🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
شەوە،
شکانەوەی پێکەنینە
لێکدانەوەی گرینە
کێ چووزانێ چها ڕەمزە
پشت ئەم دیوارە بەردینە؟
ڕمبەڕمبی ئاهەنگێکی دڵتەزێن دێ
خوڕەی خەستی شێعری خوێن دێ
ئەستێرەکان لە ئاسمانی بێ سنوورا،
بە پاکی ئەدرەوشێنەوە
بە سورعەتی سەرسوڕهێنەر
بۆ؟ بۆ؟ بۆ لێک دەکشێنەوە؟
شەپۆلەکان لە گەیشتن بە بەستێنی ئەبەدییەت،
دەشکێنەوە
بۆ؟ بۆ؟ بۆ؟ بۆ؟ ئەدی بۆ دەڵێن،
هەرگیز کەسێ لە دنیای تر نەگەڕاوە؟
تاخەبەرێ بێنێتەوە
ئازادی بژێنێتەوە
من بە تەنیا هەر ئیمشۆکە
سەد هەزار جار هەر مردم و ژیامەوە
ساز کرام و ڕووخامەوە
ئاخرین جار هاوڕێی شێعرێ گەڕامەوە
فریشتەکان دەتاسێنێ
کێ چووزانێ، کێها شەهید
کەی؟ لە کوێ؟ چۆن؟
لەسەر پەڕی کام سوورەگوڵ
بە خوێنی خۆی ئەم دیمەنە دەنەخشێنێ؟
هەرچەندە نایناسم کێیە
هەر یادەکەی هەست و گیانم دەسووتێنێ
دەریایەکان،
لە سروودی گەڕانەوەی بارانەدا گەڕانەوە
گوڵاڵەکان بە هەناسەی شێعری هۆمێر ژیانەوە
هەر ئیمشۆکە هەزار سروود خوێنرانەوە
هێشتا هەزار هەزار هەزار،
هەزار سروودی دی ماوە
بەڵام یاران،
ڕمبەڕمبی کاتژمێری دڵی پڕم سروودێکە
هەزار پەردە لەم سروودانە سەرترە
کێ چووزانێ، کێها هەتیو
کەی؟ ڵە کوێ؟ چۆن،
لە کۆڕی کام مۆسیقای غەم
لە باوەشی بێ دایکییا
لە هەرمانی جەهەننەمی بێ بابییا
پێ بە پێی فرمێسکەکانی
لە قووڵایی دڵ و گیانی
ئەم سروودە بێ وچان دەخوێنێتەوە
هەرچەندە نایناسم کێیە
هەر یادەکەی هەست و گیانم دەسووتێنێ و
برینم دەکولێنێتەوە ...
"هــەڵــۆ (قاسم موئەییەدزاده)"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
زووتر، زووتر ...
ئەم "مانگ"ە نا
مانگێکی تر هەبوو جوانتر
دەم و چاوی ئێجگار گەشتر
ئاو شێتی بوو، ئاو شەیدای بوو
هەموو شەوێ لە کەناردا،
ئەهات، ئەچوو، بەتەمای بوو
بەڵام مانگ لەو لووتەلا بوو
زەریا ویستی بەفێل بیگرێ
شەپۆل هەرچەند خۆی هەڵبڕی
دەمی نەگەیشتە ڕوومەتی
مانگ بە ئەنقەست نازی ئەکرد
بۆ چاو شارکێ،
لە ژێر چوخمەکانی هەورا،
خۆی ون ئەکرد
هەتا جارێ بە سەفەرێ،
مانگ کۆچی کرد بۆ بیابان
تا چەند شەوێ نەهاتەوە
کەهاتەوە، تەپ و تۆز و خۆڵی قاقڕ
لە دەم وچاوی نیشتبوو
تریفەی قژی خۆڵاویی
پۆشاکی زێوینی بەری
گەرد لێ نیشتبوو
ئەو کاتەی مانگ گەڕایەوە،
ئاو نوستبوو
مانگ بڕیاری دا خۆی بشوا
بەپەلە پەل،
جلەکانی بەری داکەند،
ڕووە و زەریا هەنگاوی نا
شڵەژا بوو
مانگ پێی لەسەر بەردێ دانا
بەرد زۆر لووس بوو
شڵپەیەک هات
مانگ خلیسکا
مانگ نوقم بوو
زەریا وەک شێت و هار هەستا
بۆ مانگ گەڕا
سەری کرد و خواری کرد و،
دەستی بە ناو بنیا گێرا
هەر چووە سەر،
هەر هاتە خوار،
مانگ هەر نەبوو
لەو شەوەوە،
هەڵچوون و داچوونی زەریا،
لە دایک بوو ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
من جەورم کێشای کێ نیشت لە سایەت.....
چریکەی بولبولی کوردستانەکەم پێشکەش بە ئێوەی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئازیز،
نەکەی فرمێسکی ڕوون هەڵوەرێنی
بەسەر دڕکی دڕکەڵانی بەسەرهاتا
ئازیز،
نەکا خەم داتگرێ،
لە دوو ڕێی هات و نەهاتا
ئازیز،
لە دوای کێوی ڕژدی ڕۆژی تووشی بژوێنێکی بەربەرینە
هەتاکوو چاو هەتەر دەکا،
دیمەنی زەنوێری ژینە
ئازیز،
کە شەو شەق بوو بەیا بزەی هاتێ،
دەوری خۆشی و بەختەوەری،
دەست پێدەکا،
مەیگێڕی ژیکەڵەی ئەوین،
بە قەشمەری و بە نازەوە بۆت تێدەکا
ئازیز،
دنیا هەر خەم نییە،
لە ژیاندا
کاتی دڵخۆشی کەم نییە،
کەوا بوو خۆشەویستەکەم
چاو لە چاوی کیژی هیوا مەترووکێنە،
کۆشکی تاسە مەڕووخێنە
ئاسۆ ڕوونە،
شنەی شەوبا،
موژدەی هەرمان و هەربوونە ...
"عەلی حەسەنیانی (هاوار)"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
کە لێوم سنگی نەرمت ڕا دەمووسێ
بە بارانی بزەت ڕۆحم دەخووسێ
لە سەر پەلکی گوڵی بێگەردی عەشقت
خەیاڵم ڕازی دڵداری دەنووسێ
"ئەمین گەردیگلانی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هۆنراوه: وهفایی
خوێندنهوه: شوکرهڵڵا بابان
گۆرانی: محهممهد ماملێ
@hoday_sher
🌿💫
"هەر بە تەشیە کۆنەکان دەیڕێسین"
هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو.
ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی گوندەکەمان لە پاڵ کانیاوی دێبەر و لە دانگەی ماڵان، بە تێکرا خڕکەبەردیان کۆ دەکردەوەو و لە سووچێک کەڵەکیان دەکرد. تەنانەت چەند منداڵێک گیرفانی خۆشیان لە بەرد ئاخنی بوو. وردە وردە پیاوان و پاشان ژنانی گوندیش لە ماڵان هاتنە دەر و بەرەو شوێنی کۆبوونەوە وەڕێکەوتن. لە ژێر سیبەری داران، پاش چاکوخۆشی وماندوونەبوونی لە یەکتر، چاوەڕێی کەیخودا و میرزای ئاوایی بوون. ئاخر پێویست بوو پێش دەسپێکی داسدرەو و دەسکەنە و هەڵگرتنی خەلەوخەرمان، هەڵبژادن بەڕێوە بچێت.
میرزا و کەیخودا بە هانکەهانک، سندووقێکی ڕەشیان هێنا و لە بەردەم خەڵکیان دانا. مەگەر خودا بیزانێ سندووقەکە هی سەردەمی کام پادشا بوو. ئەگەرچی شڕ بوو بەڵام کەس بیری لە گۆڕینی نەدەکردەوە. شەوی پێشوو وەکوو هەموو ساڵان، میرزا تایبەت بە هەر ماڵێکی نێو ئاوایی، کاغەزێکی سپی لە نێو سندووقە هاویشتبوو، تەنیا لە سەر یەکێک لەو کاغەزانە بە خەڵووز نیشانەیەکی ڕەشی دانابوو.
پیرەمێردێک کە بەتەمەنترین پیاوی ئاوایی بوو، دەستی کرد بە گلە و گازندە، کە من نزیکەی هەشتا ساڵە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەم. سەردەمی زوو ئەم هەڵبژاردنە بە شێواز و ڕێبازی ڕێکوپێکتر بەڕێوە دەچوو. کەچی هەتا دێت وەکوو ڕەنگی سندووقەکە هەر کاڵتر دەبێتەوە. ئەو دەم لەباتی کاغەز، خەڵفی داریان دەبڕی و لە سندووقەکەیان دەنا، تەنیا یەکیان بە لەلە دیاری دەکرد. ئەو ڕێوڕەسمە زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر زۆری خەلەو خەرمانی ساڵانەمان. کەچی ئێستا کەس کا بە کڵاوی ئێمە ناپێوێت. بەڵام چەند لاوێک وتیان: مامەگیان، ئێستاش هەر ئەو نەریتەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا جەماوەر زۆرترە، لەق و خەڵفی دار، جێی زۆر دەگرێت. خوێندەواریش زۆرترن.
هەر چۆنێک بوو هەڵبژاردن دەستی پێکرد. کەیخودا کاغەزەکانی نێو سندووقی تێکوەر دا. بە پێی یاسا، لە پێشدا گەورەی هەر بنەماڵەیەک بە نوێنەرایەتی خاووخێزانی دەهاتە پێشەوە و کاغەزێکی لە سندووق دەردەهێنا. پاش ئەوەی کە هەر ماڵێک کاغەزێکی بەرکەوت، ویستیان بزانن ئەو کاغەزەی کە بە خەڵووز دیاری کراوە، بووە بە بەشی کام بنەماڵە؟ ئەگەرچی بنەماڵەکەمان بۆ دەرکەوت، بەڵام ژنی ئەو کابرا دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کردبوو. دەیگوت: ئێمە جگە لەو سێ منداڵە، کچێکی دیکەشمان هەیە کە مێردی کردووە، دەبێ ئەو و زاواکەشمان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ ئێمە بن. بەڵام خەڵک وتیان: دادە گیان، قسەیەک بکە سەربگرێ، ڕەبەیەک بگرە جێبگرێ. تازە ئەوان بۆ خۆیان ماڵێکی جیاوازن، چۆن دەبن بە شەریکی ئێوە!
بۆ بەشی دووەمی هەڵبژاردن، پێویست بوو ئەمجارە ئەو ماڵە یەکێک لە خۆیان هەڵبژێرن. بۆیە کەیخودا ئەمجارە چوار کاغەزی سپی و کاغەزێکی دیاریکراوی نایە نێو سندووقە ڕەش. لە پێش چاوی خەڵک، خێزانی ئەو ماڵە هەرکامە کاغەزێکیان دەرهێنا. منداڵی ئاخرچۆڕیان(پاشەبەرە) لەبەر منداڵی و کورتەباڵایی، کەیخودا خۆی لە باوەشی گرتبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت کاغەزی خۆی هەڵبگرێت. ئاخری کاغەزی ڕەش بوو بە بەشی ژنی ئەو ماڵە.
بۆ نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، خەڵکی ئاوایی وەکوو ڕەجمی شەیتان، ئەو ژنەیان بەردەباران کرد، هەتا مرد.
شێرلی جەکسون ١٩٤٨/(مدرس صادقی)
خوێنەری هێژا ؛
مەبەست لە سندووقی ڕەش، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و بیروڕای هەڵەیە کە لە کۆمەڵگا باوە. کەس بیری لێناکاتەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمانە بەڕێوە دەچن و قازانجێکیان کامەیە؟ئێمە بەبێ بێرکردنەوە ڕەنگە تەواوی تەمەنمان شوێنی ڕێبازێک بکەوێن کە هەڵە بێت. جا هەر خۆشمان نین، منداڵی پاک و ساکاریشمان تووش دەکەین. ئەو بیرە هەڵانە،کۆمەڵگا و دۆست و دراوسێ و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەکان لێک دەکەن بە دوژمن. کاتێ بەبێ بێرکردنەوە، دەبێن بە شوێنکەوتووی بێر یان ڕێوڕەسمێکی نالەبار، دیارە خەریکین لە سەر ژیانی خۆمان قومار دەکەین. ڕێگا دەدەین چارەنووسمان کەسانێکی دیکە دیاری بکەن کە ڕەنگە نانیان لەوەدا بێت.
چەندین جار باسی بەرد کراوە. بەرد لە ئەدەبیات هێمای دڵڕەقی، تووندوتیژی، دەمارگرژی و هەر وەها دواکەوتووییە.
ژن کە سەرچاوەی ژیانە، لە کۆمەڵگای لاساییکەرەوە گەورەترین قوربانییە. بیری هەڵە، ڕاهێنانە بۆ دڕندایەتی بە شێوەی ئاسایی(لە ژێر سێبەری داران بە دەم قسە کردنەوە...جا هەموویانیش بە پێی خۆیان هاتوون، کە کێ ببێت بە قوربانی، کێ ببێت بە جەللاد، ئەویش بە بەشداری منداڵان!). ڕەنگە ئەمڕۆ جەماوەری خوێندەوار زۆر بن، بەڵام ڕێوڕەسمی هەڵە، هەر هەیە و هەر بە پێی ڕۆژ تازە دەبێتەوە. خەڵووز هێمای چارەڕەشی و سووتانمانە. دنیایەک کە دەتوانێت وەکوو بەهەشت بێت، بە بیری هەڵە دەیکەین بە جەحەندەم لە خۆمان و ..
عیسائەحمەدی ١٤٠٣/٠٣/٠٩
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
گەر دەمزانی،
دووریت ئاو سەخت و تاڵە
گشت ساتێکی ئەو ڕۆژانەم،
لە گوێ ڕووباری نیگاتا دەبردە سەر
شاخی بیرەوەریکانم
بە چەخماخەی بزەی سەر لێوت، دەسووتاند
گەر دەمزانی،
شەوی دووریت وا تاریکە
لە تریفەی نیگاکانت،
چەپکێکی زەردم دەچنی
ئەی کچەکەی رەنگ پەمەیی،
دەنگ پەمەیی،
لێم مەپرسە بۆ ناتوانم،
شێعرێکی ئاڵت بۆ بڵێم
لێم مەپرسە بۆ ناتوانم،
شێعرکی کاڵت بۆ بڵێم
لە دووریتا،
مەلی دەنگبێژی هۆنراوەم،
باڵەفڕێ لە بیر دەکا و
لە پەلوپۆ دەکەوێ
"فەرهاد شاکەلی"
@hoday_sher
🌿💫
" ساباتی زولف"
مەستی هێنە چاوەکەت وەک مەی دەچێ
ئەو نەچەو لێوەت وەکوو پیاڵەی دەچێ
سۆزی دەنگت سازگارە بۆ دەروون
خەمڕەوێنە سۆزەکەی وەک نەی دەچێ
هەرکەسێک دەنگی ئەتۆو چاوتی هەبێ
کۆخەکەی هەروەک قەڵاتی کەی دەچێ
ئەوکەسەی ساباتی ئەو زولفەی هەبێ
بۆ نسێی کەپری ڕێحانە، کەی دەچێ
بەژنەکەت بێوێنەیە بەو بێیەوە
کوفرە گەر بێژن لەداری بەی دەچێ
گەر بڕەنجەێنی دڵ و گڕدەی دەروون
ئاخی ئەوکاتەش وەکوو ئۆخەی دەچێ
شۆڕەبیت، با دەیشەکێنێ بەژنەکەت
شۆڕەبیش کەمتر وەکوو ئەوهەی دەچێ
ڕەوتەکەت حەیرانە، تاوتاو بەستەیە
جاربەجارێکیش وەکوو هۆرەی دەچێ
ئەودەمەی با دەیشەکێنێ کەزیەکەت
زۆر لە سووتمانی نزیک شەڕگەی دەچێ
من دەڵێم لەنجەت بەسای لەنجەی گۆڵە
پێمدەڵێن:" کەی گۆڵ لە ئەو لەنجەی دەچێ"
شووشەیە، ئەلماسە، یاخۆ نوقرەیە
کەی ئەوانە هەروەکوو پەنجەی دەچێ؟
ئەوکەسە لای من خراپەی تۆ دەڵێ
تۆنی دەنگی زۆر لە حەوحەی سەی دەچێ
دوور مەڕۆ دووریت دەسووتێنێ دەروون
دوور لەتۆ ئاهم وەکوو کڵپەی دەچێ
زۆر دەڵێن:" مەی نایگرێ ئەم شاعیرە"
تۆ کەدێی هەرپەم وەکوو جرپەی دەچێ
بۆکان ٢٧٢٤/٢/٢٨
قادر عەلیخا
@hoday_sher
🌿💫
زۆر جار، نیشتمان
له تۆی لێوی کچێکدا
دەدۆزمەوه ...
"لەتیف هەڵمەت"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
وتیان نێرگز بەم چلەیە؟
وتم نامەی یارمی پێیە
وتیان شەماڵ بەم قرچەیە؟
وتم بزەی ئەو کچەیە
وتیان خونچە بەم خەزانە؟
وتم سەرچاوە هەر گیانە
لێیان پرسیم، ئەندازەی دڵ،
بۆ ئەو چەندە خۆشەویستی؟
وتم ئایا پەپوولە و گوڵ،
قەت ئەمەیان لە یەک پرسی؟
لێیان پرسیم، شێعرەکانی،
باخی ئەمساڵت ڕەنگینە
وتم چونکە چاوەکانی،
مانگەشەوی بەر نوووسینە ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
هەر پەرچەم و پێشانييه فيکری شەو و ڕۆژم
هەر گــەردەن و زولـفه ئەمەلی دوور و درێژم
"نالی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
چاوەڕێم که
له ژێر سێبەری دارەکان،
کاتێ درەخت چڵ دەر ئەکا و
لقەکانی تێر بۆ ناکەن سەوزی بەهار و
دەمرن ...
"فەرهاد پیرباڵ"
@hoday_sher
🌿💫
من ئەو باڵندە غەریبەم
ئازادیم وا،
لەم قەفەزە شین باوەدا
ھەموو ئاسۆی ھەڵفڕینم،
لە دوو چاوی جوانێکدایە و
ھەرچی ڕووبار و زەریایشمە
وان لە تاقە پەرداخێکدا ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
لەناو پرسیاری حەرامدا،
له جوگرافیای حەرامدا،
له بیر کردنەوەی حەرامدا،
ئاوێنەکان نێرینەن و
کلیلەکان نێرینەن و
ئایینەکان نێرینەن و
شەقامەکان نێرینەن و
یاساکان و جەنگەکان و یانەکان و
ئەوەی تەنیا مێیینەیه،
هەر دوو شتی بەستەزمانه:
یەکەمیان خۆشەویستییه و
دووهەمیان ئێش و ئازاره
ئەی تەمەژن، من وا هاتووم،
ئیتر چراوگی سەری خۆم،
بدەمه دەست شەقامێکی شەوگاری تۆ
من وا هاتووم، که گمەگمی تەنیاییت،
له چوارچێوەی هێلانەیەک بێنمه دەرێ و،
ئیتر بیسپێرم به ئاسمان ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
جاران ئاشقی فیعلێک بووم
به ناو بارین
کاتێ دەمبیست،
بەتاو هەڵدەهاتمه شەقام
یا بەفر بوو
یانیش باران
بەڵام ئێستا،
که بارینم گوێ لێ دەبێ
سام دەمگرێ
چونکه نازانم
گولـلەیه یا تۆپ باران
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
با زەریا بۆخۆی هیچ نەڵێ،
وردەشەپۆلێکی بەسه
له دوا ئاویلکەی کۆچیدا،
دەم به زەرده،
بێته قسه
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher