trupkirezgari | Неотсортированное

Telegram-канал trupkirezgari - دێرینە شێعری کوردی

6846

کاناڵی جیاواز بۆ ناساندنی شاعیرانی گەورەی کوردەواری شێعر و پەخشان ڕخنە و پێشنیارەکانتان لەسەر دیدە دادەنین {ئاڵوگۆڕمان نییە} @tiropk

Подписаться на канал

دێرینە شێعری کوردی

🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان 

    بۆ ئەندامبوون
    لەسەر ناوەکـان
    کرتە بکەن 👇
   

🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی

🟩 سکاڵای دڵ

🟩 ژنانی پێشەنگ 👸

🟩 شێعر و وشە 🖍

🟩 کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان 🎼

🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋

🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا

🟩 خەرمانی وشەی کوردی 📖

🟩 ژیلا حسەینی 📙

🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان

🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒

🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک  ♥️

🟩 زانست بە کوردی 🧠

🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿

🟩 هێمن و هەژار موکریانی ✍

🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒

🟩 شەڕڤانانی کورد

🟩 پڕۆکسی کوردی 🚀

🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶

🟩 کاناڵی وشەی کوردەواری ✏️

🟩 ڕستەی جوان 💬

🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖

🟩 پێشەوا قازی محەممەد☀️
    بۆ ئەندامبوون 👆
    لــەســەر نــاوەکــان
    کرتە (Click) بکەن

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تەلاری دڵ کە دیواری وەها مەستی ئەوینی بوو
لە باوەشگرتنی باڵای هەموو ئاواتی ژینی بوو

گەلێکم پشکنی دنیا لەدووی ئەو جووتە لێوەی ئەو
هەزار ئەفسووس نە ئەو ڕۆژەم بەدی کرد و نە شێوەی ئەو

نە پڕشنگی لە خونچەی دا نە پەنجەی دا لە تاری دڵ
نە بەژنی شۆخوشەنگی بوو بە میوانی تەلاری دڵ

#هەردی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

غەریبیتان فرمێسکێکەو لە چاو ئەکات ماڵئاوایی
بە دووریتان ژوورەکەشم پڕ پڕ بووە لە تەنیایی


غەریبیتان تیشکی خۆری ناو ڕووبارەو ئەدات لە ڕووم
تەمەن تاسەی ئێوە ئەکات بە بێ ئێوە بەساڵاچووم

قەدەر نەیهێشت بارانێک بین لە گەڵ یەکا گیان بسپێرین
وەکوو ڕێگای مناڵیمان هەنگاو بۆ لای یەک بژمێرین


من درەختی پاییز نەبووم ئێوەش گەڵا لە من بڕۆن
کام ڕەشەبا ئێوەی فڕاند بەو زریانە وا خوول بخۆن


لە ئاوێنەی باخێکەوە نەمانتوانی چرا هەڵکەین
وەک شەقامی دەمەو مەغریب، لە ڕووناکی خۆمان پڕ کەین


چاومان لە ڕێی چاوەڕوانی و دڵمان لە ڕێی گەڕانەوە
وەک شەونمی بەر مانگەشەو بەدەم نیگای ئاسمانەوە

تەم و مژی غەریبیتان هەیوانەکەی داپۆشیوم
وەکو گوڵی ناو گوڵدانێک لە شەماڵی دابڕیوم

🔸ئەحمەد موحەممەد

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ڕەفیقان من ئەوا ڕۆییم لە لاتان
لە مەزڵوومان بڵا چۆڵ بێ وڵاتان

بڵا سا شار بە شار و دێ بە دێ بین
لە دەس یاران بکەین تەیی وڵاتان

مەڵێن کەڵکی نەبوو، ڕۆیی، جەهەننەم
سەرم قەڵغانە بۆ تیری قەزاتان

سەفەرمان چونکە ڕێی هات و نەهاتە
دوعامان بۆ بکەن، ئێوە و خوداتان

منم سەرکردەتان بۆ لەشکری غەم
دەترسم من بڕۆم بشکێ سوپاتان

شکاری وەحشیان بەس دەستەمۆ کەن
نەوەک بەربێ شکاری خانەزاتان

ئەوەندە ئەرجوو دەکا "نالی" کە جار جار
بکەن یادی موحیببی بێ ڕیاتان

🔸نالی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

با دڵی شەو لە تکەی ئەشکی بەیان هەڵکێشین
خۆ لە کانیاوی بزەی سەوزی ژیان هەڵکێشین

با لە سەر کێش و هەوای زەردەخەنەی بووکی غەزەل
هەست و ئەندێشە لە ڕووباری زمان هەڵکێشین

وەرە! با کاتێ چرۆی چاوی بەیانی پشکووت
دڵ لە ئاونگی بەرۆی خونچە گوڵان هەڵکێشین

با لە سەر ڕوومەت و برژانگی تەڕی ئەستێرە
ڕۆحی سڕمان لە هەناوی پەرییان هەڵکێشین

با بەدەم سروەوە بشنێتەوە سەروی سەرمان
تاکوو کەنگێی لە قوڕی قین و گومان هەڵکێشین؟

شاری داپۆشی تەمی زەردی هەناسەی تاعوون
بۆ تەوێڵیشی لە قیلی شەوەژان هەڵکێشین؟

ماڵ و کۆڵان گڕی مردن لە دەماری دەگەڕێ
بۆچی ئەم ژینە لە تاڵاوی نەمان هەڵکێشین؟

#ئەمین_گەردیگلانی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

جەهانئارا (1859-1911)


کچی مەلا نەشئەتی پاوەیی خوشکی ئاغا عەنایەتی هیدایەتی "شاعیر"ـە.
لە مەکتەبی باوکی فێری خوێندن بووە، دواتر لەخزمەتی مامۆستایان و زانایانی وێژە، درێژەی بەخوێندن داوە.
دەگەڵ عەلی ئەکبەرخانی شەرەفالمولکی ئەردەڵان زواج دەکا ئەمما ئەم پەیوەندییە زۆری ناخایەنێ و لێک جیا دەبنەوە
جەهانئارا پاش جیایی دەگەڵ حەبیبوڵڵاخانی باوەجانی خەڵکی جوانڕۆ زواج دەکا.

هەروەها خاتوو جەهانئارا میمکی ئاغا عەنایەتی جوانڕۆیی"سارم السوڵتان"ـی شاعیری کورد خەڵکی هەورامان و جوانڕۆ لە سەرکەردەکانی سیاسی کورد بووە.

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

                              
نەسیمی سوبحدەم هەڵکا لە بادی نەوبەهارم چی
هەتا ناڵەی دەروونم بێ، لە دەنگی عود و تارم چی

لە دوکانی خەیاڵاتم ئەگەر پارچەی غەزەل دانێم
لەگەڵ غەوغایی کەللـەمدا، لە بازاڕ و لە شارم چی

ئەگەر شاد بم بە ماچی لێوی یاری قەد چناری خۆم
لە ئاوی کەوسەری سۆفی و لە حۆری لار و خوارم چی

هەتا تاقی برۆی تۆ بێ لە بۆ سوجدەی سەحەرگاهم
لە مزگەوتی کەچ و کوڕ و لە میحرابی کەنارم چی

هەتا نووکی قەڵەم کار کا لە ئەوسافی وەتەن‌خواهان
لە تەعریف شاهی قاجار و لە حوکمی تورک و تارم چی

ئەگەر مشتێ لە خاکی کوردسانت دەس بدا بۆ من
لە تەختی قەیسەری ڕۆم و لە تاجی زەڕنیگارم چی

کە هات جەننەت بە ڕیش و پرچی چڵکن دەس کەوێ "قانع"
لە هاوڕێی ڕیش وەکوو سابرێن و یابوی بەردەبارم چی

🔸قانع
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان 

    بۆ ئەندامبوون
    لەسەر ناوەکـان
    کرتە بکەن 👇
   

🟩 ڕستەی جوان 💬

🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖

🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی

🟩 سکاڵای دڵ

🟩 ژنانی پێشەنگ 👸

🟩 شێعر و وشە 🖍

🟩 کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان 🎼

🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋

🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا

🟩 خەرمانی وشەی کوردی 📖

🟩 ژیلا حسەینی 📙

🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان

🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒

🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک  ♥️

🟩 زانست بە کوردی 🧠

🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿

🟩 هێمن و هەژار موکریانی ✍

🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒

🟩 شەڕڤانانی کورد

🟩  دەنگە پەڕتووک 📘

🟩 پڕۆکسی کوردی 🚀

🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶

🟩 کاناڵی وشەی
کوردەواری ✏️



    بۆ ئەندامبوون 👆
    لــەســەر نــاوەکــان
    کرتە (Click) بکەن

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کوردە وا فەتوا دراوە بۆ جەوازی کوشتنت
چارە وو مەلجەء نییە، تەحقیقە ئەمجا مردنت

وا موحەققەق دەتکوژن، دەتکەن بەنیشانەی تفەنگ
با دەوامی بێ بەڕاستی شۆڕش و شەڕ کردنت

هەرچەنێ شێخ و مەلا و ئاغا و ڕەئیسی کورد هەیە
گشتیان هەڵواسران بەسیە لە غەفڵەت نوستنت

تازە ئومێدت بەکێیە، کێیە ڕەحمت پێ بکا
دوژمنت دایم لە پارێزە زیانە وێستنت

شێخ عەبدولقادری نەجلی عوبەیدوڵڵا ئەوا
بێ خەتا هەڵواسرا تا کەی بێ دوژمن ویستنت

دوژمنت وا ئەسلیحەی خۆی ساز ئەدا بۆ کوشتنت
هەڵسە پێ، فایدەی نییە ئەمڕۆ لەسەر پشت کەوتنت

خوون وەکو سیلاوە دەڕوا سوورە دەشت و شیو و شاخ
غیرەتە شەو تا سەحەر، ڕاحەت لە جێگا نوستنت؟

شیوەن و هاوار و قوڕپێوان و ئاهو حەسرەتە
شەرتی ئینسافی نییە ئەم حەققە بۆ گڵ بردنت

کوردی بێکەس ئیتتیفاقێ تۆ لەگەڵ خزمت بکە
گەر پەشێویت لا بەلاکەی، کاکە پێک دێ ویستنت

گەر بەفەن و عیلم و سەنعەت کەی، ئەسیری ئیعتیماد
بێ شکە مومکین دەبێ ئەو جارە دوژمن خستنت

🔸ئەسیری

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەی دۆتەیی شۆخی وەتەن، دڵخواهی ڕەنگ و ڕوویی تووم
ڕۆحی ڕەوانم بمرمیش ئیللا لە باوەشت دەنووم

دەستی لەملتایا ڕەقیب، چۆن بوو وەها بۆی بووی فریب
فەوتام لە داخی تۆ عەجیب، زەققووم ئەنۆشم زەهر ئەجووم

شەو تا بەیانی نانووم، دولبەر برینداری تووم
لە کردەوە و کارم بووم، ئەم بیرە چبکەم بۆتە خووم

ئەو وەختە عیشقت کەوتە سەر، لە جێ وو ڕێم بووم دەربەدەر
ئەی نیشتمانی خۆشەویست بۆ تۆ ئەوا ئاوارە بووم

گیان لە باوەشت دەر ئەچێ، بۆ چیمەنی فیردەوس ئەچێ
ڕەنجت لەبیرم دەرئەچێ، گەرمە بۆ ئەوسا ئارەزووم

دولبەر بەعەشقت دەمکوژی، پاش مردنیشم دەمگوشی
دەستت لە ملما دەممژی، ڕەحمەت دەنێرن گەل لە دووم

وا خۆشەویستیت بوو بەغەم، جەرگ ئاگر و چاو پڕ لەنەم
بیرت لەسەر هیچ نابێ کەم، لاوازە گیانم زەردە ڕووم

بۆ تۆ ئەوا ڕیسوا بووم، تاکم لە عالەم جیا بووم
دێوانە وو شەیدا بووم، دنیایی پڕ کرد هایو هووم

بۆ تۆ ئەسیری بوو بەپەن، دایم بەبەد ناوی ئەبەن
ئەی دۆتەیی شۆخی وەتەن، دڵخواهی ڕەنگ و ڕوویی تووم

🔸ئەسیری
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لە دووریی تۆ دڵی زارم ئەگەر زاری نەکا چ بکا
لە چاوان خوێن وەکوو دیجلە و فورات جاری نەکا چ بکا

وەکوو بولبول بە شین و ناڵە گوڵشەن گەر نەشێوێنێ
لە دەستی باغەوان شەکوا لە بەدکاری نەکا چ بکا

لە شامی پەرچەمت گەر شەمعی ڕوخسارت بگیرسێنی
وەکوو پەروانە دڵ گەر مەشقی دڵداری نەکا چ بکا

لە گۆشەی بێکەسیدا بێئومێد و بێ ئەمەل ماوە
لە ژین بێزارە داوای مەرگی یەکجاری نەکا چ بکا

کەسێ گەر بەستەیی زولفی کەمەندی یاری شیرین بێ
وەکوو فەرهاد لە بێستوون کۆهکەن کاری نەکا چ بکا

گوتی: عەونی ئەگەر بێ باخەوان باخی سینەم بێ
بە نارنج و تورنج و سێو و بێ یاری نەکا چ بکا

🔸عەونی
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کە تۆ غایب لە بەر چاوم دەبی، چم بێ لە تۆ غایب...

مەحویا

باقییەکەی بۆ ئێوە هاوڕێیان😊

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

سێوی چەنەگەت، ئاوی حەیات و چەهی زەمزەم
ئەی گیانی عەزیزم بە فیدای ئەو سەر و پەرچەم
ئەوڕۆکە دەڵێم خاکی هەموو دەر وەسەرم کەم
پرسیم: چییە دەرمانی برینی دڵی پڕغەم؟

فەرمووی کە دەوای سەهوە ئەدیب کاری کراوە

🔸ئەدیب
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🔸 ژیاننامەی ھونەرمەندی خۆشەویست #ئەردەڵان_بەکر

ھونەرمەند ئەردەڵان بەکر لە 25-09-1967 لە هەولێر لە گەڕەکی خانەقا لە دایکبووە.

ئەردەڵان لە خێزانێکی کوردپەروەرەوە گەورە بووە، هەر لە تەمەنی هەرزەکاری حەز و خولیای هونەری هەبووە هەر زوو لە تەمەنیکی زۆر بچووک هەوڵدەدات پەیوەندی بە ڕیزەکانی پیشمەرگەی کوردستانەوە بکات بەڵام لەبەر بچووکی تەمەنی وەرناگیرێت.

#خەبات
دوای تەمەنی 18 ساڵی ئەردەڵان دەبێتە پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان

لە دوای شاڵاوی بەدناوی ئەنفالیش لە ساڵی 1988 لەناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی، دەست بە خەباتی نهێنی دەکات، لەناوی شاری هەولێر، لە ڕاپەڕینیشدا سەرپەرشتی هێزیک دەکات بۆ چەند گەرەکێک لەوانە، گەرەکی خانەقا تاکوو دەگاتە، شار هەولێر.

لە کۆڕەوی 1991 کوردستان بە جێ دەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید، ماوەی 15 ساڵ لە غوربەت ژیا، لێرەدا یەکێک لە وتەکانی دەھێنینەوە یادی خوێنەر کە بەردەوام لەگەڵ هاوەڵەکانی دەیوت (مرۆڤ هەستە من قەت هەست ناکەم کە لە هەندەرانم هەمیشە وا دەزانم لە کوردستانم) هێندە خۆشەویشتی بۆ خاک و نیشتمانی هەبوو.

#چالاکیی_هونەری

ئەردەڵان نموونەی هونەر و هونەرمەندانی کورد بوو، لە ساڵی 1986 یەکەم کاسیتی خۆی بلاوکردۆتەوە.. لە ساڵی 1993یش لە وڵاتی سوید یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردەوە.

ئەردەڵان خاوەنی 5 ئەلبومی گۆرانییە...لەوانە،
شەم - şem
ئەلبومی 2007 - Elbumî 2007
وەفای عەشق - Wefay 'Eşq
هەڵبژاردە –Hellbjarde

جوانەمەرگ نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو، خۆی دەیزانی، چونکە پزیشکەکان پێیان گوتبوو، بەڵام ئەو زۆر بە ئومێدێکی گەورەوە لە دڵ و خەیاڵی دانابوو چاک ببێتەوە، یاخود بەرەو باشی بڕوات و ئیتر دەست بکات بە وەرزش و ژیانێکی نوێ بۆ خۆی دابین بکات، بەڵام لە هەمان کاتدا نەیدەویست ئازیزانی خۆی دڵگران بکات بەم هەواڵە ناخۆشەی.. بڕیاری دابوو کە لای کەس باسی نەکات تەنها لەلای براکانی و چەند کەسێکی تر.

مخابن، مەرگ ڕێگەی نەدا ئەردەڵان کاری باشتر و جوانتر پێشکەش بکات ‌و لە ڕۆژی 2009-10-10، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی سوید، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد‌ و دوای چوار ڕۆژیش لە ئێوارەی 2009-10-14، تەرمەکەی لەسەر ئەرکی کۆسرەت ڕەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتێ گەڕێندرایەوە هەولێر و ڕۆژی 2009-10-15، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردرا.

ڕۆحیان شاد و یادیان بەرز🌸🌸

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەگەر خورشیدی ڕووی دەرخا لەسەر خۆی لابدا تارا
ئەبن مەخفی مەهـ و ئەختەر لە شەوقی تەلعەتی زارا...

🔸ویساڵی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

بە کەس نابێ بتی من ئاشنا قەت
غەزالەی بەڕ نییە ڕامی وەفا قەت

مەحاڵە بێت و ئەو پێ سەر سەرم نێ
بە تاجی پادشا ناگا گەدا قەت

وتم: چ بکەم لەبۆ وەسڵت؟ وتی: کەس
بە کەس نەیوتووە عیلمی کیمیا قەت

چ ئیستیغنا، چ وەحشی تەبعییێکە
نەپرسی تۆ هەواڵی ئاشنا قەت

لە یادت دەر نەچم بەس، پەس هەوەستە
لە دەرحەقما مەکە غەیری جەفا قەت

هەموو بیسمیلە، هەر من نیمە بیسمیل
نەبوو کارێ بکا هەر بۆ خودا، قەت

هەموو فەخری کە داغ و دەردە عاشق
مەبەن، ڕیسوایییە، ناوی دەوا قەت

وتم: بێباکە بۆ خوونڕێزی، ئەبرۆت
وتی: تێغ ئەز بڕش ناکا حەیا قەت

وتی: «مەحوی» هەناسەی ئاگرینە
بە دەم من نازکم، ناوم نەبا قەت

#مەحوی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان 

    بۆ ئەندامبوون
    لەسەر ناوەکـان
    کرتە بکەن 👇
   

🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی

🟩 سکاڵای دڵ

🟩 ژنانی پێشەنگ 👸

🟩 شێعر و وشە 🖍

🟩 کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان 🎼

🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋

🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا

🟩 خەرمانی وشەی کوردی 📖

🟩 ژیلا حسەینی 📙

🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان

🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒

🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک  ♥️

🟩 زانست بە کوردی 🧠

🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿

🟩 هێمن و هەژار موکریانی ✍

🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒

🟩 شەڕڤانانی کورد

🟩  دەنگە پەڕتووک 📘

🟩 پڕۆکسی کوردی 🚀

🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶

🟩 کاناڵی وشەی کوردەواری ✏️

🟩 ڕستەی جوان 💬

🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖

    بۆ ئەندامبوون 👆
    لــەســەر نــاوەکــان
    کرتە (Click) بکەن

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

کەوتووەتە بەرم ڕێگای غەریبی
گەلی ڕەفیقان! خوداتان لەگەڵ

هەرکەس ڕێگایێ بووەتە نەسیبی
گەلی ڕەفیقان! خوداتان لەگەڵ

کۆترانی زۆر لە شوێنی دانە
هێشتوویانە جێ، کونجی هێلانە

زۆر کەس ڕۆشت پاشان بێتەوە
بەڵام نەیدی کەس بگەڕێتەوە

کێ چاک دەزانێ چی دەکا گەردوون
یەکێ سەرکەوتوو، یەکێ سەرنگوون

دڵی گرتووم خەم، وەکوو دووکەڵ
گەلی ڕەفیقان! خوداتان لەگەڵ

🔸شەریف

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان 

    بۆ ئەندامبوون
    لەسەر ناوەکـان
    کرتە بکەن 👇
   

🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖

🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی

🟩 سکاڵای دڵ

🟩 ژنانی پێشەنگ 👸

🟩 شێعر و وشە 🖍

🟩 کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان 🎼

🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋

🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا

🟩 خەرمانی وشەی کوردی 📖

🟩 ژیلا حسەینی 📙

🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان

🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒

🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک  ♥️

🟩 زانست بە کوردی 🧠

🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿

🟩 هێمن و هەژار موکریانی ✍

🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒

🟩 شەڕڤانانی کورد

🟩  دەنگە پەڕتووک 📘

🟩 پڕۆکسی کوردی 🚀

🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶

🟩 کاناڵی وشەی کوردەواری ✏️

🟩 ڕستەی جوان 💬

🟩 پێشەوا قازی محەممەد☀️

    بۆ ئەندامبوون 👆
    لــەســەر نــاوەکــان
    کرتە (Click) بکەن

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان 

    بۆ ئەندامبوون
    لەسەر ناوەکـان
    کرتە بکەن 👇
   

🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖

🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی

🟩 سکاڵای دڵ

🟩 ژنانی پێشەنگ 👸

🟩 شێعر و وشە 🖍

🟩 کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان 🎼

🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋

🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا

🟩 خەرمانی وشەی کوردی 📖

🟩 ژیلا حسەینی 📙

🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان

🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒

🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک  ♥️

🟩 زانست بە کوردی 🧠

🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿

🟩 هێمن و هەژار موکریانی ✍

🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒

🟩 شەڕڤانانی کورد

🟩  دەنگە پەڕتووک 📘

🟩 پڕۆکسی کوردی 🚀

🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶

🟩 کاناڵی وشەی کوردەواری ✏️

🟩 ڕستەی جوان 💬

🟩 پێشەوا قازی محەممەد☀️

    بۆ ئەندامبوون 👆
    لــەســەر نــاوەکــان
    کرتە (Click) بکەن

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئاغەم کارییەن ...
بیلا جە دووریت دەردم کارییەن

هەر شەو تا بە ڕۆ بێقەرارییەن
کول بەڵای بەڕاست شین و زارییەن

ئەوەندە بێحەد تاسەی تۆم کەردەن
دوودی هەناسەم جە فەرق ویەردەن

دیدەم ئینتزار ئاموشۆی ڕاتەن
خەیاڵ هەر نە فکر وێر سەوداتەن

سەرسام سادار چوون لەیلێ ئاسام
شادی و زەوق نە ڕووی دەروون هەراسام

چونکە بەی ڕەنگە، دەرد کاریمەن
دەرد بێ دەرمان، نادیاریمەن

بۆ تایە کاکۆڵ، قەترانی شەو بۆ
وازکەرە نە فەرق، عەتر ئەشەدبۆ

بکیانە پەرێ زامدار زامت
دڵ بە سێخ بڕیان، باڵای نەمامت

لەحزەیەک نمەشۆ نام تۆم جە هۆش
تا وە ڕۆی مەردەن، نییەن فەرامۆش

قەسەمم واردەن، ڕۆح بارۆن وە بەر
بنێرۆ نە ڕێت، عومر و گیان و سەر

قەسەم بە ئایەی سی جزمەی کەلام
پەی تۆ خاو و خورد لێم بییەن حەرام

سەوگەند بەو باڵای، نازەنین ئەندام
غەیر جە تۆ زەوقم جە گشت کەس حەرام

ئەما تۆ پەی من، نییەنی وە تەنگ
بێڕەحمی بێڕەحم، دڵ سەنگی دڵ سەنگ

مەیلت چوون جاران جەی وەر نەمەندەن
مەعلوومەن دەندان، کەنیزت کەندەن

وەرنە یانێ چێش، بینایی دیدەم
عومرم، عەزیزم، هەی بەرگوزیدەم

یە خەیڵی وەختەن، مەیلت کەردەن کەم
کۆت کەردەن جەلام خەرمان خەرمان خەم

ڕۆ جە ڕۆ فێشتەر مەینەت مەدەی پێم
وەڵا بێزارم، من جە گیان وێم

جە تەنخوای نەوید خەم پەیم مەکیانی
وە شەرت وەرتەر هیچ نمەزانی

🔸جەهانئارا پاوەیی
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دڵم بەردە ئەگەر شاخە، بەچاوی سووکی مەنواڕە
بەخۆڕایی نەسووتاوە، ئەمیشە کێوی توورێکە

نالی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

لایقی مەخزەنی تەبعە هەموو کەنزی غەزەلم
قابیلی زەربی ڕەواجە زەڕ و زیو مەسەلم

سایەیی پایە وەکوو باڵی هوما و بازی سپیم
نە وەکوو بوومی قەدەمشووم و نە هەمڕەنگی قەلم

کەوکەبەی تەلعەتی شاهانەیی تۆم بورهانە
کە لەسەر موددەعی، سوڵتانی موبینە جەدەلم

ڕۆژ سەری کوڵمتە ڕووناکیی نووری بەسەرم
شەو خەمی زوڵفتە تاریکیی توولی ئەمەلم

حەرەکاتم سەکەنات و سەکەناتم حەرەکات
چوستە سستی، قەوییە زیعف و سەریعە کەسەلم

بێش و کەم بێ شکەم و حیرس، وەکوو تیفلی ڕەزیع
زاوییە بێشکەم و بێشکم و بێحییەلم

خوانی زی شانی جیهان هەنگی خۆشاهەنگە، وەلێ
مێشی دەمنۆشم و دومنێشم و عەکسی عەسەلم

عاجیزی شوکری تەمامی نیعەمم سەر تا پا
کە نە ڕیشبەڵم و نە کۆسە و نە کەل و گۆج و شەلم

«نالی» و سینەیی بێکینەیی چاکم، ئەمما
چاکی دامەن تەڕم و وشکە سەرابی عەمەلم

#نالی

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

عەبدولخالق کوڕی سەید حوسێن ئەفەندی مورشیدی تەریقەتی نەقشبەندی شاعیری نەتەوەیی ناوداری کورد ناسراو بە ئەسیری (لەدایکبووی ١٨٩٥ لە کەرکووک، عێراق – مردووی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٦٢ لە کەرکووک). لە بنەماڵەیەکی ئایینیی زانست پەروەردەدا ژیاوە. لە گەشتی خوێندنی مەلایەتیدا گەلێک شاری باشووری کوردستان و ڕۆژھەڵاتی کوردستان گەڕاوە، لە کۆتاییی گەشتەکەیدا بەڵگەنامەی زانستی لە کەرکووک لە مەلا عەلی حیکمەت سیامەنسووری وەرگرتووە. ناوبراو جگە لە زمانی کوردیی، شارەزایی ھەریەک لە زمانەکانی تورکی و فارسی و عەرەبیشدا ھەبووە.
سەرەتای خوێندنی لە مزگەوتی حاجی ئەحمەد ئاغای مستەفا ئاغا لای مەلا محەممەدی وەستا فەتاح بووە. بۆ تەواوکردنی پڕۆگرامەکانی خوێندنی ئایینی لە ساڵی ١٩١٣ ڕووی کردووەتە ھەڵەبجە، ناوچەی جوانڕۆ، بانە، سەقز، سنە و چوڕ. لە دواییدا گەڕاوەتەوە کەرکووک و لای مەلا عەلی حیکمەت دوا قۆناغی خوێندنی تەواو کردووە و ئیجازەی دوازدە زانستییەکەی ئایینی ئیسلامی وەرگرتووە. لە ساڵی ١٩٢٠ چووە بۆ ئەستەمبوڵ و لەم گەشتەیدا بەیرووت و ئیزمیری بینیوە. لە گەشتی ئەستەمبوڵی چاوی بە نەجمەدین ئەفەندی برا بچووکی و شێخ عەبدولقادری شەمزینی کەوتووە کە خەریکی خەباتی کوردایەتی بوون، و لەسەر دەستی ئەوان وانەی خەباتی نەتەوەیی فێربووە، بۆیە کە لە ساڵی ١٩٢١ گەڕاوەتەوە کەرکووک و دەستی بە خەباتی کوردایەتی کردووە و شیعری نەتەوەیی ھۆنیوەتەوە، تاکو بووەتە شاعیرێکی ناسراوی کورد و لەگەڵ شاعیرانی وەک ئەحمەد موختار جاف، فایەق بێکەس و مەلای گەورەی کۆیە جێی حاجی قادری کۆییان لە ھۆنینەوەی شیعری نەتەوەیی گرتووەتەوە.
ئەسیری لە ساڵی ١٩٣٥ بە مووچەخۆر لە دادگای شەرعی کەرکووک دامەزراوە، لە پاشاندا لە ساڵی ١٩٤٣ بووە بە باشکاتبی کارگێڕی ماڵی قاسیرین لە کەرکووک تا ساڵی ١٩٥١. لەو ساڵەوە بۆ جاری دووەم گەڕاوەتەوە دادگای شەرعی. لەم کارەیدا ماوەتەوە تا ساڵی ١٩٥٨ خانەنشین کراوە. ئەسیری ژنی نەھێناوە، ماڵی لە ناو خانەقا بچووکەکەی بووە لە گەڕەکی ئەخی حوسێن لە کەرکووک. لەو کاتەی مووچەخۆری میری بووە کاری کشتوکاڵیشی کردووە.

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

عەونی ناوی تەواوی عوسمان کوڕی حەبیب عەبدوڵڵایە و یەکێکە لە شاعیرەکانی نەتەوەی کورد. لە ساڵی ١٩١٤ لە گەڕەکی بەفریقەندی شاری کۆیە لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٩٢ کۆچی دوایی کردووە.
عەونی شاعیر درەنگ چووەتە بەر خوێندن، لە ساڵی ١٩٢٧ دەستی بە خوێندن کردووە. تا پۆلی پێنجی سەرەتایی خوێندووە. لەو کاتەدا باوکی کۆچی دوایی کردووە لەبەر ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەی ناچار بووە قوتابخانە بەجێ بھێڵێ و خەریکی بەڕێوەبردنی دوکانی باوکی و خێزانەکەی بێ. سەرەڕای ئەمەش وازی لە خۆ پێگەیاندن نەھێناوە و ھاتوچۆی حوجرەی فەقێیانی کردووە و لە مزگەوتی حەتک لە لای مەلا محەممەدی مەلا برایمی عەوداڵانی ناسراو بە "دلاوەر"ی شاعیر ھەندێ دەرسی ئایینی وەک (العقائد) و (الشرع)ی خوێندووە لەگەڵ ڕێزمانی عەرەبیدا. دوای ئەمەش بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک زمانی فارسی لەلای مەلا ئەحمەدی ڕەش خوێندووە و بە چاکی فێری زمان و ئەدەبیاتی بووە.
دوای دەست ھەڵگرتنی لە خوێندنی مزگەوتیشی ھەندێ لە برادەرە دڵسۆزەکانی وەک (میرزا عەبدولکەریم) و (محەممەد حەوێز)ی ناسراو بە حەمەڕەش کتێبەکانی خوێندنی پۆلی شەشەمیان پێ تەواو کردووە. لە ڕێگەی خۆ پێگەیاندنیشەوە جگە لە زمانی کوردی کە زمانی خۆیەتی، بە چاکی فێری زمانەکانی عەرەبی و فارسی و ئەدەبیاتەکەیان بووە بەھۆی چەند مامۆستایەکی کورد پەروەر و ڕۆشنبیری وەک ساڵح قەفتان و عەلی ئاگا و و عەبدوڵڵا عەزیز و ڕەمزی ڕەحیمی ناودار بە (مامەند کەرکووکی) و خالید سەعید، توانیویەتی ھەست بە مانای کوردایەتی و گیانی نەتەوایەتی بکات چونکە ئەو کوردپەروەرە بەڕێزانە دەورێکی باڵایان ھەبووە لە بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی نەتەوایەتی کورد لە ناو قوتابیانی شاریی کۆیە و ھەر شارێکی دیکەی کوردستان کە مامۆستاییان تێدا کردبێت.
@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

🟧 پێڕستێک لە کاناڵە کوردییەکان 

    بۆ ئەندامبوون
    لەسەر ناوەکـان
    کرتە بکەن 👇
   

🟩 ڕستەی جوان 💬

🟩 مەکۆی ئەدەبی کوردی 📖

🟩 فەرهەنگی ژین، وشەدانی کوردی

🟩 سکاڵای دڵ

🟩 ژنانی پێشەنگ 👸

🟩 شێعر و وشە 🖍

🟩 کازیوەی شێعر و گۆرانی کوردستان 🎼

🟩 دێرینەی شێعری کوردی 🖋

🟩 هۆنراوەکانی مامۆستا مەلەکشا

🟩 خەرمانی وشەی کوردی 📖

🟩 ژیلا حسەینی 📙

🟩 بەرهەمەکانی ماریا کەریمیان

🟩 تەرلان و چاوگەشەکان 🧒

🟩 کـوردگـراف | هونەر و گرافیک  ♥️

🟩 زانست بە کوردی 🧠

🟩 زیندووبوونەوە | فیلم 🍿

🟩 هێمن و هەژار موکریانی ✍

🟩 دیوانی مامۆستا هێمن 📒

🟩 شەڕڤانانی کورد

🟩  دەنگە پەڕتووک 📘

🟩 پڕۆکسی کوردی 🚀

🟩مۆسیقای کورمانجی و سۆرانی🎶

🟩 کاناڵی وشەی
کوردەواری✏️



    بۆ ئەندامبوون 👆
    لــەســەر نــاوەکــان
    کرتە (Click) بکەن

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

ئەدیب (١٨٧٤–١٩٣٢) ناوی تەواوی ڕەسووڵ کوڕی مەلاسادق کوڕی عەبدوڕەحمان زەندی شاعیری کوردی سەدەی نۆزدە و بیستە. ئەدیب لە دێی شاوەلی، نەغەدە لەدایک بووە و لە ناوچەی موکریان خوێندنی حوجرەی تەواو کردووە.
لە لای شاعیری کورد وەفایی دەرسی خوێندووە.

ئەدیب ھۆنراوەی کوردیی لە قاڵبی غەزەل و پێنجخشتەکیدا لێ بەجێ ماوە.
ساڵی ١٩٦٠ دیوانەکەی بە کۆکردنەوەی گیوی موکریانی لەچاپ دراوە.

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

دڵ نایەڵێ بڵێم چییە سامانی حوجرەکەی
ھەر تۆڕی عەنکەبووتە، حیجابی بیرون و دەر

نایێ سەدا لە پەنجەرەکەی جوز فیغانی جوغد
غەیرەز شەقامی مووری نییە شوێن و پێ گوزەر
ـــــــــــــــــــ
#سالم

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

#ئەردەڵان_بەکر

@trupkirezgari

Читать полностью…

دێرینە شێعری کوردی

تەنیایی، پێی نییە...
ئەگینا ئەویش بەجێی دەھێشتم..!

🔸جەمال خەمبار

@trupkirezgari

Читать полностью…
Подписаться на канал