◾پێگەی هونەری و زمانپارێزیی کوردینووس کوردینووس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا: https://campsite.bio/kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٧).
➿ @Kurdinus
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٥).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٣).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ١).
➿ @Kurdinus
کـه مردم شین و گریانت به من چی؟
که گوڵ چوو، ئاوی بارانت به من چی؟
لـە سهر تهرمی منی عاشق بەقوربان
ئیتر زولفی پهرێشانت به من چی؟
له هۆدەی ماتەم و غەمدا که سووتام
سەفایی باغ و هەیوانت به من چی؟
که هێلانەی شەهێنی دڵ خرا بوو
قەدی سـەروی گوڵستانت به من چی؟
بـه پاییز پووشی ویشکی تەن که فەوتا
بـەهاری لـێوی خەندانت بـه من چی؟
که مانگی بەختی من ڕووی نا له کەسری
تریشکەی ڕۆژی کوڵمانت به من چی؟
بـه کاسیی غەم دڵم شێواو و کاسه
شەرابی سافی فینجانت به من چی؟
که تووشی لهشکهری دهرد و خهفهت بووم
دهوایی دهرد و دهرمانـت به من چی؟
که پەیدا بوو شەوی تاریکی دووریت
دەسی مووسایی عیمرانت به من چی؟
لەشـم گهر کهوته مەیدانی نەبوونا
لە ئهودا باسی لوقمانت به من چی؟
که بڕوا نووری بینایی لە چاوم
جوانیی ڕهنگی باغانت به من چی؟
له نـێو چاڵی غەمی تۆدا که گیرام
جوانیی دەشـت و کێوانت به من چی؟
«فیدایی» گهر نهما، بۆ تهعزییهی ئهو
دهمولێوی غهزهلخوانت به من چی؟
➿ @Kurdinus
«مەلا کەریم فیدایی»
تا دڵ نەسووتێ دەم بە دەم
فانی نەبێ سەر تا قەدەم
پەروانە قەت ناگاتە شەم
ئاوایە ڕێگەی عاشقان
➿ @Kurdinus
بگەڕێوە تا دڵ پڕ بە هەستی
بتکا بە ڤینۆس بۆ خۆشەویستی
وەرەوە وەکوو هەوری بەهاران
ئازیزترت کەم لە جاری جاران
➿ @Kurdinus
دەمبینی کە خەمبار و کز و داماوم
وا بیر مەکەوە لە مەرگ و کەس ترساوم
مردن کە لە ڕێمە، هەر دەبێ، ناترسم
ژاکاوی ئەوەم بە ئارەزوو نەژیاوم
➿ @Kurdinus
نیشتمان ئەی خاک و خۆڵی تۆ گلەی چاوانمە
کوردستان ناوی بەڕێزت هێزی ڕۆح و گیانمە
➿ @Kurdinus
دوایین دەرکەوتن و شێعرخوێندنەوەی عەبدوڵڵا پەشێو، شاعیری مەزنی کورد
لەم فستیڤاڵەدا کە کۆمەڵێک شاعیر لە سەرانسەری جیهانەوە تێیدا بەشدار دەبن و دوو ساڵ جارێک لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە دەچێ، پەشێو سێ شێعری خوێندەوە کە هاوکات بە زمانی فینلاندی بۆ ئامادەبووان وەرگێڕدران.
➿ @Kurdinus
تەمەن ڕۆی و ئەمن هەر مام بە هیوات
نە هیواکەم بەدی هات و نە ئاوات
هەموو هەر دێن، دەڵێن هێدی سەبر کە
لەسەر ئەو سەبرە من ئاوام بە سەر هات
➿ @Kurdinus
«هێدی»
بیستوومە بەهەشتێ هەیە حۆریی تێدا
ڕووباری شەرابی پاکی دەڕوا پێدا
من لێرە مەی و یارێ پەیا کەم چ دەبێ؟
دەسکەوتەکە هەر یەکن بە هەردووک ڕێدا
➿ @Kurdinus
#هەژار #خەییام #چوارینە
📱 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ موبایل (ژماره ٦).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٤).
➿ @Kurdinus
🖥 وێنەی تایبەتیی کوردینووس وێڕای ڕۆژژمێری مانگی گەلاوێژ، بۆ کامپیوتێر و لەپتاپ (ژماره ٢).
➿ @Kurdinus
🎼 #شەوموزیک (ژماره 699) بە دەنگی کەماڵ محەممەد.
➿ @Kurdinus
بێ تۆ من چیم؟
شەوێک مانگ و ئەستێرەکانی
جێیان هێشتووە...
➿ @Kurdinus
«ڕەفیق سابیر»
مەحوی ئەمڕۆ زۆر نەخۆشە، قەت شیفای نایێ بە هیچ
گەر شیفای بێتن بە بۆیی زولف و ئەو ئەگریجە دێ
➿ @Kurdinus
«مەحوی»
«ڤەنگۆکی» نیگارکێش حەزی لە خۆرەتاو بوو. هەرکاتیش کە خۆر دیار نەدەما، بە دوای شتی زەرددا دەگەڕا، هەتا بۆشایی خۆری پێ پڕ بکاتەوە.
پێویستە لە ژیاندا هەمیشە بە دوای شتێکدا بین.
➿ @Kurdinus
سڵ مەکە لە مەیلی بە گەرمی ڕوانینم
پیاوێکم جوانییە قیبلەگای ئایینم
➿ @Kurdinus
«گۆران»
🎼 #شەوموزیک (ژماره 698) بە دەنگی زەکەریا عەبدوڵڵا.
➿ @Kurdinus
لە دوای تۆ
ئەم دڵە شکاوەم وەک چرای بەر زریان
دەخەمە سەر دەستم
لە یەکەم ڕێکەوتدا
هەرکەسێک بێتە ڕێم
پیر یان جوان
دڵمی پێ دەبەخشم
گرینگ نییە هەرکەس بێت
گرینگ نییە
تۆ نەبیت
من دڵم بۆ چییە؟
➿ @Kurdinus
«ڕەفیق سابیر»
بیرت ئەکەم، بیرم ئەکەی
خەمت ئەخۆم، خەمم ئەخۆی
ئەم دوورییە نەبڕایەوە
ئەوا تەمەنمان هەمووی ڕۆی
➿ @Kurdinus
جیلوەیی جوانی لە هەرچیدا هەبێ خۆشم دەوێ
➿ @Kurdinus
«هێمن»