◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
کوردستان ئەی نیشتمانم
هێزی دڵ، ئارامی گیانم
جێی سەربڵندی و شانازیی
تا دڵ دەخوازێ، دڵخوازی
مێشکم، هەستم، بیرم، ژینم
بۆ تۆ ئەی گیانی شیرینم
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 696) بە دەنگی عەلائەدین باباشەهابی.
➿ @Kurdinus
باسکردن لە ئەوین، ئەویش لە کاتێکدا تەنانەت بەیانییەکیشمان بە تەواوەتی پێکەوە ڕانەبواردبوو! تووشبوون به دەرەنجامەکانی وەهمێکی عاتیفی و گەوجێتییەکی پڕ به مانای وشە. لەگەڵ ئەمەشدا، ڕەنگه مەرج وا بێ که تەنیا ئەوینداری ئەو کەسانە ببین که به تەواوی نایانناسین. یەکەم جۆش و بێتاقەتی بۆ هەبوونی کەسێک، تەنیا لە نەزانین و نەبوونی ئاگاییدا سەر هەڵدەدا. ئەمە ئەوینه، یا هەر کەڵکەڵەیەکی سادە؟
➿ @Kurdinus
«سەبارەت بە ئەوین - ئەڵێن دو باتن»
ئەگەر هاتی تەنیا وەرە
هەروەک لە ناو دڵما تەنیای
سەرینەکەم بۆ دوو کەسە
دوو کورسیی تامەزرۆم هەیه
دوو پیاڵەشم هەیه بۆ چای...
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
دڵنیا بە بە مەرگیش بێ
ئەم نیگارە جێ ناهێڵم
دڵم بولبولی شەیدایە
ئەم بەهارە جێ ناهێڵم
غەمی دووریت وەکوو دۆزەخ
هەموو ناخم ئەسووتێنێ
وەکوو پاییز لە بەهارا
بەجارێ گوڵ ئەوەرێنێ
➿ @Kurdinus
کێڵگە دەسترێ بۆ باران
چیا بۆ هەڵۆ
ڕووبار و چەم بۆ نەوەستان
خۆر بۆ ئاسۆ
ئاگرپەرست بۆ ئاتەشگە
با بۆ چرۆ
ئەستێرە و مانگ بۆ سپێدە
منیش بۆ تۆ کوردستانم
منیش بۆ تۆ...
➿ @Kurdinus
«عەبدوڵڵا پەشێو»
بەو مانگەی قەسەم، خەرمانەی داوە
هێشتا مەیلی تۆم عەزیزەکەم، بە کەس نەداوە
➿ @Kurdinus
جامیعەکەمان، like کە graduate ئەکەی، cv یەکیان بۆ جامیعه ئەنێریت، جا ئەوان بۆ کۆمپانیا و شتەکانی ئەنێرن، So ئەوە Opportunityیەکی زۆر زۆر باشە!
جا وەرە ئەو Donkeyیە لەو قوڕە بێنەوە دەر 😑
➿ @Kurdinus
دارستانەکان قژی چیاکانی کوردستانن.
ئاگر دارستانەکانی پاوە و جوانڕۆی گرتووەتەوە و سروشتی ناوچەی هەورامان و جافایەتیی جوانمان خەریکە دەسووتێ.
تکایە ئەوانەی نزیکن و لە دەستیان دێ، لە هەوڵی گشتیی کوژاندنەوەی ئاگرەکاندا بەشدار بن 🌻
➿ @Kurdinus
جوان حاجۆ:
به زمانی خۆتان بدوێن!
لەگەڵ منداڵەکانتان بە زمانی دایک بدوێن!
➿ @Kurdinus
لە دنیادا
چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی تۆ؟
کێ زمانی ڕۆح دەزانێ
وەکوو چاوی سەدڕەنگی تۆ؟
لەم شارەدا
گەردنکێل و
گوڵبەژنێکی وەک تۆ کوانێ؟
کێ وەکوو تۆ
ڕۆژێ سەد جار
لە داوێنڕا هەتا قوللە
بە خەممدا هەڵدەڕوانێ؟
➿ @Kurdinus
«عەبدوڵڵا پەشێو»
چاوی تۆ تیری نیگای چەند هەیە با بیهاوێ
مـن بەڵێنت دەدەمێ دڵ لە بەری ڕانەچەنێ
➿ @Kurdinus
«هێدی»
دڵ و دینم بێیەم، خاڵد بسێنم
چەپێ قەمزە لە چەو کاڵد بسێنم
لە یەک دۊریم، توام بامە نزیکد
وەتم ماڵێگ لە لاێ ماڵد بسێنم
➿ @Kurdinus
«بانان»
🎶 عەلائەدین باباشەهابی
چاوت ڕەشە دڵدار، ئەمن قوربانت بم
ماڵت لە کوێدایە، شەوێ میوانت بم
ئەی خودا، ئەی مەزهەری مێهر و وەفا
ئەی خودا، ئەی ئایەتی عیشق و سەفا
ئاورێک بخە دڵی ئەو دڵبەرە
با بسووتێ عاشقی سەوداسەرە
چاوت ڕەشە دڵدار، ئەمن قوربانت بم
ماڵت لە کوێدایە، شەوێ میوانت بم
➿ @Kurdinus
بە ئەفسانەی دەزانن سووڕی دەوران
غولام و ورکـەخۆری دەرکـی گـەوران
بەڵام دەوران دەبێ ڕۆژێ بـدا سـووڕ
لە بەر گەوران نەبێ پشتی خەڵک کووڕ
➿ @Kurdinus
«هێمن»
زۆربەی بابەتەکانی لە ستۆریی ئینستاگرامی کوردینووس دادەنرێن (کورتەشێعر، وتووێژی فیلمەکان، ڕەخنەی زمان و...) لە تێلێگرام نین. تکایە لە لاپەڕەی ئینستاگرامی کوردینووسیش بەشدار بن بۆ ئەوەی هەموو بابەتەکان ببینن 🌻
Instagram.com/Kurdinus
بیناییم کوێرە، هەڵنایێ بە ڕووی کەس
موژەم یەک یەک ئەڵێی بزمارە بێ تۆ
➿ @Kurdinus
«نالی»
نیشتمان ئەوە نییە کاتێک چێژی پێ گەیاندی کەڵکی لێ وەرگری و بچییە ئامێزییەوە، کە تووشی خەسار و قەیران و نەهامەتیش بوو، خۆی لێ بێخاوەن بکەی.
ئەگەر دەمانەوێ هاونیشتمانییەکی بەکەڵک بین، دەبێ فێری «بەرپرسیارێتی» ببین.
➿ @Kurdinus
ئەمە مەیموونێکە جلوبەرگی کردووەتە بەر، لە بەر بای کوولێر ڕاکشاوە و خەریک موبایلە. کە فێری بکەی، ڕەنگە پاش ماوەیەک دوگمەکان داگرێ و پۆست و ستۆری و تویتیش بڵاو بکاتەوە. کەواتە لێرەدا تاکە جیاوازیی مرۆڤ ئەوەیە کە مرۆڤ توانای بیرکردنەوە، هەڵسەنگاندن، سەنگوسووککردن و لێکدانەوەی شتەکانی هەیە و دەتوانێ بەر لەوەی بڕیار بدا شتێک بنووسێ یا بڵاو بکاتەوە، بیر بکاتەوە ئاخۆ ئەو شتە باشە یا خراپ؟ سوودی هەیە یا زیان؟ ئازار بە کەسێک، کۆمەڵێک، بەها یا بەرژوەندییەکی گشتی دەگەیێنێ یا نا؟ پاش دانانی، لە ڕێز و حورمەتی خۆی کەم دەبێتەوە یا زۆر دەبێ؟ خەڵک بە دیتنی نووسراوەکەی، چۆنی هەڵدەسەنگێنن و چۆنی بڕیار لە سەر دەدەن؟ چەندە پێویستە بڵاوکردنەوەی ئەو شتە و چ دەگۆڕێ و چ ناگۆڕێ؟ بۆ دەبێ ئەوانی دیکە حەز بکەن ئەو شتەیان لەگەڵدا هاوبەش بکرێ و چ سەرنجڕاکێشییەکی هەیە؟ گەلێک شتی دیکەش.
کەواتە کاتێک بێ فکر و دوور لە بەرژوەندیی گشتی مامەڵە دەکەین و نووسینمان دەبێتە هۆی ناتەبایی، ئاژاوە و بێڕێزی و نابەرپرسیارانە بڕیار دەدەین، ئەو شتەی بڵاوی دەکەینەوە چ جیاوازییەکی لەگەڵ شەقلەوپەقلەیەک دەبێ ئەو مەیموونە نازدارە بڵاوی دەکاتەوە؟!
➿ @Kurdinus
لە تینی کوڵمەکەت جەرگ و دڵم سووت
لە تاوی چاوی جادووت بوومە هارووت
بەهەشت و کەوسەر و هەنگوین و شیری
بە قوربانی دڵۆپێک ئارەقی ڕووت
➿ @Kurdinus
«هەژار»
بەهارە بولبول، بولبول بەهارە
سەرەتای ناڵەی سەودایی زارە
وەرە بناڵین بە جووت لە شەودا
ئێمە شەوبێدار، بێخەم لە خەودا
➿ @Kurdinus
وەکوو زریان پشوو ئەدەم
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم
بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
وەرەوەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
➿ @Kurdinus
لە دنیادا چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی تۆ؟
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
ئامەد - هەڵپەڕینی دەستەیەک کچەخوێندکاری کورد - دەیەی 1970ی زایینی
➿ @Kurdinus
هەموو نامۆن و من تاک و غەریبم
نەماوە ئاشنا، بۆ کوێ نەزەر کەم؟
➿ @Kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
تکایە با لەو فرۆشگە و دووکان و شوێنە خزمەتگوزارییانە کەلوپەل بکڕین یا مامەڵەیان لەگەڵ بکەین کە تابلۆ و کارت و ڕاگەیاندن و نووسراوەی شوێنەکانیان بە کوردی نووسیوە. هەروەها کاتی مامەڵە، ئاماژەش بکەین و پێیان بڵێین کە هۆکاری ئەوەی ئەوانمان هەڵبژاردووە، کەڵکوەرگرتنیانە لە زمانی دایک.
بەم جۆرە هەم پێزانی ئەم هەوڵەی ئەوانین، هەم ئەم دیاردە جوانە زیاتر پەرە دەستێنێ و کەسانێکی زیاتر کەڵک لە زمانی دایک وەردەگرن بۆ شوێنەکانیان.