regaypeshin | Неотсортированное

Telegram-канал regaypeshin - ڕێگای پێشین

1944

كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام ❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی: https://t.me/Regaypeshin بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان: @masoudALkurdi

Подписаться на канал

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا (27) 🌹

وە شوێن ئەوە بکەوە کە بە وەحی بۆت هاتوە کە قوڕئانە، هیچ گۆرینێک و دەستکاریەکی تێدا ناکرێت، وە بێجگە لە خوای گەورە هیچ کەسێکت نیە کە ڕووی تێبکەیت.


التلاوة : لێرەدا بە مانای شوێنکەوتن دێت،
واتە : شوێن ئەو شتە بکەوە کە وەحیت بۆ کراوە کە قوڕئانە، وە شوێن کەوتنی قوڕئان بەوە دەبێت :
بە زانینی ماناکانی و تێگەیشتنی وە بەڕاست دانانی هەواڵەکانی، وە جێبەجێ کردنی ئەمرەکانی و دورکەوتنەوە لە نەهیەکانی، کە کتابێکی گەورەیە کە گۆرانکاری بەسەر ووشەکانی دانایەت.
واتە : بەهۆی ڕاستی و عەدلەکەی گۆڕانی بەسەر داناهێنرێت،
{ وتمت كلمة ربك صدقا وعدلا } ووشەکانی پەروەدگارت هەر هەمووی تەواو و ڕاستی و عەدلە.

بۆیە بە هۆی تەواویەتیەکەی هەرگیز گۆڕین و دەستکاری بەسەر دانایەت، بۆیە ئەگەر ناقس بوایە ئەوە گۆڕین و دەستکاری بەسەر دادەهات، وە ئەم وەسفەی خوای گەورە بۆ قوڕئان کە گۆڕان و دەستکاری بەسەر دانایەت نیشانەی گەورەیی ئەو قوڕئانەیە و هەوڵی هاندانی بەندەکانی تێدایە بۆ ڕووکردنە ئەو قوڕئانە گەورەیە.

{ وَلَنْ تَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا }
وە لە خوای پەروەردگار زیاتر کەسێکی تر نیە کە پشتی پێببەستیت و ڕووی تێبکەیت، بۆیە ئەگەر زانرا کە هەر ئەو بە تەنها ڕووتێکارە لە هەموو کاروبارێک، ئەوە هەر ئەوە کە دەبێت ڕووی تێبکرێت لە خۆشی و ناخۆشی و هەموو کاتەکاندا، وە داوای لێبکرێت و لێی بپاڕێینەوە لە داواکاریەکانماندا.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#وتار

گرنگی ئافرەتی ئیماندار بۆ پیاوەكەی لە هەموو كاتێكدا

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام :
/channel/msirwanashqer/3955

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

وەڵامێک بۆ سەرباز محمد

مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

لینکی بابەت لە یوتیوب:
https://youtu.be/uBQf5w1TGoI?si=gLNi_V2kNUAsHirC

لینکی بابەت لە تەلەگرام:
/channel/msirwanashqer/3949

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیستەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ ۖ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ ۚ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ ۗ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا (22) 🌹

دەڵێن ژمارەی هاوەڵانی ئەشکەوت سێیە چوارەمیان سەگەکەیە ،وە دەڵێن پێنجە شەشەم سەگەکەیە هەر لەخۆیانەوە ئەم قسەیە دەکەن، وە دەڵێن حەوتە هەشتەم سەگەکەیە، بڵێ پەروەردگارم شارەزاترە بە ژمارەیان، تەنها کەسانێکی کەم نەبێت ژمارەیان نازانن، بۆیە موناقەشەیان لەگەڵ مەکە ئیللا بە زانستەوە نەبێت، وە پرسیار لە هیچ کەسێکیان مەکە.

خوای گەورە هەواڵی ئەوە دەدات کە ئەهلی کیتاب لە ژمارەی هاوەڵانی ئەشکەوت جیاوازیان تێکەوت،
ئەو جیاوازیەش بەهۆکاری قسە کردنیان لە شتێک بوو کە زانستیان نەبوو پێی و لەخۆیانەوە قسەیان لە غەیب دەکرد،
وە بوونە سێ کۆمەڵە :ـ

هەندێکیان ووتیان سێ کەسن چوارەم سەگەکەیە،
وە هەندێکیان ووتیان پێنجن شەشەم سەگەکەیە،
وە خوای گەورە لە دوای ئەو دوو قسەیە فەرمووی:
ئەوە لە خۆیانەوە بوەو قسە کردنە بەبێ زانست، بۆیە بەڵگەیە لەسەر باتڵی ئەو دوو قسەیە.

وە هەندێکی تریان دەیان ووت حەوت کەسن هەشتەم سەگەکەیە، وە -والله أعلم- ئەوە ژمارە ڕاستەکەیە، چونکە خوای گەورە دووەکەی تری پوچەڵ کردەوە بەڵام ئەوەیانی پوچەڵ نەکردەوە،
بۆیە بەڵگەیە لەسەر ڕاستی ئەوەیان،
وە ئەم جیاوازیە هیچ سودێک نیە لە ژێریەوە،
وە بە زانینی ژمارەیان مەسڵەحەتێک بۆ خەڵکی نایەتەجێ، نە مەسڵەحەتی دینی نە دونیەوی،

بۆیە خوای گەورە دوای ئەوە فەرمووی:
{ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلا قَلِيلٌ }
کەسانێکی کەم نەبێت ژمارەیان نازانن کە هەر ئەوانن پێکاویانە لە ژمارەیان.

{ فَلا تُمَارِ فيهم إِلا مِرَاءً ظَاهِرًا } بۆیە ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم موناقەشەیان لەگەڵ مەکە لەو بارەیەوە، ئیللا بە زانست و بە دڵنیایی نەبێت لەسەر ئەو بابەتە،

وە بە هەمان شێوە سودی ئەوەی تێدایە:
کە موناقەشە بەبێ زانست و بەبێ بەڵگە و هەر لەخۆتەوە قسە بکەیت یاخود موناقەشەیەک کە سودی نیە جا یان بەرامبەرەکەت بەربەرەکانی و عینادە یان بابەتەکە سودێکی وای نیە، وە سودی دینی و دونیەوی تێدانیە بە زانینی وەک زانینی ژمارەی هاوەڵانی ئەشکەوت، ئەوە ئەو جۆرە موناقەشانە کات بەفیڕۆدانەو کاریگەری لەسەر خۆشەویستی دڵەکان دەبێت بەبێ ئەوەی سودی هەبێت.

{ وَلا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا }
بۆیە ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم هەرگیز پرسیار لە ئەهلی کیتاب نەکەیت سەبارەت بە هاوەڵانی ئەشکەوت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە لەخۆیانەوە بەبێ زانست قسەیان دەکرد و بە گومانەوەبوو، کە هیچ سود بە حەق ناگەیەنێت،

وە ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دروست نیە پرسیار بکرێت لە کەسێک شایەنی فەتوادان نیەو نەزانە، جا یان بەهۆی کەم تەرخەمی لە کەسی پرسیارکار یان نازانێت پرسیارکار چی دەڵێت و گرنگی پێنادات، وە ترسانێکی وای نیە لە خوای گەورە لە وەڵام دانەوەی پرسیارەکە، بۆیە ئەگەر نەهی بکرێت لە پرسیار کردن لەم جۆرە کەسانە، ئەوە نەهی کردنەکە بۆ فەتوادان لە پێشترە و دەیگرێتەوە.

وە ئەم ئایەتە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە کەسێک لەوانەیە نەهی کرابێت لێی لە پرسیارکردن لە شتێک جگە لە شتێکی تر، بۆیە پرسیاری لێ دەکرێت لەو شتانەی کە شارەزایە، وە لە شتێک کە شارەزای نیە پرسیاری لێناکرێت ئەوە بۆ کەسێک کە بیروباوەڕێکی پاک و خاوێنی هەیە ئەمما ئەوەی بیروباوەڕی پاک نیە و خراپە ئەوە نەخێر پرسیاری لێناکرێت لە هیچ شتێک.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

📝 بەڕۆژوبونی ڕۆژی عاشوڕاء*.....

❀پێغەمبەری خوا ❪ ﷺ ❫ دەفەرموێت:
بە ڕۆژوو بونی ڕۆژی عاشورا من ئومێدم وایە کە خوای گەورە گوناهی ساڵێکی پێشوو بسڕێتەوە.

❀ وە لە ڕیوایەتێکی تردا هاتوە:
کە پرسیاریان لە پێغەمبەر ❪ ﷺ ❫ کرد فەرموی:
گوناهی ساڵی ڕابردوو دەسڕێتەوە.

📔〘 رواه مــسلم 〙

*عاشوڕاء بریتیە لە ڕۆژی دەیەمی مانگی موحەڕڕەم.

کە ئەم ساڵ کە ساڵی ١٤٤٢ کۆچیە،ڕۆژی شەممەی داهاتووە، کە دەکاتە بەرواری ٢٩/ ٨/ ٢٠٢٠ زاینی.
ـ•••━════✿═════━••

➲ ئیستحباب و سوننەتە کە ڕۆژی نۆی موحەڕڕەمیش بگریت لەگەڵ دەی موحەڕڕەم:

❀ لە عبــدالله ی کوڕی عـباس رضـي الله عنـهما دەفەرموێت:
کاتێک پێغەمبەری خوا ❪ ﷺ ❫ بەڕۆژوبوو لە عاشوڕادا وە فەرمانی کرد بە ڕۆژووبونی.
پێیان فەرموو:
ئەو ڕۆژە ئەوەیە کە جولەکە و گاورەکان بە گەورەی دادەنێن،
پێغەمبەری خوا ❪ ﷺ ❫ فەرموی:ئەگەر ساڵی داهاتوو هات بە ویستی خوا ڕۆژی نۆیەمیش بەڕۆژودەبین.
عبداللە ی کوڕی عباس فەرموی:بەڵام ساڵی داهاتوو نەهات پێغەمبەر ❪ ﷺ ❫ وەفاتی کرد

📔 〘 رواه مـسلم 〙

ـ•••━════✿═════━••

➲ بۆچی لە عاشوڕاء ئێمە بەڕۆژوو دەبین؟

❀ لە ابن عباسەوە رضـي الله عـنهما دەفەرموێت:
پێغەمبەری خوا ❪ ﷺ ❫ هاتە شاری مەدینە،وە بینی کە جولەکە بەڕۆژودەبن لە ڕۆژی عاشوڕا،

پێغەمبەر ❪ ﷺ ❫ فەرموی:
بۆچی بەڕۆژوو دەبن؟
وتیان:ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی چاک و پیرۆزە،ئەو ڕۆژەیە کە خوای گەورە نەوەی ئیسڕائیلی ڕزگارکرد لە دوژمنەکەیان بۆیە پێغەمبەر موسی علیە الصلاة و السلام تێیدا بەڕۆژوو دەبوو.
پێغەمبەر ❪ ﷺ ❫ فەرموی:
من لە پێشترم لە موسی لە ئێوە،بۆیە بەڕۆژووبوو وەفەرمانی کرد کە هاوەڵان بەڕۆژووبن.

📔〘 رواه البـخاري ومـسلم 〙

**هیچ پەیوەندی بەو لە خۆدان و گومڕایەتی و سەرلێشێواویەی ڕافیضە شیعەکانەوە نیە کە دەیکەن لەو ڕۆژانەداو ئەوان دورن لەو دینەو لە موسوڵمانان و لە شەعائیری ئیسلام،
بۆیە ئاگاداربن بارک اللە فیکم.

ـ•••━════✿═════━••

➲ حوکمی بە تەنها بەڕۆژوبونی ڕۆژی عاشوراء

❪دروستە ڕۆژی عاشوڕا بەڕۆژوبیت یەک ڕۆژ بەتەنها،
بەڵام باشترە ڕۆژێک پێشی بەڕۆژوبیت یاخود ڕۆژێک پاشی بەڕۆژوبیت ❫.

سەرچاوە:📔〘فـتاوى الجـنة الدائمـة〘13700〙
ـ══════ ❁✿❁ ══════

📲 ڕێگای پێشین:
/channel/Regaypeshin
ـ══════ ❁✿❁ ══════

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : هەژدەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا (20) 🌹

چونکە ئەگەر ئەو خەڵکە بزانن و ئێمە ئاشکرا بکەن،
ئەوە ڕەجممان دەکەن، یاخود دەمانگەڕێننەوە سەر دینە باتڵەکەی خۆیان، وە ئەو کات هەرگیز سەرفراز نابین.

وە لەم ئایەتەدا پێداگری تێدایە لە وریایی و بە ئاگابون و خۆشاردنەوەو دوربون لە شوێنی فیتنە کە توشی دینەکەت دەبێت، وە بەکارهێنانی شاردنەوە بۆ خۆی و بۆ براکانی کە لەسەر یەک دینن،

وە ئەوەی تێدایە کە ئەو گەنجانە چەند حەزیان لە دین بوو، وە هەوڵی هەڵاتنیان دەدا لە هەموو فیتنەیەک، وە وڵات و شاری خۆیان بەجێهێت لە پێناو پارێزگاری خۆیان لە توشبون بە فیتنە لە دینەکەیان.

وە ئەوەی تێدایە کە وریایی خۆیان دەکەن و بەیادی یەکتری دەهێننەوە کە توشی چ زیان و خراپەیەک دەبن کە ئەگەر پاشگەزببنەوە لە دینەکەیان کە هەرگیز سەرفرازو سەرکەوتوو نابن، کە ئەو وریاکردنەوەیەو ئاگادارکردنەوەیە و بە خراپ باسکردنی ڕێگا چەوتەکان ڕێگای ئیماندارەکانی پێشوو و دواترە.
بۆیە ووتیان:
{ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا }
وە هەرگیز سەرفرازو سەرکەوتوو نابین.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : شازدەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ ۚ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ ۖ وَكَلْبُهُم بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ ۚ لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا (18) 🌹

{ وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ }
وا گومان دەبەیت کە ئەو گەنجانە بەخەبەرن، بەڵام خەوتون  واتە ئەو کەسەی کە سەیریان دەکات وا هەست دەکات کە بەخەبەرن لەگەڵ ئەوەی خەوتون، وە موفەسیران دەڵێن: چونکە ئەوان چاوەکانیان کراوەبوو بۆ ئەوەی تێک نەچێت، بۆیە سەیرکەر وای دەزانی کە بەخەبەرن، لەگەڵ ئەوەی خەوتبون.

{ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ }
وە دیواودیویان دەکەین بە لای ڕاست و چەپ بۆ ئەوەی لاشەیان بپارێزین، چونکە زەوی بە سروشتی خۆی ئەو شوێنەی کە پێوەی لکاوە دەیخوات، بۆیە لە قەدەری خوای گەورە ئەوە بوو کە ئەودیوئەودیوی پێدەکردن بە ڕاست و چەپ، وە خوای گەورە دەیتوانی زەوی لاشەیان نەخوات بەبێ ئەوەی ئەودیوئەودیویان پێ بکات، بەڵام خوای بە حیکمەت دەیەوێت بە سوننەتەکانی کەون بەڕێوەبەرێت، وە هۆکارەکان پەیوەست بکات بە هۆیەکانی کە پێوەی بەندە.

{ وَكَلْبُهُمْ بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ }
وە سەگەکەی کە لەگەڵیان بوو وەک ئەوان ئەو خەوەی بەسەر هات لە کاتی پاسەوانی کردنیان، بۆیە لە پێش دەرگا یاخود پێش ئەشکەوتەکە قاچەکانی درێژ کردبوو، کە ئەو سەگە لە پارێزەرانیان بوو لە زەوی، بەڵام پارێزەریان لە نەوەی ئادەم بریتی بوو لەو ترسەی کە خوای گەورە بڵاوی کردبوەوە بەسەریاندا، بۆیە هەر کەسێک سەیری بکردبونایە، ئەوە پڕ دەبوو لە ترس لێیان و هەڵدەهات، وە ئەوەش بە پارێزگاری خوای گەورە بوە هۆی مانەوەیان ئەو ماوە درێژە لەگەڵ نزیکیان لە شارەوە بەڵام خەڵکی نەیدەدۆزینەوە، وە بەڵگەش لە نزیکیان ئەوەیە: کاتێک کە هەڵسانەوە لە خەو، یەکێکیان نارد بۆ ئەوەی لە شار خواردنیان بۆ بکڕێت وە لە چاوەڕوانیدابون، بۆیە ئەوە دەلالەت دەکات لە زۆر نزیکیان لە شارەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چواردەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَإِذِ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ فَأْوُوا إِلَى الْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُم مِّن رَّحْمَتِهِ وَيُهَيِّئْ لَكُم مِّنْ أَمْرِكُم مِّرْفَقًا (16) 🌹

وە کاتێک لیان جیابونەوە، بەهۆی ئەوەی جیاوازی هەبوو لەوەی کە دەیپەرستن، ئەوە بڕۆن بۆ ئەشکەوتەکە، خوای پەروەردگارتان ڕێتان نیشان دەدات بە ڕەحمەتی خۆی، وە شوێنێکتان بۆ حەوانەوە بۆ فەراهەم دەکات.

کاتێک هەندێک بە هەندێکیانی ووت : کە جیاکاری ڕوویدا لە نێوان ئێوەو قەومەکەتان هەم لە لاشەتان هەم لە دیندارێتیتان، بۆیە هیچ نەماوە ئیللا نەجات بوون نەبێت لە شەڕو خراپەیان، وە دەست گرتن بەهۆکاری ئەو جیاکاریە، چونکە هیچ ڕێگایەک نەماوە تەنها شەڕکردن نەبێت لەگەڵیان، وە جێگای مانەوە لەگەڵ ئەوان نەماوە، کە لەسەر دینێکی ترن.

{ فَأْوُوا إِلَى الْكَهْفِ } بۆیە بچنە ئەو ئەشکەوتەو خۆتان بشارنەوە تێیدا.

{ يَنْشُرْ لَكُمْ رَبُّكُمْ مِنْ رَحْمَتِهِ وَيُهَيِّئْ لَكُمْ مِنْ أَمْرِكُمْ مِرفَقًا }
لە پێشتردا ئەو گەنجانە دوعایەکیان کرد کە لە ئایتەکانی پێشتردا هاتبوو کە ووتیان:
{ ربنا آتنا من لدنك رحمة وهيء لنا من أمرنا رشدا }
ئەی پەروەردگارمان لەلای خۆتەوە ڕەحممان پێبکە،
وە ڕێگای گەیشتن بە تێگەیشتن و عاقڵیمان بۆ ئاسان بکە.

بۆیە دوو شتیان کۆکردەوە لە خۆیان بەوەی کە خۆیان بەری کرد لەو کەسانەی کە لە دەوروبەریان بوون وە لە هێز و توانایان وە پەنا گرتن بە خوای گەورەو دوعاکردن بۆ ئەوە، لەگەڵ متمانە هەبوون بە خوای گەورە کە ئەم کارەیان بۆ جێبەجێ دەکات،
بۆیە گومانی تێدانیە کە خوای گەورە ڕەحمەتی خۆی بەسەر ڕژاندن، وە دین و لاشەیانی پاراست،
وە کردیانی بە نیشانەیەک لەسەر دروست کراوەکانی، وە لە دوای خۆیان ستایشێک و ناوبانگێکی باشی بۆ بەجێهێڵان، کە ئەوەش لە ڕەحمەتی خوای پەروەردگارە بەسەریانەوە، وە هەموو هۆکارەکانی بۆ ئاسان کردن، تاوەکو ئەو شوێنەی کە لەسەری خەوتن بە باشترین شێوە بۆی چاککردن.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سێزدەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ هَٰؤُلَاءِ قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً ۖ لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ ۖ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَىٰ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا (15) 🌹

ئا ئەوە قەومەکەمانە بێجگە لە خوای گەورە پەرستراوی تریان داناوە، جا بەڵگەیەکی ڕوون بهێنن لەسەر ئەم کارەتان، وە چ کەسێک لەوە زاڵمترە کە درۆ بەناوی خوای گەورەوە بکات؟!.

کاتێک بەیادی خۆیان هێناوە کە خوای گەورە چ فەزڵ و منەتێکی لەگەڵ کردون بەوەی کە ئیمان و هیدایەتی پێبەخشیون، لەو کاتەدا سەیری ئەوەیان کرد کە قەومەکەیان دەیکەن لە هاوبەش بڕیاردان، کاتێک پەرستراویان داناوە بێجگە لە خوای گەورە دەیپەرستن، بۆیە ئەو کۆمەڵە گەنجە پێیان ناخۆشبوو وە ڕقیان لێبوەوە، وە ڕوونیان کردەوە کە ئەو شتەی ئەوان دەیکەن لەسەر یەقین نین، بەڵکو لەوپەڕی نەزانین و گومڕایین، بۆیە ووتیان:

{ لَوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِمْ بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ }
بەڵگەیەکی ڕوون بهێنن لەسەر ئەم کارە باتڵەیان،
وە ناتوانن هیچ بەڵگەیەک بهێننەوە لەسەر ئەم کارەیان، بەڵکو ئەوە درۆ هەڵبەستنە بەناوی خوای گەورەوە دەیکەن، وە ئەوە گەورەترین زوڵمە،
بۆیە خوای گەورە فەرمووی:
{ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا }
چ کەسێک لەوە زاڵمترە کە درۆ هەڵبەستێت بەناوی خوای گەورەوە؟!.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : یازدەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ نَّحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِالْحَقِّ ۚ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى (13) 🌹

ئێمە چیرۆک و هەواڵی ئەوانەت بۆ باس دەکەین بە حەق، کە ئەوانە گەنجانێک بون ئیمانیان بە پەروەردگارو دروستکاری خۆیان هێنابوو، وە ئێمەش هیدایەتمان بۆ زیاد کردن.

کە ئەوە دەست کردنە بە باسکردنی چیرۆکەکەیان بە درێژی، وە خوای گەورە بە حەق و بە ڕاستی باسی دەکات بۆ پێغەمبەرەکەی محمد ﷺ ، کە هیچ گومان و شوبهەیەکی تێدا نیە بە جۆرێک لە جۆرەکان.

{ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ }
کە گەنجانێک بون کە وشەی فِتْيَةٌ جەمعی قلەیەو بۆ کەمیە، کە دەلالەتە کە ئەوانە لە دە گەنج کەمتر بونە،

{ آمَنُوا } ئیمانیان هێنا جگە لە قەومەکەیان بە خوای گەورە کە هیچ شەریک و هاوبەشێکی نیە لە پەروەردگارێتی و پەرستراوێتی و ناو و سیفاتەکانی، بۆیە خوای گەورە سوپاسی ئیمانەکەی کردن و هیدایەتی زیاتر کردن،
واتە: بە هۆی ئەسڵی هیدایەتەکەیان بۆ ئیمان هێنان بە خوای گەورە، هیدایەتی زیاتر کردن و پێچەسپاوتری کردن،

کە هیدایەتی زیاتریش بریتیە لە:
علمێکی بە سودو کردەوەی چاک، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ويزيد الله الذين اهتدوا هدى }
وە خوای گەورە ئەوانەی هیدایەتیان وەرگرتوە بۆیان زیاتر دەکات.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : نۆیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ إِذْ أَوَى الْفِتْيَةُ إِلَى الْكَهْفِ فَقَالُوا رَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا (10) 🌹

پاشان خوای گەورە باسی چیرۆکی ئەو کەسانەی کرد کە چونە ئەشکەوتەکە بە کورتی، وە دوای ئەوە بە دورودرێژی باسی دەکات، کە دەفەرموێت:
{ إِذْ أَوَى الْفِتْيَةُ إِلَى الْكَهْف } کۆمەڵێک گەنج چون بۆ ئەشکەوتەکە، کە ویستیان بەو چونەیان خۆیان بپارێزن و دورکەونەوە لە فیتنەی قەومەکەیان،

{ فَقَالُوا رَبَّنَا آتِنَا مِنْ لَدُنْكَ رَحْمَةً }
بۆیە ووتیان: ئەی پەروەردگارمان لەلای خۆتەوە ڕەحممان پێبکە، واتە: ئەی پەروەردگار جێگیرمان بکەو بمان پارێزە لە شەڕو خراپە و مۆفەقمان بکە بۆ خێر.

{ وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا }
وە ڕێگای گەیشتن بە تێگەیشتن و عاقڵیمان بۆ ئاسان بکە، وە کاروباری دین و دونیامان بۆ چاکبکە،
بۆیە ئەم دوعایەیان دوو شتی کۆکردوەتەوە،
یەکەمیان: دورکەوتنەوە لە فیتنە و چونە شوێنێک کە تێیدا بمێننەوە،
وە دووەمیان: کزۆڵییان و داوا کردنیان لە خوای گەورە بەوەی کە کاروباریان ئاسان بکات،
وە نەیان داتە دەست خۆیان وە نەیان داتە دەست دروست کراوەکانی، بۆیە خوای گەورە دوعاکەیانی وەڵام دایەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

بۆ ئەوانەی دژایەتی شێخ محمدی کوڕی عبدالوهاب دەکەن رحمە اللە

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZSYmBVnYN/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/AoYahJm3kV4?si=58AeWNokgwVekLzT

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووك 👇
https://www.facebook.com/share/r/Ew9Aa6MdFKRR7zpf/?mibextid=oFDknk

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3931

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : حەوتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا (8) 🌹

وە دوای ئەو جوانی و ڕازاوەییەی زەوی، بەڕاستی زەوی تەخت دەبێتەوەو پوش و پەڵاش و دارودرەخت وشک و برینگ دەبێتەوەو زەرد هەڵدەگەڕێت و خۆشی و تام و چێژەکەی نامێنێت، وە ڕووبارەکانی وشک دەبێت تەنها ئاسەوارەکەی دەمێنێت و نیعمەتەکانی نامێنێت،
ئەوەش حەقیقەتی دونیایە، کە خوای گەورە بۆی بەرچاو خستوین بە بینینی چاوەکانمان و بەردەوام دوبارە دەبێتەوە لەبەر چاومان کاتێک وەرزەکانی ساڵ دێت و دەڕوات، وە بە هەمان شێوەش مرۆڤەکانیش بەم شێوە دروست دەکرێن و لە دایک دەبن بە منداڵی، پاشان دەبنە گەنج و ئەوپەڕی هێزو دەسەڵات، پاشان بەرەو بێهێزی و پیری دەڕۆن و لاواز دەبن، پاشان دەمرن، وە وەک چۆن خوای گەورە لە نەبونەوە هێنایە بون بە هەمان شێوە دوبارە لە دوای مردن زیندویان دەکاتەوە بۆ حیساب و کتاب لە قیامەت وە لەلای زۆر ئاسانە.

وە خوای گەورە وریای کردوینەتەوە لە فریو خواردن بە دونیا، وە هانی داوین بۆ هەوڵدان بۆ ماڵێک کە نیعمەتەکانی بەردەوام دەبێت و ئەوانەی تێیدا دەمێننەوە دڵخۆش دەبن کە ئەو ماڵەش بەهەشتە، هەموو ئەمانە ڕەحمەتی خوای گەورەیە بۆ ئێمە،

بۆیە ئەوانەی کە فریویان خوارد بە جوانی و ڕازاوەییەکانی دونیا و تەنها سەیری ڕووکەش و دەرەوەی دونیایان کرد جگە لە ناوەڕۆکی دونیا، ئەوە لە دونیا دەژیێن ژیانێکی ئاژەڵی، وە چێژ وەردەگرن لە دونیا وەک چێژی ئاژەڵەکان، سەیری مافی خوای پەروەردگار ناکەن لەسەریان، وە گرنگی بە زانینی مافەکان نادەن، بەڵکو هەوڵ و هەمیان خواردن و تێرکردنی شەهەواتەکانیانە لە هەر شوێنێکەوە کە بەدەستیان دەکەوێت، وە لە هەر حالەتێک بۆیان ڕێک بکەوێت،
ئا ئەو جۆرە کەسانە کاتێک دەگەنە سەرەمەرگ،
دڵ ناخۆش و دودڵ دەبن بەهۆی خراپی نەفسی خۆیان، وە بەفیڕۆدانی خۆیان، جگە لەوەی کە پێشی خستوە لە زیادەڕۆیی و خراپەکاری.

وە ئەمما ئەوەی سەیری ناوەڕۆکی دونیا دەکات،
وە مەبەست و ئامانجی دونیای زانی، ئەوە لێی دەخوات بە ئەندازەیەک کە بتوانێت ئەو مافانەی بۆی دروست کراوە جێبەجێی بکات، وە ئەو هەلە دەقۆزێتەوە لەو تەمەنەی کە هەیەتی بۆیە دونیا وەک شوێنێکی پەڕینەوە سەیر دەکات نەک شوێنی کەیف خۆشی و مانەوە، وە خۆی ئامادە دەکات بۆ ناخۆشی ئەو سەفەرەی لە پێشیەتی، نەک خۆی ئامادە بکات بۆ مانەوە لە دونیا، بۆیە هەوڵی خۆی دەدات بۆ ناسینی پەروەردگاری بەدیهێنەری، وە ئەمرەکانی جێبەجێ دەکات و کردەوەی چاک دەکات، ئا ئەو کەسە لە باشترین کەسەکانە لەلای خوای گەورە، وە شایستەیە کە خوای گەورە ڕێزو نیعمەتی پێ ببەخشێت،

بۆیە سەیری ناوەڕۆکی دونیای کرد کاتێک کە فریوخۆر سەیری دەرەوەی کرد، وە کردەوەی کرد بۆ دواڕۆژی، کاتێک کەسی فریوخۆر کردەوەی باتڵ دەکات بۆ دونیاکەی،
بۆیە جیاوازیەکی زۆر و دوورو درێژ هەیە لە نێوان ئەم دوو کۆمەڵەیە جیاوازیەکی گەورەو بێشومار.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vt.tiktok.com/ZSYPVecoq/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vt.tiktok.com/ZSYyvxoPv/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ۖ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا (26) 🌹

وە بڵی ئەی محمد صلى الله عليه وسلم تەنها خوای گەورە زانایە بە ماوەی مانەوەیان، کە نهێنی و غەیبیاتی ئاسمانەکان و زەوی هەر لای ئەوە، کە هەر ئەوە کەمالی بینەرو بیسەری هەیە، کە بێجگە لە خوای گەورە هیچ کەسێکیان نەبوو کە پشتیوانیان بکات، وە هیچ کەسێک نیە کە هاوبەشی بکات لەگەڵ خوای گەورە لە حوکمەکانی.

وە کە دەفەرموێت:
{ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ } واتە سەرت بسوڕمێ لە کەمالی بیستن و بینینی خوای گەورە، کە علمی بە هەموو شتە بیستراو و بینراوەکان هەیە، دوای ئەوەی هەواڵی علمی دا بە هەموو زانیاریەکان، کە فەرمووی: نهێنی و غەیبی ئاسمانەکان و زەوی هەر لای ئەوە،

پاشان هەواڵیدا بە تەنها پیشتیوانی کردنی بۆ بەندەکانی بە شێوەی گشتی و تایبەت، کە هەر ئەوە پشت و پەناو هەموو کەون ڕێک دەخات، وە پشت و پەنای بەندە ئیماندارەکانە، دەریان دەهێنێت لە تاریکایی بۆ ڕوناکی، وە ڕێنموێنیان دەکات بۆ ئاسانترین ڕێگا، وە دوریان دەخاتەوە لە ڕێگا قورسەکان، بۆیە فەرمووی:
{ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ }
هەر خوای گەورە بوو کە پشتیوانی هاوەڵانی ئەشکەوتی کرد بە فەزڵ و بەخشندەیی خۆی وە ڕاینەسپاردن بە هیچ لە دروست کراوەکانی.

{ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا }
ئەو هاوبەشی نەکردنە حوکمی کەونی و قەدەری لەخۆدەگرێت، وە حوکمە شەرعیە دینیەکان، چونکە هەر ئەوە حاکمی دروست کراوەکانی و بە قەزاو قەدەرەکانی و بە دروست کردن و ڕێکخستنیان، وە هەر ئەوە حاکم بەسەریانەوە بە ئەمر و نەهیەکانی، وە بە پاداشت و سزاکانی.

وە کاتێک خوای گەورە هەواڵیدا کە هەر ئەو غەیبی ئاسمانەکان و زەوی لەلایە، وە هیچ دروست کراوێکی غەیب نازانێت ئیللا ئەوە نەبێت کە خوای گەورە خۆی بە بەندەکانی ڕاگەیاندوە لە غەیبیات، وە ئەم قوڕئانە شتانێکی زۆری تێدایە لە غەیبیاتەکان کە خوای گەورە بۆ ئێمەی باسکردوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا (25) 🌹
وە هاوەڵانی ئەشکەوت مانەوە لە ئەشکەوتەکەدا سێ سەد و نۆ ساڵ.

کاتێک خوای گەورە نەهی کرد لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە پرسیار کردن لە ئەهلی کیتاب سەبارەت بە هاوەڵانی ئەشکەوت، بەهۆی ئەوەی ئەوان زانستیان نیە لەو بارەیەوە، وە خوای گەورە هەرچی شتی پەنهانی و ئاشکرایە دەزانێت علمی بە هەموو شتێک هەیە، هەواڵی ماوەی مانەوەیانی پێدا، وە ئەو علمە تەنها لەلای خوای گەورەیە، چونکە ئەوە لەو شتانەیە کە پەنهانی و غەیبیاتی ئاسمانەکان و زەویە وە تایبەتە بە خوای گەورە،
وە ئەوەی هەواڵی داوە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی
صلى الله عليه وسلم هەر ئەو حەق و یەقینە، کە هیچ گومانێکی تێدانیە، وە نێردراوانی علمیان پێنیە و هیچ کەسێک لە دروست کراوەکانی علمیان نیە بە شتە غەیبیەکان.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و یەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَلَا تَقُولَنَّ لِشَيْءٍ إِنِّي فَاعِلٌ ذَٰلِكَ غَدًا (23) 🌹
وە مەڵێ من ئەم کارە دەکەم سبەینێ.

{ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ ۚ وَاذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَىٰ أَن يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَٰذَا رَشَدًا (24) 🌹

تەنها ئەگەر خوای گەورە ویستی لێبێت، وە یادی خوای پەروەردگارت بکەوە ئەگەر لە یادت چوو، وە بڵێ خوای پەروەردگار ڕێنموێنیم بکە بۆ ڕێگای ڕاست.

وە ئەو نەهیەی کە هاتوە کە دەفەرموێت مەڵێ من ئەم کارە دەکەم سبەینێ، وەکو نەهیەکانی ترە ئەگەر چیش بەهۆکارێکی تایبەت بوە کە ڕوویکردوەتە پێغەمبەری خوا صلی الله عليه وسلم، بەڵام ئەم قسەیە گشتیە بۆ هەموو کەسێکی موکەلەف،
بۆیە خوای گەورە نەهی کردوە بۆ کارەکانی کە لە داهاتوو ڕوودەدەن بە تەنها بڵێیت :
من سبەی ئەم کارە دەکەم، بەبێ ئەوەی بیلکێنیت بە ویستی خوای گەورە، ئەوەش ڕێگری لێکراوە چونکە قسە کردنە لە غەیب و داهاتوو، کە نازانرێت چۆن دەبێت، ئایا ئەم کارە دەکەیت؟یاخود نا؟
وە ئەم ئایەتە وەڵامە بۆ ئەوانەی کە دەڵێن ویستی بەندەکان سەربەخۆیە، وە ئەوەش ڕێگەپێنەدراوە چونکە ویستەکان هەمووی پەیوەستە بە ویستی خوای گەورەوە.

وەک خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وما تشاءون إلا أن يشاء الله رب العالمين }
ئەوەی کە ویستتان لێیە نابێت ئیللا ئەوەی کە خوای پەروەردگاری جیهانیان ویستی لێیە.

وە بەیاد هێنانەوەی ویستی خوای گەورە دەبێتە هۆی ئاسان بونی کارەکان و بەرەکەتداربونی و پشت بەستن و داوای یارمەتی بەندەیە لە پەروەردگاری، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەندە مرۆڤە بۆیە هەر توشی هەڵەو لەبیرچون دەبێت وە لەوانەیە ویستی خوای گەورەی لەبیر بچێت، بۆیە خوای گەورە فەرمانی پێکردوە کە لە دوای ئەوەی بەیادت هاتەوە خۆت لەو نەهیە بپارێزیت کە ئەویش ووتنی تەنها ئەم کارە دەکەم سبەی،
ئەوە لە دوای بەیاد هاتنەوە زیکرو یادی خوای گەورە بکە، بۆیە فەرمووی:
{ وَاذْكُرْ رَبَّكَ إِذَا نَسِيتَ } یادی خوای پەروەردگارت بکە ئەگەر لەبیرت چوو.
وە ئەو فەرمان کردنە بە یاد هێنانەوە بۆ ئەوەیە کە نەبیت لەو کەسانەی بێئاگان، بۆیە کاتێک بەندە پێویستی بە خوای گەورە هەبوو بۆ ئەوەی تەوفیقی بدات بۆ ڕاستی وە دوری بخاتەوە لە هەڵە لە قسەو کردارەکانیدا، ئەوە خوای گەورە فەرمانی پێکردوە کە بڵێت:
{ عَسَى أَنْ يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَذَا رَشَدًا }
فەرمانی پێکردوە کە بپاڕێتەوە و تکا بکات و متمانەی هەبێت بە خوای گەورە بۆ ئەوەی کە هیدایەتی بدات بۆ نزیکترین ڕێگا بۆ ڕاستی و دروستی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

📌 چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی صه‌حیح له‌سه‌ر #عاشوراء

① حوكمی به ‌ڕۆژوو بوونی عاشوراء.
② چۆنیه‌تی به‌ ڕۆژوو بوونی عاشوراء.
③ فه‌رمووده‌ صه‌حیحه‌كان له‌سه‌ر ڕۆژی عاشوراء.
④ قۆناغه‌كانی به‌ ڕۆژوو بوونی عاشوراء.


✍🏻 كۆكردنه‌وه‌: مسعود رمضان جوهر

بۆ خوێندنه‌وه‌ و داگرتنی بابه‌ت به‌ شێوه‌ی (PDF) :
/channel/Regaypeshin/8963

❋・────━【❆】━────・❋

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : نۆزدەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَكَذَٰلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا إِذْ يَتَنَازَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ ۖ فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا ۖ رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ ۚ قَالَ الَّذِينَ غَلَبُوا عَلَىٰ أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِم مَّسْجِدًا (21) 🌹

بۆیە بۆ خەڵکیمان ئاشکراکردن، بۆ ئەوەی بزانن کە پەیمانی خوای گەورە حەقە، وە قیامەت هیچ گومانێکی تێدانیە، وە خەڵکەکە کەوتنە جیاوازی لەسەر ئەوان، هەندێکیان ووتیان با لەسەر شوێنەکەیان خانوو دروست بکەین، پەروەردگاریان زاناترە پێیان، وە ئەوانەی کە دەسەڵاتیان هەبوو بەسەریاندا ووتیان بەڕاستی مزگەوتیان بۆ دروست دەکەین.

خوای گەورە هەواڵی ئەوەدەدا کە حاڵی ئەهلی ئەشکەوتەکەی ئاشکرا کرد، وە ئەوەش -والله أعلم-
دوای ئەوەی کە لە خەو هەڵسان و کەسێکیان نارد بۆ ئەوەی خواردنیان بۆ بکڕێت و داوایان لێکرد بە دزیەوە بچێت و خۆی بشارێتەوە، بەڵام خوای گەورە شتێکی ویست کە چاکەی خەڵکی تێدابوو، وە ویستی زیاتر بوونی پاداشتی هاوەڵانی ئەشکەوتەکەی تێدابوو،
ئەویش بریتی بوو کە خەڵکی نیشانەیەک لە نیشانەکانی خوای گەورەیان بینی بە چاوەکانیان، کە پەیمانی خوای گەورە حەقە و گومانی تێدانیە و دودڵی و دوری تێدانیە،
دوای ئەوەی کە جیاوازی کەوتبوە نێوان خەڵکەکە لەسەر بابەتی زیندووبونەوەو جێگیرکردنی پەیمانەکان و پاداشت کە هەندێک جێگیریان دەکرد و هەندێک جێگیریان نەدەکرد، بۆیە چیرۆکی ئەوانی کردە زیادەیەکی ڕوبەڕوو بە چاو بینراو وە یەقین و دڵنیایی بۆ ئیمانداران، وە ببێتە حوججەیەک لەسەر ئینکاریکاران، وە هاوەڵانی ئەشکەوت بەو بابەتە پاداشتیان وەرگرت وە بەناوبانگی کردن، وە ڕێزو قەدری زیاتر کردن، تاوەکو وای لێهات ئەوانەی بینیانن بە گەورەیان دانان.

{ فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِمْ بُنْيَانًا }
بۆیە ووتیان ماڵ و خانوێکیان لەسەر دروست بکەن،
بۆیە ئەوانەی دەسەڵاتیان هەبوو بەسەریانەوە ووتیان:
{ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِمْ مَسْجِدًا } مزگەوتێکیان لەسەر دروست دەکەین، واتە لەو مزگەوتە خوای گەورە دەپەرستین وە حاڵی ئەوانمان بەو مزگەوتە بەبیر دێتەوە لەوەی بەسەریان داهاتوە، وە ئەم کارەی کە ئەوان بەنیازبوون بیکەن کارێکی حەڕامە و پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم نەهی لێکردوەو ئەوەی ئەم کارە دەکات زەمی کردوە، وە هاتنی لەم ئایەتەدا مانای زەم نەکردن نادات، چونکە لێرەدا باسی بەگەورەدانان و مەدح کردنی هاوەڵانی ئەشکەوت بوە، تاوەکو وایان لێهات ووتیان مزگەوتیان لەسەر دروست بکەن، دوای ئەوەی لە پێشوتردا کە هاوەڵانی ئەشکەوت لە ترسێکی گەورەدابون لە قەومەکەیان بەڵام دوای هەڵسانەوە ئەمجارە خەڵکەکە ووتیان مزگەوتیان لەسەر دروست بکەن، کە کاری قەومەکەیان لە پێشوترو دواتر زۆر جیاوازبوو.

بۆیە لەم چیرۆکە بەڵگەی تێدایە کە هەر کەسێک لەبەر دینەکەی هەڵبێت لە فیتنە، ئەوە خوای گەورە سەلامەتی دەکات، وە هەر کەسێک هەوڵی سەلامەتی بدات، ئەوە خوای گەورە سەلامەتی دەکات، وە هەر کەسێک پشت ببەستێت بە خوای گەورە ئەوە خوای گەورە پشتیوانی دەکات، وە دەیانکات بە هۆکاری هیدایەتدانی خەڵکی، وە هەر کەسێک تەحەمولی زەلیلی بکات لە پێناو خوای گەورە و ڕەزابونی، ئەوە کۆتاییەکەی بریتی دەبێت لە سەربەرزی و گەورەیی لە شوێنێکەوە کە بە خەیاڵیشی دانەهاتوە
{ وما عند الله خير للأبرار } وە ئەوەی کە لەلای خوای گەورەیە خێرترە بۆ چاکەکاران.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : حەڤدەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۚ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَٰذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَا أَزْكَىٰ طَعَامًا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا (19) 🌹

{ وكذلك بعثناهم } بۆیە لە خەوە دورودرێژەکەیان هەڵمانساندنەوە.

{ ليتساءلوا بينهم } بۆ ئەوەی بوەستن لەسەر حەقیقەتی ماوەی مانەوەیان لە خەوەکەیاندا.

{ قَالَ قَائِلٌ مِنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ }
یەکێک لەوان بە گومانی خۆی چونکە وەک ئەوەی کەوتبنە گومانەوە لە دورودرێژی مانەوەیان ووتی:
چەند ماوینەتەوە؟ ووتیان: ڕۆژێک یان کەمتر لە ڕۆژێک ماوینەتەوە.

{ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ }
ووتیان : پەروەردگار تان شارەزاترە لە ماوەی مانەوەمان.

بۆیە علم و شارەزاییان گەڕاندەوە بۆ لای پەروەردگار کە هەموو شتێکی داپۆشیوە بە وردی و درشتی، وە لەوانەیە خوای گەورە دوای ئەوە ماوەی مانەوەیانی پێڕاگەیاندبێتن، چونکە لە نێوان خۆیان پرسیاریان دەکرد، وە لەسەر ئەوەندە زانیاریەی کە هەیانبوو قسەیان کرد، وە کۆتا قسەیان گومان بون بوو لە ماوەی مانەویان، بۆیە وادەخوازێت کە بە یەقینی ماوەکەی پێ ڕاگەیاندبن، ئەوەشمان بەهۆی حیکمەتی ناردنەوەیان زانی، کە خوای گەورە هیچ شتێک بە بێ هۆ ناکات، وە لە ڕەحمەتی خوای گەورەیە کە هەر کەسێک بە دوای علمی ڕاست بگەڕێت و هەوڵی بۆ بدات، ئەوە خوای گەورە بۆی ڕوون دەکاتەوە، بۆیە دەڵێین کە ڕاستی مانەوەیانی پێ ڕاگەیاندون چونکە لە دوای ئەوە فەرمووی:

{ وَكَذَلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا }
وە بۆیە حاڵیانمان بۆ خەڵکی ئاشکرا کرد، تاوەکو بزانن کە وەعد و پەیمانی خوای گەورە حەقە و قیامەت هیچ گومانی تێدانیە، کە مردن و زیندوبونەوە لەلای خوای گەورە زۆر ئاسانەو وەک ئەو خەوتن و هەڵسانەوەی ئەو گەنجانەیە.

بۆیە ئەگەر حاڵیان دەرنەکەوتبایە، ئەوە نەدەبوە بەڵگە لەسەر باسکردنیان پاشان کاتێک لەناو خۆیان پرسیاریان کرد کەسێکیان نارد و پارەیان پێیدا لەو پارەیەی کە پێیان بوو بۆ ئەوەی خواردنیان بۆ بکڕێت لەو شارەی کە لێی دەرچون بۆ ئەوەی بیخۆن، وە ووتیان باشترین و خۆشترین خواردنمان بۆ بکڕە، وە خۆی بشارێتەوەو بە دزیەوە بچێت و بێتەوە خۆی و براکانی ئاشکرا نەکات وە کەس هەستیان پێنەکات،

وە باسی ئەو شتە خراپەیان کرد کە لە ئایەتی دواتر باسی کردوە کە ئەگەر خەڵکی بەوان بزانن، کە ئەو کات لە نێوان دوو شتدا دەبن:
یان ڕەجمیان دەکەن بە بەرد و دەیان کوژن بە ناشرین ترین شێوە بەهۆی ڕقیان لێیان و لە دینەکەیان، وە یاخود توشی فیتنە و تاقیکردنەوەیان دەکەن لە دینەکەیان و هەوڵی پاشگەز بونەوەیان دەدەن لەسەر دینەکەیان، وە ئەگەر پاشگەز ببنەوە ئەوکات هەرگیز سەرفراز و سەرکەوتوو نابن، بەڵکو حەشر دەکرێن لەگەڵ ئەوان و وەک ئەوان حسێبن لە دین و دونیاو دواڕۆژ، بۆیە ئەم دوو ئایەتە چەند سودێکی تێدایە:

پێداگری و هەوڵدان بۆ علم و زانست و گەڕان بەدوایدا، بەهۆی ئەوەی خوای گەورە لەبەر ئەم هۆکارە ئەوانی لەخەو هەڵساندنەوە.

وە سودێکی تر ئەوەیە کە ئەدەبت هەبێت لەو شتانەی کە علمی تەواوت پێ نیەو گومانت تێیدا هەیە کە بیگەڕێنیەوە بۆ عالم و شارەزاکەی وە لە سنوری خۆت بوەستیت.

وە سودێکی تر ئەوەیە دروستی بونە وەکیلی کەسێک لە جێگای خۆت لە کڕین و فرۆشتن و شەریکایەتی.

وە سودێکی تر ئەوەیە دروستێتی خواردنی پاک و خۆش و بەلەزەت ئەگەر دەرنەچێت لە سنوری خۆی بۆ زێدە ئیسرافی بەهۆی ئەوەی خوای گەورە فەرمووی:
{ فَلْيَنْظُرْ أَيُّهَا أَزْكَى طَعَامًا فَلْيَأْتِكُمْ بِرِزْقٍ مِنْهُ }
بگەڕێت لەو خواردنەی کە باشتر و خۆشترەو بۆمان بهێنێت.
بە تایبەت کە مرۆڤ حەزی لێنەبێت تەنها ئەو جۆرە خواردنە بخوات، بۆیە زۆرێک لە موفەسیرەکان بۆ ئەوە چون کە ئەو گەنجانە منداڵی پاشاکان و دەوڵەمەندەکان بونە، چونکە داوای باشترین و خۆشتڕین خواردنیان کرد کە عادەتی کەسی دەوڵەمەندو گەورەکان ئەوەیە ئەو جۆرە خواردنانە دەخۆن.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : پازدەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{۞ وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَاوَرُ عَن كَهْفِهِمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقْرِضُهُمْ ذَاتَ الشِّمَالِ وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِّنْهُ ۚ ذَٰلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ ۗ مَن يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ ۖ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُّرْشِدًا (17) 🌹

کاتێک کە خۆر هەڵدەهات ڕۆشنایی لەلای ڕاستی ئەشکەوتەکەی دەدا، وە کاتێک ئاوا دەبوو لە ئێواران لەلای چەپی ئەشکەوتەکەی دەدا، وە ئەوان لە فراوانی ئەشکەوتەکەدابون، ئا ئەوە لە نیشانەکانی خوای گەورەیە، هەر کەسێک خوای گەورە هیدایەتی بدات ئەوە هەر ئەوە هیدایەتدراو، وە هەر کەسێک گومڕا بکرێت ئەوە هەرگیز کەس نیە پشتی بگرێت و سەریبخات.

کە خوای گەورە تیشکی خۆرەکەی بەم شێوەیە لێکردوە کە شێوەی ئەشکەوتەکەی بۆ ئەوە فەراهەم کردوە کە ئەگەر خۆر هەڵبێت لەلای ڕاستی بدات وە لەکاتی ئێواران لەلای چەپی بدات، بۆیە گەرمایی خۆرەکەیان پێنەدەکەوت کە ببێتە خراپبونی لاشەیان.

{ وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِنْهُ }
لە فراوانی ئەشکەوتەکەدا بوون، بۆ ئەوەی هەواو شنە بای فێنکیان لێبدات، وە ئازارو ناخۆشی هەوای پیسیان لەسەر لابدات، بە تایبەت بە هۆی درێژی مانەوەیان، کە ئەوە نیشانەیەکە کە دەلالەت دەکات لە هێزو دەسەڵات و توانا و ڕەحمەتی خوای گەورە،
وە وەڵامی دوعاکەیانی دایەوەو ڕێنموێنی کردن تەنەت لەم شتانەشدا، بۆیە فەرمووی:
{ مَنْ يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ }
هیچ ڕێگایەک نیە بۆ بەدەست هێنانی هیدایەت تەنها ڕێگای خوای گەورە نەبێت، کە هەر ئەوە هیدایەتدار و ڕێنیشاندەر و چاکەکاری هەردوو دونیا،

{ وَمَنْ يُضْلِلْ فَلَنْ تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُرْشِدًا }
وە ئەگەر کەسێکی گومڕاکرد، ئەوە کەس نیە کە پشتی بگرێت و سەریبخات و ڕێی نیشانبدات بۆ چاکەو خێر، چونکە خوای گەورە بە علمی خۆی و حیکمەتی خۆی وە بەهۆی خراپی کەسەکە خۆی خوای گەورە حوکمی گومڕایی داوە بەسەریداو ڕەتبونەوەی نیە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

ئاهەنگێڕان بە بۆنەی ساڵی نوێی کۆچی

مامۆستا هۆشیار احمد

https://vt.tiktok.com/ZSYXJ32oV/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : دوازدەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَرَبَطْنَا عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَ مِن دُونِهِ إِلَٰهًا ۖ لَّقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا (14) 🌹

وە دڵمان جێگیر کردن، کاتێک کە هەڵسانەوە لە خەوەکەیان یەکسەر ووتیان : پەروەردگاری ئێمە پەروەردگاری ئاسمانەکان و زەویە، جا بۆیە هاواری جگە لە پەرستراوێکی تر ناکەین، جا ئەگەر وامانکرد، ئەوە بێگومان لامانداوە لە حەق.

{ وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ }
واتە: سەبڕو ئارامی و جێگیریمان پێبەخشین، وە دڵمان ئارام کردنەوە لەو حاڵە ناخۆشە، کە ئەوەش لە ڕەحم و بەزەیی و چاکەی خوای گەورەیە بەسەریانەوە، کە تەوفیقی کردون بۆ ئیمان هێنان و هیدایەت و سەبڕ و جێگیری و دڵ ئارامی.

{ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ }
کاتێک هەڵسانەوە ووتیان : پەروەردگارمان ئەو پەروەردگارەیە کە ئێمەی دروستکردوەو ڕزقی داوین و گرنگی پێداوین و پەروەردەی کردوین، کە هەر ئەویشە دروستکاری ئاسمانەکان و زەوی، وە بە تەنها ئەو خوایەیە ئەو دروستکراوە گەورانەی دروستکردوە،

نەک ئەو بت و صەنەمانە کە نە دروست دەکەن و نە ڕزق دەدەن، وە نە سود و زیانێکیان بەدەستە، وە نە مردن و زیندوو کردنەوەیان بەدەستە.

بۆیە تەوحیدی پەروەردگارێتیان "ڕبوبیەت" کردە بەڵگە لەسەر تەوحیدی پەرستراوێتی "ئلوهیەت"
بۆیە ووتیان:
{ لَنْ نَدْعُوَ مِنْ دُونِهِ إِلَهًا } هەرگیز هاواری پەرستراوێکی تر ناکەین جگە لە خوای گەورە نەبێت، واتە :
هاواری هیچ لە دروست کراوەکانی خوای گەورە ناکەین، بۆیە ئەگەر سەیر بکەین دەبینین کە خوای گەورە هاوار کردن بۆ هەر شتێکی ناونا بە پەرستن،
بۆیە ئەوانەی هاواری پێغەمبەران و پیاو چاکان و هەر دروستکراوێکی تر دەکەن کە جگە لە خوای گەورەن، ئەوە کردویەتیانە پەرستراو و خوا و جگە لە خوای گەورە دەیپەرستن و شەریکیان بۆ خوای گەورە داناوە با هەر ناوێکی تریشی لێبنێن، چونکە ئەوەی کە دروستی کردویت و ڕزقت دەدات هەر ئەویشە بە تەنها دەبێت بیپەرستی و هاواری لێبکەیت.

{ لَقَدْ قُلْنَا إِذًا } جا ئەگەر لەگەڵ خوای گەورە هاواری
پەرستراوێکی ترمان کرد، دوای ئەوەی کە زانیمان کە خوای گەورە پەروەردگارو پەرستراوە کە دروست نیە و نابێت عیبادەتی جگە لەو بکەیت،

{ شَطَطًا } ئەگەر ئەوەمان کرد، ئەوە لامانداوە لادانێکی زۆر گەورە لە حەق، وە لادانێکی زۆر دوور لە ڕاستی،
بۆیە ئەو گەنجانە ئەوەیان کۆکردەوە لە نێوان داننان و ئیقڕاڕ کردن بە تەوحیدی پەروەردگارێتی وە لە نێوان تەوحیدی پەرستراوێتی و پەیوەست بون پێیەوە، وە بەیان کردن و ڕوونکردنەوەی کە هەر ئەوە حەقەو جگە لەو داننان و پەیوەست بونە بە باتڵە،
وە ئەوە بەڵگەیە لەسەر ناسین و شارەزاییان بە پەروەردگاریان، وە بوە هۆی هیدایەتیان زیاتر بێت لە لایەن خوای گەورەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : دەیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ فَضَرَبْنَا عَلَىٰ آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًا (11) 🌹

{ فَضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ }
بۆیە خەواندمانن بۆ ماوەی ساڵانێک کە سێ سەد و نۆ ساڵ بوو، وە لەو خەوەی کە باسکراوە پارێزگاریە بۆ دڵیان لە دودڵی و ترس، وە پارێزگاریە لە قەومەکەیان، وە بۆ ئەوەی ببێتە نیشانەیەکی ڕوون و ئاشکرا لەسەر دەسەڵاتی خوای گەورە کە مردن و زیندوبونەوە هەیە.

{ ثُمَّ بَعَثْنَاهُمْ لِنَعْلَمَ أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَىٰ لِمَا لَبِثُوا أَمَدًا (12) 🌹

پاشان هەڵمانستاندنەوە لە خەوەکەیان، بۆ ئەوەی بزانین لەو دوو کۆمەڵەیە کامەیان ماوەی مانەوەیانی ژماردووە،

هەر وەک خوای گەورە فەرمووی:
{ وَكَذَلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ } الآية
وە بۆیە هەڵمانستاندنەوە بۆ ئەوەی پرسیار بکەن لە نێوان خۆیان.

وە بۆ ئەوەی پرسیار بکەن کە چەند ماونەتەوە لەو ئەشکەوتە، وە بۆ ئەوەی کەمالی قودرەت و هێزو دەسەڵاتی خوای گەورە بزانن، وە حیکمەت و دانایی و ڕەحمەتی بزانن، بۆیە ئەگەر بەردەوام بونایە لەسەر خەوەکەیان، ئەوە هیچ شتێک نەدەزانرا لەو ئامانجانەی کە بەهۆیەوە خەویان لێکەوتوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

📌 ئاگاداركردنه‌وه‌ی موسڵمانان له‌ #مادده‌_هۆشبه‌ره‌كان

✍🏻 ئاماده‌ كردن: مسعود رمضان جوهر

بۆ خوێندنه‌وه‌ و داگرتنی بابه‌ت به‌ شێوه‌ی (PDF) :

/channel/Regaypeshin/8775

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : هەشتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا (9) 🌹

ئایا وا گومان دەبەن کە هاوەڵانی ئەشکەوت و نوسراوەکە لە نیشانە سەرسوڕهێنەرەکانی ئێمە نەبون؟!.

کە ئەم پرسیارە بە مانای نەفی و نەهی کردن دێت،
واتە: وا گومان مەبە کە چیرۆکی هاوەڵانی ئەشکەوت وە ئەوەی کە ڕوویدا بەسەریان شتێکی نامۆ و بێوێنەو هاوشێوەی نەبوبێت لە نیشانەو بەڵگەکانی خوای گەورە، بەڵکو خوای گەورە نیشانەو بەڵگەی عەجیب و سەرسوڕهێنەرو بێوێنەی زۆری هەیە، کە لە شێوەی نیشانەی هاوەڵانی ئەشکەوتەو گەورەترە لەو،

بۆیە خوای گەورە بەردەوام لە سەر ڕووی زەوی و لە نەفسی خۆیان نیشانەکانی خۆی پێشانی بەندەکانی دەدات، کە دەبێتە هۆی حەق لە باتڵ ڕوونببێتەوە،
وە هیدایەت لە گومڕایی جیاببێتەوە،
وە مەبەست لەو نەفی کردنە مانای ئەوە نیە کە چیرۆکی هاوەڵانی ئەشکەوت لە بەڵگە سەرسوڕهێنەرەکان نەبێت،
بەڵکو بریتیە لە نیشانەو بەڵگەی سەرسوڕهێنەری خوای گەورە،

وە مەبەست لەوەیە کە هاوشێوەی ئەم نیشانەو بەڵگانە گەلێک زۆرن، بۆیە وەستان تەنها لەسەر ئەو چیرۆکە و سەیرکردنی وەک چیرۆکێکی بە تەنهای سەرسوڕهێنەر و غەریب، نیشانەی نەقسە لە علم و عەقڵ، بەڵکو ئیشی ئیماندار ئەوەیە کە بیربکاتەوە لە هەموو نیشانەو بەڵگەکانی خوای گەورە، کە خوای گەورە داوای لە بەندەکانی کردوە کە بیری لێبکەنەوە، چونکە ئەو بیرکردنەوانە لە نیشانە و بەڵگەکانی خوای گەورە کلیلی ئیمانە، وە ڕێگای علم و یەقین و دڵنیاییە،

وە پاڵدران بۆ لای ئەشکەوت چونکە چونە ناو ئەشکەوتەکە بۆ خۆپارێزی لە فیتنە،
وە الرقيم بریتیە لەو پەرتوکەی کە ناوەکانیان و چیرۆکەکەیانی تێدا نوسرابوو کە ماوەیەکی دورودرێژ لە گەڵیان بوو.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

📌 #سودێك [#فائدة]

شێخ ابن عثیمین -ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت- ده‌فه‌رمووێت:
"قال بعض أهل العلم: عبادات أهل الغفلة عادات، وعادات أهل اليقظة عبادات. عبادات أهل الغفلة عادات مثاله: من يقوم ويتوضأ ويصلي ويذهب على العادة. وعادات أهل اليقظة عبادات مثاله: من يأكل امتثالًا لأمر الله، يريد إبقاء نفسه، ويريد التكفف عن الناس، فيكون ذلك عبادة. ورجل آخر لبس ثوبًا جديدًا يريد أن يترفّع بثيابه، فهذا لايؤجر، وآخرلبس ثوبًا جديدًا يريد أن يعرف الناس قدر نعمة الله عليه وأنه غني، فهذا يؤجر. ورجل آخر لبس يوم الجمعة أحسن ثيابه لأنه يوم جمعة، والثاني لبس أحسن ثيابه تأسيًا بالنبي ﷺ، فهو عبادة".
[شرح الأربعین النوویة (ص9)]

واته‌: (هه‌ندێك له‌ ئه‌هلی عیلم ده‌فه‌رموون: عیباده‌تی كه‌سی بێ ئاگا (غافل) عاده‌ته‌، وه‌ عاده‌تی كه‌سی زیره‌ك و وریا عیباده‌ته‌).
(عیباده‌تی كه‌سی بێ ئاگا (غافل) عاده‌ته‌) نمونه‌ی: كه‌سێك ده‌ستنوێژ هه‌ڵده‌گرێت و نوێژ ده‌كات وه‌ك عاده‌تێك له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بێت.
(عاده‌تی كه‌سی زیره‌ك و وریا عیباده‌ته‌) نمونه‌ی: كه‌سێك نان ده‌خوات بۆ جێ به‌جێ كردنی فه‌رمانی خوای گه‌وره‌، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فسی خۆی بپارێزێت و له‌ ژیاندا بمێنێته‌وه‌، ده‌یه‌وێت خۆی بێ پێویست بكات له‌ خه‌ڵكی، ئه‌مه‌ بۆی ده‌بێته‌ عیباده‌ت.

كه‌سێكی تر پۆشاكێكی نوێ له‌به‌ر ده‌كات ده‌یه‌وێت خۆی پێ به‌رزبكاته‌وه‌ و به‌ گه‌وره‌ خۆی نیشان بدات، هیچ پاداشتێكی بۆ نیه‌،
به‌ڵام كه‌سێكی تر پۆشاكی نوێ له‌به‌ر ده‌كات؛ بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی قه‌دری ئه‌و نیعمه‌ته‌ بزانن كه‌ خوای گه‌وره‌ به‌و كه‌سه‌ی به‌خشیه‌ و، كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌، ئه‌وه‌ پاداشت وه‌رده‌گرێت.
كه‌سێكی له‌ ڕۆژی جمعه‌ باشترین و جوانترین پۆشاك له‌به‌ر ده‌كات؛ چونكه‌ ڕۆژی جمعه‌یه‌ و، ئه‌مه‌ عاده‌تێكه‌.
به‌ڵام كه‌سێكی تر له‌به‌ر شوێنكه‌وتنی بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا -ﷺ- پۆشاكه‌كه‌ له‌به‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ عیباده‌تێكه‌ و پاداشت وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ری.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vt.tiktok.com/ZSYf2c6S3/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

السلام عليكم ورحمة الله وبركاته

تقبل اللە منا ومنکم جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت هەموو ڕۆژێکتان هەر جەژن و خۆشی بێت خوای گەورە عیبادەتی هەموو لایەک قبوڵ بکات لە بەهەشتەکەی کۆمان بکاتەوە

💐🌷💐🌷💐🌹💐💐🌹🌹

Читать полностью…
Подписаться на канал