◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
➿ @Kurdinus
گــوڵەکـەم شـاری دڵــم پـاییزە لێـی داوە، بڕۆ
تۆ گەشی هەڵدەپڕووکێی، مەیە ئەو ناوە، بڕۆ
چۆڵگـەیە و کاکیبەکاکی، نییە تێیدا نەفەرێ
ڕێگەی ئەم شارە بە داوی خەمە تەنراوە، بڕۆ
نامەوێ پێت لە چڵی داوی خەمێ گیر بێ، گوڵم
زولـفی تۆ بۆ دڵـی سەدهـا وەکوو من داوە، بڕۆ
بولبولی بێکەسی دم پڕ لە هەرا جواب کە، بڵێ:
تۆ دەبێ هەر قەفەسی بی، بەشە، وا بڕاوە، بڕۆ
گوڵەکەم! شاری دڵم بۆمبی جەفای بوو بە خەڵات
تا لەشـت بـەم گــڕەمـشـقـاڵە نـەسـووتـاوە، بڕۆ
هەموو کەس لێرە دەزانن کە دنەی شێعری منی
لە هـەمـوو بەزمێ ئـەویـنـی مـن و تـۆ قاوە، بڕۆ
تۆ هـەڵـۆی بەرزەفـڕی، شاری دڵم نزمە لەبۆت
بێبەڵا بی گوڵەکەم، کوا ئەوە جێی ڕاوە؟ بڕۆ
هەر دەبێ ڕۆژێ بە ئازادی لەگەڵ یەک بدوێین
ئێستە وا دڵ بە تـەمی وستەوە تـاسـاوە، بڕۆ
گەر دەترسی لەوە ئاسۆ خەمی تۆی دەرچێ لە دڵ
تا ئـەبـەد تـەوقـی وەفـای تـۆی لە ملا مـاوە، بڕۆ
➿ @Kurdinus
«ئاسۆ»
ژیان، ڕەنجکێشانە. زیندوومانەوە، دۆزینەوەی مانایەکە لە ڕەنجکێشاندا.
➿ @Kurdinus
«فڕێدریش نیچە»
لە دوێنێدا و لە ئەمڕۆمای
لە قووڵایی باوەڕمای
لە هەنسک و گریانمای
لە هەست و پێکەنینمای
پیرۆزی لام، لە یادمای
➿ @Kurdinus
بەرزترین شێوەی خۆشەویستی ئەوەیە پارێزەری سنووری تەنیایی ئەو کەسە بی کە خۆشت دەوێ.
➿ @Kurdinus
«ڕەینێر ماریا ڕیڵکە»
بە درێژیی ژین من ئامادەم
گۆمی مەندی مەینەت ڕادەم
من ئەمەوێ ببمە بایە
خۆشەویستیی مرۆڤ بەرم
بۆ گشت شوێنی ئەم دنیایە
➿ @Kurdinus
کەس نازانێ بە دەردی من
بە ناڵە و ئاهی سەردی من
دەوای نییە ڕەنگی زەردی من
دێوانە خۆم، دێوانە خۆم
لە خزم و خوێش بێگانە خۆم...
شیوەنی من شیوەنی ئینسانییە
بانگی ئازادی و گڕووی یەکسانییە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
من و تۆ وەک خوڕە و هاژەی ڕووبارین
شنەی پاکی شەماڵی گوێ کەنارین
لە هەر جێیەک ئەوین ڕەشماڵی هەڵدا
لەوێ سەرگەرمی جێژوانی بەهارین
➿ @Kurdinus
Yarê tu gul, ez bulbul im
Dêşt û çiyan te digerim
Ji bona te ez dimirim
yarê tu zanî
Ji bona te ez dimirim
yara delalî
Ez aşiqê cawê te me
Ez aşiqê bejna te me
Ez aşiqê soza te me
yarê tu zanî
Ez aşiqê soza te me
yara delalî...
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 546)، به دەنگی فەتانە وەلیدی.
➿ @Kurdinus
یادی بەخێر 🩶
نەمر فەتانە وەلیدی، لەو دەنگە ژنانە و تایبەتانە بوو کە سەرەڕای ئەوەی تەنیا چەند ساڵ و ماوەیەکی فرە کورت لە تەمەنی گەنجێتیدا مۆسیقای پێشکەش کرد و چەند بەرهەمێک زیاتری نییە، تا هەنووکەش ناو و هونەری هەر لە نێو خەڵک و گەلەکەیدا مابوو و دەمێنێ و گوێبیستی هەبوو و دەبێ.
یاد و ناوی هەرمان
➿ @Kurdinus
تا کەی غەمی دڵ کۆ بە کۆ؟
ڕۆژ دەردی تۆ، شەو دەردی تۆ
ڕۆژ کەم بە شەو، شەو کەم بە ڕۆ
ئەی ڕۆحی شیرینم وەرە
➿ @Kurdinus
تکایە بە بڵاوکردنەوەیان یارمەتیی کوردینووس بدەن بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی دایک.
Читать полностью…🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی خەزەڵوەر، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 708) بە دەنگی نەجمەدین غوڵامی.
➿ @Kurdinus
لە دنیادا
چ کانیاوێ زوڵاڵترە لە دەنگی تۆ؟
کێ زمانی ڕۆح دەزانێ
وەکوو چاوی سەدڕەنگی تۆ؟
لەم شارەدا
گەردنکێل و
گوڵبەژنێکی وەک تۆ کوانێ؟
کێ وەکوو تۆ
ڕۆژێ سەد جار
لە داوێنڕا هەتا قوللە
بە خەممدا هەڵدەڕوانێ؟
➿ @Kurdinus
«عەبدوڵڵا پەشێو»
دڵم تەنگە، غەریبە، هەروەکوو ئێوارە پاییزان
پڕە سینگم لە دەرد و کوڵ، لەبەر بێمەیلیی ئازیزان
➿ @Kurdinus
ئەم پاییزە
هەر خەریک کۆکردنەوەی
وشە ئەبم
بۆ ئەوەی کاتێ زستان هات
من درێژترین قەسیدە
بۆ خۆشەویستیت بنووسم...
➿ @Kurdinus
«شێرکۆ بێکەس»
Carek were, Carek were
جارێک وەرە، جارێک وەرە
Carek were mêvanê min be
جارێک وەرە میوانی من بە
Ev dilê kû ji bo te
ئەو دڵەی کە بۆ تۆ
Dişewite bibîne...
دەسووتێ ببینە...
➿ @Kurdinus
کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو
دەبێ عاشق کە دیی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا
➿ @Kurdinus
«مەحوی»
جوانی، جوانی دڵەگیان، ئای کە جوانی
شنەی هەواری کوێستانی
گزینگی دەمەوبەیانی
نەرمەبای ناو دارستانی
➿ @Kurdinus
شیوەنی من شیوەنی ئینسانییە
بانگی ئازادی و گڕووی یەکسانییە
➿ @Kurdinus
«هێمن»
شـەو بـۆیی سـەری زولـفی ئـاشـوفتە دڵـی کردم
دەرناچێ لە دڵ دائیم، هەرچەند کە کەمێکم بوو
➿ @Kurdinus
«عەونی»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 706)، به دەنگی فەتانە وەلیدی.
➿ @Kurdinus
🎼 شەوموزیک (ژماره 492)، به دەنگی فەتانە وەلیدی.
➿ @Kurdinus
نابینی زەردە لە سەر لێوی کەسێ لەم شارەدا
گەر خەم و دەردی دڵی خۆمیان بە سەردا دابەشم
➿ @Kurdinus
«هێمن»
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی ڕەزبەر، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus