◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
غەرقبوونی هەموو کەس هەر لە نێو ئاوە، بەڵام بۆ من
بە عەکسی قاعیدەی عالەم، هەوا ماسی دەخنکێنێ
➿ @Kurdinus
«دڵدار»
بە شەو تاکوو بە سەرما زاڵ دەبێ خەو
بە ڕۆژ تاکوو دووبارە دێتەوە شەو
لە کاتێکدا کە دەدوێنم ئەم و ئەو
ئەمن ئەی نیشتمان تۆم هەر لە بیرە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
کۆڵانێ ئاوپڕژێن دەکەم
یار دێ و دەڕوا تۆز نەیگرێ
➿ @Kurdinus
چۆن سیزیف زیاتر ئازار بدەین؟
لە ئەفسانە کۆنەکاندا هاتووە خوداکان بۆ ئەوەی سیزیف (Sisyphus) سزا بدەن، ناچاریان کرد هەتاهەتایە بەردێک لە هەورازێک بباتە سەر، بەڵام بەردەکە لە ڕێگەدا تلۆر بێتەوە خوارەوە و دووبارە بە هەمان دەستوور، دیسان سیزیفی چارەڕەش پاڵی پێوە بنێ و بەم جۆرە تاهەتایە.
بەڵام کردەوەیەکی لەمە ئازاردەرتر، ئەستەمتر و ناخۆشتر دەکرێ ئەمە بێ سیزیف ناچار بکەی بە دایک و باوکانی کورد بڵێ منداڵەکانیان بە زمانی دیکە پەروردە نەکەن، ناوی کوردییان لێ بنێن و فێری زمانی دایکی خۆیان بکەن.
بێگومان سیزیف پاش چەند ڕۆژ دەپاڕێتەوە کە بیگەڕێننەوە سەر هەمان سزای بردنە سەر و تلۆربوونەوەی بێکۆتای بەردەکە. چون بەڕاستی تێگەیاندنی هەندێ لەمانە، لە بردنەسەری بەردێکی چەندسەد کیلۆیی ئەستەمترە!
➿ @Kurdinus
گوڵ بە شادی دادەچێنم، خاری غەم دەڕوێتەوە...
➿ @Kurdinus
«حەریق»
گیانە تا کەی دانیشم، نازیلێ تا کەی لەلات بم؟
گیانە ئازیز چەند خۆشە، باوانم بە باڵات شاد بم
➿ @Kurdinus
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان، یارمەتیی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی کوردی 🌻
Читать полностью…📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
چی سەبارەت بە یەکێک لە ناودارترین و مەزنترین کەسایەتییەکانی کوردانی کورمانجی خوراسان دەزانن؟
جەعفەر قولی زەنگەلی، شاعیری ناوداری کورد و چیرۆکی ژیانی تایبەتی، لە کۆکردنەوەی مامۆستا عەبدوڵڵا سەمەدی و خوێندنەوەی پەیام حیسامی، کاری هاوبەشی ڕادیۆ باش و کوردینووس 🌻
➿ @Kurdinus
لێوت بنێ بە لێومەوە
با زمانی عەشق فێر بم
دەست و پەنجەت بنێ دەستم
با زمانی ئاگر فێر بم
➿ @Kurdinus
کە ویستت دڵی جوانێک ڕابگری
دەبێ بۆی بژیی، نابێ بۆی بمری
➿ @Kurdinus
«هێمن»
مرۆڤ ناتوانێ پێوەندیی بە گەلانی دیکەوە نەبێ، یا هیچ کوێ نەچێ و هیچ کەس نەناسێ.
بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا، ئەمانە نابنە هۆی ئەوەی لەپێناو ناسین و تێگەیاندن و پێوەندی بە گەلانی دیکەوە، زمان و فەرهەنگی خۆمان بفەوتێنین.
بەتایبەت ئێمە، هەموومان بە هۆی خوێندنگە و زانکۆ و شوێنی کار و هاتوچۆ و سەفەر و بۆ پیاوان دەورەی سەربازی و...، هەندێ هاوڕێ و ناسیاومان لە زمانەکانی دیکە هەیە. جا ئەگەر بڕیار بێ بۆ تێگەیاندنی ئەوان، هەموومان بە زمانی دیکە بابەتەکانمان بنووسین، کەوایە کێ دەمێنێ بە زمانی دایک بنووسێ؟ ئەی خۆ هەرکەس لانیکەم یەک دوو ناسیاوی ناکوردی هەیە، ئاخۆ دەبێ لەبەر ئەوان، زمانی خۆمان وەلا بنێین؟! واتە ئەگەر پێچەوانەکەی بووایە و ئێوە زمانی ئەوانتان نەزانیبایە، ئەوان لەبەر ئێوە کوردییان دەنووسی؟!!!
پرسیارێکی دیکە: تۆ لە ١٠ هاوڕێت، ڕەنگە ٣ی کورد نەبن. ئێستا، ئەمە کە تۆ لەبەر ٣ کەس، ٧ کەس لە زمانی خۆیان بێبەش بکەی، لە کام لۆژیک و عەقڵییەتێکدا پاساوی هەیە؟!
لەڕاستیدا ئەمە ئەرک نییە ئەوان تێ بگەیێنین. وەک چۆن کاتێک دەچییە شارێکی دیکە و ناچاری تۆ ڕێگەیەک بدۆزییەوە بۆ پێوەندی، هەرکەسیش پێوەندیی بە تۆوەیە، ئەرکێتی بە جۆرێک لێت تێ بگا، یا ئەگەر لێت تێ ناگا، ئەوەندەی دەرک هەبێ کە چاوەڕوان نەبێ تۆ لەبەر ئەو، دەست لە زمانی بابوباپیران، زمانی دایک و دایەگەورەت هەڵگری.
دەکرێ ئەو شتانەی زۆر هەست دەکەی گرینگن، «سەرەتا بە کوردی» و پاشان بە زمانێکی دیکەش بینووسی کە تێ بگەن، ئەوانی دیکەش بەس بە کوردی.
ئەگەر هەموومان ئەم بیانوویە بێنینەوە کە هاوڕێی ناکوردمان هەیە، کەواتە چارەنووسی زمانی دایک دەبێتە چی؟!!
با زمانی دایک بپارێزین و پێی بنووسین و پێی بدوێین.
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 694) تیپی زانکۆی سلێمانی (کۆن).
➿ @Kurdinus
پێش ئەوەی بێمە بەردەمت
کام بیری جوان خورپەدارە
کام دێڕ هەڵبەست زۆر بەکارە
شانەی دەکەم وەک پەرچەمت
لە ماوەی چاوقووچانێکدا
هەزار و یەک خەونی شیرین
دەمکەن بە مەم، دەتکەن بە زین
لە خەیاڵما
پاییز بەهاری لێ دەتکێ
درەختی ڕووت
گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ
بەڵام سەد ئاخ، ئەی دەروونپاک
کاتێ بانگم دەکەی بە «کاک»
کاک وەکوو مار
بەرەو گوێچکەم گینگڵ دەدا
کە دێمە گۆ
خۆی لە زمانم لوول دەدا
هێدی هێدی
قووتم دەدا
کفنی زەردی نائومێدی
من لە دڵتام
لە دەروونتام
لە گلێنەی چاوی ڕوونتام
شەرم مەکە،
بە ناوی ڕووت،
ناوم بێنە پڕ بە گەرووت
با لە یەکتر ئاشکرا بین
تا کەی لەناو ئاگرا بین؟
نە تۆ خوشکەی، نە من کاکم
خۆشەویستی دەروونپاکم
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
گەر دەتەوێ
خوێنی دەماری شیعرم بیت
داستانێک بیت بێکۆتایی
گەر دەتەوێ
خۆشەویستیت بە دوایدا نێت
ماچی ساردی ماڵاوایی:
بەڵێن بدە
ئاسمانم بیت
بەڵێن بدە
هەناسەم بیت، سێبەرم بیت، بارانم بیت
تاکوو منیش شانۆی کۆنم جێ بهێڵم
دەمامکی ڕووم فڕێ بدەم
دوو باڵی پڕ خۆشەویستیم
لە گەردنت گرێ بدەم
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
ئەو کەسانەی واتای ناحەز لە شتە جوانەکاندا دەدۆزنەوە، گەندەڵن.
«وێنەی دۆریان گڕەی - ئۆسکار وایڵد»
__
Those who find ugly meanings in beautiful things are corrupt.
«The Picture of Dorian Gray - Oscar wilde»
➿ @Kurdinus
هەر تەمێ لە سەر کێوێ ساکنە
ئەوە تەم نییە، هەناسەی منە
دنیا لە سەر تۆ لە من دوژمنە
➿ @Kurdinus
#فۆلکلۆر
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ١١).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی جۆزەردان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
گەرچی هەندێ کەس خەریکن ورگ و گیرفان پڕ ئەکەن
شەو بەبێ خەم سەر ئەنێنە سەر سەرین، هەر سەرسەرین
پیاو ئەبێ دائیم خەمی قەوم و وڵاتی خۆی هەبێ
ئەو کەسانەی بێخەمن، حاشا نەوەی ئەم خاکە نین
➿ @Kurdinus
«فایق بێکەس»
بە قەڵای کۆن و لەمێژینە مەڵێن وێرانە
خۆشەویستی لە دڵا گەر نەبوو، وێران ئەمەیە
➿ @Kurdinus
«هێدی»