🌿💫
پەچەت لادە
"عەدنان کەریم"
@hoday_sher
🌿💫
ئەو ژنە
کە بەپێوەیە، درەختە.
کە ڕێدەکا، شنەی عەتر.
کە دادەنیشێ، بنکە گوڵ
کە ڕادەکشێ، ڕووباری شیر.
ناولەپی ئەو ژنە،
پێدەشتی مەندیلانە.
پەنجەکانی دە کەڵە نێرگز
پشتی، تاڤگەیەک لە نوور
شانەکانی دوو لوتکەن، لە بەفری پەمەیی.
ئەو ژنە...
کە پێدەکەنێ،
بەردەمی دەبێ بە باخ،
کە خەم دایدەگرێ،
هەورێکی سپییە.
کە دەگری،
فرمێسکەکانی پەپوولەی شەونمن.
کە قسە دەکات، ئەو ژنە...
کونجەکان،
پڕدەبن لە گوڵی شەوبۆ.
کە گۆرانی دەڵێ،
باران دادەکات،
بارانی هەتاو و گەزۆ..
"قوباد جەلیزادە"
@hoday_sher
🌿💫
وەره ئەمشەو
ئەمرم و سا که خۆشتدەوێم
له پرچەکانتا بمنێژه..
"بەکر عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
ئێوارەیە و
داری پاییز ئاهەنگی مردن ئەگێڕێ،
گەڵا سەرچۆپی گرتووە..
"محەمەد عومەر عوسمان"
@hoday_sher
🌿💫
ئێمە فێرکراوین بێدەنگ بگرین و بمرین،
بێدەنگیش گۆرانی بڵێین، بە دزییەوە حەز لە یەکدی بکەین،
شەو تا بەیانی چەندەها نامەی دڵداری بنووسین و
بەیانیش لەگەڵ گزنگی هەموویان بدڕێنین،
نەبا تیشکی خۆر بیانخوێننەوە
ئێمە نەوەیەکین شەمشەمەکوێرە ئاسا، حەز بە تاریکی ئەکەین،
لە نهێنییەکانی خۆمان دەترسین
من دەمرم و
بێ ئەوەی کەس بزانێ، تۆم خۆش دەوێت..
"شێرزاد حەسەن"
@hoday_sher
🌿💫
بە ئامانەت، خۆتت لەلا بەجێدێڵم
ئاگات لە لێوەکانت بێ
کە قەڵەملێوی پیا دێنی نەیڕوشێنی
ئاگات لە چاوەکانت بێ
نەیگرێنی
دڵم لە سنگی تۆدایە نەیشکێنی
هەمو دنیام ماڵی تۆیە
نەیڕوخێنی
بە ئامانەت خۆتت لە لا بەجێدێڵم هەر دێمەوە
ئەگەر لە بیر کردنتدا نەتوێمەوە..
"ڕەنج سەنگاوی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
چ دادێکه..
بڵێی تا کەی لەم دەرگایه ڕابمێنم..؟؟
"بەکر عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
من سەرەتای پاییزان هەمیشە دەردم گرانە، بینینی وەرینی ئەو هەموو گەڵایە وەها ڕۆحم دەگوشێت واهەستدەکەم دڵی من لەگەڵ هەموو گەڵایەکدا دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە، پاییزان من غەمی درەخت دەمکوژێت، ئاخر بیری لێبکەنەوە ... ملیۆنەها درەخت کە هاوڕێمانن، لەگەڵماندا سەر نشینی ئەم ئەستێرە جوانەن، لە پاییزدا نەخۆش و غەمگین و زەرددەبن. ئاە بیری لێبکەنەوە ... بیر لەو هەموو هاوڕێ و برایانەمان بکەنەوە کە لە پاڵماندان و سروشت ڕووتیاندەکاتەوە و پێیاندەڵێت بخەون ... عەزیزانی من ... سەرەتای پاییزان مەراقی خەزان وەها کارم تێدەکات، سەرئێشەیەکی تونددەگرم، دەستدەکەم بە دوعا، دەڵێم خوایە پاییز بێئازار بەسەر نەمامە ناسکەکاندا بڕوات. خوایە خەزان زۆر ئازاری گوڵەکان نەدات ... بەڵام هەندێجاریش دەپرسم بۆ ئێمەی ئادەمیزاد... هی هی هی... بۆ ئێمەی بەشەری بێفەڕ، پاییزمان نییە، گەر هەر ساڵە جارێک تازە ببووینایەتەوە ... گەڵای ڕەشمان لە خۆمان بوەراندایە، گومانی خراپمان لە خۆمان دەرکردایە ... بە دڵێکی پاکەوە بهاتباینایەتەوە ناو بەهار ... ئێستا دونیا جۆرێکی تر دەبوو ... وانییە؟ جۆرێکی تر بوو.
شبر دەستێکی بە قژە زەردەکەیدا هێنا و گووتی: " مورتەزای ئازیز، گەر ئێمە وەک درەختەکان خاوەنی پاییزی خۆمان بووینایە، کەسانێک ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا دەیکەن لە بەهاری داهاتوودا حاشایان لێدەکرد، ئەو کات وەرزەکان دەرفەتێکی گەورەیان دەدایە مرۆڤ خۆی لە بیربکات و گوناهی خۆی نەزانێت."
حەسەنی تۆفان گووتی: " مورتەزا، من چەندە مەراقمە پاییز گوڵەکان ئازار نەدات، هێندەش مەراقمە مرۆڤ مرۆڤ ئازار نەدات..
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
دڵم بولبوله، پایز چڵیەتی..
"محەممەد عومەر عوسمان"
@hoday_sher
🌿💫
ئەگەر ڕۆژێک خۆشتنەوێم، پاییز لەگەڵ خۆیدا دەمبات.
ئەگەر ڕۆژێک بانگت کەم و ئاوڕ بۆلای سێبەرەکەم نەدەیتەوە، 'با'یەکی دڵڕەق لەگەڵ خۆیدا بۆ لای کێلی گۆڕی مردووەکان دەمڕفێنێ.
ئەگەر شەوێک خۆشتنەوێم، وەکوو ئەستێرەیەکی ماندوو لەناو دڵی شینی ئاسمان کاڵدەبمەوە.
گەر ئێوارانێک خۆشتنەوێم، وەکوو گۆرانی پیاوێکی سەرخۆش لەبیری هەموان دەچمەوە.
گەر تۆ بڕۆی، چرایەکانی ناو دڵی خۆم
دەکوژێنمەوە،
گەر تۆ بڕۆی..
بەخەتێکی تۆخ لەسەر دیواری باخچەکان
دەنووسم:
خۆزگە دەمایتەوە!
بۆت دەنووسم؛ ئێستا کە لێرەنیت،
دووری تۆ و هەزار دڵتەنگی..
"شوان سەعید"
@hoday_sher
🌿💫
ئهم ههموو نازه به سهر پایزدا
چ مانایهکی ههیه؟
که مهوداکان لێرهوه
تا قیامهت ماڵی تۆن..
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
تەرمی هونەرمەند فەتانە وەلیدی لە سەر شانی ژنانی وفاداری شاری سنە بەرو دواێین مەنزڵگاێی بەڕێی کرا 🌺❤️🌺
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"نەجمەدین غوڵامی"
ماچ
_ئارەزوومان بوو به گەڵا و چڵی وشکی بەختی پاییز
ئەی دڵداره تاقانەکەم بەهاریشمان بوو به پاییز..
@hoday_sher
🌿💫
هەیه له عەشق نامەنتیقی تر بەڵام ڕاستەقینەتر..؟؟
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
تۆ دەریامی بە ڕوانینی دوو چاوی شینی بێ بنت....
"عەزیز شاڕۆخ"
@hoday_sher
🌿💫
من ئهڕۆم و
تكایه پێی بڵێن ئیتر
به دیدارم ناگاتهوه،
من ئهڕۆم و
كه ڕۆیشتیشم، وهک چهم ئهڕۆم
چهمیش ئاوڕ ناداتهوه.
بێزارم... بێزارم... لێره
له دار، له بهرد
بێزار له شارهكهی، له خۆی...
له ئاوێنه و تهوقه و شانه و
قژی نیگرۆی ...
له دهست و پهنجهی دهستهمۆی
خۆشم ویستی و وام ئهزانی
لهو ڕۆژهوه... خۆشم ویستووی
پهپوولهیهكی خهمباری و
له سهر برژانگم ههڵنیشتووی
خۆشم ویستی و وام ئهزانی
ڕوونی وهک فرمێسكهكانم
وام زانی زرێباریش بم
تۆ قووڵترێكی له گیانم،
بهڵام ئهفسووس!
سا هۆ "خهزاڵ"ی ئێرانم
هۆ دهستنوێژی قهتنهشكاوی شیعرهكانم
بۆ وه ناشێی خۆشم بوێی،
فهرمووته دێم... مهیه،
چونكه ئهم سنووره ڕێگه نادا
له شیعرێكم ماره بكرێی...
من ئهڕۆم و
بهڵام ئهفسووس،
ئا لێرهیا
لهم ئێرانی جبه و جادوو و
مێزهرهیا...
دهبێ له ههر ئهرتهشگایهک
ههر سهربازگه و پایهگایهک
جانتاكانم بكهمهوه.
دهسا ئیدی چۆن
چهند تاڵێ
پرچی "خهزاڵ"
بۆ "لاس"ـێكی وڵاتهكهم
ببهمهوه؟
"بەکر عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
شیروانی حەپسەخان جارێکیان باوکی پێیگوت: کوڕم له ماڵەوه دانیشه، ماڵ له هەر شوێنێکی تری دونیا سەلامەتتره.
شیرۆ گوتی: باوه، بەهەشت و جەهەنەمیش هەردووکیان له دەرەوەی ماڵن، گەر به خۆشی خۆم له ماڵ نەچمه دەرێ و ملی یەکێک لەو دو ڕێگایه نەگرم، دواتر به زۆر له پشتێنەوه ڕامدەکێشن و له ماڵ دەرمدەهێنن، جا به خۆشی خۆم دەرچم باشتره..
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
كچێک ئەناسم بۆ شکانی باڵی پەپوولە ئەگری
کچێک هەیە
لە هەموو کەونا ژورێکی پڕ کتێبی ئەوێت
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
لەگەڵ باوکم بەڕێ کەوتم
گەیاندمیە ژیان
لەگەڵ ژیان بەڕێ کەوتم
گەیاندمیە ئەوین
لەگەڵ ئەوین بەڕێ کەوتم
گەیاندمیە جوانی
لەگەڵ جوانی بەڕێ کەوتم
گەیاندمیە شێعر
لەگەڵ شێعر بەڕێ کەوتم؛
شێعر وەك خۆم سەرگەردان بوو
سەرگەردان!!!
نەیدەزانی ڕووبکەینە کوێ
“فەرهاد پیرباڵ”
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"هومەر دزەیی"
قژ کاڵی لێو ئاڵی
قژ کاڵی لێو ئاڵی
پرشنگی نیگا کاڵ
ئەی کچه جوانەکەی سەر گۆنا نەختێ ئاڵ،
ئەی کچه مانگەکەی
به دەنگی چپه دوو
گەنده مووی دەم و چاو
مەچەک هەڵنەگرتوو
ئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووک
ئەی بەرگی ساکارت
دڵگیرتر له هی بووک..
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئێستا گومان لە چی بکەم، لە چی نەکەم؟
ئێستا گومان لە کێ بکەم؟ لە کێی نەکەم؟
لە هەر چل هەزار پێغەمبەر؟
لە کتێبە پیرۆزەکان؟
لە کردگار؟
فێرعەونەکان دنیایان خوارد،
بۆچی مووسا
دار عەساکەی هەڵنابڕێ و نایکا بە مار؟
"مامۆستا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
" چاوی شەرمن "
چاوەکانت دەفتەری شێعری منن
پڕ لە ڕاز و خۆشەویستی دەس چنن
باسی جوانی و ئەشق و دڵداری دەکەن
هەست و سۆز و دەنگ و گۆرانی ژنن
هەرکە هەڵدێن ژین دەڕەنگێنن بەناز
نازەنینن. دڵڕفێنن، شەرمنن
هێندە نەرمن وەک وشەی شێعری تەڕن
چەشنی هەنگوینن، بەتام و شیرنن
نیشتمانێکیان دەوێ بێ ڕەنگی ڕەش
پڕ لە تیشکی پڕ زریوەی ڕۆشنن
قەڵپەزەی کانی و تەکانی چۆمەڵن
پڕ شەپۆلن، چەشنی دەریای بێ بنن
تاوێ باسی نیشتمانی جوان دەکەن
تاوێ تیری دڵتەزێنی دوژمنن
جارێ تووڕەن مەیلی شەڕیان گوڵ دەکا
جاری واشە نەرم و هێدی و هێمنن
سرتە سرتی بولبول و قاسپەی کەون
چەشنی دوو کەروێشکی نەرم و خرپنن
هۆشبەرن، کەللە تەزێن، ئەفسوونگەرن
فێڵەزانن، هۆی لە نێو داو خستنن
بەفری کوێستانن، ڕەشن، چەشنی ڕەشانگ
گەرمی هاوینن. گڕن، هۆی سووتنن
من بە ئەو چاوانەوە ماوم لەژین
بێ ئەوان جەرگ و هەناوم کون کونن
بۆکان ٢٧٢٤/٦/٣٠
قادر عەلیخا
@hoday_sher
🌿💫
دەسی من کورت و زولفی ئەو درێژن
له چەقڵی پەنجەکەم، پاوانە زولفی
(فیدا) بۆ وەی بکەی شێعرت بە شانە
ئەگەر تۆ وێژەری ، بڕوانە زولفی
"مەلا کەریمی فیدایی"
@hoday_sher