#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : چوارەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوای گەورە دەفەرموێت:
{ مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ ۚ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ ۚ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا (5) 🌹
کە ئەوانەی دەڵێن خوا منداڵی هەیە نە خۆیان وە نە باوباپیرانیان کە تەقلید و شوێنیان دەکەون علمیان نیە، بەڵکو ئەوەی کە شوێنی کەوتون تەنها گومان و هەواو ئارەزووی نەفسی خۆیانە،
{ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ }
کە ئەو قسەیە ووشەیەکی گەلێک گەورەیە لە ناشرینی و پیسی وە سزایەکی گەلێک گەورەی هەیە، وە چ قسەیەک لەوە گەورەترە کە وەصفی خوای گەورە بکرێت بەوەی کە منداڵی هەیە!!،
کە ئەو وەصفە بۆ خوای گەورە کەمی و نەقسە و غەیری خوای گەورە هاوبەشی دەکات لە تایبەتمەندیەکانی پەروەردگاری و پەرستراویەتی، وە درۆ کردنە بە ناوی خوای گەورە؟!
{ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا }{چ شتێک لەوە گەورەترە و زوڵم ترە کە درۆ بە ناوی خوای گەورەوە بکەیت}
بۆیە خوای گەورە فەرمووی:
{ إِنْ يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا }
ئەو قسەیەی کە دەیکەن تەنها درۆیەکی تەواوە کە هیچ ڕاستیەکی تێدانیە،
وە وورد ببەوە و سەیربکە کە خوای گەورە چۆن ئەم قسەیەی پوچەڵ کردنەوە بە پلەو تەدەڕوج،
کە یەکەم جار فەرمووی:
{ مَا لَهُمْ بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ }علمیان نیە لەم قسەیان، کە شتێکیش بەبێ علم قسەی تێدابکرێت گومان نیە لە باتڵی و پوچی قسەکە.
پاشان فەرمووی:
{ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ }
کە ئەم قسەیان قسەیەکی ناشرین و پیس و گەلێک گەورەیە.
پاشان سێیەم پلە لە خراپی ئەم قسەیان فەرمووی:
کە ئەم قسەیان تەنها درۆیەکی تەواوەو ڕاستی تێدانیە.
لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.
✍ #کورتە_وتار
چاو پەیوەستە بە دڵەوە
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSYhw9WWr/
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3930
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/b4kVdJzpRT0?si=66diDMyF3F7XPL6T
#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : دووەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوای گەورە دەفەرموێت:
{ قَيِّمًا لِّيُنذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِّن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا (2) 🌹
ئەو قوڕئانە بەردەوام و ڕاوەستاوە بۆ ئەوەی بەو قوڕئانە پیرۆزە خوای گەورە ئینزارو وریایی بدات لە سزاکانی کە لەلایەتی وە ببێتە بەیاد هێنانەوە بۆ ئەو کەسانەی سەرپێچی ئەمرەکانی خوای گەورە دەکەن، وە ئەو ئینزارو وریاییە سزای دونیا و ئاخیرەت دەگرێتەوە،
وە ئەوە لە نیعمەتەکانیەتی کە بەندەکانی دەترسێنێ و بەئاگاو بێداریان دەکاتەوە لەو شتانەی کە زیانیان پێ دەگەیەنێت و بە هیلاکیان دەبات.
هەروەک خوای گەورە کاتێک لەم قوڕئانە لە باسی وەصفی ئاگری دۆزەخ دەفەرموێت:{ ذلك يخوف الله به عباده يا عباد فاتقون }
{ئەو ئاگرە بۆ ئەوەیە کە بەندەکانی پێ بترسێنێ،جا ئەی بەندەکانم تەقوای خوای گەورە بکەن و ئەمرەکانی جێبەجێ بکەن و لە نەهیەکانی دووربکەونەوە}.
بۆیە لە ڕەحمەتی بۆ بەندەکانی ئەوەیە کە سزای توندی بۆ داناون بۆ ئەو کەسانەی کە سەرپێچی ئەمرەکانی دەکات، وە سزاکان و هۆکارەکانی توشبون
بەو سزایانەی بۆ ڕوونکردونەتەوە.
{ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا }
واتە: وە خوای گەورە قوڕئانی دابەزاندوە بۆ بەندەکەی کە پێغەمبەری خوایە ﷺ بۆ ئەوەی لەو قوڕئانە موژدە بدات بە ئیمانداران و پێغەمبەرەکەی ﷺ، کە ئیمانی کامل کردون، بۆیە واجبی کردوە لەسەر ئیمانداران کردەوەی چاک بکەن کە بریتیە لە کردەوەی واجب و سوننەتەکان، کە دەبێت ئەو کردەوە چاکە دوو مەرجی تێدابێت:
کە ئیخڵاس و دڵسۆزی و بە تەنها کردنی بۆ خوای گەورە وە مەرجی دووەم شوێنکەوتنی پێغەمبەری خوا ﷺ.
{ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا }
وە ئەگەر کردەوەی چاکیان کرد بەو دوو مەرجەی سەرەوە، ئەوە پاداشت وەردەگرن کە خوای گەورە بۆیانی دیاری کردوە، کە گەورەترین پاداشت و بەرزترینی بریتیە لە ڕازی بونی خوای گەورەو خستنە بەهەشت، کە شتانێکی تێدایە لەو بەهەشتە کە نە چاو بینیویەتی نە گوێ بیستویەتی وە نە بە دڵی هیچ کەسێک داهاتوە.
وە ناونانی پاداشتیان بە ""حسنا"پاداشتێکی چاک""بەڵگەیە کە هیچ ناخۆشیەکی تێدانیە و کەم و کوڕی تێدانیە، چونکە ئەگەر شتێک لەوانەی تێدابوایە چاکێکی تەواو نەدەبوو.
لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.
✍ #کورتە_وتار
بیدعەکانی حەج « ٢ »
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/XDn7otqoAYk?si=s0_-zh07OKkdoXeb
📲 لینکی بابەت لە فەیسبووك 👇
https://www.facebook.com/share/r/8wPXpvLoYYChswzc/?mibextid=oFDknk
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3927
شيخ الإسلام ابن تيمية -ڕهحمهتی خوای گهوره لێ بێت- دهفهرمووێت:
((وَالْمَطْلُوبُ مِنْ الْقُرْآنِ هُوَ فَهْمُ مَعَانِيهِ وَالْعَمَلُ بِهِ ، فَإِنْ لَمْ تَكُنْ هَذِهِ هِمَّةَ حَافِظِهِ لَمْ يَكُنْ مِنْ أَهْلِ الْعِلْمِ وَالدِّينِ))
[مجموع الفتاوى (23 / 55)].
واته: ئهوهی كه داواكراوه لێمان بهرامبهر به قورئان ئهوهیه كه له ماناكانی تێبگهین و كاری پێ بكهین، ئهگهر ئهمه ویستی ئهو كهسه نهبێت كه لهبهری دهكات ئهوه كهسێك نیه له ئههلی عیلم و دین.
🖋شێخ محمد بن عبدالوهاب رحمه الله فەرموویەتی:
وە بزانە کەوا هیچ شتێک ڕزگارت ناکات جگە لە شوێن کەوتنی پێغەمبەر ﷺ
وە دونیا دوڕوات و نامێنێت
وە بەهەشت و دۆزەخ شتانێکن کەوا کەسی عاقڵ و ژیر نابێت لە یادیان بکات
واعلم أنه لا ينجيك إلا اتباع رسول الله ﷺ، والدنيا زائلة، والجنة والنار ما ينبغي للعاقل أن ينساهما"
📒الرسائل الشخصية ٣٣
---------*---------
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉ لە تیلیگرام:
/channel/Regaypeshin
چ خەسارەیەکە بۆ ئەو کەسانەی دەچنە ماڵەوەو سەلام ناکەن لە ماڵ و منداڵیان..
پێغەمبەری خوا صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ و سَلَّمَ دەفەرموێت:💐
(ثَلَاثَةٌ كُلُّهُمْ ضَامِنٌ عَلَى اللَّهِ إِنْ عَاشَ رُزِقَ وكُفِيَ وَإِنْ مَاتَ أَدْخَلَهُ اللَّهُ الْجَنَّةَ:
مَنْ دَخَلَ بَيْتَهُ فسلَّم فَهُوَ ضَامِنٌ عَلَى اللَّهِ وَمَنْ خَرَجَ إِلَى الْمَسْجِدِ فَهُوَ ضَامِنٌ عَلَى اللَّهِ وَمَنْ خَرَجَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ فَهُوَ ضَامِنٌ عَلَى الله)
واتە:
(سێ جۆرە کەس ضامن و پارێزراوە لە لایەن خوای گەورەوە، ئەگەر بژین ڕزقی هەیە وە بەسیەتی ئەو ڕزقە،
وە ئەگەر ئەو کەسە مرد خوای گەورە دەیخاتە بەهەشتەوە:
"ئەو سێ جۆر کەسە":
هەر کەسێک چوە ماڵەوەو سەلامی کرد، ئەوە پارێزراوە لە لایەن خوای گەورە،
وە هەر کەسێک دەرچوو بۆ مزگەوتێک، ئەوە پارێزراوە لە لایەن خوای گەورە،
وە هەر کەسێک دەربچێت و تێبکۆشێت لە پێناو خوای گەورە، ئەوە پارێزراوە لە لایەن خوای گەورە).
بڕوانە: [تعليق الشيخ الألباني]صحيح ـ ((صحيح أبي داود)) (2253)، ((المشكاة)) (727).
ـ-----------------
وە پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ دەفەرموێت:
(يا بُنيَّ إذا دخلت على أهلك فسلِّم، فتكون بركة عليك وعلى أهل بيتِكَ).
واتە:
(ئەی ڕۆڵەکەم ئەگەر چویتەوە لای ماڵ و خێزانت ئەوە سەلام بکە، کە ئەو سەلامە دەبێتە بەرەکەت لەسەر تۆو لەسەر ماڵ و خێزانت).
بڕوانە:رواه الترمذي عن علي بن زيد عن ابن المسيب عنه وقال:"حديث حسن صحيح غريب". قال الألباني حسن لغيره.
ـ------------------
*سەلامکردنیش چەند شێوازێکی هەیە کە لە ئیسلام دیاری کراوە یەکێک لەو شێوازانە :
""السلام علیکم ورحمةالله وبركاته""
وەڵام دانەوەش بە""وعلیکم السلام ورحمةالله وبركاته""
پاشان چ جۆرێکی تر لە چاکوچۆنی جوان و سەلام کردن بەکاردەهێنیت دروستە والله أعلم.
ـ————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام
✍ #کورتە_وتار
ئیمان هێنان بە قیامەت چی لە خۆ دەگرێت
🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد
📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSY2nEQJw/
✍ #کورتە_وتار
فائیدەیەکی گرینگ
حدادیەکان زۆر باسی ئەم بابەتانە دەکەن
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/CesWWd76y5E?si=cZUefq3ahiZyvh44
📲 لینکی بابەت لە فەیسبووك 👇
https://www.facebook.com/share/r/Ho6uC3WG7enkoboV/?mibextid=oFDknk
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3924
✍ #کورتە_وتار
دوژمنانی ابن تیمیە ، ئەویان تۆمەت بار نەدەکرد بە تەکفیر و توندڕەوی
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSYNSw2ox/
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/3vKp2wnKQzA?si=-eFQHDPSd24nww8p
📲 لینکی بابەت لە فەیسبووك 👇
https://www.facebook.com/share/r/CbtazHVJqLWTcavT/?mibextid=oFDknk
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3922
✍ #کورتە_وتار
خودی ئەنجام دانی عیبادەت شوکرە
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSYLMHEj7/
#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : سێیەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوای گەورە دەفەرموێت:
{ مَّاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا (3) 🌹
وە لەگەڵ ئەو پاداشتە چاکە بەردەوام تێیدا دەمێننەوەو لێیان لانادرێت، بەڵکو نیعمەتی خوای گەورە بۆ هەموو کاتێکە و لە زیاد بونە، وە لە باسی ئەو موژدانەدا ئەوە دەخوازێت باسی ئەو کردەوانە بکات کە دەبێتە هۆکاری ئەو موژدانە، کە ئەو قوڕئانە هەموو کردەوەیەکی چاکی باسکردوەو لەخۆگرتوە، کە دەیگەیەنێت بەو موژدانە و نەفسەکان پێی دڵخۆش دەبن.
{ وَيُنذِرَ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا (4) 🌹
وە ئەو قوڕئانە ئینزارو وریایی دەداتە ئەو کەسانەی کە دەڵێن خوای گەورە منداڵی هەیە، کە ئەوانەی ئەم قسەیەش دەکەن جولەکەو گاورەکان و موشریکەکانن،کە ئەو قسە ناشرین و پیسە دەکەن، کە ئەم قسەیەیان لە علم و یەقینەوە دەرنەچوە.
((جا ئایا کەسێک منداڵ بداتە پاڵ خوای تاک و تەنها، هی ئەوەیە موسوڵمانان مەدحیان بکەن و مەدحی وڵاتەکانیان بکەن و شوێنیان بکەون و خۆیان پێ بشوبهێنن و لە بۆنەو یادەکانیان بەژداربن و کەیف خۆش بن و پیرۆزباییان لێ بکەن؟؟))
لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.
✍ #کورتە_وتار
سەفەرکردن بەبێ محرم
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/d8tqcvQTWjY?si=BukWjx_hL6uQoUHb
📲 لینکی بابەت لە فەیسبووك 👇
https://www.facebook.com/share/r/FxqvLC9DgwJgm3cL/?mibextid=oFDknk
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3929
ڕەوشت و هەڵسوکەوتی تەکفیریەکان
مامۆستا سیروان ئەشقەڕ-خوا بیپارێزیت-
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/Eu59u8zSABQ?si=x03Z5w1YeBTCZelD
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/12020
📲 لینکی بابەت لە فەیسبووك 👇
https://www.facebook.com/share/r/DKmw3Acq9PzhUTnW/?mibextid=oFDknk
#تەفسیرو_ڕامانی_سوڕەتی_الکهف
بەشی : یەکەم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
خوای گەورە دەفەرموێت:
{الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَىٰ عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجًا ۜ (1) 🌹
واتە:
سوپاس و ستایش تەنها بۆ خوای گەورە، کە ئەو سوپاس و ستایشە بریتیە لە مەدح کردنی بە صيفاتەکانی، کە هەمووی صيفاتی کەمال و تەواون،
وە هەروەها ئەو سوپاس و ستایشە بریتیە لە حەمد کردنی بەو نیعمەتە دیارو نادیارانەی کە پێی بەخشیوین لە نیعمەتی دینی و دونیەوی،
وە گەورەترین و بەهادارترین نیعمەت بە ڕەهایی بریتیە لە دابەزاندنی ئەو قوڕئانە گەورەیەی بەسەر پێغەمبەرەکەی محمد ﷺ، بۆیە خوای گەورە حەمدی خۆی کردوە، وە ڕێنیشاندەر و ئاماژەی کردوە کە بەندەکانی حەمدی بکەن بەهۆی ناردنی پێغەمبەرێک بۆیان ﷺ، وە دابەزاندنی پەرتوکێک بۆیان،
پاشان وەصفی ئەو پەرتوکەی کردوە کە قوڕئانە بە
دوو وەصف کە جگە لەوەی کامل و تەواوە لە هەموو لایەنێکەوە،
وە هەروەها: لاری و خواری تێدانیە، وە دووەمیان بەوەی کە ئیسباتی کردوە کە قەییم و ڕاوەستاو و تەواوە.
بۆیە نەفی کردنی لاری و خواری ئەوە لە خۆدەگرێت کە لە هەواڵەکانی کە تێیدایە درۆی تێدانیە، وە لە ئەمر و نەهیەکانی زوڵمی تێدانیەو بێهودە و بە هەوەنتە دانەنراوەو دانەبەزێنراوە،
وە ئیسبات کردنی ڕاوەستاوی و تەواوی ئەوە لە خۆدەگرێت کە هەواڵ نادات وە ئەمر ناکات ئیللا بۆ مەبەستی هەواڵدان کە دڵەکان پڕ دەکەن لە ناسین و شارەزایی و عەقڵ و دانایی، بۆ نمونە هەواڵ دان بە ناو و صيفاتەکانی خوای گەورەو کاروبارەکانی، وە بابەتە غەیبیەکانی کە لە پێشتر ڕووی داوەو لە داهاتوو ڕوودەدات،
وە ئەمر و نەهیەکانی نەفسەکان پاک دەکاتەوەو گەشەی پێدەدات و کاملی دەکات، بەهۆی لەخۆگرتنی کەمالی عەدل و دادپەروەری و دڵسۆزی،
وە دەبێت بەندایەتی تەنها بۆ خوای گەورە بێت بە تەنها بکرێت کە هیچ هاوبەشێکی نیە،
بۆیە ئەو قوڕئانە کە وەصف کراوە بەو وەصفانەی سەرەوە شایستەیە کە خوای گەورە حەمدی خۆی پێ بکات لەسەر دابەزاندنی و بەندەکانی حەمد و سوپاس و ستایشی خوای پەروەردگاری لەسەر بکەن.
لە تەفسیری شێخ عبدالرحمان ناصر السعدی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەرهێنراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.
شێخ ربیع بن هادي المدخلي - خوای گهوره بیپارێزێت - دهڵێت:
وأنت حينما تقرأ القرآن لا تقرأ للبركة يا أخي اقرأ لتعتقد وتعمل، اقرأ القرآن لتعتقد وتعمل؛ لأنَّ أصحاب محمد -ﷺ- كانوا هكذا، ولهذا كان ينزل عليهم القرآن منجَّمًا، ويعلِّمهم الرسول -ﷺ- عشر آيات، عشر آيات يحفظون ويعملون ويعتقدون، هكذا تكون التربية.
الآن الواحد يقرأ القرآن إلى آخره لكن لا يدري ما معناه، لا فهمًا ولا فقهًا، وقد يفقه ولا يعمل.
القرآن يحتاج إلى فقه، ويحتاج إلى تطبيق، يحتاج إلى عمل، والله ما ضرَّنا إلا الادِّعاءات الفارغة، وكثرة الثَّرثرة، والكلام الفارغ، وكثيرٌ منا يتحدَّث عن التَّقوى والله أعلم بحاله؛ فيجب يا أخوة أن تطابق أقوالنا أفعالنا، ولا يكون ذلك إلا بالإخلاص لله-تبارك وتعالى- في كلِّ قولٍ وعمل، ومراقبة الله – عزَّ وجل – في كلِّ حال من الأحوال، في صلاتك وفي دكانك، في مسجدك، في مدرستك، في سيارتك، في أيَّ مكان تكون يجب أن ترى أنَّ عليك ربًا رقيبًا شهيدًا وكيلًا، يعلمُ خلجاتَ نفسِك، وما تتحرَّك بهِ شفتُك، وما تُحدِّثُ به نفسَكَ. ﴿ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ ۖ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴾
واته:
تۆ كاتێك قورئان دهخوێنیتهوه تهنها بۆ بهرهكهت مهیخوێنهوه، براكهم قورئان بخوێنهوه بۆ ئهوهی عهقیدهتی لێ وهرگریت و عهمهلی پێ بكهیت.
بخوێنهوه بۆ عهقیده وهرگردن لێی و عهمهل كردن پێی؛ چونكه صهحابه بهڕێزهكانی پێغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم ئاوا بوون، ههربۆیه ئاوا قورئان به شێوهی پچر پچڕ دابهزی بهسهریان، وه پێغهمبهری خوا صلی الله علیه وسلم ده ئایات ده ئایات فێری دهكردن، لهبهریان دهكرد و كاریان پێی دهكرد و عهقیدهیان وهردهگرت لێی، پهروهردهكردن بهمشێوهیه.
ئێستا یهكێك قورئان دهخوێنێت تا كۆتایی بهڵام هیچ له ماناكهی نازانێت، وه هیچ لێی تێناگات ، لهوهشه لێی تێ بگات ، بهڵام كاری پێ ناكات.
بۆیه قورئانی پیرۆزی پێویستی به تێگهیشتنه لێی، وه پێویستی به جێبهجێكردنیهتی، پێویستی بهوهیه كه كاری پێ بكرێت، والله هیچ سودێك ناگهینێت تهنها بانگهشهی بهتاڵ و ناوبۆشه، وه زۆر قسه كردن و وتن وتنه، و قسهی ناوبۆشه.
بۆیه زۆرێكمان قسه دهكهین و باسی تهقوا دهكهین، خوای گهوره عالمه بهحاڵی؛ بۆیه پێویسته برایان قسهكانمان و كردهوهكانمان وهك یهك بن، وه ئهمه نایهته دی ئیلا بهوه نهبێت كه تهنها مهبهست و ئیخلاصمان بۆ خوای گهوره بێت له ههموو قسهیهك و كردهوهیهكدا، وه بهردهوام ههست به موراقهبهی خودا بكهین له ههموو حاڵهتێك له حاڵهتهكاندا، چی له نوێژهكانتدا، وه یاخود له دوعاكانتدات، له مزگهوتدا، له قوتابخانهدا، لهناو ئوتومبێلدا، له ههرشوێنێك كه لێی بیت، پێویسته بیروباوهڕوت وابێت كه خودایهك ههیه، پهروهردگارێك ههیه ڕهقیب و چاودێره بهسهرتهوه، وه ئامادهیه - بهعیلمی خۆی-، و وهكیله، زانایه به بزوانی نهفست ( يعلمُ خلجاتَ نفسِك)، وه زانایه بهوهی كه لێوهكانتی پێ دهجولێنی ، وه زانایه بهوهی كه له نهفستدا قسه دهكهیت و بیردهكهیتهوه، ﴿ وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ ۖ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴾[ ق: 16] .
[ المجموع الرائق من الوصايا والزهديات والرقائق (ص24)].
وه دهفهرمووێت -خواى گهوره بیپارێزێت- :
"والله لو تلونا هذا القرآن حقّ تلاوته و اتّبعنا ما فيه،لسعدنا في هذه الدنيا،و لسعدنا في الآخرة".
سوێند بهخوا - والله - ئهگهر قورئان بخوێنینهوه به شێوهیهكی ڕاست وڕهوان ، وعهمهلی پێ بكهین و شوێن ئهوه بكهوین كه تێیدایه، لهم دونیایهدا خۆشبهخت و بهختهوهر دهبیت، وه له ئاخیرهتیشدا خۆشبهخت و بهختهوهر دهبین.
[ المجموع الرائق (ص128)].
﴿ أَفَلَا يَتَدَبَّرُونَ الْقُرْآنَ وَلَوْ كَانَ مِنْ عِنْدِ غَيْرِ اللَّهِ لَوَجَدُوا فِيهِ اخْتِلَافًا كَثِيرًا ﴾ [النساء: 82].
محمد بن الحسين الآجُرِّيِّ -ڕهحمهتی خوای گهوره لێ بێت- له دوای ئهم ئایهته دهفهرمووێت:
"أَلا تَرَوْنَ رَحِمَكُمْ اللهُ إِلَى مَوْلاكُمْ الْكَرِيْمِ ؛ كَيْفَ يَحُثُّ خَلْقَهَ عَلَى أَنْ يَتَدَبَّرُوا كَلامَهُ ، وَمَنْ تَدَبَّرَ كَلامَهُ عَرَفَ الرَّبَّ عَزَّ وَجَلَّ ، وَعَرَفَ عَظِيمَ سُلْطَانِهِ وَقُدْرَتِهِ ، وَعَرَفَ عَظِيمَ تَفَضُّلِهُ عَلَى الْمُؤمِنِينَ ، وَعَرَفَ مَا عَلَيْهِ مِنْ فَرْضِ عِبَادَتِهِ ، فَأَلْزَمَ نَفْسَهُ الْوَاجِبَ ، فَحَذِرَ مِمَّا حَذَّرَهُ مَوْلاهُ الْكَرِيْمُ ، وَرَغِبَ فِيمَا رَغَّبَهُ فِيهِ ، وَمَنْ كَانَتْ هَذِهِ صِفَتُهُ عِنْدَ تِلاوَتِهِ لِلْقُرْآنِ ، وَعِنْدَ اسْتِمَاعِهِ مِنْ غَيْرِهِ ، كَانَ الْقُرْآنُ لَهُ شِفَاءً ، فَاسْتَغْنَى بِلا مَالٍ ، وَعَزَّ بِلا عَشِيرَةٍ ، وأَنِسَ بِمَا يَسْتَوحِشُ مِنْهُ غَيْرُهُ ، وَكَانَ هَمُّهُ عِنْدَ تِلاوَةِ السُّورَةِ إِذَا افْتَتَحَهَا : مَتَّى أَتِّعِظُ بِمَا أَتْلُوهُ ؟ ، وَلَمْ يَكُنْ مُرَادُهُ مَتَّى أَخْتِمُ السُّورَةَ ؟ ، وَإِنَّمَا مُرَادُهُ : مَتَّى أَعْقِلُ عَنْ اللهِ الْخِطَابَ ؟ ، مَتَّى أَزْدَجِرُ ؟ ، مَتَّى أَعْتَبِرُ ؟ ، لأَنَّ تِلاوَتَهُ لِلْقُرْآنِ عِبَادَةٌ ، وَالْعِبَادَةُ لا تَكُونُ بِغَفْلَةٍ ، وَاللهُ الْمُوَفِّقُ".
[أخلاق حملة القرآن (ص 3)].
واته: سهیر ناكهن - ڕهحمهتی خواتان لێ بێت- ؛ چۆن خوای گهوره هانی دروستكراوهكانی دهدات لهسهر تێڕامان و بیركردنهوه له قسهكانی، وه ههركهسێك بیربكاتهوه و وردبێتهوه و تدبر بكات له قسهكانی خوای گهوره دهناسێت، وه گهورهیی فهرمانڕهوایی و توانای خوای گهوره دهزانێت، وه گهورهیی میهرهبانی خوای گهوره دهزانێت بهسهر ئیمانداران، وه ئهوه فێردهبێت كه خوای گهوره واجبی كردووه لهسهریان له عیبادهتهكان، وه نهفسی خۆی پهیوهست دهكات بهو واجبانه، وه ئاگادار و وریا دهبێت لهوانهی كه خوای گهوره ئاگادار كردنهوهی داوه لێی، وه حهزی لهو شته دهبێت كه خوای گهوره ویستی لێیه و پێی ڕازیه، وه ههركهسێك ئهمه سیفهتی دهبێت لهكانی خوێندنهوهی بۆ قورئان، وه لهكاتی بیستنی قورئان له غهیری خۆی، ئهوا ئهو قورئانهی بۆی بووهته شیفا، بهبێ ماڵ و سامان دهوڵهمهندبووه، وه بهبێ بوونی عهشیرهت بههێز بووه، وه ژیر و دڵخۆش دهبێت بهرامبهر بهو شتهی كه غهیری خۆی لێی تۆقیون و ترساون، وه كاتێك دهست دهكات به خوێندنهوهی سوڕهتێك خهم و پهژارهی ئهوه دهبێت كه: « مَتَّى أَتِّعِظُ بِمَا أَتْلُوهُ ؟ »،
ئایا كهی پهند وهردهگرم لهوهی كه دهخوێنمهوه (؟!)، مهبهستی ئهوه نابێت كه كهی ئهم سوڕهته تهواو دهكهم(!)، بهڵكو مهبهستی ئهوهیه: « مَتَّى أَعْقِلُ عَنْ اللهِ الْخِطَابَ ؟ ، مَتَّى أَزْدَجِرُ ؟ ، مَتَّى أَعْتَبِرُ ؟ »
كهی ژیر و ئاقڵ دهبم له پهیامی خوای گهوره (؟)، وه كهی واز دێنم لهوهی كه قهدهغه كراوه لێم (؟)، وه كهی پهند و ئامۆژگاری وهردهگرم لێی (؟!)؛ چونكه خوێندنهوهی قورئان عیبادهته، وه ناكرێت بهبێ ئاگایی عیبادهتی خوای گهوره بكهی، وَاللهُ الْمُوَفِّقُ".
✍ #کورتە_وتار
بیدعەکانی حەج « ١ »
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/oFTks2WFjqg?si=7bKFlHFxh40IB4eu
📲 لینکی بابەت لە فەیسبووك 👇
https://www.facebook.com/share/r/e6se9PiKj7Wb2Nmg/?mibextid=oFDknk
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3926
✍ #کورتە_وتار
ئافرەتەکانتان بێ محرم بە تەنها مەنێرن
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSYjS6EWr/
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/_wuCM6vksFw?si=_RiDnJ8VIIP_cSDx
📲 لینکی بابەت لە فەیسبووك 👇
https://www.facebook.com/share/r/rN8dZQTuBd8qsZnC/?mibextid=oFDknk
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3925
✍ بابەتە فقهیەکان ( ٤٥ )
خۆپاراستن لە مــیــز
🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ
📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك 👇
https://vt.tiktok.com/ZSYLtqwNV/
📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/e9U2kk-zJ2k?si=IKHxOns5gbQsOYZt
📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3921
📲 لینكی بابەت لە فیسبووک 👇
https://www.facebook.com/share/r/CL6GYUeVDcegPRR3/?mibextid=oFDknk
گەورەترین زوڵم و ستەم چیە ؟!
شێخ محمد ی کوڕی عبدالوهاب رحمە اللە دەفەرموێت:
لە گەورەترین جەهل و نەزانی خەواریج و تەکفیریەکان ئەوەیە کە هیچ شتێک نازانن تەنها زوڵم و ستەمی پارە دەزانن و باسی دەکەن،
بەڵام زوڵم و ستەمی شەریک بڕیاردان بۆ خوای گەورە ئەوە نایزانن و حەقیان نیە بەسەریەوە، کە خوای گەورە لەبارەیەوە دەفەرموێت: {إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ}.
واتە : بەڕاستی شیرک بڕیاردان بۆ خوای گەورە زوڵم و ستەمێکی گەلێک گەورەیە .
📕 سەرچاوە : الدرر السنية | 55/10.
ـــــــــــــــــــــــــ
درر درة زمانه شيخ الإسلام الإمام المجدد محمد بن عبدالوهاب:
من أعظم جهلهم، أنهم لا يعرفون إلا ظلم الأموال، وأما ظلم الشرك فلا يعرفونه، وقد قال الله تعالى: {إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ}.
📕 الدرر السنية | 55/10.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام