◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
دڵنیام مانگ پەنجەرەیەکمان بۆ دەکاتەوە
دڵنیام باران ڕێگای پەلکەزێڕینەمان بۆ خۆش دەکا
دڵنیا «با» بە بنارە دوورەکاندا بۆ دەرمانی دڵی ئێمە دەگەڕێ...
➿ @Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 690) بە دەنگی عەلی مەردان.
➿ @Kurdinus
ئەگەر بێ و بمدێنی ئەی هاوار
سەر ئەدەم لە مزگێنی...
➿ @Kurdinus
🟢 ئەم سروشت و ژینگەیە هەر ئەو شوێنەیە ئەم نەورۆزە لێی هەڵپەڕیین، جەژنمان گرت و چاومان بە دیمەنە جوانەکانی کەوت؛ هەر ئەو شوێنەیە دەچین لێی دەسرەوین، سەیران دەکەین و کاتێکی خۆشی لێ ڕادەبوێرین؛ هەر ئەو شوێنەیە کاتێک «لە شار و هاڕەهاڕی ئەو» هەڵدێین، دەچینە داوێنییەوە؛ هەر ئەو شوێنەیە پێی دەڵێین کوردستان و بەلامانەوە خاکێکی خۆشەویستە؛ هەر ئەو شوێنەیە دەشت و دۆڵ و گرد و شاخی، دارستان و جاڕەگوڵی، مەزرا و کێڵگە و گیاوگژی هەموو جوانییەکی هەمەڕەنگ و فرەجۆریان پێ داوە و کردوویانەتە نیشتمانێکی تایبەت. با هەموومان بەرپرسانە و بە سەرنج و گرینگیدانەوە لە ژینگەدا هەڵسوکەوت بکەین و نەک هەر خۆمان پارێزەری بین، بەڵکوو ئەوانی دیکەش ئاگادار بکەینەوە.
➿ @Kurdinus
«کوردینووس»
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لە بەر کەس ئەستەمە سەر دانەوێنم
کەچی ئێستێ لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم، موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە، هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کوردا نەبوو پەیمانشکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی؟
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێک نا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بایدا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
➿ @Kurdinus
«هێمن»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 689) بە دەنگی مستەفا مەحموودی.
➿ @Kurdinus
یارم لە ئەندەروون هات، دەستی ڕەقیب لە دەستا
غەمناک و شادمانم، ڕەحمەت عەزابی هێنا
➿ @Kurdinus
«سالم»
لە ژێر ئاسمانی شینا
لە پاڵ لووتکەی بەفرینا
کوردستان گەڕام
دۆڵاودۆڵ پێوام
نە لە شار و نە لە دێ
نەمدی کەس
وەک تۆ جوان بێ
تۆیت و بەس
کچەکوردێک دڵ پێی شاد بێ
وەک فریشتە و پەریزاد بێ
➿ @Kurdinus
«گۆران»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 688) بە دەنگی شوان پەروەر و زارا.
➿ @Kurdinus
دەخیلت بم، نەخیلی یا ڕوتابی
وەها شیرین و سینە نەرم و دڵ ڕەق؟
➿ @Kurdinus
«نالی»
تۆ کە دەرکەوتی مەپرسە چیی بە سەر دێ گیان و دڵ
حاڵەتی شەونم تەماشا کە بە وەختی ڕۆژهەڵات
➿ @Kurdinus
«مەحوی»
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
نازانم بۆت لە چی بدوێم
هەروا لە شتی جوان دەگەڕێم...
➿ @Kurdinus
«هێدی»
نییە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من
ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی من
بەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادیی مەلانی دا
لە نێو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی من
➿ @Kurdinus
«هێمن»
شارێ دیلی تۆیە، ئیدی دڵڕفێنیت بۆ چییە؟
➿ @Kurdinus
«هاوار»
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان مافی ئەوە دەدەن بە کۆمەڵێک گەمژە [سەبارەت بە هەر شتێک] بدوێن، کەچی سەردەمێک ئەوپەڕی لە مەیخانەکان پاش خواردنەوەی پیاڵەیەک شەراب قسەیان دەکرد، بەبێ ئەوەی زیان بە کۆمەڵگە بگەیێنن... بەڵام ئێستا هەمان مافی قسەکردن و وتاردانیان هەیە کە براوەیەکی خەڵاتی نوبڵ هەیەتی. ئەمە پەلامار و دەستدرێژیی گەمژەکانە.
«ئومبێرتۆ ئیکۆ»
➿ @Kurdinus
Social media gives legions of idiots the right to speak when they once only spoke at a bar after a glass of wine, without harming the community ... but now they have the same right to speak as a Nobel Prize winner. It's the invasion of the idiots.
Umberto Eco
ئەگەر موسافیر یا میوانێک دێتە شارێکی کوردنشین، دەیەوێ ئەم وڵاتە هەر بەم زمان و فەرهەنگ و نەریتە جوانانەوە ببینێ. ئازیزم، ئەگەر گوشار بۆخۆت دەهێنی لە قسەکردندا «لەهجەت» نەبێ، ئەگەر دەتەوێ خۆت لە جلوبەرگی کوردی و نەریتەکانت دابماڵی و پێوەت نەبینن، ئەگەر لەجیات مۆسیقای ڕەسەنی خۆت پەنا دەبەیە بەر هی ئەوان و دەڵێی بەشکوو بەم شێوەیە هەستێکی خۆشتریان هەبێ و چێژێکی زیاتر ببینن و (ئەگەر کاسبی، زیاترت لێ بکڕن)، بە تەواوی لە هەڵەدای و نەک جارێک، دوو جار دۆڕاوی: یەکەم بابەتی تواندنەوەی فەرهەنگ و زمانی خۆت، دووهەم بابەتی ئەوە کە دەتەوێ وڵات و شاری خۆت بۆ میوانەکە بکەیە ئەو شوێنە کە خۆی لێیەوە هاتووە! ئەگەر هەر ئەوەی ویستبایە، لە شار و وڵاتی خۆی هەبوو، نەدەهاتە لای تۆ!
کەسێک ڕێز لە خۆی و لەو شتانە نەگرێ کە هەیەتی، کەسیش ڕێزی لێ ناگرێ.
➿ @Kurdinus
فەخر خدر و تەحسین خدر دوو ژەنیار و سترانبێژی کوردن، لە بنەماڵەیەکی کوردانی ئێزیدی لە شنگال لە دایک بوون. ئەم دوو هونەرمەندە لەو گەروو گەنجینانەن کە بەشێکی زۆری مۆسیقای ڕەسەنی ئەم ناوچەیەی کوردستان و ئەم چینەی گەلی کوردیان پاراستووە. لەم ڤیدیۆیەدا بە سۆزی دەنگ و هونەری ژەنینیان، گۆرانیی «ئەحمەدبەگ» دەڵێنەوە کە لە مێلۆدییە بەناوبانگەکانی ناوچەکەیە.
کوردستان، وڵاتێکی پڕ لە جوانی و کۆکەرەوەی جیاوازییەکان و لێکگرێدانیان لە ڕێی زمانێکی دەوڵەمەند و پاراوەوە. 🌻
➿ @Kurdinus
بەهەشتە کوردەواریی من، بەهەشتە
فـریشـتەم مـن، فـریشـتێکی پـەڕیـوە
بە جوانیی تۆ دەژیم لەم دوور وڵاتە
وەرە لێـم مـەبـڕە ئـەو تـەنیا بـژیـوە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
دەڵێم خۆم هەست دەکەم پیرم، دڵم ئیجازە هەر نادا...
➿ @Kurdinus
«ئاسۆ»
کاتی بەهارە چاوەکەم، با بچینە باغی دووبەدوو
➿ @Kurdinus
بۆ تەمەنت بوومە بەهار
تۆ پاییزت پی ناساندم
گوڵەسوورەی سەر ڕێگات بووم
باخی ئەوینت شێواندم
➿ @Kurdinus
وەرە ئەی ڕێژنەبارانی بەهاری
وەرە شێعری تەڕی پڕ وردەکاری
➿ @Kurdinus
«هێمن»
ئەمەش وێنەڕۆژژمێرەکانی ئەم مانگە.
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان یارمەتیی کوردینووس بدەن 🌻
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خاکەلێوە، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus