regaypeshin | Неотсортированное

Telegram-канал regaypeshin - ڕێگای پێشین

1944

كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام ❉ کەناڵێک بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان و فەرمودە ڕاستەکانی پێغەمبەر ﷺ،و بڵاوکردنەوەی وتەی زانایان و وتار و وانه‌ و پارچه‌ ده‌نگیەکان بە زمانی کوردی: https://t.me/Regaypeshin بۆ گەیاندنی پیشنیارەکانتان: @masoudALkurdi

Подписаться на канал

ڕێگای پێشین

شێوازی نوێژی جەژن بە کورتی :ـ

بە دڵ نەک بەزمان نیەتی دوو ڕکاتی نوێژی جەژنی ڕەمەزان دەهێنیت و اللە أكبر دەکەیت پاش اللە أكبری چونە ناو نوێژەکە حەوت جار اللە أكبر دەکەیت پێش فاتیحە خوێندن،

پاشان سوڕەتی فاتیحە دەخوێنیت و سوڕەتێکی تر دەخوێنیت سوننەتە سوڕەتی الأعلى (سبح اسم ربك الأعلى...) لە ڕکاتی یەکەم بخوێنرێت ئەگەر نەتتوانی هەر سوڕەتێکی تر بخوێنرێت دەبێت،

وە لە ڕکاتی دووەم دوای اللە أكبری هەڵسانەوە پێنج جار اللە أكبر دەکەیت، پاشان سوڕەتی فاتیحە و سوڕەتێکی تر دەخوێنرێت وە سوننەتە سوڕەتی الغاشية (هل أتاك حديث الغاشية) بخوێنرێت ئەگەر نەتتوانی هەر سوڕەتێکی تر،
وە بە هەمان شێوە وەکو نوێژە دوو ڕکاتیەکان تەواوی دەکەیت،

وە کاتەکەشی وەکو نوێژی چێشتەنگاو (الضحى) دوای بە نزیکەیی چارەگێک خۆر هەڵاتن دەکرێت وە کاتەکەی دەمێنێت تاوەکو پێش زەوال ئەویش بە نزیکەیی چارەگێک پێش نوێژی نیوەڕۆ.

وە ئەم دروشم و خێرە گەورەیە کە نوێژی جەژنە لە کیس خۆتانی مەدەن و زیندووی بکەنەوەو ئەنجامی بدەن ئەگەر نەتتوانی بە جەماعەت لە مزگەوت بیکەیت لە ماڵەوە بیکە .

خوای گەورە تاعەت و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانمان لێ وەربگرێت و ئەم نەخۆشی و ناخۆشیانە لەسەر موسوڵمانان بەگشتی لابدات بە ڕەحم و بەزەیی خۆی آمین.
واللە أعلم
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

🍃 سوننه‌ت و ئادابەکان و هەندێک لە واجباتی نوێژی جه‌ژنی ڕەمه‌زان و قوربان 🍃

1- ئاماده‌بوون له‌ نوێژی جه‌ژن و خۆشۆردن و پۆشینی جلی جوان و باش.

2- سوننه‌ته‌ به‌ر له‌ ده‌رچوونت له‌ماڵ بۆ نوێژی جه‌ژن چه‌ند ده‌نكێك له‌ خورما بخۆیت، وه‌ بە وتر بیخۆیت، واته‌: به‌تاك بیخۆت، یه‌ك دانه‌، یان سێ دانه‌، یان پێنج دانه‌،وە ئەم تاک خواردنی خورمایە تایبەتە تەنها بە جەژنی ڕەمەزان و کاتەکانی تر سوننەت نیە بە تاک بخورێت،وە لە جەژنی قوربان سوننەتە هیچ نەخۆیت تاوەکو دەگەڕێیتەوە ماڵ لە سەربڕاوەکەی خۆت بخۆی والله اعلم.

3- سوننه‌ته‌ ته‌كبیر لێ بدەیت‌، بۆ پیاوان به‌ ده‌نگی به‌رز، وه‌ ئافره‌تان به‌ ده‌نگی نزم و سری، تا ئه‌وكاته‌ی ئیمام دێت بۆ نوێژی جه‌ژن دوای نوێژی جەژنی ڕەمەزان تەکبیرات تەواو دەبێت،وە لە جەژنی قوربان تاوەکو ڕۆژی چوارەمی جەژن دەمێنێت لە دوای نوێژەکان و کاتەکانی تر دەکرێت.

4- سوننه‌ته‌ له‌ چوونت بۆ نوێژی جه‌ژن كه‌ به‌ڕێگایه‌ك داده‌چیت له‌ كاتی هاتنه‌وه‌ ڕێگاكه‌ت بگۆڕیت.

5- نوێژی جه‌ژن دوای هه‌ڵهاتنی خۆره‌ به‌ئه‌ندازه‌ی رمێك کە دوای چارەگێک بۆ بیست دەقە دروستە والله اعلم، وه‌ به‌بێ بانگ و به‌بێ قامه‌ته‌، وه‌ به‌بێ وتنی ( الصلاة جامعة ).

نوێژی جه‌ژنیش: دوو ڕكاته‌،وە ڕای ڕاجح و بەهێز وابجە ئەم نوێژە له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م حه‌وت ته‌كبیر ده‌كرێت، وه‌ له‌ ڕكاتی دووه‌م پێنج ته‌كبیر ده‌كرێت.
وە لەنێوان تەکبیرەکان دروستە زیکر بکرێت بە (سبحان الله والحمدلله ولا إله إلا الله والله أكبر) وە دروستیشە هیچ زیکرێک نەکرێت،وە دروستە لەگەڵ تەکبیرەکان دەست بەرز بکرێتەوە وە دروستیشە دەست بەرز نەکرێتەوە.

وه‌ سوننه‌ته‌ بۆ ئیمام كه‌وا به‌ده‌نگ له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م سوڕه‌تی ( الأعلی ) بخوێنێت لە دوای فاتیحە، له‌ ڕكاتی دووه‌م ( الغاشیة )، یانیش سوڕه‌تی ( ق ) و ( القمر ) بخوێنێت.

وه‌ له‌ پاشاندا وتارێك ده‌درێت، ئاماده‌بوون تێیدا سوننه‌ته‌، وه‌ به‌یه‌ك وتار دەبێت نەک دوو وتار، به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێك له‌ وتاربێژه‌كان وه‌كو وتاری هه‌ینی به‌ دوو وتار وتاری جه‌ژن ده‌ده‌ن!.

* ئه‌گه‌ر كه‌سێك نوێژی جه‌ژنی به‌ جه‌ماعه‌ت له‌ ده‌ست چوو، ده‌توانێت به‌ ته‌نها بیكات به‌و شێوه‌ی كه‌ باسكرا و تاوەکو نیوەڕۆ کاتەکەی دەمێنێت.

6- وه‌ سوننه‌ته‌ له‌كاتی جه‌ژنه‌ پیرۆزەكردن له‌ یه‌كتر بوترێت: ( تَقَبَّلَ اللَّهُ مِنَّا وَمِنْكُمْ ).

7- ڕۆژی جه‌ژن ڕۆژی دڵ خۆشی و دڵ فراوانی و خواردن و خواردنه‌وه‌ی پاك و حه‌ڵاڵه‌،نەک تازیە نوێکردنەوەو غەمباری و دڵناخۆشی کە شتانێکی ناشەرعین.

8- سوننه‌ته‌ كه‌وا به‌ پێ بچیت بۆ نوێژی جه‌ژن.

9- وه‌ سوننه‌ته‌ كه‌وا ئاماده‌ی وتاری جه‌ژن بیت و دانیشیت و گوێ له‌ وتاره‌كه‌ بگریت.

10-پێش نوێژی جەژن سوننەت نیە دوو ڕکات بکرێت،بەڵام سوننەتە كردنی دوو ڕكات نوێژ دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ نوێژی جه‌ژن گه‌ڕایته‌وه‌ ماڵەوە‌، واته‌ دوو ڕكات له‌ ماڵ بكه‌یت.
عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال :
((كَانَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لَا يُصَلِّي قَبْلَ العِيدِ شَيْئًا فَإِذَا رَجَعَ إِلَى مَنْزِلِهِ صَلَّى رَكْعَتَيْنِ )) رواه ابن ماجه، حسنه الألبانی في سنن ابن ماجه (1293)، و الإرواء (3 / 100).
واتە:
پێغەمبەری خوا صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم پێش نوێژی جەژن نوێژی نەدەکرد،وە ئەگەر بگەڕایەوە بۆ ماڵەوە دوای نوێژی جەژن ئەوا دوو ڕکعاتی دەکرد.

تێبینی:بەڵام ئەگەر پێش نوێژی جەژن چوی ئەوا دروستە نوێژی تەحیەت ولمەسجد بکەیت و ئەمە پەیوەندی نیە بە پێش نوێژی جەژن.

وه‌رگیراوه‌ له‌ سایتی شێخ صالح الفوزان خوای گه‌وره‌ بیپارێزێت به‌ كه‌مێك ده‌ستكاری و زیاده‌وه‌.
http://www.alfawzan.af.org.sa/node/14073

📲 ڕێگای پێشین
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

ئەو داوایەی پێغەمبەری خوای ﷺ لێی پەشیمان بویەوە

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/Z9CTWawCIwk


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3339

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

https://vm.tiktok.com/ZMYWC3Q8n/

شوکرانەی نیعمەتەکانی خوای گەورە بکەن

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ کورتە وتار

عیبادەتەکانمان دەبێت هەمووی بۆ خوا بێت

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/LPoQ9qxQlH0

📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11245


📲 لینکی بابەت لە تیکتۆك👇
https://vm.tiktok.com/ZMYnT7tE2/

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ کەناڵی فەرمی ڕێگای پێشین لە تیك تۆك
جگە لەو کەناڵە بەرپرسیارنین لە هیچ کەناڵێکی تر کە بەناوی ڕێگای پێشین داندراوە 👇

regaypeshin5?_t=8bXI6xv4XKQ&_r=1" rel="nofollow">https://www.tiktok.com/@regaypeshin5?_t=8bXI6xv4XKQ&_r=1

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

ناساندنی [ خەوارجەکان-توندڕەوەکان ] و هەڵنەخەڵەتان پێیان

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/jP1PHahtvrc


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3331

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

چیرۆکی پێغەمبەر زەکەریا و یحیی علیهما السلام

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/MXP5nIXxuoY


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3327

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ شەوی قەدر لە چ شەوێکە

شێخ محمد بن صالح العثيمين ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت



لە گەڵمان بن لە کەناڵی ڕێگای پێشین لە یوتوب
https://www.youtube.com/channel/UC58iSNpxWAUgjXr_Q4I4EFA


لە گەڵمان بن لە پەیجی ڕێگای پێشین لە فیسبوك
https://www.facebook.com/FCRegayPeshin/

لە گەڵمان بن لە پەیجی ڕێگای پێشن لە تلیگرام
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ هەندێ ئەحکام دەربارەی مانگی رمضان ( ٢۳ )

شەوی لیلة القدر

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/JQCfHN06tXs


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11223

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

ڕاستگۆیی موسڵمانان لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانیان

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/SSBr7QEUic8


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3321

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

لە خزمەت چەند فەرموودەیەکی صحیحدا

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/i4VkLxA5WV8


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3318

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

هەندێ لە تایبەت مەندیەکانی پێغەمبەری خوا محمد ﷺ

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/LKacLG0Tjcg


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3316

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وەڵامێك بۆ چەواشەکاریەکانی
عیرفان علی عبدالعزیز ڕابەری بزوتنەوە

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/MW7lVzf6MzM


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3312

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ هەندێ ئەحکام دەربارەی مانگی رمضان ( ١٩ )

کەسێک نەخۆشی درێژ خایەنی هەبێت حوکمی چی یە ؟

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/Tf-fOkyZVmw


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11200

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

بسم الله الرحمن الرحيم

الحمد لله رب العالمين، وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.


*سونەتەکانی جەژن*

*یەکەم: خۆ جوان کردن - لەبەر کردنی جوانترین پۆشاکت لە ڕۆژی جەژندا:*

ابن عباس - خوا لێیان ڕازیبێت - دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - لە ڕۆژی جەژندا پۆشاکێکی سووری لەبەر دەکرد.

* مەبەست لە سوری پۆشاکەکە - خەتی سوری تێدا بوو.

زاد المعاد لابن القيم (٥٥٤/۱)

سلسلة الصحيحة: ۱۲۷۹


*دووەم: خۆشۆردن لە ڕۆژی جەژندا پێش چونت بۆ نوێژی جەژن*

نافع دەفەرمووێت: عبدالله كوڕی عمر - خوا لێیان ڕازیبێت - لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا پێش ئەوەی بچێت بۆ شوێنی نوێژ کردن - المصلی - خۆی دەشۆرد.

موطٲ: ۳۸٤ وصححه الٲلباني في الٳرواء


*سێیەم: خواردنی چەند خورمایەك بەشێوەی تاك پێش ڕۆیشتنت بۆ نوێژی جەژن - تایبەتە بە جەژنی ڕەمەزانەوە*

ٲنس كوڕی مالك - خوا لێی ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - نەدەچوو بۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان هەتاوەکو چەند دەنکە خورمایەکی نەخواردایە، بەشێوەی تاك دەیخوارد.

البخاري: ۹٥۳


*چوارەم: بە پیادە ڕۆیشتن بۆ شوێنی ئەنجامدانی نوێژی جەژن - المصلی*

عبدالله كوڕی عمر - خوا لێیان ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - دەچوو بۆ نوێژی جەژن بە پیادە، وە دەگەڕایەوە بە پیادە.

سنن ابن ماجه: ۱۰۷۸ وحسنه الٲلباني


*پێنجەم: ڕۆیشتن بۆ نوێژی جەژن لە ڕێگەیەکەوە وە گەڕانەوە بۆ ماڵەوە لە ڕێگەیەکی ترەوە - مخالفة الطريق.

جابر کوڕی عبدالله - خوا لێیان ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

لە ڕۆژی جەژندا پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - لە ڕێگەیەکەوە بڕۆیشتایە بۆ شوێنی ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە ڕێگەیەکی ترەوە دەگەڕایەوە.

البخاري: ۹۸٦


*شەشەم: تەکبير كردن لە جەژندا لە کاتی لە ماڵ دەرچون هەتاوەکو ئەنجامدانی نوێژی جەژن*

الزهري: دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - لە ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا هەتاوەکو دەگەیشتە - المصلی - تەکبيری دەکرد،

وە هەتاوەکو نوێژی تەواو دەکرد، کە نوێژەکەی تەواو بکردایە تەکبیری نەدەکرد.

شێوازی تەکبیر کردن: (الله أکبر ، الله أکبر ، لا إله إلا الله ، والله أکبر ، الله ٲكبر ، ولله الحمد)

السلسلة الصحيحة: ۱۷۱


*حەوتەم: ئەنجامدانی نوێژی* *جەژن لە - المصلی - لە شوێنێکی چۆڵ دا*

عبدالله كوڕی عمر - خوا لێیان ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - دەچوو بۆ شوێنی ئەنجامدانی نوێژی جەژن - المصلی - لە ڕۆژی جەژندا،

وە یەکێك لە هاوەڵان العنزة: ئەندازەی نیوەی ڕمێكە کەمێك گەورەتری پێبوو، کاتێك گەیشتە - المصلی - لە بەردەمیدا چەقاندی - سوترەی نوێژەکەی بوو،

لە کاتی نوێژ کردندا لە بەردەمیدا بوو،

لەبەر ئەوەی - المصلی - شوێنێکی دەشتایی بوو هیچ شتێکی لێ نەبوو بیکەنە - سوترە.

سنن ابن ماجه: ۱۰۸٤ وصححه الٲلباني

شێخی الباني - ڕەحمەتی خوای لێبێت - دەفەرمووێت:

ئەنجامدانی نوێژی جەژن لە - المصلی - دا سونەتە، وە پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - فەزڵی نوێژ كردنی جەژنی لە - المصلی - دا
داوە بەسەر نوێژ کردنی جەژن لە مزگەوتەکەیدا.


*هەشتەم: گوێڕاگرتن لە وتاری جەژن*

عبدالله ابن السائب - خوا لێی ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

ئامادەی نوێژی جەژن بووم لەگەڵ پێغەمبەری خوادا - صلی الله عليه وسلم - نوێژی جەژنی لەگەڵ ئەنجامداین پاشان فەرمووی: نوێژەکەمان ئەنجامدا هەر کەسێك پێی خۆشە دابنیشێت بۆ گوێڕاگرتن لە وتاری جەژن با دابنیشێت وە هەر کەسێك پێی خۆشە بڕوات با بڕوات.

صحيح الجامع للٲلباني: ٤۳۷٦


*نۆیەم: جەژنە پیرۆزە لە یەکتر کردن*

جبير كوڕی نفير - خوا لێی ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

هاوەڵانی پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - کاتێك بە یەك بگەیشتنایە لە ڕۆژی جەژندا هەندێکیان بە هەندێکیان دەفەرموو: خوای گەورە لە ئێمە و ئێوەی قەبوڵ بکات.

تمام المنة للٲلباني: ۳٥٤


*دەیەم: ئەنجامدانی دوو رکعات نوێژ پاش گەڕانەوە لە نوێژی جەژن*

ٲبي سعيد الخدري - خوا لێی ڕازیبێت - دەفەرمووێت:

پێغەمبەری خوا - صلی الله عليه وسلم - لە پێش نوێژی جەژن هیچ نوێژێکی نەدەکرد کاتێك دەگەڕایەوە بۆ ماڵەکەی خۆی دوو رکعات نوێژی دەکرد.

صحيح سنن ابن ماجه: ۱۰۷٦ وحسنه الٲلباني

وصلى الله وسلم وبارك على عبده ورسوله نبينا محمد وعلى آله وأصحابه أجمعين.

وەرگێڕانی: دیاری حمە صديق

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت:
💐( اجتمع عيدان في يومكم هذا فمن شاء أجزأه من الجمعة وإنا مجمعون إن شاء الله )💐.

وصف:قال الشيخ الألباني:صحيح عن بن عباس عن رسول الله صلى الله عليه وسلم أنه قال،الصفحة أو الرقم:416 / 1311،خلاصة حكم المحدث:صـحـيـح
اسم الكتاب:سنن ابن ماجة.

واتە:
( لەم ڕۆژەی تێیداین دوو جەژن کۆبوەتەوە**،
بۆیە هەر کەسێک ویستی لێبێت،ئەوا شوێنی هاتنی بۆ نوێژی جومعە دەگرێتەوە،وە ئێمە إن شاء الله بۆ نوێژی جومعە دێینەوە).
ـ💐💐💐💐💐💐💐ـ

** ""جەژنی ڕەمەزان یاخود قوربان لەگەڵ جەژنی رۆژی جومعە"".

📌 تێبینی :-

📌بۆیە ئەگەر جەژن کەوتە ڕۆژی جومعە ئەوا دروستە کە نێیەی بۆ نوێژی جومعە و لە ماڵ نوێژی نیوەڕۆ دەکەیت وە باشترە بێی بۆ جومعە.

📌بەڵام کە نایەی بۆ جومعە ئەوا لەماڵ نوێژی نیوەڕۆ دەکەیت و نایەیت بۆ ئەو مزگەوتانەی کە خوتبەی تێدا نادرێ و نوێژی نیوەڕۆکەت بکەیت،
بەڵکو لەماڵەوە دەیکەیت.

📌بەڵام بەمەرجێک دەتوانی نەیەیت بۆ نوێژی جومعە،کە ئەگەر بەیانیەکەی نوێژی جەژنت کردبێت بە جەماعەت لە گەڵ خەڵکی،
ئەگەر نا نوێژی جەژنت نەکردبێت بە جەماعەت،ئەوا دەبێت بچیت بۆ نوێژی جومعە و واجبە.

📌بەڵام ئیمامی مزگەوت کە خوتبە دەدات،ئەو دەبێت بچێت بۆ نوێژی جومعەو بۆ خەڵکی وتار بدات،بەڵام خەڵکەکەی تر ئەگەر ویستی لێبێت دەچێت بۆ جومعە ئەگەر ویستی لێنەبێت ناچێت و نوێژی نیوەڕۆ دەکات بەمەرجێک وەک گوتم دەبێت نوێژی جەژنی کردبێت بە جەماعەت.

📌وە ئەو ڕوخسەتە ئەوە دەردەخات کە نوێژی جەژن چونی بۆ کردنی بە جەماعەت واجبە،چونکە ئەگەر واجب نەبوایە ئەوا واجبی چونی بۆ نوێژی جومعەی لا نەدەدا.
واللە أعلم.

ئەو تێبینیانە هەندێکی وەرمگرتوە لە فەتوایەکی شێخ ابن عثيمين رحمە اللە ئەمەش لینکەکەیەتی:
http://zadgroup.net/bnothemen/upload/ftawamp3/Lw_362_21.mp3
ـ————————————
كەناڵی ❉﴿ ڕێگای پێشین ﴾❉لە تیلیگرام:
/channel/Regaypeshin

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

عبدالرحمن کوڕی ملجم کێ بوو
چۆن ئیمامی علی کوشت رضي اللە عنە

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/LWQvUJnRnRM


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3337

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

ناساندنی [ خەوارجەکان-توندڕەوەکان ] و هەڵنەخەڵەتان پێیان بەشی ( ٣ )

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/FRbZxKTFvEU


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3335

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

ناساندنی [ خەوارجەکان-توندڕەوەکان ] و هەڵنەخەڵەتان پێیان بەشی ( ٢ )

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/TfNXMMegrAQ


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3333

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ هەندێ ئەحکام دەربارەی مانگی رمضان ( ٢٥ )

ئەگەر شەوی قەدر کەمێك خەوتم ئەو شەوەم بەردەکەوێت ؟

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/5J2ot4o7E1w


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11240

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

چەند بەسەرهاتێکی پێغەمبەر داود علیه السلام

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/FIAlFrpbkA8


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3329

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

الزهد في الامارة

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/W-UdRwmhGb8


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3325

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ هەندێ ئەحکام دەربارەی مانگی رمضان ( ٢٤ )

شەوی قەدر لەکام شەوەدایە؟
بەڵام چۆن جوتەکان دەبن بەتاك  ؟

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/nWs9s4g50X4


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11225

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ هەندێ ئەحکام دەربارەی مانگی رمضان ( ٢٢ )

کەسێك ڕۆژێک لە پێناو خوای گەورە بە ڕۆژوو بێت

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/eZz3UREiyfg


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11221

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ هەندێ ئەحکام دەربارەی مانگی رمضان ( ٢١ )

دەرگای ریــان لە بەهەشتدا

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/6X6_X-TH2QA


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11217

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ هەندێ ئەحکام دەربارەی مانگی رمضان ( ٢٠ )

ئافرەت کە کەوتە سوڕی مانگانە چ کاتێک ڕۆژیەکەی دەگرێتەوە ؟

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/u4u5hZi6BYA


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11212

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ وتارەکانی مانگی رمضانی ساڵی ١٤٤٤ هـــ

بەسەرهاتی پێغەمبەر یوشع بن نون علیە الصلاة و السلام

🎙 مامۆستا سیروان ئەشقەڕ

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/8_C4VEuSPxk


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/msirwanashqer/3314

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

بە ڕیشی سپیەوە لە مانگێکی پیرۆزەوە شەرم دات نەگرێت درۆ و بوهتان بکەی

ئێوە کە کوڕی خەڵکتان بە کوشتن داو جەرگی سەدان دایك و باوکتان سوتاند بەناوی جیهادەوە ، ئێوەن کە ژینگەیەکی لەبار دروست دەکەن بۆ داعش گەنجەکان وا پەروەردە دەکەن تۆی بیری توندڕەوی و تەکفیری دەسەڵاتداران و لایەنە ئەمنیانکان لە بیر و هۆشی گەنجەکان دەچێنن

لەو فیدۆیەدا کە وێنەکەم داناوە دەڵێت سەلەفی

باوەڕی بە خروج نیە و نازانم فلان وەلی ئەمرە

لەولاش دەڵێت ژینگەیەکە کە داعش دروست دەکات ...!!!

وەرە خۆت پێ ڕابەر بێت ..!! کەچی ئەوەندە جاهیل و نەزانیش بیت ، داعش نەک ئەوانەی پێی وەلی ئەمر نیە بەڵکوو پێشی موڕتەدە و خروجیش دەکەن ، کەچی سەلەفی بە پێچەوانەوە دەسەڵادارانی پێ وەلی ئەمرە و خروجیشی پێ دروست نیە لەسەر دەسەلاتدارێك موسڵمان بێت

بەڵام درۆزن ڕوی ئەوەندە قایمە گوێ نادات بە درۆیەکانی بە درۆیەکی تر وەڵامت دەداتەوە

Читать полностью…

ڕێگای پێشین

✍ هەندێ ئەحکام دەربارەی مانگی رمضان ( ١۸ )

ئافرەتی شیردەر و ئافرەتێك حەملی هەبێت ئایە دەتوانن بە ڕۆژوو نەبن ؟

🎙 مامۆستا هۆشیار أحمد

📲 لینکی بابەت لە یوتوب 👇
https://youtu.be/IMucdxcmL1M


📲 لینکی بابەت لە تلیگرام 👇
/channel/Regaypeshin/11198

Читать полностью…
Подписаться на канал