🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هەرچەند من و تۆ ئاوێتەین
وەک خاک و خۆڵی یەک زەوی
بەڵام چ بکەم!
تاوێک نییە،
نیشتمانم وەکوو ڕووبار
بە سەرماندا ڕانەبوورێ و
لەتمان نەکا وەک دوو کەنار...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
دەردی ئێمە نەزانینە؟
ئاخرو ئۆخری مانگی گەلاوێژ، من و هاوڕێیەک لە کوێستان شەومان بەسەردا هات.
ئەو ڕۆژە، چەک لەشان، شوێنی نچیرێکمان هەڵگرتبوو. ئێوارە بە هاوڕێکەم گوت: بێخەم بە، لەو دیوی ئەو ملە و سەریاڵە دێهاتێک هەیە. خانەخوێیەک شک دەبەم.
بۆ شەو بووین بە میوانیان. بەپێی نەریتی لادێ زۆر ڕێزیان نواند. لەسەر داخوازی من بۆ خەوتن لە سەربان جێگەوبانمان بۆ ڕاخرا. هەروا کە ڕاکشابووم و چاوم لە ئەستێران بڕیبوو، وتم هاوڕێ، ساڵەهای ساڵە من ئەم بنەماڵە دەناسم. ژنی ئەم ماڵە ئەگەر کاوێژی بکردبا گۆشتی بۆ خواردن حەڵاڵ بوو. خۆ هەر چاوی بە شار نەکەوتووە. هەموو ژیانی لە پەنای ئەو تەنوور و کوانووەدا تێپەڕاندووە. تەنیا شەوان دەچێتە بەر دەرکە و لای ژنانی دراوسێ دادەنیشێت. هاوڕێکەم گوتی ئەو ژیانە هی سەردەمی ئەشکەوتنشینانە نەک سەردەمی خوێندەواران! بەپێی یاسایەکی نەنووسراوی دواکەوتووانە، دەجووڵێتەوە. مرۆڤ نابێت وەکوو ڕەقە و کیسەڵ بچێتە نێو قاپیلکەوە (قاپوورە، قاوغ، لاک).
وتم براکەم، زۆرێک لە خەڵک خوێندەوارن و لە شاریش دەژین بەڵام قاپووڕەیان زۆر زۆر لە هی کیسەڵ ڕەقترە. سەردەمانێک من لە شارۆچکەیەک مامۆستای قوتابخانە بووم. دەوڵەت کۆمەڵێک قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بۆ کوڕان و کچانی ئەو دەوروبەرە دامەزراندبوو. ئێمەش چینێک مامۆستای پیاو و ژن، دەرسمان بە منداڵان دەگوت. یەک لەوانە کابرایەک بوو، ئێستاش هەر نەمزانی سەر بە کام ئایین بوو، بێدەنگ هەر دەیڕوانی. نەماندەوێرا کارێک بکەین، خێرا هاواری بەرز دەبووەوە کە وامەکەن، نەوەک لەگەڵ دەستوور یەک نەگرێتەوە. فڵانە کار مەکەن نەوەک بەرپرسی ناحیە تووڕە بێت. لە ترسی خۆی ڕاپۆرتی لەسەر هەموو مامۆستایان دەنووسی. خۆزگا تەنیا لەسەر ئێمە بوایا. جارێک ڕاپورتی لەسەر مەلاش نووسیبوو کە بە چاوی خۆم دیومە شەوێک لەگەڵ پیاوانی گەڕەک جۆرابێنی کردووە.
ئەو کابرا تەنیا قاپیلکەی بۆ خۆی دروست نەکردبوو، هەموومانی هاویشتبووە قاپیلکەوە.
ڕۆژێک وتیان لە سەر داخوازی بەرپرسی قوتابخانە دوو مامۆستامان لێ زیاد دەبێت. کە هاتن، دیتمان خۆشک و برایەک بوون خەڵکی شارێکی دوور. خۆشکەکە تەمەنی لەسەرەوە بوو. لە نێو خۆمان ڕاوێژمان کرد ئەگەر ئەو کابرا هان بدەین ئەو قەیرەکچە مارە بکات، ملی دەبێت بە پەتەوە و سەرقاڵی ژیان دەبێت، ئێمەش ئاسوودە دەبین. وردە وردە باسەکەمان هێنا ئاراوە. دیار بوو ئەو لە داماوی، ئەم لە جێماوی، بە کەڵکی یەکتر دەهاتن. بەڵام هەر بیانووی دەهێناوە کە ئاخۆ کێشەمان بۆ دروست نابێت؟بەرپرسان ڕازین؟ لەگەڵ یاسای پەروەردە دەگونجێت؟.. لەباتی حەز و خۆشویستن هەر پرسیاری یاسای دەکرد.
ڕۆژێک سەرلەبەیانی لە دیوی پشووی مامۆستایان دانشتبووین.کچە بە سواری بایسیکڵ(دووچەرخە)خۆی کرد بە نێو حەوشەدا. کابرا زۆر تووڕە بوو. ڕووی کردە برای کچە و وتی ئەو کارەی خۆشکت باش نییە. نابێ ژنان فێری ئەو بەزمە بن و زۆری لەو بارەوە قسە کرد کە نەوەک لەگەڵ یاسا یەک نەگرێتەوە. برای کچە خۆی بۆ ڕانەگیرا و وتی: خۆ لاڕەشەت نییە، ڕاپورتێکی لەسەر بنووسە! کابرا وتی وادەزانی ناینووسم؟ بەڵێ، من نابێ لەبەر کەس تووشی کێشە بم. برای کچە وتی: دەی چیمان لێ دەکەن؟ "ئێمە نین و گەدایی؟ ئێرەش نەبوو، کولیایی". هەستا لەپێش چاوی هەمووان، ملی کابرای گرت و فڕی دایە دەرێ. لە پلیکانان بە چەند سەرمەقولانج چووە خوارەوە، جا وەرە سەیری پێکەنینی ئێمە و منداڵان.کابرا هەتا ئەو ڕۆژە وای بەسەر نەهاتبوو. بە پەلە گەڕایەوە بۆ ماڵ.
لای ئێوارە چوومە سەردانی. کزۆڵکە دانیشتبوو. بریندار نەبوو، بەڵام کێشە دەروونییەکە پەرەی ئەستاندبوو. هەر دەیگوت، ئەگەر بەرپرسانی پەروەردە بزانن، ئابڕووم دەچێ.من لەلایان خاوەن ناوم. منداڵان چیدی بە قسەم ناکەن، بارم لار بوو..
پاش چەند ڕۆژ درواسێکان وتیان کابرا مرد.
لە سەرقەبران کەسم نەدیت بۆی خەمبار بێت. لەشی ئەو پیاوە چووە چاڵێکی کپەوە. هەروا کە لە ژیانیدا لە چاڵێکی ڕەشدا دەژیا. بەڵام ڕۆحی دزەی کردبووە دەروونی خەڵکەوە.ئەوە لە ئاکار و ڕەفتاری زۆریکدا دیار بوو..
هاوڕێ؛ دەردی ئێمە قاپووڕەی نەزانین نییە، دەردی ئێمە دەم پانەوکردنی زانایە لە بەردەم زاڵم. گرینگ نەبوونی حاڵی هەژارانە لای ڕووناکبیر. دەم قووچاندن و چاونوقاندنە لە ناحەقی. ژینی سەرشۆڕیە لەبەر پلە و نان. ڕاهاتنمانە لەگەڵ گەندەڵی...
لەو سەربانەوە دەمڕوانییە ناو دێ. مانگ خەرمانەی دابوو. لەو نیوەشەوە گوێم لە دەنگی لاوێکی خەرمانخەف بوو.دەنگی هەڵێنا:
ئەوا مانگ هەڵات دەربەند بوو خاڵی
دەبێ بیپۆشین بەرگی عەبداڵی..
ژیان بەو دەردەشەوە هەر بەردەوامە.
ئانتوان چێخوف١٨٩٨/سروژ استپانیان
خوێنەری هێژا،
ئەو ژنە هەژارە لەو کوێرە دێهاتە، هەر ئەوەندەی لە ژیان دەزانی و ئاگای لە دنیای دەرەوە نەبوو. بەڵام کێشەی دنیای ئەمڕۆ نەزانین نییە، ڕێگای سەخڵەتی نێوان زانینە تا فامین.
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٤/٣٠
@hoday_sher
🌿💫
تۆ وەک گڕی شەمێک دەچی
ئەمنیش وەک بەژنی ئەم شەمەم
دڵنیــــا بـــە، هەر کاتێکی
هەموو گیانم لە عیشقتدا بتوێتەوە
گــــڕی ژینت
ئەکـــوژێتەوە ...
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
"شوان پەروەر"
« كوردم ئەمن »
گەرچی تووشی ڕەنجەڕۆیی و حەسرەت و دەردم ئەمن
قەت لەدەس ئەم چەرخە سپڵە نابەزم، مەردم ئەمن
ئاشقی چاوی کەژاڵ و گەردنی پڕ خاڵ نیم
ئاشقی کێو و تەلان و بەندەن و بەردم ئەمن
گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق ھەڵێم
نۆکەریی بێگانە ناکەم تا لەسەر ھەردم ئەمن
من لە زنجیر و تەناف و دار و بەند باکم نییە
لەت لەتم کەن، بمکوژن، ھێشتا دەڵێم کوردم ئەمن
"مامۆستا هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
تۆ به نەرمیی تریفەوه
زەرد زەرد وەره و
باوەشێکی ئاڵم پیا که و
منیش به خێرایی شەپۆل،
شین شین دێم و
شێعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
گەر قسەی نێوانمان بڕا و
ڕێگەی گەیشتن پچڕا و
لە یەک نامۆ، کەوتین جیا
وەرە سەرلەنوێ
لەگەڵم ئاشنا ببەوە...
"نیزار قەببانی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هەر لە ڕۆژی هەوەڵی دەربەدەریم
عیشقی تۆش هۆیەکە بۆ کوێرەوەریم
بە هەوای تۆوەیە دێ خورپە لە دڵ
دڵ هەر ئیتۆیە هەتا دەیخەنە گڵ
ئەو دەمەم خۆشە کە تۆش لەولاوە
کەزیەکانت بدەیە دەم باوە
با پەرێشانی بکا وەک دڵەکەم
هەڵمژم لێرەوە بۆنی گوڵەکەم
"هێدی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"حەمید بانەیی"
چاوەڕێی موژدەی نەسمم.....
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
کتێب: وزوزی
مژار: شێعر بۆ منداڵان
شاعیر: لەیلا بەهرام بەگی (لاولاو)
وێنەکێش: ڕووناک سوڵتانی
وەشانخانە: ماد (تیتل و بیبل)
"وزوزی" باس لەو جڕوجانەوەرانە دەکات کە لەگەڵ ژیانی مرۆڤی سەردەم ئاوێتەن و خوازراو و نەخوازراو لە دەور و پشتمانن.
ئەم کتێبە بە شێوەیەکی زۆر شاراوە و ناڕاستەوخۆ و بە زمانی پێکەنین و تەنز فێری منداڵان دەکات کە هەموو بوونەوەرەکان، بە هەر تایبەتمەندییەکی سروشتییەوە، مافی ژیانیان هەیە.
جاری وایە کاراکتێرەکان پێناسەیەکی زۆر جیاواز لەوەی کە لە زەینی منداڵەکاندا هەیە، بۆ خۆیان نیشان دەدەن. ئەوان هاروهاج، بە ورە و وزە، ژیکەڵانە، ئەکتیو و کارتێکەر و ئازا، سوحبەتچی و گرینگن.
شێعرەکان زۆر ڕیتمیکن و زوو دەکەوێتە سەر زاری منداڵان. لەگەڵ ئەوەش لە تەوسیفێکی تۆخ پاراستراون و توخمی دیالۆگ و مۆنۆلۆگ و فەزاسازیی زمانی و وێنەیی و فانتازیا، کارەکە بۆ لای ڕەوایەت و گێڕانەوە دەبات.
بەردەنگ واتە منداڵ لەم کتێبەدا پەسیڤ و بێکار دانانیشێ و هەندێ جار هان دەدرێ بیر بکاتەوە و مەتەڵۆکەکان وڵام داتەوە. ئەو چارەسەری بۆ پێکەوەبوون دەدۆزێتەوە...
instagram.com/titl.bibl.pub
instagram.com/maad_book1
t.me/madbook2019
🌿💫
ببە بە هاوارێک کە هەرگیز ناتوێتەوە.
ئەوەی دەژی تەنیا هاوارە بەرزەکانمانە...
ئەو دەنگە قووڵ و دوورەیە کە لە بنی وجودەوە سەردەکەوێت و بەر زەمان دەکەوێت،
بەر دیوارە سەختەکانی بوون،
بەر دووبارەبوونەوەکان و لێکچوونە غەمگینەکان. ...
مرۆڤ هەر چییەک بکات، بەر دووبارەبوونەوەی بەتاڵی خۆی دەکەوێت.
ئەوەی کە ناتوێتەوە تەنیا هاوارە دڕ و نەسرەوت و توڕەکانمانە
"بەختیار عەلی"
📖 شەوێک ئاسمان پڕبوو لە ئەستێرەی شێت
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"خەبات مەولوودی"
گۆرانی؛ پەری
شێعر: یوونس ڕەزایی
دەستی وەرزێکم سپی بوو
باڵی وەرزێکم وەری
ڕووت لە کوێ کرد تاک و تەنیا
بێ هەواڵێک ، ئەی پەری؟
دڵ لە ڕووگەی چاوەکانتا
شینترین ئاڵای هەبوو
ئێستە بێ تینی نیگای تۆ
پەنجەکانی هەڵوەری
نا مەڕۆ،
شەرمینترین ساتی وشەم
ڕوو لێرە کە
گەر دەڕۆی ئاسمانی تەنیاییم
پڕی ئەستێرە کە...
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
تۆش ئەی کچه شێعرەکه
پەنجەرەکەتم بۆ بکەوه
هۆنراوەیەکت بۆ دەخوێنمەوه
نه چۆلەکه دەیزانێ و نه شاعیر
سەوزه وەک دارستان
شیرنه وەک هەنگوینی هەنگه کێوی
درێژه وەک پرچت ..
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
نە خەندەیە، نە گریانە
نە مردنە، نە ژیانە!
پێناسەکەی وا لای منە:
کوردکوژە، هیواخەسێنە
دەست و دەم و پێ بەخوێنە
ڕێگایەکە نابڕێتەوە
لە نوێنەوە بەرەو سەنگەر،
لەوێشەوە بەرەو نوێنە
عەیامێکە من دەیناسم:
دێوجامەیە
خەمەگڕووی هەزارڕەنگە
قوتابخانەی بێسەوادی و دەبەنگییە
کانگای گولی و سووزەنەک و فەڕەنگییە
تا نەیکوشتووین
وەرن، چنگی بەخوێنسووری پێ هەڵبڕین
بە شەق ڕووی پێ لە دیوار کەین
تفەنگی خۆکوژ فڕێ دەین
تفەنگی ئازادی سوار کەین
زرمە لە جەرگییەوە بێنین
لە بازرەقەی خوێنی ئەودا،
یەکەم تیشکی ڕۆژ هەڵسێنین.
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
نامدوێنی....
"مەزهەر خالقی"
@hoday_sher
🌿💫
گەر هۆنراوەم بۆ دەریایەک بووتایە
ڕادەوەستا و
هەرچێ گەوهەر لە بنیایە
ڕۆی دەکرد بۆم
گەر هۆنراوەم بۆ دار گوێزێک بنووسیایە
وشکیش بوایە
گورج.. گورج... پەلوپۆی دەکرد بۆم
گەر هۆنراوەم بۆ چیایەک هەڵڕشتایە
هەموو دار و بەردەکانی
دادەگیرسان، وەک چرا و مۆم
ئەی تۆ بۆچی
بۆ گلارەی چاوەکەم
تەنیا جارێ ناتهەژێنێ هۆنراوەکەم؟
گەر حەز ئەکەی،
لە شەوانی بێداریتا
پەنجەکانم وەکوو دە مۆم
داگیرسێنە
گەر حەز دەکەی، تۆ منداڵ بەو
من دەبم بە بووکەشووشە و
بمشکێنە
بەڵام مەڕۆ...
مەڕۆ...
وازم لێ مەهێنە...
نیوە شەو و
لە تاریکی شەوانی زستان
دەترسم
لە جنۆکە و شەو و شەوبان
دەترسم
لە خشەی پێی ڕێبواری کۆڵان
دەترسم.
دایکم نییە
گورگانە شەوێم بۆ بکات
بە چمکێکی کۆڵوانەکەی،
حەشارم بدات.
دە گیانە تۆ تەمی ترسم بڕەوێنە...
مەڕو...مەڕۆ...
من بێ تۆ لە خۆمیش هەراسم...
مەڕۆ هەتا پرچت درێژ ئەبێتەوە
خۆم بە گرێی تاڵێکیدا
هەڵدەواسم.
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ئەی سروه!
تۆزێ ڕاوەسته!
هەتا خونچه دەس ڕابگرێ و نەكرێتەوه…
با بەس خشەی پشكوتن و دەنگی پەڕەی گوڵ بێته گوێ
هۆ پەپووله!
هێدی به دەی!
تەنیا تاوێ پەل مەبزێوه!
با زایەڵەی دەنگی سرتەی باڵەكانت
خەیاڵەكەم نەشێوێنێ!
با بزانم؛ ئەو پەڵە هەوره بەرزانه
ئەمڕۆكه بۆ چاوەڕوانن!
چاوانی ئەوینەوانی فریشته بۆچی دەڕوانن!
ئەی شاره مێروولەی نەبەز!
تاوێ تۆشەكەتان دانێن!
ڕاوەستن!
وچانێ بگرن.
تكایه با ترپەی پێتان
بێدەنگی دەورم نەشكێنێ و
خەیاڵم لێ نەشێوێنێ…
ئاخر لەمێژه دەمەوێ؛
شێعرێ بنووسم بۆ شەهید
پێم وایه ئەمجارەش،
دەنگی خورپەی دڵم واز نەهێنێ!
وەك مەلی بێئۆقرەی قەفەس؛
هێند خۆی به پەراسوومدا دا
تا سەرم لێ دەشێوێنێ…
"شەریف"
@hoday_sher
🌿💫
گوڵووکی من
دەڵێن بەهاری ساڵی نوێ بەڕێوەیە و پەساپەسا دەگاتە مە
گریم بەهار
بە گرمەگرمی هەورەوە لە ڕێوە هات
کوا گوڵێ لە شۆرەکاتی قاقڕی ژیانی من
بە دەم ڕەهێڵەوە بزەی دەبزوێ، هەڵدەدا؟
که ژینی من هەمووی خەمە
بەهاری من ، بەهاری شین و ماتەمە
"عەلی حەسەنیانی" هاوار
@hoday_sher
🌿💫
ئەی نەسیم و ئەی هەناسەی بەر بەیانانم لە کوێی؟
ئەی هەموو ئاوات و تاسەی ڕۆح و گیانانم لە کوێی؟
ئەی هەموو دەم هاودەم و هاوڕێ و هەڤاڵ و هاونشین
هێزەکەی هەنگاوی پیاسەی ڕێ و بانانم لە کوێی؟
ئەی چرای ڕووناکیی ئاسمانی ژیانم مانگی من
ئەی زریوەی ئەو کراسەی ئاسمانانم لە کوێی؟
ئەی کە تەعریفی کەماڵی بۆ ئەویندارانی ژین
ئەی کە پێناسەی لە خاسەی جوان و جوانانم لە کوێی؟
ئەی ڕەدیف و قافییە و وەزنی شیعر ئەی شاغەزەڵ
ئەی عەزیزم ئەی خولاسەی بەیتی خاڵانم لە کوێی؟
"خاڵەی قازی"
@hoday_sher
🌿💫
لێگەڕێ
بە ئاوازی هەموو وشەكان،
بانگت كەم.
ئەگەر نەمتوانی بە ئاوازێك ناوت بێنم،
با لەزمانی منەوە بكەوێتە خوار.
لێگەڕێ
دەوڵەتی عیشق بنیات بنێم
كە شازادەكەی تۆبیت و
منیش گەورەترین عاشقی بم!
لێگەڕێ شۆڕشێك بەرپاكەم
چاوەكانت بكەمە فەرمانڕەوای خەڵك.
لێگەڕێ... بە خۆشەویستیت شارستانیەتێكی جیاواز دروست كەم.
تۆ شارستانیەتی
تۆ میراتێكی بۆ هەمیشە و
هەزاران ساڵ، لە دڵی زەویدا دەمێنیتەوە.
"نزار قبانی"
@hoday_sher
🌿💫
"خوێناوی خەم"
پووشپەڕە مانگی لەیەک دابڕان
ئەو مانگەی یەخەی بەکورد دادڕان
خوێنی کردە دڵ، چاوی کرد بەخوێن
کەڵوەزەی پشتی لە سەت لا شکان
ویشکاوی هێنا بەکانی و ڕۆبار
ماسی خنکاندو گوڵی هەڵوەران
مەزرای ئەوینی کردە شۆرەکات
بە قەمچی تیرێژ باخی هەڵکزان
گڕی بەردایە باڵای شەنگی دار
میوەی ئازاری کوردی پێگەیان
بەربووە گیانی بزە و پێکەنین
شادی لەدارداو ئاواتی خنکان
شێعری خەڵتانی خوێناوی خەم کرد
گۆرانی کردە شیوەن و گریان
ئەو دڵانەی تۆ وزەو تینیان بووی
ئێستا خەونگەی حەسرەت و بریان
چرات دەگرتە تاریکایی ژین
دز و درۆزن لە تۆ دەترسان
بۆیە وەکوو داڵ بەربوونە گیانت
ئەتۆ چقڵێک بووی بۆ چاوی نەزان
ئەتۆ زامێکی لە دڵی مێژوودای
ساڕێژ نابییەوە وا سووک و ئاسان
ئەو تۆ دوکتوری زام و برین بووی
بۆیە هەناومان بۆت بۆتە بریان
نافەوتێی بەڵام، ئاڵا و سروودی
تۆ لەم وڵاتە، هەرمانی، هەرمان
بۆکان پووشپەڕی ٢٧٢٤
قادر عەلیخا
@hoday_sher