🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هەرچەند من و تۆ ئاوێتەین
وەک خاک و خۆڵی یەک زەوی
بەڵام چ بکەم!
تاوێک نییە،
نیشتمانم وەکوو ڕووبار
بە سەرماندا ڕانەبوورێ و
لەتمان نەکا وەک دوو کەنار...
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
نە خەندەیە، نە گریانە
نە مردنە، نە ژیانە!
پێناسەکەی وا لای منە:
کوردکوژە، هیواخەسێنە
دەست و دەم و پێ بەخوێنە
ڕێگایەکە نابڕێتەوە
لە نوێنەوە بەرەو سەنگەر،
لەوێشەوە بەرەو نوێنە
عەیامێکە من دەیناسم:
دێوجامەیە
خەمەگڕووی هەزارڕەنگە
قوتابخانەی بێسەوادی و دەبەنگییە
کانگای گولی و سووزەنەک و فەڕەنگییە
تا نەیکوشتووین
وەرن، چنگی بەخوێنسووری پێ هەڵبڕین
بە شەق ڕووی پێ لە دیوار کەین
تفەنگی خۆکوژ فڕێ دەین
تفەنگی ئازادی سوار کەین
زرمە لە جەرگییەوە بێنین
لە بازرەقەی خوێنی ئەودا،
یەکەم تیشکی ڕۆژ هەڵسێنین.
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
بیری ئازادی
لە ڕێگا، یەکێک لە سەربازەکان بە پێکەنینەوە وتی: بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە کە دەچین، دەرفەتێکی باشیان بۆت ڕەخساندووە.
لە قسەکەی تێ نەگەیشتم! کام دەرفەت؟ جا کارەسات لەوەش تاڵتر دەبێت؟ لە وڵاتی غەریب حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بە سەرتا بسەپێنن!؟
ئەو زیندانە تەنیا تایبەت بەوانە بوو کە سزایان، زیندانی هەتاهەتایی بوو. بۆیە کەس باسی ئازادی نەدەکرد. جۆرێک لە ژیان بوو کە هەر ساتێک مەرگێکی تێدا تاقی دەکرایەوە.
پاش چەند ڕۆژ تازە زانیم مەبەست لە دەرفەت چییە. لەو شارەدا نەریتێک هەبوو کە شێوەی یاسای بە خۆیەوە گرتبوو. هەرچەند مانگ جارێک، بەپێی پشکخستنی بەرپرسانی زیندان، یەکێکیان هەڵدەبژارد. دیانبردە سەربانی بەندیخانە. خەڵکی شاریش کە پێشتر ئاگادار کرابوون، بە گەورە و بچووک، ژن و پیاو، ڕووناکبیر و ڕەمەکی... هەموو دەهاتن. ئەو کەسە نیوکاتژمێر مەودای هەبوو کە وتارێک پێشکەش بەو خەڵکە بکات. جا ئەگەر خەڵک وتارەکەیان وەبەر دڵ کەوتبا، دەیانکرد بە چەپڵەڕێزان. واتە لە لایەن کۆمەڵگاوە بەخشراویت و ئازادی. دەنا ئەو تەنیا دەرفەتەش بۆ هەتاهەتایە دەبوو بە هیچ. تۆ کە جارێک لە لایەن دەستەڵاتەوە سزا دراوێت، ئەگەر جاری دووهەم لە لایەن خەڵکیشەوە تاوانبار بکریت، واتە دەردەکەت لێ دەبێت بە دوو.
ڕۆژانی هەوەڵ لەچەند کەسێک کە ساڵانی ڕابردوو، دەست لە گۆچان درێژتر لە سەربان گەڕابوونەوە، پرسیارم کرد، بەڵام تەنیا زەردەخەنەیەکی تاڵیان پێشکەشم کرد! ئاخۆ باسی چییان کردووە؟ چۆنیان باس کردووە؟ گریاون؟ پاڕاونەتەوە؟ هاواریان کردووە؟ ئەو خەڵکە بە چی ڕازی دەبن کە ئەو ئازادیەت پێ ببەخشن؟
دەیانگۆت لە ڕابردوودا چەند کەسێک توانیویانە ئازاد بن. بەڵام وەکوو ئەفسانە دەهاتە بەر گوێ. لانیکەم هەتا نۆ ساڵ، ئازادی وەکوو پڵاوی خانەقا هەر ناوەکەی بوو. کەس تامخوای نەکرد. ئەو نۆ ساڵە بە شەو و بە ڕوژ بیرم لێ دەکردەوە. ئاخۆ ئەوە ناوی دەرفەتە یان ئەشکەنجە؟ چاوەڕێ بوون، خۆی ئەشکەنجە نییە؟ کاتێ تۆ یەکجار مافی قسەکردنت هەیە ئەویش کاتەکەی دیاری نەکراوە، ئەشکەنجە نییە؟ کاتێ کابرا بە لاوی هاتۆتە زیندان، ئێستا پیر و کوێر، بە لێو قەبرەوە دەلەرزێ، تازە ئازادی بۆچییە؟ ئاخۆ ئەوە ئەشکەنجە نییە کە کابرا هاودەنگ و هاودەردی تۆیە و لەلات دانیشتووە بەڵام حەز بە ئازادی تۆ ناکات؟ ئەشکەنجە نییە کە هەرکەس وادەزانێت ڕازی ئازادی تەنیا لای خۆیە و باقی سەرلێشێواون و ئازادیەکەشی تەنیا بۆ خۆی دەوێت؟ ئاخۆ خەڵکی شار بۆ قسە و هاواری تۆ، وەکوو بەزمێک بۆ ڕابواردن ناڕوانن؟ ئازادی تۆ ئەسیری چەپڵەی ئەوانەوە؟ بۆ دەبێ کارت بکەوێتە لای کەسانێک کە باسی ئازادی و گوێزژماردن بەلایانەوە یەکێکە؟ سواڵی ئازادی مانای هەیە؟
ڕۆژێک وتیان دوو کاتژمێری دیکە حازر بە.تۆ هەڵبژاردەی ئەمجارەی. خەڵک چاوەڕوانن.
هیچ دڵەڕاوکەم نەبوو. حازر و ئامادە بووم. لە پاش نۆ ساڵ بیرکردنەوە لەخۆم، لە کۆمەڵگا، لە ئازادی، من وڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم دەزانی.
دوو سەرباز منیان بردە سەربان و تەنیا لەبەرانبەر بەو خەڵکە بەجێیان هێشتم. قنج و قیت ڕاوێستا بووم و سەیری ئەو خەڵکەم دەکرد. یەکێک هاواری کرد: دا دوو قسەی خۆشمان بۆ بگێڕەوە، باتۆزێ پێبکەنین. یەکێکی دیکە بە قاقاوە وتی برا بێتاوانەکەم، دەزانم دایکی پیرت چاوەڕێتە، ئەگەر هەتا ئێستا نەمردبێت! ئەوی دیکە وتی: جا ژن ومنداڵت تاوانیان چییە؟ تۆ ئەوانیشت بەدبەخت کردووە. ژنێکی زەردئەسمەری، سینگ و بەرۆکی خۆی ئاوەڵا کردبوو. هاواری دەکرد: بۆ ئێرە بڕوانە..
بەڵام من بێدەنگ لە بێستنی ئەو هەموو قسانە کە هیچیان بۆم گرینگ نەبوو،تەنیا بۆ ئەو خەڵکەم دەڕوانی. زۆریان ڕست و کەمم بیست. ئاخرەکەی یەکێک وتی براگیان بۆ هیچ قسەیەکمان بۆ ناکەی؟خۆ تۆ تازە هاتوویت.. جەماوەر بێدەنگ بوون. زۆر لەسەرەخۆ ڕووم کردە خەڵکەکەو وتم: من لەسەر داخوازی خۆم لێرە نیم. بەرپرسانی زیندان بۆ خۆیان منیان هەڵبژاردووە. دەنا من قسەیەکم نییە کە ئێوە پێی کەیفخۆش بن. من لەم زیندانەدا ڕازی بەختەوەریم دەستخستووە. من لە ئێوە ئازادترم. ئێستاش کە منیان هێناوە، تەنیا تکام ئەوەیە، مەرد بن و ئەو بەختەوەریەم لێ تێک مەدەن. من لێرەدا بە ئاواتی خۆم گەیشتووم...
پاش چەند چرکە، لەو بێدەنگیەدا، دەنگی چەپڵەیەک و دوان و دە و سەدان چەپلە بەرزەوەبوو. من هەر دەمڕوانی..
کە هاتمە خوارەوە، وتیان: لە ئێستا بەولاوە تۆ ئازادی...
دینۆ بوتزاتی_ئیتالیا/(محسن ابراهیم)
خوێنەری خاوەنبیر؛
ئەو پیاوە بە هۆی بیڕکردنەوەی قووڵ، لە مانای ڕاستەقینەی ئازادی تێ گەیشت. زانی کە ئازادی لە پێشدا لە دەروونەوە چەکەرە دێنێت. کاتێک کە تۆ زاڵ دەبی بە سەر دەروونی خۆتدا. نە گاڵتە و نە چەپڵەی خەڵک کار ناکاتە سەر ویست و ئیرادەت. بە پێچەوانەی ئەو چەند کەسەی پاڵ دیوار، کە ئازادییان بە قاقای بڵحانە و قسەی سووک دەزانی، یان ئەو ژنە کە ئازادی لە ڕووت بوونەوەدا دەدیت..
عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٤/٠٢
@hoday_sher
🌿💫
"هەتا سبەی ماڵاوا"
ئەمە ڕۆمانێکی کاک برایم یۆنسییە. باسی مێژووی خەباتی کورد دەکات. سێ بەرەی؟بنەماڵەی موعینی کردۆتە قارەمانی ئەم ڕۆمانە. ڕووداوەکان زۆرتر لە لای مهاباد، بانە و تاران ڕوودەدەن و دەگێردرێنەوە. ساڵی شەست و پێنج نووسراوە. وادیارە بەنێوی خوازراوەوە لە دەرەوەی وڵات بڵاوکراوەتەوە. زۆ وردبینانە باسی دوژمنانی کورد، وەک سەردەمی شاو دوای شۆڕش دەکات. بەڕێزەوە لە خەباتی کورد بۆ مافەکانی دەدوێت و سەرکۆنەی دەسەڵاتدارانی ئێران دەکات. بەڕێزەوە لە نێو و خەبات و هەڵسووووڕان و ماندووبوونی پێشمەرگەو هاوکاری خەڵک دەدوێت. لەجەنگەی خەبات و خوێندا ئاوڕ لەئەوین ژیان دەداتەوە. بەفراو کیژۆڵەیەکی مەند و زیت و وریایە. دڵی بەفراو و سەعیدی کردۆتە هێمای خەباتکاری و ئەوینداری. ئەوەندەی لایەنکری مافی نەتەوەکەیەتی سەت ئەوەندە دژی داگیرکاری و زۆڵم و زۆری ملهوڕانە. ئەم بەرهەمە مانیفیستێکە لە ڕوانگەی کاک برایم وێنسی بۆ نەتەوە و مرۆڤ و خەبات دژی زۆرداری. نووسەر حیزبەکەی بنەماڵەی موعینی وەک پێشەنکی خەباتی نەتەوایەتی هەڵدەبژێرێت و دەیکاتە ئەو پاڵەوانەی کە هەموو دەورگێڕانی ئەو ڕۆمانە بەفەرمانی ئەو دەجووڵێنەوە و هەوڵدەدەن لەو ڕێبازە لانەدەن.
دڵنیام ئەم ڕۆمانە ئەگەر بەزمانی کوردی بنووسرایەت دەبووە یەکێکە لەو ڕۆمانەزاشانەی کەئاوڕی لەئەدەبی بەرەنگاری کورد داوەتەوە.
ئێستا ئەم ڕۆمانە هەم لەلایەن هاوڕێی خۆشەویست کاک ڕەسووڵ سوڵتانی و هەم لەلایەن کەسێک بەنێوی جوامێر کراوەتەکوردی. بەهەموو دۆستانم ڕادەگەیەنم لەخوێندنەوەی ئەم ڕۆمانە پەشیمان نابنەوە و چێژی باشی لێوەردەگر. سپاس بۆ کاک جوامێر و مامە ڕەسووڵ سوڵتانی کە لەو پێناوەدا زۆر ماندوویەتیان چێشتووە.
قادر عەلیخا
@hoday_sher
🌿💫
من و مهینهت و شهرارهی ستهم
غهریبی و ئێش و ناڵه و دهرد و غهم
ههرسێ چهنی ههم شهرتمان کهردهن
دهس نه گهردهن بین تا وه ڕۆی مهردهن
«میرزا عهبدولقادر پاوهیی»
@hoday_sher
🌿💫
سڵاو هاوڕێیانی ئازیز ڕۆژی هەینیتان پڕ لە خۆشی و شادی بێت.
@hoday_sher
🌿💫
عەدنان کەریم
ڕەنج سەنگاوی
لە کۆڕەودا
سەردەشت نان بوو
بۆکان سفرەی پڕی خوان بوو
بانە دڵێکی ناسک و شنۆ فرمێسکی چاوان بوو
دەرگای کراوەی مەھاباد ھەر کۆمارەکەی جاران بوو
ھێزی ئەژنۆ لە گیانمانا تینی گەرمی کرماشان بوو
باوەشی پڕ میھرەبانیی نیشتمانم سۆزی گەرمی مەریوان بوو
کە ھەڵەبجە شەھید کرا
سنە شیر بوو
سەقز ھەتوانی برین بوو
باشترین دایکی سەر زەمین بوو ڕۆژهەڵات
بەو ڕاستەھێڵە دەستکردە ئێمە نابین بە دوو وڵات
کزەی جەرگم تۆ مەسووتێ وەرە با بسووتێین بۆ یەک
تۆ لێرە پەناهەندە نیت و کوا پەنامان هەیە بێ یەک
هەر کاتێ دێیت سەرم بەردەبازی ڕێیە و دڵم بۆ ئێوە مافوورە
ئەو سنوورەی کە ئەیەوێ لە یەکمان کا هەر لای دوژمنان سنوورە
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
لەم ژیانەی پڕ هەرادا
لە بەلەمی شەقوشڕی
بەر تەوژمی پێل و بادا
زۆر دەترسم
بازی گیانی خەیاڵگری خۆم بزر کەم
ماوەم نەبێ
دوو پیرۆزەکەی چاوانی تۆ نەمر کەم
لە ئێستاوە
من خەمخۆری ئاسمانیشم
پاش چاوی تۆ
ئیدی ئاسمان چۆن بتوانێ
بەیانییان کە ڕادەبێ
لە ساماڵی خۆی بڕوانێ؟
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هەموو شتێک لە ژوورەکەمدا
ساردوسڕ و مردووە
تەنیا دڵم... دڵم نەبێ...
چنگێک سەهۆڵە و دەشسووتێ...
"شێرزاد حەسەن"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
تۆ به نەرمیی تریفەوه
زەرد زەرد وەره و
باوەشێکی ئاڵم پیا که و
منیش به خێرایی شەپۆل،
شین شین دێم و
شێعری خۆمت تیا سەوز ئەکەم...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕزگارن ئەوانەی
بۆ خەونی هەڵفڕین سووتاون
دوو باڵی سازکراو لە مۆمی ئاوات و
هەتاوی پڕ قین و
ئاسمانێک بێ سنوور
بێهوودە بۆ لەشی لەتلەت و
بۆ دەنگی باڵلێدان مەگەڕێن
ڕزگارن ئەوانەی
بۆ خەونی هەڵفڕین ژیاون...
"فەرەیدوون ئەرشەدی"
🌿💫
ئەمن دەمگوت لە دنیا تا بمێنم
لە بەر کەس ئەستەمە سەر دانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم، موو ناپسێنم
ژیانم پڕ لە ڕەنجە و نامرادی
بە هەڵکەوتیش نەهاتم تووشی شادی
دڵم هێند تەنگە هەر جێی تۆ دەبێ و بەس
ئەتۆش مەحکوومی حەپسی ئینفیرادی
قەرار بوو بێی لەگەڵ خۆت شادی بێنی
نەهاتی، گەرچی پێت دابووم بەڵێنی
لە ناو کوردا نەبوو پەیمانشکاندن
لە کوێ فێر بووی گوڵم پەیمانشکێنی؟
ئەگەرچی ڕۆیی، قەت ناچی لە یادم
دەکەم یادت، بە یادی تۆوە شادم
کە بارگەت بۆ هەوار تێکنا عەزیزم
شکا ئەستووندەکی تاوڵی مرادم
شەوانە هاونیشینی جامی بادەم
بە بادە با پەژارە و غەم بە با دەم
کە دەستی ڕۆژگار بایدا سەری من
سەری شووشەی شەراب وا چاکە بادەم
"هێمن"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
دەردی تۆ گەر نەبێ
بێهوودە دەگوزەرێ تەمەن...
«فەرەیدوون ئەرشەدی»
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
تارا ڕەسوڵ
ئەی هاوساکەی.....
@hoday_sher
🌿💫
"مارف ئاغایی"
ئەگەر ڕووبار
گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا
من ئامادەی هەڵوەرینم
ئەگەر ئاسمان
مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێکۆتایی ڕێگا بدا
من ئامادەی هەڵفڕینم
من ئامادەی توانەوەم
هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ
ئەگەر هەور
@hoday_sher
🌿💫
ئەو گوڵەی دابووت لە قژت
نیگامی کرد بە پەپوولە...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
مەگەر بە سیحری پەنجەکانی تۆ
شتەکان بچنەوە جێگای خۆیان
مەگەر بە تەماشای نێرگزییانەت
ئاو ببێتەوە ئاو
خۆر بچێتەوە مەداری خۆی
بە هەناسەی یەزدانیی تۆ نەبێ
با، با نییە
گەر دەستی تۆی بە سەرەوە نەبێ
بەرد بە پژمەی هەورێکی کەمتەمەن دەپووکێتەوە...
"فەرەیدوون ئەرشەدی"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ئاوێزانم بە
مەرگ ئەڵێ درەنگە
عەدەم ئەڵێ درەنگە
بەهەشت و دۆزەخ ئەڵێن درەنگە
فەنابوون یەک ساتە و هەموو سات
ئەی کچی مەرگەسات!
ئەی ژنی بەفری ڕەش!
ئەی کچی وڵاتی تاعوون و کارەسات!
ئاوێزانم بە، تێکەڵم بە
تۆ گەردەلوول و من پێدەشت، تێکەڵم بە
تۆ دڵنیایی و منیش ترس، تێکەڵم بە
لە کەڵەمووستی پێمەوە تا تەوقی سەر
تێکەڵم بە
موو بە موو، دەمار بە دەمار، تێکەڵم بە
با ئاو و ئاگر، خەم و خۆشی، تاوان و سزا
ڕەش و سپی، وەرین و پشکووتن، حیلە و گمە
تێکەڵ بن و بە ڕەنگی خۆیان ڕەنگمان کەن
با ئەم ئەوینە نەفرەت لێکراوە
ئەم دوو جەستە قەدەغەیە
یەک خاچی دەم بە زەردەخەنە
دوای خۆیان بەجێ بێڵن
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…