکی کوردەواری
بەهەشتە شاخ و دەشت و لێڕەواری
لە خاک و دار و بەرد هەر گوڵ دەبارێ
سروشت مەستە لەبەر بۆنی بەهارێ
سەری ساڵە و لە گش لایەک بەپیرۆز
بەخێر بێ ساڵی تازە و جەژنی نەورۆز
نەسووتێ جەرگی دایکی نیشتمانم
نەمێنێ دێوی شەڕ هەرگیز لە لانم
لە چاوتان ئەشکی شادی کەم نەهێنێ
بەهار خۆشی لە دڵتانا بچێنێ
گەلۆ ئەی کۆمەڵانی هاودڵانم!
دەڵێم پێتان لە ناخی ڕۆح و گیانم
بەبێ شک ئێوە ئازیزن لە ژینم
ڕەبی مەرگی عەزیزانم نەبینم
✍ نەبەز مەهابادی
🍀
🔥🍀
🌸🔥🍀
🍀🌸🔥🍀
🔥🍀🌸🔥🍀
🌸🔥🍀🌸🔥🍀
@tapuynusrawe
2ی ڕەشەمە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی
مامۆستا عەبدوڵڕەحمانی شەرەفکەندی
ناسراو بە "هەژار"
نووسەر،شاعر و وەرگێڕی گەوەرەی کورد
✌️نامرن ئەوانەی وا لە دڵی میللەتا دەژین✌
@tapuynusrawe
#میرات
کە کەو ئەمرێ
دوای خۆی بۆ شاخ
چەند قاسپەیەک بە جێ دێڵێ.
کە هەنگ ئەمرێ
دوای خۆی بۆ باخ
هەندێ ماچ شیرین شیرین
بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش تاوس ئەمرێ
دوای خۆی هەندێ تێلی ڕەنگین
بۆ ناو گوڵدان بە جێ دێڵێ.
کە وەختێکیش ئاسک ئەمرێ
دوای خۆی مسک بە جێ دێڵێ.
هەر کاتێکیش کە من مردم
دوای خۆم بۆ ئێوە و کوردستان
هەندێ شیعری نازدار و جوان
بە جێ دێڵم.
🎀 @Sherko_bekas
#شێرکۆ_بێکەس
#ئاوێنە_بچکۆلەکان
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــ
ئینسان کە خەمی قورسی دەبێ شانەکانی دادەکەوێ.
گەلێک سات لە ژیانی مرۆڤدا هەن، دوچاری لاوازییەکی ڕۆحیی
وەها دەبیت، نە دەتوانیت
بە کەس بڵێیت و نە بۆ خۆشتی
ڕوون بکەیتەوە.
درۆیە ڕیوایەتی ئینجیل کە دەڵێ:
دوا قسەی مەسیح ئەوە بووە کە وتویەتی:
"باوکە بۆ بەجێت هێشتم"
بەڵام پیاو دەتوانێ سوێند بخوا،
ئاخیر قسە مەسیح هەر ئەمە بووە:
"خواحافیز ئەی دونیایەک کە ڕۆژ بەڕۆژ خراپتر دەبیت."
لەنێو دونیامدا بێشوومار بوونەوەر دەژین، ئەگەر ئێستا من بیربکەمەوە یان هەست بکەم، نازانم کام لەمانەیە بیر دەکاتەوە یان هەست دەکات!
من تەنیا شانۆی ئەم ئەندێشە و هەستانەم!
ــــــــــــــــــــــــــــــ
لە کتێبی
#ساڵی_مەرگی_ڕیکاردۆ_ڕیس
لە زاری #خۆزێ_ساراماگۆ
✍#فێرنادۆ_پێسوا
وەرگێڕان: #توانا_ئەمین
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
✅ @tapuynusrawe
🎵 #گۆرانی: "گیانە بەسیەتی"
هۆنراوەی:
#پیرەمێرد و #فایەق_بێکەس
🎻بە دەنگی:
هونەرمەند #عەلی_مەردان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
گیـــانە بەسیــەتی، گیــانە بەسیەتی
توخوا بەسیـــەتی، دەرد و مەیـنەتی
هەر هێندە ئەبێ تووشی و نەگبەتی
قـنیـــاتم تــەنهـــا ژاراوی پــەتـــی
(ئەی مانگ من و تۆ، هەردوو هاودەردین
هەر دوو گرفتار، یەک ئاهی سەردین
تۆ وێڵ و ڕەنگ زەرد بە ئاسمانەوە
منیش دەربەدەر بە شارانەوە
دەخیلتم ئەی مانگ، قیبلەی دڵداران
دەرمانی دەردی دڵەی بیماران
شەوێکە ئەمشەو بگرە فریام
بێ یار و هاودەم، عاجز و تەنیام
دڵزار و بێزار، پەست و غەمگینم
گیرۆدەی داوی یاری شیرینم) #فایەق_بێکەس
لە نەحسی چارە و بەختی گومڕاهم
عالـــەم بـــێزارە لە نــاڵە و ئـــاهم
ئەجەل قولاپی گیــرکرد لە جەرگــم
نیشـــانم ئـەدا نیـــشـــانەی مەرگـــم (توخوا بەسیەتی)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ یەکشەممە
☀️١٨ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
ـــــــ
شیرین دەم وە دەم ناسکە دەم دەمن
ئاخۆم دەم دەمین دەم بدا وەمن؟
ـــــــ
#مەولەوی
#تاپوی_نووسراوە 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
🎵 #دیکلەمە
💞"با یار لە ماڵ دەرکەین"
✍ #بەختیار_عەلی
🎤خوێندنەوەی: #عادڵ_عەزیز
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ شەممە
☀️ ١٧ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
تا بە تا لەو ڕۆژەوە تۆ زولفت بە ڕوودا خستەوە
من لە سایەی زولف و ڕووی تۆ ڕۆژی ڕووناکم شەوە
#وەفایی
✅ @tapuynusrawe
🔶🔸
ئازیزانی من، هاونیشتمانیانی بە ئەمەک؛ تکایە تا هەرچەنێک کە ئەتوانن یارمەتیی هاونیشتمانیانی نەغەدە بدەن چون لە دۆخێکی زۆر خراپان و زۆر کەل و پەلیان سووتاوە و هیچیان نەماوە. تکایە تکایە تکایە...6037 9979 5031 7181
بە ناوی:
حوادث آتش سوزی بازارچه امین و هدایت شهرستان نقده
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
#ئەمڕۆ ساڵڕۆژی لە دایک بوونی هونەرمەندی نەتەوەیی #ناسری_ڕەزازییە
جێگای خۆیەتی لێرەوە پیرۆز بایی لە هەموو لاینگرانی هونەرمەند #ناسر_ڕەزازی و کۆمەڵگای هونەری کوردستان و ئەندامانی فەرهەنگی کەناڵی #تاپوی_نووسراوە بکەین.
گومانێک لهوەدا نییه که #ناسری_ڕهزازی یهکێک له گهورهترین و ناودارترین هونهرمهندانی گۆرانی بێژی ئهم سهردهمهی گەلی کوردە.
گهیشتن بهو ئاسته و بوون به یهکێک له هونهرمهندانی #نەتەوەیەکی دۆخ ناههمواری وهکوو نهتهوهی کورد کارێکی ئەستەم و دژوارە.
گهلێک #هێما و تایبهتمهندی گرنگ ڕەزازییان گەیاندوەتە ئهم ئاسته بهرزه و ئهم لووتکه بهنرخەی هونەرییە، وەکوو:
◀️ دهنگێکی خۆش و چریکهیهکی بولبول ئاسا که هاوتای له مهزنه کوردستانیشدا دهگمهنه.
◀️ بهردهوامی زۆر و لهبن نههاتوو که سنووری ساڵانێکی سهخت و پڕکارهساتی تێپهڕاندووه.
◀️ خهرمانێک بهرههمی باش و بهنرخی هێناوهته ئاراوە که بوونهته مڵک و ماڵی هونەری نهتهوهی کورد و بۆ هەمیشە دەمێننەوە...
◀️ بوون و مانهوه لهگهڵ ڕهنج و ئازارهکانی گەلی کورد و به دهنگی بهرز و ڕەسا، هاوارکردنی داوا و داخوازییهکانی نهتهوهکهی...
◀️ ههوڵ و تهقهلایهکی زۆر بۆ فێربوون و زاڵبوون به سهر بهشی زۆری زاراوهکانی زمانی کوردیدا و لهم رێگایهشهوه چوونه ناو دهریای قووڵی مووسیقای فۆلکلۆریکی کوردی، که ڕهزازی کردووه به مڵکی ههموو پارچه و ناوچهکانی کوردستان...
◀️ شارهزایی و هونهرمهندیی خۆی له چڕینی ههموو زاراوهکانی کوردیدا سهلماندوه و ڕچهشکێنی ئهم بواره له گۆرانی چڕیندا بووە و بهوشێوهیە پیشانی داوه که هونهرمهندی ناوچه یا زاراوهیهکی تایبەت نییه...
لهم بوارهدا ڕهزازی توانیویەتی به تهقهڵی گۆرانی ههر چوارپارچهی لهتکراوی کوردستان پێکهوه بدورێنێتهوه و هاندهرێک بێت بۆ پێکهاتنی شێوه زمانێکی یهکگرتووی کوردی.
سهرجهم ئهم خاڵانهی سەرەوەو زۆری دیکە بوونهته هۆی ئهوهی که #ڕەزازی وهک یهکێک له دیارترین هونهرمهندانی کورد، ببێتە هونەرمەندێکی هەمیشەیی گەل و نەتەوەکەی و بۆ هەتاهەتایە لە نێو هونەر و گەلی کورددا ناوی بە بەرزی بمێنێتەوە...
هیوای تەمەن درێژی و ڕێگایەکی هەموار و بەردەوامی و ژیانێکی ئاسوودە، بۆ مامۆستا #ناسری_ڕەزازی
#تاپوی_نووسراوە
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_هاوڕێیان
🗓ئەمڕۆ شەممە
☀️۱۳ی جۆزەردان ۲۷۲۳ی کوردی
ھەر بە ئوممێدم لە سوبحا پێکەنینی خونچە بێ
بولبولێکم عاشق و شەیدایی گوڵزاری وەتەن
ــــــــــ
#موفتی_پێنجوێنی 📚
✅ @tapuynusrawe
🔶🔶🔸