◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
دانە دانە خاڵ، دانە دانە
خاڵی نێو مەمانی جوانە
کوشتمی ئەو بێئیمانە
➿ @Kurdinus
سەد مەردەم مەردەن، سەد کۆسم کەفتەن
هیچ کەس ئاخ و داخ جە من نەشنەفتەن
➿ @Kurdinus
«بێسارانی»
وەها مەشغووڵی تۆیە جیسم و جانم
بە ڕۆحکێشانی خۆم زەحمەت بزانم
➿ @Kurdinus
«حاجی قادر کۆیی»
بیست و پێنجی گوڵان، وەک ڕۆژی زمانی کوردی ناودێر کراوە.
بەڵام با چاومان لە ڕۆژ و بۆنەکان نەبێ. هەموو ڕۆژێک ڕۆژی زمانی کوردییە، چون هەموو ڕۆژێک دەدوێین و دەنووسین و پێویستە هەموو ڕۆژێک و بۆ هەموو مەبەستێک زمانی دایک بە کار بهێنین، وەک هەموو گەلانی دنیا.
وەک ئەو کەسایەتی و لاپەڕە و ئەکانتە قێزەونانە نەبین کە لە ساڵدا دوو جار (ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک - ڕۆژی زمانی کوردی) بە دانانی بابەت باس لە پاراستنی زمانی دایک دەکەن، کەچی بە کردەوە، زێدەی نووسراوە و لێدوانەکانیان بە زمانی دیکە، یا بە کوردییەکی سەقەتە.
زمانپارێزی کردەوەی پێویستە، نەک دروشم و پڕوپاگەندا 🌻
➿ @Kurdinus
هێندە سووڕەت زۆر بووە، مەعنا لە بەینا ون بووە...
➿ @Kurdinus
«حاجی قادر»
غەمی خۆم هیچ، غەمی تۆمە
غەمبار بی، من ڕەنجەڕۆمە
عاشقی دوو چاوی ئی تۆمە
➿ @Kurdinus
لە منڕا خۆ خەتایەک ڕووی نەداوە
ئەدی بێمەیلی بۆ ڕووی دا لە تۆڕا
ئەسیری کەزیەتە کۆتری دڵی من
دەبێ حاڵی چ بێ کۆتر لە تۆڕا؟
➿ @Kurdinus
«هێمن»
ئەیڵێمەوە بەستەی بەستان:
قوربانت ئەبم کوردستان
➿ @Kurdinus
دیوتە چیا هەرەس بێنێ،
بنار باوەش نەگرێتەوە؟
دیوتە باران داببارێ،
بێشە قژی بۆ سەرپەنجەی نەکاتەوە؟
دیوتە دەریا وەڕەس ببێ،
کەنار شەپۆلانی نەداتەوە؟
گەردەلوولێ سەر هەڵگرێ،
زەمین سینگی پێ نەبەخشێ؟
من هەرەس و من باران و من شەپۆلان و گەردەلوول
دە ڕامگرە
پەنام بدە
بملاوێنه
ئارامم کە...
➿ @Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
سەد حیکمەتی گەر خوێندبێ نازانێ بە دەردم
هەرکەس بە گڕی ئاگری تۆ هەڵنەچزاوە
➿ @Kurdinus
«هێدی»
وەرزش مرۆ ئازا دەکا
ئازا وڵات ئاوا دەکا
➿ @Kurdinus
«هەژار»
یانەی ئامەدسپۆر بۆ یەکەم جار بووە پاڵەوانی لیگی دووی وڵاتی تورکیا و سەرکەوت بۆ بەرزترین ئاستی یاریی فووتباڵ لەو وڵاتە، واتە لیگی یەک.
بەهارە و کوردەواری خەمڕەوێنە
کەژ و لاپاڵ و نواڵە دڵڕفێنە
بە سروە گوڵ هەموو خەمڵیوە ئەمڕۆ
بەهاری من، ئەتۆش چاوان هەڵێنە
➿ @Kurdinus
«هاوار»
ژیان و ئەرکی ناخۆشی، پەپوولەی ئارەزووی کوشتم
شەرابی جامی دڵداری لە تافی لاوییا ڕشتم
تەمی ڕۆژانی پڕمەینەت وەها تاریک و چڵکن بوو
نیگاری خۆشەویستی دڵ، پەریئاسا تیا ون بوو
شەوی تەنیایی ڕووناکیی چرای ئاواتی خنکانم
دەسی ناکامی ئاوازەی دەروونی کەیلی تاسانم
ئەوا ئێستا لەگەڵ زامی
دەروونی پڕ لە ناکامی
ئەپێوم چۆڵیی سەرسامی
لە تەنیاییی شەوی ژینا ئەنێم هەنگاوی کوێرانە
نییە دەستێ دەرمبێنێ لە ناو ئەم گۆڕە وێرانە
نییە جوانێ، سەری کاسم بنێمە سەر دڵی نەرمی
کە هیلاکیی لەشم دەرکا خەوی سەر باوەشی گەرمی
ئەگێڕم چاوی بێتینم بە تاریکیی شەوا، سەرسام
نییە پرشنگی دوو چاوێ کە ڕووناکی بکا ڕێگام
بە غەیەری باڵی خەمناکی
شەوی پڕ ترس و سامناکی
نییە یەک تۆزە ڕووناکی
نییە تەنیا پەریزادێ کە پاڵم پێوە نێ نازی
کە بەهرەی سیس و ژاکاوم ببووژێنێتەوە ڕازی
تریقەی ئەو، تەمی ئەم یەئسە ڕاماڵێ لە سەر چاوم
وەکوو لایلایە ژیری کا دڵی منداڵی گریاوم
بەڵێ گوێ هەڵئەخەم بێجگە لە خورپەی سست و لێدانی
دڵی پەستم کە نووزەی دێ بە عاستەم ڕازی پەنهانی
نییە، هەر دەنگی هیچ نایێ
لە هیچ شوێنێ، لە هیچ لایێ
شەقەی باڵێ، شنەی بایێ
➿ @Kurdinus
«ئەحمەد هەردی»
ببوورن بە درەنگەوە دانران.
ئەگەر حەزتان لێ کردن، لە لاپەڕەی خۆتان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاویان بکەنەوە 🌻
کە تۆ سەیری ڕۆژت کرد، ئەویش زوو بوو شەرمەزار
نیگای چاوەکانی تۆیە، تیشکی ئەوی زوو بەزاند
➿ @Kurdinus
لێوی تەڕی بێ سووراوت بە لێوم
وردەخاڵی کوڵمی ئاڵت بە لێوم
➿ @Kurdinus
گوڵە سوورە جوانەکەی باخی هیوای ژیانم
خوا ڕەحمەت لە دڵ نێ، تاوێ ببییە میوانم
➿ @Kurdinus
بە هەزار تەختی خوسرەوی نادەم
جێگەپێیەکی یەک گەدایی وەتەن
➿ @Kurdinus
«بێخود»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 693) بە دەنگی بەرفین ئاکتای.
➿ @Kurdinus
سەروەتم ناوێ، بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە...
➿ @Kurdinus
«هەردی»
خوێنی خوێنەکەم وەرە
وەرە بەندی دڵ لەرە
هاوار تاقەتم بڕاوە...
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 692) بە دەنگی لەیلا فەریقی.
➿ @Kurdinus
تۆ شۆڕەبیی نێو شۆرەکاتێکی گەرمی...
➿ @Kurdinus
«سوارە ئیلخانیزادە»
چێژ لە شتە [هەڵکەوتە] چووکەکانی ژیان بەرن، چون کاتێک دێ ئاوڕ دەدەنەوە بۆ ڕابردوو و تێ دەگەن هەر ئەوانە شتە مەزنەکان بوون.
- کۆرت ڤۆنێگات -
_
Enjoy the little things in life, for one day you will look back and realise they were the big things.
- Kurt Vonnegut -
➿ @Kurdinus
من تەشیڕێسێکی وەک شیرنی وەفاییم بۆ چییە؟
کیژی وریای چاوکراوەی فێرە زانینم دەوێ
➿ @Kurdinus
«هێمن»
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus