◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 736) بە دەنگی ئەژدەر وەهبی.
➿ @Kurdinus
هەتا تۆم ئاشنا بووی، ئاشنام بوون
ئەمێستا موو بە مووم ئەغیارە بێ تۆ
➿ @Kurdinus
«نالی»
بۆیە ئەم مانگە بە درەنگەوە دانران، چاوەڕێ بووم هەمووان ئینتێرنێتیان ببێ و بەیەکەوە کەڵیکان لێ وەرگرین 🌻
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان، یارمەتیی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی کوردی.
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
دە وەرە گوڵم، نێوی دڵم
تا هێزم ناوە
باسکت بکە بە سەرینم
ئەی نازەنیم
قۆڵت بکە بە سەرینم
مەرگت نەبینم
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 734) بە دەنگی ڕەزا بابامیری.
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ١٠: نەزەر، نەزەردان
➿ @Kurdinus
بەیانی لە سەفی نانوایی لەسەر نۆبەی نان لەگەڵ دراوسێکەی بە شەڕ هاتووە؛ ئۆتۆمبیلەکەی بێنزینی تێدایە و کەچی نیوەڕۆ سێ سەعات چووەتە سەفی پۆمپەوە؛ ئێوارە چووە هەرچی وەدەستی کەوتووە لە ڕۆن و برنج و تەماتە و پەتاتە باری کردووە و لە ماڵەوە ئەمباری کردووە، بەڵام...
شەوێ دێتەوە لە ئینستاگرام بۆ خۆشیرنکردن خەڵکی شوێنەکانی دیکە بانگهێشت دەکا «وەرنە کوردستان، ئێرە ئەمنە.»
➿ @Kurdinus
مەپرسە قوربان حاڵم، کە نە مردم و نە ژیام...
➿ @Kurdinus
«نالی»
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی پازدەیەم (ترس لە بەختەوەری)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
خەریک بوو نووقمی گەرداوی نەمان بم نەمئەزانی بۆ
کە تۆ هاتی ئەوا دەرکەوت ئەوینی تۆ سەبەبکارە
➿ @Kurdinus
«لەیلا فەریقی»
ڕۆژگار شێواوترە، یا زولفی تۆ، یا کاری من؟
خونچە تەنگە، یا دەمی تۆ، یا دڵی بێماری من؟
➿ @Kurdinus
«قانع»
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 735) بە دەنگی لەیلا فەریقی.
➿ @Kurdinus
من بیر لەو بەهاره ڕەنگینه دەکەمەوه
هات و تێپەڕی و
ئێمه نەمانتوانی
بۆن به گوڵێکەوه بکەین...
@kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
نە لە زێدم هەیە جێگەی ژینێک
نە لە خاکی دەرەوە پەرژینێک
➿ @Kurdinus
«هاوار»
ئێمە مەلین،
بە قەفەسەوە ھەڵدەفڕین
مرۆڤین و
بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین
شاعیرین و
بە چەکەوە گوڵ دەنووسین
شەڕ نەیهێشتووە
بە لاوی دڵداری بکەین
ڕەنگە لە سەردەمی پیری
لە پیرێژنێکی جیرانمان
ماچێکی حەرام بڕفێنین
گوللە نەیهێشتووە
چریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێ
ڕەنگە لە ئاگربەستێکدا
بۆ نەواری دەنگی بولبولێک
گوێ هەڵبخەین
دووکەڵ نەیهێشتووە
گوڵ بۆن کەین
ڕەنگە بە ناچاری
عەتر بە سەر گوڵە نایلۆنییەکاندا
بپژێنین...
➿ @Kurdinus
«مارف ئاغایی»
ئەگەر حەز دەکەی، دڵەکەم دەردێنم
دەیکەم بە دیاری، بۆتی دەنێرم
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی شازدەیەم (داکەوتنەکان)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
من ئەو گەڵایەم کە هەڵوەریوم
دەستی خۆم بەردا لە چڵ بەجارێ
قەت باوەڕ ناکەم چڵێکی تر بێ
بمکا به سێبەر بۆ باڵای دارێ
➿ @Kurdinus
تا ئەوینت
ئابلۆقەی گیانی نەدابووم
سەربەست نەبووم
تا لە چاوتا نوقم نەبووم
باران لە دڵما داینەکرد...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»