زمان و وێژە بەرهەم تەنیا کۆمەڵێک لاپەڕەی ڕەشکراو نییە، بەڵکوو کۆمەڵێک بیروهزری دەربڕاوی مرۆڤە کە دەکرێ لە هەر ڕێیەکەوە بڵاوبێتەوە و کاریگەریی باشی خۆی دابنێ، ئەم بابەتانە ماندووبوون و شەونخوونییان پێوە کێشراوە، با ئەمانەتدار و ئەمەگدار بین! ڕامان غەفووری
ڕەچەڵەکناسی
شطرنج
کایەی شەترنج یا «شاترنج» کە ژمارەی مۆرە و خانە و جۆری خانەکانی وەک کایەی دامەیە و بە پەرەسەندووی دامەش دادەندرێ لە شا و ترنج پێک هاتووە کە هەردووکیان لە زمانی کوردیدا واتادارن، شە(شا) کە سوڵتان یا king ە، «ترنج»یش ڕەگی چاوگی «ترنجان»ە کە لێرەدا واتای بە زۆر جێکردنەوە و پاڵەپەستۆ و خۆترنجانە شای لە کایەکەدا هەیە بۆ ئەوەی کیشومات بێت، هەروەها وشەی «مات»یش مانای بێجووڵە و بێدەنگی هەیە، لە کوردەواریدا ئێستاش بە کەسی بێدنگ و بێجووڵە دەڵێن مات وەک ئەو کاسانەی خەم و پەژارەیان لە دڵدایە یا ئەو کەسانەی لە کەمیندان و خۆیان لە شتێک مەڵاس داوە(مات داوە) و جوڵەیان لە خۆیان بڕیوە، هەروەها لە زمانی کوردیدا «کشومات» وەک وشەی لێکدراویش بۆ مانای ئارام و بێدەنگ هەر هەیە، «کیش» یا «کش» تەنیا خۆیشی هەم مانای نیشتن و کز و هەمیش وەک وشەی ئاگادارکردنەوە و دەنگدان و دوورخستنەوە بەکار دێت، وەک دەگوترێت کایەی شەترنج هەمیشە لە کوردەواریدا بووە و پتر تایبەت بە شا و میر و دەربەگ و دەوڵەمەندان بووە، خەڵکی ئاسایی شار و دێهات کایەی دامە و ڕیزێن و گۆرەوێنیان پتر کردووە ...،
وشەکان وا دەڵێن جا ئیتر اللە اعلم.
ڕامان غەفووری
ڕەچەڵەکناسی
هُنر
واژەی هونەر کە لە فارسی و ئێستای زمانی کوردیشدا بۆ واتای (art) بەکار دێت لە چاوگی «هونین» یا «هۆنین» بۆ مانای چنین و وەنین(بافتن) گیراوە و لە بنەڕەتیشدا «هونەر» هەمان «هۆنەر» واتە (artist)ە کە لە دۆخی بکەری(فاعلی)دایە، بۆیە پێویست بوو «مەند»ی پێ زیاد نەکرایە و هەر خودی خۆی بۆ ناوی کارای (artist) بەکار بهاتایە، هەرچەندە کە تازە بە چاولێکەری دەرودراوسێ هەڵە بەکار هاتووە و ناچارین وەک هەڵەی باو هەڵسوکەوتی لەگەڵدا بکەین، هونەر لە باری مانایی و ڕێزمانییەوە جۆری پێکهاتەکەی وەک ئەم وشانەی خوارەوە وایە کە هەموویان بکەر و ئەنجامدەرن:
هۆنەر، دانەر، بێژەر، وێژەر، نووسەر، تاشەر، داتاشەر، توێژەر، لێکۆڵەر، سووتەر، سووتێنەر، نەخشێنەر، کوژەر، ژیەر، ژیێنەر، کۆچەر، کۆچێنەر، داپڵۆسێنەر، مرێنەر، خوێنەر، بیسەر، پێوەر، هێنەر، هەڵهێنەر، بەدیهێنەر، ڕاهێنەر، داهێنەر، دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر، خشێنەر، چاوخشێنەر، شکێنەر، داشکێنەر، پسێنەر، خولقێنەر، تۆقێنەر، خەسێنەر، پشکێنەر، پشکنەر، ڕمێنەر، ڕووخێنەر، سازێنەر، ڕازێنەر، کەر، داکەر، ڕاکەر، ڕاوکەر، کارکەر، نانکەر، سواڵکەر، داگیرکەر، پاکەر، نەر، دانەر، پاڵنەر، ڕاونەر، ژێرنەر، هەژێنەر، هاوێژەر، خەر، پاڵخەر، ڕێکخەر، ڕێخەر، ڕاخەر، داخەر، ژێرخەر، دەرخەر، سەرخەر، لەپێخەر، هەڵخەر، بەر، کۆڵبەر، باربەر، ماڵبەر، داربەر، ڕێبەر، تلێنەر، گلێنەر، سوڕێنەر، هەڵسوڕێنەر، چێنەر، داچێنەر، برژێنەر، تاسێنەر، نوێنەر، توێنەر، تاوێنەر، جووڵەر، جووڵێنەر، بینەر، دەر، لادەر، بادەر، ڕادەر، گڕدەر، گرێدەر، سواخدەر، بەستەر، ئەستێنەر، دوێنەر، پێژەر، ڕێژەر، ڕژێنەر، ژەنەر، ڕاژێنەر، کێشەر، ڕاکێشەر، داکێشەر، هەڵکێشەر، خۆهەڵکێشەر، دۆشەر، دۆتەر، دۆزەر، ناسەر، ناسێنەر، سێنەر، شێنەر، شینەر، شانەر و ...
بۆیە بەکارهێنانی هونەر بەجێی (art) هەر لە سەرەتاوە هەڵە بووە کە بە ئەگەری ئێجگار زۆریش ئەم هەڵەبەکارهێنانە لەلایەن کوردەوە نەبووە چون زمانی کوردی سەدان وشەی تری لەم چەشنەی هەیە (وەک ئەوانەی لەسەرەوە هێناومن) کە هەموویان دروست و شیاو بەکار هاتوون، وەک دیارە دەورووبەرمان وشەکەیان بە سەقەتی وەرگرتووە و ئێمەش دیسان بە سەقەتی لەوانمان وەرگرتووەتەوە ...
هەروەها لە پێکهاتەی چاوگی «هۆنین» یا «هونین»(چنین، بافتن)دا خودی «هۆ» یا «هو»یش مانای «موو» و «بەن» (بەند)ی هەیە بۆیە هۆنین و هونین بەشێوەی «موونین» و «وەنین»(بەنین)یش لە زمانی کوردیدا هەیە، هەروەها وشەی «هەودا»یش هەر لەم چاوگەوە گیراوە و ئاماژە بە تایێ هەو یا تاڵێ هەو یا تاڵێ موو دەکات:
«بە هەودایێکی تۆ بەندم کەچی خۆشت بە موو بەندی
ئەتۆ خۆ بەندی دڵمانی لەخۆوە بۆچی دڵمەندی ...»،
وشەکانی هۆنەر بۆ مانای شاعیر و هۆنە و هۆنراوە و هۆنینەوە بۆ مانای شێعر و شێعرنووسینیش هەر لە «هۆنین» گیراون.
بە هەودایێکی تۆ بەندم کەچی خۆشت بە موو بەندی؟
ئەتۆ خۆ بەندی دڵمانی لەخۆوە بۆچی دڵمەندی
ئەتۆ بەفراوی کوێستانی چیای هەوشین و هەڵگوردی
وەهاژێ! بۆچی ئێستا وست و وەستاو و کپ و مەندی؟
هەمیشە زەردەیێکی بەربەیانی پێوە بوو لێوت
هەمیشە هێندە شیکپۆش بووی چما شۆخی زەماوەندی
لەتەک باخ و گۆڵ و پەلک و گەڵادا بووی بەداوودڵ
ئەدی کەنگێ پەپوولەی نائومێدی داو و دەربەندی
پەراوێزی لە تۆ نایە کە تۆ سەرتۆپی ناوەندی
گرانخێزی لە تۆ نایە کە تۆ باویت و باوەندی
سەرت دانێ لەسەر دڵما ببێتە پردی پێوەندی
کە خۆشە شۆخی شیرینم لە دووسەر بێ ڕەزامەندی
هۆنەر و توێژەر: ڕامان غەفووری
ئەوەش بڵێم کە وشەی «جێ» یا «جێهـ» لە کۆندا و لە شێوەزارە کۆنەکاندا بەشێوەی «گێهـ» و «گە»یش بەکار هاتووە، بۆیە جێهان(جیهان) بەشێوەی گێهان(گیهان، کیهان) و گیتی و ...یش هەیە و وەک پاشگری شوێنیش «گە»مان هەیە: خوێندنگە، ئاورگە، ئایرگا، هەوارگە ...
ڕامان غەفووری
یەکێ لە هاوڕێیان پرسیویەتی، هەندێ زمانناسی فارس دەڵێن «دختر» واتای «شیردوش»ی هەیە، بەڵام کورد دەڵێ «دختر» هەر «دۆت»ی زمانی کوردییە، کامیان ڕاست دەڵێن؟
وەڵام: هەردووکیان ڕاست دەڵێن
دختر لە «دۆت» و چاوگی «دۆتن»ی کوردی بە مانای دۆشینەوە هاتووە، لە کرمانجیدا بە دۆشین دەڵێن دۆتن، ئەم چاوگە لە کۆندا بە «دۆختن» و «دۆشتن»یش گۆیە کراوە بۆیە بەشێوەی «دۆخت»یش بووە، دوایەش وشەی دۆختر یا daughterی ئینگلیسی و زۆر زمانی تریش هەر دۆتەر و «دۆشەر» واتە «بێری»ی ئێستای زمانی کوردین کە بۆ کچ بەکار هاتوون، لە باری ڕێزمانیشەوە «ەر» مۆڕفیمێکی ناوسازی زمانی کوردییە کە لەتەک «دۆت» و «دۆخت» و «دۆش» و ...دا «دۆتەر» و «دۆختەر» و «دۆشەر» و سەدان ناوی کارای تریشی دروست کردووە وەک:
پێوەر، بێژەر، وێژەر، نووسەر، تاشەر، داتاشەر، توێژەر، لێکۆڵەر، سووتەر، سووتێنەر، نەخشێنەر، کوژەر، ژیەر، ژیێنەر، کۆچەر، کۆچێنەر، داپڵۆسێنەر، مرێنەر، خوێنەر، بیسەر، پێوەر، هێنەر، هەڵهێنەر، بەدیهێنەر، ڕاهێنەر، داهێنەر، دەرهێنەر، بەرهەمهێنەر، خشێنەر، چاوخشێنەر، شکێنەر، داشکێنەر، پسێنەر، خولقێنەر، تۆقێنەر، خەسێنەر، پشکێنەر، پشکنەر، ڕمێنەر، ڕووخێنەر، سازێنەر، ڕازێنەر، کەر، داکەر، ڕاکەر، ڕاوکەر، کارکەر، نانکەر، سواڵکەر، داگیرکەر، پاکەر، نەر، دانەر، پاڵنەر، ڕاونەر، ژێرنەر، هەژێنەر، هاوێژەر، خەر، پاڵخەر، ڕێکخەر، ڕێخەر، ڕاخەر، داخەر، ژێرخەر، دەرخەر، سەرخەر، لەپێخەر، هەڵخەر، بەر، کۆڵبەر، باربەر، ماڵبەر، داربەر، ڕێبەر، تلێنەر، گلێنەر، سوڕێنەر، هەڵسوڕێنەر، چێنەر، داچێنەر، برژێنەر، تاسێنەر، نوێنەر، توێنەر، تاوێنەر، جووڵەر، جووڵێنەر، هۆنەر، بینەر، دەر، لادەر، بادەر، ڕادەر، گڕدەر، گرێدەر، سواخدەر، بەستەر، ئەستێنەر، دوێنەر، پێژەر، ڕێژەر، ڕژێنەر، ژەنەر، ڕاژێنەر، کێشەر، ڕاکێشەر، داکێشەر، هەڵکێشەر، خۆهەڵکێشەر، دۆشەر، دۆتەر، دۆزەر، ناسەر، ناسێنەر، سێنەر، شێنەر، شینەر، شانەر و ...
هەروەها وشەی «دۆ» و «دۆست»یش لەگەڵ دۆشەر و دۆتەر و دۆختەر و دۆت هاوڕەچەڵەکن و ئەوانیش لەبنەڕەتدا ئاماژە بە دۆت و دۆشت و بێری(شیردۆش) دەکەن کە وەک هاوڕێش لێیان ڕوانیوە،
تەنانەت پدر(father)، مادر(mother)، برادەر(brother) پسر و پس و پسمام(کوڕە مام، ئامۆزا) و دۆتمام(کچە مام، ئامۆزا) ...یش هەموویان کوردین و پێکهاتەی کوردییان هەیە، لەبیرمان نەچێت زمانی کوردی زمانی دایکە و ئەو زمانانەی تر هەموویان وەچەی زمانی کوردین.
لێکۆڵینەوە: ڕامان غەفووری
عەتا خانی باشماخ دەنگێکی ڕەسەن و جیاوازی گۆرانی و موسیقای کوردی بوو
خزمەتێ بەیت و گۆرانیی کوردی بە زمانی کوردیی کردووە لام وایە کتێب نەیکردووە بەتایبەتیش لە کۆندا دەوری زۆر بەرچاوی بووە، گۆرانی کاری بە خوێندەواری و نەخوێندەواری نەبووە و نییە، هەمووکەس گوێی لێ گرتووە و گوێی لێ دەگرێ، بەردەوام لەگەڵ هەست و سۆزی هونەردا وشەی کۆن و نوێی جوان و ڕستەی ڕاست و ڕەسەنی کوردیی بۆمان دووپاتە و چەندپاتە کردوەتەوە؛ لە تەنیایی و لە کۆبوونەوەدا، لە ماڵ، لە دەر، لە نێو ماشێن، زۆر جار لەگەڵ کارکردنیشدا وتراوە و گوێی لێ گیراوە و دووبارە کراوەتەوە ...
بۆیه ڕۆڵی ئێجگار گرینگی لە گەشە و زیندووهێشتنەوەی زمانی کوردیدا بووە و هەیە و دەشبێ ...
سڵام لە هەموو ئەوانەی لەو ڕێگەوە خزمەتیان کردووە بە مۆسیقا و زمان و وێژە و بەگشتی فەرهەنگی ڕەسەنی خۆیان.
ڕامان غەفووری
گۆرانیی «لالەبەدەستان» یەکێک لە گۆرانییە فۆلکلۆرە کۆنەکانە، کە لەم ساڵانەی دواییدا دووبارە حاجی هاشمی نانەوازادەگان شێعرەکەی دادەڕێژێتەوە و چەند کۆپلەی دیکەی تایبەت بە گۆرانی بۆ ماملێ پێ زیاد دەکات،
ئەم گورانییە هەم بە دەنگی ماملێ و هەمیش بە دەنگی زیرەک چێژی خۆی هەیە؛ بۆ زانیاریتان لە زمانی کوردیدا «لالە» چەند واتای هەیە، ئەوەی لەم گۆرانییەدا هاتووە و مەبەستە، جێمۆم(شمعدان)ە، هەڵبەت دواتر جۆرە چرایەکی نەوتیی کەمەرباریکیش داهات بەویشیان دەگوت «لاله» چون لەو شەمدانیانە دەچوو؛
«لالەبەدەستان»یش ئەو دەستەکچانە بوون لە شەوانی خەنەبەندان و شەوگەڕی شایی و مەراسیمەکاندا ئەو جێمۆم و چرایانەیان بەدەستەوە دەگرت؛
هەروەها «لالەبەدەستان» ناوی مۆدێک کراسی کوردیی جوانی خاتوونانەیش بووە، بەڵام لەم گۆرانییەدا مەبەست لێی کچانی مۆمدانبەدەست و چرابەدەستی شەوانی شایی و داوەته؛
ئەم گۆرانییە یەکێک لە خۆشترین گۆرانییەکانە کە پاییزمان بیر دەخاتەوە، سەرنجی ئەو ڕستانەی خوارەوەی بدەن بزانن چ وێنەگەلێکی جوانیان خولقاندووە:
چریکەی قورینگان دێ لە هەوای
دەڵێی کوێستانچین دێنەوە...👌
شەو داوەتیان تێکڕا دەکرد لالەبەدەستان...👌
ڕامان غەفووری
ڕەچەڵەکناسی
کلنگ
ڕەگی وشەی «کُلنگ» چییە؟
ڕەچەڵەکی وشەی «کُلنگ» کە لە زمانی کوردیدا پێی دەڵێین کوڵینگ، قوڵینگ، قوڵینگە و ...، دەگەڕێتەوە بۆ چاوگی کۆڵین و هەڵکۆڵینی زمانی کوردی، وشەی قوڵک(چاڵ، چاڵە)یش هەر لە «کۆڵ» واتە لە ڕەگی چاوگی «کۆڵین»ەوە هاتووە، هەروەها ڕەچەڵەکی وشەی «پاچ»یش دەگەڕێتەوە بۆ چاوگی پاچین کە ئەمیش دوو چاوگی دیکەی وەک داپاچین و هەڵپاچینیشی لێبووەتەوە، جیاوازیی پاچ و قوڵینگ لەوەدایە کە دەمی پاچ هەندێ پانترە و باشتر زەوی دادەپاچێ بەڵام قوڵینگ چون نووکەکەی باریک و تیژترە بە زەویدا دەچێتە خوار و هەڵیدەکۆڵێ، هەر بەو هۆیەشەوە ئەو ناوانەیان لێ ناون، ئەمانە پێناسەی پاچ و قوڵینگی کۆن بوون بەڵام دواتر جۆرێکی تر داهات کە دوو سەری بوو، سەرێکی قوڵینگ بوو و سەرێکی پاچ بوو وەک ئەوەی لەم وێنەدا دەیبینن، بۆ ئەمەیان هەردوو ناوەکە بەکار دێت بەڵام پتر قوڵینگ دەڵێن.
#ڕامان_غەفووری
لە ئاسەوارەکانی شوێنی ناشتنی «کەیخەسرەو»، گەورە پاشای میدیا(ماد)، لە سلێمانی
کەیخوسرەو نەوەی دیاکۆ، سێیەمین و بەهێزترین پاشای «ماد» بووە کە بەهۆی لێهاتوویی و دادگەریی کەموێنەی هەم توانی دۆخی ئابووریی خەڵک لەو سەردەمەدا باش بکات، هەمیش توانی دەوڵەتی شەڕفرۆشی ئاشوور بۆ هەمیشە لەناو ببات و ئارامی و هێمنایەتی بۆ خەڵکەکەی دابین بکا و هەموو ناوچەکەیش بخاتە ئارامش و ئاسایشەوە، کەیخەسرەو بە گرتنی نەینەوا و ئاسیای بچووک و ئەرمەنستان لە ڕۆژاواوە تا چۆمی هالیس و نزیک شاری ئەنکارای پێتەختی تورکیای ئێستا ڕۆیشت و بە وتەی مێژوونووسان ئەگەر ڕۆژگیران و بیروبڕوای پیرۆزیی ڕۆژ نەبووایە بڕیاری ئاگربەستی نەدەدا و نەدەوەستا و دەستی بەسەر هەموو وڵاتی ڕۆمیشدا دەگرت، لە خۆرهەڵات(خۆرهەستان)یشەوە تا چۆمی ئاموودەریای وڵاتی ئوزبەکستان و تورکمەنستانی ئێستا ڕۆیشت و هەموو ئەو ناوچانەی لە چنگی دەسەڵاتە خوێنڕێژەکان دەرهێنا و توانی ئیمپڕاتووریی ماد بکات بە گەورەترین و بەهێزترین ئیمپراتوریی لە دنیادا و کارێکی وەها بکات مێژوونووسانی بیانیش بە باشی ناوی بێنن.
ڕامان غەفووری
ناوی گەورە و شاری وێران
شاخی گەورە و باری گران
«گاوەکەچ» چییە؟
ـــــــــــــــــــــــــــ
گاوەکەچ یا کەچەگاو بە گا(یا مانگا)یێ دەڵێن لە شاخیدا عەیبی بێت، واتە شاخێکی شکابێت یا بە بەراورد لەتەک شاخەکەی تری کەچ و لار و خوار بێت، وەک چۆن بە گایێک کە پای عەیبی هەیه دەڵێن گاوەشەل یا گاوەشەلە «گاوەکەچ»یش شتێکی لەو جۆرەیە کە بۆ شاخی شکاو و خوار بەکار دێت، ئەمانە هەموویان ناوی گوند و شوێنیشن، هەر لە شاری سەقز هەم گوندی «گاوەشەلە»مان هەیە هەم گوندی «گاوەکەچ» و وەک ئاگادار بم لە شوێنەکانی تریش هەر هەن، «بزنەکەچ» و «کەچەبزن»یشمان هەر هەیە کە بۆ بزنی شاخشکاو بەکار دێن، «کەچ» و «کەچە»یشمان هەیە کە ئەم دووانەیان بەگشتی بۆ هەموو ئاژەڵێکی شاخشکاو بەکار دێن، من خۆم ئەمانە هەموویانم بیستووە و دیتووە.
تێیبنی:
ئەم گایەی لەم وێنەدا هاتووە پێم وا نییە گاوەکەچ بێت چون گاوەکەچ گایێکە بەهۆی شکان یا کەچ و خێچ و خواربوونەوە شاخەکانی جیاوازییان هەیە، هەروەها لە ئێستای زمانی کوردیدا وشەی گاو کەمتر بەکار دێت پتر گا، مانگا دەڵێن کە ئەوانیش جیاوازییەکانیان بەم جۆرەیە:
گا = گاو نر
مانگا = گاو مادە
گاو = هر دو نوع مادە و نر
ڕامان_غەفووری
ڕەچەڵەکناسی
«متلاشی»
وشەی متلاشی هەرچەندە بەڕواڵەت عەرەبییە و لە چوارچێوەی زمانی عەرەبیدا بەم شێوە بەکارهاتووە بەڵام لە بنەڕەتدا ڕەچەڵەکی کوردیی هەیە و لە تەڵاش و تۆڵاش و تەڵەزمی کوردییەوه گیراوە،
تەڵاش ئەو توێ و تۆخ و تڵاش و تراشەیە لە بەرد دەبێتەوە، بۆ داریش هەیە و پێی دەڵێن تۆڵاش، کاتێ شتێک لێکبەر(متلاشی)یش بێت هەر تۆڵاش و تەڵاش و تڵاشی لێ دەبێتەوە:
لەو کەزیە شەکاوەت گەلێ ئاڵاترم ئەمشەو
لەو باوەشە گەرمەت گەلێ واڵاترم ئەمشەو
سەد هێندەی ئەوەی دیتووتە قاتوقڕە ڕۆژم
سەد قاتی ئەوەی ویستووتە تەنیاترم ئەمشەو
توێخی چووە تۆڵاشی فڕێ داوە پەرۆشیم
هەرچەندە وەها دیارە کە پۆڵاترم ئەمشەو
هاتوومە هەبوونم بە نەبوونی بسپێرم
مەستم کەوە لە دوێ کەمێ وریاترم ئەمشەو
دوێشەو لە نەخۆشیت کە پرسیم نەمردم
بەو داخەوە دەمرم کە بۆ چاترم ئەمشەو*
با سەرخەوێ بشكێنم و با چاوێ گەرم کەم
هەی هۆ...! لە کاروان چەنێ لە دواترم ئەمشەو
هەودایە خەیالت دەتەنێ هۆنە بە هۆنەم
بەم تەونە لە جۆڵاتەنە جۆڵاترم ئەمشەو
ڕامان غەفووری
«مێژوو»
بە ڕابردووی بەخوێنگەوزاوی خۆما ڕادەبردم
لە هەر شوێنێکیدا وریا نەبووم لەویا دەمردم
ڕامان غەفووری
ڕەچەڵەکناسی
(شیطان)، (ابلیس)
۱ـ شیطان
زانایان و زمانناسانی عەرەب لەسەر ڕەچەڵەکی وشەی شیطان چەندین ڕای جیاوازیان هەیە، هەندێکیان پێیان وایە وشەکە عەرەبییە و مانای گومڕا و دوورخراوەی هەیە، هەندێ پێیان وایە مانای نەفرەتی، هەندێ یاغی و هەندێکێش بەتایبەتی زمانناسەکان ڕەگی وشەکە بە ڕەگێکی ڕەسەنی عەرەبی نازانن، منیش خۆم بەپێی ئەزموون و ئەو تەمەنەی لەگەڵ وشە و ڕەچەڵەکناسیی وشە و زمانی کوردی بردوومەتە سەر، ڕام وایە نە تەنیا وشەی شەیتان بەڵكوو ئیبلیس و زۆر وشەی تریش لەبنەرەتدا عەرەبی نین و بڕێکیان یا تەواو کوردین یا ڕەچەڵەکی کوردییان هەیە، بۆ نموونە هەر وشەی «شیطان» کە هەندێ گەڕاندوویانەتەوە بۆ «شیط» بە مانای «سووت» یا «سووتا» لە عەرەبیدا، ڕەچەڵەکی کوردیی هەیە و دەگەڕێتەوە بۆ چاوگی سووتان، شووتان، شەوتان، شیتان و شەیتان لە شیوەزارەکانی زمانی کوردیدا، چون لە کوردیدا زۆرێک لەو چاوگانەی واوین یاییش هەن یا لە گەرداندا دەبن بە یاییش وەک:
چووم، چیم/ بووم، بیم/ ڕۆی(ڕوی)، ڕیی/ سووت، شووت/ سیت، شیت/ شەوتان، شەیتان/ و ...
ئەمە لە لەیەک، لە لایێکی تریشەوە دەکرێ شیطان لە شەیتان(شێتان) و ڕەفتاری شەیتانە یا شێتانەی زمانی کوردی و لە وشەی «شێت» بە مانای دێوانەوە گیرابێ چون شێتیش لە شێوەزارە کوردییەکاندا بە شێوەی شیت و شەیت هەیە بۆیە ڕەچەڵەکی وشەیەکی وەک «شەیدا»یش لەبنەڕەتدا شەیدە(شەیتە) بە مانای شێتە بووە، ئەوەیە وشەی شەیتان(شێتان) چ وەک کۆی شەیت(شێت) کە «جمعالجمع»ەکەی لە زماندا باوە و دەبێتە شیاطین و چ وەک «شێتانە»یش کە ئاوەڵکاری چۆنیەتییە و مانای «وەک شێتی» هەیە و هەڵسوکەوتێکی دێوانەواری مرۆڤە، دەکرێ خرابێتە پاڵ ئەهریمەن و لە دەوری ڕێزمانیی ناو لە ئایینە ئەبراییمییەکان و بەتایبەتیش لە قوڕئاندا بەکار هاتبێ، ڕێک وەک وشەی دێوانە کە ئەمیش لەڕاستیدا لە باری ڕێزمانییەوە ئاوەڵکارە و لە دەوری ناودا بە هەمان شێوە بەکار هاتووە، دێوانەیش جۆرێک هەڵسوکەوتی وەک دێو یا دێوئاسایە کە خراوەتە پاڵ مرۆڤی نائاسایی و وەک ناو و ئاوەڵناویش بەسەریدا سەپاوە، هەر ئەمەشە کە دەوترێ جن لە لەشی شێت و دێوانەدا هەیە و لە قورئانیشدا شەیتان(ابلیس) وەک جن ناوی لێ براوە، هەڵبەت جیا لە جن، وەک فریشتە و مرۆ و ئاگریش باس لە شەیتان و جنسی شەیتان کراوە:
«اِذْ قُلْنا لِلْمَلائِکَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا اِلَّا اِبْلِیسَ کانَ مِنَ الْجِنِّ» (سورة کهف، ۵۰)
ئەو کاتەی بە فریشتەکانمان وت: کوڕنۆش بۆ ئادەم بەرن هەموویان کوڕنۆشیان برد جیا لە ئیبلیس کە جن بوو
«وَ کَذلِکَ جَعَلْنا لِکُلِّ نَبِیٍّ عَدُوًّا شَیاطینَ الْإِنْسِ وَ الْجِن» (سورة انعام، ۱۱۲)
بەم جۆرە لە بەرانبەر هەر پێغەمبەرێک دوژمنێکی شەیتانیمان لە ئینس و جن دانا
۲ـ ابلیس
هەروەها بۆ وشەی «ابلیس» (ئێبلیس یا ئەبلیس)یش لەسەر ڕەچەڵەکی وشەکە ناکۆکی هەیە و ژمارەیەک گەڕاندوویانەتەوە بۆ «دیابولوس» لە زمانی یۆنانی کە دیارە بنەمایەکی ئەوتۆی نییە و هەر ڕواڵەتی وشەکەیش خۆی لە دوورەوە هاوار دەکات، ژمارەیەکی تریش بە زۆر نووساندوویانە بە زمانی عەرەبییەوە و بۆ واتای نائومێد(مایوس) و بوختانچی و دەرکراو و ... مانایان کردوەتەوە کە باوەڕم وایە ئەمانەش لە یۆنانییەکە بێبنەماترن چون یەکەم ڕەگی ڕەسەنی وشەکە لە زمانی عەرەبیدا نییە، دوویەم وشەی «ابلیس» لە هیچ دەقێکی عەرەبی پێش ئیسلامیشدا نییە و ئەمەیش خۆی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی وشەکە عەرەبی نییە، سێیەم وەک چۆن وشەی شەیتان لەلایەک ئاماژە بە هەڵسوکەوتی شێتانە و دێوانە و جنانەی «شیطان» و لە لایەکی تریشەوە ڕەنگە بە سووتان بکات(شیط)، وشەی «ئەبلیس»یش ئاماژە بە جنسی شیطان وەک ئاگر دەکات کە هەمان «بڵێسە»ی ئێستای زمانی کوردی واتە «لهیب» یا گڕی ئاگرە و وەک دیاریشه «بڵێسە»، «ئەبڵێسە»، «ابلیس» یەک وشەن بە چەند ڕواڵەت و سیمای هەندێ جیاوازەوە کە ئەمەش لە تایبەتمەندییەکانی زمانی کوردییە و وەک پێشتریش چەندین جار باسم کردووە له زمانی کوردیدا «ئە» یا «هە» لە سەرەتای زۆر وشەدا بووە و هەیه و لە کۆندا زۆر زیاتر و باوتریش بووە وەک: ژماردن(ئەژماردن، هەژماردن) جنین(ئەنجنین، هەنجنین)، سپاردن(ئەسپاردن)، ستاندن(ئەستاندن)، من(ئەمن)، تۆ(ئەتۆ)، وان(ئەوان)، نگۆ(ئەنگۆ)، براییم(ئەبراییم)، برۆ(ئەبرۆ)، سپۆن(ئەسپۆن)، ستوون(ئەستوون)، شکەنجە(ئەشکەنجە)، میر(ئەمیر)، ژیر(ئەژیر، هەژیر)، تاو(هەتاو)، وار(هەوار) و ... کە لە هەموویاندا، شێوەی بێ (ئە) یا بێ (هه) شێوەی نوێتر و سووک و لەبارتری وشە و شێوەی «ئه»دار یا «هە»داریش شێوەی کۆن و مێژووییتری وشەیە، هەروەها لە قوڕئانیشدا ڕاستەوخۆ ئاماژە بەوە کراوە جنسی «ابلیس» لە ئاگرە، ئەو کاتەی خودا لێی دەپرسێ بۆ سوجدەت بۆ ئادەم نەبرد؟ وتی من لەو باشترم من لە ئاگرم ئەو لە خاکە:
قَالَ أَنَاْ خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَ خَلَقْتَهُ مِن طِينٍ؛(سورة اعراف، ۱۲).
توێژەر: ڕامان غەفووری
سێزدە یا سیانزە؟
بە بیانووی سێزدەبەدەر یا سیانزەبەدەر بە پێویستی دەزانم لێرەدا بەکورتی ئاوڕێک لە ژمارەی سێزدە یا سیانزە و ژمارەکانی تریش بدەمەوە و پێکهاتەکەیان دیاری بکەم و هەروەها باسێکیش لەسەر وشە و بۆنەی سێزدەبەدەر بکەم و لە کۆتایشدا بە پێشکەشکردنی هۆنەیێکی ساڵانی زووی خۆم سەبارەت بە سیانزەبەدەر کۆتایی بە وتارەکە بێنم، بەڵام لە پێشدا پێویستە بڵێم کە بەکارهێنانی وشەی «سێزدە» بەشێوەی «سیانزە» کە دیارە لە سەقز و ناوچەی ئەردەڵان بەرەو خوار باوە دروستە و زۆریش دروستە، ئەوەی کە نادروستە ڕەچەڵەکناسیی ئەم وشە و ئەم چەشنە وشانەیە کە هەندێ کەس بە «سێ+ئانز+ده» و ...یان لێک داونەتەوە و گوتوویانە «ئانز» هەخامەنشییە و هەمان «and»ە کە لە ئینگلیسیشدا هەیە، ئەم ڕەچەڵەکناسییە تەواو هەڵەیە چون ئەسڵەن پێکهاتەی وشەکە ئەوە نییە، پێکهاتەی وشەیەکی وەک سیانزە «سیان+دە»یە کە گۆڕانی واچیی بەسەردا هاتووە و بەهۆی گۆڕینی واچی «د» بۆ «ز» «سیاندە» بووە بە «سیانزە» کە دیارە ئەم جۆرە گۆڕانە و تەنانەت پێچەوانەکەیشی لە زمانی کوردیدا زۆر شتێکی ئاساییە و ئێمە لەم نموونانەمان لە زمانەکەماندا زۆر هەیە وەک: دانا و زانا، دەنگ و زەنگ، دەمان و زەمان، دەریا و زەریا و ...، هەروەها پێکهاتەی ژمارەکانی تری وەک یانزە، دوانزە، چواردە، پانزە، شانزە، حەڤدە، هەژدە، نۆزدەیش هەر بەم جۆرەن و لە هیچیاندا ناوبەند و مۆڕفیمێکی لێکدەری وەک «ئانز»مان نییە، ژمارەی یانزە هەمان «یان+دە»یە کە لە کۆندا «یان» واتای ۱ی بووە، دوانزە هەمان «دوان+دە»یه کە لە کۆن و تەنانەت له ئێستاشدا دووان واتای ۲ی هەیە، سیانزە هەمان «سیان+دە»یە کە لە کۆنیش و ئێستاشدا سیان واتای ۳ی هەیە، چاردە یا چوارده هەمان «چوار+دە»یە کە ئەمیش هیچ ناوبەند و مۆڕفیمێکی لێکدەری لە پێکهاتەدا نییە و چوار و چاریش یەکن، پانزه(پەنج+دە)، شانزە(شان+دە)، حەڤدە(حەفت+ده)، هەژدە(هەشت+ده) و نۆزدەیش هەروەتر، هیچیان بەیارمەتیی ناوبەند و لێکدەر دروست نەبوونە، ئەم وشانە ئێستاش لە کوردەواری بەتایبەتیش لە دێهاتەکان و بەتایبەتیتریش لە کاتی خەرمان و پێوانی دەغڵودان بە کیلە، بەشێوەی یادە، دوادە، سیادە(زیادە)، چاردە و ... بەکار دێن کە «یا» هەمان کورتکراوەی یان، «دوا» کورتکراوەی دووان، سیا(زیا) کورتکراوەی سیان و چار کورتکراوەی چوار و ...ن، هەروەها ئەوەش بڵێم کە وشەی «سێزدەبەدەر» یا «سیانزەبەدەر» کە واتای چوونەدەرەوە لە ڕۆژی سێزدەیەم دەدات لەچەشنی وشەی «شاربەدەر»ە و پێکهاتەیەکی تەواو کوردیی هەیه، «دەر» لە وشەی شاربەدەریشدا ئاماژە بە دەرەوەیە و بۆ واتای دەرکران لە شار و چوونەدەر لە شار و ئاوارەبوون بەکار دێت. هەروەها «سیانزەبەدەر» وەک بۆنە و ڕێوڕەسم ئەو جۆرەی مامۆستا هێمنیش لە تۆمارێکی دەنگیدا ئاماژەی پێ کردووە لە گوندەکانی کوردەواریدا هەندێک جیاوازیی بووە و پتر پێوەندیی به ئاژەڵداری و دەرکردنی مەڕومەڵات و بەرغەلەوە بووە کە پاش سێزدە ڕۆژ (نزیک دوو حەوتوو) لە بەهار بۆ دەشت و کێو و پتریش بۆ جاڕ و بوورەی دەوروبەری دێهاتەکان دەرکراون و چون یەکەم دەرکردنیش لە ساڵی نوێدا بووە زۆر جار لە گوند دوور نەخراونەتەوە، ئەوەیە هەم وەک کار و هەمیش وەک سەیران لێیان ڕوانیوە و زۆر جار جیا لە شوانی ماڵەکە، ئەندامانی دیکەش وێڕای ئەو بۆ سەیران چوونەتە دەرەوە، بەڵام لە شارەکاندا بارودۆخ جیاوازتر بووە و دەتوانین بڵێن نزیک بەم ڕێوڕەسمە باوەی ئێستا بووە، پێشتر لە ساڵەکانی کۆتاییی دەیەی حەفتای کۆچی(١٣٧٩/١/١٣)، بۆنەی سێزدەبەدەری شارم لە شێعرێکدا وێنا کردووە کە لێردا پێشکەشتانی دەکەم:
سێزدەبەدەر
نەوڕسکێ لەناو هەمهەمەکەی سێزدەبەدەردا
سوور و سپی نەخشابوو، جلی کوردیی لەبەردا
فەڕشی بەری پێی بوو دەمەن و دەشتی بەهاری
سەیران بوو مەبەستی، کەچی دەستی لە کەمەردا
ڕوخساری گوڵ و دەم گوڵ و ناو گوڵ بوو کەچی گوڵ
هات و گوڵی عومری منی هەروا بەهەدەر دا
پەنجەی گوڵی هێنا و بە دەسی چەرمگی چەخماخ
لەم پووشوپڵاشەی لەشی من ئاگری بەردا
خوێی کردە دییە و دای لە کەبابی دڵ و ئینجا
بۆ سەیر و سەفای دی دەمێ شیشی لە جگەر دا
هەورێ بەتەما بوو نمەبارانێ پژێنێ
بۆی تێک نەچوو، قازانجی نەبوو، خۆی لە زەرەر دا
تا زەردەپەڕێ سەیر و سەفا و بەزم و هەرا بوو
بەم جۆرە سووتانی منی بەم خەڵکە خەبەر دا
#ڕامان_غەفووری
🌱
...
هەڵۆئاسا دوام کەوە دۆڵاودۆڵ بمڕەتێنە
چۆلەکەی ئەم چۆڵگەیە هەموویان داچڵەکێنە
شنەی هەناسەم هەڵکە، بیدە لە گەنمەجاڕێ
کەروێشکە ناکا بسکی گەنمێ کە خۆشکێنە
نە خەونە و نە خەیاڵە خەون و خەیاڵی ئێمە
هەستە بەڕاشکاوی شکانم تێکشکێنە
بە هەرچی دەمنووسیەوە بە خۆتم بخوێنەوە
ئەوەی بە دەم نەوترا بە چاوت بیدرکێنە
دێم خۆم دەدەم لە دەریا و شەپۆلە شێتەکانی
ئەگەر مەلەم نەزانی لە چاوتا بمخنکێنە
کوڵی پەستاوی دڵم و تەمی وەستاوی سەرم و
چەمی هەستاوی چاوم بەو دەریا دامرکێنە
شکان لە دوای شکانە بەشمان لەم ڕۆژگارە
وەک شووشه نا وەک تاسە جارجارە بمشکێنە
گرانە خۆشەویستیت لەشی شەڵاڵی خوێنە
نەختاڵێ نرخی خۆشت لەبەر خۆت داشکێنە
...
ڕامان غەفووری
هُنر / هنرمند
واژەی هونەر کە لە فارسی و ئێستای زمانی کوردیشدا بۆ واتای art بەکار دێت لە چاوگی هونین یا هۆنین بە مانای چنین و وەنین(بافتن) گیراوە و لە بنەڕەتیشدا هونەر هەمان هۆنەر واتە (artist)ە کە لە دۆخی بکەری(فاعلی)دایە، بۆیە پێویست بوو «مەند»ی پێ زیاد نەکرایە و هەر خۆی بۆ ناوی کارای artist بەکار بهاتایە، چون هونەر لە باری مانایی و ڕێزمانییەوە، پێکهاتەکەی وەک ئەم وشانەی خوارەوەیە کە هەموویان بکەر و ئەنجامدەرن:
هۆنەر، دانەر، وێژەر، کۆچەر، نووسەر، مرێنەر، خوێنەر، بیسەر، پێوەر، هێنەر، دۆشەر و ...
ئەوەیە بەکارهێنانی هونەر بەجێی art هەر لە سەرەتاوە هەڵە بووە کە وەک دیارە دەورووبەر وشەکەیان بە سەقەتی وەرگرتووە و ئێمەش بەسەقەتی لەوانمان وەرگرتووەتەوە،
هەروەها لە پێکهاتەی چاوگی هۆنین یا هونیندا «هۆ» یا «هو»یش مانای «موو» و «بەن» (بەند)ی هەیە بۆیە بەشێوەی موونین و وەنین(بەنین)یش هەیە، هەروەها وشەی «هەودا»یش هەر لەم چاوگەوە گیراوە و ئاماژە بە موو دەکات:
«بە هەودایێکی تۆ بەندم کەچی خۆشت بە موو بەندی
ئەتۆ خۆ بەندی دڵمانی لەخۆوە بۆچی دڵمەندی ...».
بابەتەکە بە کامڵی لە خوارەوە بخوێنەوە 👇👇👇
توێژەر: ڕامان غەفووری
ڕەچەڵەکناسی
جهان
وشەی «جهان» یا «جیهان» وشەیەکی زۆر ڕەسەنی کوردییە کە لە «جێ» یا «جێهـ» بەمانای شوێن + نیشانەی کۆ(جمع)ی «ان» پێک هاتووە و ئاماژە بە هەموو جێگاکان(همە جاها) و شوێنەکان دەکات، «جێهـ» لە کرمانجیدا هەمان جێ واتە شوێنە، جێهان و جێیان ئێستایش لە زمانی کوردیدا بۆ واتای هەموو جێگاکان بەکار دێن وەک:
لە هەموو جێیان بوو(در همە جا بود)
ل هەمی جێهان بوو/بی(در همە جا بود).
ڕامان غەفووری
جیا لەو وشانەی باسم کردن ئێمە زۆر وشەی تریشمان هەیە پێوەندییان بەم ڕەچەڵەکەوە هەیە، وشەی «قووڵ»یش لەتەک «کۆڵین» هاوڕەچەڵەکە، کۆڵین یا هەڵکۆڵین شێوازێکی هەڵکەندنی قووڵک(چاڵ) و قووڵکردنی زەوی بووە، هەروەها وشەی «قوڵینگ»(دُرنا) یا قورینگ و «قازوقوڵینگ»یش کە ناوی باڵندەیەکی هاوشێوەی لەقلەقە هەر لەم ڕەچەڵەکەیە و ڕێک هەمان وشەی قوڵینگ(کُلنگ)ە کە ئەمەیش بۆ وێکچوونی دەندووکی و نووکی قوڵینگ(کلنگ) دەگەڕێتەوە،
ڕەنگە پێتان سەیر بێت ئەگەر بڵێم کێڵ و کێڵان و هەڵقوڵینی ئاو و هەڵقوینی کانی و تەنانەت کوڵین و کوڵانی ئاویش هەر لەگەڵ ئەو وشانەی سەرەوە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ لە پێوەندیدان و پێکەوە هاوڕەچەڵەکن و هەمووشیان لە بنەڕەتدا دەگەڕێنەوە بۆ لاساییکردنەوەیەکی دەنگی، کە وەک پێشتر باسم کردووە لاساییکردنەوەی دەنگ سەرەتاییترین شێوازی وشەسازیی مرۆڤە سەرەتاییەکان و شێوازی بنەڕەتیی و هەرە گرینگی وشەسازیی زمانی کوردییە، ئەوەش دەنگی قوڵ و قوڵت و قوڵتەقوڵتە کە سەرەتا بۆ ئاو بەکار هاتووە و دواتر پەرەی واتایی سەندووە ...،
هەموو ئەمانەم لە کتێبێکی ڕەچەڵەکناسیی کوردیدا بە ناوی «تورەمەی مەی» بەوردی باس کردووە.
لێکۆڵینەوە: #ڕامان_غەفووری
خاڵێکی ڕێزمانی و ڕێنووسی
«کانی ئاسکان» یا «کانیی ئاسکان»؟
پێش ئەوەی بزانین کام لەمانە دروست یا نادروستن، سەرەتا پێویستە بزانین ئەمانە چین و لە چ دەورێکی ڕێزمانیدا بەکار هاتوون، وەک دیارە خستنەپاڵێکی وەک «کانیی ئاسکان» گرێیەکی ناوی(ترکیب اضافی)یه کە لە دوو ناوی «کانی» و «ئاسکان» بەیارمەتیی ئامرازی دانەپاڵی «ی» دروست بووە، بۆیە بەکارهێنانی «کانیی ئاسکان» زۆر دروست و شیاوە، بەڵام دەبێ ئەوەشمان لەبەرچاو بێت کە ئێمە بەتایبەتیش لە شێوەزارە خوارینەکانی زمانەکەماندا زۆرینەی خستنەپاڵەکانمان بێ ئامرازی دانەپاڵ چێ دەکرێن وەک:
کچ سنە، مناڵ کرماشان، ماڵ ئێمە، پیاو کورد، زمان کوردی، جل سوور، کێو ئاویەر، دیوار نزم، ژن خاس، گوڵ جوان، چاو تۆ، کانی کەنیشکان، کانی زڵێخا، ماڵ مەلا و ...
«کچ خۆی ڕازی بێ ماڵ مەلای بۆ چەس» (فۆلکلۆر)
وەک دەبینین لێرەدا «ماڵ مەلا» هەمان «ماڵی مەلا»یە و هیچ جیاوازیی نییە، بۆیە هەمان گرێی ناوییە کە بێ ئامرازی دانەپاڵ دروست بووە، ئەوەیە لە جێی خۆیدا هم «ماڵی مەلا» دروستە هەم «ماڵ مەلا» ئەگەر بۆ ئەم مەبەستە بێت، هەم «کانیی ئاسکان» دروستە هەم «کانی ئاسکان» و هەم هەموو ئەوانەی لەو جۆرەن.
ڕامان غەفووری
ئیلام
۲۶۷۰ ساڵ پێش لە ڕۆژەکانی کۆتاییی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ۶۴۵ی پ.ز، پاشای ئەشوور(ئاشوور)ییەکان ئەشووربانیپال، شاری شووشی پێتەختی ئیلامی کۆنی لە شەڕێکی یەک مانگ و یەک ڕۆژەدا گرتووە و لە بەردەنووسێکیشدا چۆنیەتیی ئەو گرتنەی بەم جۆرە نووسیوە:
«من شاری گەورە و پیرۆزی شووش و هەموو وڵاتی ئیلامم بە خواستی خوداکانی ئەشوور گرت، چوومە ناو کۆشک و پەرستگەکانی شووش و دەستم بەسەر هەموو سامان و زێڕ و زێوەکانیاندا گرت، هەموو خشتەکانی زیگۆراتی شووشم شکاند کە بە بەردی شین و لاجەوەردی ڕازابوونەوە، هەموو پەرستگەکانیانم لەگەڵ خاکدا یەکسان کرد، شاری شوشم کاول کرد و خوێم بەسەر خاکەکەیدا کرد، هەموو کچان و ژنانیانم بەکۆیلەیی گرت، ئیتر هیچ کەسێک لە ئیلامدا گوێی لە دەنگی گۆرانی و موسیقا و شادیی مرۆڤەکانیان و تەپەی پێی ئەسپەکانیان نابێت»
وەک وتراوە ئەشووربانیپاڵ لەگەڵ ئیلامییەکاندا زۆر بێبەزەییانە هەڵسوکەوتی کردووە، جیا لە شووش ۱۴ شاری گەورە و دەیان شارۆچکە و گوندی دیکەیشی خاپوور کردووە، «خومبان» پاشای وەختی ئیلام و «تەمماری» پاشای پێشووتری ئیلامیشی بەزیندوویی بەدوای ئەڕابەدا تا پەرستگەکانی ئەشوور ڕاکێشاوە و زەجرکوشی کردوون ...،
وەک دەڵێن ئەشوورییەکان هەموو ئەمانەیان کردووە بەڵام هەروا بۆیان نەچووەتە سەر و دواتر وڵاتەکەیان لەلایەن هۆزە(کوردە)کانی دیکەی زاگڕۆسەوە کە پێشتر ئەوانیش وەدەست ئاشوورییەکانەوە وەزاڵە هاتبوون، ڕووخاوە و بۆ هەمیشە کۆتایی بە دەسەڵاتی دوو هەزار ساڵەی ئەشوورییەکان هاتووە، ئەشوورییەکان لەلایەن ئەو هۆزانەوە ڕووخان کە بڕیاریان دابوو هەموویان لە هەمگتانە(هەمووتانە، هەمەتانە، هەمەڎانە)دا بە ڕێبەرایەتیی «دیاکۆ» یەک بگرن و دەوڵەتی گەورەی ماد پێک بهێنن، ئەو دەوڵەتەی دواتر بە ڕێبەرایەتیی نەوەکەی دیاکۆ واتە کەیخەسرەو(کیاکسار، هوخشترە) کە سێیەمین پاشای ماد (میدیا) بوو توانی ببێت بە گەورەترین ئیمپڕاتووریی جیهان و بە یەکگرتوویی لەگەڵ بابلیەکان بۆ هەمیشە زوڵم و زۆری ئاشوورییەکانیان کۆتایی پێ هێنا و لەناو خویاندا تواندیاننەوە و تۆڵەی ئیلامییەکان و باب و باپیرانیان لێ کردنەوە و وەک دڵداری شاعیر دەلێ به کردەوە پێیان وتن: ئێمە ڕۆڵەی میدیا و کەیخوسرەوین...
ئەو کەیخوسرەوەی ئێستایش گۆڕەکەی لە قزقاپانی سلێمانی هەر ماوە بەڵام بەداخەوە ئاوڕی لێ نەدراوەتەوە و پارێزگاریی لێ نەکراوە ...، ئەمە بوو بەسەرهاتی ئیلام و شووش و تۆڵەسەندنەوە لە ئەشوورییەکان لەلایەن میدیاکانەوە بەکورتی و بە کوردی ...
بەڵام ڕەچەڵەکی وشەکانی «ئیلام» و «شووش» و ... چین؟ «شووش» وەک وشە لە زمانی کوردیدا مانای «ڕێک» و هەمواری هەیە و لە باری ڕەچەڵەکەوە لەگەڵ وشەی «شووشە» و «شمش» یەک ڕەچەڵەکیان هەیە و ئەمانیش ئاماژە بە ڕێکبوون دەکەن، شاری شووش کە تا ئێستایش هەر خەڵکەکەی بە شێوەزاری لوڕی و فەیلی دەدوێن مێژووەکەی بە لانی کەمەوە بۆ ٨۰۰۰ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە، لە کۆندا پێتەختی ئیلامییەکان بووە و تا دروستکرنی شاری شووشتەر (شووشتەر واتە ڕێکتر و هەموارتر)، گرینگترین شاری ناوچەی ئیلام و هوەزستان و ئەهوەز و ئەهوەزان بووە، هەردوو ناوی خوزستان و ئەهوازی ئێستا لە وشەی هوز، هوەز(هۆز) گیراون و ئاماژە به هۆزنشینی و پێکهاتەی چەندهۆزی ئەو ناوچانە دەکەن کە لە سەرچاوە مێژووییەکانیشدا ئاماژەیان پێ کراوە، هەروەها وشەی هوجە، هوەجە یا هووجە(𐎢𐎺𐎩)یش کە لە دەقە پاڵەییەکاندا وەک ناوی ئیلام بەکار هاتووە، هەر وشەی هوز یا هوەز و هۆزی کوردییە و هەر بۆ ئەمە دەگەڕێتەوە، چون وەک دیارە دەوڵەتی ئیلام و شارستانییەتی ئیلامی کۆن تەنیا پارێزگای ئیڵامی ئێستا نەبووە، ئیلامی ئەو سەردەمە چەندین پارێزگای خوارتریشی لەخۆ گرتبوو ...،
بەڵام وشەی ئیلام کە لە زمانی ئیلامییەکان خۆیانەوە بە «هەڵمەتی» ناوی هێنراوە وەک هەڵوەند و هەڵبەرز و هەڵگورد و هەڵۆ و هەڵماس و ... لە هەڵ(بەرز، سەر) پێک هاتووە و مانای شوێنی بەرز یا بەرزەوەبوو و بەرەوە سەرەوەی هەیە، «هەڵ مەتی» واتای مەد و مەتی بەرز و سەریشی هەر هەیە، وشەکانی هەڵماس، ئەڵماس، هەڵمات، هەڵمەتی، هەڵماتی، هەڵماسیو هەموو واتای بەرزەوەبوویان هەیە، «هەڵ» لە وشەکانی هەڵات و هەڵاتن و ڕۆژهەڵات و خۆرهەڵاتیشدا وەک خۆراسان و خۆرهەستان ئاماژە بە بەرزبوونەوە و هاتنە سەرەوەی خۆر(ڕۆژ) دەکات، مۆرفیمی «هەڵ» جیا لە زمانی کوردی وەک هەناردە چووەتە ناو زۆر زمانی تریش، تەنانەت لە زمانە سامییەکانیشدا ئاسەواری هەیە و وشەکانی وەک عَل و عَلا و عَلی و اللە و ...یش هەر هەمان هَل(هەڵ)ن کە گۆڕینی واچییان بەسەردا هاتووە، ئەم وشانە لە باری واتاییشەوە هەر مانای «هەڵ» واتە «بەرز» و «سەر»ی زمانی کوردییان هەیە کە ئەمەیەش یا بۆ کاریگەریی زمانی کوردی لەسەر زمانە سامییەکان لە زۆر کۆندا دەگەڕێتەوە یا ڕەنگە بۆ بۆرە خزمایەتییەکی زۆر کۆن و دووری زمانی ئارامی و زمانە سامییەکانیش لەگەڵ زمانی کوردیدا بگەڕێتەوە.
لێکۆڵینەوە: ڕامان غەفووری
ڕەچەڵەکناسی
«خێزان»
وشەی خێزان لە «خێز» بە واتای هەستانەوە دێت، واتە ئەو کەسانەی لەگەڵیاندا هەڵدەستیت کە مەبەست ئەندامانی بنەماڵەیە وا لەگەڵیاندا هەڵدەستیت و دادەنیشیت، ئەم وشە ساڵان وشەی «خاو»یش لەگەڵدا بوو و زۆر جار دەگوترا خاووخێزان کە وشەی خاو(خەو) بەدیاریکراوی ئاماژە بە خاتوونی ماڵ واتە هاوسەر بوو، خاووخێزان واتە ئەوانەی لەگەڵیاندا دەخەویت(هاوسەر) و ئەوانەی لەگەڵیاندا هەڵدەستیت و دادەنیشت(ئەندامانی بنەماڵە).
لێکۆڵینەوە: #ڕامان_غەفووری
#خێزان #خاووخێزان
سەرچاوە عەرەبییەکان بۆ ئێمە زۆر گرینگن، من خۆم هەشت نۆ ساڵێک دەبێ کار لەسەر سەرچاوە عەرەبیەکان دەکەم و زۆر سەرەداوی باشیشم لێیانەوە دەست کەوتووە، هەم وەک مێژوویی و هەم وەک جوگرافیایی و هەمیش بۆ ڕەچەڵەکی وشه، چون لە زۆر شوێندا کە باسی شوێنەکان دەکەن لە زمان خەڵکەکەوە دەڵێن کە واتایان چی بووە یا چۆن و بۆچی گۆڕیویانن بۆ زمانی عەرەبی و ...
کتێبی «فتوح البلدان» [گرتنی وڵاتان] یەکێ لە کۆنترین و گرینگترینی ئەو سەرچاوانەیە کە لە زمانی عەرەبەکانەوە باس لە چۆنیەتیی گرتنی کوردەواری و هاتنی ئیسلام بۆ ناوچەکەمان و شوێنەکانی تر دەکات، ئەم کتێبە پێشتریش وەک سەرچاوە بۆ چەندین لێکۆڵینەوە کەڵکم لێ وەرگرتبوو، بەڵام بەهۆی گرینگییەکەیەوە بڕیارم دا کتێبەکەیش لە زمانی عەرەبییەوە(بە بەراورد لەگەڵ دوو وەرگێڕانی بۆ فارسی و هەروەها نوسخەیەکی تری عەرەبیش) بیهێنمە سەر زمانی کوردی کە خۆشبەختانە دوێکە دوای هەشت مانگ کاری وەرگێڕانەکەی تەواو بوو، هیوادارم بتوانم کارەکانی دیکەیشی تەواو کەم و لەڕێگەی چاپخانە و وەشانگەیەکی باشەوە بیخەمە بەر دیدی خوێنەرانی بەڕێزمان.
ڕامان غەفووری
سومەری ـــ کوردی ـــ تورکی
ئەم بابەتە هی لاپەڕەیەکە بەداخەوە ناوەکەی نازانم ئەینا ناوم ئەهێنا
سەرنجی کۆتا وشە واتە وشەی «کاکە» بدەن 4000-5000 و بگرە زیاتریشە هەیه و هەر وا بەجوانی پارێزراوە و ڕێک هەر ئەو «کاکە»ی ئێستایە لە زمانی کوردیدا.
پاراستنی ڕەسەنایەتیی زمان ئەرکە
ڕەچەڵەکناسی
(شیطان)، (ابلیس)
۱ـ شیطان
زمانزاننان و زمانناسانی عەرەب و زانایانی ئایینی لەسەر ڕەچەڵەکی وشەی شیطان چەندین ڕای جۆراجۆریان هەیە، هەندێکیان پێیان وایە وشەکە عەرەبییە و مانای دوورخراوەی هەیە، هەندێ پێیان وایە مانای نەفرەتی، غەززەبلێگیراو و هەندێ سەرکەش، یاغی و تۆغیانگەر و هەندێکێش بەتایبەتی زمانناسەکانیان پێیان وایە کە ڕەگی ڕەسەنی وشەی شەیتان عەرەبی نییە، منیش خۆم بەپێی ئەزموونی دەیان ساڵە و ئەو تەمەنەی لەگەڵ وشە و ڕەچەڵەکناسیی وشە و زمانی کوردی بردوومەتە سەر زۆر لەمێژە وەها بیر دەکەمەوە و ڕام وایە کە نە تەنیا وشەی شەیتان عەرەبی نییە بەڵكوو ئیبلیس و زۆر وشەی تری ناو قوڕئانیش لەبنەرەتدا عەرەبی نین و بڕێکیان یا تەواو کوردین یا ڕەچەڵەکی کوردییان هەیە، بۆ نموونە وشەی «شیطان» کە هەمان «شەیتان» یا «شێتان» و ڕەفتاری «شەیتانە» یا «شێتانە»ی زمانی کوردییه کە لە وشەی «شێت» بە مانای دێوانەوە گیراوە[شێت لە شێوەزارە کوردییەکاندا بە شێوەی «شیت» و «شەیت»یش بەکار هاتووە ئەوەیە ڕەچەڵەکی وشەیەکی وەک «شەیدا»یش هەر بۆ شێت و شەیت دەگەڕێتەوە و لەبنەڕەەدا شەیدە(شەیتە) بە مانای «شێتە» بووە]، لێرەدا وشەی شێتان(شەیتان) هەم وەک وشەیەکی کۆ کە «جمع الجمع»ەکەی لە زماندا باوە و دەبێتە شیاطین دەبیندرێ، هەمیش وەک شێتانە کە ئاوەڵکاری چۆنیەتییە و مانای «وەک شێتی» هەیە و هەڵسوکەوتێکی دێوانەوار و نائاسایی مرۆڤە کە خراوەتە پاڵ«شیطان» و لە دەوری ڕێزمانیی ناو لە ئایینە براییمییەکان و بەدیاریکراویش لە قوڕئاندا لەگەڵ هاوشێوەکانی «الشیطان» و «الشیاطین» و «شیطانا» زیاتر لە نەوەد(۹۰) جار بەکار هاتووە، وشەی دێوانەیش لە باری ڕێزمانییەوە بە هەمان شێوەیە و ئەمیش لەڕاستیدا ئاوەڵکارە و لە دەوری ناودا بەکار هاتووە، وەک دیارە دێوانەیش جۆرێک هەڵسوکەوتی وەک دێو یا دێوئاسایە کە خراوەتە پاڵ مرۆڤی نائاسایی و وەک ناو بەسەریدا سەپاوە، هەر ئەمەشە کە دەوترێ جن لە لەشی هەندێ شێت و دێوانەدا هەیە و لە قورئانیشدا شەیتان(ابلیس) وەک جن ناوی لێ براوە، هەڵبەت جیا لە جن وەک فریشتە(مەلایکە) و تەنانەت وەک مرۆڤ(انس) و هەروەها وەک ئاگریش باس لە شەیتان و جنسی شەیتان و هەڵسوکەوتی شەیتانی کراوە:
«اِذْ قُلْنا لِلْمَلائِکَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا اِلَّا اِبْلِیسَ کانَ مِنَ الْجِنِّ» (سورة کهف، ۵۰)
[ئەو کاتەی بە فریشتەکانمان وت: کوڕنۆش بۆ ئادەم بەرن، هەموویان کوڕنۆشیان برد جیا لە ئیبلیس کە جن بوو]
«وَ کَذلِکَ جَعَلْنا لِکُلِّ نَبِیٍّ عَدُوًّا شَیاطینَ الْإِنْسِ وَ الْجِن» (سورة انعام، ۱۱۲)
بەم جۆرە لە بەرانبەر هەر پێغەمبەرێکدا دوژمنێکی شەیتانیمان لە ئینس و جن دانا
و ...
۲ـ ابلیس
هەروەها بۆ وشەی «ابلیس»، ئێبلیس یا ئەبلیس کە ئەمیش لە قورئاندا یازدە(۱۱) جار ناوی هاتووە، لەسەر ڕەچەڵەکی وشەکە ناکۆکی هەیە و ژمارەیەک گەڕاندوویانەتەوە بۆ «دیابولوس» لە زمانی یۆنانی کە دیارە بنەمایەکی ئەوتۆی نییە و هەر ڕواڵەتی وشەکەیش لە دوورەوە هاوار دەکات، ژمارەیەکی تریش بە زۆر نووساندوویانە بە زمانی عەرەبییەوە بۆ واتای نائومێد(مایوس) و هەندێ تر بە مانای بوختانچی و هەندێ تر بە مانای دەرکراو مانایان کردوەتەوە کە بە باوەڕی من ئەم بۆچوونانەش، لە گەڕاندنەوە بۆ یۆنانییەکە بێبنەماترن چون وەک دیارە یەکەم ـ ڕەگی ڕەسەنی وشەکە لە زمانی عەرەبیدا نییە، دوویەم ـ وشەی «ابلیس» لە هیچ دەقێکی عەرەبی پێش ئیسلامیشدا نییە و ئەمەیش خۆی بەڵگەیە لەسەر ئەوەی وشەکە عەرەبی نییە
سێیەم ـ وەک چۆن وشەی شەیتان ئاماژە بە هەڵسوکەوتی شێتانە و دێوانە و جنانەی شیطان دەکات، وشەی «ئەبلیس»یش ئاماژە بە جنسی شیطان وەک ئاگر دەکات کە هەمان «بڵێسە»ی ئێستای زمانی کوردی بۆ مانای «لهیب» یا گڕی ئاگرە، وەک دیاره «بڵێسە»، «ئەبڵێسە» و «ابلیس» یەک وشەن بە چەند ڕواڵەتی کەمێک جیاوازەوە کە ئەمەش لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی زمانی کوردییە و وەک پێشتریش چەندین جار باسم کردووە له زمانی کوردیدا «ئە» یا «هە» لە سەرەتای زۆر وشەدا بووە و هەیه و لە کۆندا زۆر زیاتر و باوتریش بووە وەک:
ژماردن(ئەژماردن، هەژماردن) جنین(ئەنجنین، هەنجنین)، سپاردن(ئەسپاردن)، ستان(ئەستان)، ستاندن(ئەستاندن)، من(ئەمن)، تۆ(ئەتۆ)، وان(ئەوان)، براییم(ئەبراییم)، برۆ(ئەبرۆ)، سپۆن(ئەسپۆن)، ستوون(ئەستوون)، شکەنجە(ئەشکەنجە)، میر(ئەمیر)، ژیر(ئەژیر، هەژیر)، تاو(هەتاو)، وار(هەوار) و ... کە لە هەموویاندا، شێوەی بێ (ئە) یا بێ (هه) شێوەی نوێتر و سووک و لەبارتری وشە و شێوەی «ئه»دار یا «هە»داریش شێوەی کۆن و مێژووییتری وشەیە،
هەروەها لە قوڕئانیشدا ڕاستەوخۆ ئاماژە بەوە کراوە کە جنسی «ابلیس» لە ئاگرە، ئەو کاتەی خودا لێی دەپرسێ بۆ سوجدەت بۆ ئادەم نەبرد؟ وتی من لەو باشترم من لە ئاگرم ئەو لە خاکە:
قَالَ أَنَاْ خَيْرٌ مِّنْهُ خَلَقْتَنِي مِن نَّارٍ وَ خَلَقْتَهُ مِن طِينٍ؛(سورة اعراف، ۱۲)
توێژەر: #ڕامان_غەفووری
« ئاگری قین خۆ دەسووتێنێ و بڵێسەی بیر نەیار »
ڕامان غەفووری
گوڕگوڕ (کەرکوک)
بیرە نەوت و کانی پارەی، دەتیەوێ بیری چەوت
پارەیێکی لەم لەشەم قەت بۆ نەوت ناوتم نەوت
ڕامان غەفووری