tutrk | Неотсортированное

Telegram-канал tutrk - تاریڪ و ڕوون

466

Подписаться на канал

تاریڪ و ڕوون

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

هەرگیز مێژوو نامان‌بەخشێت...
ئێمەی کورد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا (بە هەر پاساوێک) بە زمانی بێگانە ئەنووسین...
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ئەوینــــــــــــداری مامــزێکی۱ زەڕەداری باڵا بـــــــــــــەرزم
ئەوین ئەوی کردۆتە شا و منیشی کردۆتە کۆیـــــــــــــلەی

ئەگەر بڵێم: ڕۆحـــم پێشکەش. بە سەرسووڕمانەوە دەڵێی:
ساویلکەی۲ خۆم، ڕۆح هی منە خۆت چیت هەیە پێشکەم کەی!




❇️ هۆنەر: ئیبنولفاریز میسری.
✅ وەرگێڕ: د.هادی مورادی.


ـــــــــــــــــــــــــ
۱-مامز:کەژاڵ،ئاسک.
۲-ساویلکە:سایلۆح.
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

خەوە بەردینە ـ ١
شاعیر: سوارە ئێلخانیزادە
شرۆڤە: مامۆستا ئاسۆ

@aveng_53

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

"شەوقی سبەی،تاسەی دوێنێ"



ئای کە چەندە،
بە شۆر و شەوقی هاتنی سبەینێ،
فرمێسکم ڕژاند.
سبەی کە هات،
هەر بە ئاوات و بە تاسەی دوێنێ ژیانم ڕابووارد...


هۆنەر: د.شەفێعی کەدکەنی.
وەرگێڕ: د.هادی مورادی.
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

*مانگەشەو*



مانگەشەو تیشک دەدەڵێنێ
گوڵەستێرە۱ دەترووسکێنێ
بۆ ساتێکیش خەو لە چاوی کەس ناڕەوێ
بەڵام خەم و داخی ئەم خەڵکە خەوتووە
خەو لە چاوی تەڕی مندا دەڕەوێنێ


دڵەو دووا دەگەڵ مندا ڕاوەستاوە بەرەبەیان
شەوەکی لە منی گەرەک:
هەتا لە هەناسەی پیرۆزی ئەو بەڵکوو بۆ ئەم خەڵکە گیانەسەرە۲ بێنم خەبەر
بەڵام تووشی ڕێگای سەفەر
دڕوویەکی لە دڵم دا دەچە قێنێ.



ساقەتەی نارین۳ و خەمڵیوی سوور گوڵێک
کە بە گیان و دڵ چەقاندم
بە گیان و دڵ ئاویاریم کرد و ڕواندم
سەد مخابن بێ ئاوی لە بەر چاومەوە دەیژاکێنێ



هەر دەستانم پێکدا دەسووم
بەڵکوو درگایەکی وا کەم
هەوڵم بێ هۆیە کە کەسێک
لە درگا سەر بێنێتە دەر
وێرانی، دەرکە و دیواری تێکدراوی
بە سەرمدا دەڕمێنێ



مانگەشەو تیشک دەدەڵێنێ
گوڵەستێرە دەترووسکێنێ،
پیاوێکی پابلۆقاوی و ماندووی ڕێگایەکی درێژ
لە بەر ئاواییدا تەنیا ڕاوەستاوە
کۆڵ لە سەرشان و
دس لەسەر درگا دەگەڵ خۆیدا دەدوێ:
خەمی ئەو خەڵکە خەوتووە
خەو لە چاوانی تەڕمدا دەڕەوێنێ.




❇️ هۆنەر: نیما یووشیج
✅وەرگێڕ: دکتۆر هادی مورادی



ـــــــــــــــــــــــــــــ
۱-گوڵستێرە:ئەستێرۆک،گیانەوەرێکی وردیلە کە شەوانە لە دەر و دەشەتا دەدرەوشێ.
۲-گیانەسەر:جاڕز،ناڕەحەت.
۳-نارین:ناسک.
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

حەمید بانەیی - شەوی هیجران
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

سڵاو

هەر کەس پێی خۆشه فێری ڕێنووسی کوردی بێت، ئەم کاناڵە شەممە لە سەرەتای ڕێنووسەوە دەست پێ دەکات.
زۆر بە ئارامی دەچینە پێشەوە.
هەر حەوتوویەک، باسێک دادەنرێت.
دوای هەر باسێک #پرسیاریش دادەنرێت.
سەردانێکی بکەن.
ناونیشانی کاناڵ:
@pirsyar_kurd
بینێرن بۆ هاوڕێکانتان.
سپاس
خواتان لە دڵ🦋
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

هیجری تۆ چەند سەعبە دڵبەر ماڵەکەم وێرانە بۆت
ڕۆژ و شەو غەمباری ڕووتم دیدەکەم گریانە بۆت

ئەشکی چاوم بادەیە، ناڵەی دڵم عەینی نەیە
خاک بەسەر بێکەس لە حەسرەت جەرگەکەم بوریانە بۆت

ئەی نیگاری نازەنین لەو ڕۆژەوە دووری لە من
سەیلی دیدەم وا بەخوڕ دێ هەروەکوو سیروانە بۆت

ئەو بەڵای بۆ قامەتی تۆ دێ لە عوششاقت کەوێ
سەدهەزاران عاشقت جانا بەڵاگەردانە بۆت

ئەی دڵە بەسیە لە غەم بۆچی ئەناڵی ڕۆژ و شەو
شەهدی لێوی دڵبەرت بۆ دەردی تۆ دەرمانە بۆت

❇️ هۆنراوەی: ئەحمەد موختار بەگی جاف
✅ گۆرانیبێژ: مامۆستا عەدنان کەریم
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

✅چاوشارکێ
❇️هۆنراوەی: مامۆستا عەتا ئەولیایی
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

دڵم ۲
هۆنراوەی: مامۆستا عەتا ئەولیایی
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

دڵی شکاوم وەک ئاینەی پاکە
نرخی دوڕ ناشکێ گەرچی لە خاکە

لە چاکی کراسی یوسف دیاری دا
کە دەس و چاوی داوێنپاک پاکە

نەخشی سپی و ڕەش لە ڕێی لات نەدا
دوو ئەسپەی زەمان گەلێک چالاکە

کۆتایی عەقڵ و بەرزی باڵای عیشق
لە یەک زۆر دوورن بڕوا کە کاکە

بەیانان لە باخ بوڵبوڵ پێت ئێژێ
کە ملیوانی گوڵ لەبەرچی چاکە

هەزار چاوکەی ئەسر۱ بتەقێ ڕەواس
کە داست ئەبڕێ ئەم مێوە تاکە

چیم لە دۆس کێشا سزای دوژمن بوو
دۆس لە دوژمەنییا چەنێ بێ باکە

سەفای چاوکەی ڕوون پارێزنە ئەی دڵ
گەر چی لە هەر لا گەرد و خاشاکە

دەنگی تۆیە لە سینەم دێتە دەر
دنیا لە تۆ پڕ گومنی۲ ڕووناکە

ئێوارە و بەند و دەنگی بایەقوش
بناڵە سایه شعرت خەمناکە

دڵی خەمینم لەم ناڵە گیرا
وەرە کە کاتی پەردەکەی ڕاکە۳




❇️ هۆنەر: هێ.ئەلف.سایە.
✅ وەرگێڕ: د.هادی مورادی.


ـــــــــــــــــــــــــــــ
۱-ئەسر:فرمێسک.
۲-گومنی:زایەڵە.
۳-ڕاک:یەکێک لە پەردەکانی مووسیقایە.
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

📖 جووتە مەم
✍️شاعیر: مەلا غەفوور دەباغی (حافز مهابادی)
🎙دەنگ: حافز مهابادی
🆔 @kurdica

دەقی شێعرەکە:
ئەی جووتە مەمت عەینی هەڵووی تازە فەریکە
فێداری دەسی تۆیە دڵم، چارە‌سەری کە

گیان بۆتە پەپوولێک و لە دەوری شەمی ڕووتە
تا باڵ و پەڕی، پاکی نەسووتاوە دەری‌کە

چاوت کە بە هاوکاری برۆت خەڵکی دەکووژێ
ئەگریجە لەپای چی لەگەڵ ئەو جووتە شەریکە!؟

دوژمن دەیەوێ تۆ بە تەڵا هەڵخەڵەتێنێ
یا جوابی بە تێڵا بدە، یا جارێ کەری‌کە!

ئەم هۆنەرە بێ‌‌چاوە کە سەوداسەری تۆیە
تاوێ وەرە دەس باوێ ملی، بەختەوەری کە

ساڵی 1354ی هەتاوی
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

خوا کا ترێکان بگەنێ
جیهان مەست بێ
لارەولار بڕۆن شەقامەکان
سەرۆک کۆمار و سواڵکەران
شانیان لە شانی یەک بخشێ
سنوورەکان مەست بن
حەمەعەلی دوای هەڤدەساڵ
دایکی ببینێ و
ئامینە دوای هەڤدە ساڵ
لۆچی لەشی کۆرپەکەی دابێنێ...

خوا کا ترێکان بگەنێ
ئاموو کوڕە جوانکیلەکانی هەڵبێنێتەوە
هیندوکۆش کیژۆڵانی ڕزگار بکا و
بۆساتێ
چەکەکان لەبیریان چێ بدڕن
کارتەکان لەبیریان چێ
ببڕن
قەڵەمەکان ئاگر
بەئاگربڕ بنووسن.

خوا کا کێوەکان پێک بگەن
دەریا پڕ باوێتە ئاسمان و
مانگی بدزێ
پڵنگ و ئاسک پێکەوە لە مەیخانە کەون.

خوا کا مەستی گش شتەکان بتەنێ
پەنجەرەکان
دیوارەکان بشکێنن و
تۆ
ئەودەمەی توند دڵدارەکەت ماچ دەکەی
بیرێکیشت هەر لای من بێ.

خۆشەویستم
خۆشەویستە دوورکەوتوەکەم
پیاڵەیەکی ترم لەگەڵ هەڵباوێ
بەخۆشی ڕەزە سەرەونخوونەکانی ترێ.


ئەلیاس عەلەوی
شاعیری ئەفغان
و:حسێن جەوانشیر
دەنگ و ئێدیت: ئیدریس ئیبڕاهیم نژاد

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

*ئێمه،
هەر ئەو کۆمەڵە پڕژ و بڵاوە...*



شەپۆل دەهات وەکوو کێو و دەکەوتە سەر کنارێنا!۱


لە نێوانی دڵی ڕەشی شەپۆلانی دەنگ زلەوە
کە نوقمێکی هەڵدەلووشاند و
بە مستی هاوارەکانی دەتاساند.۲
هاوارێکی خەسە و خوێنین لە مرۆڤاتی۳
داوای ئاریکاری دەکرد:
-"ئەی مرۆڤەکان...
هاوارە ئەی مرۆڤەکان..."

ئێمە بیستمان و هیچ یارمەتیمان نەدا!
بەم خەیاڵە کە چارە نووس،
بەم گومانە کە بەخت و هات
بەڵکوو بە لای ئەم ماندوا تێپەڕێ کا و ئاوڕێکی لێ بداتەوە!
"دەستێک لە غەیبەوە بێت و کارێک بکا"٤
کەسمان تەنانەت لە جێگای خۆی نەجووڵا!
دەستی ئەو نوقمی کارەساتمانە٥ نەگرت،
تا بەڵکوو لەو مەترسیگا٦ ڕزگاری کەین،
بیگەینینە کنارێکی!...



شەپۆل دەهات وەکوو کێو و دەڕژایە سەر کنارێنا
وەل فریایێک،
کە دوای ساتێک مەحفەو دەبوو.
دەگەڵ نوقمێک کە لەو تەنگەبەریا
چنگی هەڵئەپێکا لە کەفەکان و لە هوا...



ئێمە ئاگامان لێ نەبوو
کە ئەم گیرۆدەی چەمەری گێژاو بووە
ئەم ڕۆژڕەشە سەرنخوونە
ئەمە منم
ئەمە ئەتۆی
ئەوە هاوساس
ئەوە مرۆس!
ئەمە ئێمەین!

ئێمە هەر ئەو کۆمەڵە پڕژ و بڵاوەین
هەر ئەو تەنیا
ئیمە ئەو تەنیاگەلینە!



گشتمان بێدەنگ دانیشتین و تواشامان کرد.
بەڵام ئەو دەنگ و هاوارە مەحفەو نەبوو.
-"...ئەی مرۆڤەکان..."
"هاوارە ئەی مرۆڤەکان..."
ئەو دەنگە،قەت خامۆش نابێ،
ئەو دەنگە لە گ شوێنێک دا هەمیشە زایڵەی بەرزە!
هەتا لە دنیا دا دڵێک لە بەر زڵم و زۆر دەلەرزێ،
هەتا فکرێک پەرێشانە،
هەتا چاوێک بە گریانە،
لە هەر کوێکا دەستی نیازی مرۆڤێک ڕاکشابێ،
ئەو دەنگه لە پەڕانپەڕی دنیا دا دەزرنگێتەوە.



ئاخ ئەر بە دڵ گوێ ڕابگرین،
ئاخ ئەر ساتێک فلووفی۷ نان لە بیربەرین،
"ئەی مرۆڤەکان"
لە گش جێگایکا دەبیسین.



بە شوێن ئەو هەمگە خوێنە وا،
تکایە سەر ئەم خاکەمان،
ئەم گیانە سەرشۆڕیمان بێ!
ئەم نانە ژاری مارمان بێ!
ئێمە لە جێگەی خۆمانا دانیشتین و تواشامان کرد!



لە شەوەزەنگی دنیا دا
لە بوارگەیکی وا تاریک و تۆفانی دا!
لە نێو دڵی ئەم گشت ئاژاوە و کەتنە٨ دا
ئەو کەسە لە پا دەکەوێ
ئەو کەسە کە سەرەونخوونی سەر دارە
ئەو کەسە کە دەسەویەخەی گورگی مەرگە
ئەم هەزاران هەزارە وا لە هەورازی ڕژدی ژیانا بەربوونەوە،
ئەمە منم،
ئەمە ئەتۆی،
ئەوە هاوساس
ئەوە مرۆس،
ئەمە ئێمەین.

ئێمە هەر ئەو کۆمەڵە پڕژ و بڵاوە هەر ئەو تەنیا
ئەو هەمگە تەنیاگەلینە!


ئەم گشت شەپۆلی گرگاشە۹ لە گشت شوێنێکا دەبینین،
"هاوارە ئەی مرۆڤەکان"باش دەبیسن،
باش دەزانین،
دەستێک لە نادیارەوە هەرگیز نایە
کەسمان تاقە جارێک نایژین:
نابێ ئێمە وەل زاڵمی نەفاما ئاوا بساچین.۱۰


دەبێ قۆڵی لێ هەڵماڵین
دەست لە نێو دەستی یەکترین
جیهانی لێی بسڕینەوە و
لە جێگایا دلۆڤانی و دڵاڤدان۱۱ و سەفا دانێین.

"ئەی مرۆڤەکان...!
وا شەپۆل هات واشەپۆل هات..."




هۆنەر: فەرەیدوون موشیری.
وەرگێڕ: دکتۆر هادی مورادی.


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۱-کنارێن: سەر لێواری زەریا.
۲-تاساندن: خنکاندن.
۳-مرۆڤاتی: عینسانەتی.
٤-لەتە بەیتێکی حافزە بەم جیاوازیەوە کە لە فارسییەکەدا لە جیاتی دست، مرد نووسراوە: "مردی از خویش برون آید و کاری بکند"
٥-کارەسات: قەومان،بەسەرهاتی ناخۆش.
٦-مەترسیگا: جێگای مەترسی.
۷-فلووف: وەسوەسە.
٨-کەتن: بشێوە.
۹-گرگاشە: بەڵا و نەهامەت.
۱۰-ساچان: سازان،مودارا.
۱۱-دڵاڤدان: دڵشادکردن،موژدەی خۆش پێدان.

#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

دوایین ڕۆژەکانی مانگی ڕەشەمەیە
لە سەر لقی ئەم دار چنارە ڕووتەوە
مریچڵەیەک بە سۆزێکی بەیارەوە
ئەچریکێنێ
جا نازانم
ئەمە دووایین گازندە لە زمستانە
یا ئێکەمین سترانگەلی وەهارانە؟



❇️ هۆنەر: د.شەفێعی کەدکەنی.
✅ وەرگێڕ: د.هادی مورادی.



🌼 نەورۆزتان پیرۆز.

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

یەکەم پادکەستی چاندلاو؛ نالی حەزرەتی غەریبان

✓لەم پادکەستەدا کە باس و بابەتێکە لەسەر نالی شاعری گەورەی کورد ئەم باس و بابەتانە ئەبیسن؛

✓ ژیاننامەی نالی
✓ئەو کتێبانەی لەسەر نالی نووسراون
✓وتەی دوکتور عەبدوڕەحمان یەعقووبی و ئەبووبەکر سدێق و تەلعەت تاهێر لەسەر نالی
✓ دیکلەمەی شێعرەکانی نالی
✓باس و بابەتێ لەسەر دوو چەمکی غوربەت و عەشق لە شێعری نالیدا


هیوادارم بە دڵتان بێت و هاوڕێمان بن لە بڵاوکردنەوەیەدا

@Shewnama

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

خەوە بەردینە ـ ٢
شاعیر: سوارە ئێلخانیزادە
شرۆڤە: مامۆستا ئاسۆ

@aveng_53

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

له سلێمانی بەڕێوە دەچێت

ڕێزلێنان لە شاعیری نەتەوە و نیشتمان شەریف حوسێن پەناهی

لە لایەن ناوەندی چوارباغ و پڕۆژەی قەفتان

ڕێکەوتی پنجشەمە ٢٠٢٤/٠١/١٨
کات: سەعات سێی پاشنیوەڕۆ
شوێن: ناوەندی یەکێتی نووسەران ـ سلێمانی
کابان | KABAN

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

*هاوەڵی چاک*


هاوەڵی چاک خەم و خەفەت ناسڕێتەوە
وەلێکانێ کارێک دەکا
لە بەرامبەر خەمگەلەوە قورس و خۆگرتە ڕاوەستین
ڕێک هەر وەکوو چەترێکی چاک کە ناتوانێ بەفر و باران ڕاوەستێنێ
بەڵام یارمەتیمان دەدا کە ئارخەیان
لە ژێری بەفر و بارانا پیاسە بکەین...


❇️نووسەر:ویکتۆر هۆگۆ.
✅وەرگێڕ:هادی مورادی.
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

چاوەڕێی موژدەی نەسیمم تا لە گوڵشەن دێتەوە
بەڵکە فەرمایش بکا گوڵ، بولبولم با بێتەوە

وا وەعیدی بەفری زستانی فیراقت کەوتە دڵ
مەر بە بای وەعدەی ویساڵت کێوی دڵ ڕەش بێتەوە

میروەحەی زولفت لە دەوری ئاتەشی ڕووت بێ، چلۆن
ئاگری عیشقت بە ئاوی چاوی من دەکووژێتەوە؟

سوچی زولفت بوو کە پەروانەی دڵم ڕووی کردە ڕووت
ئاگری وەسڵی شەم و پەروانە شەو دەگڕێتەوە

خەتت و مۆری زولف و خاڵت حوججەتی موڵکی دڵە
نەقشی ئەو مۆرە بە ئاوی خوڕخوڕە ناچێتەوە

دڵ لە ترسی چاوەکەت ڕووی کردە مێحرابی برۆت
ئێستە بیستوومە لە چینی زولف جێی نابێتەوە

کێوی هیجرت خستە سەرشانی دڵم پێی خستووە
تا نەگا دەستی بە زولفت زەحمەتە هەستێتەوە

سەدکەڕەت خستمتە گێژ و مەهلەکەی بەحری فیراق
ئاخری موژگانی قوللابت دەرم دێنێتەوە

مەزرەعەی میهر و محەببەت توخمی وەسڵی شین نەکرد
گوڵ بە شادی دادەچێنم خاری غەم دەڕوێتەوە

خۆت دەزانی موددەتێکە گەردی پاماڵی جەفام
کەی وەکوو نەقشی قەدەم سەردێنمە ژێر پێتەوە

دڵ ئەوا کەوتۆتە زیندانی غەمت قوربانتم
تایەکی زولفت بنێرە بەڵکە بۆم دەربێتەوە

تۆ خودا تاکەی لە تاریکی شەوی هیجرانی تۆ
دەستەوئەژنۆ دابنیشم، ڕەببی کەی ڕۆژ بێتەوە

بێ ئیشارەی حیکمەتولعەینی شیفات نایێ شیفام
خۆت دەزانی زامی دووری سەختە خۆش نابێتەوە

فکری من چونکە دەقیقە عاشقی قەددی ئەوە
موو لە موو گیراوە چبکەم لێک جوێ نابێتەوە

زەخمی دڵ بێ مەرهەمی وەسڵی بەناسۆڕ کەوتووە
ئەی حەریق باسی مەکە تۆخوا بڵا نەکولێتەوە

❇️حەریق
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

لە غەززەوە دەنگی قیژەی گریانێک دێ
لەگەڵ قیژەی هەڵەبجەی من لێت دەگۆڕێن
لە غەززەوە کۆتەڵی ژانێک دەبینم
وەکو باڵای ماتەمی من، شەڵاڵ بە خوێن

من ئاشنام بەو ئازار و هاوارانەی
هەموو دنیا بەرانبەریان کوێر و کەڕن
بەو خاکانەی وەک خاکی من گۆمی خوێنن
چاڵی مەرگن، جێپێی نەفرەتیی خوای شەڕن

بەڵێ من مێژووی غەدرێکم، درێژ درێژ
سەیر نییە ژواری ئەوێ هەڵمپێچێ
سەیر نییە بە زریکەی منداڵی وێ
ڕابچڵەکێم، خەم دامگرێ، دڵم بێشێ


❇️شێخە ڕەسوڵ
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

بۆ هەموو ئەوانەی حەزیان له تایپی کوردیه


چیتر پێویستت بە تەختەکلیل نییە.
خزمەتێکی نوێی ئاسۆسافت بۆ بەکارهێنەرانی باتێکی تێلێگرامە.
ئێوە دەنگی خۆتانی پێ دەدەن و ئەو بۆتان دەکات بە نووسراوەی کوردی.
‏ دەتوانن لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە کەڵک لەو خزمەتگوزارییە نوێیە وەربگرن:

@AsosSoftSTT_bot

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

❇️*بەربەیانان*❇️



بەربەیانان
هەر کە تیشکی هەتاو لە کێوە دوورەکانەوە ئەنگووت
ئەمن خێراتر لە سروە
باڵەکانم دەکەمەوە

پەیامی سوح
بە هۆنەی۱ ڕوون بە دنیا ڕادەگەیێنم
بە سۆزەی خۆش
خێڵی خەوتوو زوو لە خەو دادەچڵەکێنم.



✅هۆنەر: فەرەیدوون موشیری.
❇️وەرگێڕ: د.هادی مورادی.



ــــــــــــــــــــــــــ
۱-هۆنە:شیعر.
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

📝 هەوڵێک بۆ لێکگرێدانی ئێستە و ڕابوردوو و ئاوێنەیەک بۆ داهاتووی مەریوان


بەرایی:
کتێبی "ئاوڕێک لە ڕابوردووی مەریوان"، کە سەرەباسی زۆر ڕووداو و لایەنی جۆراوجۆری مەریوان لە سەردەمە جیاوازەکاندا خستووەتە بەر باس، نوێترین بەرهەمی "ئەنوەر ڕەوشەن"، نووسەر و لێکۆڵەری کوردستانە کە ڕۆژی چوارشەممە، ١ی خەرمانانی ٢٧٢٣ی کوردی لەلایەن چاپەمەنیی "ئەوین"ەوە چاپ و بڵاو کرایەوە. لەم پەیوەندییەدا ڕاگەیاندنی ناوەندی نووسەرانی کوردستان لەسەر باسێکی کورت لەبارەی مێژوو و هەروەها ئامانج و ناوەڕۆکی ئەو کتێبە وتووێژێکی لەتەک نووسەردا کردووە.

ناوەندی نووسەرانی کوردستان: سەرەتا سپاس بۆ هاوکاریی بەڕێزتان لەم وتووێژەدا؛ با یەکەم پرسیارمان بە باسێکی کورتی بەڕێزتان لەسەر مێژوو دەست پێ بکەین!
ئەنوەر ڕەوشەن:
مەبەستی زانستیی مێژوو، ناسین و تێگەیشتنی بارودۆخی پێشینییانە. ناسین و تێگەیشتن لە بارودۆخی پێشینییان پێویستی بە کتێبی مێژوو و هەروەها دۆزینەوەی ئاسەوار و بەڵگەی مێژوویییە و بۆ ئەو کارە ئەبێت ئامرازەکانی زانستی مێژووت لە بەردەستدا بێت. بێگومان لە جیهانی ئەمڕۆدا کە هەموو لقەکانی زانست بە شێوەی ئاکادێمیک لە بەردەستدان و زانکۆکان لە سەرانسەری جیهان خەریکی پێگەیاندنی پسپۆڕی هەموو بوارەکانی زانستن، دەستخستنی بەرهەمی زانایانی ئەو زانکۆ و ناوەندە زانستییانە و دۆزینەوەی ئاکامی توێژینەوە و شەونخونیی زانایانی پسپۆڕ زۆر ئاسانە و بە سێرچکردن و گەڕانێکی ساکار بەناو ئینتێرنێتدا، هەمووی دێنە بەردەست و ئەتوانی کەڵکی لێ وەربگریت. لقەکانی زانستی ئاسەوار و شوێنەوارناسی و مێژوویش وەک هەموو زانستەکانی مرۆڤایەتی لە زانکۆکاندا بوونیان هەیە و دەرفەت بۆ هۆگرانی ئەو بوارە ڕەخساوە کە لە کانیاوی ئەو زانستانە تینوویەتیی خۆیان بشکێنن.

ناوەندی نووسەرانی کوردستان: پێتان وایە لەم بارەیەوە هەوڵی پێویست لەناو کورد و بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتدا دراوە؟
ئەنوەر ڕەوشەن: ب
ەختەوەرانە لەم ساڵانەی دواییدا دەیان پسپۆڕی شوێنەوار و مێژوو خوێندن و وانەکانیان لە زانکۆکاندا تەواو کردووە و بە پلەی ماستەر و دوکتۆراوە گەڕاونەتەوە بۆ نێو کۆمەڵگاەی کوردەواری و لەو بەشەیدا کە خوێندنیان تێدا تەواو کردووە خەریکی کاری پسۆڕانەن و بەرهەم و سەمەری ماندووبوونەکانیان بووە بە هەزاران توێژینەوە و دەیان کتێب سەبارەت بە مێژوو و شوێنەوارە کۆنەکانی نیشتمانەکەمان. ئەمان ئیتر وەک ڕۆژهەڵاتناسێکی بەرژەوەندیخوازی لووتبەرزی ڕەگەزپەرست بۆ بابەتەکان ناڕوانن و بە شێوەیەکی لۆژیکی خەریکی توێژینەوە لەو خاک و کۆمەڵ و بەستێنەن کە خۆیان تیایدا لەدایک بوون و سەریان هەڵداوە و وەک نەمامێک لێی شین بوون و گەشەیان کردووە. بۆیە ئەتوانم بڵێم ڕەنگە خۆیان بۆ دۆزینەوە و ناسینی شوناسی خۆیشیان بووبێت دڵسۆزانە لە شتەکانی نەتەوەکەیان دەکۆڵنەوە و وەک بێگانەکان مەبەستیان لە پشکنین و توێژینەوە گەڕان بەشوێن دەسخستنی بەرژەوەندی یان شێواندن و سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەییی گەلێکی تر نییە، بەڵکوو دۆزینەوەی شوناسی ڕاستەقینەی خۆیانە.

✍️: @NNKurdistan

درێژەی وتووێژ

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

دڵم ۱
هۆنراوەی: مامۆستا عەتا ئەولیایی
زستانی ۹۹
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ماڵپەڕی ئاسۆ سافت (www.asosoft.com) سێ پرۆژەی زۆر جوانی دەست پێ کردووە:
1⃣ هەڵەچنی ئاسۆ: کە دەقی کوردی تێدا پەیست دەکەیت و هەڵەچنی ئەکات....
2⃣ تایپی دەنگی: کە دەقێکی کوردی بۆ دەخوێنیتەوە و ئەویش بە ڕێنووسی کوردی تایپی ئەکات...
3⃣ خوێنەری دەق: کە دەقی کوردی تێدا پەیست دەکەیت و بۆت دەخوێنێتەوە...

بە هیوای سەرکەوتنی زیاتری ئەو بەڕێزانە لە پرۆژەکانیاندا...
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔹پەندی پێشینیان
🔹نووسەر: #مەلا_غەفوور_دەباغی #حافز_مەهابادی
🔹ئامادەکردن و لێکدانەوە: #زریان_سەرچناری
🔹زمان: #کوردی
🔹چاپەمەنی: #
🔹شوێن: #
🔹ساڵ: #2010
🔹بابەت: #پەند #فۆلکلۆر
🆔 @kurdica

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

📖 ناحەز و جوان
✍️شاعیر: مەلا غەفوور دەباغی (حافز مهابادی)
🎙دەنگ: حافز مهابادی
🆔 @kurdica

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ئێمە هەر ئەو کۆمەڵە پرژوبڵاوەین....
❇️ هۆنراوەی: فەرەیدوون موشیری
✅ وەرگێڕان و خوێندنەوەی: دکتۆر هادی مورادی
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇👇ـ

Читать полностью…
Подписаться на канал