🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
لە ڕوخسارى من مەڕوانە
خۆر لە چاوما قەت هەڵنایە
کە بەخەندە بۆ تۆ ئەدوێم
قوڵپى گریان لە ناخمایە
نەگریانم خەندە ئەگرێ و
نەفرمێسکم گوڵ دەرئەکا
زەردەخەنەش بێتە لێوم
دیارە دڵم فریو ئەدا
ئاسمانێکم بێ ئەستێرە و
دەریایەکم بە بێ شەپۆل
وەک پەیکەرى بێ ناونیشان
لە وێرانەى شارێکى چۆڵ
"ئەحمەد محەممەد"
@hoday_sher
🌿💫
ئەتۆ جوانی
ئەتۆ گیانی
ئەتۆ سروەی شەماڵی بەربەیانانی
ئەتۆ وەک دیمەنی خاوەن شکۆی کوێستانی کوردانی
ئەمن دارێکی ویشک و ڕووتی بەر هەتاوم
ئەمن کۆشکێکی ڕووخاوم
بەجێ ماوم ...
ئەمن کوێستانی تەم گرتووم
لەپێ کەوتووم ...
"عەلی حەسەنیانی" ( هاوار )
@hoday_sher
🌿💫
ژن پیاوی سەرمایەداریناوێ،
یا پیاوی بالا بەرز
تەنانەت پیاوی شاعیریشی ناوێ!
ژن
پیاوێکی ئەوێ
لهچاوەکانی تێبگات.
کە بێتاقهت بوو،
ئاماژە بە سینەی بکات و بڵێت؛
ئێرە نیشتیمانی تؤیە!
"نزار قەبانی"
@hoday_sher
🌿💫
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، دەچم!
عەقڵ ئەڵێ نا، قەسەبەی شۆڕشی مەستانە، نەچی!
من دەڵێم نوختەیی ئەو ڕەوزەیی ئیمانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، ڕەشەجێ ڕاوگەیی شەیتانە، نەچی!
من دەڵێم مەسکەن و ئارامگەیی جانانە، دەچم!
ئەو دەڵێ سەربەسەری تێکچووە، وێرانە، نەچی!
من دەڵێم جێگەیی هەر شێت و جنوونانە، دەچم!
ئەو دەڵێ نا، زەدەیی پەنجەیی پەریانە، نەچی!
من دەڵێم مەرکەزی ئەسڕاڕی حەریفانە، دەچم!
ئەو دەڵێ جێ تەمەعی چاوی حەسوودانە، نەچی!
من دەڵێم وەختی خەتەر مەئمەن و قەڵگانە، دەچم!
ئەو دەڵێ کونکونە، جێگەی سەرەپەیکانە، نەچی!
لەو هەموو چوون و نەچوونە سەری سوڕ ما "کامیل"
من دەڵێم جوانە دەچم، ئەو دەڵێ واجوانە نەچی
"سەید کامیل ئیمامی، ئاوات"
@hoday_sher
🌿💫
"مامۆستا عەزیز شاهڕوخ"
شنەی بەربەیان دیمەن بە دیمەن
باوەشێن دەکا ئەگریجەی چیمەن ...
@hoday_sher
🌿💫
ئازیز!
دنیا هەر خەم نییە
لە ژیاندا،
کاتی دڵخۆشی کەم نییە
کە وا بوو خۆشەویستەکەم
چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە
کۆشکی تاسە مەڕووخێنە
ئاسۆ ڕوونە
شنەی شەوبا،
موژدەی هەرمان و هەربوونە...
"عەلی حەسەنیانی" (هاوار)
@hoday_sher
🌿💫
پاییز پاییز
بووکی قژ زەرد،
من مات، تۆ زیز:
هەردوو هاو دەرد!
من فرمێسکم، تۆ بارانت؛
من هەناسەم، تۆ بای ساردت؛
من خەم، تۆ هەوری گریانت
دوایی نایە:دادم ،دادت،
هەرگیز، هەرگیز،
پاییز!پاییز!
پاییز! پاییز!
شان و مل ڕووت،
من مات، تۆ زیز،
هەردووکمان جووت،
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگریین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگریین،
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگریین،
بگریین...بگریین...چاومان نەسڕین،
هەرگیز، هەرگیز،
پاییز! پاییز!
"گۆران"
🌿💫
نامەی عەنبەربۆت باد سوبح ئاوەرد
عەترش زامەکەی کۆنەم تازە کەرد
موتاڵەعەم کەرد وە دەم دەردەوە
جەفاکەی وەرین جە یاد بەردەوە
فیدای خامەت بام وە یادم کەردەن
یادم نمەشی تا وە ڕۆی مەردەن
"مەولەوی"
@hoday_sher
پاییزا و
فەسڵەو مێوەدەیمێ و
شاعێرا
"من"یچ،
ئەچی وەیوەو وەرزانە و
خوماری ڕۆحی و
پاگیرەو گەڵایەنە
مەسی دەمنوو ڕەگوو کەلیمارە
هەتا
شێعرەو ژیوای
نیشۆ نەشە...
✍ شارۆ
/channel/cherpewpawdange
🌿💫
تۆ خۆتم لێ مهشارهوه
من له گهڵای زهردی پایز..
زۆر بێ نهوا و غهریبترم
له کزهبا تهزیوترم
تۆ خۆتم لێ مهشارهوه
بیرته به زهردهی ڕوانینهکانت..
ههڵمت له بهفری دڵم ههڵسان و
منت خسته شوێن ساماڵی گیانت؟
"ژنڕاڵی پاییز"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ خۆتم لێ مهشارهوه
من له گهڵای زهردی پایز..
زۆر بێ نهوا و غهریبترم
له کزهبا تهزیوترم
تۆ خۆتم لێ مهشارهوه
بیرته به زهردهی ڕوانینهکانت..
ههڵمت له بهفری دڵم ههڵسان و
منت خسته شوێن ساماڵی گیانت
"ژنڕاڵی پاییز"
@hoday_sher
🌿💫
ئەڵێن ساڵ دوانزه مانگه
من مانگم دی چوارده ساڵه
"پیرەمێرد"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئەوە بۆچی هۆنراوەی من
ماڵ بە ماڵی شار دەگەڕێ
کیسەخەنە و خۆزگەی مەزن
بۆ هەموو کچێک هەڵدەگرێ
بەڵام کاتێ
من دێمەوە بە ئیجازەی سەربازیم
کچێک ماچێکم ناداتێ
شۆخێک نایە بۆ پێشوازیم...!
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
من دەڵێم شاری دڵم باغ و گوڵستانە، کەچی!
بە دەنگی مامۆستا "محەممەد ماملێ"
@hoday_sher
🌿💫
لە پەنجەرەی ژوورەکەم بە
با دەرگاکەت بۆ واڵا کەم
چاو دامەخە فوو لە چرای سۆمات مەکە
نەک پێ بەسەر دڵما بنێی
دەستت بێنە ئەو جیهانە
جەنگەڵستانێکی چڕە
خوا نەکردە نەک لە غەریبیدا بمرین
با گوێ لە خەمی یەک بگرین
قوربانت بم دە پێ بکەنە
تا خونچەی لێوت ببینم
کە ئەپشکوێ، تا هەنگی ناوم ببینم
لە پەڕەی لێوتەوە ئەفڕێ
گوڵە بەفرینەکەی دڵم
دەستت بێنەرە ناو دەستم
تا ئاوازی گۆرانی تەمەن نەشێوێ
تا بولبل چڵ جێ نەهێڵێ
دەستت بێنە خۆت زیز مەکە
لەرزە کەمەر تێ مەپەڕە
لەهەر کوێ بی، ئەتدۆزمەوە چونکە بۆنی
سنەوبەری تەڕت لێ دێ
"هيوا قادر"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"چیرۆک"
پیاوێک کۆچی دوایی کرد، پێش بەخاک سپاردنی جەنازەکەی
کەسێک هاواری کرد بەدەنگی بەرز ئەم کەسە کە مردووە پێنج سەد هەزاری من قەرزارە ناهێڵم جەنازەکەی بخەنە ژێر خاک تا قەرزەکەی من ڕۆشن نەبێتەوە.
چەند کوڕێک و کچێکی کۆچکردوو لەوێ ئامادەبوون،
کوڕەکان وتیان شتی وانییه و باوکمان هیچی لای ئێمە باس نەکردووە کە قەزرارە و قەرزەکەی بدەینەوە...
ئەوە دەبوو پێش ئەوەی باوکمان کۆچی دوایی بکات تۆ داوای حەقی خۆتت لێی بکردایە، پیاوەکەش لەسەر هات و هاوار بەردەوام بوو کوڕەکانیش کەسیان نەچوونە ژێر باری
دانەوەی قەرزی باوکیان.
کچە تاقانەکەی کۆچکردوو کە کەمێک ئاڵتوونی پێوەبوو ئاڵتوونەکانی لەخۆی کردەوە و هێنای بە بەرچاوی براکان و خەڵکەکەوە دایە دەستی کابرا و پێی وت:
ئەمە بگرە لەبری ئەو قەرزەی لەلای باوکمە و باقیەکەشی چەند مایەوە، من دەتدەمەوە با پارەم بێتە دەست...
بەلام ئیتر بێ دەنگ بە و هات وهاوار مەکە بهێڵە با باوکم بەئارامی سەر بنێتەوە، کابراش ئاڵتوونەکانی هێشتا بەدەستەوە بوو، فرمێسک بەچاوەکانیدا هاتە خوارەوە.
ڕووی لە خەڵک و کورەکانی کابرای کۆچکردوو کرد و وتی:
باوکتان و کۆچکردوو هیچ قەرزاری من نییە،
ئەوە منم بری پێنج سەد هەزاری باوکتان قەرزدارم و ویستم نەوەی ڕاستەقینەی باوکتان بناسم که میراتگریەتی، تا قەرزەکە بدەمەوە بەو...بۆیە ئێوە شاهید بن،
میراتگری کۆچکردوو ئەو کچەیە،
ئەوا من ئەم پێنج سەد هەزارە دەدەمەوە کچەکەی، بۆیە فرمێسکیش لەچاوم هاتەخوار، چوونکە من سێ کوڕم هەیە و کچم نییە کە میراتگرم بێت.
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ناوێکی زل و شارێکی وێران!
لە سەفەرێکدا لەگەڵ پیاوێکی ڕیشسپی بووین بە هاوڕێ. لە ڕێگادا، کەوتینە قسە کردن، هەتا باسمان هاتە سەر ئەوەی کە بۆچی ئێستا گەورەپیاوان وەکوو جاران باویان نەماوە و ناو و ناوبانگ هی کەسانێکی دیکەیە. منیش عەرزم کرد: سەری من بە قەدەر پای ئێوەی لێ نازانێ. بەڵام ئێستاکه وەکوو جاران نییە. دنیا زۆر گۆڕانی بەسەردا هاتووە. کاتی خۆی گەورەپیاوان و شێرەژنان بە هۆی تێگەیشتوویی و ئاکاری بەرز و وتاری بەجێ، ناوبانگی چاکەیان دەردەکرد و خەڵکی سەریان پێیان دەسپارد. بەڵام ئێستا شێوازی کار جۆرێکی دیکەیە.
من بۆ خۆم ئەندازیارم. بە هۆی ئیش و کارەوە زۆر شاران گەڕاوم. جارێکیان لە شارۆچکەیەک پردێکمان درووست دەکرد. چەند مانگێگی خایاند تا تەواو بوو. زۆر مرۆڤی شارەزا یارمەتییان دام. ئەو پردە بۆ خۆی شاکارێکی بێوێنە بوو.
ڕۆژی کرانەوەی پرد، کچێکی بەناو هونەرمەندیان هێنا تا لە سەر پردەکە بەرانبەر بە خەڵک گۆرانی بڵێت. کە دەڵێم هونەرمەند، بیرتان بۆ لای کەڵە هونەرمەندانی خاوەن بەهرەی قەدیمەوە نەچێت. ئەمڕۆ خەڵک زۆرتر لەوەی گۆرانی ببیسن؛ گۆرانی دەیبینن.
بۆ بەیانی لە ڕۆژنامەکانی شار تەنیا وتاری بەرپرسێکی ناشارەزا و چەندین وێنەی ئەو کچە بوو. کەسێک لەو هەموو زەحمەت کێشانەی کە پێکەوە پردەکەمان درووست کردبوو، نەیپرسی: ئەرێ ئێوە کەرتان بە چەند؟ خەڵکیش بۆیان گرینگ نەبوو. ڕەنگە هەرواشیان پێ باشتر بوو. بەڵام من کە شتی وەهام دەدیت، ئاور لە هەناوم بەردەبوو. کە بۆ دەبێ لەباتی چوار مرۆڤی تێگەیشتوو، دەچن کەسێک دێنن کە هەر هەڵبەز و دابەزیە و دەڵێی جن سواری بووە. بۆ خۆم وا بیرم دەکردەوە کە لە دێهات یان لە شارە چکۆڵەکان خەڵکی چونکا دنیایان نەدیوە، وایان بەسەر دێت. بۆیە وتم دەشت دەگرمە بەر و ڕوو دەکەمە پێتەختی وڵات. لەوێ خەڵک خوێندەوارتر و چاوکراوەترن. بەڵام...
"باوە دەرمی کرد، هیوام دایە بوو، کەچی ئەو گۆشتەش هەر لەم گایە بوو".
تەنانەت لەوێ قوڕەکە خەستتریش بوو. چوونکا لەوێ کەسانی هاشێوەی ئەو کچە، ڕۆژنامە و گۆڤاری تایبەت بە خۆیان هەبوو! دەرکەوان و پاکار و وەزیر و گزیریان هەبوو!
ئێستا بەو قەناعەتە گەیشتووم کە لە دنیای ئەمڕۆ بە ئەنقەست ڕێگا نادەن کە خەڵکی، خزمەتکارانی ڕاستەقینەی خۆیان لە هیچ بوارێکدا بناسن. لە جیاتی ئەوان کەسانێکی مێشک پڕ لە هیچیان پێ دەناسێنن. دەردی کۆمەڵگای ئەمڕۆی ئێمە ئەوەیە کە ئەوانە لایەنگریان زۆرترە هەتا ژن و پیاوی تێگەیشتوو. هۆکاریشی ئەوەیە کە میدیا، پروپاگاندا و هەڵاڵە بۆ ئەوکەسانە دەکات.
لەو کاتەدا پیاوێک بە لاماندا تێپەڕی. وتم قوربان، ئەو کابرایەت ناسی؟ وتی نەوەڵا. وتم: ئەوە یەکێک لە قۆڵبڕترین کەسانی ئەم وڵاتەیە. برای لفەودوانەی شەیتانە. بدا بەلای ماردا کلکی دەقرتێنێ. زۆر کەس دەیناسن. جا ئێستا ئەو دەردەشمان لێ زیاد بوو کە کەسانێک ناوبانگی خراپیشیان هەر پێ باشە. وای لێهاتووە تەنانەت منداڵانی وڵات پێیانخۆشە ڕۆژێک بتوانن وەکوو ئەوان بن.
پیاوی ڕێشسپی کە تا ئاخری ڕێگا زۆرتر بیسەر بوو، وتی کاکە گیان، من دەناسی؟ وتم نەوەڵا. وتی من سی ساڵ مامۆستای زانکۆ بووم. لە خزمەت مامۆستایان ... و ... و ... خۆێندوومە و چەندین کتێبم لە سەر کەسایەتییە مەزنەکانی وڵات وەکوو نەمر ... و ... و ... نووسیوە.
لەو کاتەدا هەر دووکمان دەستمان کرد بە پێکەنین و ماڵاواییمان لە یەکتر کرد.
ئانتوان چیخۆف / سروژ استپانیان.
خوێنەری هێژا!
دنیای سەرمایەداری، بۆ قازانجی خۆی بە هێزی میدیاکان بۆمان دیاری دەکات کە، کێ ببێتە خاوەن ناو. پاشان شێوازی ژیانیان دەکات بە وێنە و نموونە بۆ زۆرینەی خەڵک. چەندین ڕاوێژکاریان بۆ دابین دەکات کە چی لەبەر بکەن! چۆن قسە بکەن! لەگەڵ کێ هاوسەرگیری بکەن! کەی منداڵیان ببێت! و کەی لێک جیاببنەوە... دەبنە ناوێکی زل و شارێکی وێران. بەداخەوە خەڵکیش وە دوایان دەکەون، لاسایییان دەکەنەوە. لەو ڕێگایەوە هەم ژیانی خەڵک بێ مانا دەکەن، هەم گیرفانیان تاڵان دەکەن.
گەورەپیاوانی ڕابردوو خاوەنی بیروباوەڕی تایبەت بە خۆیان بوون. ئەمانەی ئێستا تەنیا خاوەنی لەشی خۆیانن، ئەویش ئەگەر بن.
ناودارانی ڕابردوو کە فەوتیان دەکرد، ناوبانگیان زۆرتر دەبوو. کەچی ئەمان دوو لۆچ و پۆچ کەوێتە نێو چاوانیان ئیتر گڵۆڵەیان دەکەوێتە لێژی.
ئەوان گەورەیی لەگەڵ ڕۆحیان پەیوەست بوو. بەڵام ئەمانە پردێکن کاتی، بۆ بازاری سەرمایە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٧/١٨
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"دیاری قەرەداغی"
لە ڕوخساری من قەت مەڕوانە...
@hoday_sher
🌿💫
پاییزێ کە هەزار مێلۆدی و نەوای تێدا بەدی دەکەی.
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher