regaypeshin | Неотсортированное

Telegram-канал regaypeshin - ڕێگای پێشین

1944

كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام ❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی: https://t.me/Regaypeshin بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان: @masoudALkurdi

Подписаться на канал

ڕێگای پێشین

کورتە ووتار

بانگەوازی ئیمەی سەلەفی📌

🎙️مامۆستا سیروان ئەشقەر

لینکی بابەت لە یوتوب:
https://youtu.be/nHaqbQaRiYY?si=rKLKaENq1Jfl1mMO

لینکی بابەت لە تلگرام:
/channel/msirwanashqer/3610

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

کێن ئەوانەی مەولود دەکەن ؟

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

*هۆکار چیە ڕێژەی - طەڵاق - زیادی کردووە؟*

الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.

هەندێك لە هۆکارەکانی زیادبوونی ڕێژەی - طەڵاق:

١- خراپ بەکارهێنانی مۆبايل و ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.

۲- بە شێوازی هەڵە پەروەردە کردنی منداڵان لەلایەن دایکان و باوکان.

٣- گومانی خراپ بە یەکتری بردن لەلایەن هاوسەران.

٤- دوور بوون لە شارەزایی دینی یاخود بە هەڵە جێبەجێ کردنی دین.

٥- تەداخول کردنی خراپی کەسوکاری پیاو یان ژن.

٦- نەبونی متمانە بە يەكتر لەلایەن هاوسەران.

٧- السحر - جادوو کردن جا یان لەلایەن یەکێک لە هاوسەران یان کەسێکی نزیک یان دوریان.

٨- خراپی باری دارایی.

٩- هەڵنەبژاردنی ئافرەتی باش یان شو کردن بە پیاوی خراپ - نەکردنە پێوەری دین و ڕەوشت جوانی.

١٠- کەمی قەناعەت لە پیاو یان لە ژن.

١١- چاو لێکەری کردن لە ژیانی خەڵکی تر.

١٢- کەم تەمەنی بە تایبەت کە کوڕ و کچ عەقڵیان کامڵ نەبێت.

۱۳- نەبونی سیفەتی - التغافل - خۆ بێ ئاگا کردن لە شتانێک کە پەیوەستی دین نیە و لە هەڵسوکەوتە کە بەدڵی یەکتر نیە.

۱٤- هەندێك جار نەبوونی منداڵ دەبێتە هۆکاری جیابونەوە.

۱٥- ڕێز نەگرتن لە کەس و کاری یەکتری.

١٦- شاردنەوەی هەندێك شت یان عەیب پێش زەواج و ئاشکرا بوونی دوای زەواج یاخود درۆکردن پێش زەواج.

١٧- مەسرەفی زۆر کردن و زۆر قەرزار کردنی پیاو.

۱۸- نەکردنی دوعا و نەکردنی نوێژی ئیستیخارە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی زەواج.

۱۹- گوێ ڕایەڵی نەکردنی ژن بۆ پیاوەکەی.

چونکە هەندێك لە زانایان دەفەرموون ئافرەت کە شوی کرد گوێڕایەڵی کردنی مێردەکەی لە پێش گوێڕایەڵی کردنی باوکیەوەیەتی.

وە زۆر لە هۆکاری تر ....

وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.

نوسینی: م. دیاری حمە صديق

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ کورتە وتار

بۆچی هاتیە دونـیـا

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjhsPx7T/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/gExEQlr2_cI?si=8e_938YgxEKpwcIl

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3600

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://fb.watch/n2BY5Z_XRL/?mibextid=Nif5oz

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

جولەکەو گاورەکان موشریکن وە بێباوەڕن ....

شێخ أحمد النجمي رحمه الله دەفەرموێت :

🔹️.. ئەهلی کیتاب داخیلی ئەوانە دەبن کە پێیان دەگوترێت موشریک و هاوبەشدانەر، چونکە گاورەکان دەڵێن مەسیح کوڕی خوایە !!، وە جولەکەکان دەڵێن عوزێر کوڕی خوایە !!،

🔹️وە هەروەها داخیلی ئەوانە دەبن کە پێیان دەگوترێت بێباوەڕو کافر، چونکە بێباوەڕن لە بەتاک دانانی خوای گەورە، وە بێباوەڕن بە پەیامبەرایەتی پێغەمبەری خوا محمد صلى الله عليه وسلم، وە بێباوەڕن بە قوڕئان .

📚سەرچاوە: الرد الشرعي المعقول على المتصل المجهول: ١٢١.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

🔹️قال العلامة أحمد النجمي رحمه الله :
.. أهل الكتاب داخلون في اسم المشركين فالنصارى يقولون المسيح ابن الله واليهود يقولون عزير ابن الله
وداخلون في اسم الكفار لأنهم كفروا بوحدانية الله، وكفروا بنبوة محمد صلى الله عليه وسلم، وكفروا بالقرآن

📚 الرد الشرعي المعقول على المتصل المجهول: ١٢١.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

نیشانەکانی ڕۆژی قیامەت بەشی یەکەم

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

چەند ئامۆژگاریەك پێش دەست پێکردنی ساڵی نوێی خوێندن


الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.


* ئامۆژگاری باوکان و دایکانی بەڕێز بۆ گرنگی دان بە منداڵەکانیان


١- گرنگی دانی دایکان و باوکان بە قوتابیەکانیان، وە هاوکاری کردنی مامۆستایان لە پێگەیاندن و تێگەیاندنی قوتابیەکانیان،
وە چاودێری کردنیان
بە شێوەیەك نەبن نەزانن منداڵەکانیان لە پۆلی چەندە یان لە کۆتایی ساڵدا بە مامۆستاکانیان بڵێن بۆ قوتابیەکەمان دەرنەچووە.

٢- قوتابی قۆناغەکانی سەرەتایی نازانن هاوڕێیەتی کێ بکەن بۆیە پێویستە باوکان و دایکان چاودێری هەڵبژاردنی هاوڕێی باش بکەن بۆ قوتابیەکانیان.

٣- دایکان و باوکان و خەڵکانی تریش بە شێوەیەكی خراپ باسی قوتابخانە نەکەن، وە باسی ئەو بەسەرهاتە ناخۆشانە نەکەن کە لە ڕابردودا لە قوتابخانەکاندا ڕووی داوە، لەبەر ئەوەی قوتابی سەرەتایی دەترسێنێت، چونکە جاری وا هەبووە بە دوو کەس قوتابیان بردووە بۆ قوتابخانە ئەوەندەی لێ ترساوە.

٤- باسکردنی ئەو کەسانەی کە لە قۆناغەکانی خوێندن سەرکەوتوو بوون، بۆ ئەوەی قوتابیان چاویان لێ بکەن، وە باس نەکردنی ئەوەی کە خوێندن لە وڵاتی ئێمەدا بێ سوودە.

٥- چاودێری کردنی ئەو شۆفێرانەی کە قوتابیان دەگوازنەوە بۆ قوتابخانە وە هەوڵبدەیت خەڵکی باش هەڵبژێریت، وە نابێت ئافرەت بە تەنها لەگەڵ شۆفێری پیاو هاتوچۆ بکات، بەڵکو دەبێت مەحرەمی لەگەڵ بێت یان ئافرەتی تری لەگەڵ بێت.


* ئامۆژگاری بۆ مامۆستایانی بەڕێز


١- دەبێت گرنگیەکی زۆر بدرێت بە لایەنی دین و ئاینی قوتابیان لە بونی جێگەی نوێژ کردن، وە هەڵبژاردنی پۆشاکێك کە گونجاو بێت لە ڕووی شەرعیەوە - تایبەتە بە کچان، وە گرنگی دان بە جیا کردنەوەی کوڕان و کچان بۆ ڕێگری کردن لە ڕوودانی حاڵەتی نەخوازراو کە پێچەوانەی شەریعەتی ئیسلام و داب و نەریتی جوانی کوردەواریمان بێت.

٢- هاندانی قوتابیان بۆ خۆشویستن و پاراستنی وڵات و نیشتیمان، وە خزمەت کردنی وڵات و سوود گەیاندن بە دانیشتوانی وڵات، چونکە پێغەمبەر ٳبراهيم - علیه السلام - دوعای خێری بۆ وڵاتی خۆی کردووە.

٣- پێویسته مامۆستایان قدوە و پێشەوایەکی جوان بن بۆ قوتابیەکانیان، وە جیاوازی نەکەن لە نێوان قوتابیەکانیان،

وە ئەو بابەتانەی خێری تێدایە بۆ دونیا و قیامەتی قوتابیەکانیان باسی بکەن، وە ئەو بابەتانەی کە شەڕ و خراپەی تێدایە بۆ دونیا و قیامەتی قوتابیەکانیان باسی نەکەن،

وە نابێت هەست و شعوری قوتابیەکانیان بریندار بکەن، وە دەبێت ڕەوشت و ئاکاری جوان بەرامبەر قوتابیەکانیان پیشان بدەن، لەبەر ئەوەی قوتابی تەماشای ئەدەب ڕەوشتی مامۆستاکەی دەکات و لێی فێر دەبێت، وە دەبێت مامۆستایان ئەرکەکانی سەر شانیان جێ بە جێ بکەن.


* ئامۆژگاری بۆ قوتابیە خۆشەویستەکان


١- ڕێزگرتن لە مامۆستایان، وە کاتێك مامۆستا وانە ڕاڤە دەکات دەبێت گوێی لێبگریت، وە نابێت خۆت بە هیچ شتێکی ترەوە سەرقاڵ بکەیت.

٢- گوێڕایەڵی کردنی دایکان و باوکان.

٣- مامەڵەی جوان کردنی قوتابیان لە ماڵەوە و لە خوێندنگا و لە دەرەوە.

٤- دوور کەوتنەوەی قوتابیان لە کردار و ئاکاری خراپ لە نێوان خۆیاندا وەك: جنێو دان بە یەکتر و شەڕ کردن، وە بێ ڕێزی کردن بەرامبەر مامۆستاکانیان.

٥- گرنگی بدەیت بە ساڵێکی تەمەنت و هەوڵبدەیت و کۆشش بکەیت لە سەرەتای ساڵی خوێندنەوە بۆ ئەوەی ڕەنجی ساڵێكی خۆت و مامۆستاکانت و باوكت و دایکت بە بێ بەرهەم نەبێت.

٦- پاراستن و پاك و خاوێن ڕاگرتنی بینا و کەل و پەلەکانی قوتابخانە وەك: کتێب و دەرگا و پەنجەرە...هتد.

وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.

نوسينی: م. دیاری حمە صديق

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

ڕازاندنەوەو زەخرەفەی مزگەوتەکان لە دینی ئیسلامدا نیە👇

📌‏ شێخ ئەلبانی ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت دەفەرموێت:

📘 ئەگەر مزگەوتێکت بینی کە ڕازانرابوەوەو زەخرەفە کرابوو، ئەوە بزانە کە ئەوانەی ڕازاندویەتیانەوە لە دوو جۆرە کەس دەرناچن،

👈یاخود لە دینی ئیسلام نازانن و شارەزا نین،
👈یاخود دەیانەوێ خۆیان دەربخەن لە نێو خەڵکی کە بڵێن مزگەوتەکانی خوای گەورەیان خۆش دەوێ و دەیڕازێننەوە،

💡لە کاتێکدا ئەو ڕازاندنەوەیە هیچ لە ئیسلامدا نیە وەکو چۆن پێشتر باسم کردوە .

📚 سەرچاوە : الهدى والنور ١٦٩.

ــــــــــــــــــــــــــــــــ

📌‏قال الإمام الألبــــــــــــــــــــاني رحمه اللّه :
📘 إذا رأيت مسجدا مزخرفا فاعلم أن الذين زخرفوه يدور أمرهم بين أحد شيئين، إما أنهم لا يعرفون الإسلام،
وإما أنهم يقصدون الظهور بين الأنام بأنهم يحبون مساجد الله ويزخرفونها ، بينما هذه الزخرفة ليست من الإسلام في شيء كما ذكرت لك آنفا .
📚الهدى والنور ١٦٩.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ کورتە وتار

باسکردنی فەزڵ و بەرەکەتی ئیمامی عمر لە تەورات

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ


📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/nDyl4t0B4XU?si=xzVKoCYQ29IipsAY

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3588

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://fb.watch/mRHNqfKXa1/?mibextid=Nif5oz

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ئەم کارە لای زۆرێک گەیشتۆتە پیسی

🎙 مامۆستا #دانا_عبداللە

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/S92Sk4Vp5sQ?si=QoJkq32HExsOKYan

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11575

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjNKskkT/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ زنجیرەی بەشێك لە سوننەتە لە یادکراوەکان ( ١۹ )

دوعا کردن لەکاتی لەبەرکردنی_پۆشاک

پێغەمبەری خوا ﷺ لە کاتی لەبەر کردنی جل و بەرگ دەیفەرموو :

الْحَمْدُ للَّهِ الَّذِي كَسَانِي هَذَا (الثَّوْبَ) وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلاَ قُوَّة

سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی، کە ئەم پۆشاکەی پۆشیم و پێی بەخشیم، بەبێ ھیچ تێکۆشان و توانایەکی خۆم.

حسنە الألباني رحمە اللە في سنن أبي داود

لە بڵاوکراوەکانی کەناڵی ڕێگای پێشین

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

جاسوسی و نەمیمەت نیە و زەمکراو نیە،
بەڵکو ستایشکراوەو ئادابێکی شەرعی زۆر گەورەیە،وە ئەصڵێک و بنچینەیەکی گرنگی دینی ئیسلامە وە پێی ناووترێت پەرستنی زانایان!!وەک ئەوەی کە خەڵکێکی جاهیل و چەواشەکار وادەڵێن.

3ـ وە سودی ئەوەی تێدایە کە لە هەموو کاتێک ڕەوا نیە کە بچیە ماڵی زانایان و مامۆستایان بەڵکو پێویستە کاتێکی دیاری کراوت هەبێ و مەوعیدێکت هەبێ چونکە ئەو زاناو مامۆستایە ماڵ و منداڵ و ئیش و کارو تەڵەبی علم و پێویستی خۆی هەیە.

4ـ وە کردەوەیەک کە زاهیری بە چاکە بچێت مانای ئەوە نیە کە چاکەیە تاوەکو هەردوو مەرجی عیبادەتی تێدا دێتەجێ کە ئەویش:
أ- ئیخڵاس و دڵسۆزی و تەنها مەبەست خوا بون،
وە بێ شەریک و هاوبەش بڕیاردانە لە عیبادەتەکان.

ب- وە مەرجی دووەم شوێن کەوتنی پێغەمبەری خوایە صلَّى الله عليه وسلَّم و زیادە نەکردن و بیدعەو خورافیات نەکردنە،وە کورت ڕەوی و زیاد ڕەوی نەکردنە.
وە هەر عیبادەتێک ئەگەر یەکێک لەو دوو مەرجەی تێدا نەبێت بە عیبادەت حسێب نیەو قبوڵ نیە و ڕەت دەکرێتەوە بەسەر خاوەنەکەی.

5ـ بیدعە کردن دەتبات بەرەو بیدعەی گەورەترو ترسناکتر!!وەک چۆن ئەو کەسانەی زیکریان دەکرد بە بەرد لەو بیدعەیەوە کە لە چاو بیدعەی شەڕ کردن و ڕوبەڕوبونەوەی صەحابە بچوک ترە لەو بیدعەیەوە بەرەو بیدعەی خەواریج چون کە گەورەترو ترسناکترو پیسترە،بۆیە خۆت لە هەموو بیدعیەک بپارێزەو بە بچوکی تێمەگە.

6ـ وە ئەو ئەثەرە بەهێزترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەی زیکر کردن بە تەسبیح و ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنیەی کە زیکرەکان دەژمێرێت بیدعەیە،چونکە تەسبیح و ئەو جۆرە ئامێرە هەمان کاری ووردە بەردەکان دەکەن کە ژماردنی زیکرەکانە بۆیە دروست نیەو شەرعی نیەو بیدعەیە.

7ـ وە سودێکی تر ئەوەیە کە تەنها هەبونی مەبەستی خێر بەس نیە بۆ کاری چاکە،وە ئەوانەی بیدعە دەکەن دەڵێن مەبەستمان چاکەیە،وە بەردەوام ئەوانەی بیدعە دەکەن بەو شوبهەو گومانانە خەڵکی هەڵدەخەڵەتێنن و دەڵێن مەبەستمان چاکەیە،
مەبەستی چاک دەبێ کردەوەشی لەگەڵ بێت،وە کردەوەش دەبێ لەسەر سوننەت بێت،
بۆیە هەڵمەخەڵەتێ بەو قسەیان چونکە کافی نیە مەبەستی چاکە بە تەنها،وە ئەو کەسانە زیکریان دەکرد کە زیکر کردن خێرە بەڵام کە بە شێوەیەک دەیان کرد بەڵگەی لەسەر نەبوو بە بیدعە حسێب بوو،بۆیە ئەگەر کردەوەیەکیش وەکو نوێژو ڕۆژی و قوڕئان خوێندن و هەر عیبادەتێکی تر لە ڕووی:
1ـ کات و 2ـ شوێن و 3ـ ژمارەو 4ـ شێوەو
5ـ جنسەکەی و 6ـ هۆکارەکەی موافەقەی شەرع نەبوو،ئەوە دەبێتە بیدعە با لە ئەسڵیشدا کارەکە شەرعی بێت بەڵام بە موخالەفە کردنی یەکێک لەم شەش مەرجە دەبێتە بیدعە.

8ـ ئینکاری کردن لە بیدعەو خورافیات ڕێبازو ڕێگای صەحابەکانە لە پێش ئەویش ڕێبازو ڕێگای پێغەمبەرە صلى الله عليه وسلم وە شتێکی تازە نیە، بۆیە ئەوەی کە ئینکاری بیدعەو خورافیات ناکات ئەوە بە حەق شوێنی سەلەف و صەحابەکان نەکەوتوەو دەبێ وریایان بین و پێیان هەڵنەخەڵەتێین و بڵێین بەڕاستی وتاری خۆشەو تەنها باسی شتی باش دەکات و باسی هیچ شتێکی تر ناکات،وە پێیان هەڵنەخەڵەتێین ئەگەر چیش بانگەشەی سەلەفیەت بون بکەن.

9ـ وە زۆر کەس لە موسوڵمانان کاتێک پێی دەڵێی فڵان مەلا و مامۆستا باش نیە،وەڵامت دەداتەوە دەڵێ کاکە بڕۆ خەریکی علمانی و کافران بن!!،
واز بێنن لە موسوڵمانان!!،کاکە ئەو کەسە ئەوەندە قوڕئانەی لەبەرەو ئەوەندە چاکەیەی هەیە!!،
کەچی ئەو صەحابە بەڕێزانە وایان نەکرد،
بەڵکو ئینکاری لەو کەسانە کرد کە موسوڵمان بون کە ئەو زیکرانەیان دەکرد بەڵام بە شێوەیەکی بیدعی دەیانکرد،وە بیدعە بوە هۆی ئەوەی ئەو کەسانە بەرەو خوێن ڕێشتنی صەحابە بچن،بۆیە دەبێت ئینکاری لە بیدعەکاران بکرێت بە هەموو شێوەیەکی شەرعی،وە ئەوەی بەناوی دینەوە بیروباوەڕی خراپ بڵاودەکاتەوە زەرەرو زیان و خەتەری زیاترە لەسەر موسوڵمانان لە کافری ئەسڵی چونکە ئەو بیدعەچیانە قەڵای موسوڵمانان تێک دەدەن لەناوەوەو نادیارن و دوژمنێکی شاراوەن،بەڵام کافران لە دەرەوە قەڵای موسڵمانان تێک دەدەن و دیارن و دوژمنێکی ئاشکران،وە ئەو خەواریجانە کە شمشێریان هەڵگرت بەرەو ڕووی کافرانیان نەکردەوە،بەڵکو بەرەو ڕووی موسوڵمانانیان کردەوە لە باشترین موسوڵمانان کە صەحابەی پێغەمبەری خوابون صلى الله عليه وسلم،
بۆیە دەڵێین ئەهلی بیدەع زەرەرو زیان و خەتەریان بۆ سەر موسوڵمانان زیاترە.

10ـ وە مەرج نیە کەسێک کە قوڕئان بخوێنێت و زیکر بکات پیاو چاک بێت،وەک چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی قەومانێک دێن قوڕئان دەخوێنن بەڵام لە قوڕگیان ناچێتە خوارەوەو تێی ناگەن،وە لە دین دەردەچن وەک دەرچونی تیر لە کەوان و ئەگەر پێیان بگەم دەیان کوژم وەکو کوشتنی قەومی عاد،بەڵکو پیاو چاک ئەو کەسەیە کە شوێن قوڕئان و سوننەت دەکەوێت وەکو خۆی بە تێگەیشتنی پێشینی چاک ئەگەر چیش عیبادەتیشی کەمبێت.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ کورتە وتار

مەردایەتی

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjRhr9Yj/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtube.com/shorts/fSlaMFjIaQs?si=uVx9eF5G0R-nbO_I

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3575

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://fb.watch/mGQhhZsCwZ/?mibextid=Nif5oz

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ زنجیرەی بەشێك لە سوننەتە لە یادکراوەکان ( ١۸ )

قَالَ جَابِرٌ رضي الله عنه:

كُنَّا إِذَا صَعَدْنَا كَبَّرْنَا، وَإِذَا نَزَلْنَا سَبَّحْنَا

جابری کوڕی عبد الله دەفەرمووێت: ئێمە کاتێک، کە سەردەکەوتین (الله أكبر)مان دەکرد و کاتێکیش، کە دادەبەزین (سبحان الله)مان دەکرد.

رواه البخاري

لە بڵاوکراوەکانی کەناڵی ڕێگای پێشین

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

4- کۆتایی: ئەمەی ئەخیر زۆر گرنگە کە بازاڕی موڕەقیە لە خوا نەترسەکانی گەرمکردووە، ئەویش ئەوەیە...
لەخۆوە پەڵەی شین لە جەستە دروست ئەبێت بە بچوکترین بەرکەوتنی دەست یان هەرشتێکی تر ئەو شوێنە شین دەبێتەوەو پەڵەی شین بەجێ دەمێنێ...
قژی وشکو لاوازەو مەناعەی لاوازەو زوو زوو نەخۆش ئەکەوێت ئەم نیشانانە دەری ئەخەن ئەو کەسە ڤیتامین <C> سی, کەم بۆتەوە لەلەشیا....

ئەوە یەکسەر موڕەقیە لەخوا نەترسەکان ترشەمەنیان لێ قەدەغە ئەکەن لەکاتێکدا ترشەمەنیەکان و مزرەمەنیەکان باشترین بژاردەن و بە زمانی دکتۆرەکان مزرەمەنیەکان دەوڵەمەنن بە ڤیتامین سی، بۆیە لێمۆو هاوشێوەکانی یاخود بیبەری تون بێ یەكو دوو قەدەغەکراوە لێیان..

- لەکۆتاییدا ئەڵێم: مەرج نیە هەرکەس ئەم کێشەو  نیشانانەی هەبوو ئەوە پەیوەندی بە بابەتی جن و سحرو چاوەوە هەبێت....
- هەروەکوو چۆن ئەوە زانراوە کە ڕەنگە ئەم نیشانانە کەمی ڤیتامین و کانزاکانیش نەبن بەڵکو ڕەنگە نەخۆشیەکی ترو کێشەو گرفتێکی تر بێت...

- زیاتر لە ڕوانگە شەرعیەکەوە مەبەستمە بڵێم ئەو شتانە هیچیان یان زۆربەیان بەڵگەی شەرعییان لەسەر نەهاتووە، بەڵکو هەندێکی پێچەوانەکەی بەڵگەی لەسەرە.
(وەکوو خواردنی گۆشتی سور کە پێشەوا ابن القیم باسی کۆمەڵە سودێکی گرنگی گۆشتی سوری کردووە بۆمان لەوانە توانای بینین باشتر ئەکات و هێزو گڕو تینت پێ دەبەخشێت و هەتا دوایی...)

ئەگەر بێتە باری تەجرەبەش...
کە موڕەقیەکان دەڵێن تەجرەبەمان لەگەڵ ئەو ئیشە وایە..

- ئەوە باشترین تەجرەبەو تاقیکردنەوە کە نەخۆشە بەڕێزەکان بیگرنە بەر..
- ئەوەیە سەرەتا بچنە لای دکتۆرەکان یاخود تاقیگەکان ئەوە بەدڵنیایی ناڵێم هەمووی بەڵکوو زۆرێکیان پەیوەندیان بەو شتانەوەیە کە لەپێشتر ڕونم کردنەوە..

- واللە تعالی أعلى و أعلم....

✍🏼 روستم فتح اللە.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم گرینگی بە لە دایک بوونی خۆی داوە

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

نیشانەکانی ڕۆژی قیامەت بەشی سێ یەم

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ کورتە وتار

پەند وەربگرن

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjBumLAv/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/cLvDT-Jltio?si=iJnHN7F4ALvIKbvU

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3603

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://fb.watch/n6vOal1nCm/?mibextid=Nif5oz

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vm.tiktok.com/ZMjhFMxu4/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ فەرموودە صحیحەکان ( ٥٤ )

پێغەمبەری خوا ﷺ کەسێکی جوێندەر نەبووە

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjruYW5y/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtube.com/shorts/8iUk4LQuOwY?si=hqtReqCOGVWppQK9

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11597

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ زنجیرەی بەشێك لە سوننەتە لە یادکراوەکان ( ٢٠ )

زۆر صەڵاواتدان لەسەر پێغەمبەری خوا ﷺ

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێت:(ئەگەر ڕۆژی جومعە و شەوی جومعە بوو ئەوا صەڵاواتم زۆر لەسەر لێبدەن).

📚 صححه الالباني 📚


لە بڵاوکراوەکانی کەناڵی ڕێگای پێشین

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ئایە هیچ ئاثەوارێکی پێغەمبەری خوا ماوە ؟

🎙 مامۆستا #دانا_عبداللە

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/TFaIKHZN59U?si=jJJeS5i2HWBhBECr

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11583

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjj6tLWm/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ کورتە وتار

کاتی نوێژ دەست لە ئیشەکەت هەڵبگرە

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjYW46WV/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/B94rsf_-lZE?si=S2NDoy2BD3FoBcS1

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3591

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://fb.watch/mSLeRKV5Gy/?mibextid=Nif5oz

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ کورتە وتار

وەسیەتی پێغەمبەر نــوح بۆ کوڕەکەی

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjFxTFSF/

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtube.com/shorts/LS76YXOB_ik?si=9j4Hv13l5LtQfiYn

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3587

📲 لینکی بابەت لە فەیسبووک 👇
https://fb.watch/mQ3TGIAwub/?mibextid=Nif5oz

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

لە چـ کاتێکدا دەڵێی إن شاء اللە

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/mpOA9SsEuSI?si=Z8560kkLKoM9si7X

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11574

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjLn1U12/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

11ـ وە لەم ئەثەرەو لەو فەرمودانەی کە لەسەر خەواریج هاتوە بەهێزترین بەڵگەیە کە کەسێک ئەگەر یەک بیدعەی تێدابوو وەکو بیدعەی خەواریج یان بیدعەکانی تر،ئەو کەسە بە کەسێکی خراپ دادەنرێت و باسی باشەکانی ناکرێت،وەک چۆن پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم فەرمووی خەواریج قوڕئان دەخوێنن و ئەی صەحابە ئێوە کردەوەی خۆتان بە کەم دادەنێن لەچاو خەواریج و ئەوەو ئەوەیان هەیە،لەگەڵ ئەوەشدا فەرمووی ئەگەر پێیان بگەم وەکو قەومی عاد دەیانکوژم،
وە نەیفەرموو ئەی صەحابەکان مادەم ئەو کردەوە چاکانەیان هەیە و مادەم موسوڵمانن لێیان بگەڕێن و خۆتان خەریک مەکەن بەوانەوەو مەشغوڵ و خەریکی کافرانبن!!.

12ـ وە یەکێکی تر لە سوودەکانی ئەم ئەثەرە ئەوەیە کە دروست نیە گومانی باش بە ئەهلی بیدەع بەری وە بەو کەسانەی کە بەڵگەو قەرینە هەیە لەسەر گومانی خراپ پێ بردنەکەیان لە ئەهلی فسق و مەعسیەت و تاوان کاران بە ئاشکرا،ئیمڕۆ وای لێ هاتووە کۆمەڵێ نەزان کاتێک ڕەددی کەسێک دەدەیتەوە کە بیدعەیەکی کردووە یان گومانی خراپ بە کەسێک دەبەیت کە هۆکاری گومان بردنی پێی تێدایە دەڵێن کاکە گومانی باشی پێ بەرە!!
جا ئەم ئەثەرە وەڵامێکی جوانە بۆ ئەو کەسانەی ئەم قسە باطڵە دەکەن،بەڵێ جا بزانە ئەو صەحابە بەڕێزە ڕێک گومانی پێ بردن و ئەو فەرموودەی پێغەمبەری صلی الله علیه وسلم هێنایەوە کە باسمان کرد: ٲن قوما یقرؤون القران لا یجاوز تراقیهم؛قوڕئان دەخوێننەوە بەڵام لە قوڕگیان ناچێتە خوارەوە بۆ دڵیان تاکو تێی بگەن،
پاشان گومانی خراپی پێ بردن و فەرمووی، وٲیم الله لا ٲدري لعل ٲكثرهم منكم، فەرمووی لەوانەیە زۆربەی ئەو کەسانەی باسی کردووە لەو فەرمودەیەدا لە ئێوە بن،
پاشان گومانەکەشی حەق دەرچوو جا ئەم ئەثەرە بەڵگەیە کە بە هیچ شێوازیک دروست نیە گومانی باش بە ئەهلی بیدەع و ئەهلی مەعاسی بە ئاشکرا ببرێت و ئەوەش ڕێگاو ڕێبازی پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم و صەحابەکانە ڕەزای خوایان لێبێت کە گومانی خراپ بەکەسێک بەریت هۆکارەکانی گومانی تێدابێت و بەڵگە و قەرینە هەبێت لەسەر گومانی خراپ پێ بردنەکە.

وە زۆر سودو فەوائیدی تر لەم ئەثەرەدا هەیە ئەگەر ئینسان لێی وردبێتەوە هەمووی پەندو عیبرەتە بۆ ئێمەی موسوڵمانان،وە دەبێ کاری پێ بکەین و عەقیدەو بیروباوەڕی خۆمان لەسەر ئەو ڕێبازو ڕێگا ڕاستە دابمەزرێنین،نەک خۆمان لێ لابدەین و بڵێین ئەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نیە.

واللە أعلم والحمدلله وصلى الله على رسول الله و على آله و أصحابه الكرام ومن اتبعهم بإحسان إلى يوم الدين.

گۆران خضر.
1440/12/25کۆچی.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام.

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

چەند کەس مەبەستی خێرە لە عیبادەت کردن بەڵام نایپێکێت، یەکێک لە بەهێزترین بەڵگەکان لەسەر حەڕامی بیدعە کردن، وە چەند سودو ئادابێکی مەنهەجی و شەرعی بەهێز لەم ئەثەرەی ئەم صەحابە بەڕێزەوە........
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بسم اللە والحمدللە والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه ومن اتبعهم بإحسان إلى يوم الدين أما بعد:

-- دارميُّ لە «سونەنەکەی» ڕیوایەتی کردوە دەڵێت:
الحَكَمي کوڕی مبارك هەواڵی پێداوین کە:
عەمڕی کوڕی يحيى ووتیەتی:

-- گوێم لە باوکم بوو کە لە باوکیەوە دەیگێڕایەوە کە دەیووت:

-- ئێمە کۆمەڵێک بوین دانیشتبوین لەلای دەرگای ماڵی عبداللەی کوڕی مسعود ڕەزای خوای لێبێت پێش نوێژی نیوەڕۆ،جا کاتێک دەربچوبوایە پێکەوە دەچوین بۆ مزگەوت،

-- جا کاتێک کە دانیشتبوین و چاوەڕێمان دەکرد أبو موسى ی الأشعريُّ ڕەزای خوای لێبێت هاتە لامان و فەرمووی:
ئایا باوکی عبدالرحمن-عبداللەی کوڕی مسعود-نەهاتوەتە دەرێ؟.

-- ئێمەش ووتمان: نەخێر.
بۆیە ئەویش دانیشت لەگەڵ ئێمە تاوەکو عبداللەی کوڕی مسعود دەرچوو.

-- جا کاتێک کە دەرچوو هەموومان هەڵساین و أبو موسى ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی:

«ئەی باوکی عبدالرحمان من پێش ئێستا لە مزگەوت شتێکم بینی کە بە خراپم دادەنا،بەڵام والحمدللە هیچم نەبینی ئیللا خێر نەبێت».

-- عبداللەی کوڕی مسعود ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی:«ئەو شتە چیە بینیت؟»

-- أبو موسى فەرمووی::«ئەگەر بژیت دەیبینی»،

-- أبو موسى فەرمووی:« لە مزگەوت کەسانێکم بینی دانیشتبون چەند حەلقەیەک بون چاوەڕێی نوێژیان دەکرد،لە هەر حەلقەیەک پیاوێک هەبوو و لە دەستی وردە بەردی تێدابوو و دەیووت:
«سەد جار بڵێن اللە أكبر» ئەوانیش سەد جار وایان دەووت،
وە دەیووت:«سەد جار بڵێن لا إله إلا الله» ئەوانیش سەد جار وایان دەووت،
وە دەیووت:«سەد جار بڵێن سبحان اللە» ئەوانیش سەد جار وایان دەووت».

-- عبداللەی کوڕی مسعود فەرمووی:
«تۆ چیت پێووتن؟».

-- أبو موسى فەرمووی:«هیچ شتێکم پێ نەووتن چاوەڕێی ئەمر و قسەی تۆبوم».

-- عبداللەی کوڕی مسعود فەرمووی:
«بۆ ئەمرت پێ نەدەکردن کە هەڵەکانیان بژمێرن،وە زەمانی ئەوەت پێبدابان کە خوای گەورە چاکەکانیان بەزایە نادات؟».

-- پاشان عبداللەی کوڕی مسعود ڕەزای خوای لێبێت ڕۆیشت بەرەو مزگەوت و ئێمەش چوین لەگەڵی،
تاوەکو گەیشتە لای یەکێک لەو حەلقانە و ڕاوەستا و فەرمووی:«ئەوە چی دەکەن؟».

-- ووتیان:«ئەی باوکی عبدالرحمن،وردە بەردە اللە أكبر و لا إله إلا الله و سبحان الله ی پێ دەژمێرین».

-- عبداللەی کوڕی مسعود پێیانی فەرموو:
«خراپەکانی خۆتان بژمێرن من زامنی ئەوەتان بۆ دەکەم کە خوای گەورە هیچ شتێک لە چاکەکانتان بەزایە نادات!!،

ئەی هاوار بۆتان ئەی ئوممەتی محمد صلَّى الله عليه وسلَّم،چەند زوو بەهیلاک چوون!!،

ئا ئەوانە صەحابەی پێغەمبەرەکەتانن صلَّى الله عليه وسلَّم و لە ژیاندان!!،

وە ئەوە جلەکانی پێغەمبەرەکەتانە صلَّى الله عليه وسلَّم هێشتا ڕزی نەبوەو تێک نەچوە!!،

وە ئەوە قاپ و قاچاغەکەیەتی هێشتا نەشکاوە!!،

سوێند بەو خوایەی کەوا نەفسی منی بەدەستە یاخود ئێوە بەڕاستی لەسەر ڕێبازو ڕێگایەکن کە باشترو چاکترە لە ڕێبازو ڕێگای پێغەمبەرەکەتان صلَّى الله عليه وسلَّم،

یاخود دەرگای گومڕایی دەکەنەوە!!».

-- کەسەکانی ئەو حەلقانە ووتیان:«ئەی باوکی عبدالرحمن،هیچ مەبەستێکمان نیە تەنها خێر نەبێت!!».

-- عبداللەی کوڕی مسعود ڕەزای خوای لێبێت فەرمووی:
« جا چەند کەس هەیە کە مەبەستی خێرە بەڵام نایپێکێت؟؟!!،
بەڕاستی پێغەمبەری خوا صلَّى الله عليه وسلَّم باسی بۆ کردوین سەبارەت بە قەومانێک کە قوڕئان دەخوێننەوە بەڵام لە قوڕگیان ناچێتە خوارەوە!!،
وە لەوانەیە زۆربەی ئەو کەسانەی کە باسی کردوە لە ئێوە بن!!،پاشان پشتی تێکردن و ڕۆیشتن».

-- وە دوای ئەوە عەمڕی ی کوڕی يحيى فەرمووی:
«بینیمان زۆربەی ئەو کەسانەی لەو حەلقانە دانیشتبون و ئەو بیدعەیان دەکرد،لە شەڕی نەهڕەوان لەگەڵ خەواریجەکان بون و ڕوبەڕومان بوبونەوەو شەڕیان لە دژمان دەکرد!!».

بڕوانە: [«مقدِّمة سنن الدارمي» (٢١٠)].
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

--- چەند و سودو فەوائیدو ئادابێکی مەنهەجی و شەرعی لەم چیرۆکەدا:.....

1ـ کەسی سیقەو متمانە قسەی وەردەگیرێت وەک چۆن ئەو ڕاویانە لە یەکترەوە نەقڵی ئەم ئەثەرە دەکەن تاوەکو دەگەنەوە بە صەحابەی بەڕێز عبداللەی کوڕی مسعود،وە گومان دروست کردن و وەرنەگرتنی قسەی کەسی متمانە خەلەلە لەو کەسە کە بە هۆیەوە دەیەوێت حوکمەکانی زانایان ڕەتبکاتەوە لەسەر کەسەکان.

2ـ وە بردنی خەبەرێک بۆ لای کەسێک کە شارەزاتربێت لە خۆت بە تایبەت بۆلای زانایانی کیبارو شارەزا لە بوارەکانی دین و گەورە زانایان،

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

جن دەچێتە لاشەی ئینسانەوە ، وەڵامێک بۆ ماکوان کەریم

🎙 مامۆستا رمضان شکور رحمە اللە

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/OGq-3rhtbX4?si=kLMnm-rX4Rh3hNSF

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11566

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjdbgDoY/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ #کورتە_وتار

ڕاستکردنەوەی تێگەیشتنێکی هەڵە

🎙 مامۆستا دانا عبداللە

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/2H8kmeya8xY

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11561

📲 لینکی بابەت لە تیکتۆک 👇
https://vm.tiktok.com/ZMjJDNp46/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

ئایا هەموو سەرئێشەو پشت ئێشەو توڕەبونێك و بێهێزی و بێتاقەتی و کەم خەویەك یاخود شت لە بیروچونەوەو شین بونەوەیەك لە جەستەدا هۆکارەکەی (سحرو چاوو جنە)؟؟

بسم الله الحمدلله والصلاة والسلام على رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم...

بەداخەوە هەرکات خەڵکی وەکوو پێویست شارەزای ئایینەکەیان نەبوون و بەپێی پێویست لەشەرع تێنەگیەشتن ئەوە بێگومان ڕەنگە زۆر بەئاسانی فێڵیان لێبکرێت و فریو بدرێن..!!
ئێوە تەماشا بکەن لە ڕۆژگاری ئێستاماندا ئەو کەسانەی بەناوی ڕوقیەکردنەوە خەڵکێکی زۆریان فریوداو پارەیەکی زۆریان کۆکردەوە لەژێر پەردەی (تۆ سحرت لێکراوەو تۆ چاوو نفوس لێی داویت و هەتا دوایی) چییان لەو خەڵکەکرد؟!

من نامەوێ لێرە لەم نوسینە باسی فڕت و فێڵەکانیان بکەم...
- بەڵکو مەبەستمە ئەوە ڕونەوە بکەم کە بەچی و چۆن چۆنی ئەو خەڵکە فریویان دەخۆن و زۆر بەئاسانی باوڕ دەکەن پێیان؟.

- بێگومان ئەمە فێڵەکەیانە، وە ئەمە ڕێگەکەیانە ئەتوانم بڵێم -ڕێگەیەکی شەیتانیە- بۆ لە خشتە بردن و فریودانی ئەو کەسانەی دەچنە لایان!.

- سەرەتا جار وایە کابرای موڕەقی ڕوقیەچی خۆی پرسیار دەکات لە نەخۆشەکەو دەڵێت چیتە؟

- وە جاری واش هەیە نەخۆش خۆی دەست پێ ئەکات ئەڵێت بەخوا مامۆستا گیان من زۆر بێهێزو ماندوم و دایم سەرئێشەمەو ئەم دەست و قاچەم ئەمنە ساردە دایم سڕەو مێرولە ئەکات..
ئینجا لەتاو ئازاری پشت ئێشە هەراسان بوومە!!

جاروبار بەناو مەلای لەخوا نەترسی موڕەقیش موداخەلەیەك ئەکات ئەڵێ: ئەی دڵت توند نابێ لە عەسران بەدواوە؟ ئەی قژت هەڵناوەرێ، نەخۆشیش ئای مامۆستا چۆنت زانی!! ئێ بەردەوام بە...

واللە مامۆستا دایم توڕەم دایم پێم دەڵێن ئەوە بۆ وا ڕەنگت زەردە ڕەنگت پەڕیوە... ئینجا مامۆستا دایم دەست و پێیەکانم عارەق دەکەن و بێ حەوسەڵەم.. ئەوە خەو هەرباسی مەکە تابەیانی بەخەبەرو قەلەق و بێزارم..
ئینجا موداخەلەی بەناو مەلا بەردەوامە باشە خوشکم، برا، شتت بیرناچێتەوە شتێك لە شوێنێ دابنێی دوایی بیرتەچێتەوە لەکوێیە؟
بارێ واللە مامۆستا سبحان اللە ڕێك وام ئەو نیشانانەم هەموووووووی هەیە هەمویم تیایە...

باشە.... ئینجا با بزانین کابرای بەناو مەلاو موڕەقی چی عیلاج و چارەسەرێکی هەیە بۆیان؟.
جارێ پێش هەموو شتێك گومانی زۆر بۆ نەخۆشەکە دروست ئەکات و پێی ئەڵێت ئەم نیشانانەی باستکردن نیشانەیە بۆ ئەوەی سحرت لێکراوە یاخود چاوو نفوس لێی داویت یاخود جن چۆتە لاشەت.. پاشان

دوای ئەوە خۆی لێ ئەکات بە دکتۆرو چارەسەرو عیلاجیش دائەنێت بۆیان بۆ نمونە:
جارێ لە -خواردن و خواردنەوە ئەم شتە باش و بەسودانەیان) لێ قەدەغە ئەکرێت لێیان ئەگیرێتەوە!...
(گۆشت بەتایبەت گۆشتی سور، ماسی، شتی ترش و تون.. با بڵێین مزرەمەنیەکان، سەوزەکان ئەڵێن هەرنەچی بەلای زەڵاتەو سەوزەدا)
ئێ بۆ؟
چونکە تۆ!
سحرو جادووت لێکراوەو جن چۆتە لاشەت و وێرانی... هەتا دوایی..)..

منیش لە وەڵامی زۆرێك لەو نیشانانەو ئەو نەخۆشە فریو خواردوانەدا ئەڵێم:

ئەی براو خوشکی مسوڵمانم..
زۆربەی هەرە زۆری ئەو نیشانانە دورو نزیك هیچ پەیوەندیەکی بە (سحرو جادو و جن و) ئەو بابەتانەوە نیە؛ بەڵکوو ئەوەی کە من کۆمکردۆتەوەو بیستومە لەزاری هەندێك لە دکتۆرە بەڕێزەکانەوە ئەم نیشانانە بەم جۆرەیە..

1- هەستکردن بە بێهێزی و ماندویی، ئازاری پشت و دەست و قاچ و ماسولکەکان، زۆربەی کات کە بێجەوو بێتاقەتی، ئەوە ڕەنگە کەمی ڤیتامین < D > دیت هەبێت.
کەمی ئەم ڤیتامینە لە لەشدا هۆکارێکی سەرەکیە بۆ کەم خەوی و بەردەوامیش هەست بەخەو دەکەیت لەگەڵ ئەوەشدا تێرخەو نابیت و هەمیشە هەست بە ماندویی و بێزاری ئەکەیت..

جا وەرن با بزانین چارەسەرەکەی چیە چارەسەرەکەی ڕێك پێچەوانەی -وتەی موڕەقیەکانە- هداهم اللە..

چارەسەر بۆ ئەوە:
خواردنی گۆشتە وەکوو ماسی و گۆشتی سوور ئێجگار بە سودە بۆی! کەچی کابرای نەزانی بێ ئاگای مرقي ئەو شتانەی لێ قەدەغە ئەکات.

2- هەستکردن بە سڕی پەنجەکانی دەست و پێ وەکوو ئەوەی مێرولە دەکات، شتیان بیردەچێتەوەو تەرکیزیان کەم دەبێت و زۆر بەی کات شتیان لەیاد ئەچێت و بێ ڕەنگن ڕەنگیان زەردە ئەوە نیشانەی کەمی ڤیتامین <B12> بی ١٢ یە..

کەچی ئەمان ئەڵێن تۆ چاوو نفوس لێی داویت..

چارەسەر:
باشترین چارەسەر یاخود باشترین خواردن خواردنی گۆشتی حەیوان و گۆشتی مریشک و سپایی وەکوو شیرو ماست کەچی ئەمان بەهەمان شێوە لێیان قەدەغە ئەکەن..

3- زۆربەی ئەوانەی کە ئاسنیان کەمە بێ ڕەنگن زوو زوو توشی سەرئێشە دەبن یاخود گێژ دەبن و دەست و قاچیان زۆربەی کات ساردە.

ئەمانیش باشترین بژاردە هەر گۆشتە بۆیان گۆشت و جگەر، کە ئەویشیان لێ حەرام کراوە.

Читать полностью…
Подписаться на канал