◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
📚 کورتەچیرۆک
ئەوان مێردت نین
لە کتێبی: تکایە دەکرێ بێدەنگ بی؟
نووسەر: ڕەیمند کاڕڤێر
وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
خوێندەوە: پەیام حیسامی
➿ @Kurdinus
Hey dilberê, wey dilberê
Hey nazikê, wey esmerê
Ka soz û peymana berê?
Bawer nakim dem vegerê
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 704) بە دەنگی ناسر ڕەزازی.
➿ @Kurdinus
بستێ شوێنم لە دەروونتا، بۆ جێ بیکەی بە هێلانە
هەتا دوایین چرکەی تەمەن دەڵێم ئێرە نیشتمانە
ئەگەر ون بووم لە حاڵێکا وا مەزانە بەجێت دێڵم
لە نێو کووچەی خەیاڵێکا ئەوا بە شوێن تۆدا وێڵم
➿ @Kurdinus
دنیاش دەستم لێ بەربدا
هەرگیز دەستت لێ بەرنادەم...
➿ @Kurdinus
کە دووری لێم بە یادی تۆ بە شەودا ڕێی خەیاڵ دەبڕم
بە ناڵەی دڵ خەوی شیرین لە چاوی مانگەشەو دەزڕم
➿ @Kurdinus
ئەم هێنانی وشە دەرەکییە نالەبار و زەق و نابەجێیانە، هەندێ جار تەنانەت بۆ خودی کەسەکانیش کێشەسازە و کارەکەیان ڕاست نایە.
بۆ نموونە لە ژێر پۆستی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، خاتوونێک نووسیبووی «بۆ کەس پاسۆخگوو نییە؟»
پەرژینێکی بە گوڵ بێ، دوور لە ڕووتان؛ بەڵام قوربان وەڵامی پرسیارەکەی تۆ لە خودی خۆیدایە. ئەخر کێ دەیەوێ پاسۆخ«گوو» بێ؟ تەنانەت کابرا بیهەوێ وەڵامیش بداتەوە، کاتێک دەبینێ دەبێ پاسۆخ«گوو» بێ، پاسۆخگوو نابێ!
قاتیی وشەیە لە کوردیدا، کە چوویەتە دەستەی پاسۆخگوو؟
کوردی ببێژە چاوەکەم! کوردی بنووسە ئازیزم!
➿ @Kurdinus
هەرچەندە کە ڕووتم، بە خودا مائیلی ڕووتم
بێبەرگییە عیللەت کە هەتیو مەیلی هەتاوە
➿ @Kurdinus
«نالی»
لەم ڤیدیۆیەدا مستەفا دادار هونەرمەندی کورد لە شاری هێڵسینکیی وڵاتی فینلاند به هەڵکەوت لەگەڵ پیاوێکی فینلاندی که لە سەر شەقام گۆرانی دەڵێ، به هەمان مێلۆدیی ئەو، چەند دێڕ لە شێعرێکی مامۆستا هێمن بە ئاواز دەڵێتەوە. بەشێک له گۆرانییە ئینگلیزییەکەش که بەرهەمی لیۆنارد کۆوهنه و ناوی «کۆتە بارانییە شینه بەناوبانگەکە» یا «The famous Blue Raincoat»یە، لە لایەن کوردینووسەوە وەرگێڕدراوە. ئەگەر حەزتان کرد، دەکرێ نوسخەی ئورجیناڵی گۆرانییە ئینگلیزییەکەش لە ژێرەوە گوێبیست بن.
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەرمانان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
لەو ڕۆژەی کەوا تۆم بەجێ هێشتووە
ئازاری عەشق و جوداییم چێشتووە
لەو ڕۆژەی کە وا لە تۆ دابڕاوم
وەک ڕووبار فرمێسک ئەڕژێ لە چاوم
➿ @Kurdinus
شیرینم گەرچی کە تۆ دووری لە من
چاوانت دایم هەر وان لە بەر چاوم
➿ @Kurdinus
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم
ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو
سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم
تا سەری زوڵفت لەسەر ڕوو حەڵقە دا
من وەکوو ماری سەر ئاگر خەم دەخۆم
ئاوی کەوسەر نۆشی سۆفی بێ، کە من
ئاوی ئینسان، یەعنی ماچی دەم دەخۆم
شەربەتی خەوف و ڕەجای ئەغیار و یار
ترش و شیرین هەم دەچێژم، هەم دەخۆم
من لە تەوری عالەم و دەوری فەلەک
زەربی لازیب، زەخمی بێمەرهەم دەخۆم
تاڵی بێیار و دیار و تار و مار
عەلقەمی چی؟ ئەرقەمی چی؟ سەم دەخۆم!
نەوعە ئینسانێ هەیە غەم قووتیە
من غەمی خۆم و غەمی عالەم دەخۆم
غەم دەڵێ: نالی کە غەمخواریم نەکا
ناعیلاجم من بەنیئادەم دەخۆم
➿ @Kurdinus
«نالی»
پێت خستە سەر بەردێک،
بەرد بوو بە کانی
چاوت بڕییە بیابانێک،
بوو بە دەریا
دەستت دا لە گەڵای دارێک،
بوو بە کۆتر
تا بمکەی بە پەلکەزێڕینە،
ماچم بکە...
@Kurdinus
«قوباد جەلیزاده»
سەرسام مەبه ئەگەر بڵێم
لە لای ئێمه بەهار وەرزی گوڵوەرینه
خۆرهەڵاتمان خۆرنشینه
خۆزگەمان بەرەو دێرینه
سەرسام مەبه ئەگەر بڵێم
لە لای ئێمه ڕێوی شێره
چەقەڵ بە سەر شێرا نێره
مشک پشیله ڕاو ئەنێ
داڵ به هەڵۆ پێئەکەنێ
کوێر چاوساخه،
چاوساخ کوێره
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
بە شەو تاکوو بە سەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
پێم خۆشە میوانی تۆ بم
هەمیشە جیرانی تۆ بم
➿ @Kurdinus
ئەگەر نووسین بە زمانی دایک دواکەوتوویی و تەعەسوب بێ، خەڵکی ژاپۆن و بەریتانیا و ئەمریکا و فەڕەنسا و ئاڵمان و ئیسپانیا و پورتوگال و ڕووسیا و هۆلەند و نۆروێژ و دەنماڕک و... دواکەوتوو و موتەعەسیبن، تەنیا تۆی کورد پێشکەوتوو و ڕوونبیر و ئاگای، کە زمانی خۆت فڕێ دەدەی و بە کاری ناهێنی، یا بە سەقەتی بە کاری دێنی.
➿ @Kurdinus