◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
جیلوەیی جوانی لە هەرچیدا هەبێ خۆشم دەوێ
➿ @Kurdinus
«هێمن»
بێهوودەیە بیر و خەم، دڵت خۆش کە برا
پرسیار نەکرا، بەشت درا هەرچی درا
تۆ هێشتە نەهاتوویە جیهان، ڕۆژی بەرێ
ئەو ڕۆژە دەبوو بچییه دەرێ دیاری کرا
➿ @Kurdinus
«خەیام - هەژار»
Gulek bide min, bila ji dil be
Maçek bide min, bila ji lêv be
Kenek bide min, ay ay ay
bila bê xem be, oy oy oy
Xewnek bide min, bila bi te be
➿ @Kurdinus
ڕۆژ نەبوو چاوم بە دیدار
شاد نەبێ، نەسرەوێ ئازار
ڕۆژ نەبوو یار بە لەنجەولار
چەشنی ئاسکی ھەردی بەھار
بە بەردەمما نەکا گوزار
نەمپێکێ نیونیگای خومار
بڵێن بە یار، بڵێن بە یار، یاری نازدار
سەدھەزار جار خۆزگەم بە پار...
➿ @Kurdinus
«گۆران»
بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو، ئەمن داخی دڵانم
➿ @Kurdinus
«وەفایی»
بیر بکەوە بۆ نموونە دەتەوێ بخەوی. بۆخۆت باڵنج (سەرین)ێکت هەیە، پێی ڕاهاتووی و زۆر خۆش لە
سەری خەوت لێ دەکەوێ. بەڵام لەخۆڕا دەچی باڵنجێک لەو ماڵەی دراوسێتان وەردەگری (بێگومان دراوسێکەت پاشملە گاڵتەت پێ دەکا، دەڵێ خۆی باڵنجی هەیە و لە من وەردەگرێ. یا خراپتر، دەڵێ ئەم ماڵکاولە باڵنجێکی نییە لە سەری بخەوێ.)
باڵنج ئامێرێکە بۆ خەوتن، هیچی دیکە. ئەم چیرۆکەی سەرەوەش بە ڕای هەموومان گەمژانە و بێواتایە و هەموومان گومان لە ئەقڵی ئەو کەسە دەکەین!
زمان ئامێرێکە بۆ گواستنەوەی مەبەست. تۆ خۆت زمانێکت هەیە، لە منداڵییەوە پێی ڕاهاتووی و ناسک و خۆشە. ئێستا دێی زمانێکی دیکە جێنشینی دەکەی، ئەویش بۆ دواندنی هاوزمانەکانی خۆت کە بێگومان بە کوردییەکە زۆر باشتر لێت تێ دەگەن. یا زمانەکەی خۆت پڕ دەکەی لە وشەی دەرەکی و ناکوردی و ناتەرز.
تۆ هەمان کابرای کە دەچێ باڵنج بە قەرز وەردەگرێ. نە خەوت لە سەری وەک هی خۆت خۆش دەبێ، نە تاهەتایە دەبێتە باڵنجی تۆ، هەمیشە خاوەنی خۆی هەیە.
دواجار ڕەنگە ئەمەت پێ پێشکەوتوویی و ژیرانە بێ، بەڵام وا دیارە نە دەزانی پێشکەوتن چییە و نە ژیری.
جیا لە هەر بیروبۆچوونێک، بەکارهێنانی زمانی دایک مەسەلەیەکی سادە و پێویستە کە هەموو گەلانی پێشکەوتووی دنیا ڕەچاوی دەکەن و دەیپارێزن. تۆ ئەگەر خۆت لەوان پێ تێگەیشتووترە، لە هەڵەدای.
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
م چو گەڵا تەنیا کەفم، ئەگەر دەنگ ت نەژنەڤم
هەر شەو وە تەنیا چو خەفم، ئیمشەو دی بایەد بایدنەو
➿ @Kurdinus
«عەلی ئولفەتی»
ڕەنگە ئاسانترین کەسەکان بۆ ئەوینداربوون، ئەوانە بن کە هیچیان لەبارەوە نازانین.
➿ @Kurdinus
ئەگەر مەبەست ئەوینی بەجێ و پوختە، نابێ لە یەکەم نیگادا ئەویندار ببین. تا کاتێک بە وردی لە قووڵیی ئاوێکمان نەکۆڵیوەتەوە، پێویستە خۆ لە پازدانە ناوی بپارێزن. تەنیا پاش ئاڵوگۆڕی تەواو و پوختی بیروڕا سەبارەت بە دایکوباوکایەتی، سیاسەت، هونەر، زانست و خواردەمەنییەکان دەکرێ دوو کەس بڕیار بدەن کە ئامادەی خۆشویستنی یەکترن. ئەگەر مەبەست ئەوینی بەجێ و پوختە، تەنیا کاتێک لایەنەکەمان بەڕاستی ناسی، ئەوین شایەنی ئەوەیە ڕێگەی پێ بدرێ باڵا بکا. کەچی لە حەقیقەتی خۆسەری ئەویندا (ئەوینێک کە بەر لە ناسین خۆ دەگرێ) زانیاریی زیاتر هەر ئەوەندەی دنەدەر و بزوێنەرە، دەکرێ بەربەست بێ؛ بەو پێیەی یوتۆپیای خەیاڵیی مرۆڤ تووشی ململانێ لەگەڵ واقیع دەکا.
➿ @Kurdinus
«سەبارەت بە ئەوین، ئەڵێن دو باتن»
نـوانـدنی مـەڕمـەڕی سـینـەت لـە کـراسـی تەنکا
وەک لەرەی مانگی شەوی چاردە لە ناو دەریایە
➿ @Kurdinus
«هێدی»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 697) بە دەنگی حوسێن ڕەشید.
➿ @Kurdinus
ڕاستە من ڕێبوارم، سەرپێیی ئەڕوانم
بەڵام وا جوانیی تۆ کاری کرد لە گیانم
ئەڵێی نەک هەر ئێستا، عومرێکی درێژە
بەو دەست و پەنجانەت برینم ساڕێژە
➿ @Kurdinus
تا کەی دەردی دووری
تا کەی غەمی یار
تا کەی ئاخ هەڵکێشم
بە دڵی غەمبار؟
➿ @Kurdinus
بەشێک لە ئاوازی «ئەی موتریبی حەریفان»
شێعری سافی هیرانی
یەکەم جار نەمر تاهیر تۆفیق وتوویە
وتنەوەی لەیلا فەریقی
➿ @Kurdinus
تکایە بڵاویان بکەنەوە با جەماوەرێکی زیاتر کەڵکیان لێ وەرگرن 🌻
Читать полностью…📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی پووشپەڕ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
هونەرمەندانی کۆچکردوو: حەمەی نێرگز، کەریم کابان، عوسمان عەلی
➿ @Kurdinus