kurdinus | Неотсортированное

Telegram-канал kurdinus - Kurdînûs

17039

◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus

Подписаться на канал

Kurdînûs

چاو پڕ ئاو و دڵ پڕ ئاور، دڵ بە دڵبەر چاوەڕێ
ئەی خودا دەردی جودایی چەند گران و زەحمەتە
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

🎼 #شەوموزیک (ژماره 703) بە دەنگی حەسەن زیرەک.
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

بەو بایەی دەژیم دێت لە لای تۆوە...
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

نییە باکم ئەگەر زاڵم شکاندوویەتی باڵی من
ئەوە سەختە کە وا ناگاتە گوێی کەس ناڵەناڵی من

بەهار هات و تەبیعەت حوکمی ئازادیی مەلانی دا
لە ناو کونجی قەفەزدا دیارە چۆنە ئێستە حاڵی من

لە گوڵزاری ورینگەی بلبلی سەرمەست و شەیدا دێ
بەڵام نایە جریوێکیش لە هێلانەی بەتاڵی من

لە سەر ناچێتە دەر ساتێ خەیاڵی بسکی خاوی تۆ
ئەگەرچی تێ گەیشتم چاوەکەم، خاوە خەیاڵی من

ئەرێ ئەی ئاسکی ناسک هەتا کەی دەستەمۆ نابی؟
ئەرێ پیرۆزەکەی خۆشفەڕ هەتا کەی نایە ماڵی من؟

گوتت: بۆت دێمە جێژوانێ؛ هەزار سوێندت بە شاڵم خوارد
لە ئاهی ئاشقانەی من بترسە، نەک لە شاڵی من

کە ماڵت بێ، کەماڵت بۆ چییە لەم شارە وێرانە؟
کە ماڵی دەوڵەمەندی دی، گوڵم نەیویست کەماڵی من

ئەگەر دەیزانی مانای خۆشەویستی ئەم کچە کوردە
بە سەد یاقووت و گەوهەر نەیدەدا فرمێسکی ئاڵی من

ڕەش و تار و درێژ و پڕ لە ئازار و خەم و دەردە
بەڵێ شەوگاری دووری بوو سەراسەر ژینی تاڵی من
➿ @Kurdinus
«هێمن»

Читать полностью…

Kurdînûs

هێندە هۆگری دەنگت بووم، چرپەی کەس ناچێ بە گوێما
ئەو ساتانەی پێکەوە بووین، ناسڕێتەوە لە بەر چاوما
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

Nêrgiza serê çiya
Nêrgizê narê ciwanê
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

چاومەستە، دە هەستە بێرە لام خونچەگوڵم
ماچم دەیە، بمدوێنە، مەشکێنە دڵم
لەم دەفری مەیەت کاسەیەکم بۆ تێکە
تا نەبووە بە دەفر و کاسە و گۆزە، گڵم
@Kurdinus
«خەییام - هەژار»

Читать полностью…

Kurdînûs

🎼 #شەوموزیک (ژماره 701) بە دەنگی مستەفا دادار.
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

ئەوا تۆ دەڕۆی، من جێگام کوێ بێ؟
کێ بگرم بە یار شێوەی لە تۆ بێ؟
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

دو کتێبی نوێ بۆ کتێبخانەی کوردی:

سەبارەت بە ئەوین (ڕۆمانی فەلسەفی-دەروونناسی)
نووسەر: ئەڵێن دو باتن

تکایە دەکرێ بێدەنگ بی؟ (کۆمەڵەچیرۆک)
نووسەر: ڕەیمند کاڕڤێر

وەرگێڕ: مەسعوود تەهازادە
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

دڵم تەنگە وەکوو غونچەی دەمی تۆ
سەرم گێژە لە گێژیی پەرچەمی تۆ
دڵ و گیان و ژیانم دا بە ماچێ
وتت پێک نایە زۆری من، کەمی تۆ
➿ @Kurdinus
«هەژار»

Читать полностью…

Kurdînûs

ئەی بادی سەبا، من ببە، سوودی نییە نامە...
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

بۆ بیرکردنەوە...
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

وێنە-ڕۆژژمێرەکانی مانگی گەلاوێژیش ئامادە کران.
هەموو هەوڵی کوردینووس بۆ پاراستن و پەرەپێدانی کەڵک‌وەرگرتن لە زمانی کوردییە.
تکایە بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکان، لەم ڕێگەیەدا یارمەتیدەر بن 🌻

Читать полностью…

Kurdînûs

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٩).
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە با جوان ببمەوە
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

زمانی ئاماژە - Sign Language
ئەمەش زمانێکە!
بیر بکەوە بە هەر هۆکارێکی بێ، فێری زمانی ئاماژە بوویی. ئێستا، کە چوویەوە ماڵەوە، لەگەڵ بنەماڵە، یا لە دەرەوە لەگەڵ هاوڕێکانت، یا کەسانی دیکەی هاوزمانت، بە زمانی ئاماژە دەدوێی، چونکە دەیزانی؟ یا بۆ نموونە، لە نێو قسەکردنی کوردیدا، لەپڕ بە دەست و پەلت، چەند وشەیەک بە زمانی ئاماژە دەڵێی؟!!!

ئەی بۆ کاتێک زمانێکی دیکە دەزانی، لەگەڵ هاوزمان و هاووڵاتیانت بە زمانی دەرەکی دەدوێی و دەنووسی؟!!! یا بۆ هەتا دوو وشەی زمانێکی دیکە فێر بووی، خێرا بە گژ زمانی خۆتیاندا دەکەی و لە نێو قسەکردن یا نووسینتدا، ئەو وشە نامۆ و سەیروسومەرە و ناتەرزانە بە کار دەهێنێ؟

هەر تۆزێک بیرکردنەوە تکایە، تۆزێک. ساویلکەترین کەسیش ئەم دەقەی سەرێ ببینێ، هەست بە بێواتابوونی ئەم کارە دەکا و بۆی ڕوون دەبێتەوە چەندە بێهوودەیە!
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

هاوار چی بوو، نازانم
گڕی بەردا لە گیانم
هەر ئەوە چارەم بکا
ئەوە هێز و ژیانم
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

بەڵام ژین هەر هەوەس نییە
جوانیش بەتەنێ بەس نییە
➿ @Kurdinus
«هێمن»

Читать полностью…

Kurdînûs

🎼 #شەوموزیک (ژماره 702) بە دەنگی قادر کابان.
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

عیشقت لە دڵ و دیدەیی پڕ ئەشک و ئەلەمدا
گونجایش و تەسکینی نییە، زۆرە لە کەمدا
➿ @Kurdinus
«نالی»

Читать полностью…

Kurdînûs

گەرد و بادی هیجری تۆ وا عالەمی لێ کردمە تۆز
نەک دوو چاوم، بەڵکوو حەتتا دڵ غوباری گرتووە
➿ @Kurdinus
«نالی»

Читать полностью…

Kurdînûs

فرۆشی دوو کتێبی نوێ بە ئامادەبوونی وەرگێڕ

کات: چوارشەممە و پێنج‌شەممە کاتژمێر ٥ تا ٧ی ئێوارە.
شوێن: فرۆشگەی ناوەندیی کتێبی مانگ

Читать полностью…

Kurdînûs

ئەی تەبیبی عیشقەکەی من، دەی وەرە جارێ بتبینم
شەقام شەقام نەما لێرە ئەم چرایەی دڵ نەگێڕم
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

🎼 #شەوموزیک (ژماره 700) بە دەنگی سمایل ئاغا چەوگالی.
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

«ژن»
عەبدوڵڵا پەشێو
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

➿ @kurdinus
لە پەنجەرەی ژوورەکەم دە
با دەرگاکەت بۆ واڵا کەم
چاو دامەخە
فوو لە چرای سۆمات مەکە
نەک پێ بە سەر دڵما بنێی

دەستت بێنە،
ئەم جیهانە جەنگڵستانێکی چڕە
خوانەکردە، نەک لە غەریبیدا بمرین
با گوێ لە خەمی یەک بگرین

قوربانت بم دە پێبکەنە
تا خونچەی لێوت ببینم
کە ئەپشکوێ، تا هەنگی ناوم ببینم
لە پەڕی لێوتەوە ئەفڕێ

گوڵەبەفرینەکەی دڵم
دەستت بێنە ناو دەستم
تا ئاوازی گۆرانیی تەمەن نەشێوێ
تا بولبول چڵ جێ نەهێڵێ

لەرزەکەمەر تێ مەپەڕە
لە هەر کوێ بی ئەتدۆزمەوە
چونکە بۆنی سنەوبەری تەڕت لێ دێ...
➿ @Kurdinus
«هیوا قادر»

Читать полностью…

Kurdînûs

جارجارە پەنا بە مەی دەبەم، ناچارم
خەمبارم و پێم دەڵێن کە تاوانبارم
خۆزێ وەکوو مەی درۆ و دزیش مەستی دەکرد
مەردێکم دەویست کە بیگوتا وشیارم
➿ @Kurdinus
«خەییام - هەژار»

Читать полностью…

Kurdînûs

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ١٠).
➿ @Kurdinus

Читать полностью…

Kurdînûs

📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٨).
➿ @Kurdinus

Читать полностью…
Подписаться на канал