◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
خۆ من پیر نەبووم ئازیزەکەم، تۆ پیرت کردم
پیری موحتاجی ئازیزەکەم دۆستی وای کردووم
➿ @Kurdinus
هەتاکوو دوا پشوو ڕێبواری ڕێگەی عیشق و ئازادیم
ئەگەر بێجگە لە ناکامیش نەبینم بەرهەمێکی تر
➿ @Kurdinus
«هێمن»
ئەوا نەورۆزە خەمڵیوە کەژ و کـۆ
ئەتۆ پێت وایە من چۆنم بەبێ تۆ
خـەمـینـم، لـێـوبەبارم، دڵشکـاوم
لە ناخی جەرگ و دڵ هەڵدەستێ بۆسۆ
➿ @Kurdinus
لە پێناو خەیاڵێکی هەورین
کە تریفەی چاوەکانی تۆ لە ئەو دەچێ
خۆشم دەوێی
لە پێناو وەهمێکی سەوز
کە خۆشەویستی و ئەوینی تۆ لە ئەو دەچێ
خۆشم دەوێی
لە پێناو جوانییەکی هەمیشەیی
کە تۆ لە ئەوت خواردووەتەوە و
هەر بە ئەویشی دەبەخشیتەوە
خۆشم دەوێی...
➿ @Kurdinus
«فەرهاد پیرباڵ»
ڕێم کەوتە گوڵستانەوە لای بولبولی مەست
به چریکەیێ پێی وتم گەلێ ڕاز و مەبەست:
تـا گوڵ نەوەریوە، تـا لەشت نەبووه بە گـڵ
وەک گوڵ به: دەمێ دەمبەبزە و پیاڵەبەدەست
➿ @Kurdinus
«خەییام - هەژار»
خەڵک گوێ لە ڕادیۆ دەگرن
بۆ ئەوەی کەش پێشبینی کەن
منیش کە ئێوارە دادێ
تەماشای چاوی تۆ دەکەم
دەزانم با لە کوێڕا دێ
پلەی گەرما لە چەندەوە تا چەند دەڕوا
باران کام کێڵگە ئاو دەدا
کام دارستان، کام چیا دەشوا...
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
لە وەسفی خۆشەویستیتا زمانی لاڵە هەڵبەستم
ئیتر تۆ پێ بزانی یا نەزانی، من چ دەربەستم؟
ئەپرسی: بۆ چی جامی دڵ بە نەشئەی بادە مەست نابێ؟
ئەڵێ: لێوڕێژی بادەی عەشقی تۆم و هەر بە تۆ مەستم
ئەگەر باوەڕ بە من ناکەی، وەرە سەیری دەروونم کە
لە دنیای خۆشەویستیتا چ دەریایەکی پڕهەستم
لەبەر سۆزی دڵم، دوور و نزیکی بۆ نییە چاوم
خوڕەی دێ ئاوی سەرچاوەی، ئەگەر شادم، ئەگەر پەستم
جگە لەو یادە شیرینەت، سەراسەر تاڵە ژینی من
کەچی ئەتوێتەوە خەم، چون لەگەڵ ئەو یادە پەیوەستم
بە تاجی عەشقی تۆوە شام لە ناو بەرگی گەداییدا
کە بەندەی تۆم و ئازادەی چەرخ، دیلێکی سەربەستم
بە هیوای ئاوڕێکی تۆیە خۆ هەڵبەستەکانی من
لە ڕێی تەیری نیگایەکتا ئەبێ هێلانە هەڵبەستم
➿ @Kurdinus
«کاکەی فەلاح»
بە داخەوە، دوێنێ هونەرمەندی دەنگخۆش و نیشتمانپەروەری کوردستان، مامۆستا عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد.
یاد و ناوی هەرمان 🌻
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گوڵان، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
من بیر لەو بەهارە ڕەنگینە دەکەمەوە
هات و تێپەڕی و
ئێمە نەمانتوانی بۆن بە گوڵێکەوە بکەین...
➿ @Kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
بیست و هەشتی خاکەلێوە، هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی شاعیری نەتەوەیی کورد، مامۆستا هێمن.
➿ @Kurdinus
گیانەکەم جاران که ئەتگوت
پێکەنینت زایەڵەی سەوزی شەتاوه
چاوی شینت،
گۆمی مەندی
پڕ له ماسیی زەرد و سووری
بەر هەتاوه
ئێسته بۆ وا
شۆڕەبیی برژانگی نەرمت
دەوری داوه؟
بۆچی گەرمایی ڕوانینت نەماوه؟
➿ @Kurdinus
«سواره ئیلخانیزاده»
مەڵێ: بەختم نییە
بڵێ: لە بێبەختیی خۆم وا ڕائەبینم، بچمە سەر سیروان هیچ ئاو نەبینم
➿ @Kurdinus
🎶 مێهدی حوجەتوسادات
بە جارێکی تەماشای تۆ، فیدات بێ، هەم دڵ و دینم
ئەگەر سەد جار قیامەت بێ، دەمێکی هەستە بتبینم
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 691) بە دەنگی مەم ئارارات.
➿ @Kurdinus
ئەمە هەمان ئاوازە (ئەحمەد بەگ) کە چەند ڕۆژ لەمەوبەریش لە کوردینووس بە دەنگی باوک و کوڕێکی ئێزیدیی خەڵکی شنگال دانرابوو. لێرەشدا ئەم کچ و کوڕە ئەم ئاوازە فۆلکلۆرە لە دیمەنی شاری کەونارای مێردینی باکووری کوردستان دەڵێنەوە.
زمان ئەو شتەیە هەموومان پێکەوە دەلکێنێ.
➿ @Kurdinus
جوانترین گوڵی خودا!
بڵا به هێزی بێبڕانەوەی ئەوین
لە کێوی خەم وەسەر کەوین
لە مێرگی ئەوپەڕی سنووری خەم
نه زۆنگەیە، نه زورگەیە
بەهاری بێخەزانه چاوەڕوانی ئێمەیە...
➿ @Kurdinus
«هاوار»
من درەختی ئەم ژیانەم
تۆ لەو لاوە من ئەبڕیت و
لەو لای دیکە من دێمەوە...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
ڕەنگە بە هۆی قوتابخانە و زانکۆ و کار و ژیان و...، هەموومان لە قسەکردنی ڕۆژانەدا زمانمان کەم یا زۆر وشەی دەرەکیی تێ کەوتبێ. ئەمە دەکرێ هەوڵ بدەین وردەوردە باشتری بکەین کە بگاتە ئاستێکی گونجاو (هیچ زمانێک بەتاڵ نییە لە وشەی دەرەکی، بەڵام سنوور و هێڵێکی هەیە. کوردیی زۆربەمان بە تەواوی ئەو سنوورەی بەزاندووە.)
بەڵام تۆ کە دەنووسی، تۆ کە ڤیدیۆ یا دەنگ یا بابەتێک ئامادە دەکەی، بەڕێوەبەری لاپەڕەی، بێژەری، پێشکەشکاری، بەرپرسی و دەتەوێ ئاگادارییەک بڵاو بکەیەوە یا بە هەر شێوە دەرفەت و کاتت هەیە بۆ ئامادەکردنی دەقی وتن یا نووسینەکەت، مادام هەوڵ نەدەی کوردییەکی خاوێن و جوان بڵێی یا بنووسی، خەیانەت لەو زمانە دەکەی و دیارە مرۆڤێکی کەمتەرخەمی کە هیچ بەرپرسیارێتییەک ناگرییە ئەستۆ.
تکایە چەند چرکەش کات دابنێن بۆ پێداچوونەوە بەو شتەی دەتانەوێ بڵاوی بکەنەوە؛ چون وشەیەکی زەق و سەقەتی ئێوە، لەوانەیە بە هۆی هێزی میدیاوە، کەسانێکی دیکەش تووشی ئەم هەڵەیە بکا.
➿ @Kurdinus