◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
دەسا چۆن دامەنت بگرم، کە مەیلت
ئەوەندە ساردە نەما پەنجەم لە کارا
➿ @Kurdinus
«سالم»
ناوێرم بانگت کەم، شوێن دەنگم هەڵدەگرن
ناوت لێم زەوت ئەکەن، هاوارم سەر دەبڕن
بۆنی دەم دەکەن، بۆ نێو دڵ دەڕوانن
ئەوین و ئازادی، هەردووکیان تاوانن...
➿ @Kurdinus
«جەلال مەلەکشا»
وەکوو زریان پشوو ئەدەم
بەڵام نانووم
وەکوو هەڵۆ هەڵئەنیشم
بەڵام لووتکە قەت بەرنادەم...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بەتەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم! ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە
➿ @Kurdinus
«هەردی»
وەفاتی کرد وەفا، بۆیە حەیا تەرکی حەیاتی کرد
➿ @Kurdinus
«حەمدی»
کە تۆ مانگی منی
چ باک گەر تیرەباران بکرێم
لە شەوی بێتریفەدا...🌙
➿ @Kurdinus
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
مردن لە لە ڕێمە، هەر دەبێ، ناترسم
ژاکاوی ئەوەم بە ئارەزوو نەژیاوم...
🍎 ئەگەر دەتانەوێ ماڵ یا شوێنی کارتان بەم تابلۆ کوردییانە بڕازێننەوە، سەردانی سێو بکەن @Sewgift 🍎
@sewgift
هەوەس و مەیلی درێژخایەن، یا ئەوینێکی کورت؟
Long-term Lust or Short-term Love?
➿ @Kurdinus
▪️دووی ڕەشەمە، ڕۆژی جیهانیی #زمانی_دایک
▪️ 2ê Reşeme, Roja Cîhanî ya #Zimanê_Dayikê
▪️February 21, International #Mother_Language Day
«پاراستنی زمان، ئەرکێکی گشتی و پاراستنی سەرەکیترین شوناسی هەر نەتەوەیەکە.»
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ١١).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
تۆ ئازادیبەخشی گیانە!
ژوانگەیەکی بچکۆلانەت
بۆم کردۆتە هەموو گەردوون...
➿ @Kurdinus
«پەشێو»
وەک ئەو درەختەی
ساتێ دیداری سروەی لێ ون بێ
لە سەما و لەنجە و جووڵە دەکەوێ
منیش بێ تۆ وام...
➿ @Kurdinus
هەمیشە هەر لەمە دەترسم. کە خوو بە بوونی کەسێک یا شتێکەوە دەگری، کەچی پاشان ئەو شتە یا ئەو کەسە خۆیت لێ ون دەکا. ئیدی ئەوکات تۆ هیچت بۆ نامێنێ.
➿ @Kurdinus
«ماڵئاوا گەریی کوپێر - ڕۆمەن ڕۆڵان»
🎶 ناسر ڕەزازی
ئەگەر ڕۆژێ نەتبینم
نوقمی ئاو و ئاگرم
یاخوا قەت لێم دوور نەبی
بێ تۆ ئارام ناگرم...
➿ @Kurdinus
نەبووە، نابینی لە شەو مەحرەمترێ تا ڕۆژی حەشر
پەردەپۆشە، هەمدەمە، هەمدەردی عوششاقانە شەو
➿ @Kurdinus
«مەحوی»
تۆ چیی؟ خەونی یا ژانی؟
یەقینی یا گومانی؟
➿ @Kurdinus
«ڕەفیق سابیر»
کەسێک کە بە زمانێکی دیکە یا بە ڕێنووسی هەڵە پیرۆزبایی ڕۆژی زمانی دایک دەکا، وەک کەسێکە چراسوورێک تێدەپەڕێنی و سەر دێنێتە دەرێ و دەڵێ وەرن با ڕێز لە یاساکانی هاتوچۆ بگرین؛ یا وەک کەسێک کە لقوپۆی داربەڕوویەک دەبڕێتەوە ئاگریان پێ ساز بکا و هاوکات دروشم دەدا کە دەبێ ژینگەپارێز بین!
➿ @Kurdinus
هەموو ئەو هەوڵەی لە کوردینووس بێ چاوەڕوانی و بەردەوام دەدرێ، لەپێناو پەرەپێدانی کەڵکوەرگرتن لە زمانی دایک و گەشەی هونەر و وێژەی کوردی بووە. لێرە ڕێکلام ناکەین لە بەرامبەر هیچ پووڵێکدا و بۆ هیچ مەبەستێک و پێچەوانەیش؛ کەواتە ئێوە تاکە ڕێگەن بۆ گەورەبوونەوەی نێوماڵی کوردینووس و گەیاندنی بابەتەکان بە جەماوەرێکی زیاتر.
تکایە بە هاوبەشکردنی بابەتەکان، لەم ڕێگەیەدا یارمەتیدەر بن 🌻
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus