◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
نە یارای خەیاڵ وەساڵی تۆمەن
نە تابی دووریی خەیاڵی تۆمەن
➿ @Kurdinus
«مەولەوی»
من کەسێکم بۆ ژیان ئەمرم
نەوەکوو بۆ مردن بژیم
➿ @Kurdinus
نوکتەیەکی کۆن هەیە. گوایە دوو پیرەژن لە شوێنێکی گەشتیاری دەبن لە کوێستانی کەستکێڵ.
یەکیان بەوەی دیکە دەڵێ: «بەڕاستی چێشتی ئێرە بێتامە!»
ئەوەی دەیکە دەڵێ: «ئادی! ڕێک. جا چەندەش کەمە!»
ئەمە ڕێک هەمان هەستە من بۆ ژیان هەمە؛ پڕە لە تەنیایی و چارەڕەشی و ڕەنج و بێبەختی، لەگەڵ ئەمەشدا زۆر خێرا تێ ددپەڕێ.
➿ @Kurdinus
«وودی ئاڵێن - Annie Hall»
عەداڵەت گەر هەبێ، پێویستە هەرکەس
لە ماڵە خۆی بکا خۆی چاوەدێری
➿ @Kurdinus
«هێمن»
لە بەیتی شۆڕمەحموود و مەرزینگییاندا، بە دەنگی کەریمی حەمەسوور، کاتێک شۆڕمەحموود لە شەڕ دەگەڕێتەوە و بە دیداری خۆشەویستەکەی، مەرزینگییان شاد دەبێتەوە، مەرزینگییان پێی دەڵێ:
«تۆخودا دەستت بێنە بەڵکم غەریبایەتییەکەم لە بیر بچێتەوە...»
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 686) بە دەنگی هۆزان دینۆ.
➿ @Kurdinus
من نەک لە تۆ
لە هەموو دنیا بێبەشم...
➿ @Kurdinus
«شێرزاد حەسەن»
#فۆلکلۆر
خەتای من نییە، دڵ خۆی بێعارە
دایمە خەیاڵی لای کۆنەیارە
➿ @Kurdinus
بەداخەوە، دوێنێ هونەرمەندی بەتوانای کورد جەمیل نەوسوودی، کە هەوڵ و خەباتی بۆ زیندووڕاگرتنی ئاوازی فۆلکلۆری ناوچەی هەورامان و زاراوەی هەورامی تاهەتایە لە مێژووی هونەری کوردیدا دەمێنێتەوە، کۆچی دوایی کرد.
یاد و ناوی هەرمان.
➿ @Kurdinus
بۆ منی بێسەروپا غەیری وەفا پیشە نەما
بۆ دڵی تۆ سەنەما! جوز ستەم، ئەندیشە نەما
ئاب و ڕەنگم نییە، ئەز بەس که تکا خوێنی سروشک
مەیی ئەحمەر کە ڕژا، خاسییەتی شیشە نەما
چ تەکانێکە خودایا هەرەسی جەوری حەبیب؟!
بۆ نیهالی ئەمەلم بەرگ و بەر و ڕیشە نەما
وام تراشیوە بە ناخون لە غەمت، سینەیی ڕێش
شوهرەتی کۆهکەن و وەسفی دەمی تیشە نەما
بەس بسووتێنە لە غەم سالمی مسکین بە جەفا
بۆ وجوودی سەر و پا، لەحم و دەم و پیشە نەما
➿ @Kurdinus
«سالم»
دەمکوژی بەو دەردەوە، یا چارەیی دەردم دەکەی...
➿ @Kurdinus
عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا
گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا
➿ @Kurdinus
«نالی»
کە شەماڵ هات بەپیرتەوە
ببە بە باخ...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
مێهرەبانی کەی وا دەبێ؟
لەگەڵ خۆتدا هەموو شتێکت برد
من نەبێ...
➿ @Kurdinus
«ڕەفیق سابیر»
🎶 محەممەد جەزا
📚 هێمن
تۆ بەڵێنم پێ بدە، تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەم لێوە با جوان ببمەوە
دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەیگوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
➿ @Kurdinus
گۆرانیی «یاران وەسیەتم ئەمە بێ لاتان» و هەروەها «ئەی شەمی شەوان» و دەیان ئاواز و شێعری دیکەتان بیستووە کە ناوی «شەم»ی تێدایە؟ تا ئێستا چیرۆکی ئەم شێعر و گۆرانییانەتان دەزانی؟
لەم پادکەستەدا، هەموو چیرۆکەکە بە زمانێکی سادە و شیرین و ئاوێتەی تەنز گێڕدراوەتەوە، لەگەڵ تێکەڵاوێکی بە مۆسیقا و شێعرەکانی وەلیی دێوانە، شاعیری شەیدای شەم. گوێبیستی بن و ئاگاداری بەشێک لە مێژووی گەلی خۆتان بن 🌻
بولبول وەرە تا ڕۆحی من و تۆیە بناڵین
تۆ باخی گوڵانت چوو، ئەمن داخی دڵانم
➿ @Kurdinus
«وەفایی»
بڵێم وەک چی دەچی؟ هەر گوڵ دەزانم
له گــوڵ ناسکتره ناسک لەشی تۆ
➿ @Kurdinus
«هەژار»
هەرچی دەبینم باوانم، تۆی تیا ئەنوێنێ
سەرلەنوێ دڵەکەم ئەی هاوار، دادەخورپێنێ
➿ @Kurdinus
مەمکی تۆ دەرکەوێ، شەو مانگی بۆ چییه؟
➿ @Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
لێوت بنێ بە لێومەوە
با زمانی عەشق فێر بم
دەست و پەنجەت بنێ دەستم
با زمانی ئاگر فێر بم...
➿ @Kurdinus
خۆزگە درەنگتر دەهاتمە دنیا
دەبووم بەوانەی پاش من دەتگەنێ...
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
هەتا زستانە غەمگینم
گوڵی سوورم کە نابینم...
➿ @Kurdinus
کەسێ تۆ کوشتبێتت ڕۆژی مەحشەر زەحمەتی نادەن
ئەگەر وەک من لە ئەم دنیایه سووتابێ لە هیجرانت
➿ @Kurdinus
«مەستوورە»
دەمکوژی بەو دەردەوە، یا چارەیی دەردم دەکەی...
➿ @Kurdinus
یاساکانی بەختەوەری: بوونی کارێک کە پێوەی سەرقاڵ بی، کەسێک کە خۆشت نوێ و شتێک کە هیوات پێی بێ.
➿ @Kurdinus
«ئیمانویێڵ کانت»
جریوەی مەل و گمەی کۆتر و بۆنی باران
گرینگترە لە تەقەی تفەنگ و
جوانترە لە وتاری سیاسەتمەدارێکی سەرقاڵ...
➿ @Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
وەرن جەرگم هەڵدڕن، گشتی داخ و مەینەیە
یاری جوانم بێ دەلیل بۆچی تۆراوە؟
تۆی نەمامی ژینم، ڕەبی مەرگت نەبینم
وەرە ئاشت بینەوە، هەر تۆی گوڵی ئەوینم...
➿ @Kurdinus