◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
هەناوم
سەیری ناو چاوم
تۆ جارێ خۆتی تیا ئەبینی
بەڵام من تا ماوم
ماچم کە، ماچی بێدوایی
ئەترسم ئەم ماچە ببێ بە ماڵاوایی
ماچێکی ئەم لێوە
گازێکی ئەم سێوە
ساڕێژ ئەکەن کۆنەبرین
دڵم مەشکێنە
چیی تر مەمگریێنە
سینگتم بۆ بکە بە سەرین...
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
بیستوومە پرسیارت کردووم
پڕ بە دڵت یادت کردووم
وێنەکانت دەرهێناوم
ماچت کردوون، ماچت کردوون...
➿ @Kurdinus
#پادکەست
کورتەچیرۆک: سێ لینگ بازنەی هەڵقرتاو
نووسەر: جەلیل ڕەحیمی
خوێندنەوە: پەریا تەندروست
دەنگ و دیزاین: کوردینووس
➿ @Kurdinus
من ئەگەر کەوتۆتە جەستەم زام و ناسۆر و برین
شوێنی خەنجەر نین، نیشانەی بێوەفایین پێمەوە
➿ @Kurdinus
«هێدی»
دەمـبینی کـە خـەمـبـار و کــز و دامـاوم
وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کـە لە ڕێمە، هـەر دەبـێ، نـاترسـم
ژاکـــاوی ئـەوەم بـە ئــارەزوو نـەژیــاوم
➿ @Kurdinus
«خەییام/هەژار»
سڵ مەکە لە مەیلی بە گەرمی ڕوانینم
پیاوێکم جوانییە قیبلەگای ئایینم
➿ @Kurdinus
«گۆران»
وەرە نازەنین، جەفا مەفرۆشە
ڕووبەندت لادە، لێم دامەپۆشە
سرتەی ئەوین و دڵداری خۆشە
ئەویندار دایم دڵی لە جۆشە
➿ @Kurdinus
دڵێکـم بـوو، ئەویشـت بـرد و ئێسـتە
هەناسەی سارد نەبێ چم پێ نەماوە
➿ @Kurdinus
«هێدی»
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی حەڤدەیەم (تیرۆریزمی ڕۆمانتیک)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
دوێنێ لە فرۆشگەی هاوڕێیەک بووم، یەک پرسیی «کاک فڵانی، شەهرییه بە کوردی دەبێتە چی؟»
وتم «مانگانە».
وتی «ئاخر هی ئێمە دوو حەوتە جارێکە. مانگانە نابێ، ناچارین هەر شەهرییە بە کار بەرین.»
بێژەرانی ئەو زمانانەی پەڕاوێز خراون و بەتایبەت بۆ بابەتی گشتی و فەرمی (وەک ڕاگەیاندن و...) لە کار ناکرێن، زۆر جار بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێکی قایمیان هەبێ کە بیسەلمێنێ وشە دەرەکی و بێگانەکە گونجاوترە، وشەکەی زمانی خۆیان بە نادروست و ناڕێک و ئەوی دی بە گونجاو و دروست دادەنێن.
بۆ نموونە لەم هەڵکەوتەدا، وشەی «شەهرییە» کە عەرەبییە، ڕێک هەمان مانای کوردییەکەی هەیە؛ «شەهر» لە عەرەبیدا بە واتای «مانگ»ە و شەهرییە واتە مانگانە. کەواتە ئەگەر کێشەیەک هەبێ بۆ بەکارهێنانی وشەی «مانگانە» بۆ پارەیەک کە دوو حەوتە جارێک وەردەگیرێ، هەمان کێشە بۆ وشەی «شەهرییە»ش هەیە؛ بەڵام لە مێشکی ئێمەدا وا جێگیر بووە کە لە وەها دۆخگەلێکدا وشە دەرەکییەکە دروست و لەبار و کوردییەکە نالەبارە.
ئەمە تەنیا یەک لەو حاڵەتانەیە کە دەردەکەوێ پەراوێزخرانی زمانێک و بەکارنەهێنان و بوونی لە ژێر سێبەری زمان یا زمانگەلێکی دیکەدا، چ خەسارێکە و چۆن دەبێتە هۆی بڕیاری هەڵە.
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
ئەو وشە دەرەکییانەی یەکجار زۆر و زەق دەوترێن.
بەشی ١٣: وەعدە - غەزا
➿ @Kurdinus
کام ئەستێرەی گەش، کام گوڵی کێوی
ئاڵە وەک کوڵمی، وەک پەڕەی لێوی؟
➿ @Kurdinus
🎙#پادکەست
کورتەی کتێبی «سەبارەت بە ئەوین»
بەشی هەژدەیەم (ئەولای چاکە و خراپە)
نووسەر: ئەڵێن دوباتن
وەرگێڕان و تاوتوێ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
یان دەچمه بەهەشت حۆری له دەورم کۆ بێ
یان ئاگره جێگەم، به چزه و بۆسۆ بێ
جوانێک و مەی و نەی و بەهارێک بۆ من
چیم ناگەرەکه، قەرزی بەهەشت بۆ تۆ بێ
➿ @Kurdinus
«خەییام / هەژار»
تەختی سینەکەت مەڕمەڕی ڕووتە
خۆزگەم بەو کەسەی لەگەڵت جووتە
➿ @Kurdinus
من لە سەرما ڕووباری ئاوێنە هەیە و
من لە دڵما ڕەنگ هەڵئەکا و ڕەنگ هاژەی دێ و
تۆ فڕینت گرمۆڵەی ناو هێلانەیە و
من فڕینم بە چاوی باڵ
قووڵایی ئاسمان ئەبینێ
تۆ دەنگی باڵت نووساوە و
گەوجێتیت بۆتە یەقین و
من شەقژنم پڕ پرسیارە و
گومان چاومە و
خۆشەویستی لە دەنووکما،
بۆ سبەی ڕۆژم ئەخوێنێ
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»