🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دەڵێم كوردم
شیعری: مامۆستا هێمن
هەڵمواسن سەرەو خواریش دەڵێم کوردم
لە ملمی خەن قەفی ماریش دەڵێم کوردم
زمان و ئەوکی هاوارم کە بنبڕ بێ
بە ناڵەی قوڕگی خوێنباریش دەڵێم کوردم
ئەگەر چاو و هەناوم کوێر بکەن دیسان
بە ڕۆژی پڕ تەم و تاریش دەڵێم کوردم
بە پیری و زەلیلی شێت بم و بمرم
لە ڕۆژی حەشر، بە داداریش دەڵێم کوردم
ئەگەر گڵکۆم لەبن کوورەی زەویدا بێ
لەنێو گڕکان و ئازاریش دەڵێم کوردم
بە کۆت و بەند و زنجیر کوا دەبێ چارەم
بە جەللادم لەسەر داریش دەڵێم کوردم
بە فارس و تورک و عارەب نانەوم، کێوم
بە دۆست و دوژمن و یاریش دەڵێم کوردم
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژێ گەر بێت و لەبۆ نانی شەویش دامێنم
خۆڵی بەر دەرکی کەسان نایەتە سەر دامێنم
نیشتەجێی سایە بێ هەر قەوزە بەشی گۆلاوە
وەکوو جۆباری زوڵاڵ قەت لە نشێو نامێنم
شۆڕەبیم سەر دەخەمە بەر قەدەمی خاک و ئاو
ڕۆژ و مانگ بێنە سەرم، ئەو سەرە هەڵناهێنم
گەرچی هێلانە لە من تێک چوو، تەرەم ئێستاکە
مەلی ئەو باغەم و بۆ بێشەیی دی ناخوێنم
من کە وەک با دەگەڕێم جێیە بە مەوتەن ناکەم
بیری ئەو دەشتە دەکەم بچمەوە بیلاوێنم
"ناسر حیسامی"
@hoday_sher
🌿💫
وەکو کەشتی بن کون تێ بوو
تەماشای ئەم دڵەم ئەکەم
هەر ئاو ئەچێتە ناویەوەو ئاو دەر ئەدەم
هەتا جامێ لە خەمی کۆن هەڵ ئەهینجم
جامێیکی دی خەمی تازە لە جێیەتی
ئا ئەم کەشتییە شپرزەیە
نەئەوەتا نوقم ببێ و
نەئەوتاش...
لەم گەرداوی شەوگارەدا لە ڕوخێکا
لەنگەر بگرێت ....
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
کە ئاوێنەى دڵم شکا
بەدەستى تۆ کەوتە خوارێ
وەکو گەڵا کە چۆن باڕەش
ئەیوەرێنێ لە بن دارێ
شەپۆلانى تاڤگەى یادم
چۆن لە دڵتا خامۆش ئەکەى
لەناو دەریاى یادەکانما
بۆ کەنارێک شەپۆل ئەدەى
"ئەحمەد محەممەد"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز، هەینیتان پڕ لە خۆشی و شادی بێت.
@hoday_sher
🌿💫
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
من ئەمەوێ،
تۆ شاژنی ئەرخەوانیی،
خۆرنشین بی و
منیش وشەی گڕ تێ بەربووی،
ئەم دیدارە ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
بەیان ئەنگوت و شەو ڕابوورد و
من هێشتا خەوم نایە
دەخوێنن بولبول و قومری
بەڵام قاسپەی کەوم نایە
خەیاڵ دەمباتە جێژوانی
شەوانی لاوەتیم، ئەمما
خرینگەی بازن و خڕخاڵ و
بەرمووری ئەوم نایە!
مامۆستا "هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
"مەزهەر خالقی"
ڕەشماڵی خێلان
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
وەکوو کێڵگەی هەژاری دێمەکارێ
بەجێ ماوم لە تەنیایی بنارێ
نە ئاگر دێتە فریام و ڕەها بم
نە هەورێک دێ بەسەر مندا ببارێ
"ناسر حیسامی"
@hoday_sher
🌿💫
ئەرێ ئەی بە زولف و ڕوخسار سەنەمی چین ماهی تابم
دەمەکە و خەندەکە و نیگاهت نەمەک و مەزەی شەڕابم
من لەبەر نیگاهت بمرم، تۆ سەری غەمزەکەی جەلابم
بڵێ پێم گوڵەکەی بەهاری لە تۆ تا بە کەی جودا بم؟
وەرەوە، بە شەرتی جاران، ڕۆژی سەد جارت فیدا بم
لە وێرانەی دڵی شێواوم شین و واوەیلایە و ڕۆڕۆ
ئاورێک بەربۆتە هەناوم دێتە دەر لە هەناسەم بۆ سۆ
بووم بە ئەفسانەی وڵاتان: شار بە شار، ماڵ بە ماڵ، کۆ بە کۆ
خاڵی چاوت، گۆشەی ئەبرۆ، دوو دینیان کردم لەسەر تۆ
یان بمکە پیری مەیخانە، یا موریدی خانەقات بم
ڕووحەکەم ڕووی خۆت بنوێنە، تا بە کەی کوشتەی نازت بم؟
دەمەکەت بە تەکەللوم بێنە، تا نەمردووم هەمڕازت بم
جارێک بە کەرەم بمدوێنە بە فدای دەنگ و ئاوازت بم
مەیلی ئەبرۆی تۆ قەد نانێم غەمزەدەی چاوەکەی بازت بم
من کە هات و قیبلەم گۆڕی، یا خوا کافر بێ جەلابم!
@hoday_sher
🌿💫
خەو بەسیه، بەیانه، هەسته چاوکاڵی شەپاڵ
گفتێکی شیرین بکه مەزەی بادەی تاڵ
کـاروانی ژیان دەئـاژوێ ڕوو به نەمان
هاکا من و تۆش دەبینەوه خەون و خەیاڵ
"هەژار، له چوارینەکانی خەییام"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
پێت خستە سەر بەردێک،
بەرد بوو بە کانی
چاوت بڕییە بیابانێک،
بوو بە دەریا
دەستت دا لە گەڵای دارێک،
بوو بە کۆتر
تا بمکەی بە پەلکەزێڕینە،
ماچم بکە...
"قوباد جەلیزاده"
@hoday_sher
🌿💫
ئهوین و ئازادی ههردووکیان تاوانن.
"جەلال مەلەکشا"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"مەزهەر خالقی"
بازاڕی لەنجە
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
من گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم، بەڵام
ڕێژنەیێکم لێ بدا، پێموایە بۆ ڕووان ببمەوە
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
حەوت شۆڕەسوار
بیرم لەوە دەکردەوە، کاتێ دەستەڵاتی ئەم وڵاتە بگرمە دەست، بۆ خاوەنداریەتی و پێشکەوتن، زۆر پێویستە کە خەڵک و نیشتمانەکەم بناسم.
بۆ ئەم مەبەستە ڕێگایەکی دوور و درێژم گرتە بەر. حەوت پیاوی ئازای سوارچاکم لەگەڵ خۆم خست و بەرەو ڕۆژاوا وەڕێ کەوتم. سەفەرێکی مەترسیدار بوو. پێویست بوو نەناسراو بمێنمەوە. شاربەشار و دێبەدێ دەگەڕام، بە سەرمای شەختەبەندی زستان، قوڕ و لیتەی بەهاران، گەرمای سووتێنەری هاوینان، پەڕینەوە لە ڕووباران، لە ملە و سەریاڵان، خۆپاراستن لە دێو و درنجی ڕێگەوبان، خۆدزینەوە لە دز و جەردە، چەندین جار ڕۆییشتن هەتا هەرێمی مەرگ و نەمان و..... لەبەر مەبەست، بە ناچاری وەکوو مانگای ئاوس هەر خۆم دەپاراست.
ئەو حەوت شۆڕەسوارەم بۆیە تەڵچن کردبوو کە نە من لە نیشتمان بێخەبەر بم و نە نیشتمانیش لە من بێئاگا بێت. چەند ڕۆژ پاش دەستپێکی سەفەر، یەکم شۆڕەسوارم لەگەڵ نامەیێک بەرەو کۆشکی حکوومەت ناردەوە. ڕامسپارد کە دەنگوباسی وڵاتم بە نامەیێکدا بۆم بێنێتەوە. لە هەر شارێک و دێهاتێک چەند ڕۆژێک گێچکەم دەکرد. ناوە ناوەش سوارێک بە نامەیێکەوە دەهاتەوە. بەو شێوازە هەر حەوتیان هەموو کاتێ بەڕێوە بوون. بەڵام هەتا لە زێد و نیشتمانی خۆم دوورتر دەکەوتمەوە، مەودای هاتنەوەی سوارەکانیش دوورتر دەبوونەوە. وای لێدەهات ئەگەر یەکێکیان دەگەڕاوە، لە نامەیەکی زەرد هەڵگەڕاودا هەواڵی پاری دەهێنا. لەم دوایانەدا وای لێهاتبوو بە بێزەوە سەری نامەکانم هەڵدەپچڕی. هەر هەواڵی کۆن بوون کە لە نامەی شڕ و کۆنەوە، دەهاتن.
بەو شێوەیە هەشت ساڵ و شەش مانگ ڕابرد.
شەوێک لە کاتی گیاڕەشی بەهار، لە بان هەوار، بە دەم سروەی شەماڵ و لەژێر تریفەی مانگەشەو، بیرم لە ڕێگای دوور ودرێژی پشت سەری خۆم دەکردەوە:
هەی یاران! پاش ئەو هەموو ئاوارەییە، دەستکەوتی من بۆ وڵاتم دەبێ چی بێت؟! پاش ئەو هەموو ڕەنج و ئازاری ڕێگایە، بۆ وڵاتم قسەم چی بێت؟! هەتا کەنگێ حەوت شۆڕەسوار ئەسپی غیرەت تاو بدەن و لەخۆبووردوانە هاتوچوو کەن؟
تازە تێگەییم کە ئەم شێوازە ڕوانینە، زین لە بزن کردنە. من دەبوو دوو یان سێ سوارم هەڵبژاردبایە بۆ ئەوەی کە سەردانی نیشتمان بکەن و هەواڵی کۆنم بۆ بێننەوە. باقی سواران پێویست بوو، وەپێش کەون، هەواڵی ڕێگای نادیاری، پێشی خۆمم بۆ بێنن. لە کەند و کۆسپی ڕێگا ئاگادارم بکەن. هەر تەنیا چاو لە ڕابردوو کەڵکی نییە.
بەوەیکە ئاگام لە سبەی بێت، ئەرکی ئەمڕۆم لێ ڕوونتر دەبێت.
ئەم تێگەیشتنە، بۆ نیشتمان دیاریێکی بەنرخ بوو. دەبێ کۆمەڵگا لە دۆڵی کپی ڕابردوو، بەرەو کەژی سەرکەشی داهاتوو پەلکێش بکەین.
دینۆ بوتزاتی، ئیتالیا/محسن ابراهیم
خوێنەری خاوەنبیر!
ئەو شازادەیە لەو سەفەرەدا بۆی دەرکەوت کە دەبێت پلانی دواڕۆژ داڕێژێت، نەک هەر چاوی لە دوێنێ بێت.
"کاروانی ڕابردوو ناتگەیەنێتە هیچ شوێنێک"
بەڵێ ئێمە پێویستمان بە ئاگاداری لە مێژوو هەیە. بۆوەیکە مارێک لە کونێکەوە دووجار پێمانەوە نەدات، بەڵام داهاتوو لە ڕابردوو گرینگترە.
بەناشوکری نەبێت ئێمە خۆ ئاگاداری مێژوویش نین. مێژووی بۆژوومان وا چەواشە کراوە کە هەر نازانین ئێمە کێین؟ بۆیە خەریکن ناودارانمان، هونەرمان و تەنانەت وشەکانیشمان دەدزن.
لە هەموو بوارێکدا ڕوو لە ڕابردووین. بۆ وێنە زۆر بە دەگمەن گۆرانیبێژمان هەیە گۆرانی کوردی هەبێت بۆ ئەمڕۆ. لەگەڵ ڕیزم بۆ ڕۆحی زیرەکی مەزن، ئەوەندە گۆرانیبێژی ئەمڕۆ، "ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا"یان دووپات کردۆتەوە، ڕەنگە لە کونسرتە ئەوروپایییەکاندا وابزانن ئەوە سروودی نەتەوایەتیمانە. کام کچی لادێی ئەمڕۆ گۆزە لەسەرشان دەچێتە کانی؟ تازە کێ لەسەر بەردە بێری دادەنیشێ؟ گۆرانیبێژی ئێمە پێویستە لاوک و حەیران و هۆرە و سیاچەمانە و گۆرانییە ڕەسەنەکان بە دنیا بناسێنن و هاوکات بیکەن بە بەردی بناغە بۆ داهێنانی نوێ.
ئەگەر حەزرەتی نالی باسی دەردی بێتۆیی دەکات، ئەو بە تەواوی لە کورەی هیجردا سووتاوە. تازە زۆر ئەستەمە کەس وەکوو ئەو بتوانێت دەردی بێتۆیی بێنێتەوە. هەروەها لووتکە بەرزەکانی ئەشق و ئەوین وەکوو مەولەوی و مەحوی و وەفایی و... دووپاتکردنەوەی ئەو باسانە، ئەگەر هیچی لێ زیاد نەکەیت، بە کاری چ دێت؟ دەبێ بە شێوازی ئەمڕۆ ئەو باسانە بکرێت
ئەمڕۆ دەبێت سەدان بەیت و ئەفسانەی کوردی، ببێتە فیلم. تازە دیوەخان و بەیتبێژان نەماون. لە دنیای مودێڕن پێویستمان بە سینەما و شانۆی کوردییە. بۆ هەموو بوارەکانی دیکەش هەروا دەبێت مودێڕن بیر بکەینەوە.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٦/١٤
@hoday_sher
🌿💫
"شوان پەروەر"
کوردم ئەمن
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
مردم و هەرگیز نەگەیمە قیبلەکەی تاقی برۆت
ئاخر ئەی قیبلەی مورادان تا بەکەی ئەم حەسـرەتە؟!
"وەفایی"
@hoday_sher
🌿💫
مامۆستا "حەسەن زیرەک"
ئەرێ هۆ لەیلی
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
تۆ چوویه وڵاتێ که نەبینم ئەسەری تۆ
دوور کەوتی له من تا نەبیسم خەبەری تۆ
ئەی نووری دڵ و قووەتی ئەژنۆم بەسه دووری
ڕووحم وەکوو پەروانه گەڕا دەورووبەری تۆ
"ئاوات"
@hoday_sher
🌿💫
سڵاو هاوڕێیانی هێــژا
هەینیتان بە گەرمی هەتاو، وەک باڵ لێدانی پەلەوەرەکان هێمن و جوان،،،،،
ئەمڕۆتان پڕ لە ئەوین و شادی و بەختەوەری و لێوڕێژ لە نیگای خواوەندی بێ هاوتا...
"كوردستان"
@hoday_sher
🌿💫
غەمگینە دڵی مات و بە چاوت نییە هۆشی
تا ڕوو بە تەمای جەور و جەفا لێمە دەپۆشی
تا دیدە بە دیداری مونیرت نییە ڕەوشەن
وەک کانییەکەی قوڵقوڵەیە قوڵقوڵ و جۆشی
هەر گوڵشەکەری لێوە شەفای دەردی نەخۆشان
سەر بێ بە فیدای کوڵمی گەش و چاوی نەخۆشی
ئەی دڵ بە خەتا کەوتیە چینی سەری زولفی
لەم مارە عەجایب بە تەمای لەززەت و نۆشی
هەروەک مەهی دوو هەفتە لەژێر هەوری سیادا
ئەو دڵبەرە بۆ زینەتی نێو چادری پۆشی
تا زولفی لەسەر ڕوو بە مەسەل هەوری بڵاوە
لەو تاوە دڵم ڕەعدە لەبەر بەرق و خرۆشی
زوححاکە بەبێباکی لە تەخریبی دڵاندا
خوێنخواری گەلێ کردووە ماری سەری دۆشی
هێندەت کوتووە وەعز و لە ئێمەی نییه تەئسیر
ماندووی و دەزانم بە خودا مەعتەلی چۆشی
لۆمەی حەسەنی نەفعی نییە، لابدە واعیز!
عاشق هەموو ئەعزای دڵە، ئەسلەن نییە گۆشی
"سهیفولقوزات"
@hoday_sher