tutrk | Неотсортированное

Telegram-канал tutrk - تاریڪ و ڕوون

466

Подписаться на канал

تاریڪ و ڕوون

*دەگەڵ پێنووس*



بە پێنووسەکەی خۆمم گوت:
-هاولفەکەم،هاوڕیەکەم
هاوچارەنووس!
چاک دەزانی کە چیم بە سەردا هاتووە لەم ڕۆژگارە نالەبارە دژوارە دا
شیعرەکانی منت لە سەر دەفتەر نووسی
-دەست نەڕزێ ،
فرمێسکەکانم لە سەر چی و چۆن دەنووسی؟



✅ هۆنەر: فەرەیدوون موشیری
❇️ وەرگێڕ: د.هادی مورادی

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

پێویستە لەکاتی خۆڵبارین و تۆز و خۆڵ چی بکەین ؟؟؟؟

کاریگەریەکان :
٭ دەبێتە هۆی هەستیاری حەساسییەت و پێڵووی چاوەکان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبێت.

٭ هەستیاری لوت و بەتایبەت تر ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە تووشی هەوکردن دەبێتەوە بەمەش گیرانی لوت دروست دەبێت و کەسەکە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.

٭ فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوکردنی گوێچکەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و کاریگەری دروست دەکات لەسەر ئەو کەسە.

٭ ئەو کەسانەی تەنگە نەفەسن و ڕەبۆیان هەیە لەگەڵ ئەم خۆڵبارینە حاڵەت و نیشانەکانیان زیاد دەکات.

٭ زۆر جار دەبێتەهۆی خورانی پێست و سوربوونەوە و نەخۆشی ئێکزیما.

٭ کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هەناسەدان و سییەکان دروست دەکات و بەمەش کەسەکە تووشی کۆکە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت چونکە ئەو دەنکۆڵانە هەڵگری میکرۆب و بەکتریان.

پێویستە هاوڵاتیان لەکاتی خۆڵبارین ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە پەیڕەو بکەن:

١- داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاککردنەوەی شوێنی خۆڵبارین بە تایبەت بۆ ئەو کەسانەی لە ماڵەوەن.

٢- لە کاتی چونە دەرەوە دەمامک ببەسترێ و ڕوو پۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بکەی بەبەردەوامی.

۳- دەرگا و پەنجەرە دابخە ئەگەر بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.

٤- زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەکاتی شۆفێری و چونە دەرەوە هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بکرێتەوە.

٥- خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.

٦- تێکەڵ نەبوونی هاوڵاتیان و مامەڵە نەکردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە کە لە ئێستادا لەلایەن هاوڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت ، چونکە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەکان کێشە دروست دەکات.

🖊سەرچاوە //وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەریمی کوردستان

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

سڵاو و ڕێز هاوڕێیانی هێژا
ئەم ئەپەش هەموو دەرسەکانی هەرێمی بە شێوەی pdf و ڤیدیۆ تێدایە و هەروەها تاقیکردنەوە و ئازموونیشی تێدایە...

ئەو بەڕێزانەی ئەپە پێشووەکەیان بۆ دانەمەزراوە ئەتوانن ئەم ئەپە داگرن و دایمەزرێنن....
@tutrk



https://play.google.com/store/apps/details?id=one.hrf.hewreferge

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

‍ 🌺🔆🍀
🔘دیارییەڪی نایاب
هەموو کتێبەکانی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان (بنەڕەتی و ئامادەیی) ببینە!

پاش داگرتنی ئەم بەرنامە ئەندرۆیدە لە موبایلەکەتاندا، ئەتوانن هەموو کتێبەکانی دوانزە ساڵەی خوێندنی بنەڕەتی و ئامادەیی هەرێمی کوردستان بە شێوەی PDF بخوێننەوە.
هەروەها کتێبگەلی ڕێنمای مامۆستا و کتێبە یاریدەدەرەکان(مەلزەمەکان)یشی تێدایە.

سەرەتا کرتە بکەنە سەر پۆل و پاشان ئەو کتێبەی کە حەز ئەکەن بیخوێننەوە یا دایبەزێنن...

بۆ کردنەوەی لینکی کتێبەکان پێویستتان بە ئینترنێت هەیە.
#ئەندرۆید_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

✅ دیاری کاناڵی تاریک و ڕوون (تووتڕک) بۆ منداڵان و تازەلاوان بە بۆنەی نەورۆزەوە
✅ کۆمەڵێک سروودی نیشتیمانی و منداڵانە بە شێوەی دەنگ و ڕەنگ، لەگەڵ دەق و هەندێک جار لەگەڵ ئاوازی سروودەکان.
سەرەتا لە تەلەگرامدا بچنە ناو کاناڵی تاریک و ڕوون
@tutrk
پاشان لەسەر هەشتەگی
#سروود_تووتڕک
کرتە بکەن و بەرەوسەر بڕۆن....

سروودەکان:


🔸خۆشم ئەوێ وڵاتەکەم
🔸هۆنراوەی کاکەی فەلاح
🔸ئاوازی ئەنوەر قەرەداغی

#سروود_تووتڕک

🔸ئەی دلێران
🔸هۆنراوەی م. فایەق بێکەس
🔸ئاوازی کۆن

#سروود_تووتڕک

🔸وا وەتەن خەمڵیوە وەک گوڵ
🔸هۆنراوەی م. زێوەر
🔸ئاوازی کۆن (تورکی)

#سروود_تووتڕک

⚽️ئەی تۆپەکە!
⚽️هۆنراوەی: م. فایەق بێکەس
⚽️ئاواز: ئەنوەر قەرەداخی

#سروود_تووتڕک

🔸چەند شیرینە لام
🔸هۆنراوەی م. زێوەر
🔸ئاوازی ڤێردی (ئیتالیایی)

#سروود_تووتڕک

🔹خوایە وەتەن ئاواکەی
🔹هۆنراوەی: م. فایەق بێکەس

#سروود_تووتڕک

🔹ئەی کوردینە
🔹هۆنراوەی: م. زێوەر

#سروود_تووتڕک

🔹برایینە لەخەو هەستن بەیانە
🔹هۆنراوەی: بەختیار زێوەر

#سروود_تووتڕک

🔹دەمی ڕاپەڕینە.
🔹هۆنراوەی: م. گۆران

#سروود_تووتڕک

🔹کەروێشک
🔹هۆنراوەی: م. گۆران

#سروود_تووتڕک

🔹کوردم ئەمن
🔹هۆنراوەی: م. هێمن

#سروود_تووتڕک

✅ جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
❇️ هۆنراوەی: ع. ع. شەونم
🎙وتنی:ئیبراهیم خەیات

#سروود_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

شەوی بەرات
هۆنەر: مامۆستا مەدهۆش
وتنی: هونەرمەند عوسمان عەلی

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

💠
🔆
🔻
وا جێژنی بەراتە و شەوی ڕۆزی دانە
سەرکاری خودا گەرمی گەز و پێوانە
مەیگێڕ بەشی من وەرگرە خۆم سەرخۆشم
تا ڕۆژی مەرگ جێگەمە ئەم مەیخانە
"خەییامی هەژارانە"
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

بەداخەوە، پێم وایە پێویستە لەسەرمان پێداچوونەوە بکەین بە بەهێزکردنی هێزەسەربازییەکانماندا. ناتۆ تا پاش ساڵی ٢٠١٤ز بە جیددی پێی وانەبوو کە دەبێتە ڕێکخراوێکی جەنگاوەر.
بۆیە پاش ئەو مێژووە ڕاهێنانە سەربازییەهاوبەشەکان زیاتر کران و هێزەکان برانە ئەو وڵاتانەی هەڕەشەی راستەخۆی ڕووسیایان لەسەر بوو، باوەڕیشم وایە لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیاشدا ئەم جۆرە کارە پتر بکرێت. پێویستە گەلێک وەبەرهێنانی سەربازی بکرێت، چونکە سوپای چین زۆربە خێرایی گەشە دەکات و تواناکانی ئێستای زۆر پترە وەک لە تواناکانی پێش پێنج ساڵی لەمەوپێش.
من پێم وانییە بوجەی سەربازیمان لەمەی ئێستا پتر بێت، بەڵام باوەڕیشم وایە کە ڕەنگە ئەو کارە زروورەتێک بێت.
پرسیار: ئایا باوەڕتان وایە بتوانین سەرکەوین؟
فۆکۆیاما: لە کاتی جەنگی سارددا گەلێک راجیایی و لاوازی هەبوو، بەڵام هاوپەیمانیی ڕۆژئاوا بۆ ماوەی دوو نەوە توانی پێکەوە لەو هاوپەیمانییەدا بمێننەوە، بۆیە وا نابینم کە جارێکی تر ئەم پێکەوەبوونە روو نەدات.
تێبینی:
ئەم گفتۆگۆیە لە ڕۆژی سێشەممە/١/٣/٢٠٢٢ لە پێگەی هەفتەنامەی(Nikkei Asia)بڵاوکراوەتەوە، گفتوگۆکە لەلایەن(میکیۆ سیگینۆ)وە ئەنجام دراوە کە بەرپرسی نووسینگەی بڵاوکراوەکەیە لە واشنتۆن. ئەم بڵاوکراوە هەفتەنامەیەکی ئینگلیزییە و لە لایەن کۆمپانیای میدیایی بەناوبانگی(Nikkei, Inc)ی یابانییەوە دەردەچێت. ئەم کۆمپانیا خاوەنی هەردوو بڵاوکراوەی بەناوبانگی( Financial Times) و (The Nikkei)ە.

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

(دیدگەی #فۆکۆیاما(زانای بواری سیاسەت و ئابووری سیاسی) لەسەر جەنگی ئۆکرانیا و بابەتە پەیوەندیدارەکانی)
(وەرگێڕانی لە ئینگلیزییەوە: کۆسار بەرزنجی)
پرسیار: دەکرێت ڕای خۆتمان پێ بڵێیت لەسەر گرنگیی مێژوویی ئەم داگیرکارییەی ڕووسیا بۆ ئۆکرانیا؟
فۆکۆیاما: پێم وایە کە ڕووداوێکی زۆر گرنگە، مەسەلەکە ئەوە نییە کە ڕووسیا نایەوێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندامی ناتۆ، ئەوە تەنها پاساوێکە، کەس بوونی ئۆکرانیا بە ئەندامی ناتۆی بە جیددی نەگرتووە لەماوەی ئەم پازدەساڵەی دواییدا. لەڕاستیدا مەسەلەکە ئەوەیە کە ڕووسیا دەیەوێت یەکییەتی سۆڤیەتی جاران دروست بکاتەوە و ئەو سیستمی ئاسایشەی ئەورووپاش ئاوەژوو بکات کە پاش هەڵوەشانەوەی یەکییەتی سۆڤیەت دروست بووە.
پۆتین ئەوەی بە ڕوونی ڕاگەیاند کە ئۆکرانیا بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ نازانێت و لە وتارێکیشیدا پێش داگیرکاریی ئۆکرانیا وتی کە سەربەخۆیی ئۆکرانیا بەهۆی هەڵەی بەرپرسانی پێشووی کۆمۆنیستەوە بووە و نەدەبوا ڕێگا بدرێت بە دەنگدان بۆ سەربەخۆیی ئۆکرانیا.
ئامانجی ئەو داواکارییانەی ڕووسەکان هەیانە لە هاوپەیمانیی ناتۆ ڕێگریکردنە لە دیموکراتیزەبوونی وڵاتانی ئەورووپای ڕۆژهەڵات. ڕووسەکان نایانەوێت هیچ هاوکارییەک پێشکەشی ئەندامانی ناتۆی وەک پۆڵەندا و چیک و وڵاتانی بەڵتیک بکرێت. بێگومان ئەم هەوڵانەی ڕووسیا هەوڵی پاشەکشەیە لە هەموو ڕووداوەکانی پاش ساڵی١٩٩١ز؛ هەر بۆیە من بڕوام وایە کە پێویستە لەسەرمان تێ بگەین کە ئەم دۆزی ئۆکرانیایە گەورەترە لە وڵاتی ئۆکرانیا بەتەنها.
پرسیار: وتارەکەت لە ساڵی ١٩٨٩ز دا بەناوی"کۆتایی مێژوو" ڕاست بوو دەربارەی کۆتایی جەنگی سارد. ئایا ئێستا ئێمە لە ئەزموونی سەرەتای مێژوویەکی نوێداین؟
فۆکۆیاما: ئێستا ڕوون بوویەوە کە ئەو بڵاوبوونەوەیەی دیموکراسی کە پاش ڕووخانی دیواری بەرلین دەستی پێکرد کۆتایی پێ هات. بێگومان لە ماوەی ١٦ ساڵی رابوردووی جیهاندا گەلێک دەسکەوت بەدی هاتووە لەگەڵ دەوڵەتە دیکتاتۆرییەکاندا، باوەڕیشم وایە هەڕەشەکان تەنها لە وڵاتانی وەک ڕووسیا و چینەوە سەرچاوە ناگرن، بەڵکو لەناو ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکاشەوە دێت، چونکە دەبینین لەوێش بزووتنەوە پۆپۆلیستەکان گەشەیان کردووە. ئەوەش ڕوونە کە سەرۆکی پێشووی ئەمریکا(دۆناڵد ترەمپ)پیاهەڵدانی بۆ پۆتین هەبوو، هەرواش دیارە کە پشتیوانی لە ڕووسیا دەکات لەبەرانبەر ئۆکرانیادا، کە من بۆ خۆم باوەڕم وا نەبوو شتی وەها لە ویلایەتەیەکگرتووکانی ئەمریکادا ڕوو بدات، بەڵام ئێستا لەسەردەمی شکست و لاوازیی دیموکراسیدا دەژین، پێویستە بەرگری بکەین نەهێڵین دیموکراسی تووشی شکست بێت.
پرسیار: ئایا ئەم شەڕەی ئۆکرانیا سەرەتای (جەنگی سارد)ی دووەمە؟
فۆکۆیاما: وەڵامەکە پەیوەستە بەوەی چۆن پێناسەی جەنگی سارد دەکەین. پێم وایە ڕووسیا هەرچی بێت و سەرەڕای ئەو هێزەی لە ناوخۆدا هەیەتی، لە کۆتاییدا بەهێزتر نییە لە یەکییەتی سۆڤیەتی جاران، جگە لەوەش، هزر یان ئایدیۆلۆجییەتێکیشی نییە کە بیەوێت برەوی پێ بدات لە جیهاندا.
پێم وایە ڕووسیای ئێستا سیستمێکە لە ژێر کاریگەریی ڕق و نۆستالۆژیای سەردەمی سۆڤیەتیی جاراندا دەبزوێت... یەکیەتیی سۆڤیەتی جارانیش سوودی لەوە وەردەگرت. من باوەڕم وایە پۆتین بەم داگیرکارییەی هەڵەیەکی مەزنی کردووە و تیکەیەکی بۆ دەمی بردووە کە ناتوانێت قووتی بدات و شکستیش دەهینێت لە ملکەچکردنی ئۆکرانیادا.
کەواتە ئەم ڕووداوە وەک جەنگی سارد نییە کە ٥٠ ساڵی خایاند. باوەڕیشم وا نییە کە رووسیا وەک زلهیزێک هیچ شتێکی بۆ بکرێت. بەڵکو ئەوە چینە کە هەڕەشەیەکی مەترسیدارترە لە ئاستی دوورمەودادا.
هێزی چین گەلێک رەهەندی زۆرترە و ئەو ڕژێمەش لە زۆر لایەنەوە زۆر لە ڕووسیا بەهێزترە، بۆیە باوەڕم وایە ئەگەر پەرەسەندنێک لە دۆخی جەنگی ساردا هەبێت چین ڕۆڵی گرنگتری تێدا دەبینێت.
پرسیار: ئایا ئەم ڕۆڵەی پۆتین هیچ گرنگییەکی مێژوویی هەیە؟
فۆکۆیاما: پێم وا نییە کە پۆتین نوێنەری ئاراستەیەکی مێژوویی بێت. دەبێ زۆربەی ڕەفتارەکانی لە ڕێگەی دەروونناسیی کەسیی خۆیەوە ڕوون بکەینەوە، گومان هەیە کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە عەقڵی لەدەست دابێت، زۆر گۆشەگیر بووە و تەنها لەگەڵ بازنەیەکی تەسکی خەڵکدا قسە دەکات.
ئەوەی سەرنجڕاکێشە ئەوەیە کە گەلێک لە رووسییەکان لاینەگری مۆسکۆ بوون و فشاریان لە هێڵی مۆسکۆ دەکرد، بەڵام بەتەواوی تووشی شۆک بوون کە پۆتین هێرشی کرد، چونکە ئەوان پێیان وابوو ئەو کارە لە گۆشەنیگای بەرژەوەندیی ڕووسییەوە شێتانەیە.
پرسیار: ئایا پێت وایە ئەم دۆخە بگاتە ئەوەی ناتۆ بە پێی مادەی پێنج - کە دەڵێت: هێرش بە هەر ئەندامێکی ناتۆ هێرشە بە هەموو ئەندامانی ناتۆ – ئەمریکا ناچار بکات بێتە ناو جەنگەکەوە؟

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ما أَجهَلَ الأُمَمَ الَّذينَ عَرَفتُهُم
وَلَعَلَّ سالِفَهُم أَضَلُّ وَأَتبَرُ

يَدعونَ في جُمَعاتِهِم بِسَفاهَةٍ
لِأَميرِهِم فَيَكادُ يَبكي المِنبَرُ

🖊ابو العلاء المعري


چەن نەزانن ئەو خەڵکانەی
من ناسیومن!
ڕەنگە ڕابووردوانی وان نەزان تر
و لەڕێ لادەر تر بووبێتن!
لە هەینیەکانیانا ئەوەند گەوجانە بۆ سەرۆکانیان،نزا دەکەن،
لەوانەیە میمبەر-بۆ گەوجیان-
بگری!


🖊وەرگێڕ: دکتۆر هادی مورادی
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

✅ دەقی گۆرانی زمانی کوردی
🖋هۆنەر: ؟
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔆
🔷
✏️...

"مهِ فارس‌زبانم گفت: سالم شرح حالت گو!"

وتم: جانا بەڵەد نیم ئیستیلاحی ئێوە، من ڪوردم

ســــالــــم


#ئەدەبی_تووتڕک

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ب خەمل و ڕەوشە، شیرین و خوەشە، شیرین و خوەشە، زمانێ کوردی
چ خوەش ئاوازە لەتیف و نازە، لەتیف و نازە، زمانێ کوردی
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🌺🌤🍀
▪️کاریکاتێری زمانی دایکی
✍ژیانا مورادی. دووەمی سەرەتایی
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🌺😄🍀
🔹بیرەوەرییەکی م. ڕەئووف گەردی
📗سەرچاوە: لاپەڕەی گرووپی گوڵنار

جارێکیان ڕەمەزان بوو، ڕەمەزانەکەش کەوتبووە ھاوینەوە، منیش بە ڕۆژوو بووم، تەمەنم ١٢ ساڵان بوو، دوو سێ جار بوورامەوە، ھێندە گەرمم بوو، وە تینووم بوو.
نەنکم دەیگوت: کوڕم لەسەرت نییە بیشکێنە!
منیش دەمگوت نایشکێنم.
لە پڕێکدا خەلیفە ڕەشید ھات بۆ ماڵمان، زلەیەکی سمێڵ بابڕ بوو، منی زۆر خۆش دەویست،
گوتی: ڕەئووف ئەوە بۆ ڕەنگت زەردە.؟!
نەنکم گوتی: وەڵا خەلیفە ئەوە بە ڕۆژووەو ھەر دەڵێم بیشکێنە بە گوێم ناکا..!
خەلیفە ڕەشیدیش تۆزێک لێم وورد بووەوەو سەیرێکی کردم و ڕووی کردە نەنکم و گوتی: ئامین ئەم ڕەئووفە لە داھاتوودا زۆر کافر دەردەچێت.!
#نوکتە_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

جەژنە جەژنی دژبەرانی نەوسەکەی ئەممارەیە
ژینی پڕ پیتە کەسێ کە دوژمنی ئەم مارەیە
ئەو کەسەی کۆیلەی هەوای نەوسی خۆی و شەیتانە خۆ
ڕۆژی دوای دەستە پاچە و سەرکز و بێچارەیە

🖊ئارام(مامۆستا مەلا حەسەنی فەیزبەخش)

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ئەو بەڕێزانەی بەرنامەکەی سەرەوەیان بۆ دانامەزرێت ئەتوانن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە هەندێک لەو کتێبانە داگرن.....👇

https://iqra.ahlamontada.com/f69-montada

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

✅ بۆ دۆزینەوەی بابەتی تایبەت بە منداڵان (هۆنراوە، نیگارکێشان و بابەتی پەروەردەیی و ....) سەرەتا لە تەلەگرامدا بچنە ناو کاناڵی تاریک و ڕوون
@tutrk
پاشان لەسەر هەشتەگی
#منداڵان_تووتڕک
کرتە بکەن و بەرەوسەر بڕۆن....

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🌼جەژنی نەورۆزە
✅ هۆنراوەی: ع. ع. شەونم
🎙وتنی: ئیبراهیم خەیات

جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە

چاوگی ئاگر هێزو گیانمە
باوەڕی بەرزی کوردستانمە

سەیری کەن! سەیری کەن! سەیری کەن!
شاخ و دەشت و شارو گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ هە ڵکەندووە

پڕ بەدەنگ بانگ ئەکەم سەربەستیم ئەوێ
کوردستانم جێی شێرانە ئە بێ سە رکە وێ

مایە ی شانازیمە بسووتێم و نەمێنم
بە ڕووناکی لە شم پە ردە ی شە و ئە دڕێنم

ڕۆژی ئازادییە نەک زەبوونییە
ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە

بۆ چی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم
یا پلیشاوەیی ژێر هەرەس نەبم

شەرتە ئەگەر وایە بسووتێم و نەمێنم
تاکوو بەخوێن مافی کوردستانم ئەسێنم

جە رگ ئەسووتێ و بۆپڕووزی گەییە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرابێ ئەی هە موو جیهان

مێژوومان چەن زوحاک و ماری خستە چاڵ
چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ به‌هاری ساڵ

کۆرپەکان دایکەکان بێدەرەتانان
مۆمی هەڵگیرساون بۆ ئازادی کوردستان

#ئەدەبی_تووتڕک
#سروود_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

شێعر👈 مامۆستا مەولەوی

دەنگ👈 ئارام مستەوفی

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

شەوی بەرات


🖊مامۆستا موحەمەد عەلی مەدهۆش


ئەم شەو شـەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە

وا مناڵان ئــــــــــەگەڕێن
دەس بە دەرگـــاوە ئەنێن

منیش ھـــاتوومە دەرگات
تــــــــا بەرم‌کەوێ بەرات

ئــەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە

بــــــــــــەراتی من جیایە
نە فلس و نـــــــە خورمایە

لــــە باتی فلس و عـــانە
سەیرێکی ئــــــەو چاوانە

لــــــە باتـی دەنکە نوقوڵ
زەردەخــــەنەی لێوی گوڵ

تۆش دڵــی من مەشکێنە
وەرە دەرێ بمـــــــــدوێنە

بەو دەست و پەنجە جوانە
یەک نـــــــامەی بچکۆلانە

بینووسە لــــــــــە پەناوە
گەر ڕێ نــــــــەبوو بیھاوە

بۆ ئـــــــــەم دڵە بێکەسە
بەرات ھەر ئـــەوەم بەسە

وەک یاسین ھەڵی ئەگرم
ئــــــەیخوێنمەوە تا ئەمرم

ئـــەوندەی تر جوان ئەبی
ڕوو سـووری جیھان ئەبی

ئــەم شەو شەوی بەراتە
شەوی خۆشی و خەڵاتە

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🌳چەند بابەتی جوان بۆ داواکردنی نەورۆزانە :

🌴- هەتەرێ مەتەرێ
نەورۆزە وەرە دەرێ
نەورۆزانەمان بدەرێ.

🌸- سەری ساڵێ بنی ساڵێ
یاخوا نەمرێ گەورەی ماڵێ.

🌹- هەلاوە مەلاوە
بێستانی سووور و ساوا
کوڕتان ببێ بە زاوا
کچتان نەبێ بە چاوا.

🌷- هەلۆکان و مەلۆکان
دایک و بابی جندۆکان
ناردوویانم بۆ هێلکان.

🌾- هەتەرێ مەتەرێ
سەری ئاواڵم به قونی کەرێ.

🌿- هەلووکێ مەلووکێ
کچتان ببێ بە بووکێ.

🌼- هەتەرێ مەتەرێ
شتێکمان بۆ بخەنە بن چەپەرێ .

🌻- هەلاوە مەلاوە
بەشی من لەو ماڵە ماوە
شتێکمان بۆ بخەنە بن تاوە
کچتان ببێ بە بووک و
کوڕتان ببێ بە زاوا.

🍁- قاز و قوڵینگ دێن و دەڕۆن،
هێلکەم دەنێ بۆ هێلکەوڕۆن.

🍂- کابانی دەست بەزێڕە،
دەستێک دە ماڵ بگێڕە،
شتێکمان بۆ بنێرە.

🍀- ماڵە گەورەی ماڵە خانە
بۆمان بێنن نەورۆزانە.

🌱- هەلاوە مەلاوە
چیتان بۆمان داناوە
ساڵی یەک ڕۆژە جێژن
سەقیل مەبن هەڵڕێژن
هێلکە بۆ نەورۆزانە
ڕەسمی چاکە بزانە
کشمیش لەگەڵ لەبلەبی
بەزیاد بێت لە سێحەبی
هەڵی دەخەین کڵاوێ
خورماڕزیومان ناوێ
ئەوەش قسەی ڕەئیسە
ویشکە غووڕابی پیسە.

🌲- جاڵجاڵووکەی بەحەواوە،
سەدوسی سوار ڕاوەستاوە
یاخوا کوڕتان کا بە زاوا.

🪴- گشت نەورۆزێ لەگەڵتانم
لەسەر کولاوکەی ماڵتانم
پشتێندم شۆڕ دەکەمەوە
مێوژ و خورما دەبەمەوە
پڕ بە گوندێ دەگوڕێنم
عەرشی خودا دەلەرزێنم
تۆ خوا هاتووم نەورۆزانەم بدەرێ
گشت نەورۆزێ لەگەڵتانم
لەبەر دەرگای ماڵتانم.

💐- هەتەرێ مەتەرێ
بۆ کوڕی سەڵتمان
کچەکەتان بدەرێ.

🌵- بانگ دەکەمە پوور خەزاڵێ
سەری ساڵێ، بنی ساڵێ
یا خودا نەمرێ گەورەی ماڵێ
هەلاوە مەلاوە هێلکە بەشی مه ماوە؟

🔹کۆکردنەوە: میلاد_خزری
🔸نڤیسار: هەڵوێست

🍀 @hallvest 👈هاوڕێ بن

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

فۆکۆیاما: ئەگەری ڕوودانی ئەم سیناریۆ لەئارادایە. من تەنها دەمەوێت ئاماژە بەم خاڵە بدەم کە یەکێک لەو شتانەی لەم چەند هەفتەی ڕابوردوودا رووی داوە ئەوەیە کە ڕووسیا توانیویەتی دووبارە وڵاتی بیلاڕووس بۆ خۆی ڕاکێشیتەوە و بە کردەیی ببێتە بەشیک لە ڕووسیا، لەکاتێکدا ئەم وڵاتە لە ١٩٩١ دا بوویە وڵاتێکی سەربەخۆ.
باوەڕم وایە کە لە هەڕەشە هەنووکەییەکاندا وڵاتانی بەڵتیک لە هەمووکەس پتر تووشی مەترسی دەبنەوە، چونکە بە تەنها لە ڕووی سەربازییەوە ناتۆ ناتوانێت لەبەرانبەر هێرشی جیددی رووسیا بەرگرییان لێ بکات... دۆخەکە کەمێک لە دۆخی بەرلینی ڕۆژئاوای سەردەمی جەنگی سارد دەچێت. لەو کاتەدا بەرلینی ڕۆژئاوا بنکەیەک بوو کە بەتەواوی لەلایەن ئەڵمانیای ڕۆژهەڵاتەوە گەمارۆ درا بوو و نەیدەتوانی لەبەرانبەر یەکییەتی سۆڤیەتدا بەرگری لە خۆی بکات.
ناتۆ لەو دۆخەدا هێزی سەربازیی ئەمریکی لە بەرکینی ڕۆژئاوادا جێگیر کرد، بە شێوەیەک ئەگەر ڕوووسیا، ئەگەر سۆڤیەت هێرشی بکردایەتە سەر بەرلین، دەبوا ژمارەیەکی زۆر ئەمریکی لەو پێناوەدا بکوژن و ئەمەش دەبێتە هۆی وەڵامێکی زۆر گەورەتری ئەمریکا.
پێم وایە لە ئیستادا ستراجییەتێک لە وڵاتانی ئیستۆنیا و لیتوانیا و لاتیڤیا ئەوەیە کە ناتۆ ژمارەیەک لە هێزەکانی لە بەشەکانی تری ئەندامانی ناتۆوە بجووڵێنیت، بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا، بۆیە ئەگەر رووسەکان دژی ئەو وڵاتانە بجووڵێنەوە ناچار دەبن کە هەندێک سەربازی ئەمریکا بکوژن، ئومیدمان وایە ئەم ستراتیجییەتەش ببێتە هۆی وەستاندنی هەڕەشەی رووسەکان.
بە بڕوای من پێویستە چاودێرییەکی وردی دەریای ڕەشیش بکرێت، چونکە ئۆکرانیا زۆر پشت بە دەریای ڕەش دەبەستێت بۆ ناردنەدەرەوەی دانەوێڵەی وڵاتەکەی لە بەندەرەکانی سەر دەریای ڕەشەوە، ڕووسەکانیش دەیانەوێت ئابڵۆقەی لەسەر دابنێن، ئەم کارەش لە بناغەدا بە کردارێکی جەنگیی دادەنرێت.
پرسیار: ئایا بە باوەڕی تۆ ئەو سزا ئابورییانەی ئەمریکا و یەکییەتی ئەورووپا دەیسەپێنن بەسەر ڕووسیادا کاریگەریی دەبێت لەسەر ئابووری ڕووسیا؟
فۆکۆیاما: لە داهاتوودا ئابووری ڕووسیا زیانی گەورەی بەردەکەوێت. ڕێگا نادرێت بانکەکانی ڕووسیا پارە کۆبکەنەوە لە بۆرسەکانی پارەی ڕۆژئاوا؛ ئیتر ئەویش ناچارە ڕوو لە چین و سەرچاوەی تر بکات، بەڵام هەر کاریگەریی لەسەر ئابووری ڕووسیا دادەنیت. ڕووسیا ٦٠٠ ملیار دۆلاری دانراویان هەیە، بۆیە کاریگەری نزیکمەودا کەم دەبێت لەسەریان. بەڵام بە ڕاشکاوی بیڵێم پێویستە خەڵک چاودێری ئەو ململانێ سەربازییە بکات کە لەسەرزەوی ڕوو دەدات و بزانین ئایا ئۆکرانییەکان دەتوانن دەتوانن بیکەنە کارێک مەسرەفی جەنگی ئۆکرانییا زۆر قورس لەسەر ڕووسیا بکەوێت و بۆی ببێتە تەلەزگەیەکی سەربای یان شکست بهێنێت، پێویستە چاوەڕێی ئەمە بین.
پرسیار: ئایا باوەڕت وایە کە ئەم داگیرکارییەی رووسیا بۆ ئۆکرانیا پاڵ بە چینەوە دەنێت ڕێکاری توندتر لە تەنگەی تایوان بگرێتە بەر؟
فۆکۆیاما: هەموو ئەمانە پەیوەستە بە ئەنجامە دوورمەوداکانی ئەم جەنگەوە. باوەڕم وایە ئەگەر ڕووسیا سەرکەوتوو بێت لە قووتدانی ئۆکرانیا، ئەوا تا ڕادەیەک بە زوویی دەبێت و ناتۆ و ئکرانیاش ناتوانن ڕێگای لێ بگرن، ئەمەش بەسوود نییە بۆ تایوان، چونکە باوەڕم وایە لە لایەکی ترەوە چینییەکان دەبینن ڕووسیا کەتۆتە ناو زەلکاوێکەوە و قوربانی زۆریشیان داوە و ئابووریشیان تووشی دەردەسەری بووە بەهۆی سزاکانەوە، ئەگەری هەیە چین وریاتر بێت لەهەر هەڵسوکەوتێک کە لەگەڵ تایوان بیکات.
پرسیار: چین و ڕووسیا تا چ ڕادەیەک هاوکاریی یەکتر دەکەن دژ بە وڵاتە دیموکراتییەکان؟
فۆکۆیاما: ئێستا بەهۆی ئەوەی دوژمنێکی هاوبەشیان هەیە زۆر هاوکاریی یەکتر دەکەن، ئەو دوژمنەش ئەمریکا و کۆمەڵگەی دیموکراتییە، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا بەرژەوەندییەکانیان بە تەواوی وەک یەک نییە. چین هەمیشە ڕیزگرتنی دەسەڵاتی تەواوی وڵاتی بەسەر خاکی خۆیدا بە بەشێکی گەورەی سیاسەتی دەرەوەی خۆی داناوە، بۆیە ئێستا زۆر قورسە بۆی دان بەو داگیرکارییەی ڕووسیادا بنێت بۆ دروسێیەکی خاوەنی دەسەڵات بووە بەسەر خاکی خۆیدا. لە دۆخی تایواندا دەڵێن: "تایوان بەشێکە لە چین، ئێمە وڵاتێکی خاوەن دەسەڵات بەسەر خاکی خۆیدا داگیر ناکەین". هەرچەند من باوەڕم وایە لە واقیعدا وایە، بەڵام پاساوێکی لەم جۆرەت بۆ ناهێنرێتەوە لە دۆخی ئێستای ئۆکرانیادا کە بە زۆرینەیەکی گەورە دەنگ بە سەربەخۆیی دراوە.
پرسیار: سیستمە دیموکراتیەکان چۆن بتوانن فشار بکەن لە سیستمە دیکتاتۆرییەکانی وەک ڕووسیا و چین و ڕووبەڕوویان ببنەوە؟
فۆکۆیاما: باوەڕم وایە ئەبوا هەر لە ساڵی ٢٠١٤ز وە سزای توندترمان بسەپاندایە بەسەر رووسیادا کاتێک نیوەدوورگەی قرم و دونباسی داگیر کرد، بەڵام کاردانەوەمان لاواز بوو لەوکاتەدا. پێویست بوو ئەو سزایانەی ئێستا بەسەریدا دەسەپێنرێت هەر ئەو کاتە بسەپێنرایە.

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

خۆشا ڕەندێ لە دنیا بێ موبالات و موجەڕڕەد بێ!
بە ڕۆژ زیندەی جەماعەت بێ، بە شەو مات و موجەڕڕەد بێ!

بە سوورەت: جەلوەتی، غەرقی عەلایق هەروەکوو خەڵقی
بە مەعنا: خەلوەتی، مەستی موناجات و موجەڕڕەد بێ!

🖊حەزرەتی نـــــالـــــی

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

نووسین بە کوردی
نۆژەنی: ۸.۰۲
📚 بۆ فێربوون و پەرەسەندنی نووسین به ڕێنووسی کوردی

✏️ فێرکاریی ڕێنووسی کوردی بەیارمەتیی:
✅ فیلم
🔹بە زمانی کوردی و زاراوەی سۆرانی
✅ تاقیکاری (تاقیکردنەوە)
🔹 لەگەڵ شرۆڤەی نووسراوەیی و دەنگیی وەڵامە هەڵەکان
✅ ڕاهێنان
🔹 فلەشکارتی دەنگی، نژوە و فایلی pdf، لەخۆ دەگرێت

✳️ بەشی «پشوو» بۆ ڕاهێنانی خوێندنەوە و نووسین بە بابەتی جۆربەجۆر
🔹 کلیپی مۆسیقا و شێعر، نووسراوەی زانستی، ئەدەبی، هونەری، کۆمەڵایەتی و... بە ڕێنووسی ڕاستی کوردی

⭕️ دوای دابەزاندن، فیلتەرشکێنەکەتان بکوژێننەوە و نەرمەئامێرەکە بکەنەوە.

📲 بەستەرەکانی نەرمەئامێر لە:
1⃣ مایکێت: https://myket.ir/app/eg.io.nusinkurdi1.android.abc

2⃣ کافە بازار:
http://cafebazaar.ir/app/?id=eg.io.nusinkurdi1.android.abc&ref=share



💢 ئەگەر دانەبەزا، بچوونە ماڵپەڕی:
🌐 www.NusinKurdi.com
و سەردانی بەشی «فێرگە» بکەن.

@NusinKurdi

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

✅ زمانی کوردی
🖋هۆنەر: ؟
🎙وتنی: ژیار قورەیشی لەگەڵ ئۆرکێستری پاییزەی شاری بۆکاندا...
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔆
🔷
✏️...

مــــــن ڪوردم...

🔘شاعیر: ســـــالــــم

🔘قاڵب: غەزەل

🔘خوێندنەوە: ڕەئووف ڕێنموون

🔘قەباره: 564KB

🔘کات: 2.5خولەک

#ئەدەبی_تووتڕک
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔆
🔷
✏️.
🌼ئەگەر یادداشتەکانت به کوردی
نانووسیت،
🌼ئەگەر پەیامەکانت بە کوردی
نانێریت،
🌼ئەگەر ڕۆژانه بابەتی کوردی
ناخوێنیتەوه،
🍀باسی ڕۆژی زمانی دایڪی مەکه!

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔆
🔷
✏️.
هەرچە مەواچان: فارسی شەکەرەن

کوردی جە لای من بەس شیرینتەرەن

مەعلوومەن جه دەور دونیای بەدئەندێش

دڵشادەن هەرکەس وە زوانی وێش

🔘خانای قوبادی

🖊ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی پیرۆز بێ!

Читать полностью…
Подписаться на канал