*لە بیرم بێ*
لە بیرم بێ کە سبەینێ بەرەبەیان جۆرێک تر بم
جنێو نەدەم بە هەوا و ئاو و بە زەوین
دەگەڵ خەڵکی شار و گوندا دلۆڤان بم
ڕابوردوو گشت فەرامۆش کەم
ماڵی دڵ لە خەم و خەفەت پاکە و کەم و
بە پەشتەماڵی۱ لێبووردن
تاڵگەلی کاکڵەمووشانی ناکۆکی لە نێو دڵم دا بسڕمەوە
بە زەردەخۆیەکی۲ شیرین
دەستم بنێمە نێو دەستانی ڕۆزگار
له بیرم بێ کە سبەینێ دەمەو بەیان
لە دڵەوە بە سروەبا بڵێم ڕۆژ باش
دەزوویەکیش ببەبەستم بە قامکمەوە
تا سبەینێم لە بیر نەچێ
ژیان شیرینە و دەبێ بژیم
گەر چی تۆزێک دێرە بەڵام
دەبێ کاسە ئاوێک بکەم بە پشتی پای زەردەخۆ دا
بەشکوو بە سڵامەتی لە سەفەر بێتەوە
دەبێ تۆوی هیوا لە دڵ دا بچێنم
دەرفەتی سات لە دەس نەدەم
سبەینێ سوح دەبێ بڕۆم بۆ بازاری خۆشەویستی
دلۆڤانی خۆم بنوێنم
لە وێندەرێ پڕ باخەڵێک ئەوین بێنم
لە بیرم بێ سبەی ژبن۳
بە ڕۆژباشێک دڵی هاوساکەی خۆم شاد کەم
لە تاوانی هەواڵەکانم خۆش ببم،لە بەر درگا دا دانیشم
بە تاسەوە چاوم ببڕمە ناو کۆڵان
بەڵکوو هاوسەفەرێک بێت و ئەم دڵەم دەگەڵ خۆی ببا و
بڕوا بێنم ئیتر نقار٤ و ناکۆکی زۆر دزێوە٥
لە بیرم بێ سبەی ژبن
بپەزێرم کە ئیتر دەڕفەت نەماوە و
بزانم کە ئەر تۆزێ دێر بجووڵمەوە،ئیتر مووڵەتێک نامێنێ
بزانم کە شەوێک دەڕۆم و شەوێکیش
-بێسۆ- دەبێ کە سبەینێکی لە دوو نابێ
لە بیرم بێ
ئەگەر دووارە سبەی تووشی خافڵان٦ هاتم
دوایین ساتی سبەی شەو
بازەم ئەمە بە خۆم بێژم:
دەبێ ئەمن دەگەڵ خەڵکی شار و گوندا دلۆڤان بم
دەبێ هەر چی تێپەڕیوە فەرامۆش کەم.
❇️ هۆنەر: فەرەیدوون موشیری.
✅ وەرگێڕ: دکتۆرهادی مورادی.
ـــــــــــــــــــــــــــــــ
۱-پەشتەماڵ:خاولی،مەرحەمە،جۆرێ دەسماڵ بۆ وشکەوکردن و سڕین.
۲-زەردەخۆ:بزە،زەردەخەنە.
۳-ژبن:حەتمەن.
٤-نقار:دلێشان،قار.
٤-دزێو:ناحەز،ناشیرین.
٦-خافڵان:سەرقاڵی،ئاگالێبڕان.
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
ئەوانەی گوێیان لێ گرتووە، سەیری وێنەکانی بکەن.... فەرهەنگۆکێکیشی لەگەڵدایە👆👆👆
@tutrk
كەلاوەیەك بە پشتی ماڵی ئایشە قەلەوەیە. ڕۆژێك لە ڕۆژان، ژنە جیرانێك بۆ كارێكی پێویست سەردانی ماڵی ئایشێ قەل دەكات. لە پڕ چاوی بە دیمەنێك دەكەوێت كە زۆر سەرنجی ڕادەكێشێت، دەبینێت كە سەگێک ترەكیوە و چەند توڵەیەکی لەبەردەستە. لەو توڵانە یەكێکیان لە هەموویان گەورەترە و وەك منداڵی مرۆڤ وایە. جیرانەكە كە نزیك دەبێتەوە، دەبینێ كە سەگەکە وێڕای بێچووەكانی خۆی، منداڵێكی ساوای لە ئامێز گرتووە و لە بێچووەكانی خۆی هەڵیناوێرێ و پەیتا پەیتا چۆن بێچووەكانی خۆی دەلێسێتەوە، ئاواش منداڵەكە دەلێسێتەوە. كاتێك جیرانەكە ئەو دیمەنە دەبینێت دەیكات بە قاووقیژ و عالەم (خەڵك) وەسەر دەگەڕێین. من لە كۆشی سەگەكە دەردێنن.
تا ئێستا جگە لە چەند ڕۆژهەڵاتناس و گەڕیدەیەك هیچ كەس بەو شێوەیە باسی كۆمەڵگەی كوردیی نەكردووە، تا ئێستا شەهامەتی تاكەكانی ڕێگای ئەوەیان نەداوە، دڵڕەقیی گەلێك بەرانبەر وەچەكانی بەو خاكەڕاییە بنووسێتەوە.
ناوی پەرتووك : کوردبوون
بەشێک لە بیرەوەرییەکانی کاپیتان حەمەدی مەولوودی
ساخکردنەوە و بەڵگەمەندکردن : وریا ماملێ
خوێندنەوەی : موشتاق فەیزیابی
میوزیک : دڵزار عابیدی
پێکهاتووە لە ( ٣١ ) بەش
بەهیوای ئەوەی کە هەموو کاتەکانی ژیانتان پڕ بێت لە خۆشی و کامەرانی.
⬇️⬇️⬇️
ئهم کتێبه جیا له پێشهکی و ژیان و بهسهرهاتی مامۆستا له دوو بهش پێکهاتووە:
بهشی یهکهم: ههشهمێز (قسهخۆشهکان مامۆستا شێخ حەمه مارف مهریوانی)
بەشی دووههم: دیوانی شێعر (شێعره بڵاونەکراوەکانی و شێعرهکانی پێشوو)
ڕووبهرگ و ڕازاندنهوهی لاپهڕهکان: سهلاح عیلمیزاده
تایپیست: زانیار درهخشانی-پێشهوا خالیدی
کۆکردنەوە، لێکۆلینەوە، نووسین وئامادهکردنی:
سهیید عیرفان خالیدی
شوێنی بڵاوکردنەوە: مهریوان، شهبڕهنگ، مهتبووعاتی رووبهرووی موجتەمهع کوردستان/ سینەما، فهرید جامسهحەر، وریا هیجرانی
...........................................................
این کتاب علاوە بر مقدمه و زندگی نامهی شاعر، دوبخش دارد؛
بخش اول: ههشه مێز( نثری شیوا وساده آمیخته با طنز و هجو و هزل)
بخش دوم: دیوان شعر( اشعاری بسیار زیبا و دلنشین به دو زبان کوردی و فارسی)
طرح روی جلد و صفحهآرایی: صلاح علمیزاده
تایپیست: زانیار درخشانی- پێشهوا خالدی
گردآوری، تصحیح و آماده کردن: سید عرفان خالدی
محل پخش: مریوان، شبرنگ، دکه مطبوعاتی روبهروی مجتمع کوردستان/ سینما ، فرید جام سحر، وریا هجرانی
@tutrk
🌺🌤🍀
"ڕۆﮊﻭﻭ"
✍ م. قوبادی جەلیزادە
ﺋەﻭ ﺋێـﻮﺍﺭەﯾەﯼ ﮊﻧە ﺳﻌﻮﺩﯾﯿەﮐە،
ﻓﺘﺎﺭﯼ ﺑە؛
ﺑﺮﻧﺞ ﻭ
ﻗەﻝ ﻭ
ﮔۆﺷﺘﯽ ﺋﺎﺳﮏ ﻭ
ﻧﺎﻧﯽ ﮔەﻧﻢ ﻭ
ﺧﻮﺭﻣﺎ ﻭ
ﭘﺎﻗﻼﻭە ﻭ
ﺳەﻻﺕ ﻭ
ﻣﺎﺳﺘﺎﻭ ﻭ
ﻣﺤەﻟەﺑﯽ ﻭ
ﮔﻮێـﺰ ﻭ
ﻓﺴﺘﻖ ﻭ
ﻫەﻧﮕﻮﯾﻦ ﻭ
ﮔێـﻼﺱ ﻭ
ﺳێـﻮ ﻭ
ﻟﻮﻗﻤە ﻗﺎﺯی و.............
ﻛﺮﺩەﻭە؛
ﻣﻨﺪﺍڵە ﻣﻮﺳڵـﻤﺎﻧەﻛﺎﻧﯽ ﺳۆﻣﺎڵ،
ﻟەﺑﻦ ﺩﺍﺭﻣۆﺯە ﻭﺷﻜەﻛﺎﻧﺪﺍ،
ﻟەﺑﺮﺳﺎﻥ ﺩەﻣﺮﺩﻥ .
@tutrk
🔆
🔷
✏️...
🔘دەقی پێنجخشتەکییەکی "سالم" لەسەر هۆنراوەیەکی فارسیی "مەولانا خالیدی نەقشبەندی"...
#ئەدەبی_تووتڕک
▪️لەگەڵمان بـــــــن
@tutrk
دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم ڕۆحەکەم
بەرهەمی:
م.بێخود (1879-1955)
دیدەکەم لەو ڕۆژەوە من ئاشناتم، ڕۆحەکەم
ئاشنایێکی بە گیان و دڵ فیداتم، ڕۆحەکەم
پەڕتەوی ڕووی تۆم کە دی لەو ساوە وەک روحُ البَيان
هەر خەریکی سەیری سوورەی والضُّحاتم، ڕۆحەکەم
تا لە چاوی مورشیدی تۆ بەیعەتم وەرگرتووە
ڕۆژ و شەو مەجزووبی حەوشی خانەقاتم ڕۆحەکەم
دڵ ئەگەر مەفتوونی دانەی خاڵەکەی سەرگۆنەتە
خۆم ئەسیری پەرچەمی داوی بەڵاتم ڕۆحەکەم
تۆ کە لۆرتی حوسنی ئەمڕۆ، فەرزە من بێ بەش نەکەی
موستەحەققی ڕووت و موحتاجی زەکاتم، ڕۆحەکەم
من بە قووتی وەسڵی ئێوارە و سبەینێی تۆ ئەژیم
تۆ خودا تۆش نەیبڕی مووچە و بەراتم، ڕۆحەکەم
شەو ئەزانی بۆ چی هەر دەور و خولی ڕووی تۆ ئەدەم!؟
تا بزانی من کە پەروانەی چراتم، ڕۆحەکەم
بشمرم خاکم لەپاش سەد ساڵ ئەڵێ وەک سامی نووح
ئەی مەسیحا چاوەڕێی یەک مەرحەباتم ڕۆحەکەم
تووشی تیغی نازی تۆ بووم تازە توخوا لێم گەڕێ
با شەهادەت بێ بە ئەسبابی نەجاتم، ڕۆحەکەم
جائیزەی ئەم شیعرە نازدارانە بێخود عەرز ئەکا...
کافییە بەم نەوعە لوتفت بۆ خەڵاتم، ڕۆحەکەم
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
*ئاوێنەی دنیا*
دنیا وەک ئاوێنە وایە.
وێنەی تۆی بە وردی و تەواوی تێدایە:
خدە و ئاکاری نالەبار
ناهەقی و قین و دڵڕەقی و ڕفتاری لار
هەڵپەهەڵپ و ئێرەیی و بادیهەوایی.
جا چون ئەمانە لە خۆتدان نایگرییە دڵ.
بەڵام ئەگەر ئەمانەت لە دیترا دی
دڵت ئێشێ و لێی دەکەی سڵ.
ڕاستت دەوێ ئەتۆ دڵت لە خۆ دێشێ و لە ناحەزیی خۆ دەکەی سڵ.
❇️ مەولانا: فیە ما فیە
✅ وەرگێڕ: د.هادی مورادی
@tutrk
🔆
🔷
✏️.
هەرچەن مەواچان: فارسی شەکەرەن
کوردی جە لای من بەس شیرینتەرەن
مەعلوومەن جه دەور دونیای بەدئەندێش
دڵشادەن هەرکەس وە زوانِ وێش
🔘خانای قوبادی
🖊ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێ!
@tutrk
لە بەر لە دەس نەدانی دەستەڵاتێکی ئامانەتی-کە هەر وەکوو کایەکلێی زارۆکان دەس بە دەس دەبێ-کەی ڕەوایە بە ناڕەوا خوێنی مرۆڤان بڕێژی![خوێنی زارۆکان بڕێژی]!
📒 سەرچاوە: با کاروان حُلّه، د.زەڕینکووب
🖊وەرگێڕ: د.هادی مورادی
@tutrk
مامۆستا پاش نوێژی جەماعەت ڕووی کرده خەڵکەکەو وتی:
ئەمەوێ کاک حەسەنی تۆبەکارتان پێبناسێنم؛ موسوڵمانان! ئەم کاک حەسەنە دزی ئەکرد، مەیی ئەخواردەوە، مادەی سڕکەری بەکار ئەهێنا و .....، سوپاس بۆ خوا ئێستا تۆبەی کردووە و وازی لە گشتی هێناوە، کاک حەسەن گیان! حەز ئەکەم خۆت هەموو شتێکمان بۆ ڕوون بکەیتەوە و پێمان بلێی چۆن وازت لەو هەموو گوناهە هێنا؟
کاک حەسەن بە شەرمەزارییەوە ڕووی کردە خەڵکەکە و وتی:
بەڕێزان! من چەندین ساڵە سەرگەرمی کاری خراپ و گوناهـکردنم بەڵام خوای گەورە، کە ئاگای لە هەموو شتێکە، پەردەی لەسەر هەڵنەماڵیوم و ئابڕووی نەبردووم؛ بەڵام ئەم مامۆستای خۆمانە حەفتەیەکە پێیزانیوم، تا ئێستا دەیان جار ئابڕووی بردووم و شەرمەزاری کردووم!
نووسینی: ؟
وەرگێڕانی: ڕ.ڕەهنموون
#نوکتە_تووتڕک
@tutrk
بۆ خوێندنەوەی هەموو نوکتە و کاریکاتۆر و قسە خۆشەکانی کاناڵی تاریک و ڕوون (tutrk) لەسەر
#نوکتە_تووتڕک
کرتە بکە و بەرەوسەرەوە بڕۆ....
@tutrk
*سڵی ملهوڕ لە تێگەیین*
ئەگەر وەکوو گا زەلام بی شیرت ئەدۆشن(شیرتەدۆشن)
ئەگەر وەکوو کەر زۆرداربی بارت دەکەن
ئەگەر وەکوو ئەسپ خۆشڕەو بی سوارت دەبن
ئاگادار بە:
تەنیا لە تێگەیشتنی تۆ سڵ دەکەن.
❇️ نووسەر: د.عەلی شەرێعەتی.
✅ وەرگێڕ: د.هادی مورادی
@tutrk
🔹کوردبوون
🔹نووسەر: #حەمەد_مەولوودی (#کاپیتان_حەمە)
🔹ئامادەکار: #وریا_ماملێ
🔹زمان: #کوردی
🔹چاپەمەنی: #
🔹شوێن: #سلێمانی
🔹ساڵ: #2022
🔹بابەت: #بیرەوەری
🆔 @kurdica
خوایە! لە دڵی کەسدا ئێسکقورسم مەکە و لە هەرکەس کە ئاواتەخوازی دووریمە دوورم بخەوە؛ تەنانەت ئەگەر ئەو کەسە لە دڵمدا زۆر ئازیز بێت....
وەرگێڕانی: ڕەئووف ڕ.
@tutrk
❇️هۆنراوەی: م.گۆران
❇️مەقامەکە: م.ئەحمەد هەردی
✅وتنی: سەید ڕەحیم قورەیشی
بە ئاسمانەوە ئەستێرەم دیوە
لە باغچەی بەهار گوڵم چنیوە
شەونمی درەخت لە ڕووم پژاوە
لە زەردەی زۆر کەل سەرنجم داوە
پەلکەزێڕینەی پاش بارانی زۆر
چەماوەتەوە بەرامبەر بە خۆر
خوڕەی قەڵبەزەی کەفزیوینی چەم
لە هەزار چەشنە پرشنگی ناو تەم
............ـ
بە سەرسامی لەسەر لوتکەی بڵندی گەنجی وەستاوم
شریتی عومری ڕابردووم وەکوو خەو دێتە بەرچاوم
شریتی چی سەراپا سەرگورشتەی نائومێدیمە
فلیمی پڕ لە ناسۆری هەرەس هێنانی لاویمە
...........ـ
ئەمانە هەموو جوانن، شیرینن
ڕۆشنکەرەوەی شەقامی ژینن
بەڵام تەبیعەت هەرگیزاوهەرگیز
بێ ڕووناکییە بێ بزەی ئازیز
@tutrk
🌺🌤🍀
"رۆژووی بندۆڵە"
🖋ڕەئووف ڕێنموون
بە منداڵی هەرکاتێک بیانووم ئەگرت بۆ بەڕۆژووبوون؛ دایەگەورەی خوالێخۆشبووم ئەیوت: زۆر باشە، ئادەی نیەت بهێنە! پاشان بەم جۆرە فێری نیەتهێنانی منداڵانەی ئەکردم: "نیەتمە بەیانی بەڕۆژوو ئەبم؛ ڕۆژووی ئەم مانگی ڕەمەزانە، تا خۆر ئەکەوێ لەو گوێسەبانە، هەڵمەت ئەبەم بۆ ئەو دۆڵە نانە!"
نیوەڕۆ کاتێک دایکم نانی بۆ ئامادە ئەکردم؛ ئەموت: من بەڕۆژووم، نان ناخۆم. دایەگەورەم ئەیوت: قەیناکا تۆ نانەکەت بخۆ، ئەمڕۆ نیوڕوژ بەڕۆژوو بوویت، سبەینێش نیوڕۆژی تر بگرە، جا بەدەرزی و دەزوو بۆت ئەدوورم بە یەکدا و هەر دوو نیوەڕۆژەکەت بۆ ئەکەم بە یەک ڕۆژ. بەم شێوەیە پانزە ڕۆژم لە ڕەمەزان ئەگرت!
ئەم جۆرە بەڕۆژووبوونە، کە جاران تایبەتی منداڵان بوو! بە "رۆژووی بندۆڵە" بەناوبانگ بوو.
@tutrk
🌺🌤🍀
پێشینان فەرموویانە:
"کانییەک ئاوت لێ خواردەوە بەردی تێ فڕێ مەدە!"
بەڕاستی حەیفە بەیانی تا ئێوارە چێژ لە جوانییەکانی سروشت وەرگرین و ئێوارە بە پیسی جێی بهێڵین.
با ژینگە بپارێزین.
#ژینگە
@tutrk
بەهار
بەهار
بەرهەمی: م.هەژار (1921-1991)
زستان نەما بەهار هات
خۆشی بۆ گوند و شار هات
بولبول گەیی بە مرادی
دەخوێنێ بە ئازادی
پەپوولە لەم چڵ بۆ ئەو چڵ
دەچن بۆ سەیرانی گوڵ
جوانە ئەم چیا و دەشتە
کوردستان وەک بەهەشتە
#منداڵان_تووتڕک
@tutrk
هونەرمەند عەدنان کەریم و کۆمەڵێک هۆنراوەی عاریفانەی مەولانا خالیدی نەقشبەندی و سالم و مەحوی...
لەکۆڕی جیهانیی مەولاناخالیدی نەقشبەندیدا کە لەم مانگی ڕەشەمەیەدا لە سلێمانی بەڕێوە چوو....
@tutrk
قوربانی دوو ئەبرۆیی ڕەشی فیتنەگەرت بم
حەیرانی لەبی خەندەیی شیرینشەکەرت بم
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
🔆
🔷
✏️...
8 ی مارس
ژن مەکوژن
🖍قوبادی جەلیزاده
1
ئەگەر سەرکردەمان ژن و
ئاڵاکەمان رەنگی ژن و
سروودەکەمان ، دەنگی ژن بوایە؛
بەیانییان پەپوولە ، رۆژباشی لێدەکردین.
نیوەرۆیان ، گوڵ بەپیرمانەو دەهات.
ئێوارانیش ، پیاسەمان
لەگەڵ شنەی مانگ دا ، دەکرد.
2
پیاو دەمبات ؛
بۆ دزی
بۆ شەڕ
بۆ خەرمان سووتان
بۆ لووت بڕینی ژن
بۆ براکوژی.
دەست دەخەمە دەستی ژنەوە؛
ژن دەمبات،
بۆ قەراخ رووبارێکی ، گۆرانیبێژ.
بۆناو مەرسەمی، پەپوولەیەکی شێوەکار..
بۆژێر کەپری ، سمۆرەیەکی رۆماننووس.
بۆبەر سێبەری ، درەختێکی فلووت ژەن.
3
ژن مەکوژن..
دەنا دڵۆپێک عەشق نابارێت
ژن مەکوژن..
دەنا مانگ،
ماڵەکەی دەباتەوە ئەشکەوت.
ژن مەکوژن..
گوڵ و پەپوولە مەنێژن
خوێنی خوداکان مەرێژن.
ژن مەکوژن.
4
دنیا دەبێتە قۆخێکی گەییو..
کاتێک ژن؛
گۆرانی دەڵێ.
#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk
🌺🌤🍀
بولبول و قومری ومهل و مور و مار
به زوانی وێشان مهکهران ئیقرار
نهکهرمێ کاویژ زوانی بێگانه
نهک کیسما بشۆ زوانی وێمانه
🔘ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی پیرۆز بێ!
@tutrk
🔆
🔷
✏️.
🌼ئەگەر یادداشتەکانت به کوردی
نانووسیت،
🌼ئەگەر پەیامەکانت بە کوردی
نانێریت،
🌼ئەگەر ڕۆژانه بابەتی کوردی
ناخوێنیتەوه،
🍀باسی ڕۆژی زمانی دایڪی مەکه!
@tutrk
🖊شێخە ڕەسووڵ
سێ مانگ نان و ئاو و خەو و سەفەرم لەخۆم حەرام کردبوو بۆ ڕزگارکردنی بەچکەپشیلەیەک لە مردن و کردیشم، لەماوەی ئەو سێ مانگەدا ڕەنگە سێ بەرخۆلەی خرپن و جوانم خواردبێ.
جار هەبووە بەدیار ڤیدیۆی مردنی حەیوانێکەوە دڵم پڕبووە و سەعاتێک دواتر لەسەر سفرە گۆشتی حەیوانم خواردووە.
تۆش پڕی لەو مەوقیفە پێچەوانە و سەیرانە.
کەمێک هێور بنەوە، مرۆڤ بوونەوەرێکی ئاڵۆز و پڕ لە هەست و بیری دژیەکە، ساتێک بەدیار کەبابەوە دەمی لیک دەکا و ساتێکیش مەڕێک دەبینێ بەدیار لاشەی سەربڕاوی مەڕێکی دیکەوە دەلەرزێ، دڵی ژان دەکا، پڕ دەبێ لە بەزەیی و دەپرسێ باشە ناکرێ مرۆڤ وا نەکا؟
بەشەر ئاڵۆز و سەیرە چاوەکەم، لەبری تانە و پێکەنین بە ڕەفتارە سەیرەکانی، دەکرێ تۆزێک قووڵتر لێی وردببیەوە و زیاتر بیناسی.
@tutrk
*ولبستَ في يُسراكَ أغلى ساعةٍ*
*والوقتُ عندكَ أرخصُ الأشياءِ*
گرانترین سەعاتت کردووەتە دەستی چەپت، کەچی "کات" بەلاتەوە هەرزانترین شتە....
به دست چپت گرانترین ساعت را می بندی
و ارزانترین چیزها برایت «وقت» است ...
@tutrk