◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
🎼 نەجمەدین غوڵامی
لای لای دڵم لای، لە باخی سینە
ئارام بنیشە، شادی بوینە
➿ @Kurdinus
🎼 یەدوڵڵا محەممەدی
هەستە لە خەوێ، شیرین گیان
بزانە چیم دەوێ، شیرین گیان
لەو دەمولێوەت، شیرین گیان
دوو ماچم دەوێ، شیرین گیان
➿ @Kurdinus
لەوەتی عومری خۆمە
قەت جوانی وام نەدیوە
دەتوانم سوێندت بۆ بخۆم
لەگەڵ بەفرێ باریوە
#فۆلکلۆر
➿ @Kurdinus
گوڵ بە شادی دادەچێنم، خاری غەم دەڕوێتەوە...
➿ @Kurdinus
«حەریق»
لەنگۆ یار پەیدا نابێ، پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد ساڵ غونچە بپشکوێ بێ بولبول بەهار نابێ
چ بکەم دڵ گرتوویەتی، بە کەس تەوەللا نابێ
➿ @Kurdinus
چاوەڕێتم
دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم دەگەڕێیتەوە
گەر یەک یەكیش سنوورەکان
مینڕێژ بکەن
بە گوللە و تیر
دنیاش دابێژدابێژ بکەن
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەریبەیانیدا
بەرەو ئاسۆ
لە دوو دەدەم دەزووی نیگام
وا هەست دەکەم
تۆ دەبیتە باڵدارێکی ئەفسانەیی و
بەیانییەک دێیتەوە لام
دەگەڕێیتەوە، سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم دەگەڕێیتەوە
بۆیە ئەگەر
بستبەبستی ئاسمانیشت لێ بتەنن
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەریبەیانیدا
پەنجەرەکان دەکەمەوە
وا هەست دەکەم
کە تۆ وەكوو توولەنەمام
بەیانییەک
لە بەر پەنجەرەکەم دەڕوێی
بە دیواردا هەڵدەگەڕێی
دێیتەوە لام...
➿ @Kurdinus
«پەشێو - مۆسکۆ - ساڵی 1976»
بۆ خۆشەویستی
بەبایەخترین هەستەکان، نەگۆڕترین و سەقامگیرترینەکانن. زۆر شەیدایی و گڕوتین و جۆش و شێتی هەیە، هەڵچوونێکه و وەک لەپڕ سەری هەڵداوە، دەکرێ لە لەناکاویش بنیشێتەوە. تەنانەت چون نالۆژیکی و تەنیا لایەنی هەستەکیی بووە، دەکرێ بووبێتە هۆی ڕەنج و ئازار، چ بۆ یار و چ دڵدار. ئەی خۆ لەوانەشە ببێتە ڕق، چون ئەم شێوە ویستنە خۆخوازانەیە و لە گرەو هەبووندایە و تەنیا کاتێک لایەنەکەیان خۆش دەوێ، که بۆ ئەوان و لە سەر خواستی ئەوان بێ.
پێوەری خۆشویستن، گرینگیدان، سەرنجپێدان، لێتێگەیشتن، متمانە، دڵنیایی و سووربوون بۆ دانی چێژ و خۆشییە، نەک ئازار و ڕەنج. هەبوونه لە هەرکوێ و هەرکات و هەرچەندەی مەحبووب دەیەوێ و تەنانەت نەبوونه هەرکات مەحبووب به نەبوونت ئاسوودەتر بێ، یا ئاسۆی داهاتوویەکی ڕوونتری لە بەر چاو بێ. ئەمە خۆشەویستییەکی تیكەڵ به لۆژیکە - نیوە هەستەکی و نیوە لۆژیکی - و دژوارە کاڵ ببێتەوە. که هەی، چێژ و جوانی و خۆشییە، کە نیی، بیرەوەریی جوانه، ئەزموون و ڕابردوویەکی بەنرخە لە مێشک و ناخدا. نەگۆڕە، چ مەحبووب بیهەوێ و چ نەیهەوێ. دەروەستی بەدیهاتنی ئاواتەکان نییە، چون ناکرێ تەنیا کاتێک کەسێکمان خۆش بوێ که تاهەتایە لە تەنیشت ئێمه بێ.
دەکرێ لە مانگێک پێوەندیدا چ نەبینی جگه لە جوانی و چێژ و هەستی خۆش، دەشکرێ له تەمەنێک پێکەوەژیاندا هەر ڕەنج ببینی و ئازار و ئاڵۆزی. کەواتە بایەخی پێوەندییەکان، به ماوەیان نییە. هەوڵ بدەین چێژ له ساتەکان بەرین و به بیری داهاتوو تێکی نەدەین. وردەوردە بەرەو پێشەوە، هەرمان بوو باشتر، نەبوو، لانیکەم ڕێز و خۆشەویستیمان تاهەتایی و هەرمان ێ، گەر بۆ پێوەندییەکەش ناگونجێ.
جوانی، شادی، دڵنیایی، متمانە و سەرنج بدەن به یەکتر. ئەمەش ڕاستەوخۆ، وەک کێشە و لێکتێنەگەیشتنەکانیش ڕاستەوخۆ دەبێ لابدەن، نەک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و به پەناوپەسیودا.
➿ @Kurdinus
کوردینووس 🌻
گەر سەرت کتێب نەبووایه و
فوارەکانی ڕووناکیی تیا هەڵنەقوڵابایه،
ڕەنگی قژت له خەیاڵما زوو ئەچۆوه
گەر ڕوانینت ڕەنگی بەرزەفڕ نەبووایه و
نهێنیی با و دڵی باران و برووسکەی نەبینیبایه،
ڕەنگی چاوت له بینینما زوو ئەچۆوه...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
بە چەشنی بیری بەرزەفڕ
بێسنوور و بێنەهایەتی
تۆ قیامەتی...
@sewgift 🍎
ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە من دێوانە بام
خۆزگە دەست و پێم لە نێو زنجیری بایە و وا نەبام
➿ @Kurdinus
«هێدی»
🎶 زەکەریا عەبدوڵڵا
ناکرێ هەر ڕۆژێ دڵ بگۆڕی چۆنت مەبەستە
بیرت چوو بێوەفایی لای ئێمە گەلێک سەختە
تۆ خوا بگەڕێوە، بەبێ تۆ دڵ سەرگەردانە
باخی ژین و عومرم بەبێ تۆ هەردەم خەزانە
➿ @Kurdinus
شـــادی جـارێـکی به میـوانی نەهـاتۆته دڵــــم
ڕەنگه خەڵوەتخانەیی خەم شوێنی نامەحرەم نەبێ
@Kurdinus
«هێمن»
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەشەمە، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 684) بە دەنگی جوان حاجۆ (ڕێمیکس).
➿ @Kurdinus
حـەنـایی کـردووە پـەنجــەی بـە خـوێـنـاوی دڵـی زارم
ئەمە ڕەنگە شەهادەت بێ کە کوشتەی دەستی دڵدارم
➿ @Kurdinus
«نالی»
شێعری جیهان - بۆ دڵبەرە شەرمنەکەی (To His Coy Mistress)
ئەندروو مارڤێڵ - وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
🎼 ناسر ڕەزازی
هاوار ئەی هاوار ئازیز ڕۆژێ نەتبینم
شەو هەتا بەیان هاوار خەونت دەبینم
➿ @Kurdinus
🎼 مستەفا مەحموودی
ئەوینی تاسەباری دڵ
گزنگی تاوی چاوەکەت
بە ورشەورشی شێعرەوە
بەیانی دا بە هەستی من
لە پەنجەرەی تەنووک و تاری شاری دڵ...
➿ @Kurdinus
📚 #ڕۆمان: سەبارەت بە ئەوین (بەشی سێهەم)
نووسەر: ئەڵەین دو باتن
خوێندنەوە: پەیام حیسامی
وەرگێڕ لە ئینگلیزییەوە: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus
ناسرەون هەست و خەیاڵ، ئەی خۆزگە من دێوانە بام
خۆزگە دەست و پێم لە نێو زنجیری بایە و وا نەبام
➿ @Kurdinus
«هێدی»
کەرەم گەردەنزەری و ئەزموونی ڕاکی کوردی.
➿ @Kurdinus
چاوەڕێی تیشکی هەتاوی هیوام
نەڕەوێ هەور و گەواڵم تا کەی؟
➿ @Kurdinus
«هێمن»