◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
📚 #کورتەچیرۆک: مارلین
نووسەر: شێرزاد حەسەن
خوێندنەوە: فائیزە مەحموودی
➿ @Kurdinus
کۆچی کوردان وا بە کاروان دێ لە ڕێی شارانەوە
ڕۆژ بە باری قورس و برسی، شەو لە بەر بارانەوە
نیشتمانی خۆمە دەیپێوم، پێم دەڵێن ئاوارەیە
گەرچی بێ ڕەشماڵ و پێخواس، سەر بە کۆسارانەوە
رێگە دوور و خێڵ ماندوو و لێوبەبار و پێپەتی
چاو بە ئەسرین دێنە پیری کۆچەکەی یارانەوە
نایە سۆزی دەنگی گۆرانی، هەوارە و کۆچی سوور
کاروان گوێی داوە بە ناڵەی بریندارانەوە
بۆ مناڵێ تەرمی دایکی خۆی بەجێ دێڵێ و ئەچێ
ئاسمان دەگری، مەلان دەگرین بە سەر دارانەوە
دەنگی تۆپ و تیری دوژمن دێ لە شوێنی کۆچەوە
جێهەواران وا بە دەستی سووری زۆردارانەوە
@Kurdinus
«شەریف»
چاوت ئەستێرەی شەوێ
کوڵمت دەندووکی کەوێ
باسکم بۆ بکە بە سەرین
بەجووت خەومان لێ بکەوێ
لە خودا دەکەم تەمەننا
مەرگم وەپێشت کەوێ...
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 712) بە دەنگی عەزیز شاڕوخ.
➿ @Kurdinus
➿ @Kurdinus
ئەگەر دیسان
خوا لاویمان بداتەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی؛
ئەگەر سروشت
پڕاوپڕمان بکاتەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی؛
ئەمجارەیان لە پێناوتا
کام بەر حەرامە، ئەو دەخۆم
کامە یاسا ئاسمانییە، ئەو دەشکێنم
ئەمجارەیان
لمولیتەی بنی دەریاش حەشارت دا
وەک مرواری دەرتدێنم
خۆم ڕادەستی قەدەر ناکەم
دنیاش دەستم لێ بەربدا
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم
ئەمجارەیان
نیوەشەوێک
کە تاریکی تیخ نەیبڕێ و
سروشت هەمووی بە پێوە بێ
بەفر تا چۆکان کەوتبێ
با و بۆران و کڕێوە بێ
بە هەسپێکی برووسکەیی هەڵتدەگرم
کەژ بە کەژ و
یاڵ بە یاڵ و
نەواڵ نەواڵ دەتڕفێنم
هەر شەوێک و لە کونجێکا قۆناخ دەگرین
تا وڵاتێک بۆ خۆم و خۆت دەئەفرێنم
لەوێندەرێ
قەت ناهێڵم
شوێنێک هەبێ لە لانەکەی ئێمە کڕتر
قەت ناهێڵم
کەسێک هەبێ لە تۆ شاد و تەڕوبڕتر
لە من شێت و ئەڤیندار و بەرزەفڕتر
هەموو ڕۆژێ
بە لوێچی دەست
شیلەی هەورت لە دەم دەکەم
شێعر لە سەر قەدی داران دەنەخشێنم
هەر برووسکێک چەخماخە دا
ڕێی لێ دەگرم
گڕی پەتیی لێ دەستێنم
هەزار خۆزگە
دیسان لاوی
ئارایشتی دەداینەوە
وەک خەڵاتێکی ئاسمانی
هەزار بریا
دیسان تژی دەبووینەوە
لە کڵپە و گڕ، شێتی و جوانی...
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
زولفت شەوگاری درێژە
شەهیدی عیشقم لەمێژە
وەرە لە سینەت بمنێژە
🎶 فواد یاره
➿ @Kurdinus
مەحاڵاتە لە بەندی زولفی دەرچوون...
➿ @Kurdinus
«مەحوی»
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان یارمەتیی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی دایک 🌻
Читать полностью…📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 711) بە دەنگی مەرزییە فەریقی.
➿ @Kurdinus
دەرناچێ لە دڵ دائیم، هەرچەند کە کەمێکم بوو...
➿ @Kurdinus
بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
وەرە جوانێ، وەرە نازت بکێشم
وەرە وەک دەستەگوڵ داتنێم لە پێشم
وەرە با دەست لە باڵاکەت وەرێنم
وەرە کوڵمەم لە کوڵمەی تۆ خشێنم
➿ @Kurdinus
«هێمن»
خۆزگە لەم دنیا ئەی هاوار
تۆیان ئەدا پێم
چش با لەو دنیا ئەی هاوار
دۆزەخ بووایە جێم
➿ @Kurdinus
پەیامی نیچە بۆ ئێمە ئەمە بوو: بە شێوەیەک بژیین کە بخوازین تاهەتایە هەمان ژیان دووپاتە بکەینەوە.
➿ @Kurdinus
«ئیرڤین دی یاڵۆم»
دایکم هەمیشە دەیوت مرۆڤ هەرچەندیش چارەڕەش بێ، هێشتا شتێک هەیە پێزانی هەبوونێ بێ و هەموو بەیانییان کە ئاسمان دەدرەوشایەوە و ژوورەکەم لە گرتووخانە نوقمی ڕووناکی دەبوو، هەستم بە دروستیی قسەکەی دەکرد.
➿ @Kurdinus
«ئاڵبێر کامو - بێگانە»
دەمـبینی کـە خـەمـبـار و کــز و دامـاوم
وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کـە لە ڕێمە، هـەر دەبـێ، نـاترسـم
ژاکـــاوی ئـەوەم بـە ئــارەزوو نـەژیــاوم
➿ @Kurdinus
«خەییام/هەژار»
شێوەی «هەڵۆ»ی چارەڕەش کاتێک دەبینێ کوردێکی سەقەتنووس پێی دەڵێ «هلو»
بە تەختەکلیلی کوردی بنووسە چاوەکەم!
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی سەرماوەز، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
کاتێک کەسێک کە کورد نییە دوو وشە کوردی فێر دەبێ و دەیانڵێ. خەڵکی ئێمە:
وااااااو چەن چاک فێرە کوردی بووە! بژییییی!
کاتێک کوردێک بەتەواوی زمانێکی دیکە دەزانێ و وشەبەوشەی دروستە و هیچ کێشەیەکی تێیدا نییە، جگه لەوەی دیارە زمانی دایکی نییە و وشەکان کەمێک جیاواز دەبێژێ:
ئێێێێێێێ لەهجەم هەیە. خۆزگە لەهجەم نەبێ. با ماوەیەک کوردی قسە نەکەم بەشکوو لەهجەم نەمێنێ. منداڵەکەشم فێری کوردی ناکەم، با لەهجەی نەبێ.
ناوی ئەم دیاردەیە:
دواکەوتوویی، خۆبەنەزمزانین، کاڵفامی، بیرتەسکی
➿ @Kurdinus
ئەم وێنەیە چیرۆکی ئەخلاقی نالەباری تاکەکانی کۆمەڵگەیەکی لە پشتە.
چیرۆکەکە ئەمەیە: لە هەرێمی کوردستان گوایە بڕیارە کارەبا (بڕق)ی حکوومی و ٢٤ کاتژمێری دابین بکرێ و چیدی پێویست بە کوژانەوە و بەکارهێنانی مۆلیدە (ماتۆڕی بڕقی گەورە کە خاوەنی شەخسییان هەیە) نەمێنێ.
ئەم برادەرەی لە وێنەکەدایە خاوەن یەک لەو مۆلیدانەیە کە کارەبا دەدا بە خەڵک و پارە وەردەگرێ، لە وتوێژێکدا ناڕازییە لەوەی بڕیاره کارەبای سەرتاسەری هەبێ! و داوای ئەوە دەکا (جوان سەرنج بدەن!) داوای ئەوە دەکا حکوومەت چەند ساڵێکی دیکە بوەستێ و کارەبا نەدا بە خەڵک و شەش حەوت ملیۆن کەس لە تاریکیدا بن یا پارەی زیادە بدەن، هەتا ئەم برادەرە بتوانێ پارە پەیدا بکا و کاسبییەکەی نەچێ!
دیارە کە ئەم گێڕانەوەیە دەبیستین، هەموومان لە بەرژوەندیخوازی و خۆخوازیی ئەم کابرایە سەرمان سوڕ دەمێنێ. بەڵام ئەرێ ئەمە ئەخلاق و ڕەوشتی گشتیی کۆمەڵگە نییە؟! ئاخۆ هەموومان ڕۆژانە لە مقیاسێکی چووکەتردا و بە شێوەگەلێکی دیکە هەمان خۆخوازیمان نییە؟ بە کردەوەگەلێک کە هەرچەند ناحەز و ناتەرزن، بەڵام هێندە دووپات بوونەتەوە، کە دزێوی و ناحەزبوونیان وەبەر چاو نایە؟
ئاخۆ کاتێک کەسێک لە شەقام ئۆتۆمبیلەکەی لە جێیەکی قەدەغە ڕادەگرێ، یا سەر ڕێ دەگرێ و دەبێتە هۆی ترافیک، هەمان خۆخوازی و ناهەقی نییە بەرانبەر خەڵکی دیکە؟ کاتێک لە قەرەباڵغییەکدا بە قەراخی خاکیدا دەڕۆی و جگە لەوەی نۆبەبڕی دەکەی، خەڵکیش لە تەپوتۆزدا نوقم دەکەی، هەمان فیداکردنی بەرژەوەندیی گشتی نییە لەپێناو بەرژەوەندیی خۆت؟ کاتێک لە شوێنێک کار دەکەی و لە بەرانبەر وەرگرتنی بەرتیل، هەقی یەکێک دەدەی بە یەکێک، هەمان کاری ئەو کابرایەی سەرەوە نییە؟ کاتێک زبڵی فڕێ دەدەیە ژینگەیەکەوە کە هی ملیۆنان کەسە، ئەوەچییە ماڵ یا ماشێن یا گیرفانی خۆت کە یەک کەسی پیس نەبێ، ئەمە هەمان ئەخلاق نییە؟ کاتێک لە پێوەندییەکدای لەگەڵ کچێک یا کوڕێک و بۆ چێژ و ویستی خۆت، به درۆ و خەڵەتاندن پێوەندییەکە ڕادەگری، هەمان شت نییە؟ ئەگەر فرۆشیارێکی و بۆ ئەوەی شتەکەت بفرۆشی، بە جۆرێک باسی دەکەی کە وا نییە؛ ئەگەر میوەفرۆشێکی و تا کڕیار چاوی لێ نییە شتێکی بۆ تێ داوێی گەنیو و خراپبووە، هەمان ڕوانگەی ئەم کابرایەت نییە؟ یا کاتێک کە لەپێناو ئاسوودەیی و ویستی خۆت ئامادە نیی بە زمانی خۆت بنووسی و بەشێکی لە ئیرادەی تواندنەوەی زمانی دایک، هەمان ئەخلاقی ئەو کەسەت نییە؟
دەتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین مرۆڤێکی باشین، تا کاتێک هەوڵ نەدەین بەرژەوەندیی تاکەکەسی به سەر بەرژەوەندیی گشتیدا زاڵ نەکەین و لەپێناو خواست و چێژ و مەیلی خۆماندا، زیان به تاک یا دەستە یا کۆمەڵێک کەس نەگەیێنین؟ دەکرێ به وەها ئەخلاق و ڕەوشتێکەوە، چاوەڕێی گۆڕان و چاکسازی و ژیانێکی باشتر بین؟ چون دواجار ئێمەش بەشێکین لەو گشته و هەرچەند کاڵفامانە لامان وایە زیرەکیمان کردووە بۆ خواستی خۆمان مافی ئەوانی دیمان پێشێل کردووە، دواجار هەرچی به سەر ئەم کۆمەڵگەیە بێ، ئێمەش ناگرێتەوە و ڕێسەکەمان نابێتەوە خوری؟
➿ @Kurdinus کوردینووس
بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە
➿ @Kurdinus
«هێمن»