🌿💫
"گوڵدانەکان پڕ دەکەین لە بێدەنگی"
ئێوارەیەکی پیر،
بەدیار دڵتەنگییەکی گەنجەوە دادەنیشین،
شەقامەکان بە هۆڕێنی ئۆتۆمبیلەکان دەزرینگێنەوە.
کەچی هێشتا خۆشبەختی ئێمە لە خەوێکی
قووڵدایە.
نیگەرانی ئەوەم، ئێمە لە کۆتاییی هیچ بارانێکدا ناتوانین بۆنی
باوەشمان بگۆڕینەوە..
سەرەتای هاوین، لەگەڵ سووتانی دەنووکی پاسارییەک،
بەسەر تەنافی ژیانەوە، فرمێسک
لە یادەوەرییمان دەتکێت..
ئێواران لە چاوەڕوانیی نیشتنەوەی کۆترێکدا
لە بەر دەمی چاڵی برینێکی کۆندا ساتمە دەکەین.
هەموو ڕۆژێک وەکوو سمۆرەیەکی خەواڵوو تاریکی بەسەر پێستماندا تێ دەپەڕێت
بە جانتایەکی پڕ لە نائومێدییەوە
پاییزان لە فارگۆنەکاندا
بەدوای تارماییەکی پیرۆزدا دەگەڕێین،
سەرەتای زستان، دەگەڕێینەوە بەر پەنجەرەیەکی دڵشکاو و
گوڵدانەکان پڕ دەکەین لە بێدەنگی.
ڕۆژێک دوای خۆرهەڵاتن، کاتژمێرێکی لاقشکاو، بەسەر دیوارێکی شێدارەوە
ناتوانێت بێدارمان بکاتەوە ..
بەیادی ڕووبارە کوژراوەکانی خۆرهەڵاتەوە
خەون بە ماسییەکی ڕەنگاوڕەنگەوە دەبینین.
بەیانییەک،
ئاسمان دەبێت بەکچێکی چاوشین و لە بەرزایی چییاکانەوە لێمان دەڕوانێت..
دووشەممەیەک، گۆرانییەکی سوور، وەکوو تاڤگە دەڕژێتە ناو چەمی سینگمانەوە..
شەو، بە چاویلکەیەکی ڕەشەوە بە نزیکی
ماڵی ئێمەدا تێ دەپەڕێت
نائومێدی لەو سەری کۆڵانەکانی ماڵی ئێوەدا دەنووێت.
پەرداخەکانمان پڕن دەکەین لە فرمێسکی ڕژاو..
ژێر سەرینەکانمان پڕن دەکەین لە خەونی ترساو..
وەکوو درەخت بەدیار کلۆربوونی خۆمانەوە دادەنیشین..
وەکوو گەڵا دەکەوینە بەرپێی ساڵەکانی
تەنیایی،
وەکوو فرمێسک بەسەر ڕوخساری ماندووی ژیاندا دەڕژێین.
وەک چۆن شەوێک مانگ لە چاوی کانییەکی
غەمگیندا دەشکێت،
من و تۆ ئێوارانێک بەناو پەراسووەکانی یەکترییدا دەشکێین..
ئەم بەندەرە جێ دێڵین، ئەی دۆست!
گوڵی ئەم باخچانە بەسینگی مردووەکان دەسپێرین.
ئەسپەکانمان لەسەر ڕێگەی قاچاخچییەکان
دەبەستینەوە.
ژێر پەراسوومان پڕ دەبێت لە دەنکە هەناری ئازار
نائومێدی بە کەلێنی پەنجەکانماندا دەڕژێت
بەرشەقی وەرزەکانی ساڵ دەکەوین بۆ دواجار
لەودیوی شیشەژەنگاوییەکانی پیرییەوە،
دەست لە ئەژنۆ دادەنیشین.
چاکەتێک لە ڕەنگی با دەپۆشین و وەکوو تەرمێکی نەناسراو لە کۆتاییی چیرۆکەکاندا
جێ دەمێنین،
وەک چرا بەدەستی موسافیرێکی شەکەتەوە، دەکوژێینەوە ..
وەکوو دوا ناوونیشانی دڵتەنگی،
بەسەر ڕوخساری زەردی یەکترەوە، کاڵ دەبینەوە.
بەو پەڕی نیگەرانییەوە،
وەکوو دوو چەقۆی تیژ، لەناو برینی یەکترییدا جێ دەمێنین ..
"شوان تۆفیق"
@hoday_sher
🌿💫
من، دوو ساڵە،
سەوداسەری درەختێکم،
کە جێی پشت پەنجەرەی منە
سەد جاریش خۆی گەڵا پۆش کا،
من بە ڕووتی ئەو دەبینم
درەختی چی؟ شۆرەژنە ...
بەڵام چەند دەکەم تێناگەم،
کە بەهاران،
شیرینەکەم ژان دەیگرێ و
چرۆ دەکا،
کە پاییزان،
جگەر گۆشەی دادەوەرن،
لەبەر بادا،
کە شەوگاران
کڕێوەیەک دەزریکێنێ و
هاودەنگ تاقە لە دنیادا
خۆ من چرام تا بەیانی هەر دەسووتێ،
بۆچی جارێک،
لە پەنجەرەی ڕۆشنام نادا؟
"عەبدوڵڵا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
بۆ ھەر کوێ ئەچم پێی خراپترم
ناسرەوێ دڵەی پڕ لە ئاگرم
نە لە ناو گوڵــزار،
نە لای خزم و یار،
نە لە دەشت و شار،
ئۆقرە ناگرم
لە دەست شار ھەڵدێم،
ئەچمە ناو گوڵزار ...
لەوێش ھەڵناکەم،
دێمەوە ناو شار ...
وەک ئارام نەماو،
دڵ و پێ سووتاو،
خانەی خەو ڕووخاو
لە دنیا بێزار ...
کە بە تێکەڵ بوون وەھا بێزارم،
بۆچ بەتەنیایی پەشێوە کارم؟
بۆ وەک ڕەنجەڕۆم،
وەڕەس بووم لە خۆم،
بۆ ھەر کوێ ئەڕۆم،
دڵ بێ قەرارم؟
"هــەردی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
جاروبار پرچت،
بە تاوێک باران،
بە ڕەشەبایێ
وا تێک دەچڕژێ،
وا ئاڵۆز دەبێ،
دەڵێم تا ماوە، ئیتر دانایێ
کەچی ئێواران،
کە هەر من و تۆین،
بە چاولێکنانێ، هەڵدەڕژێ و دادێ
دیسان وەک جاران،
دابین دەبێت و
لە بەری دەست و هەناسەم ڕادێ
"پەشێو"
@hoday_sher
@hoday_sher
🌿💫
ماڵی دڵ شێوێ لە بۆ خاسیەتی ئاوی حەیات
ئارەزووی ماچی دەم و تەقبیلی لام و بێیەتی
"ناری"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
"لاورا" ئەڵێ:
ئەم گژه بای سیاسەته،
وەختێ که دێت،
ڕووحی شێعر ئەژاکێنێ
شەونمیان وشک ئەکاتەوه
لاورا ئەڵێ، ئەو شێعرانەت
ماڵیان پڕ کردووم له دووکەڵ
له بۆکڕۆزی غەریبی
له بۆنی گۆگردی خوێن و
له ناڵەناڵی سێداره و
له تەمتوومانی تەنیایی
ئەو شێعرانەت،
سووتوو له سەر کورسییەکەم و
جلەکانم و چەرچەفی پاکم جێ دێڵن
له سەر مافووری هۆڵەکەم
جێ پێی خوێناوی جێ دێڵن
لەگەڵ خۆیان،
قوڕ و لیتەی کۆچ و کۆچ ڕەو
دەهێننه ناو داڵانمەوه
چیبکەم لاورا ...
سیاسەت لای ئێمه لاورا،
له دەسرازەی ناو بێشکەوه تاکوو کفن
له لەشمانەوه ئاڵاوه، لاورا ...
"شێرکۆ بێکەس"
@hoday_sher
🌿💫
فاشیزمێک به ناوی ڕۆحی نەتەوەوە قسه دەکات و ئارەزووی زیندووکرنەوەی دیوه جەنگاوەرەکەی ئەم ڕۆحەیە. موقەدەسێک ئێستا بۆتە دەلالەتێکی خاڵی و دەکرێت هەرجارەی شتێکی بخرێته جێگا و بە جۆرە بتێکی پیرۆز پڕبکرێتەوە، جارێک ناوی موقەدەسی دینییه، جارێک ناوی موقەدەسی ناسیۆنالیستییه، جارێکیش موقەدەساتە تازەکانی لیبرالییەتە، لە شێوەی چەمکی دەوڵەتی بەهێز، پەڕڵەمانی بەهێز و بازاڕی ئازاد دا.
"ڕەخنه لە عەقڵی فاشیستی"
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش کوردستان
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش کوردستان
@hoday_sher
🌿💫
« مەیلی سەرداری»
سەری سەرداری لە سەر دایە سەرم
هەر لە سوێی ئەو سەرەیە دەربەدەرم
وەكوو گڕكان لە دەوروونێ دەگڕم
كە دەبینم ستەمی دەورو بەرم
قەت بە بێ كێشە نییە سات و دەمێ
دایمە گیری دەسی كاری بەشەرم
گاز دەكەم ویستی دڵم پڕ بە دەمم
ئەدی تاكەی نەتكێ ئاوی شەرم!
من دەڵێم بەرزییە جێگەو شوێنم
تادەژیم، شێت و ئەوینداری سەرم
بەری نادەم ملی ئەم ڕێیە ئەگەر
بە سەدان شاخ و ڕەوەز بێنە بەرم
چۆن بەرۆی بەر دەدەم و واز دێنم
لە ژیان، تاكوو نەبینم سەمەرم
سەرم یان بەرزی دەبینێت یان بەرد
یان لە ئامێزی گڵا دەبمە تەرم
گەر لە ڕێتا خەجەكەم دارە بەنێك
سەت چڵیشی بچەقێتە جگەرم
تانوپۆی دەپوێ هەتا بەندی لەشم
هەر بە شوێن تۆوەیە گەشت و سەفەرم
بۆکان ۲۷۱۸/۵/۲۹
قادر عەلیخا
@hoday_sher
🌿💫
ئەی تەکیەنشین، شێخی به سـۆره و تـۆره
پێت وا نەبێ هــەر مـەستییه، کــارم زۆره
من خوێنی ترێ دەمژم و تۆ خوێنی هەژار
جــوابم دەرەوه کێیه پـتر خــوێن خـۆره؟
"هەژار، له چوارینەکانی خەییام"
@hoday_sher
@hoday_sher
Читать полностью…🌿💫
چاو،
بۆیە پڕە لە ڕووناکی
تا هەڵفڕینی پەپوولە ببینێت
نەک هەڵواسینی سێداره
دەست،
بۆ کێشانی تابلۆیە
نەک چاندنی مین
دەم،
بۆ ماچ خولقاوە
نەک بۆ گوتاری هەینی
"قوباد جەلیزاده"
@hoday_sher
🌿💫
کەوێڵێکی داوێنی چیا،
ترپەترپی بە ئاستەمی
نمەی باران،
ئاگردانێک،
قرچوهۆڕی چیلکە و داران
تاقچکەیەکی پڕ کتێب،
زارۆیەکی خەپەتۆلەی ئاگرپارە
ئازیزیکی زەردئەسمەری،
کەزی و بسک تا کەمەری،
گوێ بە گوارە ...
ملەقوتەی تەنکە خەمێک
هاژەهاژی لە دوورەوەی لێڕێک
چەمێک ...
کترییەک چای بە دووکەڵی چڕ
دەمکراو،
کۆتکەدۆیەکی کوندەڵان،
دووسێ نانی گەرمی تیری،
یەک بەرچنەی پڕ هەنار و
ترێی بۆنخۆشی ڕەشمیری
"عەبدوڵڵا پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ناتوانم نا، نزیکت بم
ئەم ھەناسەت،
تەنوورێکی قانگ دراوە،
دەمخنکێنێ ...
خۆشم دەوێی، لێشت تووڕەم
خۆشەویستیم دەریایەکە،
تووڕەییم: دڵۆپ
زۆرجار دڵۆپ،
ئەم دەریایە ھەڵدەلووشێ ...
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
باڵندەیەک بووم شەکەت و تەنیا
باڵێکم کۆچ بوو، باڵێک ڕاپەڕین
نەمردم جارێک گەیشتمە قۆناخ
دوای هەزاران جار کەوتن و فڕین،
باڵێکم دا بەم، باڵێکم دا بەو
دوای سەفەری دوور،
بردمییەوە خەو
بەیانی هەڵسام،
دەست شەتەکدراو
پێ شەتەکدراو
دەم شەتەکدراو
بە زیندوویەتی، ئاوەڕووتکراو
چەمی ئومێدم، بوو بە ئاوەڕۆ
ئاڵای شەکاوەم، بوو بە دوو پەڕۆ
"پەشێو"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher
🌿💫
ئێمە مەلین،
بە قەفەسەوە ھەڵدەفڕین
مرۆڤین و،
بە زەنجیرەوە ڕێ دەبڕین
شاعیرین و،
بە چەکەوە گوڵ دەنووسین
شەڕ نەیهێشتووە،
بە لاوی دڵداری بکەین.
ڕەنگە لە سەردەمی پیری،
لە پیرێژنێکی جیرانمان،
ماچێکی حەرام بڕفێنین
گولـلە نەیهێشتووە،
چریکەی بولبولێکمان گوێ لێ ببێ
ڕەنگە لە ئاگربەستێکدا،
بۆ نەواری دەنگی بولبولێک،
گوێ هەڵبخەین
دووکەڵ نەیهێشتووە،
گوڵ بۆن کەین
ڕەنگە بەناچاری،
عەتر بەسەر گوڵە نایلۆنییەکاندا
بپژێنین...
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
گەر بارانی بیرەوەریی رابردووی دوور
لە پێدەشتی ویشکەڵانی،
دڵی تینووما نەبارێ،
ڕەگی داری خەو سیس دەبێ و
بەری خەون،
ناگرێتە خۆی
تۆ ئەو هەورە خەیاڵینەی،
شووشەی تیژی هیچ سنوورێ،
ناتوانێ زامدارت بکا
من مرۆڤم و
ناشتوانم،
لەم سنوورە لۆکەییەش دەرباز ببم
"مارف ئاغایی"
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژێک ڕێوییەک به مناڵەکەی گوت: رۆڵه، دەتوانی له هەموو ئەو باخانه ترێ بخۆی، جگه لەو باخەی که هی مەلای گونده، تەنانەت ئەگەر زۆریش برسی بووی، ترێی ئەو باخه مەخۆ.
مناڵی ڕێوی گوتی: بۆ؟ مەگەر ترێی ئەو باخه ژاراوییه؟
ڕێوی جوابی داوه: نا رۆڵه گیان، ئەگەر مەلا بزانێ که ئێمه له ترێی باخی ئەومان خواردووه، فەتوا دەدا که گۆشتی ڕێوی حەڵاڵه و نەسل و تۆرەمەمان له ناو دەبا. هەرگیز دەگەڵ ئەو کۆمەڵه مرۆڤه که هێزی خۆیان له نەفامی و نەزانی خەڵک وەردەگرن، خۆت تووشی کێشه مەکه.
"عوبەید زاکانی"
@hoday_sher
🌿💫
پاڵەوانی ئەشق و ئاواز و ئەوین
سۆزی دەم کانی، شەپۆلی پڕ لە ژین
تۆ هەوێنی خۆشەویستی بێ گومان
ئەشقی تۆ پیرۆزە هەر وەک نیشتمان
نیشتمانی خۆشەویستی و هەستمی
شادەمار و هاندەری هەڵبەستمی
کاتی تەنیایی لە گەڵما دێیتە گۆ
خەمڕەوێنێکی بەڕاستیمی ئەتۆ
هەرچی ئازارە لە دڵما دێتە دەر
مەرهەم و هەتوانی زامی و چارەسەر
پێوەری جوانیت نییە شێعرم گوڵم
کاڵ و کرچ و توێکڵی بێ کاکڵم
توێکڵێکی هەڵگری کاکڵ نەبێ
دڵڕەشی تام تاڵی نێو پووچەڵ دەبێ
دەستەواژە وگوڵوشەم چەپک و دەنک
وەک کراسە تۆڕەکەی بەر تۆ تەنک
ناسک و تەڕتەڕ وەکوو دوو لێوی تۆ
وەک ترووسکەی چاوی دڵ ئەنگێوی تۆ
واژەکانم دەس بەتاڵن دەس بە تاڵ
دەرخەری جوانیت لە لام بۆتە مەحاڵ
ئەو دەمەی ئاوێنە بۆت دەشنێتەوە
ئاشقیی ئەمنت وەبیر دێنێتەوە
مێزی ئاوێنە دەکەیتە گۆڕەپان
دیقە دیقەم پێدەکا، ئاوێنە گیان
هەر دەمەی جۆرێکی خۆ بۆ بادەدەی
تیف تیفەی بسک و مل و گۆنا دەدەی
ئەودەمەی پشتوێن دەگاتە شوێنی خۆی
وەک هەوێردەی مەنگی نێو شێوەرد دەڕۆی
بۆنی دەشتی گوڵ دەدا سنگ و بەرۆت
ئاشقان پەلکێش دەکەی به جوانی خۆت
ئەو دەمەی شارێکە چاو و چاوەڕێت
لێم دەهاڵۆزێ بە دووتا شێعری شێت
لێمی دەستێنی شعوور و هەست و هۆش
مەست دەبم، مەستێکی شێتی بادە نۆش
لێم مەپرسە خەون و ڕاستی حاڵی خۆم
من زمانم پێنەماوە،لاڵی تـــــــــــــــــــــۆم
لوقمان پیربادینی ١٣٩٩/١٢/٨
@hoday_sher
لە ناوەڕاستی فاشیزمدا هەمیشه "ئەویدییەکی" ترسناک هەیە که یان وێرانمان دەکات یان دەبێت وێرانی بکەین، ئەم "ئەویدییه" ترسناکه لە هەموو جێگایەک و لە هەموو پنتێک و لە هەموو ئایدۆلۆژیاکان و هەموو ساته مێژووییەکان و لای کۆی شوناسەکان هەیە، لەبەر ئەوە ئەمه خاڵی هاوبەشی تەواوی کایەکەیە که ماشێنی شوناسه جیاجیاکان دەخاته گەڕ، ئەمه دیاردەیەک نییه لای کورد هەبێت و لای عەرەب نەبێت، لای شیعه هەبێت و لای سوننه نەبێت. بە پێچەوانەوە چەپاندنی وێنەی ئینسانی ئەویدی، گۆڕینی "ئینسان" بۆ شتێکی چەپێنراو و غائیب، مرۆڤ وەک "مکبوت" دەبێتە پاڕادایمی سەرەکی.
ئەویدی دەبێته شتێک کە هیچکات ناگەینه یەک، هیچ شتێک کۆمان ناکاتەوە، لێرەدا مۆنۆپۆلکردنی وێنەی ئینسان بەس بۆ من و هاوشوناسەکانم هەیە، من و ئەوەی من هەڵیدەبژێرم، وە ناردنی ئەویدی و ڕوانین لێی وەک بوویەکی حەیوانی، بە کورتی ئەنیمالیرە کردنی ئەویدی...
💫🌿
"ڕەخنه لە عەقڵی فاشیستی"
"بەختیار عەلی"
@hoday_sher
🌿💫
هەڕاجەبازاڕی مرۆڤایەتی
سەر لە بەیانی، هەموویان لەبەر دەرکەی کۆشک و سەرا چاوەڕێ بوون.
هاتنی ئەمانە بە هۆی بڵاو بوونەوەی ئاگاداری نامەیەک بوو کە دوێنێ لە نێو شار گەیشتبووە دەستیان. لەو نامەدا هاتبوو: " هاوڕێیان و هاوبیران؛ بە بۆنەی تازەکردنەوەی ئامراز و کڕینی کەرەستەی نوێ، سەرجەم کەلوپەلی نێو عەمارەت بە نرخێکی گونجاو، پێشکەش بە دۆستان و یاران دەکرێت."
نزیکەی کاتژمێری نۆی بەیانی شەیتان دەرکەی سەرای کردەوە. لە نێو حەوشە و حەسار چەندین بەردی زل دانرابوو. دەیگوت تایبەت بە ڕێگای گەورەپیاوانە کە بە ئاواتیان نەگەن و خەڵکیش بەدوایان نەکەون.
لە نێو داڵانی کۆشک چەندین ئاوێنەی بەرزەباڵایان دانابوو. تایبەت بە ناوزلانی بێناوەرۆک، کە لە ئاوێنەدا خۆیان بە گرینگ ببینن، وا بزانن ئەگەر ئەوان نەبن، کۆمەڵگا لاروسەنگ دەبێت.
لە هەر هۆدەیەک چەندین ڕادیو و تەلەفزیۆنی تێدابوو. مێشکی خەڵکیان لە درۆ پڕ دەکرد و ئاستی وشیاری خەڵکیان نزم ڕادەگرت.
چەندین جۆر چاویلکەیان دانابوو تایبەت بە کەسانی بێبنەڕەت، کە هەژاران بە سووک و بچووک بێتە پێش چاویان. وا بزانن خەڵک بە کراسەکۆنی ئەوان گەورە بوون.
چەندین جۆرە خەنجەر بە دیواردا هەڵواسرابوو بۆ حیزەفێڵی و داوەشاندن لە پشتەوە.
پێستی مەڕی لێ بوو، پڕ بە باڵای گورگ و .....
لە نێو دیوی تایبەت، دوو ئامرازی کۆن دانرابوو. بەڵام نووسرابوو بۆ فرۆشتن نابن. ئەگەرچی شەقوشڕ بوون بەڵام شەیتان بە هیچ نرخێک لە سەریان ڕازی بە سەودا نەبوو. دەیگوت: لە مێژوودا زۆر خەڵکانم بەو دوو ئامرازە لە کار و کەرەم خستووە.یەکێکیان بێمتمانەبوونی خەڵکی بەرانبەر بە یەکتر، ئەوی دیکە خۆبەکەمزانین.
پاولۆ کۆیلۆ، برازیلیا/(موسی نامی)
خوێنەری هیژا؛
مرۆڤی ئەمڕۆ وا بارهاتووە کە لە باتی ئەوەی لە خزمەتی کۆمەڵگا بێت، بە تەمایە کۆمەڵگا لە خزمەتی ئەودا بێت. هەرکەس خۆی بە گەورە دەبینێت، بۆیە ڕێگای گەورەپیاوان خەریکە کوێر دەبێتەوە.
زۆرێک جێگە و پێگەی خۆیان ناناسن. بە هۆی دەوڵەمەندی یان پلەوپایەوە، بە چاوی سووک بۆ خەڵکی دەڕوانن.
مێدیاکان بەر بە بیری قووڵ دەگرن. داخوازی و دڵخوازی گەلان دەگۆڕن.
هەبوونی گورگان لە پێستی مەڕان، متمانەی لە نێو خەڵک هەڵگرتووە. لە مێژە زامێکی قووڵیش کوردی تەواو کەلەلا کردووە. بە ناشوکری نەبێت بەو زمانە بە هێزەوە، بەو مێژووی دێرینەوە، بەو کەلتوور و جلوبەرگ و هونەرە ڕەسەنەوە، هێشتا بە کەم سەیری خۆی دەکا...
ئەم دەردانە هەر کامە لایەکی کۆمەڵگایان تووشی داڕمان کردووە و هەتا دێت، هەر قرمیان قایمتر دەبێت.....
بۆ ئەوەی ئێمەی مرۆڤ لە مانای ڕاستەقینەی خۆمان دوور نەبینەوە، زۆر پێویستمان بە بیرێکی نوێ و هەڵویستێک وەرگرتنە. دەنا ئەم لافاوە دیار نیە بەرەو کوێمان دەبات!
عیسا ئەحمەدی ١٤٠٣/٠٢/٢٩
@hoday_sher
🌿💫
ڕۆژ باش هاوڕێیانی ئازیز
@hoday_sher