🌿💫
بخوێنە هەتا هەلت لەدەسدا
هیچ ناکرێ کە ئەو هەلەت لەدەس دا
بۆ کورد بژی، لامەدە لە ڕێی گەل
تۆ بازی، مەبە بە هاودەمی قەل
"مامۆستا هێدی"
@hoday_sher
🌿💫
بمناسەوە
من ئەو کەسەم،
کاتێ بە دڵ خۆشم ویستی
قەتارێکی پڕ لە سێحرم بۆ هەڵبەستی
پەیکەرەیەکم بۆ کردی
بۆ بەیانی هەر لە دەقی ڕۆژنامەکان
تا چریکەی خۆش خوانەکان
هەموویان هەر باسی جوانی و
سێحری لەنجەولاری تۆیان دەگێڕاوە
هەر منیش بووم
کاتێک کە دیم لە خۆت دەرچووی
وەک مار بە داوێنم هەڵچووی
پەیکەرەیەکم بۆ کردی
بۆ ئێوارێ،
هەر لە دەقی ڕۆژنامەکان
هەتا شاشەی تلویزیۆنیش
بەو پەیکەرە پێدەکەنی و
دەزرووقاوە
"ناسر ئاغابرا (ژاکاو)"
@hoday_sher
🌿💫
✍گەڕانەوە
ئەگەڕێمەوە لای چاوت
بە پریاسکەیەک ئاوێنەی شکاوەوە
ئەگەڕێمەوە لای دەمت
بە کۆمەڵێ کانیاوی خنکاوەوە.
ئەگەڕێمەوە لای باڵات
بە چەندین دارو درەختی بڕراوەوە.
بەو هیوایەی
چاوەکانت ئاوێنەی ساغم بدەنێو
دەمت کانیاوی عەشقو
باڵات درەختێکی هەڵچوو!
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
کەسێ مونکیر بە ئازادی و بە ئیستیقلالی میللەت بێ
بە سووڕەت زیندووە دڵ مردووە بینێرە بینێژە
کەسێ حیفزی حقووقی میللەتی مەنزور نەبێ ڕەببی
کەڕ و لاڵ بێ لە پاش کوێری بە خروێکە و بە سوورێژە
"مەلا مارف کۆکەیی"
@hoday_sher
🌿💫
بار کەن، بڕۆن
کانیاوەکان، جگە لە من،
کەسێکی تر تێراو ناکەن
بار کەن، بڕۆن
زەویی ئێمە
دانی ئێوەی لێ شین نابێ.
مامۆستا "پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
کاتێک دوای ساڵانێک دووری بۆ یەکەم جار لەگەڵ هێمنی گەینەوە یەک، شەوانە حەبی خەوێی دەخوارد کە دەمێکە ئەگەر شەوانە نەیخوا خەوی لێ ناکەوێ. دوکتور گوتی بە حەبی خەوهێن لاوازتر دەبێ. بڕیارمان دا حەبێکی ڤیتامینی بە ڕەنگی حەبە والیۆمەکەی بدەینێ. ساڵێک ڤیتامینم دایە و گوتم حەبی خەوە! زۆر باش خەوی لێ دەکەوت و پەسندی بوو. ساڵەودوا گوتم: کاکە تۆ ساڵێکە تەرکی حەبی خەوت کردووە! خوا شوکور لێی خەلاس بووی. چووبوو خۆی لە دوکتور تووڕە کردبوو کە تۆ و هەژار فێڵتان لێ کردووم؛ گەڕایەوە سەر والیۆمەکەی خۆی.
ئەوەش شیاوی باسە: جارێک کە من لە بێخۆڵانەوە چووبوومەوە بەغدا، هێمن لە جێی من بەسەر بنکە ڕادەگەیشت. ڕۆژێک کارگەرەکان ببووە شەڕیان. سەفەر گونی مەلا سەیید ڕەحمانی بادابوو دڵی بوورابۆوە. شکایەت گەیبۆوە مەکتەبی سیاسی، ناردبوویان هێمن چووبوو.
- دەی مامۆستا خەتای کێ بووە؟
- کاکە تا تابلۆی چاپخانە لانەبەن و لێی نەنووسن «خەساسخانە» من قسە ناکەم لەو بەقوڕێگیراوە، پیاو، پیاو دەخەسێنێ.
چێشتی مجێور
"مامۆستا هەژار"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئاکامی دووبەرەکی
شەو، باڵی ڕەشی خۆی بە سەر شاردا کێشابوو. جاربەجار مانگ لە پشتی هەوران، دەرفەتی دەهێنا و بە تریفەی خۆی بۆ چەند چرکە ساتێک شاری ڕووناک دەکردەوە.
تەنیا دەنگی تەقە و شریخەی تفەنگ، بێدەنگی شاری دەشکاند. هەردوو لایەنی شەڕ هەوڵی ڕاونانی ئەوی دیکەی دەدا. خەڵکیش وەکوو بەرخی بێ دایک کە سەر بە ژێر سکی گەماڵیشدا دەکات، هەر جارە ڕوویان لە لایەنێک دەکرد...
لە سەربان بەبێ چرپە ڕاکشابوو. تفەنگەکەی و دووربێنێک لەپاڵ دەستیدا بوون. هەروا کە ورتکەنانی لە زاری نێزیک دەکردەوە، بە ملەتاتکێ چاویشی لە شەقام بوو. لە بەیانی هەتا ئێستا هیچی بۆ نەخورابوو. لەم شەڕە هەوسار پچڕاوەدا نانیش دەبێت بە ژار. تەنیا دڵخۆشی ئەوە بوو کە فەرماندەکان بەڵێنیان دابوو، بە تێکچوونی دەستەی لادەر، نیشتمان کێشەی نامێنێت و بە یەکجاری ڕزگار دەبین.
بۆ چەن خولەکێک بیری لە ماڵی خۆیان کردەوە. شێوە و ڕوخساری دایکی هاتە پێش چاوی. بۆخۆی نەوبەرەو و کوڕەگەورەی ماڵ بوو. لەگەڵ دایکی و تەنیابراکەی بە سێ کەسی لە دێهات پێکەوە دەژیان. پاش تێکەڵبوونی بە شۆڕش، لێیان دابڕا. کە شەڕی ناوخۆیی بڵێسەی سەند بە تەواوی لێیان بێخەبەرما.
پێی سەیر بوو کە چۆن تینی ئاگری شەڕ دەتوانێ بە کرژی و بە گشتی ڕواڵەتی ژیان بگۆڕی. پێش لەو شەڕە، سەردەمی ژیانی لادێ، لە ئاوەها شەوانێکدا دەچووە سەربان. بۆ خۆی گۆرانی دەگوت:
"جارجار هەوریەکەت بیده بە لاوە، وەک مانگ لە گۆشەی هەوری سیاوە... ". یان لە لای خوارووی ئاوایی لەگەڵ کوڕانی ناودێ دادەنیشت و بەرەو لای ماڵی یار دەیچریکاند: "زەنجیری زوڵفت سەرەوخوار مەکە، هەژارێ چۆن من گرفتار مەکە...".
کەچی ئێستا لەبەرەی شەڕ لە هەموو ئەمانە دابڕاوە. ئەو شتانە وەکوو خەیاڵێکی دوور دەهاتنە پێش چاوی. لێرە تەنیا لوورەی بێ وچانی مەرگەو و لاشەی سارد وسڕ.
هەر باشە کە لە ماڵەوە برایەکی هەیە. جا ئەگەر ئەمیش بکوژرێ، ئەو برایە هەیە کە فرمێسکی دایکە لەخۆشی بێبەشەکەی بسڕێتەوە.
لەم خەیاڵانەدا بوو کە چاوی بە ماشێنێکی سەربازی کەوت. زانی سەر بە ئەمان نییە. هاوکات ژنێکیش هاتە سەر کۆڵانێک و ڕاوێستا. دیار بوو ژنە سەر بە دەستەی لادەرە و هەر خەڵکی ئەو گەڕەکەیە، ماشێنەکەش ڕاوێستا. زەلامێک سەری لە ماشێن دەرێنا و ڕووی لە ژنە کرد. دیار بوو کە ژنە ڕاپۆرتی ئەو دەوروبەرانەی پێدەدا. لەو سەربانەوە توانی هەر بە یەکەم گولـلە مێشکی زەلامەکە بڕژێنێتە سەر شەقامەکە. ژنە قیژاندی و هەڵات. گولـلەی دووەمیش بوو بە بەشی ژنە و لەناو جۆگەی قەراخی ڕێ سەرەوخوار بوو.
لەپڕ دەنگی تەقەیەک بەرزەوە بوو. چەکەکەی لە دەستی بەربوو. لە سەربانی ماڵی بەرانبەری، سەربازێکی دوژمن خۆی حەشار دابوو. کاتێ ئەم تەقەی لە زەلام و ژنە کردبوو، ئەویش لەو دەرفەتەدا ئەمی ئەنگاوت. باڵی چەپی خەڵتانی خوێن بوو. خۆی دایە پەنای دیوار. هەر چۆنێک بوو، بە ددان و ئەو دەستی دیکەی، باڵی بە دەسرەکە بەست. بەڵام ئێش، ئامان و ئارامی لێ هەڵگرتبوو. خۆ ناشکرێ تا بەیانی لەو بانە ڕاوەستێ. دنیا ڕوون ببێتەوە، هەر پەلێکی دەکەوێتە دەستی عیزراییلێک. دەشیزانی کابرا لەو بەرەوە باشتر لە جاری پێشوو چاوەڕوانە. لەو کاتەدا نەخشەیەکی داڕشت. لە پێش خۆیەوە وتی، هەر ئێستا چارەنووست دەنووسمەوە.
کڵاوەکەی خۆی لەسەر لوولەی تفەنگەکەی دانا و وردەوردە بەرەو لێوارەی بانەکەی برد. لە پڕدا گولـلەیەک ناوەڕاستی کڵاوەکەی کون کرد. ئەمیش وەکوو کەسێک کە پێکرا بێت، دەستی لەگەڵ تفەنگەکە بەرەو خوار شۆڕ کردەوە و پاش چەندین چرکە تفەنگەکەشی بەڕداوە خوارێ. تفەنگ بە دەنگێکی بەرز کەوتە سەر شەقام. کابرای بەرانبەری وایزانی کە کار تەواو بوو. لە سەربانەکە هەستایە سەر پێ و سەیری خوارێی دەکرد. پشتی لەمانگ بوو، زۆر ئاشکرا لە بەرچاو بوو. لەو کاتەدا ئەم کە پێشتر دەمانچەکەی بەو دەستی تری حازر کردبوو، تەقەی لێ کرد. کابرا هەتا کەوتە سەر عەرز، بە حەواوە چەند جار خولی خوارد.
دەبوو بە زووترین کات ئەو شوێنە جێ بێڵێت و هەواڵی ئەو شەوە بباتەوە دەرەوەی شار، لای فەرماندەکانی شۆڕش. خۆی گەیاندە سەر شەقام. لەپڕ ڕەهێڵەی گولـلە بوو کە دادەباری. بە دوو باز خۆی فڕێدایە ئەو بەری شەقام و لەسەر عەرزی خەوت. زانی لە دوورەوە تەقە دەکەن. کاتێ ویستی بڕوات، تازە زانی کە لەپاڵی سەربازە کوژراوەکەدا، خۆی بە عەرزدا داوە. خوێن جۆگەی بەستبوو. سەیری ناوچاوانی کرد، بە تەواوی تاسا؛ براکەی خۆی بوو.
لیام فلاهێرتی/ئیرلەند١٩٢٢/سمیە آمارلویی
خوێنەری خاوەنبیر!
لێرەدا نامەوێ گۆماوی مێژووی پڕ لە شوورەیی براکوژی کورد هەڵشڵەقێنم. کە ئەوە خاڵی هاوبەشی کوردانە.
ئێمە دەبێ بەو باوەڕ و قەناعەتە بگەین کە بە ڕاونان و تیابردنی بەرانبەرەکەمان کە وەکوو ئێمە بیر ناکاتەوە، سەرکەوتوو و بەختەوەر نابین. میللەتێک برایەتی نەزانێت، هەتا قیامەت تاریکەشەوی نابێتە مانگەشەو.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/٠٢
@hoday_sher
🌿💫
دابڕ،دابڕیان کردووین
تاک،تاک،خوێنیان لەبەر داچۆڕاندووین
ئێمەیان کردووە بە
هەولێری و سلێمانی
دەهۆکی و زاخۆیی
مەهابادی و سنەیی
ئێمەیان کردووە بە
زەنگەنە و بارزانی و فەیلی و
تاڵەبانی و گەردی و سوورچی و
جاف و هەرکی و نازانم چی و چی
ئێمەیان کردووە بە سۆرانی و کرمانج
بە هەورامی و زازاکی
ئەوەیان لەبیر بردووینەتەوە
شتە سەرەکێکەیان لەبیر بردووینەتەوە
کە ئێمە بمانهەوێ و نەمانهەوێ
هەزار جاریش خۆمان داماڵین لە کوردبوون
هەر کوردین
و
کوردستانین.
"مامۆستا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
دەمێک بە باسی کورد نەکرێتەوە
وتەی خۆشی ئەو نەگێڕێتەوە
سپاسی لاوان بەو نەبڕێتەوە
وەڵامی کوردی پێ نەدرێتەوە
ئەو دەم و لێوە یاڕەبی ڕەق بێ
پووکی داڕزێ، ددانی لەق بێ
مامۆستا "سەید کامیل ئیمامی"(ئاوات)
@hoday_sher
🌿💫
خولی فیرکاری ڕێنووس و ڕێزمانی کوردی
وانەبێژ: مامۆستای دڵسۆز فەوزیە سوڵتانبەگی
@hoday_sher
🌿💫
بەیانییەک
چۆڕێ ئاوی کانیلەیەکی ئازادم
خستە زیندانی گۆزەیێ
کە نیوەڕۆ ویستم بینی پێوە بنێم،
ئاوەم بینی
تەنافێکی لە تیشکی هەتاو چنیوە
گیانێکی پێوە هەڵواسیوە
مامۆستا "قوباد جەلیزادە"
@hoday_sher
🌿💫
هەمـووکەس لـێـره دەزانـن کــه دنــەی شێعری منی
له هەموو بەزمی ئەوینی من و تۆ قاوه، بڕۆ
تۆ هەڵۆی بەرزەفڕی، شاری دڵم نزمه لە بۆت
بێ بەڵا بـی گــوڵەکـەم، کــوا ئەوه جێی ڕاوه، بڕۆ
"ئاسۆ"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
کەی ماڵ و سامانم لێت ویست
کەی تەلار و کۆشک و قەڵا
زێڕ و مووروو... حاشا، حاشا.
بە چاوی خۆت سەیری دنیای بیرم ئەکەی
ڕێگای عەشقم
بە گەزی خۆت ئەپێویت و دوایی نایەت
بە دەسترەی شڕی بیرێ کۆن سەر چاوەکانت بەستووە
ئەم ڕێگایە ناگاتە جێژوانی عەشقم
لاڕێ ئەروێ
لاڕێ... لاڕێ
"خاتوو ژیلا حوسێنی"
@hoday_sher
🌿💫
شەڕ
هیچ گرێیەک
ناکاتەوە
ئادرێسی ماڵی یار دەگۆڕێ،
باوکە شەڕەنگێزەکان پیرتر دەکات
ئاگر بە جەرگی دایکانەوە دەنێ.
مامۆستا "فەرەیدوون ئەرشەدی"
@hoday_sher
🌿💫
دایکی دە کوڕان،دەکەون لە لاخڕان.
پڕ دەبێتەوە جێی خەنجەران،پڕ نابێتەوە جێی کەسەران.
باغەوانی باشترە لە چاوەڕوانی.
نە بازاری چۆل. نە شایی بێ دەهۆڵ.
ئەگە هەتبێ میوان زۆرە ، ئەگە نەتبێ ماڵت چۆڵە.
تەونی چارەڕەشیی بە ئاوی زمزمیش پا نابێتەوە.
چەنەدرێژ ،شەویلکەی دەشکێ.
قەل کوتی:هوو،جووچکەم بوو بە دوو، تێرم نەخوارد لە گوو.
فەرهەنگی زارەکی موکریان
( مامۆستا سەلاح پایانیانی)
@hoday_sher
🌿💫
شاهکار بیت سیدوان و چگونگی رخداد آن !
رضا رش شیلان آباد - کارشناس ارشد مهندسی پلیمر
بیت، شکل روایتی کهن فولکلوریک، مختص فرهنگ کوردستان است که شکل و فرم موسیقایی به خود گرفته و شامل منظومههایی مردمی، با مضامین انسانی و اجتماعی است.
بیت « سیدوان » داستان عبدالعزیز داسنی، خان قدرتمند منطقهی داسنی است که تصمیم میگیرد، پسرانش را داماد کند. این خواست عبدالعزیزخان او را در جدالی تراژدیک، اسفبار و دلخراش با تقدیر درگیر کرده و در نهایت هر سه فرزندش در جریان مراسم عروسی، یکی پس از دیگری میمیرند و آخرین پسرش سیدوان ناخواسته به دست پدرش کشته میشود.
منطقه داسنی، منطقهای کوهستانی مابین مناطق کوردنشین ترکیه و عراق است. عبدالعزیز سه فرزند به نامهای نیچیروان، ماکوان و سیدوان دارد، که هر سه، زمان ازدواجشان رسیده است. برای هر سه فرزندش همزمان عروسی میگیرد، در زمان قدیم عروسی کوردها هفت روز و شب مداوم بود، ماکوان شب اول عروسی، بدون عارضه در خواب میمیرد،عبدالعزیز داسنی، بر خلاف خواست ریش سفیدان و معیارهای پذیرفته شدهی جامعه، تصمیم میگیرد عروسی را ادامه دهد، زیرا میهمانانش از هر گوشه و کنار مناطق کوردنشین آمدهاند. شب دوم عروسی، نیچیروان برای خلوت خویشتن به کوه میرود، در اثر سقوط از کوه، جان تسلیم جان آفرین میکند، عروسی هنوز در جریان است. تراژدی خان داسنی دو برابر میشود، داغ دو فرزند در دو شب، کوه را نیز به ستوه میآورد. روز سوم عبدالعزیز برای تسکین داغش، به شکار میرود، سیدوان بدون اذن پدر و مخفیانه دنبال پدر میرود، که از دور مراقب پدر باشد. آغاز بهار است و هوا نسبتا سرد است، سیدوان کنار صخرهای مینشیند. باد بهاری موهایش را پریشان کرده و عبدالعزیز گمان میکند شکار است و شلیک میکند، وقتی عبدالعزیز میرسد میبیند که ناخواسته پسرش سیدوان در اثر اصابت گلوله کشته شده است. موی زرد و قرمزی خون و سبزی گیاه ترکیب شدهاند. نفس در سینهی کوهستان حبس شده، آواز از کبک برنمیآید و آفتاب زیر ابری چرکین پنهان شده است. عبدالعزیز رمقی در جسم و جانش نیست، مات و مبهوت و متحیر و درمانده، رو به بارگاه خدا دعا میکند که جانش را بگیرد و در عوض به سیدوان که عزیزترین پسرش بود جانی دوباره بخشد. بیت « سیدوان » تراژدی به مراتب غمانگیزتر از هملت شکسپیر است. شکسپیر در رمان هملت، از بودن یا نبودن حرف میزند، اما بیت سیدوان از تقابل غم یا شادی، گریه یا رقص میگوید.
@hoday_sher
🌿💫
ئاخری دنیا هەموو دەگری بە ناز
خۆ تۆ «نازی» نی کە دنیا داگری
ڕێم بدە خونچەی دەمت بگرم بە لێو
خۆ چ ناقەومێ لە ئامێزم گری
"مامۆستا عەلی حەسەنیانی"(هاوار)
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئەی یار
تۆ سەر لەم سەڕافه دڵتەنگانەی پاییز دەرناکەیت، که گەڵاکانت بۆ دەگۆڕنەوه به 'با' و باکانت بۆ دەگۆڕنەوه به هەور، گرەو لەم سووخۆره پیره نابەیتەوه که ئەڵماست دەداتێ و بارانت لێدەکڕێتەوه، بەڵام بۆنی یەقین لەم قاسه پڕ له ئاگرەی من و تۆ دێت، بۆنی ماچ لەم خەزنه پڕ له ڕسواییەی من و تۆ دێت..
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher