regaypeshin | Неотсортированное

Telegram-канал regaypeshin - ڕێگای پێشین

1944

كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام ❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی: https://t.me/Regaypeshin بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان: @masoudALkurdi

Подписаться на канал

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و نۆیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَٰذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا ۚ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا ۗ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا (49) 🌹

وە پەرتوکەکان دەهێنرێت، کەسە تاوانبارەکان دەبینیت بە زەلیلیەوە لەوەی کە تێیدان، وە دەڵێن ئەی هاوار لەخۆمان ئەو پەرتوکە چیە کە هیچ شتێکی وردو درشتی بەجێ نەهێشتوە ئیللا ژماردویەتی، وە ئەو کردەوانەی کردویانە لە پێشچاویان ئامادەیە، وە خوای پەروەردگار زوڵم لە هیچ کەسێک ناکات.

لەو ڕۆژەدا پەرتوکی کردەوەکانیان دەهێنرێت کە فریشتە بەڕێزەکان نوسیویانە لەسەریان و دڵەکان دەکەونە لەرزین وە لە ناخۆشیەکەی ترسێکی زۆر دروست دەبێت، وە لەم کاتەدا کەسە موجریم و تاوانبارەکان دەکەونە ترسەوە، وە کاتێک دەبینن کە لەو پەرتوکەدا قسەکانیان و کردەوەکانیان نوسراوەو ڕێزکراوە.

دەڵێن:
{ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا }
ئەی هاوار لە خۆمان ئەم پەرتوکە هیچ شتێکی بەجێنەهێشتوە لە تاوانی بچوک و گەورە، ئیللا نوسراوە تێیدا و پارێزراوەو هیچ کردەوەیەکی نهێنی و ئاشکرا وە کردەوەی شەو و ڕۆژی لەبیر نەچوە لە نوسینی.

{ وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا }
وە ئەو کردەوانەی کە کردبویان لە دونیا هەمووی ئامادەیە و ناتوانن نکۆڵی لێبکەن.

{ وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا }
ئا لەو کاتەدا پاداشت وەردەگرن لەسەر کردەوەکانیان و سزا دەدرێن کەسە خراپەکان، ئەوەش ئەوەیە کە خۆیان پێشیان خستوە لە دونیا وە خوای گەورە هیچ زوڵمێکی لێ نەکردون تەنها پاداشتیان دەداتەوە بە گوێرەی کردەوە خراپەکانی خۆیان، وە لەگەڵ ئەوەش دا دەرناچن لە عەدل و فەزڵی خوای گەورە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ڕیشت نەتراشی دەرت دەکەین ...!!!

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZS2kTrtNQ/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/Ub-1hrlm1YA?si=r0bfSOPXC2upRyNS

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://www.facebook.com/share/r/f7k8fnL45z1uXHEg/?mibextid=oFDknk

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/4012

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و حەوتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا (46) 🌹

ماڵ و سامان و منداڵ جوانی دونیان، وە ئەوەی دەمێنێتەوە لەلای پەروەردگار کردەوەی چاکە، کە هەر ئەوە باشترە وە ئومێد دارترە.

ماڵ و سامان و منداڵ جوانی و ڕازاوەیی دونیایە،
واتە : لەوانەوە شتێک نیە وە ئەوەی کە بۆ ئینسان دەمێنێتەوەو سودی دەبێت و دڵی پێی خۆش دەبێت کردەوە چاکەکانە، وە کردەوە چاکەکان هەموو عیبادەتە واجب و سوننەتەکان دەگرێتەوە کە لە مافی خوای گەورەن، وە لە مافی بەندەکانن لە نوێژ و ڕۆژی و زەکات و خێر و حەج و عومڕە و زیکرەکان لە سبحان اللە و الحمدللە و لا إله إلا الله و اللە أكبر کردن و قوڕئان خوێندن و داواکردنی زانستی بەسود و ئەمر بە چاکەو نەهی کردن لە خراپە و خزم بەسەرکردنەوەو چاکبون لەگەڵ دایک و باوک و هەڵسان بە مافی خێزانداری و بەندەکان و مافدان بە ئاژەڵەکان وە هەموو کاروکردەوەیەکی چاک بۆ خەڵکی...هەموو ئەمانە دەمێنێتەوە لە چاکە، وە ئەوانە خێرترن و دەمێننەوە لەلای پەروەردگار، وە پاداشتەکەیان چەندان قات دەبێت، وە هیوای سود گەیاندنیان هەیە لە کاتی پێویستی.

ئا ئەوەیە کە پێویستە لەسەر خەڵکی پێشبڕکێی لەسەر بکەن، وە کۆشش بکەن بۆ بەدەست هێنانی، وە ورد ببنەوە و سەیر بکەن چۆن کاتێک خوای گەورە نمونەی هێنایەوە بە دونیا و حاڵەکەی و لەناوچونەکەی باسی ئەوەی کرد کە ئەو کەسانەی لە دونیان دوو جۆرن:
جۆرێک لەگەڵ جوانی و ڕازاوەییەکەن و چێژ وەردەگرن بۆ ماوەیەکی کەم پاشان تەواو دەبێت بەبێ سود وەرگرتن لە لای خاوەنەکەی، وە لەوانەیە زیانیشی پێ بگەیەنێت وەک ئەو ماڵ و سامان و منداڵەی کە هەیەتی.
وە جۆری دووەمیان ئەوانەن کە خاوەنەکەی کاروکردەوەی چاک دەکات لە دونیاو بۆی دەمێنێتەوە بە بەردەوامی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

سزای ناو گۆڕ

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZS266E1o1/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَلَمْ تَكُن لَّهُ فِئَةٌ يَنصُرُونَهُ مِن دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا (43) 🌹

وە هیچ کۆمەڵێک توانای سەرخستنی ئەو کەسەیان نەبوو، وە سەرکەوتوو نەدەبوون.

{ وَلَمْ تَكُنْ لَهُ فِئَةٌ يَنْصُرُونَهُ مِنْ دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مُنْتَصِرًا }
کاتێک سزاکە دابەزی بۆ سەر باغەکەی، وە ئەو شتەی شانازی پێوە دەکرد بەسەر برادەرەکەی نەما و لەناو چوو کاتێک دەیووت:
{ أَنَا أَكْثَرُ مِنْكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا }

بۆیە هیچ شتێک ڕێگر نەبوو بۆ دابەزینی سزاکە، وە توانای سەرخستنی نەبوو، وە چۆن سەردەخرێت کە ببنە ڕێگر لەسەر قەزاو قەدەری خوای گەورە؟، کە ئەگەر بڕیاری شتێکیدا هەموو خەڵکی ئاسمان و زەوی کۆببنەوە بۆ لادانی ناتوانن.

وە ڕەحمەتی خوای گەورەش دورنیە بۆ خاوەنی ئەو باغە کە توشی لەناو چونی باغەکەی بوو، کە خوای گەورە دوای ئەوە ڕزقی زۆر بکاتەوە، وە بوە هۆی ئەوەی کە بەخۆی دابچێتەوەو بگەڕێتەوە بۆلای خوای گەورە، وە سنوربەزاندن و یاخی بونی نەمێنێت، بەڵگەش لەسەر گەڕانەوەی ئەوەیە کە پەشیمان بوەوە لەسەر هاوبەش بڕیاردانەکەی بۆ پەروەردگاری، وە خوای گەورە ئەو شتەی کە بوە هۆی سنوربەزاندنی نەیهێشت و سزای دا لە دونیا پێش قیامەت، وە ئەگەر خوای گەورە خێری بۆ کەسێک بوێت سزاکەی بە پێش دەخات لە دونیا پێش قیامەت، وە فەزڵ و ڕەحمەتی خوای گەورە بە خیاڵ دانایەت کە چەند زۆرە، وە کەس نکۆڵی ناکات ئیللا کەسێکی زاڵمی جاهیل نەبێت.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

نەخۆشی ئاوڵەی مەیموون

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZS2YrKuNx/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و یەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا (37) 🌹

برادەرەکەی پێی ووت ئایا بێباوەڕ بوی بەو خوایەی کە دروستی کردوی لە خۆڵ پاشان لە نوتفەیەک پاشان کردویەتی بە کەسێکی تەواو؟.

{ لَّٰكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا (38) 🌹
بەڵام ئەو خوایە پەروەردگاری منە وە هیچ کەسێک ناکەمە شەریک و هاوبەشی.

برادەرە ئیماندارەکەی وەک نەسیحەتێک و بەیاد هێنانەوەی کە خوای گەورە چۆن لە پێشوتردا لە دروستی کردوە.

{ مِنْ تُرَابٍ ثُمَّ مِنْ نُطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا }
کە هەر خوای گەورەیە نیعمەتی بەسەر داکردوی بەوەی کە دروستی کردوی و هێناویەتە بون و هێزو توانای پێداوی، وە بەردەوام نیعمەتی پێ بەخشیوی، وە تۆی لە پلەیەکەوە بۆ پلەیەکی تر بردوە، تاوەکو کردویەتی بە کەسێکی تەواوی لاشەو ئەندام و جەستە.
وە هۆکارەکانی بۆ ئاسان کردوی، وە نیعمەتەکانی دونیای بۆ فەراهەم کردوی، لە کاتێکدا ئەو دونیایە بە هێزو توانای خۆت نەهاتوەتە بەردەستت،
بەڵکو بە فەزڵی خوای گەورە هاتوەتە بەردەستت،
جا چۆن دەبێت و شایستەیە بە تۆ کە بێباوەڕبیت بەو خوایەی کە تۆی دروست کردوە لە خۆڵ، پاشان دروستی کردوی لە نوتفەیەک و دڵۆپێک، پاشان کردویەتیە کەسێکی تەواو؟!.

وە ئینکاری نیعمەتەکانی دەکەیت وە بانگەشەی ئەوە دەکەیت کە زیندووت ناکاتەوە؟! وە ئەگەر زیندووشت بکاتەوە لەوە خێرترت پێ دەبەخشێت کە لە دونیا هەتە؟! کە ئەوە لەو شتانەیە کە پێویست ناکات و شایستە نیە.

بۆیە برادەرە ئیماندارەکەی حاڵی بینی و بەردەوام بونی بینی لەسەر کوفرو سنوربەزاندنی، پێی ووت وەک شوکرانە بژێری خۆی بۆ پەروەردگاری وە ڕاگەیاندنی دینەکەی لە کاتی گفتوگۆ و هەبونی گومان پێی ووت:
{ لَكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا }
بۆیە ئیماندارەکە دانی نا بە پەروەردگاری خوای بەدیهێنەری، وە بە تەنها بونی لە پەروەردگارێتیدا،
وە پەیوەست بون بە گوێڕایەلی و عیبادەت کردنی،
وە هیچ کەسێک لە دروست کراوەکان ناکاتە هاوبەشی خوای گەورە، پاشان پێی ڕاگەیاند کە خوای گەورە نیعمەتی ئیمان و ئیسلامی پێ بەخشیوە لەگەڵ کەمی ماڵ و سامان و منداڵ، کە ئەوە نیعمەتی حەقیقیە، وە جگە لەوە لەوانەیە لە ناو بچێت و نەمێنێت و سزا بدرێیت لەسەری.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و نۆیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ ۞ وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا رَّجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا (32)🌹

نمونەیان بە دوو پیاو بۆ بهێنەوە کە یەکێکیان دوو باغمان لە میوەجات و ترێ پێ بەخشیبوو، وە دەورەدرابوون بە دار خورما وە لە نێوانیان بێستان و کشتوکاڵمان بۆ فەراهەم کردبوو.

{ كِلْتَا الْجَنَّتَيْنِ آتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِم مِّنْهُ شَيْئًا ۚ وَفَجَّرْنَا خِلَالَهُمَا نَهَرًا (33) 🌹
ئەو دوو باغە بەربومێکی باشی هەبوو، وە هیچی لێ بەفیڕۆ نەدەچوو، وە لە نێوانیان ڕوبارمان بۆ تەقاندبەوە.

خوای گەورە بە پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم دەفەرموێت:
نمونە بۆ خەڵکی بهێنەوە بەو دوو پیاوە، کە یەکێکیان شوکرانە بژێری نیعمەتەکانی خوای گەورەی کرد، ئەوی تر کوفرانە بژێری کرد، وە بەیادی خەڵکی بهێنەوە ئەوەی ئەو دوو پیاوە لە دەمیان دەرچوو، لە کردار و قسە وە بەهۆی قسەی یەکێکیان چ سزایەکی بەپەلە و دوانەخراو هات، کە ئەو نمونە هێنانەوە بۆ ئەوەیە کە خەڵکی پەند لە هەردوو پیاوەکە وەربگرن، وە بیکەنە ئامۆژگاری بۆ خۆیان لەوەی بەسەر ئەو دوو کەسە داهات، وە مەبەست لەو باسە بۆ زانینی خودی دوو کەسەکە نیە و لە چ زەمان و شوێنێک ژیاون، بەڵکو سود لە چیرۆکەکەیانە بە تەنها، وە هەوڵدان بۆ زانینی جگە لەوە خۆماندوو کردنە، کە یەکێک لەو دوو پیاوە کافر بوو بە نیعمەتە گەورەکانی خوای گەورە، کە دوو باغی پێ بەخشی بوو لە میوەجات.

{ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ }
کە لەو دوو باغە هەموو بەربومێکی تێدابوو، بە تایبەت بە تامترین و باشترین دارەکان، دار مێو وە دار خورما، کە دار مێوەکە لە ناوەڕاستیدا بوو وە دار خورمایەکە لە چاردەوری کە بەو شێوەیە جوانیەکی بێوێنەی دەدا بە باغەکە، وە بەدیارکەوتنی دارەکان و دار خورمایەکە بۆ ڕوناکی خۆر و شنە با، کە دەبێتە هۆی تەواو بونی بەربومەکان و پێ گەیاندنیان،
لەگەڵ ئەو داروبارە لە نێوانیان بێستان و گشتوکاڵی لێبوو، کە لێرەدا دەووترێت ئەی ئەو هەموو دارو بێستانە بە چ شتێک ئاو دەدرێت وە ئاو بەشیان دەکات؟!
بۆیە خوای گەورە دوای ئەوە فەرمووی کە بەربومەکەی دوو قات دەهاتە بەرهەم و ڕوبارانێک لە نێوان ئەو دوو باغەبوو بۆ ئاودێریان.

{ لم تَظْلِمْ مِنْهُ شَيْئًا } وە هیچ بەربومێک بە خەسار نەدەچوو.

{ وَكَانَ لَهُ ثَمَرٌ }
وە ئەو پیاوە بەربومی هەبوو، کە بە دیاری نەکراوی هاتوە "ثَمَرٌ" کە بە مانای زۆری دێت، وە هیچ ئافات و نەخۆشیەکی توش نەدەبوو، کە ئەو شێوە باغاتە ئەوپەڕی جوانی و خۆشیە، بۆیە ئەو پیاوە فریوی خوارد پێیانەوەو کیبر گرتی و دواڕۆژی لەبیر چوەوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و حەوتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا (30) 🌹

ئەو کەسانەی کە ئیمانیان هێناوەو کردەوەی چاکە دەکەن، ئەوە ئێمە پاداشتی ئەو کەسانەی کردەوەی چاک دەکەن بەزایە نادەین.

دوای ئەوەی لە ئایەتی پێشوو باسی کۆمەڵە خراپەکەی کردو هەڕەشەی لێکردن، لەم ئایەتەدا باسی کۆمەڵە باشەکەی کردو موژدەی پێدان کە فەرمووی:
{ إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ }
کە دوو شتیان لە خۆ گرتوە کە ئەویش یەکەمیان: ئیمان بە خوای گەورە و فریشتەکانی و پەرتوکەکانی و پێغەمبەرانی و ڕۆژی دوایی وە ئیمان بون بە قەدەر خێرو شەڕەکەی.
وە دووەمیان: کردەوە چاکەکان لە واجب و سوننەتەکان.
{ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا }
خوای گەورە کردەوە چاکەکانیان بەزایە نادات.

أَحْسَنَ عَمَلًا بریتیە لەوەی: بەندە کردەوە بکات لە پێناو خوای گەورە بە تەنها و دور لە شیرک و ڕیایی،
وە لە کردەوەکەش شوێنی شەرعی خوای گەورە بکەوێت بەبێ بیدعەو زیادەو کەمی،

ئا ئەو کردەوە چاکەیە کە خوای گەورە بەزایەی نادات، بەڵکو بۆیان هەڵدەگرێت و پاداشتیان دەداتەوە بە گوێرەی کردەوەکەیان و بە فەزڵ و ئیحسانی خۆی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

👇«سودێک»لە دین و سوننەت دایە کە دوژمنانی سوننەت لە بانگخوازو داعی بۆ بیدعەکانی خۆیان، وە لە فاسقان کە زەرەریان بۆ جگە لە خۆیان هەیە کاتێک کە دەمرن یان کاتێک توشی بەڵایەک دەبن دڵت خۆش بێت👇
ــ⛔⛔⛔⛔⛔ــ

بسم الله والحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه وسلم إلى يوم الدين..

۱-لە أَبِي قَتَادَةَ بْنِ رِبْعِيٍّ دەگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم جەنازەیەکی بەلادا تێپەڕی و فەرموی:
(مُسْتَرِيحٌ وَمُسْتَرَاحٌ مِنْهُ)
واتە: (یان خۆی ئیسراحەتی کرد، یان خەڵکی ئیسراحەتی کرد)
فەرمویان:ئەی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم
(یان خۆی ئیسراحەتی کرد، یان خەڵکی ئیسراحەتی کرد)چۆن؟
پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرموی:
(الْعَبْدُ الْمُؤْمِنُ يَسْتَرِيحُ مِنْ نَصَبِ الدُّنْيَا، وَالْعَبْدُ الْفَاجِرُ يَسْتَرِيحُ مِنْهُ الْعِبَادُ وَالْبِلَادُ وَالشَّجَر وَالدَّوَابُّ)رواه البخاري ومسلم
واتە:
(بەندەی ئیماندار بە مردنی ئیسراحەت دەکات لە ناخۆشیەکانی دونیا، وە بەندەی خراپ بەندەکان و وڵات و دارو ئاژەڵ ئیسراحەت دەکەن بە مردنی).
ـ•┈•●✿✦✿●•┈•ـ

📌ئیمامی النسائي رحمە اللە لە سونەنەکەی بابێکی داناوە بە ناوی:بابێک ئیسراحەت کردن لە کافرەکان بە ژمارە( ۱۹۳۱ ).
ـ•┈•●✿✦✿●•┈•ـ

📌ئیمامی النووي رحمه الله دەفەرموێت:
ماناو واتای فەرمودەکە ئەوەیە:
مردنی کەسەکان دوو بەشە:
☜وە ئەمما ئیسراحەت کردنی بەندەکان بە مردنی کەسی فاجر مانای ئەوەیە:
☜نەمانی عەزیەتی ئەو کەسە فاجرەیە، وە عەزیەتی لە چەند ڕویەکەوەیە وەک:
☜ستەم کردنی ئەو کەسە فاجرە وە لەو ستەمانەش:
☜ئەنجام دانی خراپەکان لە لایەن ئەو کەسە فاجرەوە،
☜وە ئەگەر ئینکاری لێبکەن، ئەوا توشی ناخۆشی و زەرەر و مەشەقەتیان دەکات، وە ئەگەر بێدەنگیش بن لێی تاوانبار دەبن.

☜وە ئیسراحەت کردنی ئاژەڵەکانیش بەوەیە چونکە ئەو کەسە فاجرە عەزیەتی ئاژەڵانی دەدا، وە لێی دەدان وە زیاد لە توانای خۆیان باریان لێبار دەکات، وە هەندێک کات برسی دەکردن وە جگە لەوانە.
☜وە ئیسراحەت کردنی وڵات و دار:گوتراوە چونکە بە هۆی ئەو کەسە فاجرەوە باران نابارێت و دارو بار توشی تونیەتی دەبن.
سەرچاوە:شرح مسلم(۷ / ۲٠،۲۱).
ـ•┈•●✿✦✿●•┈•ـ

۲-وە ئیمامی عەلی رضي الله عنه سوجدەی شوکری برد کاتێک بینی ئەو کەسە خاریجیە کوژراوە(کە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم وەسفی بۆی کرد کە کەسێک لە خەواریجەکان ناو لەپی دەستی وەک سینگی ئافرەتە دەکوژرێت بە دەستی ئێوە)لە شەڕکردن لەگەڵی.
ـ•┈•●✿✦✿●•┈•ـ

📌شێخ ولئیسلام ابن تیمیە رحمە اللە دەفەرموێت:
پێشەوای ئیمانداران عەلی کوڕی أبو طالب رضي الله عنە شەڕی کرد لەگەڵ خەواریجەکان،
☜وە سوننەتێکی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم ی باس کرد سەبارەت بە خەواریجەکان کە دڵخۆش بوو بە کوشتنیان، وە سوجدەیەکی شوکرانەی برد بۆ خوای گەورە کاتێک بینی گەورەکەیان، باوکیان کوژراوە کە خاوەن سینگی ئافرەتەکەیە،

☜بە پێچەوانەی ئەوەی ڕویدا لەڕۆژی الجمل و صفين، کە لەو ڕۆژەدا ئیمامی عەلی دڵی خۆش نەبوو، بەڵکو ئازاری کێشا و پێی ناخۆش بوو بەو شەڕە، وە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم هیچ سوننەتێکی باس نەکرد، بەڵکو ئەوەی باسکرد کە شەڕی کرد بە ئیجتیهادی خۆی.
سەرچاوە: مجموع الفتاوى( ۳۹۵ / ۲٠ ).
ـ•┈•●✿✦✿●•┈•ـ

۳-وە کاتێک ئەو کەسە موبتەدیعە گومڕایە ابن أبي دؤاد توشی نیوە شەلەلی بوو، ئەهلی سوننە دڵخۆشبون بە نەخۆشیەی، تاوەکو ابن شراعة البصري شیعرێکی لەسەر دەنوسێت:
أفَلَتْ نُجُومُ سُعودِك ابنَ دُوَادِ ... وَبَدتْ نُحُوسُكَ في جميع إيَادِ
فَرِحَتْ بمَصْرَعِكَ البَرِيَّةُ كُلُّها ... مَن كَان منها مُوقناً بمعَادِ
لم يَبْقَ منكَ سِوَى خَيَالٍ لامِعٍ ... فوق الفِرَاشِ مُمَهَّداً بوِسادِ
وَخَبتْ لَدَى الخلفاء نارٌ بَعْدَمَا ... قد كنت تَقْدحُهَا بكُلِّ زِنادِ
سەرچاوە:تاريخ بغداد للخطيب البغدادي(۱۵۵ / ۳).
ـ•┈•●✿✦✿●•┈•ـ

٤-الخلاَّل رحمە اللە دەفەرموێت:
ووترا بە ئیمامی ئەحمەدی کوڕی حەنبەل:
پیاو دڵی خۆشبێت بەوەی کە توشی ابن أبي دؤاد دەبێت، ئایا بەو دڵخۆش بونە تاوانبار دەبێت؟
ئیمامی ئەحمەد فەرموی: جا کێ دڵی بەوە خۆش نابێت؟.
سەرچاوە: السنَّة (۱۲۱ /۵).
ـ•┈•●✿✦✿●•┈•ـ
وصلى الله على نبينا محمد وعلى آله وصحبه وسلم إلى يوم الدين.
کەناڵی ڕێگای پێشین لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و شەشەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ ۖ فَمَن شَاءَ فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاءَ فَلْيَكْفُرْ ۚ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا ۚ وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ ۚ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا (29) 🌹

وە ئەی پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم بە خەڵکی بڵێ کە حەق لەلای پەروەردگارتانە، بۆیە هەر کەسێک ویستی لێیە ئەوە با ئیمان بهێنێت، وە هەر کەسێک ویستی لێیە با بێباوەڕبێت، وە ئێمە بۆ کەسە زاڵمەکان ئاگرێکمان ئامادەکردوە کە دەورەدراوە بە ئاگر، وە ئەگەر داوای شتێک بکەن، ئەوە ئاوێکی گەرمی پیسیان بۆ دەهێنرێت کە دەم و چاو دەبرژێنێت، کە ئەوە خراپترین خواردنەوەیە، وە خراپترین شوێنە کە تێیدا ماونەتەوە.

ئەی پێغەمبەر محمد صلى الله عليه وسلم بە خەڵکی بڵێ هەر ئەوە حەقە کە لە خوای پەروەردگاری بەدیهێنەرتانەوە بۆتان هاتوە، کە هیدایەت و گومڕایی ڕوونکردوەتەوە، وە چاکەو خراپەی لێکجیاکردوەتەوە، وە سیفاتی ئەهلی خۆشبەختی و ئەهلی شەقاوە و خراپی جیاکردوەتەوە، کە ئەو جیاکاری و ڕوونکردنەوانەی لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم باسکردوەو بەیان کردوە، جا ئەگەر ڕوونیکردبێتەوە ئەوە هیچ شوبهەو گومانێکی تێدانەماوە.

{ فَمَنْ شَاءَ فَلْيُؤْمِنْ وَمَنْ شَاءَ فَلْيَكْفُرْ }
جا کە هەردوو ڕێگای ئاشکراو ڕوونکردبێتەوە، ئەوە هیچ شتێک نەماوە تەنها گرتنەبەری یەکێک لەو دوو ڕێگەیە نەبێت، بە گوێرەی تەوفیقی بەندەو تەوفیق نەبونی، وە بەڕاستی خوای گەورە مەشیئەت و ویستی داوە بە خەڵکی لە ئیمان یان کوفر هەڵدەبژێرێت، وە خێرو شەڕ کامەیان ئەنجام دەدات، جا هەر کەسێک ئیمان بهێنێت، ئەوە مۆفەقدراوە بۆ ڕاستی و دروستی، وە هەر کەسێک بێباوەڕبێت، ئەوە ئیقامە حوججە کراوەو زۆری لێناکرێت بۆ ئیمان هێنان، هەروەک خوای گەورە دەفەرموێت:
{ لا إكراه في الدين قد تبين الرشد من الغي }
زۆرلێکردن نیە لە دیندا، بەڕاستی چاکەو خراپە ڕوونکراوەتەوە.

وە لەو ئایەتەدا:{ فمن شاء فليؤمن ومن شاء فليكفر } ئەوەی تێدانیە کە ئیزن بدات بە هەردووکیان و لە هەردووکیان ڕازیبێت. بەڵکو هەردوو ڕێگای ڕوونکردوەتەوە جا ئەگەر کوفر هەلبژێریت، ئەوە  هەڕەشەو سزای دیاری کردوە بۆ ئەو کەسانەی کە بێباوەڕی هەڵدەبژێرن، وە ئەو ئایەتە ئەوەی تێدانیە کە شەڕ لەگەڵ بێباوەڕان نەکرێت و واز بهێنرێت لە شەڕ کردن لە دژیان.

پاشان خوای گەورە سەرەنجامی هەردوو کۆمەڵەی باسکردوە کە دەفەرموێت:
{ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ } ئامادەمان کردوە بۆ کەسی زاڵم کە کوفر و فسق و تاوان هەڵدەبژێرێت.

{ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا } ئاگرێک کە دەورەدراوە هەر بە ئاگر، وە هیچ دەرچەیەکیان نیە بۆ ڕزگاربون.

{ وَإِنْ يَسْتَغِيثُوا } وە ئەگەر داوای خواردنەوەیەک بکەن، بۆ ئەوەی ئەو تونیەتیە زۆرەیان نەهێڵێت.

{ يُغَاثُوا بِمَاءٍ كَالْمُهْلِ }ئەوە ئاوێکی وەک مسی تواوەو زەیتێکی کوڵاویان بۆ دەهێنرێت.

{ يَشْوِي الْوُجُوهَ } کە بە نزیک کردنەوەی ئەو ئاوە لێیان بەس بە هەڵمەکەی دەم و چاو دەبرژێنێت، ئەی دەبێت چۆن بێت کاتێک کە دەیخۆنەوەو دەچێتە ناو زگ و ماعیدەیان؟!.

کە وەک لە ئایەتی تردا فەرموێت:
{ يصهر به ما في بطونهم والجلود ولهم مقامع من حديد }
ئەوەی لەناو زگیانە و پێستەکەیان دەتوێنێتەوە، وە کوتەکێکی ئاسنیان بۆ هەیە بۆ لێدانیان.

{ بِئْسَ الشَّرَابُ }
خراپترین خواردنەوەیە کە بۆ تێنوێتی شکاندن دەیاندرێتێ، وە بۆ کەم کردنەوەی سزاکەیان پێیان دەدرێت بەڵام دەبێتە هۆی زیاد بونی سزاو توند کردن لەسەریان.

{ وَسَاءَتْ مُرْتَفَقًا } وە خراپترین شوێن و جێگەیە ئەو دۆزەخە، کە سزایەکی گەورەی بە ئێشی تێدایە، کە بۆ تەنها ساتێکیش بێت لەسەریان لانادرێت، وە تێیدا دەمێننەوەو بێئومێد دەبن لە هاتنە دەرەوە، وە خوای بەڕەحم و بە زەیی لەیادیان دەکات هەروەک چۆن ئەوان لە دونیا خوای گەورەیان لە یاد چوبوو وە ئیمانیان نەهێناو کوفرو بێباوەڕیان هەڵبژارد.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

🔰 #وتار 🔰

📌 باسی:
#هاندان_بۆ_ژنهێنان و #شووكردن

⌚️ 29:06 ده‌قیقه‌ | 3.3 MB.

🎙 مامۆستا سیروان ئه‌شقه‌ڕ

لینكی وتار له‌ ماڵپه‌ڕی مامۆستا سیروان ئه‌شقه‌ڕ :
https://msirwan.com/post.php?p=155


لینكی وتار له‌ تیلیگرام :
/channel/msirwanashqer/1043

══════ ❁✿❁ ══════

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ڕەحمی خوای گەورە بەسەر بەندەکانی

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZSYcyRxoY/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/47xWH4obRBY?si=H6U05nGfYhx2HnX_

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://www.facebook.com/share/r/hZ5mX5Ku6RbLVs5N/?mibextid=oFDknk

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3963

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا ۖ لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ ۚ مَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا (26) 🌹

وە بڵی ئەی محمد صلى الله عليه وسلم تەنها خوای گەورە زانایە بە ماوەی مانەوەیان، کە نهێنی و غەیبیاتی ئاسمانەکان و زەوی هەر لای ئەوە، کە هەر ئەوە کەمالی بینەرو بیسەری هەیە، کە بێجگە لە خوای گەورە هیچ کەسێکیان نەبوو کە پشتیوانیان بکات، وە هیچ کەسێک نیە کە هاوبەشی بکات لەگەڵ خوای گەورە لە حوکمەکانی.

وە کە دەفەرموێت:
{ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ } واتە سەرت بسوڕمێ لە کەمالی بیستن و بینینی خوای گەورە، کە علمی بە هەموو شتە بیستراو و بینراوەکان هەیە، دوای ئەوەی هەواڵی علمی دا بە هەموو زانیاریەکان، کە فەرمووی: نهێنی و غەیبی ئاسمانەکان و زەوی هەر لای ئەوە،

پاشان هەواڵیدا بە تەنها پیشتیوانی کردنی بۆ بەندەکانی بە شێوەی گشتی و تایبەت، کە هەر ئەوە پشت و پەناو هەموو کەون ڕێک دەخات، وە پشت و پەنای بەندە ئیماندارەکانە، دەریان دەهێنێت لە تاریکایی بۆ ڕوناکی، وە ڕێنموێنیان دەکات بۆ ئاسانترین ڕێگا، وە دوریان دەخاتەوە لە ڕێگا قورسەکان، بۆیە فەرمووی:
{ مَا لَهُمْ مِنْ دُونِهِ مِنْ وَلِيٍّ }
هەر خوای گەورە بوو کە پشتیوانی هاوەڵانی ئەشکەوتی کرد بە فەزڵ و بەخشندەیی خۆی وە ڕاینەسپاردن بە هیچ لە دروست کراوەکانی.

{ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا }
ئەو هاوبەشی نەکردنە حوکمی کەونی و قەدەری لەخۆدەگرێت، وە حوکمە شەرعیە دینیەکان، چونکە هەر ئەوە حاکمی دروست کراوەکانی و بە قەزاو قەدەرەکانی و بە دروست کردن و ڕێکخستنیان، وە هەر ئەوە حاکم بەسەریانەوە بە ئەمر و نەهیەکانی، وە بە پاداشت و سزاکانی.

وە کاتێک خوای گەورە هەواڵیدا کە هەر ئەو غەیبی ئاسمانەکان و زەوی لەلایە، وە هیچ دروست کراوێکی غەیب نازانێت ئیللا ئەوە نەبێت کە خوای گەورە خۆی بە بەندەکانی ڕاگەیاندوە لە غەیبیات، وە ئەم قوڕئانە شتانێکی زۆری تێدایە لە غەیبیاتەکان کە خوای گەورە بۆ ئێمەی باسکردوە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا (25) 🌹
وە هاوەڵانی ئەشکەوت مانەوە لە ئەشکەوتەکەدا سێ سەد و نۆ ساڵ.

کاتێک خوای گەورە نەهی کرد لە پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم لە پرسیار کردن لە ئەهلی کیتاب سەبارەت بە هاوەڵانی ئەشکەوت، بەهۆی ئەوەی ئەوان زانستیان نیە لەو بارەیەوە، وە خوای گەورە هەرچی شتی پەنهانی و ئاشکرایە دەزانێت علمی بە هەموو شتێک هەیە، هەواڵی ماوەی مانەوەیانی پێدا، وە ئەو علمە تەنها لەلای خوای گەورەیە، چونکە ئەوە لەو شتانەیە کە پەنهانی و غەیبیاتی ئاسمانەکان و زەویە وە تایبەتە بە خوای گەورە،
وە ئەوەی هەواڵی داوە لەسەر زمانی پێغەمبەرەکەی
صلى الله عليه وسلم هەر ئەو حەق و یەقینە، کە هیچ گومانێکی تێدانیە، وە نێردراوانی علمیان پێنیە و هیچ کەسێک لە دروست کراوەکانی علمیان نیە بە شتە غەیبیەکان.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و هەشتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًا (47) 🌹

وە ڕۆژێک دادێت کە چیاکان دەجوڵێنین وە سەیری زەوی دەکەیت ئەوسەر تا ئەوسەری دیارە، وە خەڵکی کۆدەکەینەوەو هیچ کامێکیان بەجێ ناهێڵین.

خوای گەورە هەواڵی حاڵی ڕۆژی قیامەت باس دەکات، وە باسی ئەو ناخۆشی و ڕاچڵەکین و ئازارانەی تێیدایە کە دەفەرموێت: { وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ } واتە: چیاکان دەجوڵێنێت لە شوێنی خۆیان و دەیانکاتە لمێکی تەخت، پاشان وەک خوریەکی پشکوتوی لێ دەکات، پاشان لەناودەچێت و نامێنێت، وە زەوی تەخت دەبێت و ساف دەبێت و ئەوسەر تا ئەوسەری دیار دەبێت و هیچ بەرزی و نزمیەکی تێدا نامێنێت، وە خوای گەورە هەموو دروست کراوەکانی کۆدەکاتەوە لەسەر زەوی و هیچ کەسێکیان بەجێناهێڵدرێت، بەڵکو هەموو دروست کراوەکان لە سەرەتاوە تا کۆتایی دەهێنێت، لە ناخی زەویبن یان لە ژێر دەریابن کۆیان دەکاتەوە دوای ئەوەی کە جیابوبونەوە، وە دروستیان دەکاتەوە دوای ئەوەی کە وردوخاش بوبون.

{وَعُرِضُوا عَلَىٰ رَبِّكَ صَفًّا لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِدًا (48) 🌹

وە دەبردرێنە لای پەروەردگاریان پۆل پۆل، ئێوەمان هێناوەتەوە وەک یەکەم جار کە دروستمان کردون، بەڵکو واتان گومان دەبرد کە زیندوتان ناکەینەوە.

پۆل پۆل ڕێز دەکرێن بۆ ئەوەی سەیری کردەوەکانیان بکرێت کە چ شتێکیان ئەنجام داوە بۆ ئەو ڕۆژە، وە حوکمیان لەسەر بدرێت بە حوکمی عەدلی پەروەردگار، کە هیچ زوڵمێکی تێدا نیە.

{ لقد جئتمونا كما خلقناكم أول مرة }
ئێوەمان هێنا وەک چۆن یەکەم جار کە بێ پارەو بێ خێزان و بێ منداڵ و بێ خزم بون، وە هیچیان پێ نیە تەنها کردەوەکانی خۆیان نەبێت، کە لە دونیا کردویانە لە خێر یان لە خراپە.
{ وَلَقَدْ جِئْتُمُونَا فُرَادَى كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَتَرَكْتُمْ مَا خَوَّلْنَاكُمْ وَرَاءَ ظُهُورِكُمْ وَمَا نَرَى مَعَكُمْ شُفَعَاءَكُمُ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ أَنَّهُمْ فِيكُمْ شُرَكَاءُ }
ئێوەمان هێناوەتەوە بە تەنها وەک چۆن بە تەنها دروستمان کردن یەکەم جار لە دونیا، وە ئەوەی کە پێمان دابون بەجێتان هێشت، وە نابینین کە هیچ کەسێک ببێتە تکا کارتان لەوانەی کە گومانتان دەبرد ببنە تکا کارو کردبوتانە هاوبەش بۆ خوای گەورە.

وە لەم ئایەتەدا ڕووی کردوەتە ئەو کەسانەی کە ئینکاری زیندوو بونەوەیان دەکرد کە ئێستا بە چاوی خۆیان دەیبینن:
{ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّنْ نَجْعَلَ لَكُمْ مَوْعِدًا }
واتان گومان دەبرد و ئینکاری پاداشت و سزا وەرگرتنتان دەکرد لەسەر کردەوەکانتان و ئینکاری بەڵێن و هەڕەشەکانتان دەکرد، ئا لێرەدا دەیبینن و دەیچێژن.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vt.tiktok.com/ZS2kmEKLq/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و شەشەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاءٍ أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ ۗ وَكَانَ اللَّهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِرًا (45) 🌹

وە نمونەیان بۆ بهێنەوە بە ژیانی دونیا کە وەک ئەو ئاوەیە کە دامانبەزاندوە لە ئاسمانەوە گژوگیاو ڕوەکی زەوی دەڕوێت و زۆر دەبێت، پاشان وشک دەبێت و با دەیهێنێ و دەیبات، وە خوای گەورە بەسەر هەموو شتێک بەدەسەڵاتە.

خوای گەورە بە پێغەمبەرەکەی صلى الله عليه وسلم بنچینەیەکی پێ ڕادەگەیەنێت وە بۆ نەوەی ئادەم کە : نمونە بهێنەوە بۆ خەڵکی بە ژیانی دونیا کە سەیری بکات بە جوانی و وردبونەوە، وە سەیری دونیا بکەن ئاشکراو پەنهانیەکانی، وە جیاوازی بکات لە نێون ژیانی دونیاو ژیانی دواڕۆژ، وە بزانن کامە ژیانیان شایستەیە بە ڕوو تێکردن، وە بەڕاستی نمونەی دونیا وەک نمونەی بارانە کە بەسەر زەوی دەبارێت، وە گژوگیاو ڕوەکەکانی زەوی دەڕوێت و تێکەڵکێش و چڕوپڕ دەبن وە لە هەموو جۆرێک و دوانەیەک زیندوو دەبنەوە، کە بەو ئاوە جوانی و ڕازاوەی زەوی پێشان دەدەین و خەڵکی پێی سەرسام دەبێت، وە سەیرکاران دڵیان پێی خۆش دەبێت، وە بێئاگاکان چاویان زەق دەبێتەوە بەرامبەری، وە کاتێک کە ئەو گژوگیا و ڕوەکانە وشک دەبێت با دەیهێنێت و دەیبات، وە ئەو جوانی و ڕازاوەییەی نامێنێت، وە زەوی پڕ دەبێت لە تۆز و خۆل و چۆڵ دەبێت و گەرم دەبێت وە ئەو جوانیەی هەیبوو نامێنێت.

بە هەمان شێوە ژیانی دونیاش بەم شێوەیە، کاتێک کە کەسێک سەریدەسوڕمێت بە ژیانی گەنجی خۆی و پڕ هێزو توانایە و ماڵ و سامانی بەدەستەوەیەو چێژی دونیا دەچێژێت وە گومان دەبات کە ئەم خۆشیانە تەواو نابێت، بەڵام لەناکاو پیری بۆی دێت و مردن دێتە سەری و ماڵ و سامان نامێنێت و خۆشیەکەی کە هەیبوو دەڕوات و گەنجی و هێزو توانای لە کیس دەچێت و تەنها خۆی و کردوەکانی دەمێنێتەوە جا کردەوەی چاک یان خراپ، ئا لەو کاتەدا کەسی زاڵم و کردەوە خراپ دەستی خۆی دەگەزێت کاتێک ڕاستی ئەوە دەزانێت کە تێیدایە، وە خۆزگەی گەڕانەوە بۆ دونیا دەخوازێت، بۆچی بگەڕێتەوە؟! بۆ ئەوەی شەهەواتەکانی تەواو بکات؟! نەخێر بۆ ئەوەی کە ئەو بێئاگاییەی هەیبوو لە دونیا بیقۆزێتەوەو تەوبە بکات و کردەوەی چاک بکات، بۆیە کەسی عاقڵ و ژیرو تەوفیقدراو ئەو حالەتە دەخاتە پێش چاوی خۆی و بە نەفسی خۆی دەڵێت : تۆ هەر دەبێت بمریت، جا کام لەو دوو شێوەیە هەڵدەبژێریت؟ فریو خواردن بە جوانی دونیا و چێژ وەرگرتن وەک چێژ وەرگرتنی ئاژەڵان؟ یاخود کردەوە کردن بۆ دواڕۆژ کە خۆشی و چێژەکەی بەردەوامە و خواردن و سێبەر و ئەو شتەی حەزی پێبکەیت و چاو پێی خۆش بێت لێیەتی؟ ئا بەوە تەوفیقی بەندەو تەوفیق نەبونی دەردەکەوێت کە لە کامەیانە.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ ۚ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا (44) 🌹

وەلایەت و پشت بەستن تەنها بە خوای پەروەردگاری حەقە، کە باشترین پاداشت و باشترین شوێنی ئامادەکردوە.

{ هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا }
واتە لەو حالەتەدا کە خوای گەورە سزاکەی بڕیەوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی کە سنوریان بەزاندوەو دونیایان هەڵبژاردوە بەسەر ئاخیرەت، وە ڕێز بۆ ئەو کەسانەیە کە ئیمان دەهێنن و کردەوەی چاک دەکەن و شوکرانەی خوای گەورە دەکەن و بانگەوازی جگە لە خۆیان دەکەن بۆ ئەوە، وە دەردەکەوێت و ڕووندەبێتەوە کە وەلایەت و پشت بەستن تەنها بە خوای گەورە حەقە، بۆیە هەر کەسێک ئیماندار بێت بە خوای گەورەو لە خوا ترسبێت، ئەوە خۆشەویستی خوای گەورەیەو ڕێزی لێ دەگرێت بە جۆرەها ڕێز، وە خراپەی لێ بەدوردەخاتەوە، وە هەر کەسێک ئیمان نەهێنێت بە پەروەردگاری و نەیکاتە پشتیوانی، ئەوە توشی دۆڕان دەبێت لە دین و دونیای، بۆیە سزای دونیایی و ئاخیرەتی بۆ هەیە.

بۆیە لەو چیرۆکە گەورەیە پەندو عیبرەتی تێدایە بە حاڵی ئەو کەسەی کە خوای گەورە نیعمەتی دونیەوی پێ بەخشیوە کە ئەو نیعمەتە سەرقاڵی کردوە بە دونیا و بێئاگای کردوە لە دواڕۆژی و توشی توغیانی کردوەو سەرپێچی خوای گەورەی کردوە بەو نیعمەتانە، ئەوە سەرەنجامی پچڕان و نەمانی ئەو نیعمەتانەیە، وە ئەگەر چیش کەمێک لە خۆشی دابێت، بەڵام ماوەیەکی دورودرێژ لێی بێبەش دەبێت، وە پێویستە لەسەر بەندە کە ئەگەر شتێک لە ماڵ و سامان یان منداڵی توشی عوجبی کرد، کە ئەو نیعمەتانە بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی و بەخشەرەکەی کە خوای گەورەیە، وە بڵێت:
{ ما شاء الله، لا قوة إلا بالله } ئەوەی خوای گەورە ویستی لێبێت و هیچ هیزێک نیە ئیللا هێزی خوای گەورە نەبێت.

بۆ ئەوەی بەو بەبیرهێنانەوەیە ببێتە شوکرانە بژێری خوای گەورەو ببێتە هۆی بەردەوامی نیعمەتەکانی کە ڕژاوە بەسەریەوە.

{ وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ }
بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە دڵت نەچێتە سەر خۆشیەکانی دونیاو شەهەواتەکانی و دڵت ئارام بێت بەوەی هەتە، کە ئەوەی لای خوای پەروەردگارە خێرترە، وە لەم ئایەتەدا ئەوەی تێدایە کە ماڵ و سامان و منداڵ سودیان نیە ئەگەر هاوکارمان نەبێت بۆ گوێڕایەلی خوای گەورە:
{ وما أموالكم ولا أولادكم بالتي تقربكم عندنا زلفى إلا من آمن وعمل صالحا }
نە ئەو ماڵ و سامانەتان نە منداڵەکانتان نزیکتان ناکاتەوە لە ئێمە تەنها ئەوانە نەبێت کە ئیمان دەهێنن و کردەوەی چاک دەکەن و چاکن.

وە ئەو ئایەتە ئەوەشی تێدایە کە دوعا بکەیت بە لەناو چونی ماڵ و سامانێک کە بوەتە هۆکاری سنوربەزاندن و کوفر کردن و ڕەنجەڕۆیی، بەتایبەت کاتێک ئەو ماڵە ببێتە هۆی خۆ بەباشتر زانین بەسەر خەڵکیەوە، وە شانازی کردن بەسەریانەوە،
وە ئەوەی تێدایە کە هاریکاری خوای گەورەو نەبونی بەوە ئەنجامەکەی دەردەکەوێت کە ئەگەر ببێتە خێر یاخود شەڕ بۆ خاوەنەکەی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ أَوْ يُصْبِحَ مَاؤُهَا غَوْرًا فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُ طَلَبًا (41) 🌹

یان ئاوەکەی بەکاری دەهێنی بچێتە ناخی زەوی و نەتوانیت پێی بگەیت.

{ أَوْ يُصْبِحَ مَاؤُهَا غَوْرًا }
یاخود ئەو ئاوەی کە خوای گەورە بە ئاسانی بۆی هێناویەتیە بەر دەستت و بە هیچ عەزێتێک ئیش و کاری خۆتی پێ دەکەیت، ئەگەر خوای باڵا دەست ئەو ئاوە بباتەوە ناخی زەوی.

{ فَلَنْ تَسْتَطِيعَ لَهُ طَلَبًا }
وە نەتوانی پێی بگەیت بەهۆی دوری لە سەر زەوی،
وە بە هۆی ئامێرەکان و جگە لە ئامێرەکان نەتوانیت پێی بگەیت.
برادەرە ئیماندارەکە ئەوەشی بۆیە بەبیر هێنایەوە، بەڵکو بگەڕێتەوەو بێتەوە سەرخۆی و سەیری دەسەڵاتی خوای گەورە بکات.

{ وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَىٰ مَا أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَىٰ عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا (42) 🌹

بۆیە خوای گەورە بەربومەکەی توشی لەناوچون کرد، پیاوە بێباوەڕەکە دەستی کرد بە ناڵەو ئاخ کێشان لەو سامانەی کە سەرفی کردوە تێیدا، کە بینی باغەکەی سەراپا ساف بوە، وە دەیووت خۆزگە هیچ کەسێکم نەدەکردە هاوبەشی پەروەردگارم.

بۆیە خوای گەورە دوعای پیاوە ئیماندارەکەی قبوڵ کرد و بەربوم و باغەکەی و بێستان و گشتوکاڵی بێباوەڕەکە توشی لەناو چون و نەمان بوو وە هیچ شتێکی بۆ دەرنەچوو لە دارو بەربوم، بۆیە دوای ئەوە توشی پەشیمانی بوو.

{ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَى مَا أَنْفَقَ فِيهَا }
دەستی کرد بە ئاخ کێشان بەهۆی ئەو هەموو سامانە دونیاییەی کە تێیدا سەرفی کردبوو، کە هیچی بۆ دەرنەچوو بۆیە پەشیمان بوەوە لە هاوبەش بڕیاردانەکەی و خراپەکاریەکەی.
{ وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا }
خۆزگە کەسم نەدەکردە هاوبەشی پەروەردگارم.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی و دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاءَ اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ ۚ إِن تَرَنِ أَنَا أَقَلَّ مِنكَ مَالًا وَوَلَدًا (39) 🌹

کاتێک کە چویە ناو باغەکەت بتووتایە چ شتێک خوای گەورە ویستی لێبێت وە هیچ هێزو توانایەکمان نیە ئیللا ئەوە نەبێت کە خوای گەورە پێی بەخشیوین، کە دەبینیت من لە تۆ ماڵ و منداڵم کەمترە.

واتە ئیماندارەکە بە بێباوەڕەکەی ووت: تۆ ئەگەر چیش شانازی بکەیت بە زۆری ماڵ و سامان و منداڵت، وە من ببینی کە لە تۆ کەمترم هەیە، ئەوەی لە لای خوای گەورەیە خێرترو ماوەترە،
وە ئەو ئومێدەی بە خێرو چاکەی خوای گەورە هەمە، باشترو چاکترە لە هەموو دونیا کە خەڵکی پێشبڕکێیانە لەسەری.

{ فَعَسَىٰ رَبِّي أَن يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًا مِّنَ السَّمَاءِ فَتُصْبِحَ صَعِيدًا زَلَقًا (40) 🌹

کە ئومێدەوارم پەروەردگارم لەوە باشترم پێببەخشێت لەو باغانەی کە تۆ هەتە، وە لەوانەیە کە بەهۆی سنور بەزاندن و ناشوکریت خوای گەورە سزایەک بۆ باغەکەت لە ئاسمانەوە بنێرێت و ببێتە زەویەکی ڕووت و ڕەشهەڵگەڕاو.

{ فَعَسَى رَبِّي أَنْ يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِنْ جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا } ئومێد دەکەم کە خوای گەورە لە باغەکەی تۆ کە سنورت بەزاندوەو فریوت خواردوە پێی و کوفرانە دەکەیت خێرترم پێ ببەخشێت، وە بەهۆی ئەو کوفرانە کردنەت خوای گەورە سزایەک و ئافاتێک لە بارانێکی زۆر و جگە لە باران لە ئاسمانەوە بنێرێت بۆ باغەکەت بەهۆی ئەوەوە باغەکەت ببێتە زەویەکی ڕووت و دارودرەختەکەی لەناو بچێت و بەربومەکەی نەمێنێت، وە بێستان و ڕوەکەکانی نقوم بێت و هەموو سودەکانی لەناو بچێت.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سی یەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَكَانَ لَهُ ثَمَرٌ فَقَالَ لِصَاحِبِهِ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَنَا أَكْثَرُ مِنكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا (34) 🌹

ئەو پیاوەی کە باغەکەی هەبوو بە برادەرەکەی ووت کە قسەی لەگەڵ دەکرد: من لە تۆ ماڵ و سامانم زیاترە وە لە تۆ کەسم زیاترە.

{ وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ قَالَ مَا أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَٰذِهِ أَبَدًا (35) 🌹

وە چوە ناو باغەکەی کە زوڵمی لە نەفسی خۆی کردو ووتی: گومان نابەم کە ئەو باغاتە هەرگیز لەناو بچێت.

{ وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَىٰ رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِّنْهَا مُنقَلَبًا (36) 🌹

وە گومان نابەم کە قیامەت بێت، وە ئەگەر بگەڕێمەوە لای پەروەردگارم ئەوە شوێنێکی لێرە خۆشترم هەیە.

خاوەن دوو باغەکە بە برادەرە ئیماندارەکەی ووت کە خەریکی گفتوگۆ کردن بون لەسەر هەندێ بابەتی باغەکەی بە خۆ بەگەورە زانینەوە ووتی:

{ أَنَا أَكْثَرُ مِنْكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا }
شانازی کرد بە زۆری ماڵ و سامان و زۆری دارودەستەکەی لە بەندەو خزمەتکار و خزم، کە ئەوە جەهلە لێیەوە، ئەگەر نا چ شانازیەک هەیە بەو شتە دەرەکیانە کە سودی ناوەکی نیە، وە بەوەش نەوەستا لە شانازی کردن بەسەر برادەرەکەیەوەو تاوەکو بە جەهلی خۆی و زوڵمی حوکمی دا بەوەی کاتێک چوە ناو باغەکەی ووتی:
{ قَالَ مَا أَظُنُّ أَنْ تَبِيدَ }
گومان نابەم کە ئەو باغاتە هەرگیز لەناو بچێت و نەمێنێت، بۆیە دڵی ئارام بوو بەو دونیایەو ڕازی بوو پێی و ئینکاری زیندوو بونەوەی کرد،

{ وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِنْ رُدِدْتُ إِلَى رَبِّي }
گومان نابەم کە زیندوو بونەوە هەبێت وە ئەگەر لەو فەڕەزەن هەشبێت.

{ لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِنْهَا مُنْقَلَبًا } ئەوە بێگومان خوای گەورە لەوە باشترم پێ دەدات کە لە دونیا هەمبوو،

کە ئەم قسەیە لە دوو شت دەرناچێت:
یان ئەوەیە کە زانایە بە ڕاستی و دروستی زیندوو بونەوە، ئەوە ئەو قسەیەی لە بابی گاڵتەکردنە بۆیە کوفرەکەی گەورەتر دەبێت.
وە یان بەڕاستی ئەوە گومانەکەیەتی کە ئەوەش دەریدەخات لە جاهیل ترینی خەڵکیە، وە کەمترین عەقڵی هەیە، چونکە چ پێکەوە بەستنێک هەیە لە نێوان بەخشینی دونیاو دواڕۆژ؟ کە بڵێیت مادەم لە دونیا پێم بەخشراوە لە دواڕۆژیش پێم دەبەخشرێت؟!.

بەڵکو زۆربەی جار خوای گەورە لە دونیا بە ئەولیاو خۆشەویستانی و هەڵبژاردراوەکانی کەم دەبەخشێت، وە زۆر دەبەخشێت بە دوژمنەکانی وە لە دواڕۆژ هیچ شتێکیان پێ نابەخشرێت، وە ئەوەی زاهیرە کە ئەم کەسە زانستی هەیە بە ڕاست و دروستی قیامەت، بەڵام ئەم قسەیەی وەک گاڵتەکردنە،ئەوەش بە بەڵگەی:
{ وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِنَفْسِهِ }
کە وەسفی زوڵمی لەسەر جێگیر کرا هەر لە کاتی چونە ژورەوەی بۆ باغەکە کە بەڵگەیە لەسەر یاخی بون و عینادی و خۆبەگەورە زانینی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و هەشتەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ أُولَٰئِكَ لَهُمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِّن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ ۚ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا  (31) 🌹

ئا ئەو کەسانەی کە باسمان کردن ئەوە پاداشتیان دەدرێتەوە بە بەهەشتانێک کە ڕوباری بە ژێر دادەڕوات، وە بازنيان لەدەستە کە لە زێڕ دروستکراوە، وە جلی حەریری سەوزی دوو پارچەی تەنک و ئەستوریان لەبەر دەکرێت، کە لەسەر قەنەفە پاڵکەوتون، کە باشترین پاداشت و باشترین شوێنە.

ئا ئەوانەی کە وەسف کراون بە هەبونی ئیمان و کردەوەی چاک، ئەوە بەهەشتانێکی بەرزیان بۆ هەیە کە پڕە لە درەخت، وە ڕوبارەکانی زۆرن کە ڕوبارەکان بە ژێر ئەو درەخت و خانوە بەرزانەدا دەڕوات، وە ئەو شتانەی کە خۆیانی پێدەڕازێننەوە لە زێڕە، وە جلەکەیان حەریری سەوزە کە دوو پارچەیە یەکیان تەنک ئەوی تر ئەستور، وە لەسەر قەنەفە و کەرەوێتەی ڕازاوە پاڵ کەوتونە، کە ئەو جۆرە خۆشیانە بەڵگەیە لەسەر تەواوی ڕاحەت و خۆشیەکان، وە تواو بونی ناخۆشی و ئازارەکان، وە لەگەڵ ئەوانە خزمەتکاریان هەیە کە هەر شتێکیان حەز لێبێت بۆیان دەهێنن، وە لەسەروو ئەوانەشەوە بەردەوامی مانەوەیان لە بەهەشتدا گەورەترین خۆشیە.

{ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا } کە باشترین پاداشتە ئەوەی بۆیان ئامادەکراوە کە بەردەوام لە چێژو خۆشیدان، وە ئەوەی کە چاو و نەفسەکان حەزی لێبکەن لە خۆشی و چێژ و نیعمەتی بەردەوام، وە شوێنی بەرزو بێوێنە.
بۆیە داوا دەکەین لە خوای پەروەردگار کە مەحڕوممان نەکات لەو خێرو خۆشی و چاکەیە بەهۆی خراپی و کەمتەرخەمی و تاوانی خۆمان.

وە ئەم ئایەتە و جگە لەم ئایەتە بەڵگەیە کە ئەو جلوبەرگ و زێڕو خۆشیانەی بەهەشت گشتیە بۆ نێرو مێ لە پیاوان و ئافرەتان.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

ئایا دروستە دڵت خۆشبێت بە کەوتن (یان بەهیلاک چون یان گرتن یان توش هاتنی بەڵایەک) بۆ هەندێک لە کەسە تێکدەرەکان ئەگەر ئەو کەسەی کە دەگیرێت لەلایەن بێباوەڕانەوە بگیرێت، ئایا ئەو دڵخۆشیە دەژمێردرێت لە موالات و خۆشویستن و سەرخستنی بێباوەڕان؟

ــ وەڵام لەلایەن شێخ صالح بن فوزان الفوزان خوا بیپارێزێت:

تێکدەرەکان لەسەر زەوی دروست نیە کە سۆز و عەتف و دڵت بۆیان بچێت، وە ئەگەر بێباوەڕان بیگرن دەزانین کە ئەوە سزایە لەلایەن خوای گەورەوە، کە خوای گەورە بێباوەڕانی زاڵ کردوە بەسەریان وەک سزاو عقوبەیەک، وە نابێت سۆزو عەتفمان هەبێت بۆ ئەو کەسانەی کە لەسەر زەوی تێکدەرو موفسیدن،

وە ئەم کارە ناژمێردرێت لە موالاتی بێباوەڕان بەڵکو دەوترێت کە ئەوە سزایەکە لەلایەن خوای گەورە بۆ ئەو جۆرە کەسە تێکدەرانە، کە خوای گەورە کەسانێکی لەو بەهێزتری زاڵ کردوە بەسەریانەوە.
خوای گەورە دەفەرموێت:
( وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ )
(الأنعام : 129) .
واتە:
بۆیە هەندێک زاڵم زاڵ دەکەین بەسەر هەندێک زاڵمی تر بەهۆی کەسبی دەستی خۆیان.

سەرچاوە:
شرح رسالة الدلائل في حكم موالاة اهل الإشراك - لاپەڕە ٢١٠ -

ـــــــــــــــــــــــــــــــ

السؤال :الشيخ صالح بن فوزان الفوزان ـ حفظه الله
هل من فرح بسقوط بعض المفسدين في الأرض ولو كان القابض عليه من الكفار هل يعد هذا من ولاية الكافرين ؟
الجواب :
المفسدون في الأرض لا يجوز العطف عليهم ، وإذا قبضهم الكفار عرفنا أن هذه عقوبة من الله لهم أن الله سلط عليهم الكفار عقوبة لهم ولا نتعاطف مع المفسدين في الأرض ولا يعد هذا من موالاة الكفار بل يقال : هذه عقوبة من الله لهؤلاء المفسدين سلط الله عليهم من هو أقوى منهم.
( وَكَذَلِكَ نُوَلِّي بَعْضَ الظَّالِمِينَ بَعْضًا بِمَا كَانُوا يَكْسِبُونَ ) (الأنعام : 129) .
شرح رسالة الدلائل في حكم موالاة اهل الإشراك - ص ٢١٠ -
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ئایە بەس سێ پرسیارت لێ دەکرێت لە قەبر ؟

🎙 مامۆستا هۆشیار احمد

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZSYwS1eDn

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ئەو تاجەی هەموو کەس نایبینێت

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vt.tiktok.com/ZSY3oqquY/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و پێنجەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا (28) 🌹

وە ئارام بگرە لەگەڵ ئەوانەی کە دەپاڕێنەوە لە پەروەردگاریان لە بەیانیان و ئێواران کە ڕەزابونی خوای گەورەیان دەوێت، وە چاوت لەسەر ئەوان لامەدە چونکە چاو لادان لەوانە دەبێتە هۆی خۆشویستنی ڕازاوەیی ژیانی دونیا، وە گوێڕایەلی ئەوانە مەکە کە دڵیانمان بێئاگا کردوە لە زیکری ئێمە، وە شوێنی هەواو ئارەزووی خۆیان کەوتون و کردەوەکانی بەزایە چوە.

خوای گەورە ئەمر بە پێغەمبەرەکەی محمد صلى الله عليه وسلم وە ئیمانداران دەکات کە لە ئەمر و نەهیەکان کە ئارامبگرن لەگەڵ ئیمانداران و بەندە گەڕاوەکان.

{ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُمْ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ }
ئەوانەی دەپاڕێنەوەو زیکر دەکەن لە بەیانیان و ئێواران کە ڕەزابونی خوای گەورەیان دەوێت، بۆیە خوای گەورە وەسفی کردون بە عیبادەتکردن بە دڵسۆزی و ئیخڵاس بون تێیدا، وە ئەمر کردنی تێدایە بە هاوەڵی کردن و برادەرایەتی کردنی کەسی باش و چاک، وە هەوڵدان و موجاهەدەی نەفس بۆ هاوەڵی کردنی ئەو جۆرە کەسانە، وە تێکەڵ بون لەگەڵیان ئەگەر چیش هەژاریش بن چونکە هاوەڵی کردن لەگەڵیان سودی بێ شوماری هەیە.

{ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ }
وە چاوت لەسەر ئەو کەسە چاکانە لامەدەو لێیان دورمەکەوە.

{ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا }
چونکە دورکەوتنەوە لەوانە زیان بەخشە، وە دەبێتە ڕێگر لە مەسڵەحەتی دینی، چونکە دورکەوتنەوە لەوانە دڵ پەیوەست دەکات بە دونیا و فکرەو بۆچونی خراپی توش دەکات، وە دڵ هەوڵدان و خۆشویستنی دواڕۆژ ناهێڵێت، چونکە ڕازاوەیی دونیا سەیرکەر حەزی پێدەکات و عەقڵ توشی سەرسوڕمان دەکات، وە دڵ بێئاگا دەکات لە زیکری خوای گەورە، وە دڵ ڕوودەکاتە لەزەت و خۆشی و شەهەواتی دونیا، وە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی کاتەکانی، وە دەبێتە هۆی ڕەنجەڕۆییەکی بەردەوام،

بۆیە خوای گەورە دوای ئەوە فەرمووی:
{ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَنْ ذِكْرِنَا }
گوێڕایەلی ئەو بێئاگایانە مەکە چونکە ئەو کەسانە بێئاگابوون لە زیکری خوای گەورە بۆیە لە سزای ئەوە بێئاگای کردون لە زیکری خۆی.

{ وَاتَّبَعَ هَوَاهُ } وە شوێنی هەواو ئارەزوی خۆی کەوتوە کە هەر شتێک نەفسی حەزی لێبێت دەیکات، وە هەوڵی گەیشتن دەدات بەو شتانە، ئەگەر چیش ئەو گەیشتنە توشی بە هیلاک چون و ڕەنجەڕۆییشی بکات، بۆیە ئەو کەسانە هەوای خۆیان کردوەتە پەرستراوی خۆیان.
{ أفرأيت من اتخذ إلهه هواه وأضله الله على علم }الآية.
ئایە نەتبینیوە کە کەسانێک هەواو ئارەزووی خۆیان کردوەتە پەرستراوی خۆیان، وە خوای گەورە بە علمەوە ئەو کەسانەی گومڕا کردوە.

{ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا } بۆیە کاروباری دینی و دونیەوی بە زایە چوە، ئا ئەو جۆرە کەسانە خوای گەورە نەهی کردوە لە گوێڕایەلی کردنیان، چونکە گوێڕایەلی کردنیان دەبێتە هۆی شوێنکەوتنیان، وە بەهۆی ئەوەی بانگەوازی هیچ شتێک ناکات ئیللا ئەوە نەبێت کە خۆی تێیدایە، وە ئەم ئایەتە بەڵگەیە کە ئەوەی پێویستە کە گوێڕایەلی بکرێت وە بکرێتە پێشەواو دەم ڕاستی خەڵکی، ئەو کەسانەیە کە دڵیانی پڕ کردوە لە خۆشویستنی خوای گەورە، وە بە زمان و کردەوە ئەوەی لێ هەڵبقوڵێت، وە شوێنی ڕەزابونی خوای گەورە دەکەوێت، وە گوێڕایەلی خوای گەورە پێش هەواو ئارەزووی خۆی دەخات، وە کاتەکانی خۆی دەپارێزێت، وە حاڵی چاک دەکات وە کردەوەکانی باش دەبێت،وە خەڵکی بانگەواز دەکات بۆ ئەوەی کە خوای گەورە منەتی بەسەرەوە کردوە لە چاکە،
ئا ئەو جۆرە کەسانە شایستەیە کە شوێنی بکەویت و بکرێتە پێشەوا، وە ئەو ئارامگرتنە لەگەڵ ئەو کەسە چاکانە کە لەو ئایەتە باس کراوە بریتیە لە ئارام گرتن لەسەر گوێڕایەلی خوای گەورە کە بەرزترین جۆرەکانی ئارامگرتنە، وە بە تەواوبونی ئەو جۆرە ئارامگرتنە دەبێتە هۆی تەواوبونی جۆرەکانی تری ئارامگرتن، وە هەروەها ئەم ئایەتە هەوڵدانە بۆ زیکر و دوعاو عیبادەتکردن لە بەیانیان و ئێواران، چونکە خوای گەورە ستایشی کردون بە ئەنجام دانیان، وە هەر کردەوەیەک کە خوای گەورە ستایشی بکات ئەوە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە خۆشی دەوێت، وە ئەگەر خۆشی بوێت ئەوە ئەمر دەکات بە کردنی و هاندان بۆ کردنی.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : بیست و چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خوای گەورە دەفەرموێت:
{ وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ ۖ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا (27) 🌹

وە شوێن ئەوە بکەوە کە بە وەحی بۆت هاتوە کە قوڕئانە، هیچ گۆرینێک و دەستکاریەکی تێدا ناکرێت، وە بێجگە لە خوای گەورە هیچ کەسێکت نیە کە ڕووی تێبکەیت.


التلاوة : لێرەدا بە مانای شوێنکەوتن دێت،
واتە : شوێن ئەو شتە بکەوە کە وەحیت بۆ کراوە کە قوڕئانە، وە شوێن کەوتنی قوڕئان بەوە دەبێت :
بە زانینی ماناکانی و تێگەیشتنی وە بەڕاست دانانی هەواڵەکانی، وە جێبەجێ کردنی ئەمرەکانی و دورکەوتنەوە لە نەهیەکانی، کە کتابێکی گەورەیە کە گۆرانکاری بەسەر ووشەکانی دانایەت.
واتە : بەهۆی ڕاستی و عەدلەکەی گۆڕانی بەسەر داناهێنرێت،
{ وتمت كلمة ربك صدقا وعدلا } ووشەکانی پەروەدگارت هەر هەمووی تەواو و ڕاستی و عەدلە.

بۆیە بە هۆی تەواویەتیەکەی هەرگیز گۆڕین و دەستکاری بەسەر دانایەت، بۆیە ئەگەر ناقس بوایە ئەوە گۆڕین و دەستکاری بەسەر دادەهات، وە ئەم وەسفەی خوای گەورە بۆ قوڕئان کە گۆڕان و دەستکاری بەسەر دانایەت نیشانەی گەورەیی ئەو قوڕئانەیە و هەوڵی هاندانی بەندەکانی تێدایە بۆ ڕووکردنە ئەو قوڕئانە گەورەیە.

{ وَلَنْ تَجِدَ مِنْ دُونِهِ مُلْتَحَدًا }
وە لە خوای پەروەردگار زیاتر کەسێکی تر نیە کە پشتی پێببەستیت و ڕووی تێبکەیت، بۆیە ئەگەر زانرا کە هەر ئەو بە تەنها ڕووتێکارە لە هەموو کاروبارێک، ئەوە هەر ئەوە کە دەبێت ڕووی تێبکرێت لە خۆشی و ناخۆشی و هەموو کاتەکاندا، وە داوای لێبکرێت و لێی بپاڕێینەوە لە داواکاریەکانماندا.

لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

#وتار

گرنگی ئافرەتی ئیماندار بۆ پیاوەكەی لە هەموو كاتێكدا

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام :
/channel/msirwanashqer/3955

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

وەڵامێک بۆ سەرباز محمد

مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

لینکی بابەت لە یوتیوب:
https://youtu.be/uBQf5w1TGoI?si=gLNi_V2kNUAsHirC

لینکی بابەت لە تەلەگرام:
/channel/msirwanashqer/3949

Читать полностью…
Подписаться на канал