tutrk | Неотсортированное

Telegram-канал tutrk - تاریڪ و ڕوون

466

Подписаться на канал

تاریڪ و ڕوون

در

_ تق‌تق، صدای کجاست؟ صدای جاده است؟
نه، نه، این صدای در است.
این کیە در می زنە؟
+ منم من.
_ تو کی هستی، دوستی یا دشمن؟
+ مهمانم، دوست شمام،
در را باز کن عزیزم.
_ برو، کسی خانه نیست،
منم نگهبان خانەام.
+ آفرین فرزند دلیرم،
ای پاسبان خانه‌ی خالی.
_ ای وای این بابا است که پشت در است،
صدایش را برای من تغییر داده است.
مشخصە که بابا از قبل،
هوشیاریم را سنجیدە.
بابا، بابا، ببخش مرا،
نصیحتت را گوش خواهم داد.
اجازه نمی‌دهم که افراد بیگانه،
به رفت وآمد این خانه عادت کنند.

#منداڵان

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔆
🔷
✏️....

"شەوی جەژن"

دەقێکی ئەدەبی بەبۆنەی جەژنی کریسمەس و سەری ساڵی زایینییەوە

نووسینی: جوبران خەلیل جوبران (1883-1931)

وەرگێڕانی بۆ کوردی: مامۆستا ئیبراهیمی مەردۆخی

خوێندنەوەی: ڕەئووف.ڕ

قەباره: 1.64mb

#ئەدەبی_تووتڕک

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

فایلی pdfی کتێبی جریوە....

جریوە لەوانەیە یەکەم بەرهەمی شیعری منداڵان بێت کە مامۆستا ع.ع.شەونم نووسیویەتی و لە ساڵی 1965 دا چاپ کراوە و ئێستایش زۆربەی شیعرەکانی تام و چێژی تایبەتی خۆی هەیە...
#منداڵان
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

✅ هۆنراوە بۆ منداڵان
❇️ چولەکە
✅ هۆنراوەی: مامۆستا ع.ع. شەونم
✅خوێندنەوەی: یارا ڕەهنموون
#منداڵان
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

شەو چلە پیرۆز بێت


@KurdPressCom

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ئەشکەوت=ئەشک کەوت
شوێنێ کە چکەی ئاو ئەکەوێ

ئەشکەوت=هەشکەوت=هەش +کەوت

هەش=خرس(هەورامی)

هەش کەوت=شوێنێ هەش لەوێ ئەژێ و ئەکەوێ(پاڵ ئەکەوێ)

ع.ف

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔹ناسۆر
🖊ژاڪاو (مامۆستا ئەحمەد بەهرامی)
🎙دەنگ و ئاوازی: هونەرمەند کاوە حەیدەری


زەردەپەڕ هەڵدەمژێ چاڵی ڕەشی شەو بەدەمێ
قوڕگی ئاسۆدەگرێ ڕەنگی کپی خەو بەخەمێ

نوقمی دەریای خەم و تاسەن دڵ و چاوی بەئەوین
ڕەنگی سارایە دەگۆڕێ بە گەشەی نازی چەمێ

لەو هەموو زامە بەئێشەی دەسی ناسۆری بەقین
شاخی ملبەرزە لە تاوان قەدی یادی دەچەمێ

چەن هەژاندوومی بە ناهەق گڕ و زریانی بەگوڕ
لوتکە زیز نابێ بە هاژە و بە کڵێڵە و بە تەمێ

وەک پزیسکێ دەپەڕێ تافی بەهارێکی بەزیو
کەی منی بێپەڕ و مانوو، بە سەماوە دەگەمێ؟

لەو بەرەو لووتکە فڕینە و، لە گەشەی هەست و خەیاڵ
بەشی ئێمەش نەدراوە، نە لەزۆر و نە کەمێ

تیشکی ئاسۆ دەبڕێ و دەمخەنە نێو چاڵی نەمان
ڕێم دەمێ ساڵە گەشینە، بە تروسکە و بە شەمێ

شەرتە نالەرزێ وزەی گەل بە هەموو هێزی زەمان
نە بە دەستی کەی و قەیسەر، نە بە دارا و بە جەمێ

چینی(ژاکاو)ە لەمەوپاش، ڕوو بە ئاواتی دەچێ
سەری پێویستە؟ بە چاوان، ئەو خەڵاتەی ئەدەمێ

📆مەریوان 7/ 9/ 97


@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

هاوڕێیانی ئازیز
هیوادارم کاتتان هەبێ بۆ گوێ‌گرتن لەو👆 بیرەوەرییانە، نووسینێکی سیحراوی کە مامۆستایان قوبادی جەلی‌زادە و لەتیف هەڵمەت پێشەکییان بۆ نووسیوە... هەر لەو کاناڵەدا ئەتوانن بەشەکانی تری گوێ لێ‌بگرن.

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ئێستا کوردی قسەکردنی زۆربەی بەناو خوێندەوارەکانی مهاباد و بۆکان و دەورووبەری، پڕە لە فارسی. ئەو شارانەی کە پێشتر گاڵتەیان بە خەڵکی سنە و کرماشان دەکرد؛ ئەوجار هەر کەس گوتی، خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان لە خەڵکی سنە و کرماشان جوانتر قسە دەکەن، یەکی لە دەمی ڕاکێشن!
قسەی خەڵکی نەخوێندەواری گوندەکانم نییە، ئەوان چ سەر بە گوندەکانی سنە و کرماشان بن، چ سەر بە گوندەکانی مهاباد و بۆکان و شارەکانی دەورووبەریان بن، کوردییەکەیان خاوێن و پاراوە، بەڵام زۆربەی خوێندەوارانی ئێستای ئێمە لە هەر شار و ناوچەیەکی ڕۆژهەڵات بن، بە کوردییەکی لەخۆڕیاوە دەفیڕێنن!
با بەخۆمان دابچێنەوە؛ درەنگە! قوشقی‌قوشقی لەدوورەوە چاو لێ مەکە، چاوزەقی چاوکونەشووژنی سڕوسەپۆلی بێ‌گوێ!

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

"گرنگی زمانی کوردی"
وتووێژی مامۆستا دیاکۆ لەگەڵ مامۆستای نابینا مورتەزا موسەدیق زمانناسی فارس‌زمان .
تکایە گوێی لێ‌بگرن ، قەینا کاتیشی زۆرە.
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

سەیرە، زانست و هۆشیاری لەگەڵ ئەو هەموو چێژەدا کە هەیەتی زۆرجار دەبێتە ڕێگر لە زۆربەی چێژوەرگرتنەکان:
ئەو باوکە دڵسۆزەی کە لەوپەڕی ئەڤیندا یەکێک لە منداڵەکانی ماچ دەکات و بیر لە کاردانەوەی منداڵەکانی تری دەکاتەوە،
ئەو دەوڵەمەندە هۆشیارەی خواردنی چەور و بەتام دەخوات و لە چوونەسەری کێش و ڕێژەی چەوری و .... دەترسێت،
ئەو خەباتکارە ڕۆشنبیرەی شایی سەکەوتن دەگێڕێت و لە بیری کێشەکانی بەڕێوەبردنی وڵاتدایە،
ئەو پزیشکەی جگەرە دەکێشێت و...
تەنانەت هەندێک جار مرۆڤ کارێک ئەنجام دەدات کە هیچ زیانێکی نییە؛ کەچی زانین دەیکات بە قوزەڵقورتی:
بیر لە زانایەک بکەرەوە کە پاش تینوویەتێکی زۆر خەریکە ئاوێکی سازگار دەخواتەوە و لە لوتکەی چێژوەرگرتندا کتوپڕ دەکەوێتە بیری چۆنیەتی بەڕێ‌بوونی ئاوەکە لە دەمەوە بۆ گەروو و گەدە و... وردەکاریی شوێنەواری ئاوەکە لەسەر لەشی و ... .

مەحوی چەندە جوانی فەرمووە:

لە بەنگ ئەم بەنگییانە چی دەبینن؟ خۆلەخۆگۆڕان
لە دنیادا مەداری عەیش و خۆشی خۆنەناسینە

نووسینی: ڕەئووف ڕێنموون
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

http://www.mawlawi.krd/

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

عەجەب گەرمێنی ئەم مەیلەت لە دەرحەق
منی ڕێبواری ڕێت وا سارد و سڕ بوو
لەسەر سفرەی ئەوینت، من لەبەرچی ـ
بە برسیی مام، ڕەقیب بەو چەشنە مڕ بوو!

پێنجوێنیی

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔴 ای ضیاء الحق حسام الدین بیا

بەبهانه کشتارخانواده کرد در قونیه

✍ اسماعیل شمس

✅ خبر، تلخ و تکان دهنده بود. چندنفر از اعضای گروهی نژادپرست و افراط گرای ترک با شعار اینجا جای کرد نیست به خانه خانواده ای کرد در قونیه حمله کردند و همه هفت عضو آن را از مرد و زن و کودک کشتند. این خبر، غیر از بعد انسانی فاجعه از جهتی دیگر تلخ بود و آن این که در شهر مولانا، شهر عرفان و مدارا رخ داده بود. در شهری که مولانا به یاری «مرید مراد گونه» و خلیفه و جانشین رسمی اش، حسام الدین چلبی کرد تبار شاهکار مثنوی را سروده بود و حالا در جنب مزار او این فاجعه برای نوادگان حسام الدین رخ می داد.با شنیدن این خبر بی اختیار به یاد این شعر مولوی افتادم که خطاب به حسام الدین می گوید: ای ضیاء الحق حسام دین و دل/ کی توان اندود خورشیدی به گل/قصد کردستند این گل پاره ها /که بپوشانند خورشید تو را

✅ اهل تاریخ و ادب، مولانا را نخستین کسی می دانند که با وصف عارف شهیر کرد، حسام الدین چلبی میان کرد و قونیه پیوند برقرار کرد. حسام الدین چلبی نامی آشنا برای اهل ادبیات و عرفان است؛ کسی که مولوی دهها بار نام او را در مثنوی آورده و او را خالق مثنوی دانسته است؛ کسی که به قول مولوی اگر نبود، مثنوی هم نبود.

✅ با وجود این، داستان کرد و مولانا و قونیه به مدتها پیش از این واقعه و زمانی بر می گردد که بهاء الدین ولد، پدر مولانا با عارف نامدار کرد شیخ شهاب الدین عمر سهروردی در بغداد دیدار کرد و شیفته و مرید او شد. این دو یک بار دیگر به هم رسیدند و آن زمانی بود که شیخ شهاب الدین از جانب خلیفه الناصر عباسی به قونیه رفت و بر سلطان علاء الدین کیقباد، فرمانروای سلاجقه روم در این شهر لباس فتوت پوشاند. به دنبال آن نحله ای از صوفیان شهر که به «اخی» ها مشهور بودند تقویت شدند و روز به روز بر دامنه شهرت آنها افزوده شد. پدر حسام الدین هم زاویه ای در قونیه داشت و جماعتی از مریدان (اخی ها) دور او گرد آمده بودند و به صفت شیخ فتیان ترک شناخته می شد؛ به همین سبب، فرزندش حسام الدین نیز به ابن اخی ترک ملقب شد.

✅ حسام الدین که بعد از پدر جانشین او در طریقت شده بود با اوج گرفتن شهرت مولانا با مریدانش به او پیوست و چندی بعد چنان در روح و قلب مولانا نفوذ کرد که مولانا او را عقل منفصل خود و صورتگر و جانبخش مثنوی می دانست: ای ضیاء الحق حسام الدین تویی/ که گذشت از مه به نورت مثنوی/همت عالی تو ای مرتجا/ می کشد این را خدا داند کجا/گردن این مثنوی را بسته ای/می کشی آن سوی که دانسته ای. مولانا در جای دیگر می گوید:
همچنان مقصود من زین مثنوی/ای ضیاء الحق حسام الدین تویی/مثنوی اندر فروع و در اصول/جمله آن توست کردستی قبول. مولوی نقش حسام الدین را در آفرینش مثنوی چنان برجسته می داند که کتاب مثنوی را هم به احترام او «حسامی نامه» نامیده است: گشت از جذب چو تو علامه ای/ در جهان، گردان حسامی نامه ای. عشق مولانا به حسام الدین به اندازه ای بود که وقتی حسام الدین شافعی مذهب از او خواست مذهبش را به مذهب حنفی که مذهب ترکان و نیز مولوی بود، تغییر دهد به او اجازه نداد.

✅ مولانا در مقدمه مثنوی مدحی خارق العاده از حسام الدین کرده است و پس از به کار بردن صفاتی ویژه برای او، درباره نسبش می نویسد: «حسام الحق و الدین حسن بن محمد بن حسن المعروف به ابن اخی ترک.. الارموی الاصل المنسوب الی الشیخ المکرم بما قال امسیت کردیا و اصبحت عربیا »‌. مولوی در جای دیگری از مثنوی به این بحث اشاره می کند و می گوید: سر امسیت لکردیا بدان/ راز اصبحت عرابیا بخوان. در روایت مولوی، حسام الدین از نوادگان تاج العارفین ابوالوفای کردی بود. ابوالوفا گوینده جمله مشهور اصبحت کردیا و امسیت عربیا و همان شخصیتی است که سنایی غزنوی درباره او می گوید : قرنها باید که تا از پشت آدم نطفه‌ای/ بوالوفای کرد گردد یا شود ویس قرن‌.

✅ هر چند درباره هویت واقعی بوالوفای کرد حرف و حدیث، زیاد است، اما بیشتر منابع، او را ابوبکر حسین بن علی بن یزدانیار کردی ارموی، عارف مشهور سده چهارم قمری می دانند. در کتاب تلخیص الآثار فی عجائب الاقطار از عبد الرشید بن صالح بن نوری باکویی آمده است:« و ینسب الیها [ای الی ارمیه] الشیخ عارف زاهد الحسین بن علی بن یزدانیار و هو القائل امسیت کردیا و اصبحت عربیا توفی سنه ثلاث و ثلاثین و ثلاثمائه و دفن بها.». دکتر عبدالحسین زرین کوب هم در پژوهش خود ارموی بودن و کرد بودن ابن یزدانیار را تأیید کرده است.در آینده درباره مکتب عرفانی ابن یزدانیار کردی بیشتر خواهم نوشت.

✅ اگر چه باید ای دریغا و زهی اسفا گفت که امروز در زادگاه آن عارفان، تصفیه قومی و نژادی، جای مکتب عشق و انسان دوستی و اخوت را گرفته است، اما با اقتباس از آن بیت مولوی خطاب به حسام الدین می توان امیدوار بود که این «گل پاره ها» هرگز نخواهند توانست «روی خورشید» را بپوشانند.


@kurdistanname

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ئەم کتێبە لە سێ کتێب پێکهاتووە کە سێ نووسەری ئەو سەردەمەی حکوومەتی پاشاییەتی محەمەد ڕەزای پەهلەوی بە زمانی فارسی نووسیویانەو زۆرتر باس لە شەڕەکانی بارزانیەکان و ئەو کۆچڕەویەی ئەوان بەرەو سۆڤیەت دەکا و ئەو کارەساتانەی بەسەر ئەوان هاتووەو هەندێکیش باس لە کۆماری مەهاباد دەکات.
بە بڕوای من گوێگر تا کۆتایی کتێب بەتەواوی دەکەوێتە ناو ئەو ڕووداوانەوەو لە ناویاندا نووقم دەبێ و خۆی لە ناو تەواوی بەسەرهاتەکاندا تێکەڵ دەبینێ، بە تایبەت لەکاتی کۆچڕەوی بارزانییەکان هەنگاو بە هەنگاو لەگەڵیان هاوڕێی ئەو ڕێگا سەخت و دژوارو ئەو حەماسەت و ئازایەتی و تڕاژدیا خەمناکانە دەبێ کە بە سەریان هاتووە...
هیوادارم تا کۆتایی هاوڕێم بن و لە هاریکاری و ڕێنوێنی خۆتانم بێ بەهرە نەکەن و هیواداریشم لەو جێیانەی نووسەری سەر بە حکوومەتی "شا" ڕووداوەکان بە پێچەوانە و بە دژی کوردان و پشتیوانی لە ڕژیمی شا دەگێڕێتەوە، تۆی گوێگری هێژا، بەسەبر و سەرنج و وردبیینی ڕاستی وناڕاستی گێڕانەوەکان لێک جیا کەیەوەو کتێب جێ نەهێڵی…


ناوی کتێب : بارزانی لە مەهابادەوە بۆ ئاراس
وەرگێڕانی : شەوکەت شێخ یەزدین
خوێندنەوەی : فاتح
ئەتوانن لە کەناڵی ژیانەوەی زانایی بەشێوەی دەنگی گوێبیستی بن⬇️⬇️⬇️

/channel/kherade2

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

"شەوی جەژن " پەخشانێکی ئەدەبیی نووسەری بەناوبانگی عەرەب، جوبران خەلیل جوبرانە، کە بە بۆنەی سەری ساڵی زایینییەوە نووسراوە و مامۆستا ئیبراهیمی مەردۆخی (خوای گەورە شیفای بات) لەوپەڕی جوانی و ڕەوانیدا وەری‌گێڕاوەتە سەر زمانی کوردی....
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ترجمه:
جیک جیک ای گنجشک، ای گنجشک کوچک!
از حرکت بالش پیداست کە دارد شکایت می‌کند.
می‌گوید: من هم مانند تو کودکم، بچە گنجشک امسال هستم.
تو که دارای احساس هستی، برای آزادی تلاش می‌کنی.
پس چرا سنگ بە سویم پرتاب می‌کنی و خون پاکم را می‌ریزی؟
جیک جیک ای داد و بیداد، در بالا و در پایین دوستی ندارم؛
بە بالا نگاه می‌کنم عقاب را می‌بینم و در پایین هم کودکان هستند.
جیک جیک یک دانە در آسیاب، در میان دو سنگ‌ آسیاب قرار گرفت.
جانوری ناتوانم، کسی نمی‌گوید کە من از تو محافظت می‌کنم.
#منداڵان
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

✅شەوی چلە لە خۆتان و بنەماڵەتان پیرۆز بێ...
هیوادارین بە سەلامەتی و ئاسوودەیی هەموو کاتوساتەکانی ژیانتان بەسەر بەرن

❇️یەلدا لە شیعری شاعیرانی کورددا❇️


🖊مینە جاف:
شەوی ھیجرانە یا یەلدایە ئەمشەو
فیراقە یا دڕک بەرپایە ئەمشەو

🖊ویساڵی:
ڕەئیسی ئەولیای دونیا، تۆیی ئەی ساکنی بەغدا
تۆیی شەمعی شەبی یەڵدا، مەدەد یا شاھی گەیلانی


🖋سەیفولقوزات:
دوو چاوی من تەمی ھێنا کە تۆ زولفت بەڕوودا خست
شەوی یەلدایە ئەوڕۆ یا مەگەر خورشیدە گیرابێ

🖊ناری:
بێ نەشئەیی دیدەم، شەوی یەلدایە مەقامم
خاڵی لە شەمیمی گوڵ و شەوبۆیە مەشامم

🖋نالی:
شەوی یەلدایە، یا دەیجوورە ئەمشەو؟
کە دیدەم دوور لە تۆ بێ‌نوورە ئەمشەو؟

🖊کوردی:
ئەرێ یاران! شەوی یەلدایە یاخۆ مەحشەرە ئەمشەو؟
سەدای عەبباسە یا ناڵە و فوغانی ئەسغەرە ئەمشەو؟

🖋مەحوی:
برا، فکری چرا! کیبریتی فرسەت تا لە دەستایە
شەوی یەلدا لە پێشە، ڕۆژی عومرت وەختە ئاوا بێ

🖋سالم:
بەیازی ناسییەی تۆ بوو سفیدەی دا بە سوبحی عید
لە نوسخەی قیرگوون زوڵفت سیاھی برد شەوی یەلدا

🖋بێخود:
گوڵی بەیزا بەیازی باخی سینەی
شەوی یەلدا سەوادی خاڵی خورشید

🖋شێخ رەزا:
شەوی وەک زوڵفی یارە و ڕووی حەسوود و بەختی من تاریک
لەگەڵ دەیجوور و یەلدا وا حیساب کە تەوئەمانێ بوو

🖊هێمن:
موغی بێ ئاگری شەوی یەلدام
چاوەڕێی چارەنووسی ناپەیدام

🖊وەفایی:
کە دەگریم بۆ جەمالی تۆ دیارە ئەشک و ئاھی من
لە خورشیدی دەداتن دەم، ستارەی شامی یەلداکەم

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

سیقە تۆرە=سیخه تۆرە= زیقە تۆرە=
زیخه تۆرە
تۆرەکەی زیخ
زیخ= بەرد بە ئەننازەی بەین شن و ماسە

له هەورامیشا
کوڵی زرک= کوڵە زرک =کوڵی درک

درک dirk بە وردە بەرد ئێژین

یانێ کۆڵێ کە درکی هاتیا

ع.ف

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

✅سکاڵای مامۆستا
❇️(پێشکەش بە هاوکارانی هاودەرد و هاوبیرم)
🖋مامۆستا ڕەحیم لوقمانی

ساڵەهایە دەردەبار و حەسرەتی فەرهەنگمە
نامرادی و ڕەنجی زانین رۆژ و شەو هاودەنگمە

ساڵەهایە مۆمی ژین و ئارەزووم دەتوێتەوە
چونکە کێشەی کۆنپەرەستی و باوەڕی شەوڕەنگمە

بیر و کردەی چاک و زانین، کوانێ نرخی بۆ نەزان؟
شێعر و ئازادی و هونەر چون سازی بێ ئاهەنگمە

گەر لە دنیا زانیاری و ڕێی قەڵەم پێشکەوتنە،
لێرە بێکاری و هەژاری و ژینی ژار و ژەنگمە

بستە خاکێ، تیکە نانێ، حورمەتێ، نەمدی بە دڵ
ئەنبیام و ئەولیام و ناوی زل پارسەنگمە

باڵی فیشاڵ و درۆ ئەمباتە شانی ئاسمان
ناوی گەورە و شاری وێران باری لار و لەنگمە

ماڵ و کورسی گەورەکانم گەرم و نەرم و پڕ بەلاش
هەر هەموو پاشای بەڵێن و وادەیی سەد ڕەنگمە

من لە سایەی ئێوەدا قاروونی گەنجی حەسرەتم
ئاخی زستان، ڕەنگی پاییز، ژینی پڕ ئاستەنگمە

سەد نەهاتی هاتە ڕێم و کەس نەهاتە دادی من
دڵ بە کێتان خۆش بکەم گەر باری سەد مەن سەنگمە

دەرسی پاشکەوتن هەتا کەی؟ بەسیە بێدەنگی و درۆ!
ئەی مناڵان بۆ ژیانتان، ڕاپەڕن بەم زەنگمە .....

/channel/rahim_luqmani

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🖋جوانترین وشه

🎙 هونەرمەندان نەجمەدین غوڵامی و کەژاڵ ئادەمی

🖊هۆنراوە: کەژاڵ ئادەمی

✅کیژۆڵەی ناسک، ڕۆڵەی شیرینم
✅چرای ڕووناکی شەوگاری ژینم

❇️باوکی ئازیزم، خەمڕەوێنەکەم
❇️تاقه هاودەمی شایی و شینەکەم

✅غەزاڵه تاقەکەی سەربەندی کوێستان
✅گوڵه وردیلەکەی باغ و گوڵستان

❇️به قوربانی دڵی پاک و یەکڕەنگت
❇️فیدای هەستی به تین و سۆزی دەنگت

❇️شیعر و ئاوازم پێشکەشی تۆ
❇️زەمزەمەی سازم پێشکەشی تۆ

✅جوانترین وشەم پێشکەشی تۆ
✅پێشکەشی دوو چاوی گەشی تۆ

❇️(ئازیز) هەر تۆی ئارامی دڵی من
❇️تیشکی ڕووناکی مەحفەلی من

✅گیانی شیرینم ئەی گوڵی من
✅مەرهەمی برینی دڵی من
* * *ـ
❇️دیسان پەپوولەی خۆشەویستی تۆ
❇️بە خونچەی جوانی ژینم ئەدوێنێ

❇️دیسان مۆسیقای دەنگ و ئاوازت
❇️گوڵاوی پاکی عەشقم بۆ دێنێ

❇️ئاوێنەی دڵم خەندەی لێوی تۆ
❇️شەو و ڕۆژ ئەیکەم زیکری ناوی تۆ

❇️من بۆت ئەخوێنم شیعر و هەڵبەستم
❇️هەر عیشقی تۆیه هەموو مەبەستم

@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

.
📚🎧 کتێبی دەنگی 🎧📚

ئەوڕۆژانەی نیشتمان هی هەمووان بوو

نووسینی: هەڤاڵ کوێستانی

خوێندنەوەی: فاتح

بەهاوکاری هاوڕێ: شلێرقادرزادە

بەشی ( ۱ )


(((پڕفرۆشترین کتێبی سیاسی)))
لە کوردستان


📚🌹📚🌺📚🌹📚🌺📚

🆔 @kherade2

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

🔆🔹✏️
دڵ کە کون‌کون بوو ئەبێ جارجارە ڕازی دەرکەوێ

دەنکە دەنکە نیسک و نۆک ھەر دائەدەن بێژنگ و کەو!

🏵م. بێخود

🔘وێنەکە: جیاوازی نێوان قەڵبیر و بێژنگ و کەو.... چ زمانێکی دەوڵەمەندمان هەیە و نرخی نازانین!
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

‍ پاییز بوو باران نم نم ئەباری
نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی

وێنەی دوو دڵ و تیرێکمان هەڵکەند
لەسەر قەدی ئەو دار ئەرخەوانە
تووخوا تۆ بڵێی ئەو دارە مابێ
یا ئەویش سووتووی سەر گۆڕەکانە

بۆ چوار وەرزی ساڵ نابێتە پایز
تا نیگای ئەوم هەردەم نیشان دا
ئەو نیگایەی لە سینگما ئەسووتێ
چەخماخە ئەدا لە ناخی گیانا

بە سۆز و یادی هەواری باڵای
زستانی پاک بوو لە ڕێبەندانا
بەفری بەردەرگەم کرد بە پەیکەری
تا تەزووی ئۆخەی بێنێ بە گیانا

پاییز بوو باران نم نم ئەباری
نیگای چاوانی پاییز و مەستی
وەک چەم ڕژایە دەشتی گیانمەوە
دەستی خۆزگەمی خستە نێو دەستی

🖊هۆنراوەی: ژەنەڕاڵی پاییز (محەممەد عومەر عوسمان)
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

گرتە ڤیدیۆیەکی مامۆستای پایەبەرز مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس کە تیایدا کۆمەڵێک ئامۆژگاری پێشکەش ئەکا و مامۆستا موحەمەد عەلی قەرەداغیشی تێدا دەردەکەوێت...
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

ماڵپەڕێکی فەرمی بۆ حەزرەتی مەولەوی و شیعرەکان و بەرهەمەکانی پێکهێنراوە کە زۆر مایەی دڵخۆشی و دەسخۆشییە، فەرموون ئێوەش چێژی لێ وەرگرن:

http://www.mawlawi.krd/


@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

میرزام چەمەنان


بابەت:شیعر
شاعیر:سەی یاقۆ ماهیدەشتی
خوێندنەوە:محەممەدعەلی سوڵتانی
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

(ترسێک بە کراس وپانتۆڵەوە)

ئەترسم بەم کارەبا قۆڕە سەللاجەکەمان بسووتێ، کوڕەکەم سەری خۆی هەڵبگرێ و لە ئیجە بخنکێ، لە پڕ وەزعەکە بقڵیشێتەوە، تەقریرنووسەکە قسەکەمی تۆمار کردبێ، تەکسییەکە تەبریدی تیا نەبێ، ساحێبخانووەکە داوای پێشەکی بکات، سوپەرمارکێتەکە بڵێ
ئەو پێنج هەزارییە دڕاوە وەری ناگرم، شەکرەکەم دابەزیبێ، ئەو نەشمیلەی "ئەد"ی بۆ ناردوم ساماڵی ژنبرام بێ، ماڵەکەی بەرامبەریشمان ببێ بە کافتیریا، ڕۆژێک هەڵسین بڵێن ئیتر کاڵەک نەما، ئاشکراببێ کاکم لە پەیجێکی سێبەردا جنێونووس بووە، کە مردم لەسەر ئەم ژیانە موحاسەبە بکرێم

🖌دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵڵا
@tutrk

Читать полностью…

تاریڪ و ڕوون

.
"خەبات بۆ چیای کوردان"

نووسینی: تۆماس شمیدینگەر

وەرگێڕان: برایانی د.عەلی و سەعدوون مازووجی

خوێندنەوەی: فاتح

بەشی ( ۷ )

🆔@kherade2

Читать полностью…
Подписаться на канал